『 ماخولیای شین 』
Open in Telegram
830
Subscribers
No data24 hours
No data7 days
No data30 days
Posts Archive
Repost from ؛
ئەم پۆستە فۆروارد بکەنە کەناڵەکەتان، منیش پۆستێکتان فۆروارد ئەکەم.
- تا کاتژمێر 9ی شەو ئەتوانن فۆر بکەن♥️.
پاشای نەوبەهار لەسەر تەختی گوڵ
ئەمڕۆ ڕووی کردە بولبولی سەرچڵ
وتی: کوردسـتان وا ژیایەوە
زیندووبوونەوەی کوردان مایەوە
هەروەک نەورۆزی کوردەکان هەیە
ئاخۆ نەورۆزی ئازادییان کەیە؟
ئەی یار ئەی شەونمی نێوان کتێبە دۆزەخیەکانی من
ئەگەر تۆ لە تەڵا زیاتر نەدرەوشێیتەوە
من شەڕم لەگەڵ ئەم دوژمنە کانزایانەدا بۆ ناکرێ
ئەگەر پڕشنگی تۆ لە پڕشنەگەکانی زیو ڕۆشنتر نەبێ
دەنگی من لە دەنگی بەیانییە ناسازەکانی مردن گەورەتر نابێت
ئەگەر تۆ ئاوازی جەنگ نەخوێنی
شمشێرەکانی من لاسکی گوڵەکانی ئەم جەهەنەمەیان بۆ نابڕێت
ئەی یار من چیتر بام خۆشناوێت
ئەو بایەی بەڵگەنامەی خوێنینی منی لەگەڵ تەنهاییدا دڕی
سوێندی منی لەگەڵ خاکە بەیارەکاندا شکاند
ڕۆحی منی لە جەنگەڵ و گیاکان ترساند
سەیرکە پاش عەشق چەن تووڕەترم لە گەردەلوول و دەریا و تۆفانەکان...
🖋️:بەختیار عەلی
تەنھا بخەوە
بخەوە..!
خەو ئەتوانێت
لە ناو ڕۆحە چاکەکارەکاندا بێت؛
بێداری زۆر مەرگی بەدەمەوەیە..!
🖋️:کافکا
من لە تۆ چیم دەویست؟!
تۆزێ دڵ و تۆزێ ئەشق و
تۆزێ ماچ،تۆ چیت بە من دا؟!
ئاویەری خەم و زرێباری فرمێسک و
دونیایەک دووری وکتێبی شێعر..!
ئەمن دەمگوت لە دنیا تا بمێنم
لەبەر کەس ئەستەمە سەر دانوێنم
کەچی ئێستێ لە داوی بسکی تۆدا
گرفتارم گوڵم موو ناپسێنم…🙃🫀
