پەناگــە |🤍✨
Open in Telegram
❞پەناگەی بەندە ، تەنها خودای خۆیەتی وَكل مَا يصدرُ عن الله جَميل❝ بۆتی کەناڵ: @Muslimah_0_1bot |🤍💭•
Show moreThe country is not specifiedThe category is not specified
938
Subscribers
-124 hours
-67 days
-1630 days
Posts Archive
938
ئامان نەکەن قسە بەسعودیە بڵێن! ئەها خەریکی پێشکەوتنن
ئەها نایبینی چەنەها پارەیان سەرف کردوە بۆ ئەم موسمە! خۆ بەلاش نیە سەدان کەسی بەناوبانگی کافر! عفو پێشکەوتوی هێناوە گۆرانیت بۆ ئەڵێن شەڕە بۆکست بۆ ئەکەن و فلیمت پێشکەش ئەکەن ئامان نەکەی لۆمەیان بکەی
بلدی الحرمین ئێستا مشغوڵی خۆیەتی جارێ مەجالی نیە بیر لە خەڵکی غزە بکاتەوە:)!
کە ئەیان بینم ئەمەم بیر دەکەوێتەوە:
[ وَما أَصابَكُم يَومَ التَقَى الجَمعانِ فَبِإِذنِ اللَّهِ وَلِيَعلَمَ المُؤمِنينَ * وَلِيَعلَمَ الَّذينَ نافَقوا وَقيلَ لَهُم تَعالَوا قاتِلوا في سَبيلِ اللَّهِ أَوِ ادفَعوا قالوا لَو نَعلَمُ قِتالًا لَاتَّبَعناكُم هُم لِلكُفرِ يَومَئِذٍ أَقرَبُ مِنهُم لِلإيمانِ يَقولونَ بِأَفواهِهِم ما لَيسَ في قُلوبِهِم وَاللَّهُ أَعلَمُ بِما يَكتُمونَ]
آل عمران:١٦٦ - ١٦٧
938
Repost from پەناگــە |🤍✨
- خۆر گیران و مانگ گیران دیاردەیەکی سروشتی نیە کە بەس لە کەناڵەکان باسبکرێ بەڵکو خۆر و مانگ دوو ئایەت-بەڵگە-ی اللەیە بۆ ترساندنی بەندەکانی خۆی
رسول اللە«صلی اللەعلیەوسلم»فەرموویەتی: إذا رأيتم الخسوف فافزعوا إلى ذكره ودعائه
واتە:ئەگەر مانگ گیران-خۆرگیرانیش-تان بینی ڕووبکەن و هانا بەرن بۆ زیکری اللە ودوعاکردن.
ڕەسمی مەگرە؛ نوێژ بکە تا اللە لەسەرتی لابدات.
938
Repost from پەناگــە |🤍✨
«سیفەتی نوێژی مانگ گیران»
--
سوننەتە بۆ موسڵمان چ پیاو بێ یان ئافرەت لەکاتی مانگ گیران و خۆر گیران دا کە نوێژی (مانگ-خۆر) گیران بکات ، جا بە کۆمەڵ یان بە تەنھا بەم شێوەیە :-
١. نوێژ خوێن اللە اکبر دەکات و دوعای دەستپێکی نوێژ دەخوێنێ-دعاء الاستفتاح-
٢.پاشان سوڕەتی فاتحة دەخوێنێ لە پاش ئەو سوڕەتێکی درێژ دەخوێنێ.
٣.پاشان ڕکوعێکی درێژدەبات.
٤. پاشان لەڕکوع بەرز دەبێتەوە ودەڵێ:سمع اللە لمن حمدە ،ربنا ولک الحمد .
٥.دوای بەرز بونەوەی لە ڕکوع دوبارە سوڕەتی فاتحة دەخوێنێ لەگەڵ سوڕەتێکی درێژ.
٦.پاشان ڕکوعێکی درێژ ئەبات.
٧.پاشان بەرز دەبێتەوە لە ڕکوع ودەڵێت: سمع اللە لمن حمدە،ربنا ولک الحمد .
٨.پاشان سجدة دەبات سجدةیەکی دورودرێژ.
٩.بەرز دەبێتەوە لە سجدة.
١٠.پاشان دوبارە سجدةیەکی تری دورودرێژ ئەبات.
١١.ھەڵدەستێتەوە بۆ ڕکعاتی دووەم وەک ڕکعاتی یەکەم فاتحة وسوڕەتێکی درێژ دەخوێنێ -لە ھی یەکەم کەمێ کورتتربێ-
١٢.پاشاب دوای دوو سجدةی کۆتای دادەنیشێ بۆ تەحیات.
١٣.پاشان سەلام ئەداتەوە.
سوننەتە پێشنوێژ-ئیمام- دوای نوێژ وتارێک بدات بۆ ئامۆژگاری و بیرخستنەوە-ئەمە
لەسوننەتی پێغەمبەرەوە ﷺھاتوە-
938
ئێـــوە بە ڕەسم ئەمانە ئەبینن دڵتان ئەلەرزێ
خۆتان لەوێ بن چۆنەبن؟؟؟
واللە موسڵمانەکانی ئەوێ بەشێکن لە دڵ و گیانمان 💔
938
قەصفی بەردەوام و بڕینی کارەبا و ئاو و ئینتەرنیت بەتەواوی لێیان💔
یااللە خۆت بەهانایانەوە بچۆ بە سەرکەوتنی خۆت سەریانبخە بەسەر کافران یا رب
دوعاکانتان دوعاکانتان 💔
938
ئەڵێن خەڵک خەفەتبار مەکەن بەم شتانە
بەچی دڵخۆشی ئەکەی؟
ئەتەوێ بە چ بیانویەک نەفسی و دڵت بەمە ڕازی بکەی؟ تێناگەم!!
تۆ بەحساب موسڵمانی ئاوا ئەڵێی دەربارەی ئەو موسڵمانانەی تری جیهان؟ خۆ ئەمە مردنی ١٠نەفەر نیە وتەواوبێ شەو و ڕۆژ قصف ئەکرێن ئەتەوێ دڵخۆشبی لەکاتێکا پارچەیەک لە لاشە و دڵی تۆ لەلایەکی دونیاوە ئەکوژرێ بێ تاوان
زۆرت پێ ئەکرێ بەس خۆت خۆت بە کەم ئەزانی و حساب بۆ خۆت ناکەیت! بە پۆستێکیش بێ لەگەڵیان بن با هەموو دنیا بزانێ لێرە چی ڕودەدات..
938
ئەمەش بە هەڵە بوو؟
ئەمەش هەر هی حماس بوو ؟
ویستیان دوبارە مردنی بەبێ ئازار و ئاسانیان پێ ببەخشن؟
دوبارە ویستیان شوێنێکی تر قصف بکەن و ئێرە دەرچوو؟
جەماعەتێکیش یەن لەولاوە ئەڵێن بە ئێمەچی!
بەتۆ هیچ:)ئەسڵەن لای ئەوان خوێنی تۆ لەوە کەمترە کە حسابی بۆ بکرێ ئەمڕۆ با ئەوان بن گەر من و تۆ و ئەوانی تر نەیەینە دەنگ بەیانی لەژێر هەر ناو و کۆمەڵ و قسەیەکا بێ تۆش بونت نامێنی هەی خەڵەفاو
واللە ئەوەی دەستخۆشیان لێ بکە هاوبەشیانە؛ئەوەی ئەمەی پێ خۆشە هاوبەشیانە، ئەوەی ئیدانەی نەکا و پێئ ناخۆش نەبێ و باسی نەکا تا هەموو کەس بیبینێ لەسەری ئەوەستێ تا قیامەت•
938
اللَّهُمَّ مُنزِلَ الكِتابِ، سريعَ الحِسابِ، هازمَ الأحزابِ، اهزِمِ اليهودَ وزَلْزِلْهُم واقْتُلْهم شرَّ قتلةٍ، ولا تُبقِ منهم أحدًا.
یا اللە مزگەوتی ئەقصی لەو پیسانە پاک بکەیتەوە و برا وخوشکانی موسڵمانانمان سەربخەیت بەسەریاندا یا رب🤲🏻
938
Repost from شوان حميد
پۆشاکی ئافرەتی موسوڵمان
کۆکراوەی کەناڵی الفضيلة والعفاف & آثار وفوائد السلفية لە تێلیگرام
وەرگێڕانی باوکی شام و دایکی شام
بڵاوی بکەنەوە بارک اللە فیکم
https://t.me/Aldrws/2064
938
—
خوێندنەوەی قوڕئان کار لە نەخۆشیەکانی دڵ و دەروون دەکات وەک چۆن هەنگوین کار لە نەخۆشیەکانی جەستە دەکات.
•|ابن الجوزي-التبصرة
938
🍃✨
❞إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَذِكْرَىٰ لِمَن كَانَ لَهُ قَلْبٌ أَوْ أَلْقَى السَّمْعَ وَهُوَ شَهِيدٌ ❝
سورة ق-37
938
«نەجاتت نابێ لە قسەی خەڵک!»
🌿دەرگایەکی گرینگ لە دەرگاکانی ژیری و حەوانەوە بریتیە لە گوێنەدان بە قسەی خەڵک و گوێدان بە وتەی پەروەردگار ؛بەڵکو ئەمە دەرگای سەراپای ژیری و حەوانەوەیە.
کەسێـک وەها دانێت کە ئەتوانێت سەلامەتبێت لە وتەی خەڵکی و کەمووکورتیان ئەوا بێگومان شێتە.!:)
🌱•| ابن الحزم -الاخلاق والسیر
938
«ئەوە کاتـی ئەوە نەهاتووە تەوبە بکەن.!»
ئەو تاوانەی تۆ دەیکەی و بەردەوامیت لەسەری بێ گوێدان بە ترسان لە اللە ئەنجامەکەی وێرانکردنی ناوچە وشار و وڵاتێک ئەبێت!
-📌بڕوانە بزانە پێشین چیان فەرمووە:
•پێاوێک بە ئەبوو هوریرە«رضي اللەعنە»ـی فەرموو:
کەسی زاڵم تەنها زوڵم لە نەفسی خۆی دەکات(زیان تەنها بەخۆی دەگەیەنێ)
ئەبوهورەیرە فەرمووی: درۆت کرد سوێن بەوەی نەفسی ئەبوهورەیرەی بەدەستە ، بەڕاستی باڵندە لە هێلانەکەیدا دەمرێ بەهۆی زوڵمی زاڵمێکەوە.*
•عمری کوڕی عبدالعزیز«رحمەاللە»فەرموویەتی: خوای پەروەردگار کۆمەڵەی خەڵک سزا نادات بەهۆی تاوانی تاوانبارێکەوە، بەڵامــ ئەگەر خراپە بە ئاشکرا کرا هەموویان شایەنی سزا دەبن.**
—
*موسوعةابن ابي الدنیا| ٥٠١/٤
**الزهد لاحمد| ٤٩٦
938
Repost from پەناگــە |🤍✨
بەرهەمەکانی صەڵاواتدان لەسەر پێغەمبەر«ﷺ»:
١-دە دەرەجە بەرز دەبێتەوە
٢-لەلایەن خودای پەروەردگارەوە ١٠صەڵاوات لەسەر ئەو کەسەئەدرێ کە یەکجار صەڵاواتی لەسەر پێغەمبەر داوە
٣-دە چاکـەی بۆ دەنوسرێ
٤-دە خراپەی لێ دەسڕێتەوە
٥- ئومێد دەکرێ وەڵامی دوعای ئەو کەسە بدرێتەوە کە پێش دوعا صەڵاوات دەدات
٦-هۆکارێکە بۆ شەفاعەتی رسول اللەﷺ
٧-هۆکاری لێخۆشبوونی تاوانە
٨- هۆکارە بۆ نزیک بونەوە لە پێغەمبەر ﷺ لە ڕۆژی قیامەتدا
٩- وەک خێرکردن وایە بۆ کارە ناڕەحەتەکان-ناڕەحەتی ئاسان دەکات-
١٠-هۆکارە بۆ جێبەجێ بونی داواکاریەکان
١١- زەکات و پاکبونەوەیە بۆ ئەو کەسەی صەڵاوات دەدات
١٢-هۆکاری مژدە پێدانی بەندەیە بە بەهەشت پێش مردنی
١٣- هۆکاری ڕزگاربوونە لە ناڕەحەتی قیامەت
١٤-هۆکاری وەڵامدانەوەی پێغەمبەرە ﷺ بۆ ئەو کەسەی صەڵاواتی لەسەر دەدات
١٥- هۆکارە بۆ ئەوەی ئەو کەسەی شتی بیر چوە بیری بکەوێتەوە
١٦-هۆکارە بۆ نەمانی هەژاری
١٧-ساحێبەکەی دەخاتە سەر ڕێگەی بەهەشت
١٨-هۆکاری بەرەکەتە بۆ ساحێبەکەی لە کار و تەمەن و هۆکاری چاکبونەیەتی
١٩-هۆکارە بۆ پاکبوونی مەجلیسەکان و لە ڕۆژی دوایدا پەشیمان نایەتە سەر ئەهلی صەڵاوات
٢٠-هۆکارێکە بۆ بەدەست هێنانی ڕەحمەتی اللە•
-ابن القیمـ«رحمـە اللە» -📚جلاء الافهام
