cookie

We use cookies to improve your browsing experience. By clicking «Accept all», you agree to the use of cookies.

avatar

دەقی گۆرانی

کاناڵـــی دووەمم دەنـگــی قـورئان @Dangi_Quran ـــــــــــــــــــــــــــــــ #دەقی_گۆرانی #مـتن_آهـنـگ مـــتــن هـمەی آهـنـگـهای کــوردی کاناڵــی دەقـــــــی گــۆرانی کــوردی بەڕێوەبەر #فەردین‌‌_بێدڵ https://instagram.com/fardinbedll ـــــــ

Show more
The country is not specifiedThe language is not specifiedThe category is not specified
Advertising posts
3 231
Subscribers
No data24 hours
No data7 days
No data30 days

Data loading in progress...

Subscriber growth rate

Data loading in progress...

Show all...
Show all...
کۆڕ کاناڵەکانی تایبەت به کتێب📔 🔗 کۆڕی باخچەی پاشا 🔗 کۆڕی فارسی کتابخانە گویا 🔗 کاناڵی کتێب دەنگی
Show all...
هەندێ کاناڵ کە دەمەوێ دوای ڕۆشتنم پێتان ناسێنم لە خوارەوە 👇
Show all...
#خواتان_لەگەڵ دوای دوو ساڵ سڵاو ڕێزم هەیە لە خزمەت هەموو ئەندامانی کاناڵەکەمان و دەست‌خۆشیتان لێ دەکەم کە تا ئێستا لەگەڵمان هاوڕێ بوون . دەمەوی باسی هۆکاری دامەزراندنی ئەم کاناڵە بکەم ، کە بیرۆکەی کاناڵی دەقی گۆرانی چۆن لەلامدا گەڵاڵە بوو. من خۆم(بەڕێبوبەری کاناڵ) هەر لە مناڵیەوە عەلاقەیەکی زۆرم بە شێعر و گۆرانی کوردی بووە و هەمووکات دەردەدڵەکانم بە گۆرانی هەڵدەڕشت. شێعر و گۆرانی لە ژیانمدا وەک دوو هاوڕێن کە خەمەکانم لەگەڵیاندا ساڕێژ دەبێ. هۆکاری یەکەمم لە دانانی ئەم کاناڵە ئەو عەلاقەیە بووە کە بە مۆسیقا و گۆرانی بووم و دەمویست وەک خزمەتێک بە مۆسیقا و گۆرانی کوردی هەموو دەقی گۆرانیەکان لە شوێنێک کۆ بکەمەوە و ئەو شێعر و گۆرانیانە کە لە ناو خەڵک خەریکن لە بیر دەچنەوە، زیندوو بکەمەوە و هەتا ئێستاش نزیکەی 700 دەقی گۆرانیم نووسیوە و کۆم کردۆتەوە. دووەمین هۆکاریشم خزمەتێک، بە زمانی کوردی بوو، به بڕوای من نەخشێ کە گۆرانی لە زیندوو مانەوەی زمانی کوردی و شێعرە کوردیەکان بوویەتی کتێبەکان نەیان بووە؛ زۆر وشەی ڕەسەنی کوردی هەن، ئەگەر لەگەڵ گۆرانییە کۆنەکان، نەمان بیستایه ئێستە لە بیر چووبوونەوە . بێجگە لەم بوارە لەم کاناڵەدا هەوڵم داوە هەموو دەقەکان بە ڕێنووسی دروستی کوردی بنووسم تا ئەوانەی کە کوردی لە نووسین و خوێندنەوەدا بە باشی نازانن، بە گوێ‌ گرتن و تەماشای دەقی گۆرانییەکان  فێر ببن. نزیکی دوو ساڵه کاناڵی دەقی گۆرانیم داناوە و لە ماوەی ئەم دوو ساڵەدا تەواوی هەوڵی خۆم داوە کە بە جوانترین شێوە ئەم ئەرکە بۆ خزمەت بە مۆسیقا و هەروەها زمانی کوردیش بە جێ بێنم. بەڵام بەڕاستی جارێک هاوڕێیەکم قسەی جوانی بۆم کرد کە: ئێمەی کورد لە جیاتی ئەو هەمووە دوای گۆرانی و شێعر کەوتووین دوای شتی تر کەوتاین ئێستا لە ئاستێکی زۆر بەرزتردا دەبووین. بەڕاسی وایە لە کوردەواریدا ئەوەندەی گۆرانی بێژەکانمان ناسراون، نیو هێندە نووسران و بیرمەندانی بوارەکانی تر نەناسراون. لە ماوەی ئەم دوو ساڵەدا ئەم کاناڵە زۆر کاتی لە من  گرتووە، و لە زۆر شت خستوومیەتە دواوەوە و تەنانەت لەبەر ڕوانینی زۆر بۆ شاشەی موبایل لە سەر چاویشم کاریگەری هەبووە، خۆشحاڵم لانی کەم دەتوانم بڵێم لەم دووساڵەدا خزمەتێکم کردبێت ، بەڵام من خوێندکارم ئەگەر ئەو کاتمە بۆ خوێندن تەرخان کردایه ئیسە لە ئاستێ تر دەبووم. دەمەوێ پێتان ڕابگەیەنم بڕیارم داوە لەمەودوا کاناڵی تێکستی گۆرانی بوەستێنم و هەر بەم جۆره جێی بێڵم بەڵام ئارشیوی گۆرانیەکان و تێکستەکان ناسڕمەوە تا هەر لە بەردەستدا بمێنێ و کەلکی لێ وەربگیریەت. دووبارە دەسخۆشی لە هەمووتان دەکەم کە لە ماوەی ئەم دوو ساڵەدا لەگەڵمان بوون. ئەم کاناڵەتان بە کەسانی تر ناساند، هەر بەم هۆیەوە لە ناخی دڵەوە داوای لێ بووردن لە هەموو ئازیزان دەکەم. هیوای دڵخۆشی و بێخەمی بۆ هەمووتان دەخوازم، ماڵتان ئاوا و خواتان لەگەڵ. بەڕێوبەری کاناڵ فردین قادری  #فەردین_بێدڵ لە مەریوان #INSTAGRAM 👇 https://instagram.com/fardinbedll دەقی گۆرانی 3520 ئەندام
Show all...
Add a comment
گـۆرانــی 🎵 عەزیزم به دەنگی 🗣 #دڵنیا_ڕەزازی 📃 #دەقی_گۆرانی 👇 ــــــــــــــــــــــــــ عەزیزم بۆچی تۆراوی لەخۆڕا؟ چ قەوماوە؟دڵی تۆ بۆچی گۆڕا ؟ ئەتۆ وا زوو لەبیرت کردم ئەمما فەرامۆشت نەکەم شەرتە لە گۆڕا لە من ڕا خۆ خەتایەک ڕووی نەداوە ئەدی بێ مەیلی بۆ ڕووی دا تۆ ڕا ؟ ئەسیری کەزیەتە کۆتری دڵی من دەبێ حاڵی چ بێ کۆتر لە تۆڕا ؟ سەر و ماڵ و کەماڵ و بیر و هۆشم لە نەردی عیشقی تۆدا پاکی دۆڕا لە چاوم دێ بە خۆڕ فرمێسکی خوێنین کەچی ئەم گۆمە خوێنە هەڵنەچۆڕا من و لاشەی پەپوولە ماینەوە و بەس شەوی دووری ، شەمیش تواوە لە کۆڕا شێعر: مامۆستا #هێمن بۆ دانلۆد کلیک بکەن👇 1⃣ 🎵 عەزیزم 🗣 ناسر ڕەزازی 2⃣ 🎵 عەزیزم 🗣 مەرزیە فەرێقی ــــــــــــــــــــــــــ گـۆرانــی 🎵 عەزیزم به دەنگی 🗣 #دڵنیا_ڕەزازی ┄┅┄┄┅┄┄┅┄ 👉 @Kurdi_Clip 👈 ♥️ ڪــاناڵی تـێـکـستی گـۆرانـی ♥️ 😍 متن همەی آهنگ های کوردی 😍 👉 @Kurdi_Clip 👈 🎧
Show all...
تێکستی گۆرانی

Add a comment
Add a comment
🆕 گـۆرانــی 🎵عەزیزم به دەنگی 🗣 #دڵنیا_ڕەزازی #mp3 👇
Show all...
Add a comment
گـۆرانــی 🎵 خاڵۆ ڕێبوار به دەنگی 🗣 #جەماڵ_موفتی 📃 #دەقی_گۆرانی 👇 ــــــــــــــــــــــــــ بینە سەر دڵم، ناسکە پەنجەکەت باوەشێنم کە، بە ئەگریجەکەت خاڵەی ڕێبوار، ڕێگا نازانم بۆ گەرمێن دەڕۆم، خەڵکی کوێستانم ئەوا هەناسەم گیانە کێو لەبن دێنێ جا خوداخودای من، چیت بەسەر دێنێ خاڵەی ڕێبوار، ئەوا من ڕێبوارم منیش وەکوو تۆ هاوار دڵ بریندارم موژدە لەو ڕۆژەی، من نەمدی بە چاو گەڵاڕێژانمە وەک باخی بێ ئاو خاڵەی ڕێبوار ، لە ڕێی خوا نەناس بۆ ڕۆحمێ ناکەی بە ئەمنی کەساس ‌ئەترسم بمرم، لەم دوور وڵاتە دڵ پڕ لە خۆزگە و ئۆف و ئاواتە خاڵەی ڕێبوار ، ڕێگا نازانم بۆ گەرمێن دەڕۆم خەڵکی کوێستانم ــــــــــــــــــــــــــ گـۆرانــی 🎵 خاڵۆ ڕێبوار به دەنگی 🗣 #جەماڵ_موفتی ┄┅┄┄┅┄┄┅┄ 👉 @Kurdi_Clip 👈 ♥️ ڪــاناڵی تـێـکـستی گـۆرانـی ♥️ 😍 متن همەی آهنگ های کوردی 😍 👉 @Kurdi_Clip 👈 🎧
Show all...
تێکستی گۆرانی

Add a comment