cookie

We use cookies to improve your browsing experience. By clicking «Accept all», you agree to the use of cookies.

avatar

فێرگەی ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی☀

ئەم کاناڵە بۆ فێرکردنی شێوەی زانستیی ڕێنووسی کوردی، بۆ گەلی کورد پێک هاتووە. تکایە بەستەری کاناڵەکە بڵاو بکەنەوە. https://t.me/+SxW4Wvgw_SMQHdvI

Show more
Iran81 202The language is not specifiedReligion & Spirituality40 563
Advertising posts
2 078
Subscribers
+324 hours
No data7 days
+1030 days

Data loading in progress...

Subscriber growth rate

Data loading in progress...

لە چ کاتێکدا دەبێت زاراوەی جیهانی وەک خۆی وەربگرین؟ بەکارهێنانی وشە یان زاراوەی جیهانی (گشتگیر، نێونەتەوەیی) لە زمانەکەماندا، بەندە بە چەند هۆکارێکەوە، لەوانە پێویستیی پێوەندیکردن لەگەڵ گرووپەزمانییەکانی تر یان بوارەزانستییەکانی دیکەی زمانی کە لەوێدا، پێشتر ئەم زاراوانە جێگیر کرابن. بۆ نموونە: : ١. پێوەندیی جیهانی: کاتێک زمانەکەمان بۆ پێوەندیی جیهانی بەکار دەهێنرێت، بۆ نموونە لە زانست، تەکنەلۆژیا، پزیشکی یان بازرگانیدا، بۆ دڵنیابوون لە ڕوونی و یەکپارچەیی لە سنوورەکاندا، بەکارهێنانی زاراوەی جیهانیی جێگیرکراو، دەتوانێت گونجاو بێت. بۆ نموونە: دیمۆکراسی، دیمۆکرات، لیبرال، کۆمۆنیست. ... ٢. ستانداردە پیشەسازییەکان: لە هەندێک پیشەسازیدا زاراوە یان کورتکراوەی تایبەت لە ئاستی جیهانیدا بەکار دەهێنرێت. بەکارهێنانی ئەم چەمک یان کورتکراوە نێونەتەوەیییانە دەتوانێت پێوەندی و لێکتێگەیشتنێکی کاریگەر لەناو پیشەسازیدا ئاسان بکات. بۆ وێنە لە لقی ئایتیدا، کورتکراوەی وەک: "CPU" (central processing unit) ١. "سی‌پی‌یوو"‌ ( یه‌كه‌ی ڕێکخه‌ری ناوه‌ندی) "RAM" (random-access memory) ٢. "ڕام" (بیرگەی دەستپێگەیشتنی بەهەڵکەوت). ٣. ڕادار (radio detection and ranging). لە ئاستی جیهانیدا بەکار دەهێنرێن. بەکارهێنانی ئەو سەروشانە (ئاکرۆنیمانە) پێوەندیی کاریگەر لەنێوان تەکنیککاران و ئەندازیاران بەبێ گوێدانە زمان ئاسان دەکات. لێرە مەبەست ئەوەیە کە باشترە هەم "ڕام" و هەم "سی پی یوو" و هەمیش "ڕادار" وەک خۆیان بەکار بهێنرێن، بەڵام پێویستە واتاکانیان کە لەناو کەوانەکاندا نووسراون بکرێنە کوردی تا خەڵک بزانن واتای چی دەدەن. ٣. نەبوونی هیچ هاوتایەکی کتومت: هەندێک جار هیچ وشەیەکی هاوتای سادە، بۆ چەمکێک کە لە ئاستی نێونەتەوەییدا باو بێت، لە زمانەکەماندا نییە. بۆیە ڕەنگە بەکارهێنانی وشەی جیهانی شێوەیەکی گونجاو بێت بۆ ئەوەی لە سەرلێشێواوی یان لێکدانەوەی هەڵە پێشگیری بکرێت. بۆ وێنە: ئینتەرنێت، مۆبایل، تەلەڤزیۆن، پینگ پۆنگ و هتد. ٤. کاریگەریی کولتووری: جیهانگیری بووەتە هۆی زیادبوونی زاراوە و دەربڕینە جیهانی و نێونەتەوەیییەکان کە بەردەوام تێکەڵ بە زمان و کولتوورە جیاوازەکان دەبن. بەکارهێنانی ئەم جۆرە وشە جیهانییانە دەتوانێت بۆ ئاڵوگۆڕ و گونجانی کولتووری لەبار بێت. بۆ نموونە: ئیمۆجی، پیتزا، کارۆکێ و هتد. بەڵام گرنگە هاوسەنگی لەنێوان بەکارهێنانی زاراوە جیهانییەکان لەگەڵ پاراستنی کێیەتیی ناوازە و دەربڕینە دەوڵەمەندەکانی زمانەکەماندا هەبێت. لە هەندێک دۆخدا ڕەنگە تەوزیم یان پێویست بێت کە ئێمە زاراوەی نوێ بەسەر زمانی خۆماندا بگونجێنین بۆ ئەوەی لەگەڵ پێداویستییە کوردییەکاندا بگونجێت و فرەچەشنی و دەوڵەمەندیی زمانەوانیی کوردی بپارێزین. بۆ نموونە ئێمە توانیومانە کۆمەڵێک زاراوەی جۆربەجۆر لەسەر بنەمای زمانەکەمان ڕۆ بنێین وەک: وشکاوەکی، گڕکان، میزەڕۆ، شوێنەوارناس، گرانەتا (تیفوئید)، پاڵاوتگە، خولگە. *** بە هەموو ئەوانەشەوە ئەو بابەتە لە زمانەوە بۆ زمان دەتوانێت بگۆڕدرێت، هەر زمانێک توانیی خۆی شتی هەبێت و وشەکە بۆی قورس نەبوو و خەڵکەکەش پەسەندی بکەن، ئەوە ئەو وشەیە جێگیر دەبێت. بۆ نموونە لە سوید بە کۆمپیوتەر ناڵێن "کۆمپیوتەر" بەڵکوو دەڵێن: "داتور dator". هیچ کێشەشیان نییە کە زاراوە جیهانییەکە، واتە کۆمپیوتەر بەکار ناهێنن. یان وشەی (ئۆتۆمۆبیل)یان لەت کردووە بەس پێی دەڵێن (بیل bil). هەر بۆیە لەم بوارانەدا هیچ شتێک یەکدەست نییە. هەر زمانێک خۆی بڕیار دەدات چی بۆی باشە. لە فارسیدا بە "کەشتیوان" دەڵێن: ناخدا. هەموومان دەزانین کە وشەی "خودا" واتە پەروەردگار، کەچی پێی دەڵێن: "ناخدا". وا بزانم ئەگەر ئەمڕۆ ئەو وشەیە لەلایەن کەسێکەوە پێشکەش بکرایە، دەستبەجێ ڕەد دەکرایەوە. خۆی لەڕاستیدا وشەکە بەم جۆرە دروست بووە: ناو (کەشتی) لە (navy)ی ئینلگیزی وەرگیراوە + "خدا"، واتە خاوەن، خودێ، ساحێب. واتە خاوەنی کەشتی. ناوخدا، بەڵام بەپێی کات پیتی "و" قرتێنراوە و بووە بە "ناخدا". بەڵام هیچ کەس بیر لە شێوەکەی ناکات و ململانێی لەگەڵدا ناکات.
Show all...
بۆ بینینەوەی گۆرانی کوردی، فیلم، شێعر، تێکستی جوان، چیرۆک، فێرکاریی ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی و ... لێروە لەگەڵمان بن.👇👇
Show all...
دەنگه چیرۆک
کاناڵ باران
وشەی کوردی
تاڤگەی ئەوین
فێرگەی ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی
شێعر و وته
یەکێک لە ڕێوڕەسمە ئایینی و کۆمەڵایەتییەکانی نێو کوردەواری کە زۆربەی خەڵک تێیدا بەشداری دەکەن، ئەمەیە: بەشداریکردن لە پرسە و چوون بۆ سەرقەبران. بێگومان لەم دوو شوێنەدا، کۆمەڵێک وشە و دەربڕاوی هاوواتا دەبینرێت کە هەمان چەمک و واتا و مەبەست دەگەیەنن. ئاماژە بە چەند نموونەیەک دەکەم: ▪️ خوا خۆی دروستی کردووین و هەر خۆشی دەمانباتەوە. ▫️ موقەددەری خوایە و هیچ دەسەڵاتمان نییە. ▪️ هەرچی لای خوا هات، خۆش هات. ▫️ مردن ڕێگای هەموومانە. ▪️ هەموومان دەگەڕێینەوە بۆ دیوانی خوا. ▫️ قەزاوبەڵای خوایە، ناگەڕێتەوە. ▪️ لەگەڵ کاری خوا هيچ ناکرێت. ▫️ دوا ناخۆشیتان بێت. ▪️ ئینشائەڵڵا ئاخر موسیبەتتان بێت. ▫️خوا خەمی ترتان نەداتێ. ▪️ خوای دلۆڤان، ئاوی فێنک بڕژێنێتە سەر دڵتان. ▫️ خوا لە گوناحی خۆش بێت. ▪️ خوا لە مردووتان خۆش بێت. ▫️ خوا عەفووی کات. ▪️ هاوبەشی خەمتانین. ▫️ شەریکی خەمتانین. ▪️ تەمەنی درێژی بۆ ئێوە جێ هێشتبێت. ▫️ خوا خێرتان بنووسێت. ▪️ خوا جەزات بداتەوە. ▫️ خوا سەبووریتان بدات. و... 🟣 ئێوەش دەتوانن بە هاوردنی نموونەی زیاتر، بابەتەکە دەوڵەمەندتر بکەن. ــــــــــــــــــــــ ئامادەکردنی: ئیدریس هاشمی 🌻 @renusisaratayi
Show all...
👍 13 1
بۆ بینینەوەی گۆرانی کوردی، فیلم، شێعر، تێکستی جوان، چیرۆک، فێرکاریی ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی و ... لێروە لەگەڵمان بن.👇👇
Show all...
تاڤگەی ئەوین
کاناڵ باران
دەنگه چیرۆک
شێعر و وته
شێعر و نووسراوە
وشەی کوردی
فێرگەی رێنووس و ڕێزمانی کوردی
https://t.me/renusisaratayi/6 دەستپێکی وانەی ڕێنووس بۆ فێربوونی نووسینی زمانی کوردی.🌼
Show all...
فێرگەی ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی☀

🔵 دەستپێکی سەرەتایی فێرکردنی زمانی کوردی ناساندنی ئەلفبێی کوردییە ئەلفبێی کوردی پێک هاتووە لە 37 دەنگ و 34 پیت 🔅🔅29 پیتی بێدەنگ ، نەبزوێن (( بیصدا )) 🔅🔅8 پیتی دەنگدار ، بزوێن (( صدادار )) 🔵 پیتە نەبزوێنەکان یان بێدەنگەکان بریتین لە : ئـ ، ب ، پ ، ت ، ج ، چ ، ح ، خ ، د ، ر ، ڕ ، ز ، ژ ، س ، ش ، ع ، غ ، ف ، ڤ ، ق ، ک ، گ ، ل ، ڵ ، م ، ن ، و ، هـ ، ی. 🌻@renusisaratayi

👌 5
🔲 تایبەتمەندیی زۆر گرنگی ڕێنووسی زمانی کوردی 🖊 نووسینی: مامۆستا حەسەن سەلاح (سۆران) ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ تا ئێستا باسی ڕێنووسی زمانی کوردی زۆر کراوە، بەڵام بۆ ئەوەی تایبەتمەندییەکی هەرە گرنگی ئەم زمانە نیشان بدەین و بیسەلمێنین کە لە ڕوانگەی ڕێنووسەوە یەکێک لە زمانە هەرە ڕێکوپێکەکانی جیهانە، لەم وانەیەدا وشەی فارسیی (گل) دەکەینە نموونە و وەک بەڵگەیەکی زانستی نیشانی دەدەین، کە هەر ئەو وشە فارسییە (گل) - ئەگەر کوردی ئەم ڕێنووسە تایبەتەی خۆی نەبوایە - لە زمانی کوردیدا دەبوو بۆ تەواوی ئەم وشانەی خوارەوە بەکار ببرایە و بنووسرایە جا ئیدی خۆت هەر جۆرێکت دەخوێندەوە، بە دەستی خۆت بوو و دەیان هەڵە ڕووی دەدا! 🔸 گوڵ = شتێکی جوانی پەڕەدارە و گەلێ ڕەنگی هەیە. 🌹 🔹 گول = ئەو کەسەی کە نەخۆشیی "گول"ی هەیە، پێی دەڵێن: گول. 🔸 گولە = بە پیاوی ناشیرین و نابووت دەڵێن. 🔹 گولێ = گولێ (گولێ)ی ژنی، ئافرەتێکی زۆر جەبوون و ناشیرینە. 🔸 گوڵە = گوڵە بۆ کچان ناوێکی زۆر خۆشی کوردییە. 🔹 گوڵێ = گوڵێ بۆ کچان ناوێکی زۆر خۆشی کوردییە. 🔸 گوڵۆ = گوڵۆ! (ئەی گوڵ)، تۆ بۆنت زۆر خۆشە. 🔹 گڵ = خاک 🔸 گڵە = گڵەڕەنگە، گڵێکە بۆ ڕەنگکردنی گۆزە. 🔹 گەل = کۆمەڵ 🔸 گەلێ = زۆر، فرە 🔹 گەلۆ = ئەی خەڵکینە! 🔸 گەلە = ئاوازێکی گۆرانیی کوردییە (گەلە گەلە گەلە، هەی هەی لەو گەلاوێژە) 🔹 گەڵ = نێوان هەردوو ڕانی مرۆڤ، ناو لنگ 🔸 گۆڵ = گەماڵ 🔹 گۆڵە = گرمەی هەور 🔸 گۆڵێ = ناوی گوندێکی کوردستان 🔹 گل = ئێش، ژان 🔸 گێل = حۆل 🔹 گیلە = گلەیی 🔸 گێلێ = بە ئافرەتی کاس دەڵێن. 🔹 گێلۆ = ئەی مرۆڤی گێل! 🔸 گێڵ = گەشت، گەڕان 🔹 گۆل = گۆم 🔸 گۆلێ = ناوی سەیرانگایەکە. 🟪 تێبینی// ئەگەر بە ڕێنووسی فارسی ئەو وشانەی سەرەوە بنووسین، دەبێ بۆ هەموویان بنووسین: (گل)! تەنانەت ئەگەر بشنووسین (گله)، دەقاودەق دەربڕینی وشەکان ناگەیەنێت. ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 🌻@renusisaratayi
Show all...
12
بۆ بینینەوەی گۆرانی کوردی, فیلم, شێعر ،تکستی جوان،چیرۆک ،فێرکاری ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی و ... لێرەوە لەگەڵمان بن:👇👇👇👇🙏
Show all...
2
دەنگه چیرۆک
کانال باران
وشەی کوردی
تاڤگەی ئەوین
فێرگەی ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی
شێعر و وته
هۆنراوەی: "تاهیربەگی جاف" مەقامی: مامۆستا ناسر ڕەزازی ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ دڵ نەخۆشی دەردی هیجرە، جانی جانانم وەرە لەت لەتە جەرگ و هەناوم، ماهی تابانم وەرە عیللەتی دەرد و شیفاکەم وا بە لێوی شەککەرت مایەیی ژین و حەیاتم، دەرد و دەرمانم وەرە سەد شوکر دووبارە جەژنە، وەختی عەیش و شادییە بۆ بەڵاگەردانی باڵات، قۆچی قوربانم وەرە کەس نییە سابتقەدەم وەک من لە داوی عیشقدا بۆ سوپاهی غەمزەکانت مەردی مەیدانم وەرە گەر دەپرسی حاڵەتی من بۆ فیراقت پێت بڵێم؟ هەروەکوو تاهیر هەمیشە دیدەگریانم وەرە ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 🌻@renusisaratayi
Show all...
💔 5🔥 1
بۆ بینینەوەی گۆرانی کوردی، فیلم، شێعر، تێکستی جوان، چیرۆک، فێرکاریی ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی و ... لێروە لەگەڵمان بن.👇👇
Show all...
👍 4
دەنگه چیرۆک
کاناڵ باران
وشەی کوردی
تاڤگەی ئەوین
فێرگەی ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی
شێعر و وته
بۆ بینینەوەی گۆرانی کوردی, فیلم, شێعر ،تکستی جوان،چیرۆک ،فێرکاری ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی و ... لێرەوە لەگەڵمان بن:👇👇👇👇🙏
Show all...
کاناڵ باران
دەنگه چیرۆک
تاڤگەی ئەوین
وشەی کوردی
فێرگەی ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی