968
Subscribers
No data24 hours
-57 days
-2430 days
Posts Archive
968
بەڵام من ئێستا تێدەگــەم :هیچ شتێک هێندەی بێ ئومێدی لە من جوان نەبوو هیچ شتێک هێندەی بێ ئومێدی پێوویست نەبوو بۆ ژیانی من هیچ شتێک هێندەی بێ ئومێدی فێری بەرگە گرتنی نەکردم
968
دواین جار تەنانەت لەسەر
هەقی خۆشم بە جواب نەهاتم
دواین جار لێگەڕام چۆن بیانەوێ
وا بیرم لێ بکەنەوە
دواین جار
دەستم لە هەموو شتەکان
بەردا ..!
968
من تۆم خۆشەوێ
بە جۆرێک ئەگەر لە ناو ئەو هەموو شتانەبم کە من حەزم لێیە بڵێن ئەمە کۆتا دەرفەتە بۆ هەڵبژاردنی ئەوەی کە ئەتەوێ
تۆ هەڵەبژێرم
968
لە خۆشەویستی ڕاستەقینە فێر ئەبیت کە
تەنازول کردن و وازهێنان و ڕازیبوون بە شتانێک لە پێناو کەسی بەرامبەر پەیوەندیەکە پتەوتر ئەکات و خۆشەویستی زیاد ئەکات
فێر ئەبیت بۆ ئەوەی کێشەکان گەورە نەبن و زوو چارەسەر بن ئەوەندە بەسە گوێ لە یەکتر بگرن و کات بۆ یەک تەرخان بکەن
فێر ئەبیت شتێک نیە بە ناوی کامڵی لە پەیوەندی و کەسی بەرامبەرا خۆشەویستی گونجانە لەگەڵ جیاوازیە بچوکەکان
فێر ئەبیت ئەو کەسەی خۆشت ئەوێت کۆتا و تاکە پەناگەی ئارامە بۆ ژیانت
968
وەک دیوارێکی کۆن کە لە ژێر قورسایی ساڵەکاندا دەڕووخێت، بێ ئەوەی کەس هەستی پێبکات، بێ ئەوەی دەنگە دەنگێک دروست بکەم، تەنیا دەڕووخێم
968
ئەگەر بەدیار ئینجانەی بەردەم پەنجەرەکەوە
دەتوانیت بۆماوەیەکی درێژ بووەستیت
ئەگەر جوڵەی لقی درەختێک دەتترسێنێت
ئەگەر ڕێکردنی ڕێبوارێک لە کۆڵانێکدا
نیگاکانت دەدزێت
ئەگەر تاریکی وەک دۆستی نزیکی خۆت دەناسیی
ئەگەر دەنگێک کە ئاوڕ دەدەیتەوە دەنگ نیە، بانگت دەکات
ئەگەر یادەوەری بەردەوام هێرشت بۆ دێنێت
ئەوا بزانە تۆ بەتەنیایت
تۆ غەمگینیت
ڕەنگە تۆ کەمێکی تر بگرییت!
968
ئەگەر ئەم ژیانە بە ڕاستی جوان بوایە، هەموان بە شادییەوە لە خەو هەڵدەستان و بە زۆرەملێ دەنووستن. بەڵام بابەتەکە تەواو بە پێچەوانەوەیە ..
968
لەو تەمەنە نەماوم خەفەت بۆ خۆشەویستی و شت بخۆم ، گەر بینیت بێتاقەتم ئەوە بزانە پارەم پێ نیە
