cookie

We use cookies to improve your browsing experience. By clicking «Accept all», you agree to the use of cookies.

avatar

فێرگەی ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی☀

ئەم کاناڵە بۆ فێرکردنی شێوەی زانستیی ڕێنووسی کوردی، بۆ گەلی کورد پێک هاتووە. تکایە بەستەری کاناڵەکە بڵاو بکەنەوە. https://t.me/+SxW4Wvgw_SMQHdvI

Show more
Iran83 706The language is not specifiedReligion & Spirituality41 989
Advertising posts
2 033
Subscribers
-624 hours
-127 days
-4330 days
Posts Archive
  کاناڵی "پرسبڕکێی زمانەوانی"، ئارشێڤێک بۆ پرسبڕکێی زمانەوانی. @pirsbirkeyzmanewani
Show all...
4
🔲 بابەتێکی گرنگی ڕێزمانی ـــــــــــــــــــــــــ لەم دوو ڕستەیە: 1. تۆ بەهێزی. 2. ئەوان جوانن. 🔴 چۆن بزانین کاری ڕستەکان چین؟ 🟢 وەڵام// لە هەردوو ڕستەکە کارەکان، کاری ناتەواون بۆ کاتی ئێستا و دەر نەکەوتوون. 🔳 ڕوونکردنەوەی زیاتر کاری ناتەواو بۆ کاتی ئێستا، (ە/ـە)یە. لە چەند حاڵەت (ە/ـە)، واتە: کاری ناتەواو بۆ کاتی ئێستا دەر ناکەوێت کە ئاماژەی پێ دەکەم: 1⃣. ئەگەر نیهادی ڕستەکە، کۆ بێت. وەک: 🔴 گوڵەکان جوانن. [(ە) دەر نەکەوت.] 2⃣. ئەگەر نیهادی ڕستەکە، جێناوێکی سەربەخۆ بوو، لەم دۆخەش (ە) دەر ناکەوێت. [جگە لە "ئەو"] من کوردØم. تۆ کوردØیت. ئێمە کوردØین. ئێوە کوردØن. ئەوان کوردØن. ⚠️ بەڵام ئەگەر نیهادی ڕستەکە، (ئەو) بوو، کاری ناتەواو دەر دەکەوێت؛ بۆ نموونە: (ئەو) کوردە. (ئەو) زیـرەکــە. (ئەو) ئازایــە. (ئەو) مامۆستایــە. لەو نموونانە، کاری ڕستەکان دەر کەوتوون و کاری ناتەواوی (ە)ن. 🟧 پرسیارێک دێتە ئاراوە ⁉️ بۆچی کاری ناتەواو بۆ کاتی ئێستا [تەنیا لە کەسی سێیەمی تاک] دەر دەکەوێت؟ چونکە جێناوی لکاوی کەسی سێیەمی تاک سفرە.Ø واتە: کۆمەڵەی بەتاڵە و چونکە هیچ جێناوێکی لکاومان نییە، کەواتە (ە) دەر دەکەوێت. 3⃣. لە هەندێ پەندی کوردیدا، کاری ناتەواو بۆ کاتی ئێستا، دەر ناکەوێت وەک: 🔴 نان بۆ نانەوا، گۆشت بۆ قەساب. 🔴 ساڵ بە ساڵ خۆزگە بە پار. 🟧 پرسیارێکی تر 🔳 بە چەند ڕێگا دەتوانین بزانین کە لەناو ڕستەکاندا، کاری ناتەواو بۆ کاتی ئێستا (ە/ــە)، دەر نەکەوتووە؟ 1⃣. ئەگەر هیچ کارێکی تر لە ڕستەکەدا نەبێت: مامۆستایانی فێرگە شارەزان. "جگە لە کاری ناتەواو هیچ کارێکی تر لە ڕستەکەدا نییە." 2⃣. ئەگەر توانیمان ڕستەکە بە نیشانەی (نی) نەرێ بکەین: کچەکان ژیرن. ـــ کچەکان ژیر نین. 3⃣. ئەگەر توانیمان لە ڕستەکە (بوو) دابنێین: کوردەکان بوێرن. ــــ کوردەکان بوێر (بوو)ن. ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 🖊 ئامادەکردنی: ئیدریس هاشمی 🌻 @renusisaratayi
Show all...
9👍 2
Photo unavailableShow in Telegram
بۆ بینینەوەی گۆرانی کوردی، فیلم، شێعر، تێکستی جوان، چیرۆک، فێرکاریی ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی و ... تکایە لەگەڵمان بن🙏 بۆ بەشداری لە لیست پێوەندی بکەن بەم ئایدیە👈👈 @bf_1400
Show all...
👌 1
دەنگە چیرۆک
کاناڵ باران
تاڤگەی ئەوین
شێعر و وتەی ناوداران
ژیانا من
نێپێنتە
وشەی کوردی
ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی
🔴 دەستەی نوێی سەرۆكایەتیی ئەكادیمیای كوردی هەڵبژێردرا. ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ڕۆژی دووشەممە ١٣.٥.٢٠٢٤ ئەنجوومەنی نوێی ئەكادیمیای كوردی یەكەم كۆبوونەوەی فەرمیی خۆی لە تەلاری ئەكادیمیا ساز كرد و بەتێكڕای دەنگ دەستەی سەرۆكایەتییان هەڵبژارد، كە لەو بەڕێزانە پێك هاتوون: 1- م. حەمەسەعید حەسەن (سەرۆک) 2- د. كاروان عومەر قادر (جێگری سەرۆک) 3- د. لەزگین عەبدولڕەحمان ئەحمەد (سكرتێر و بڕیاردەر) 4- م. موئەیەد تەیب (ئەندامی تەرخانكراو) 5- م. حەمەزیاد مەولوود ئەحمەد (ئەندامی تەرخانكراو) شایانی باسە، ئەو ئەنجوومەنە تازەیە خولی پێنجەمی ئەكادیمیای كوردیین و ئەندامە كارایەكان لەو بەڕێزانە پێک هاتوون: 1- د. موحسین ئەحمەد عومەر 2- د. ئەحمەد محەمەد مام عوسمان 3- د. قەیس كاكل تۆفیق 4- د. عەبدولواحید ئیدریس شەریف 5- د. پەخشان فەهمی فەرحۆ 6- م. تەحسین ئیبراهیم دۆسكی ڕاگەیاندنی ئەكادیمیای كوردی ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ وەرگیراو لە: پەڕەی ئەکادیمیای کوردی 🌻 @renusisaratayi
Show all...
7👍 4
04:01
Video unavailableShow in Telegram
🔴 شیعرێک لە وەسفی مامۆستا ناسر ڕەزازی ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ وتنی: نازەنین سەیفی 🌻 @renusisaratayi
Show all...
41.43 MB
9👍 2
Photo unavailableShow in Telegram
بۆ بینینەوەی گۆرانی کوردی، فیلم، شێعر، تێکستی جوان، چیرۆک، فێرکاریی ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی و ... تکایە لەگەڵمان بن🙏 بۆ بەشداری لە لیست پێوەندی بکەن بەم ئایدیە👈👈 @bf_1400
Show all...
تاڤگەی ئەوین
شێعر و وته
دەنگه چیرۆک
فێرگەی ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی
وشەی کوردی
کاناڵ باران
🎼 غەرقی ئەوین 🎤 مامۆستا میکائیل ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ئەگەر عومری جوانی و گەنجیم بە تۆ بەخشی مناڵ نەبووم لە ئێوارەی تەنیاییدا بەدمەست نەبووم خەیاڵ نەبووم ئەگەر غەرقی ئەوینت بووم خۆ باڵندەی بێباڵ نەبووم یان هەناری دارهەتاوی ناو بەفرەکەی مەغریب نەبووم بڕۆ ئیتر جارێکی تر تۆ بەنەرمی نامبینیەوە من بەفر بم تۆ خۆرەتاو، هەر ئەبێ تۆ بتوێیتەوە ئەگەر هاتم پەیامێک بووم لە کانی ڕۆشنتر وەک پەروانە لەو دیو بەهار بێزمان و غەریبتر بەڵام حەیف و هەزاران حەیف تۆ سێبەرت دڕک و خار بوو ئەوین لای تۆ هەر درۆ بوو بیابانی پڕ لە مار بوو بڕۆ ئیتر تازە هەرگیز نێوی دڵم نادەم بە تۆ هەرگیز مەلی خۆشەویستی نافڕێنمە باخچەی دڵی تۆ ئەگەر عومری جوانی و گەنجیم بە تۆ بەخشی مناڵ نەبووم لە ئێوارەی تەنیاییدا بەدمەست نەبووم خەیاڵ نەبووم ئەگەر غەرقی ئەوینت بووم خۆ باڵندەی بێباڵ نەبووم یان هەناری دارهەتاوی ناو بەفرەکەی مەغریب نەبووم بڕۆ ئیتر جارێکی تر تۆ بەنەرمی نامبینیەوە من بەفر بم تۆ خۆرەتاو، هەر ئەبێ تۆ بتوێیتەوە ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 🌻 @renusisaratayi
Show all...
میکائیل مەهابادی - مناڵ نەبووم.mp36.46 MB
5💔 3👍 1😍 1
لە چ کاتێکدا دەبێت زاراوەی جیهانی وەک خۆی وەربگرین؟ بەکارهێنانی وشە یان زاراوەی جیهانی (گشتگیر، نێونەتەوەیی) لە زمانەکەماندا، بەندە بە چەند هۆکارێکەوە، لەوانە پێویستیی پێوەندیکردن لەگەڵ گرووپەزمانییەکانی تر یان بوارەزانستییەکانی دیکەی زمانی کە لەوێدا، پێشتر ئەم زاراوانە جێگیر کرابن. بۆ نموونە: : ١. پێوەندیی جیهانی: کاتێک زمانەکەمان بۆ پێوەندیی جیهانی بەکار دەهێنرێت، بۆ نموونە لە زانست، تەکنەلۆژیا، پزیشکی یان بازرگانیدا، بۆ دڵنیابوون لە ڕوونی و یەکپارچەیی لە سنوورەکاندا، بەکارهێنانی زاراوەی جیهانیی جێگیرکراو، دەتوانێت گونجاو بێت. بۆ نموونە: دیمۆکراسی، دیمۆکرات، لیبرال، کۆمۆنیست. ... ٢. ستانداردە پیشەسازییەکان: لە هەندێک پیشەسازیدا زاراوە یان کورتکراوەی تایبەت لە ئاستی جیهانیدا بەکار دەهێنرێت. بەکارهێنانی ئەم چەمک یان کورتکراوە نێونەتەوەیییانە دەتوانێت پێوەندی و لێکتێگەیشتنێکی کاریگەر لەناو پیشەسازیدا ئاسان بکات. بۆ وێنە لە لقی ئایتیدا، کورتکراوەی وەک: "CPU" (central processing unit) ١. "سی‌پی‌یوو"‌ ( یه‌كه‌ی ڕێکخه‌ری ناوه‌ندی) "RAM" (random-access memory) ٢. "ڕام" (بیرگەی دەستپێگەیشتنی بەهەڵکەوت). ٣. ڕادار (radio detection and ranging). لە ئاستی جیهانیدا بەکار دەهێنرێن. بەکارهێنانی ئەو سەروشانە (ئاکرۆنیمانە) پێوەندیی کاریگەر لەنێوان تەکنیککاران و ئەندازیاران بەبێ گوێدانە زمان ئاسان دەکات. لێرە مەبەست ئەوەیە کە باشترە هەم "ڕام" و هەم "سی پی یوو" و هەمیش "ڕادار" وەک خۆیان بەکار بهێنرێن، بەڵام پێویستە واتاکانیان کە لەناو کەوانەکاندا نووسراون بکرێنە کوردی تا خەڵک بزانن واتای چی دەدەن. ٣. نەبوونی هیچ هاوتایەکی کتومت: هەندێک جار هیچ وشەیەکی هاوتای سادە، بۆ چەمکێک کە لە ئاستی نێونەتەوەییدا باو بێت، لە زمانەکەماندا نییە. بۆیە ڕەنگە بەکارهێنانی وشەی جیهانی شێوەیەکی گونجاو بێت بۆ ئەوەی لە سەرلێشێواوی یان لێکدانەوەی هەڵە پێشگیری بکرێت. بۆ وێنە: ئینتەرنێت، مۆبایل، تەلەڤزیۆن، پینگ پۆنگ و هتد. ٤. کاریگەریی کولتووری: جیهانگیری بووەتە هۆی زیادبوونی زاراوە و دەربڕینە جیهانی و نێونەتەوەیییەکان کە بەردەوام تێکەڵ بە زمان و کولتوورە جیاوازەکان دەبن. بەکارهێنانی ئەم جۆرە وشە جیهانییانە دەتوانێت بۆ ئاڵوگۆڕ و گونجانی کولتووری لەبار بێت. بۆ نموونە: ئیمۆجی، پیتزا، کارۆکێ و هتد. بەڵام گرنگە هاوسەنگی لەنێوان بەکارهێنانی زاراوە جیهانییەکان لەگەڵ پاراستنی کێیەتیی ناوازە و دەربڕینە دەوڵەمەندەکانی زمانەکەماندا هەبێت. لە هەندێک دۆخدا ڕەنگە تەوزیم یان پێویست بێت کە ئێمە زاراوەی نوێ بەسەر زمانی خۆماندا بگونجێنین بۆ ئەوەی لەگەڵ پێداویستییە کوردییەکاندا بگونجێت و فرەچەشنی و دەوڵەمەندیی زمانەوانیی کوردی بپارێزین. بۆ نموونە ئێمە توانیومانە کۆمەڵێک زاراوەی جۆربەجۆر لەسەر بنەمای زمانەکەمان ڕۆ بنێین وەک: وشکاوەکی، گڕکان، میزەڕۆ، شوێنەوارناس، گرانەتا (تیفوئید)، پاڵاوتگە، خولگە. *** بە هەموو ئەوانەشەوە ئەو بابەتە لە زمانەوە بۆ زمان دەتوانێت بگۆڕدرێت، هەر زمانێک توانیی خۆی شتی هەبێت و وشەکە بۆی قورس نەبوو و خەڵکەکەش پەسەندی بکەن، ئەوە ئەو وشەیە جێگیر دەبێت. بۆ نموونە لە سوید بە کۆمپیوتەر ناڵێن "کۆمپیوتەر" بەڵکوو دەڵێن: "داتور dator". هیچ کێشەشیان نییە کە زاراوە جیهانییەکە، واتە کۆمپیوتەر بەکار ناهێنن. یان وشەی (ئۆتۆمۆبیل)یان لەت کردووە بەس پێی دەڵێن (بیل bil). هەر بۆیە لەم بوارانەدا هیچ شتێک یەکدەست نییە. هەر زمانێک خۆی بڕیار دەدات چی بۆی باشە. لە فارسیدا بە "کەشتیوان" دەڵێن: ناخدا. هەموومان دەزانین کە وشەی "خودا" واتە پەروەردگار، کەچی پێی دەڵێن: "ناخدا". وا بزانم ئەگەر ئەمڕۆ ئەو وشەیە لەلایەن کەسێکەوە پێشکەش بکرایە، دەستبەجێ ڕەد دەکرایەوە. خۆی لەڕاستیدا وشەکە بەم جۆرە دروست بووە: ناو (کەشتی) لە (navy)ی ئینلگیزی وەرگیراوە + "خدا"، واتە خاوەن، خودێ، ساحێب. واتە خاوەنی کەشتی. ناوخدا، بەڵام بەپێی کات پیتی "و" قرتێنراوە و بووە بە "ناخدا". بەڵام هیچ کەس بیر لە شێوەکەی ناکات و ململانێی لەگەڵدا ناکات.
Show all...
Photo unavailableShow in Telegram
بۆ بینینەوەی گۆرانی کوردی، فیلم، شێعر، تێکستی جوان، چیرۆک، فێرکاریی ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی و ... لێروە لەگەڵمان بن.👇👇
Show all...
دەنگه چیرۆک
کاناڵ باران
وشەی کوردی
تاڤگەی ئەوین
فێرگەی ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی
شێعر و وته
Photo unavailableShow in Telegram
یەکێک لە ڕێوڕەسمە ئایینی و کۆمەڵایەتییەکانی نێو کوردەواری کە زۆربەی خەڵک تێیدا بەشداری دەکەن، ئەمەیە: بەشداریکردن لە پرسە و چوون بۆ سەرقەبران. بێگومان لەم دوو شوێنەدا، کۆمەڵێک وشە و دەربڕاوی هاوواتا دەبینرێت کە هەمان چەمک و واتا و مەبەست دەگەیەنن. ئاماژە بە چەند نموونەیەک دەکەم: ▪️ خوا خۆی دروستی کردووین و هەر خۆشی دەمانباتەوە. ▫️ موقەددەری خوایە و هیچ دەسەڵاتمان نییە. ▪️ هەرچی لای خوا هات، خۆش هات. ▫️ مردن ڕێگای هەموومانە. ▪️ هەموومان دەگەڕێینەوە بۆ دیوانی خوا. ▫️ قەزاوبەڵای خوایە، ناگەڕێتەوە. ▪️ لەگەڵ کاری خوا هيچ ناکرێت. ▫️ دوا ناخۆشیتان بێت. ▪️ ئینشائەڵڵا ئاخر موسیبەتتان بێت. ▫️خوا خەمی ترتان نەداتێ. ▪️ خوای دلۆڤان، ئاوی فێنک بڕژێنێتە سەر دڵتان. ▫️ خوا لە گوناحی خۆش بێت. ▪️ خوا لە مردووتان خۆش بێت. ▫️ خوا عەفووی کات. ▪️ هاوبەشی خەمتانین. ▫️ شەریکی خەمتانین. ▪️ تەمەنی درێژی بۆ ئێوە جێ هێشتبێت. ▫️ خوا خێرتان بنووسێت. ▪️ خوا جەزات بداتەوە. ▫️ خوا سەبووریتان بدات. و... 🟣 ئێوەش دەتوانن بە هاوردنی نموونەی زیاتر، بابەتەکە دەوڵەمەندتر بکەن. ــــــــــــــــــــــ ئامادەکردنی: ئیدریس هاشمی 🌻 @renusisaratayi
Show all...
👍 14 1
Photo unavailableShow in Telegram
بۆ بینینەوەی گۆرانی کوردی، فیلم، شێعر، تێکستی جوان، چیرۆک، فێرکاریی ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی و ... لێروە لەگەڵمان بن.👇👇
Show all...
تاڤگەی ئەوین
کاناڵ باران
دەنگه چیرۆک
شێعر و وته
شێعر و نووسراوە
وشەی کوردی
فێرگەی رێنووس و ڕێزمانی کوردی
https://t.me/renusisaratayi/6 دەستپێکی وانەی ڕێنووس بۆ فێربوونی نووسینی زمانی کوردی.🌼
Show all...
👌 5
🔲 تایبەتمەندیی زۆر گرنگی ڕێنووسی زمانی کوردی 🖊 نووسینی: مامۆستا حەسەن سەلاح (سۆران) ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ تا ئێستا باسی ڕێنووسی زمانی کوردی زۆر کراوە، بەڵام بۆ ئەوەی تایبەتمەندییەکی هەرە گرنگی ئەم زمانە نیشان بدەین و بیسەلمێنین کە لە ڕوانگەی ڕێنووسەوە یەکێک لە زمانە هەرە ڕێکوپێکەکانی جیهانە، لەم وانەیەدا وشەی فارسیی (گل) دەکەینە نموونە و وەک بەڵگەیەکی زانستی نیشانی دەدەین، کە هەر ئەو وشە فارسییە (گل) - ئەگەر کوردی ئەم ڕێنووسە تایبەتەی خۆی نەبوایە - لە زمانی کوردیدا دەبوو بۆ تەواوی ئەم وشانەی خوارەوە بەکار ببرایە و بنووسرایە جا ئیدی خۆت هەر جۆرێکت دەخوێندەوە، بە دەستی خۆت بوو و دەیان هەڵە ڕووی دەدا! 🔸 گوڵ = شتێکی جوانی پەڕەدارە و گەلێ ڕەنگی هەیە. 🌹 🔹 گول = ئەو کەسەی کە نەخۆشیی "گول"ی هەیە، پێی دەڵێن: گول. 🔸 گولە = بە پیاوی ناشیرین و نابووت دەڵێن. 🔹 گولێ = گولێ (گولێ)ی ژنی، ئافرەتێکی زۆر جەبوون و ناشیرینە. 🔸 گوڵە = گوڵە بۆ کچان ناوێکی زۆر خۆشی کوردییە. 🔹 گوڵێ = گوڵێ بۆ کچان ناوێکی زۆر خۆشی کوردییە. 🔸 گوڵۆ = گوڵۆ! (ئەی گوڵ)، تۆ بۆنت زۆر خۆشە. 🔹 گڵ = خاک 🔸 گڵە = گڵەڕەنگە، گڵێکە بۆ ڕەنگکردنی گۆزە. 🔹 گەل = کۆمەڵ 🔸 گەلێ = زۆر، فرە 🔹 گەلۆ = ئەی خەڵکینە! 🔸 گەلە = ئاوازێکی گۆرانیی کوردییە (گەلە گەلە گەلە، هەی هەی لەو گەلاوێژە) 🔹 گەڵ = نێوان هەردوو ڕانی مرۆڤ، ناو لنگ 🔸 گۆڵ = گەماڵ 🔹 گۆڵە = گرمەی هەور 🔸 گۆڵێ = ناوی گوندێکی کوردستان 🔹 گل = ئێش، ژان 🔸 گێل = حۆل 🔹 گیلە = گلەیی 🔸 گێلێ = بە ئافرەتی کاس دەڵێن. 🔹 گێلۆ = ئەی مرۆڤی گێل! 🔸 گێڵ = گەشت، گەڕان 🔹 گۆل = گۆم 🔸 گۆلێ = ناوی سەیرانگایەکە. 🟪 تێبینی// ئەگەر بە ڕێنووسی فارسی ئەو وشانەی سەرەوە بنووسین، دەبێ بۆ هەموویان بنووسین: (گل)! تەنانەت ئەگەر بشنووسین (گله)، دەقاودەق دەربڕینی وشەکان ناگەیەنێت. ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 🌻@renusisaratayi
Show all...
12
Photo unavailableShow in Telegram
بۆ بینینەوەی گۆرانی کوردی, فیلم, شێعر ،تکستی جوان،چیرۆک ،فێرکاری ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی و ... لێرەوە لەگەڵمان بن:👇👇👇👇🙏
Show all...
2
دەنگه چیرۆک
کانال باران
وشەی کوردی
تاڤگەی ئەوین
فێرگەی ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی
شێعر و وته
هۆنراوەی: "تاهیربەگی جاف" مەقامی: مامۆستا ناسر ڕەزازی ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ دڵ نەخۆشی دەردی هیجرە، جانی جانانم وەرە لەت لەتە جەرگ و هەناوم، ماهی تابانم وەرە عیللەتی دەرد و شیفاکەم وا بە لێوی شەککەرت مایەیی ژین و حەیاتم، دەرد و دەرمانم وەرە سەد شوکر دووبارە جەژنە، وەختی عەیش و شادییە بۆ بەڵاگەردانی باڵات، قۆچی قوربانم وەرە کەس نییە سابتقەدەم وەک من لە داوی عیشقدا بۆ سوپاهی غەمزەکانت مەردی مەیدانم وەرە گەر دەپرسی حاڵەتی من بۆ فیراقت پێت بڵێم؟ هەروەکوو تاهیر هەمیشە دیدەگریانم وەرە ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 🌻@renusisaratayi
Show all...
naser razzazi dardi hijran zher nus.mp37.56 MB
💔 5🔥 1
Photo unavailableShow in Telegram
بۆ بینینەوەی گۆرانی کوردی، فیلم، شێعر، تێکستی جوان، چیرۆک، فێرکاریی ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی و ... لێروە لەگەڵمان بن.👇👇
Show all...
👍 4
دەنگه چیرۆک
کاناڵ باران
وشەی کوردی
تاڤگەی ئەوین
فێرگەی ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی
شێعر و وته
Photo unavailableShow in Telegram
بۆ بینینەوەی گۆرانی کوردی, فیلم, شێعر ،تکستی جوان،چیرۆک ،فێرکاری ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی و ... لێرەوە لەگەڵمان بن:👇👇👇👇🙏
Show all...
کاناڵ باران
دەنگه چیرۆک
تاڤگەی ئەوین
وشەی کوردی
فێرگەی ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی
Repost from N/a
بە ناوی بەدیهێنەری زانست و تێفکرین! سڵاو و ڕێز هاونیشتمانیانی هێژا. دوای سڕینەوەی پێگەی فێرکاریی "وشەی کوردی" کە بۆ ماوەی چوار ساڵ لە تێلێگرام و ئینستاگرام چالاک بوو، لە ئەمڕۆوە ڕێکەوتی ٢٤ی خاکەلێوەی ساڵی ٢٧٢٤ی کوردییەوە، دەستپێک و دامەزراندنی فێرگەی زمانی کوردیی هێما ڕادەگەیەنین. هیوادارین هەروەک پێشتر هاوڕێ و هاوبیرمان بوون، لە فێرگەی نوێش لەگەڵمان بن و بتوانین بە بیرۆکە و هێزی زۆرترەوە خزمەت بە زمانی کوردی بکەین. فێرگەی زمانی کوردیی هێما بەم دوو ناوونیشانەی کە لە خوارەوە نووسراوە، چالاکە و لە داهاتوویەکی نزیکیشدا لە ئینستاگرام چالاکی دەست پێ دەکاتەوە. - کاناڵی "فێرگەی هێما": @fergeyhema - کۆڕی "فێرگەی هێما": @korifergeyhema
Show all...
9👍 1
01:00
Video unavailableShow in Telegram
زانی پەروانە ئەڕا زۊ مری؟ دەم گوڵ ماچ کەی، گوونای گوڵ گری ئەڕا پەروانە وەبی کووم سزی؟ ماچ نەوبەر گوونای گوڵ دزی خۆش وە پەروانە وەی عومر کوڵەو شوون ماچەگەی، ها گوونای گوڵەو نیشی وە نەرمەو، گەردی وە مەیلەو نازی ڕەواجە وەلای گوڵەیلەو مانگ و ماچ و مەی، لەیانە نەیریم عومری یەی ڕووژ پەروانە نەیریم وە شەوق و زەوق و دڵ و گیان مری دەم لەناو دەم گوڵەگان مری هەرکەس عەزرەتمەن ماچی لە گووناس شەرمەنەی دووسە، تا دنیا دنیاس ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ هۆنراوەی: مامۆستا ڕزا مەوزوونی https://t.me/rezamouzooni
Show all...
38.85 MB
6👍 1
جەژنی هەموو لایەکتان پیرۆز بێت. 🌹 ========================== 🟠 لە ڕستەی [جەژنتان پیرۆز]. [جەژن]، چییە؟ ئەرکی چییە؟ [تان]، ئەرکی چییە؟ [کار]ی ڕستەکە کامەیە؟ ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 🟢 جەژن 👈🏿 ناوە، دیارخراوە. 🟢 تان 👈🏿 دیارخەرە. 🟢 کارەکە ڕانەبردووی دانانییە و ناتەواوە. کاری ڕستەکە بریتییە لە: [بێت]، بەڵام، دەر نەبڕاوە. ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ئیدریس هاشمی 🌻@renusisaratayi
Show all...
16👍 1
Photo unavailableShow in Telegram
مامۆستا "عەلی زەندی" گۆرانیبێژی ناوداری کورد، کۆچی دواییی کرد. ڕۆحی شاد و یادی هەرمان بێت. 🖤
Show all...
💔 24👍 1
Photo unavailableShow in Telegram
بۆ بینینەوەی گۆرانی کوردی, فیلم, شێعر ،تکستی جوان،چیرۆک ،فێرکاری ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی و ... لێرەوە لەگەڵمان بن:👇👇👇👇🙏
Show all...
کاناڵ باران
دەنگه چیرۆک
تاڤگەی ئەوین
وشەی کوردی
فێرگەی ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی
Photo unavailableShow in Telegram
بۆ بینینەوەی گۆرانی کوردی, فیلم, شێعر ،تکستی جوان،چیرۆک ،فێرکاری ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی و ... لێرەوە لەگەڵمان بن:👇👇👇👇🙏
Show all...
کاناڵ باران
دەنگه چیرۆک
تاڤگەی ئەوین
وشەی کوردی
فێرگەی ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی
🔴 پاڵپشتیی مامۆستا دیاکۆ هاشمی ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ واژۆکردنی داواکارییەک زیاترە لە تەنها کلیکێک یان واژۆکردن. کردەوەیەکی هاوپشتی و هاوسۆزییە، دەربڕینی پشتیوانیی مرۆڤە بۆ ئەوانەی خەبات بۆ دادپەروەری و ئازادی دەکەن. لە کاتێکدا دوو چالاکوانی کورد ڕووبەڕووی هەڕەشەی ڕاگواستن بۆ ئێران دەبنەوە، ئێمە ڕووبەڕووی تاقیکردنەوەی ئەخلاق و مرۆڤایەتیی خۆمان دەبینەوە. بە بەرزکردنەوەی دەنگی خۆمان وەک هاودەنگی لەگەڵ ئەوان نیشان دەدەین کە خەباتیان تەنیا نییە. ئێمە لەتەنیشت ئەوانەوە وەستاوین و دەستمان تەنها واژۆ لەسەر داواکارییەک ناکات، مێژوو دەنووسێت، گۆڕانکاری دەنووسێت، پابەندبوونمان بە جیهانێکەوە دەنووسێت کە ئازادی و دادپەروەری زیاترە لە تەنها قسە. ئەوان ڕاستین. کوردستانییانی خۆشەویست! تکایە ئێوەش هاوکارییان بکەن. 🟢 بەستەری ماڵپەڕی واژۆکردن: 🟢 https://chng.it/dzGVVyfvsz
Show all...
15👍 3🔥 1👏 1
Photo unavailableShow in Telegram
قۆناغی 2: ناو، پاشناو، ئیمەیلی لێ دەدەن. ئەو دوو بەشەش کە دیاریم کردووە، ئەوانە هەڵدەبژێرن و کرتە لەسەر ئەو بەشە کە ڕەنگی سوورە، بکەن.
Show all...
2👍 1
Photo unavailableShow in Telegram
قۆناغی 3 ئەو بەشەی کە دیاریم کردووە؛ (NO, I,ll share instead) لێ بدەن
Show all...
2
سڵاو خۆشەویستان. ڕێنمایی: قۆناغی 1 دەچنە ناو ئەم بەستەرە. https://chng.it/dzGVVyfvsz
Show all...
2
Photo unavailableShow in Telegram
قۆناغی کۆتایی: توانیوتانە واژۆی بکەن و بەسەرکەوتوویی ئەنجامتان داوە. ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ تکایە پاڵپشتیمان لێ بکەن.
Show all...
3
ئێمە نەرگس هاشمی و ئیدریس هاشمی، دوو تاک کە ژیانمان تەرخان کردووە بۆ خەبات لە پێناو مافەکانی مرۆڤ و ئازادیی کورد لە ڕۆژهەڵات. هەرچەندە ئێمە هەرگیز لە وەستان بەرانبەر ستەم، کۆڵمان نەداوە، بەڵام ئێستا لەلایەن هەردوو دەزگای کۆچ و دادگای کۆچی سوید، لەبەردەم هەڕەشەی دیپۆرتکردنەوەداین. لە خەباتی ژیانماندا، داوای هاوکاری و پاڵپشتیتان لێ دەکەین. لە ڕێگەی ئەم داواکارییەوە، هیوادارین ئەو پشتگیرییە بەهێزە نیشان بدەن کە بۆ ئێمە، نەرگس هاشمی و ئیدریس هاشمی هەتانە. هەموو ناوێک چارەنووسسازە. هەر ناوێک هاودەنگی و پابەندبوونمان بە دادپەروەرییەوە نیشان دەدات. بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، ساڵانە هەزاران کەس دەگوازرێنەوە بۆ ئەو وڵاتانەی کە مەترسیی ئەشکەنجەدان یان پێشێلکارییەکی گەورەی تری مافەکانی مرۆڤی لەسەرە (ئەمنستی ئینتەرناشناڵ). داواتان لێ دەکەین با نەبینە بەشێک لەم ئامارانە. داواتان لێ دەکەین ئەم داواکارییە واژۆ بکەن بۆ ئەوەی پشتگیریی خۆتان بۆ ئێمە نیشان بدەن، با پێکەوە بەسەلامەتی بۆ مافی ژیانمان خەبات بکەین و لە شەڕی دادپەروەریدا بەردەوام بین. پێشوەختە زۆر سوپاس - واژۆکانتان دەتوانن جیاوازی دروست بکەن. https://www.change.org/p/stop-the-deportation-of-narges-and-edris-hashemi?recruiter=1334957754&recruited_by_id=b4f1e571-e87a-11ee-81a2-479071d06e2f&utm_source=share_petition&utm_campaign=share_for_starters_page&utm_medium=copylink
Show all...
13👍 3👌 1💔 1
Photo unavailableShow in Telegram
ئیدریس هاشمی و نەرگس هاشمی، دوو کوردی نەتەوەخوازی ڕۆژهەڵات، بۆ مانەوەیان لە سوید، پێویستیان بە پاڵپشتیی ئێوەیە. تکایە بە نووسینی ناو و ئیمەیلی خۆتان ئەم داواکارییە واژۆ بکەن: https://chng.it/dzGVVyfvsz
Show all...
5👍 2
00:48
Video unavailableShow in Telegram
ڤیدیۆی شێوەی واژۆکردنی داواکاری بۆ پشتیوانی لە ئیدریس هاشمی و نەرگس هاشمی دوو هاونیشتمانیی ڕۆژهەڵاتی کە بۆ مانەوەیان لە سوید پێویستیان بە پشتیوانیی هەمووانە. 🟢 بەستەری ماڵپەڕی واژۆکردن: 🟢 https://chng.it/dzGVVyfvsz سەرەتا دەبێ بچنە سەر ماڵپەڕەکە دواتر دەبێ ئەو بەشە لێ بدەن کە لە کادرێکی سووردا (Sign this petiton) نووسراوە. دواتر کە دەچێتە پەڕەی دواتر و پێویستە ناو، پاشناو و ئیمەیلی خۆتان بنووسن و داواکارییەکە واژە بکەن. لە کۆتاییدا نامەیەک بۆ ئیمەیلەکەتان دێت و دەبێ بچنە سەر ئیمەیلی خۆتان و لەوێ دواکاریی واژۆکە قەبووڵ بکەن. پێویستە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پتر لە چەند هەزار واژۆ کۆ بکرێتەوە هەتا ڕێگری لە بڕیاری دادگای سوید بکرێت. ئەم بەستەرە بۆ هەموو هاوڕێکاتان بنێرن. 🟢 بەستەری ماڵپەڕی واژۆکردن: 🟢 https://chng.it/dzGVVyfvsz
Show all...
12.78 MB
👍 5
ئیدریس هاشمی و نەرگس هاشمی، دوو کوردی نەتەوەخوازی ڕۆژهەڵات، بۆ مانەوەیان لە سوید پێویستیان بە پاڵپشتیی ئێوەیە. تکایە بە نووسینی ناو و ئیمەیلی خۆتان ئەم داواکارییە واژۆ بکەن: https://chng.it/dzGVVyfvsz
Show all...
6
🟥 ئەکادیمیای کوردی 🟧 ئەکادیمیای کوردی (لە سەرەتاوە ناوی کۆڕی زانیاریی کورد و دواتریش کۆڕی زانیاریی کوردستان بووە) کۆڕێکە کە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دایمەزراندووە و بەپێی یاساکەی چاوگێکی باڵایە لە ھەموو شتێک کە پەیوەندی بە زمانی کوردی و شێوەزارەکانی و پاراستن و دەوڵەمەندکردنییەوە ھەبێت. ئەکادیمیای کوردی مەبەستی خۆی لە چالاکی گەیشتن بە زمانێکی یەکگرتووی فەرمیی کوردی ڕاگەیاندووە. بارەگای ئەکادیمیای کوردی لە شاری ھەولێرە. ـــــــــــــــــــــــــ 🟧 ئەکادیمیای کوردی درێژەپێدراوی کۆڕی زانیاریی کوردە، کە لە بەغدا لە ساڵانی ١٩٧١ ھەتا ١٩٧٨ چالاک بوو. پاش دامەزراندنی بەڕێوبەرایەتیی ناوخۆیی کوردی لە باشووری کوردستان، کۆڕی زانیاریی کورد زیندوو کرایەوە و بەپێی قانوونی ژمارە ١٢ی ساڵی ١٩٩٧ ئەو دەزگا زانستییە بە ناوی کۆڕی زانیاری کوردستان دامەزرایەوە. کۆڕی زانیاری کوردستان لە ساڵەکانی ١٩٩٨ تا کۆتایی ٢٠٠٠ لە قۆناغی ڕێکخستنەوەدا بوو، دواتر بە بڕیاری سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی ژمارە ٩٥ لە ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٠ەوە، شەفیق قەزاز وەک سەرۆکی کۆڕی زانیاریی کوردستان (بە وەکالەت) دەستنیشان کرا. لە دوای بڕیاری یەکگرتنەوەی ھەردوو ئیدارەی کوردستان لە سەرەتای ساڵی ٢٠٠٧دا، داوا لە شەفیق قەزاز و کەمال فوئاد کرا کە خەریکی دامەزراندنەوەی ئەنجومەنی کۆڕی زانیاریی کوردستان بن. ھەر لەو ماوەدا قانوونی کۆڕی زانیاریی کوردستان ھەموار کرا و ناوەکەی کرا بە ئەکادیمیای کوردی. ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 🟧 بۆ جێبەجێکردنی بەرنامە و کارە سەرەکییەکانی ئەکادیمیا، ئەنجومەنی ئەکادیمیا چەند لیژنەیەکی تایبەتی دروست کردووە لە کەسانی پسپۆر و شارەزا لە ھەموو شێوەزارە جیاوازەکانی زمانی کوردی، کە دەبێ ئەندامێکی کارای ئەکادیمیا سەرپەرشتی ئەم لیژنانە بکات: 🟨 لیژنەی زاراوە: یەکێکە لە لیژنە سەرەکییەکانی ئەکادیمیا، کاری سەرەکیی دۆزینەوە و داھێنانی زاراوەگەلی ڕەسەنی کوردییە لە ھەموو بوارە جیاجیایەکاندا. 🟨 لیژنەی فەرھەنگ: تایبەتە بە دەرکردن و ئامادەکردنی فەرھەنگی تایبەت لە بواری شێوەزارە جیاوازەکانی زمانی کوردی، تا ئێستا جگە لە بڵاوکردنەوەی دەیان فەرھەنگی تایبەتمەندی دووزمانە و سێزمانە لە ھەموو بوارە جیاوازەکانی لێکۆڵینەوەی کوردی، دوو فەرھەنگی (کرمانجی سەروو ـ کرمانجی خواروو) و فەرھەنگی (ھەورامی ـ سۆرانی) بڵاو کراونەتەوە. 🟨 لیژنەی مێژوو: ئەرکی نووسینەوەی سەرلەبەری مێژووی کوردییە بە میتۆدێکی ئەکادیمی. 🟨 لیژنەی گۆڤار: تایبەتە بە دەرکردنی گۆڤارێکی وەرزیی زانستیی ئەکادیمی کە تا ناوەڕاستی ساڵی ٢٠١٣، ٢٦ ژمارەی بە زمانی کوردی و عەرەبی لێ بڵاو کراوەتەوە. 🟨 لیژنەی بیبیلۆگرافیا: تایبەتە بە سازکردن و ئامادەکردنی بیبلیۆگرافیا بۆ بوارە جیاوازەکانی لێکۆڵینەوەی کوردی. 🟨 لیژنەی چاپ و بڵاوکردنەوە: ئەرکی بڵاوکردنەوە و بەچاپگەیاندنی ئەو لێکۆڵینەوە ئەکادیمی و زانستیانەیە کە لە ماددەی چوارەمی یاسای ئەکادیمیا ئاماژەیان پێ کراوە. 🟨 لیژنەی زمان: تایبەتە بە لێکۆڵینەوەی تایبەت بە کێشەکانی زمانی کوردی بە ھەموو شێوەزارەکانییەوە. 🟨 لیژنەی دەستنووس و بەڵگەنامە: تایبەتە بە کۆکردنەوەی دەستنووسە کوردییەکان و ئەو بەڵگەنامانەی تایبەتن بە کورد و کوردستان. سەرۆکی ئێستای ئەکادیمیای کوردییش حەمەسەعید حەسەنە. سەرچاوە: ڤیکیپێدیای کوردی فێرگەی زمانی کوردی ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 🌻 @renusisaratayi
Show all...
👍 3
شاخێک لە زیبکەبەردێکەوە دەستی پێ کردووە. لەم سەردەمەی جیهانی میدیاییەدا، بە هەوڵ و تێکۆشانی خەمخۆرانی کورد وەک کاک بۆکان جاف، زۆر کاری بەنرخ کراوە و کوردیش وەک نەتەوەیەکی بێدەوڵەت توانیویەتی بێتە ڕیزی ئەو نەتەوانە کە خاوەنی ناسنامەی جیهانین. ئەگەر دەتانەوێت ئاڵای کوردستان بێتە نێو ڕیزی ئاڵای وڵاتانی جیهان و منداڵەکانتان گریمانەی بێئاڵایی لەسەر دڵیان نەبێتە گرێ، بە دەم ئەم بانگەوازەوە بچنەوە، لە هەموو دەرفەتەکان کەڵک وەربگرن‌ لەم ڕێگایەوە ئیرادەی خۆتان بەسەر داگیرکەراندا بسەپێنێن کە لە هەوڵی سڕینەوەی ناسنامەی کوردن. ئەم هەڵمەتەی ئێوە هیچ بارگرانییەکی  بەسەر شانی هیچ کەسێکەوە نابێ. هەڵمەتێکە و دەبێ هەمووتان پشکتان هەبێ. ئەم ئاڵایە لە هەموو شوێنەکان بڵاو بکەنەوە. "ئەحمەد شێربەگی" ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ Kurdistan 🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯 Kurdistan ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 🌻 @renusisaratayi
Show all...
19👍 4👏 2
00:30
Video unavailableShow in Telegram
سۆران حەمەڕەش: لە جیهاندا، یەکەم نەتەوە کە نەورۆزی کردووە بە جەژن، کورد بووە؛ فارس ناوی نەبووە. ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 🌻 @renusisaratayi
Show all...
3.59 MB
21👍 3
Sign in and get access to detailed information

We will reveal these treasures to you after authorization. We promise, it's fast!