cookie

We use cookies to improve your browsing experience. By clicking «Accept all», you agree to the use of cookies.

avatar

وشەی کوردی ☀️

🕊 بە کوردی بدوێین 🕊 بە کوردی بخوێنینەوە 🕊 بە کوردی بنووسین بۆ ئەوەی کە زمانەکەمان لە زمانەکانی دیکەدا نەتوێتەوە، پێویستە هەموومان فێر بین، بە زمانی خۆمان بدوێین، بخوێنین و بنووسینەوە. بەستەری کاناڵ: https://t.me/KurdiSoraniWord

Show more
Iran68 248The language is not specifiedBooks7 363
Advertising posts
2 705
Subscribers
+124 hours
+87 days
+6530 days
Posting time distributions

Data loading in progress...

Find out who reads your channel

This graph will show you who besides your subscribers reads your channel and learn about other sources of traffic.
Views Sources
Publication analysis
PostsViews
Shares
Views dynamics
01
لە چ کاتێکدا دەبێت زاراوەی جیهانی وەک خۆی وەربگرین؟ بەکارهێنانی وشە یان زاراوەی جیهانی (گشتگیر، نێونەتەوەیی) لە زمانەکەماندا، بەندە بە چەند هۆکارێکەوە، لەوانە پێویستیی پێوەندیکردن لەگەڵ گرووپەزمانییەکانی تر یان بوارەزانستییەکانی دیکەی زمانی کە لەوێدا، پێشتر ئەم زاراوانە جێگیر کرابن. بۆ نموونە: : ١. پێوەندیی جیهانی: کاتێک زمانەکەمان بۆ پێوەندیی جیهانی بەکار دەهێنرێت، بۆ نموونە لە زانست، تەکنەلۆژیا، پزیشکی یان بازرگانیدا، بۆ دڵنیابوون لە ڕوونی و یەکپارچەیی لە سنوورەکاندا، بەکارهێنانی زاراوەی جیهانیی جێگیرکراو، دەتوانێت گونجاو بێت. بۆ نموونە: دیمۆکراسی، دیمۆکرات، لیبرال، کۆمۆنیست. ... ٢. ستانداردە پیشەسازییەکان: لە هەندێک پیشەسازیدا زاراوە یان کورتکراوەی تایبەت لە ئاستی جیهانیدا بەکار دەهێنرێت. بەکارهێنانی ئەم چەمک یان کورتکراوە نێونەتەوەیییانە دەتوانێت پێوەندی و لێکتێگەیشتنێکی کاریگەر لەناو پیشەسازیدا ئاسان بکات. بۆ وێنە لە لقی ئایتیدا، کورتکراوەی وەک: "CPU" (central processing unit) ١. "سی‌پی‌یوو"‌ ( یه‌كه‌ی ڕێکخه‌ری ناوه‌ندی) "RAM" (random-access memory) ٢. "ڕام" (بیرگەی دەستپێگەیشتنی بەهەڵکەوت). ٣. ڕادار (radio detection and ranging). لە ئاستی جیهانیدا بەکار دەهێنرێن. بەکارهێنانی ئەو سەروشانە (ئاکرۆنیمانە) پێوەندیی کاریگەر لەنێوان تەکنیککاران و ئەندازیاران بەبێ گوێدانە زمان ئاسان دەکات. لێرە مەبەست ئەوەیە کە باشترە هەم "ڕام" و هەم "سی پی یوو" و هەمیش "ڕادار" وەک خۆیان بەکار بهێنرێن، بەڵام پێویستە واتاکانیان کە لەناو کەوانەکاندا نووسراون بکرێنە کوردی تا خەڵک بزانن واتای چی دەدەن. ٣. نەبوونی هیچ هاوتایەکی کتومت: هەندێک جار هیچ وشەیەکی هاوتای سادە، بۆ چەمکێک کە لە ئاستی نێونەتەوەییدا باو بێت، لە زمانەکەماندا نییە. بۆیە ڕەنگە بەکارهێنانی وشەی جیهانی شێوەیەکی گونجاو بێت بۆ ئەوەی لە سەرلێشێواوی یان لێکدانەوەی هەڵە پێشگیری بکرێت. بۆ وێنە: ئینتەرنێت، مۆبایل، تەلەڤزیۆن، پینگ پۆنگ و هتد. ٤. کاریگەریی کولتووری: جیهانگیری بووەتە هۆی زیادبوونی زاراوە و دەربڕینە جیهانی و نێونەتەوەیییەکان کە بەردەوام تێکەڵ بە زمان و کولتوورە جیاوازەکان دەبن. بەکارهێنانی ئەم جۆرە وشە جیهانییانە دەتوانێت بۆ ئاڵوگۆڕ و گونجانی کولتووری لەبار بێت. بۆ نموونە: ئیمۆجی، پیتزا، کارۆکێ و هتد. بەڵام گرنگە هاوسەنگی لەنێوان بەکارهێنانی زاراوە جیهانییەکان لەگەڵ پاراستنی کێیەتیی ناوازە و دەربڕینە دەوڵەمەندەکانی زمانەکەماندا هەبێت. لە هەندێک دۆخدا ڕەنگە تەوزیم یان پێویست بێت کە ئێمە زاراوەی نوێ بەسەر زمانی خۆماندا بگونجێنین بۆ ئەوەی لەگەڵ پێداویستییە کوردییەکاندا بگونجێت و فرەچەشنی و دەوڵەمەندیی زمانەوانیی کوردی بپارێزین. بۆ نموونە ئێمە توانیومانە کۆمەڵێک زاراوەی جۆربەجۆر لەسەر بنەمای زمانەکەمان ڕۆ بنێین وەک: وشکاوەکی، گڕکان، میزەڕۆ، شوێنەوارناس، گرانەتا (تیفوئید)، پاڵاوتگە، خولگە. *** بە هەموو ئەوانەشەوە ئەو بابەتە لە زمانەوە بۆ زمان دەتوانێت بگۆڕدرێت، هەر زمانێک توانیی خۆی شتی هەبێت و وشەکە بۆی قورس نەبوو و خەڵکەکەش پەسەندی بکەن، ئەوە ئەو وشەیە جێگیر دەبێت. بۆ نموونە لە سوید بە کۆمپیوتەر ناڵێن "کۆمپیوتەر" بەڵکوو دەڵێن: "داتور dator". هیچ کێشەشیان نییە کە زاراوە جیهانییەکە، واتە کۆمپیوتەر بەکار ناهێنن. یان وشەی (ئۆتۆمۆبیل)یان لەت کردووە بەس پێی دەڵێن (بیل bil). هەر بۆیە لەم بوارانەدا هیچ شتێک یەکدەست نییە. هەر زمانێک خۆی بڕیار دەدات چی بۆی باشە. لە فارسیدا بە "کەشتیوان" دەڵێن: ناخدا. هەموومان دەزانین کە وشەی "خودا" واتە پەروەردگار، کەچی پێی دەڵێن: "ناخدا". وا بزانم ئەگەر ئەمڕۆ ئەو وشەیە لەلایەن کەسێکەوە پێشکەش بکرایە، دەستبەجێ ڕەد دەکرایەوە. خۆی لەڕاستیدا وشەکە بەم جۆرە دروست بووە: ناو (کەشتی) لە (navy)ی ئینلگیزی وەرگیراوە + "خدا"، واتە خاوەن، خودێ، ساحێب. واتە خاوەنی کەشتی. ناوخدا، بەڵام بەپێی کات پیتی "و" قرتێنراوە و بووە بە "ناخدا". بەڵام هیچ کەس بیر لە شێوەکەی ناکات و ململانێی لەگەڵدا ناکات.
2160Loading...
02
بۆ بینینەوەی گۆرانی کوردی، فیلم، شێعر، تێکستی جوان، چیرۆک، فێرکاریی ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی و ... لێروە لەگەڵمان بن.👇👇
1191Loading...
03
#کەناڵی_وشەی_کوردی ⚜ گوێدان، گوێگرتن، گوێڕاگرتن، گۆهداری = استماع ⚜ گوێهەڵخستن، کوڵ، کوڵەگرتن، کوڵگرتن، گوێگرتنی نهێنی(پەنامەکی) = استراق سمع ⚜ بەرکەوتوو، لەخۆگر، لەبەرگر، بریتی = مشمول ⚜ جیهانگر، جیهانداگر، گشتگیر، هەموولاگر، دنیاداگر = جهان شمول ⚜ سازان، پێکهاتن، دڵڕاگری = مماشات ⚜ ڕەنگە، وێدەچێ، لەوانەیە = لابد ⚜ لە نەبوونی کەسێکدا = در غیاب کسی ⚜ بێنەما، بێبناغە، پووچ، پڕوپووچ، خاو، بێهوودە = واهی ⚜ چارەسەرنەبوو، چارەهەڵنەگر، چارەنەهاتوو، بێچارەسەر = لاینحل ⚜ بەربەست، کۆسپ، لەمپەر، جیاکەرەوە، پەرژین = حائل/حایل ⚜ پارێزگار، پارێزەر = محافظ ⚜ پتەوکار، قایمکار، خۆپارێز، پارێزکار، کۆنەپارێز، لامنجی = محافظەکار 🕊 بە کوردی بدوێین 🕊 بە کوردی بخوێنینەوە 🕊 بە کوردی بنووسین 🕊@KurdiSoraniWord
5679Loading...
04
پوختەی ڕێنووس و خاڵبەندی، وەشانی دووەم، بە کۆمەڵێک نوێکردنەوە. دیاکۆ هاشمی
56612Loading...
05
بۆ بینینەوەی گۆرانی کوردی، فیلم، شێعر، تێکستی جوان، چیرۆک، فێرکاریی ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی و ... لێروە لەگەڵمان بن.👇👇
1170Loading...
06
(کای کۆن بەباکردن) یان (کایکۆنبەباکردن)؟ *** ئەمە لە ڕاستیدا وا دەنووسرێت: "بەباکردنی کای کۆن" یان "کای کۆن بەباکردن". لەنێوان "کا" و "کۆن"، (ی)ی دانەپاڵ هەیە کە هەرگیز نالکێت بە وشەی دوای خۆی. واتە هەڵەیە ئەگەر بنووسیت کایکۆن، بەڵکوو دروستەکەی وایە: "کای کۆن" . ئەگەریش بنووسیت "کای کۆنبەباکردن"، ئەويش هەڵەیە چونکە "کۆنبەباکردن" هەڵەیە. هەروەها "بەباکردن" پێکەوە دەنووسرێت، چونکە "بە" دەبێت بە بەشێکی تەواوکەری چاوگەکە و پێکەوە واتاکە تەواو دەکەن. واتە چاوگەکە "باکردن" نییە، بەڵکوو "بەباکردن"ە. کەوا بێت بەم جۆرە دروستە: " کای کۆن بەباکردن" یان "بەباکردنی کای کۆن" *** Telegram: https://t.me/diyakohashemi
1 0038Loading...
07
بۆ بینینەوەی گۆرانی کوردی, فیلم, شێعر ،تکستی جوان،چیرۆک ،فێرکاری ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی و ... لێرەوە لەگەڵمان بن:👇👇👇👇🙏
1311Loading...
08
کات باش هاوڕێیان. بۆ کۆڕی "فێرگەی کوردستان" پێویستمان بە وانەبێژ هەیە! تکایە هەر کەسێک شارەزایە و دەتوانێت خۆبەخشانە خزمەت بکات و وانە بڵێتەوە، پەیوەندیم پێوە بگرێت. @Hesen_musazade
5183Loading...
09
بۆ بینینەوەی گۆرانی کوردی، فیلم، شێعر، تێکستی جوان، چیرۆک، فێرکاریی ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی و ... لێروە لەگەڵمان بن.👇👇
1691Loading...
10
بۆ بینینەوەی گۆرانی کوردی, فیلم, شێعر ،تکستی جوان،چیرۆک ،فێرکاری ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی و ... لێرەوە لەگەڵمان بن:👇👇👇👇🙏
1401Loading...
11
بە ناوی بەدیهێنەری زانست و تێفکرین! سڵاو و ڕێز هاونیشتمانیانی هێژا. دوای سڕینەوەی پێگەی فێرکاریی "وشەی کوردی" کە بۆ ماوەی چوار ساڵ لە تێلێگرام و ئینستاگرام چالاک بوو، لە ئەمڕۆوە ڕێکەوتی ٢٤ی خاکەلێوەی ساڵی ٢٧٢٤ی کوردییەوە، دەستپێک و دامەزراندنی فێرگەی زمانی کوردیی هێما ڕادەگەیەنین. هیوادارین هەروەک پێشتر هاوڕێ و هاوبیرمان بوون، لە فێرگەی نوێش لەگەڵمان بن و بتوانین بە بیرۆکە و هێزی زۆرترەوە خزمەت بە زمانی کوردی بکەین. فێرگەی زمانی کوردیی هێما بەم دوو ناوونیشانەی کە لە خوارەوە نووسراوە، چالاکە و لە داهاتوویەکی نزیکیشدا لە ئینستاگرام چالاکی دەست پێ دەکاتەوە. - کاناڵی "فێرگەی هێما": @fergeyhema - کۆڕی "فێرگەی هێما": @korifergeyhema
1 3299Loading...
12
🟧 پیاو، پیاگ پیا بریتییە لە ناوێک بۆ نێرینەی پێگەیشتووی ڕەگەزی مرۆڤ بەکار دێت. پێچەوانەی ژن. لە زمانی تاتی، کە زمانێکی کەنارەکانی ڕۆژاوای دەریای خەزەرە، pya، پیە واتە باوک. ھەروەک لەو زمانەدا دەگوترێت زەنپیە، بە واتای باوەژن. لە مازندەرانی، کە دیسان زمانێکی ھاوسێی تاتیە، piyar, پییار، کە بۆ پیر دەگەڕێتەوە، واتا باوک. 🟡 "پیاو" یەکێکە لە ناوە زۆر کۆن و ڕەسەنەکانی کوردی. بەگوێرەی پێکهاتەکەی، وا دیاره‌ که‌ داپیرە و باپیرانمان، لە سەردەمێکی پێش ھاتنە کایەی کوردی ئەمڕۆ، وشەکەیان پێک ھێناوە. پیاو ناوێکی لێکدراوە. وشەکە لە ھەردوو وشەی (پەتیە + وو) پێک ھاتووە. وشەی "پەتیە" واتە "پتەو، بەھێز، بەدەستەڵات". وشەکە، لە ھەمان وشەی PIE ی پەتیس، patis ەوە ھاتووە. وشەکە لە ئاڤێستاییشدا، بە شێوەی ( پاتی و پت)، بە واتای بەتوانا، بەھێز، دەستەڵاتدار، فەرماندە، گەورە ... بەکار ھاتووە. لە ئاڤێستایی، بە سەرلەشکر گوتراوە pit spk، پت سپک، کە ھەر فەرمانڕەوای سوپایە. ھەمان ناو لە پەھلەویشدا، لە چەندان وشەی لێکدراو دەبینینەوە. وەک بە شێوەی spah pat، سپەه پات بە واتای سەرۆکی سوپا بەکار ھاتووە. ھەروەھا dehyopat، دێهیۆپات واتا پیاوی پتەوی دێ. گەورە و سەرۆکی دێ. ئاغا. دیسان نازناوی پیاوی ھەرە گەورەی ئاینی زەردەشتی، واتە موبەد، یان وەک لە پەھلەوی پێشی گوتراوە mopat، مۆپەت، لە بنەڕەتدا بریتی بووە لە لێکدانی دوو وشەی (موغ + پەد)، بە واتای (پەد) و گەورەی موغان. ھەر لە پەھلەوی، پێشەوای ھەرە گەورەی زەردەشتی، پێی گوتراوە magopatan magopat، مەگۆپەتان مەگۆپەت، کە دەبێتە موبەدی موبەدان. میتراییەکان وشەکەیان بۆ خوداوەندەکەیان، وەک نازناو بەکار ھێناوە، بە شێوەی (میترا پاتیش ). تەنانەت ناوی (پادشا، پاتشا، پاشا)ش، شوێنەواری (پاد، پات)ی پێوە دیارە، کە دەبێتە شای دەستەڵاتدار. لە زبانی ھاوچەرخی کوردیدا، ھەمان وشە، بە شێوەی (پتەو) ماوەتەوە. ڕه‌گی هه‌مان وشه‌ له‌ زمانه‌کانی سانسکریتی، گرێکی، سلاڤیی کۆن و ڕووسیش ده‌بیندرێت. بەشی دووەمی وشەکەش، ھەمان (وو)ە، کە واتای مرۆڤ، پیاوی گەیاندووە. ھاوشێوەکانیشی (ھو، وو، وێ، وی ..) لە کوردیی کۆندا، وەک (ھۆمۆ، ھو- مان و ھیومان)ی لاتینی، واتای پیاو یان مرۆڤیان گەیاندووە. ئێمە ئەو وشەیەمان، لە چەندان وشەی لێکدراوی دیی کوردی دەستنیشان کردووە و لە سەرەوەدا کاری بەراوردکاریمان بۆ کردوون. بۆ زانیاریی پتر لەسەر ئەم وشەیە، سەیری وشەکانی ھوو، بووک، وەوی، بێوەژن و ھەوێ بکە. بەم جۆرە، وشەی لێکدراوی (پەتیەوو)، کە واتای پیاوی بەدەستەڵات و بەھێزی گەیاندووە، بەرەبەرە گۆکردنی ئاسانتر بووە. لە پێشەوەیاندا، ونبوونی، یان کەوتنی دەنگی (ت)ە، لە ناوەڕاستی وشەکە، وەک ئێستاش ئەو دەنگە، لە وشەی ھاوشێوەی کوردی، ون دەبێت و گۆ ناکرێت. ئیدی (پەتیاو) بەرەبەرە بووەتە (پەیاو)، ئینجا درەنگتر بۆ (پیاو) گۆڕاوە. ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە (پیاو) وەکوو زۆر وشەی دی لەو جۆرە، کە بە وشەی سادە دێنە بەر چاو، لە ڕاستیدا لێکدراون و، بە تێپەڕینی کات، ئاوێتەی یەکتر بوون و سادە بوونەتەوە. کەوتنی دەنگی (ت)ی ناوەڕاستی وشەی (پەتیاو)، وەک کەوتنی دەنگی (د) لە ناوەڕاستی وشە، بەشێکە لە ڕێساکانی گۆڕانی دەنگ لە کوردی. 🟡 پیاو لە زبانی کوردی، بەرھەمی زۆری لێ کەوتووەتەوە، چ وەک وشەی نوێ و، چ لە پەند و قسەی نەستەق و دەربڕینی دیی زمانەوانیشدا. وەک: ناپیاو، پیاوانە، پیاوەتی، بێپیاو، پیاوخراپ، پیاوچاک، پیاوباش، پیاوی باش، گێلەپیاو، بۆرەپیاو، پیاوکوژ، کەرەپیاو و زۆری دیش. نووسین: م. شاسوار هەرشەمی هەڵەچنی و بڵاوکردنەوە: کاناڵی وشەی کوردی 🕊@KurdiSoraniWord
1 7858Loading...
13
🟧 ھێوەر ھەروەک دەشگوترێت ھیوەر. واتە "برای مێرد، شوبرا". یەکێکە لە وشە کۆنەکانی ھیندۆروپی، کە بۆ خزم بەکار ھاتووە. وەک دەر دەکەوێت وشەکە لێکدراوە. لە (ھێ + وەر) پێک ھاتووە. وشەی "ھێ" ھەروەک ھو - ھەروەھا کورتەوشەکانی دی وەک (- وە. - وو. - ووێ و تەنانەت (- وی)یش)، پاشماوەی وشەیەکی دێرینن، بە واتای پیاو، ھەندێک جاریش بۆ مرۆڤ، بە ھەردوو ڕەگەزەکەی بەکار ھاتوون. ئەو وشەیە، ھەر ھەمانە کە لە لاتینییدا بە شێوەی homo، ھۆمۆ، ھەروەھا humanus، ھومانوس ماوەتەوە. وشە لاتینییەکە، لە ڕێگای شێوە گۆکردنەکەی ئینگلیزی human، ھیومان، ئەمڕۆ بووەتە وشەیەکی نێونەتەوەیی. بەتایبەت لە بواری مافەکانی مرۆڤدا (ھیومان رایت). لە فەرەنسیی کۆنیش، بە مرۆڤ گوتراوە human، ھومان. وشەکە لە بنەڕەتدا لێکدراو بووە و لە man hu-, ھو- مان پێک ھاتووە. وشەی ھو، hu ئامرازی ئاماژە بۆ کردن بووە، کە دواتر بۆ جێناو گۆڕاوە و واتا (ئەو). ئەو شێوەیەی وشەکەش، پتر لە ھەمان جێناو دەچێت، کە لە زبانە دەستەخوشکەکانی دیی ھیندۆروپی دەبیندرێت. وەک: ئینگلیزی ھی، he. سویدی ھان، han. سلاڤیی کۆن، ڕووسی و ھەندێک زبانی دیی سلاڤی، ئۆن، on . کیمیری وێلزی au، ئەو. پۆلۆنی ow، ئۆو. ھۆلەندی hij، ھیی. ئوردووە و ھیدیش. ئەمەش ھەمان جێناوی کوردیی (ئەو)ە. جێناوەکە، ئاماژەیە بۆ کەسی سێیەمی تاک. لە پەھلەوی ave، ئەڤێ. ھەروەھا oi، ئۆی واتە ئەو. لە فارسی (ئو). جێناوە کوردییەکە، بە ھۆی لارینگالبوون و مانەوەی پاشماوەی ڤاول لە پێشەوەی، لە ھاوشێوەی زمانە دەستە خوشکەکانیدا دوور کەوتووەتەوە. وشەی ھو –مان، سەردەمانێک لە زبانی کوردی و زبانە ئێرانییەکانی دیش، بۆ پیاو بەکار ھاتووە. پاشماوەی وشەکە، لە ژمارەیەک وشەی لێکدراوی دیار و زۆر بەکارھاتووی کوردی دەبیندرێت. ئەو وشانە بە چەند شێوە گۆکردنێکی لێک نزیک ماون. بۆ ڕوونکردنەوەی پتری وشەکە، سەیری ھەریەک لە وشەکانی بێوەژن، بووک، ھەوێ، وەوی. ھەروەھا سەیری وشەی پیاو بکە. وشەی دووەمیش لە ناوی (ھێوەر) واتا پاشگری "- وەر"، ئەوا پاشگرێکە دەچێتە سەر ھەندێک سیفەت و بۆ ئەو کەسانە بەکار دێت، کە ھەڵگری سیفەتەکەن. وەک لە "کوێرەوەر، بەھرەوەر، پیلەوەر" لە لاتینی levir، لێڤیر. لە گرێکی daer، دایێر. لە سانسکریتی devar، دێڤار. لە سلاڤیی کۆنیش deveri، دێڤێری. ئەڵمانیی کۆن zeihhur، زەی ھور. بە ئەنگلۆساکسۆنی tacor، تاکۆر. لە کوردی، چەندن وشەی لێکدراویش لە ھێوەر پێک ھێنراوە. وەک: "ھێوەرژن"، بە واتای ژنی شوبرا. ھەوگیان. ھەروەک ھێوەرزا واتا منداڵی شوبرا، یان برای مێرد. تەنانەت لە ھەندێک شوێنی کوردستان، بە پیاوی بێژنیش دەگوترێت ھێوەرپیا. نووسین: م. شاسوار هەرشەمی هەڵەچنی و بڵاوکردنەوە: کاناڵی وشەی کوردی 🕊@KurdiSoraniWord
8212Loading...
14
🟧 ھەنەزا بریتییە لە منداڵی پیاوێک، لە ژنێکی دی، جیا لەو ژنەی کە ئێستا لەگەڵی دەژیێت. واتە ھەنەزا منداڵی مێردی ژنن، به‌ڵام لە ژنێکی دی. وشەکە لێکدراوە و لە (ھە + ن +زا ) پێک هاتووە. وشەی "ھە" واتە پیاو. وشەکە ھەمانە کە لە لاتینی بە (ھومان) ھاتووە و لە ئینگلیزی بە ھیومان گۆ دەکرێت. ھەمان وشە لە کوردی، ھەر بە واتای پیاو، لە گەلێک وشەی لێکدراوی کۆندا دەناسرێنەوە. بۆ زانیاریی پتر، سەیری ھو- بکە له‌ سه‌ره‌وه‌. ھەروەھا ھەندێک لە وشەکانی دی، وەک پیاو، بێوەژن، بووک و وەوی. وشەی "-ن" ئامرازێکی پوکاوەیە و لە ھەندێک زاراوەدا، (بەتایبەت لە ناوچەکانی ھەریر- سۆران- ڕواندز)، وەک جێناوی لکاو، بۆ کەسی یەکەمی کۆ (- مان)، ھێشتا بەکار دێت. وەک: لەجیاتی کارمان = کارن. کوڕمان = کوڕن. یان بارمان کرد = بارن کرد. جێناوەکە لە ھەندێک وشەی مێژوییی کۆنیش دەناسرێتەوە. ھەرچی وشەی "زا"یە، ئەوا لە ڕەگی (زان) ھاتووە. واتە منداڵبوون. بەچکەبوون. وشەکە دوای لادانی "ن"ی چاوگەکەی بە شێوەی ( زا - ) دەمێنێتەوە. لە ڕەگی وشەی PIE ی su- , سو- ھاتووە، بە ھەمان واتای زا + ن، یان لەدایکبوونی منداڵ. زبانە ئێرانییەکان، بەتەنیا واتای وشەکەیان وەکوو خۆی ھێشتووەتەوە. لە پەھلەوی zayişn، زاییشن واتا زان. ھەروەھا zatan، زاتەن و zahitan، زاھیتەن ھەر واتا زان، زایین. لە فارسی زاییدەن. زایمان. ھەروەک وشەی گرێکی zoon، زوون بە واتای گیانەوەر، خزمایەتیی لەگەڵ زان ھەیە. وشەکانی زولۆگی و zoo، زوو بۆ باغی گیانەوەران، لەو وشە گرێکییەوە ھاتوون. لە زبانەکانی دیش، ھەمان وشە بە فراوانی ماوەتەوە، بەڵام بە واتای کوڕ یان کوڕی ئەو دایک و باوکەی، منداڵەکەیان ھەیە. بەم جۆرە واتای بنەڕەتیی (ھەنەزا)، بریتی بووە لە (پیاو-مان زا)، یان ئەو منداڵانەی زاوی پیاومانن و، لە پیاومانن. نووسین: م. شاسوار هەرشەمی هەڵەچنی و بڵاوکردنەوە: کاناڵی وشەی کوردی 🕊@KurdiSoraniWord
5262Loading...
15
🟧 وەوی لە ھەندێک زاراوەی کوردی، بە واتای بووک بەکار دێت. ھەروەک دەشگوترێت: "وێوە یان وەیوە". وەک وەیویی واتە بووکێنی، وێویی واتە بووکێتی. دەبینین لە زمانی تاتیش، کە زمانێکی نزیک لە کوردییە و لە کەنارەکانی ڕۆژاوای دەریای خەزەر، ئاخێوەری ھەیە، بە بووک دەگوترێت ویە، بە ھەمان شێوەی وەوی. پێکهاتەی ناوەکە، لە زۆر ڕووەوە، لە پێکهاتنی وشەی بووک دەچێت. واتە نزیکەی ھەمان وشەی بووکە و بە سواوی گۆ دەکرێت. وشەکە لێکدراوە و لە (وە + وی) دروست بووە. "وە" لە زاراوەکانی خوارووی کوردستان، ھەمان ئامرازی (بە)یە، بە واتای "پێوە، ھەبوون، لەگەڵ". ھەرچی وشەی "وی" یە، شێوەیەکی دی (ھو)ە و، واتە پیاو. وشەی وی، ھەروەھا کورتەوشەکانی ( وە - وو - ووێ )، پاشماوەی وشەیەکی دێرینن، لە کوردی بە واتای پیاو ، ھەندێک جاریش بۆ مرۆڤ، بە ھەر دوو ڕەگەزەکەی بەکار ھاتوون. ئەو وشەیە ھەر ھەمانە کە لە لاتینیدا بە شێوەی ( homo , ھۆمۆ ) ماوەتەوە. وشە لاتینیەکە، لە ڕێگای شێوە گۆکردنەکەی ئینگلیزی human، ھیومان، ئەمڕۆ بووەتە وشەیەکی نێونەتەوەیی. بەم جۆرە "وەوی" واتای "بەپیاو" دەگەیەنێ. بۆ زانیاریی پتر و ڕوونکردنەوە باشتر، سەیری وشەکانی "ھو، بوک، بێوەژن، ھەوێ، پیاو" بکە. نووسین: م. شاسوار هەرشەمی هەڵەچنی و بڵاوکردنەوە: کاناڵی وشەی کوردی 🕊@KurdiSoraniWord
5252Loading...
16
🟧 بووک بە واتای کچێک دێت، کە تازە شوو دەکات. ژنێک کە شوی بە کوڕی ماڵێک کردووە و دەبێتە بووکی ئەو ماڵە. ناوەکە لێکدراوە. لەپێشدا دەنگی (- ک) ی دواوەی وشەکە، ھەروەک لە ناوە کۆنە کوردییەکانی تریش دەبینرێت، نیشانەی ناسینەوەی ناوە، کە ئەمڕۆ لە زمانی ھاوچەرخی کوردیدا، بووەتە (- ە کە). کەواتە وشەی بووک، لە بنەڕەتدا بریتی بووە لە (بە + ھو + ک)، واتا کەسێکی بە"ھو" یان بە"پیاو"، ئەمەش پێناسەیەکی گونجاوی کچێکە، کە بۆ جاری یەکەم دەبێتە خاوەنی پیاوی خۆی. (ھو) ناوێکی زۆر کۆنە بۆ پیاو , کە لە لاتینیش بە شێوەی (ھو- مان) ھەبووە. بۆ ناسینەوەی باشتری وشەی "ھو" وەک ناو بۆ پیاو، بەجیا سەیری وشەکانی "ھو، بێوەژن، ھەوێ، وەوی، پیاو" بکە. چەندان وشەی کوردیی تریش، لە بووک دروست کراون وەک نەوبووک. بووکانێ. بووکۆکە. بووکەڵە. بووکێ (بۆ بانگلێکردن). بەبووکچوون، بەبووکبردن، بەربووک. مامۆستا "نالی" دەڵێت: "کانی دەزێن بە ئاو و درەخت ئاوسن بە با شاییی بەهارە، بولبولە داماد و غونچە بووک". نووسین: م. شاسوار هەرشەمی هەڵەچنی و بڵاوکردنەوە: کاناڵی وشەی کوردی 🕊@KurdiSoraniWord
6702Loading...
17
🟧 ھەوێ بریتین لە دوو ژن، کە یەک مێردیان ھەیە. وشەکە لێکدراوە. لە (ھاو + وێ) پێک ھاتووە، بە واتای (ھاومێرد)، یان (ھاوپیاو). وشەی "ھەو" بریتییە لە پێشگری ناسراوی ھاو-  بە واتای پێکەوە. بەشداریکردن لە ھەمان شت. وەک: (ھاوکاری، ھاوڕێ، ھاوزێ) و تاد. ھەروەک "وێ" واتا پیاو. ئەو وشەیە، ھەر ھەمانە کە لە لاتینیدا بە شێوەی homo، ھۆمۆ، ھەروەھا humanus، ھومانوس ماوەتەوە. وشە لاتینیەکە، لە ڕێگای شێوە گۆکردنەکەی ئینگلیزی human، ھیومان، ئەمڕۆ بۆتە وشەیەکی نێونەتەوەیی. بەتایبەت لە بواری مافەکانی مرۆڤدا (ھیومان رایت). لە فەرەنسیی کۆنیش، بە مرۆڤ گوتراوە human، ھومان. وشەکە لە بنەڕەتدا لێکدراو بووە و، لە man hu-, ھو- مان پێک ھاتووە. وشەی ھو، hu ئامرازی ئاماژە بۆ کردن بووە، کە دواتر بۆ جێناو گۆڕاوە و، واتا (ئەو). ئەو شێوەیەی وشەکەش، پتر لە ھەمان جێناو دەچێت، کە لە زمانە دەستەخوشکەکانی دیی ھیندۆروپی دەبینرێت. وەک : ئینگلیزی ھی،  he. سویدی ھان، han. سلاڤیی کۆن، ڕووسی و ھەندێک زمانی دی، وەکوو سلاڤی، ئۆن، on . کیمیری وێلزی au، ئەو. پۆلۆنی ow، ئۆو. ھۆلەندی hij، ھیی. ئوردو وە، و ھیدیش. ئەمەش ھەمان جێناوی کوردی (ئەو)ە. جێناوەکە، ئاماژەیە بۆ کەسی سێیەمی تاک. لە پەھلەوی ave، ئەڤێ. ھەروەھا oi، ئۆی واتا ئەو. لە فارسی (ئو). جێناوە کوردییەکە، بە ھۆی لارینگالبوون و مانەوەی پاشماوەی ڤاول لە پێشەوەی، لە ھاوشێوەی  زمانە دەستەخوشکەکانیدا دوور کەوتووەتەوە. ھەمان وشە لە کوردی، ھەر بە واتای پیاو، لە گەلێک وشەی لێکدراوی کۆندا دەناسرێنەوە. نووسین: م. شاسوار هەرشەمی هەڵەچنی و بڵاوکردنەوە: کاناڵی وشەی کوردی 🕊@KurdiSoraniWord
7544Loading...
18
ھەروەک ئاسانیشە تا  بوون و بەکارھاتنی وشەکەش بسەلمێنین. پاشماوەی وشەکە، لە ژمارەیەک وشەی لێکدراوی دیار و زۆر بەکارھاتووی کوردی دەبیندرێت. ئەم وشانە، بە چەند شێوە گۆکردنێکی لێکنزیک ماون. وەک (ئەو شێوانەی سەرەوە)، کە ھەموویان بۆ ناوی پیاو بەکار بردراون و ھەموویان ھاوڕەگن و دەچنەوە سەر ھەمان ڕەگی وشە پرۆتۆھیندۆروپیەکەش. یان لەگەڵ وشەی لاتینی (ھومان) دەستەخوشکن. بۆ ڕوونکردنەوەی پتر، بەجیا سەیری ھەریەک لە وشەکانی "بێوەژن، بوک، ھەوێ، وەوی، ھێوەر، ھەنەزا" ھەروەھا پیاو ده‌که‌ین و، شییان ده‌که‌مه‌وه‌. ئەوەی شایانی لەسەر ڕاوەستانە، وشەی hu، ھو لە ئاڤێستایی، بە واتای چاک، باش بە فراوانی بەکار ھاتووە. وەک hu-nara, ھو- نەرە، بە واتای پیاوی (نێری)چاک.  Hu-Jiti, ھو- ژیتی بە واتای ژیانی چاک.  Hu-xşathra, ھو – خشەترە، بە واتای پاشای چاک. Hu-kairy, ھو- کەیری، بە واتای کردار چاک و تاد. ئەم بابەتە درێژەی هەیە... نووسین: م. شاسوار هەرشەمی هەڵەچنی و بڵاوکردنەوە: کاناڵی وشەی کوردی 🕊@KurdiSoraniWord
4724Loading...
19
🟧 ھو هو، ھەروەھا کورتە وشەکانی ( - وە . - وو . - ووێ و تەنانەت - وی )یش، پاشماوەی وشەیەکی دێرینن له‌ زمانی هاوبه‌شماندا، بە واتای پیا. ھەندێک جاریش، ناوه‌کان بۆ مرۆڤ، بە ھەردوو ڕەگەزەکەی بەکار ھاتوون. ئەو وشەیە، ھەر ھەمانە کە لە لاتینیدا بە شێوەی homo، ھۆمۆ، ھەروەھا humanus، ھومانوس ماوەتەوە. وشە لاتینیەکە، لە ڕێگای شێوە گۆکردنەکەی ئینگلیزی human، ھیومان، ئەمڕۆ بووەتە وشەیەکی نێونەتەوەیی. بەتایبەت لە بواری مافەکانی مرۆڤدا (ھیومان رایت). لە فەرەنسیی کۆنیش، بە مرۆڤ گوتراوە human، ھومان. وشەکە لە بنەڕەتدا لێکدراو بووە و، لە man hu-, ھو- مان پێک ھاتووە. وشەی ھو، hu ئامرازی ئاماژە بۆ کردن بووە، کە دواتر بۆ جێناو گۆڕاوە و، واتا (ئەو). ئەو شێوەیەی وشەکەش، پتر لە ھەمان جێناو دەچێت، کە لە زبانە دەستەخوشکەکانی دیی ھیندۆروپی دەبیندرێت. وەک: ئینگلیزی ھی، he. سویدی ھان، han. سلاڤیی کۆن، ڕووسی و ھەندێک زبانی دیی سلاڤی، ئۆن، on . کیمیری وێلزی au، ئەو. پۆلۆنی ow، ئۆو. ھۆلەندی hij، ھیی. ئوردو وە، و ھیدیش. ئەمەش ھەمان جێناوی کوردی (ئەو)ە. جێناوەکە، ئاماژەیە بۆ کەسی سێیەمی تاک. لە پەھلەوی ave، ئەڤێ. ھەروەھا oi، ئۆی واتا ئەو. لە فارسی (ئو). جێناوە کوردییەکە، بە ھۆی لارینگالبوون و مانەوەی پاشماوەی ڤاول لە پێشەوەی، لە ھاوشێوەی  زمانە دەستەخوشکەکانیدا دوور کەوتۆتەوە. ئەگەر ھێشتا قووڵتر سەیری واتای (ھو) بکەین، ئەوا دیدی فەلسەفی و باوەڕی باپیرانی (ھیندۆروپی)یەکان، دەربارەی مرۆڤ دەردەکەوێت. ئەوان مرۆڤیان بە دوو سیفەتی (خەڵکی سەر زەوی، یان زەوییبوونی و مردن)، لە خودا جیا کردووەتەوە کە، (ئاسمانی و نەمر)ە. ئەم ناوەش ھەمان ڕێچکە و بۆچوونی تێدا ھاتووە. وەک دەبینین لە وشەی ناسراوی (گیۆمەرتا، کیومەرت)، وشەی "گیۆ"، یان "کیو"، ھەمان کی و گی و گێتیە، بە واتای زەوی. ئەمەش ھەمان ناوە کە دواتر لە پەھلەوی بووەتە (جەم، جەمۆ)، وەک لە ناوی (جەمشید) دەرکەوتووەتەوە. (بۆ کورتکردنەوە، پتر ناچمە ناو شیکردنه‌وه‌ی ئەو وشانەوە). وشەکە لە گرێکیشدا بریتییە لە (جیۆ)، ھەر بە واتای زەوی. گێتی، وەک لە زاراوەکانی جیۆلۆجی. جیۆگرافیا. ئەمەش ھەمان وشەی ناسراوی لاتینی ( ھۆمۆ، یان homo )یە، کە بە واتای مرۆڤ ھاتووە و لە چەندان وشەی دیی کوردی بە (ھو) ماوەتەوە. وشەی دووەمیش، واتا man، مان، دەگەڕێتەوە سەر وشەی (مان)، کە لە کوردیدا واتە لە ژیاندا بوو. زیندوو. پێچەوانەی مردوو. وشەیەکی سەرنجڕاکێشە، چونکە دوورنەمایەکی فەلسەفی تێدا بەدی دەکرێت. واتای ڕاستیی وشەکە، بریتییە لە بیرەوەری و لەبیردابوون. وشەکە گەشەی وشەی مەندە. ڕەگی وشەکە لە PIE دا بریتییە لە men، مێن. وشەکە لە زبانە ( ھیندۆئەوروپی)یەکاندا، بە واتا و شێوەی جۆراوجۆری لێکچوو دەبیندرێت. ئیدی بەکارھێنانی وشەی بیر، یان (مان)، بۆ ھەبوون و زیندویی و لە ژیاندا بوون، ئەو بۆچوونە فەلسەفیە دەردەخات، کە ئەو کەسەی لە ژیاندایە، لە بیری خەڵکیش دایە و ( لەبیر نەکراوە). واتە لە ژیاندا بوون، بەندە بەوەی کە کەسانی دی بیری لێ دەکەنەوە و بە بیریان دێتەوە. یان کەسی ماو لە ژیاندا، ئەوەیە کە بیر دەکاتەوە. بەم جۆرە یەکێک لەو ناوانەی کە بۆ مرۆڤ بەکار ھاتووە، بریتی بووە لە manu -  ، مانو- . وشەکە نزیکەی لە تێکڕای زبانە گێرمانیەکاندا بەشێوەی man ، مان  یان شێوەی دیی نزیکی (مان) ماوەتەوە. لە سانسکریتی manu، مانو واتە مرۆڤ، ھەروەک manuşa، مانوشە واتە باوکەگەورەی مرۆڤایەتی. ئەمە (مەشیانێ)مان بیر دەخاتەوە، کە بەگوێرەی داستانەکانی ئایینی زەردەشتی، بریتییە لە ناوی یەکەمین ژنی سەر گۆی زەوی. ناوەکە لە پەھلەوییەوە ھاتووە و، بریتییە لە maşyane، مەشیانێ. لە سلاڤیی کۆن moji، مۆژی واتا پیاو، کە لە وشەی سلاڤی ھێشتا کۆنتری man-g-ia، مان- گ- یا ھاتووە. ھەروەک بە سلاڤی کۆن و ڕووسیش، بە مرۆڤ دەگوترێت mozg، مۆزگ. لە سێربی بۆتە muzg، موزگ. لە لیتاوی  jmogus، ژمۆگوس واتە مرۆڤایەتی.  ھەروەک jmo، ژمۆ واتە مرۆڤ. لە گێرمانی menscha، مێنشە واتە مرۆڤ. لە گۆتی mannisks، مەننیسکس واتە مرۆڤ. لە ساکسی mennisco، مێنیسکۆ واتە مرۆڤ. لە ئەلمانیی کۆن و ئەلمانی mensch، مێنش ھەمان. لە ئەنگلۆساکسۆنی ھەردوو وشەی mennisc ، مێننیسک و mannisc، مەننیسک واتە مرۆڤ. لە ئیسلاندی menskr، مێنسکر ھەمان. ھەروەھا menneskja، مێننێسکیا بە ھەمان واتاوە. لە سویدی människor، مێننیشور واتە مرۆڤان (کۆ). ھەمان شێوە، لە وشەی پەھلەوی (مەنو- چەر) دەبینینەوە. وشەی ھو - مان، سەردەمانێک لە زبانی کوردی و زبانە ئێرانییەکانی دیش، بۆ مرۆڤ/ پیاو بەکار ھاتووە. ڕاستە ئەمڕۆ (ھو-) و ھاوشێوەکانی، چیی دی وەک وشەیەکی سەربەخۆ، لە زبانی کوردیدا، بۆ مرۆڤ، یان پیاو بەکار نایەت، بەڵام خۆشبەختانە شوێنەواری بەرچاوی باش و زیندووی لێ بەجێ ماوە، کە بەئاسانی دەتوانین وەبیر خوێنەری بێنینەوە، چۆن بووە.
4673Loading...
20
🟧 بێوەژن ئەو وشەیەی بە ناخی مێژوودا شۆڕ بووەتەوە. بێوەژن واتە ژنێک کە شوی نەماوە. ژنێک کە مێردی مردووە. بێوه‌ژن یه‌کێکه‌ له‌و وشه‌ کوردییانه‌ی که‌ مێژوویه‌کی یه‌کجار کۆنیان له‌ زمانه‌که‌ماندا هه‌یه‌. به‌شێکی پێکهاته‌ بنه‌ڕه‌تییه‌که‌ی وشه‌که‌، ئه‌مڕۆ چیی دی وه‌ک وشه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ له‌ زمانماندا به‌کار نایه‌ت. خۆشبه‌ختانه‌ ئه‌و وشه‌یه‌ی مه‌به‌ستمه‌، (ته‌نیا) به‌ لێکدراوی، له‌ کۆمه‌ڵێک وشه‌ی کوردیی دیش ده‌بیندرێن. من ده‌زانم له‌ گژ شیکردنه‌وه‌ و لێکدانه‌وه‌ی وشه‌یه‌کی پوکاوه‌ی سه‌خت ڕاچووم. بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم خوێنه‌ر له‌ مه‌به‌ستم بگه‌یه‌نم، به‌ناچاری، جگه‌ له‌ (بێوه‌ژن) لانی که‌م 7 وشه‌ی دیش شی ده‌که‌مه‌وه. هیوادارم په‌یامه‌که‌م گه‌یشتبێت و سودێکم به‌ زمانه‌که‌م گه‌یاندبێت.‌ وشەکە لێکدراوە بە شێوەی (بێ + ھو + ژن)، بێ: واتە بەبێ. پارتیکلێکە بە واتای "جیا لە، جگە لە، جیاکردنەوەی شتێک" دەگەیەنێت. نەبوونی شتێک دەخاتە ڕوو. ئاماژە بۆ شتێک دەکات کە لەگەڵدا نییە. ئاماژەشە بۆ نەبوونی شتێک. وەک: "بێتۆ، بێبەر، بێبار، بێبارانی، بێژن، بێماڵ" ھەمان پارتیکل، بە ھەمان واتاوە، لە چەندان زمانی دیی دەستەخوشک دەبیندرێت. لە پەھلەوی be، بێ ھەروەھا ape، ئەپێ ھەمانە. لە فارسی بێ وەک پارتیکلێکی سەربەخۆ نەماوە، بەڵام بە لێکدراوی لەسەر وشە (بی-)دەبیندرێت. لە زمانە سلاڤییەکاندا: ڕووسی. مەکەدۆنی. سێربی. ئوکراینی. چیکی. پۆلۆنی. سلۆڤاکی bez، بێز واتا بێ. لە لێتیش ھەمان bez، بێز واتا بێ. لە لیتاوی be، بێ واتا بێ. ئەلبانی pa، پا واتا بێ. لە بەنگالی و ھیندی bina، بی - نە واتا بێ. بەبێ. (ھو) واتا پیاو. مرۆڤ. سەیری لێکدانه‌وه‌ و به‌راوردکارییه‌کانمان بۆ وشەی (ھو) بکه‌، کە لە خوارەوەدا لێی دواوم. بۆ ئەوەی بابەتەکە، ھەندەی دی درێژ نەبێتەوە، خۆم لە کاری بەراوردکاریی وشەی ژن دەپارێزم. پێش ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێینه‌وه‌ سه‌ر (هو)، سەرنج لە وشەی بێوەژن، لە زمانە خزمەکان، یان هیندۆروپیه‌کانی دی بدە و توخمە ھاوبەشەکەی نێوانیان بدۆزەوە: لە سانسکریتیدا بێوەژن بریتیە لە vidhava ڤیدھاڤە یان ( ڤید + ھاڤ + ە ) کە دەبێتە ( ھاڤ ) نەماو. لاتینی vidua، ڤیدوە ھەمان شت. لە پروێسی viddawa، ڤیدداوە ھەمان شتە. لە ئەنگلۆساکسۆنی widewe، ویدێوێ ھەمان شتە. لە ئینگلیزیدا widow، ویدۆو ھەمان. بە ئەلمانی دەگوترێت witwe witti. لە گۆتیدا widuwo، ویدووۆ ھەمان. وەک دەبینین لەو ناوانەی سەرەوەدا، لە ھەموویاندا، وشەی ھاوبەشی ( ھو، وۆو، وی، وە ئەوو، ھاڤ ) ھەیە، کە واتای "پیاو، مێرد، شو" دەگەیەنێت. ئەوەی جێگای سەرنجە، ئەوەیە کە بۆ پیاوانی بێژن، لەو زمانانەدا، وشەیەکی ھاوبەش و ھاوڕەگ نییە. ئەمەش نیشانەیەکی دیاری ژێرڕکێفبوونی ژنانە، لە کۆمەڵگای زووی باوکسالارانەی ھیندۆروپیدا. بۆ تێگەیشتنی باشتری ھو، وەک ناوێکی کۆن بۆ پیاو، جگە لە وشەکە خۆی، سەیری لێکۆڵینەوەکانم بۆ وشەکانی "پیاو، بوک، وەوی، ھەوێ" بکە. له‌ فارسییدا، (بیوه‌)، هه‌روه‌ها بیوه‌ زه‌ن به‌ هه‌مان واتا هه‌یه‌. من گومانم وایه‌ که‌ له‌ کوردیان وه‌رگرتووه‌، چونکه‌ وشه‌که‌، وه‌ک له‌ کوردی ده‌ریده‌خه‌م که‌ له‌ زۆر وشه‌ی دیدا، هاوشێوه‌ی هه‌یه‌، له‌ فارسی ته‌نیا و دابڕاوه‌. ئێستا با بزانین چۆن (هو) واتا پیاو؟ ئەم بابەتە درێژەی هەیە... نووسین: م. شاسوار هەرشەمی هەڵەچنی و بڵاوکردنەوە: کاناڵی وشەی کوردی 🕊@KurdiSoraniWord
6196Loading...
21
🟧 پیاو، پیاگ پیا بریتییە لە ناوێک بۆ نێرینەی پێگەیشتووی ڕەگەزی مرۆڤ بەکار دێت. پێچەوانەی ژن. لە زمانی تاتی، کە زمانێکی کەنارەکانی ڕۆژاوای دەریای خەزەرە، pya، پیە واتە باوک. ھەروەک لەو زمانەدا دەگوترێت زەنپیە، بە واتای باوەژن. لە مازندەرانی، کە دیسان زمانێکی ھاوسێی تاتیە، piyar, پییار، کە بۆ پیر دەگەڕێتەوە، واتا باوک. 🟡 "پیاو" یەکێکە لە ناوە زۆر کۆن و ڕەسەنەکانی کوردی. بەگوێرەی پێکهاتەکەی، وا دیاره‌ که‌ داپیرە و باپیرانمان، لە سەردەمێکی پێش ھاتنە کایەی کوردی ئەمڕۆ، وشەکەیان پێک ھێناوە. پیاو ناوێکی لێکدراوە. وشەکە لە ھەردوو وشەی (پەتیە + وو) پێک ھاتووە. وشەی "پەتیە" واتە "پتەو، بەھێز، بەدەستەڵات". وشەکە، لە ھەمان وشەی PIE ی پەتیس، patis ەوە ھاتووە. وشەکە لە ئاڤێستاییشدا، بە شێوەی ( پاتی و پت)، بە واتای بەتوانا، بەھێز، دەستەڵاتدار، فەرماندە، گەورە ... بەکار ھاتووە. لە ئاڤێستایی، بە سەرلەشکر گوتراوە pit spk، پت سپک، کە ھەر فەرمانڕەوای سوپایە. ھەمان ناو لە پەھلەویشدا، لە چەندان وشەی لێکدراو دەبینینەوە. وەک بە شێوەی spah pat، سپەه پات بە واتای سەرۆکی سوپا بەکار ھاتووە. ھەروەھا dehyopat، دێهیۆپات واتا پیاوی پتەوی دێ. گەورە و سەرۆکی دێ. ئاغا. دیسان نازناوی پیاوی ھەرە گەورەی ئاینی زەردەشتی، واتە موبەد، یان وەک لە پەھلەوی پێشی گوتراوە mopat، مۆپەت، لە بنەڕەتدا بریتی بووە لە لێکدانی دوو وشەی (موغ + پەد)، بە واتای (پەد) و گەورەی موغان. ھەر لە پەھلەوی، پێشەوای ھەرە گەورەی زەردەشتی، پێی گوتراوە magopatan magopat، مەگۆپەتان مەگۆپەت، کە دەبێتە موبەدی موبەدان. میتراییەکان وشەکەیان بۆ خوداوەندەکەیان، وەک نازناو بەکار ھێناوە، بە شێوەی (میترا پاتیش ). تەنانەت ناوی (پادشا، پاتشا، پاشا)ش، شوێنەواری (پاد، پات)ی پێوە دیارە، کە دەبێتە شای دەستەڵاتدار. لە زبانی ھاوچەرخی کوردیدا، ھەمان وشە، بە شێوەی (پتەو) ماوەتەوە. ڕه‌گی هه‌مان وشه‌ له‌ زمانه‌کانی سانسکریتی، گرێکی، سلاڤیی کۆن و ڕووسیش ده‌بیندرێت. بەشی دووەمی وشەکەش، ھەمان (وو)ە، کە واتای مرۆڤ، پیاوی گەیاندووە. ھاوشێوەکانیشی (ھو، وو، وێ، وی ..) لە کوردیی کۆندا، وەک (ھۆمۆ، ھو- مان و ھیومان)ی لاتینی، واتای پیاو یان مرۆڤیان گەیاندووە. ئێمە ئەو وشەیەمان، لە چەندان وشەی لێکدراوی دیی کوردی دەستنیشان کردووە و لە سەرەوەدا کاری بەراوردکاریمان بۆ کردوون. بۆ زانیاریی پتر لەسەر ئەم وشەیە، سەیری وشەکانی ھوو، بووک، وەوی، بێوەژن و ھەوێ بکە. بەم جۆرە، وشەی لێکدراوی (پەتیەوو)، کە واتای پیاوی بەدەستەڵات و بەھێزی گەیاندووە، بەرەبەرە گۆکردنی ئاسانتر بووە. لە پێشەوەیاندا، ونبوونی، یان کەوتنی دەنگی (ت)ە، لە ناوەڕاستی وشەکە، وەک ئێستاش ئەو دەنگە، لە وشەی ھاوشێوەی کوردی، ون دەبێت و گۆ ناکرێت. ئیدی (پەتیاو) بەرەبەرە بووەتە (پەیاو)، ئینجا درەنگتر بۆ (پیاو) گۆڕاوە. ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە (پیاو) وەکوو زۆر وشەی دی لەو جۆرە، کە بە وشەی سادە دێنە بەر چاو، لە ڕاستیدا لێکدراون و، بە تێپەڕینی کات، ئاوێتەی یەکتر بوون و سادە بوونەتەوە. کەوتنی دەنگی (ت)ی ناوەڕاستی وشەی (پەتیاو)، وەک کەوتنی دەنگی (د) لە ناوەڕاستی وشە، بەشێکە لە ڕێساکانی گۆڕانی دەنگ لە کوردی. 🟡 پیاو لە زبانی کوردی، بەرھەمی زۆری لێ کەوتووەتەوە، چ وەک وشەی نوێ و، چ لە پەند و قسەی نەستەق و دەربڕینی دیی زمانەوانیشدا. وەک: ناپیاو، پیاوانە، پیاوەتی، بێپیاو، پیاوخراپ، پیاوچاک، پیاوباش، پیاوی باش، گێلەپیاو، بۆرەپیاو، پیاوکوژ، کەرەپیاو و زۆری دیش. نووسین: م. شاسوار هەرشەمی هەڵەچنی و بڵاوکردنەوە: کاناڵی وشەی کوردی 🕊@KurdiSoraniWord
1171Loading...
22
🟧 ھێوەر ھەروەک دەشگوترێت ھیوەر. واتە "برای مێرد، شوبرا". یەکێکە لە وشە کۆنەکانی ھیندۆروپی، کە بۆ خزم بەکار ھاتووە. وەک دەر دەکەوێت وشەکە لێکدراوە. لە (ھێ + وەر) پێک ھاتووە. وشەی "ھێ" ھەروەک ھو - ھەروەھا کورتەوشەکانی دی وەک (- وە. - وو. - ووێ و تەنانەت (- وی)یش)، پاشماوەی وشەیەکی دێرینن، بە واتای پیاو، ھەندێک جاریش بۆ مرۆڤ، بە ھەردوو ڕەگەزەکەی بەکار ھاتوون. ئەو وشەیە، ھەر ھەمانە کە لە لاتینییدا بە شێوەی homo، ھۆمۆ، ھەروەھا humanus، ھومانوس ماوەتەوە. وشە لاتینییەکە، لە ڕێگای شێوە گۆکردنەکەی ئینگلیزی human، ھیومان، ئەمڕۆ بووەتە وشەیەکی نێونەتەوەیی. بەتایبەت لە بواری مافەکانی مرۆڤدا (ھیومان رایت). لە فەرەنسیی کۆنیش، بە مرۆڤ گوتراوە human، ھومان. وشەکە لە بنەڕەتدا لێکدراو بووە و لە man hu-, ھو- مان پێک ھاتووە. وشەی ھو، hu ئامرازی ئاماژە بۆ کردن بووە، کە دواتر بۆ جێناو گۆڕاوە و واتا (ئەو). ئەو شێوەیەی وشەکەش، پتر لە ھەمان جێناو دەچێت، کە لە زبانە دەستەخوشکەکانی دیی ھیندۆروپی دەبیندرێت. وەک: ئینگلیزی ھی، he. سویدی ھان، han. سلاڤیی کۆن، ڕووسی و ھەندێک زبانی دیی سلاڤی، ئۆن، on . کیمیری وێلزی au، ئەو. پۆلۆنی ow، ئۆو. ھۆلەندی hij، ھیی. ئوردووە و ھیدیش. ئەمەش ھەمان جێناوی کوردیی (ئەو)ە. جێناوەکە، ئاماژەیە بۆ کەسی سێیەمی تاک. لە پەھلەوی ave، ئەڤێ. ھەروەھا oi، ئۆی واتە ئەو. لە فارسی (ئو). جێناوە کوردییەکە، بە ھۆی لارینگالبوون و مانەوەی پاشماوەی ڤاول لە پێشەوەی، لە ھاوشێوەی زمانە دەستە خوشکەکانیدا دوور کەوتووەتەوە. وشەی ھو –مان، سەردەمانێک لە زبانی کوردی و زبانە ئێرانییەکانی دیش، بۆ پیاو بەکار ھاتووە. پاشماوەی وشەکە، لە ژمارەیەک وشەی لێکدراوی دیار و زۆر بەکارھاتووی کوردی دەبیندرێت. ئەو وشانە بە چەند شێوە گۆکردنێکی لێک نزیک ماون. بۆ ڕوونکردنەوەی پتری وشەکە، سەیری ھەریەک لە وشەکانی بێوەژن، بووک، ھەوێ، وەوی. ھەروەھا سەیری وشەی پیاو بکە. وشەی دووەمیش لە ناوی (ھێوەر) واتا پاشگری "- وەر"، ئەوا پاشگرێکە دەچێتە سەر ھەندێک سیفەت و بۆ ئەو کەسانە بەکار دێت، کە ھەڵگری سیفەتەکەن. وەک لە "کوێرەوەر، بەھرەوەر، پیلەوەر" لە لاتینی levir، لێڤیر. لە گرێکی daer، دایێر. لە سانسکریتی devar، دێڤار. لە سلاڤیی کۆنیش deveri، دێڤێری. ئەڵمانیی کۆن zeihhur، زەی ھور. بە ئەنگلۆساکسۆنی tacor، تاکۆر. لە کوردی، چەندن وشەی لێکدراویش لە ھێوەر پێک ھێنراوە. وەک: "ھێوەرژن"، بە واتای ژنی شوبرا. ھەوگیان. ھەروەک ھێوەرزا واتا منداڵی شوبرا، یان برای مێرد. تەنانەت لە ھەندێک شوێنی کوردستان، بە پیاوی بێژنیش دەگوترێت ھێوەرپیا. نووسین: م. شاسوار هەرشەمی هەڵەچنی و بڵاوکردنەوە: کاناڵی وشەی کوردی 🕊@KurdiSoraniWord
5783Loading...
23
🟧 ھەنەزا بریتییە لە منداڵی پیاوێک، لە ژنێکی دی، جیا لەو ژنەی کە ئێستا لەگەڵی دەژیێت. واتە ھەنەزا منداڵی مێردی ژنن، به‌ڵام لە ژنێکی دی. وشەکە لێکدراوە و لە (ھە + ن +زا ) پێک هاتووە. وشەی "ھە" واتە پیاو. وشەکە ھەمانە کە لە لاتینی بە (ھومان) ھاتووە و لە ئینگلیزی بە ھیومان گۆ دەکرێت. ھەمان وشە لە کوردی، ھەر بە واتای پیاو، لە گەلێک وشەی لێکدراوی کۆندا دەناسرێنەوە. بۆ زانیاریی پتر، سەیری ھو- بکە له‌ سه‌ره‌وه‌. ھەروەھا ھەندێک لە وشەکانی دی، وەک پیاو، بێوەژن، بووک و وەوی. وشەی "-ن" ئامرازێکی پوکاوەیە و لە ھەندێک زاراوەدا، (بەتایبەت لە ناوچەکانی ھەریر- سۆران- ڕواندز)، وەک جێناوی لکاو، بۆ کەسی یەکەمی کۆ (- مان)، ھێشتا بەکار دێت. وەک: لەجیاتی کارمان = کارن. کوڕمان = کوڕن. یان بارمان کرد = بارن کرد. نووسین: م. شاسوار هەرشەمی هەڵەچنی و بڵاوکردنەوە: کاناڵی وشەی کوردی 🕊@KurdiSoraniWord
5244Loading...
24
🟧 وەوی لە ھەندێک زاراوەی کوردی، بە واتای بووک بەکار دێت. ھەروەک دەشگوترێت: "وێوە یان وەیوە". وەک وەیویی واتە بووکێنی، وێویی واتە بووکێتی. دەبینین لە زمانی تاتیش، کە زمانێکی نزیک لە کوردییە و لە کەنارەکانی ڕۆژاوای دەریای خەزەر، ئاخێوەری ھەیە، بە بووک دەگوترێت ویە، بە ھەمان شێوەی وەوی. پێکهاتەی ناوەکە، لە زۆر ڕووەوە، لە پێکهاتنی وشەی بووک دەچێت. واتە نزیکەی ھەمان وشەی بووکە و بە سواوی گۆ دەکرێت. وشەکە لێکدراوە و لە (وە + وی) دروست بووە. "وە" لە زاراوەکانی خوارووی کوردستان، ھەمان ئامرازی (بە)یە، بە واتای "پێوە، ھەبوون، لەگەڵ". ھەرچی وشەی "وی" یە، شێوەیەکی دی (ھو)ە و، واتە پیاو. وشەی وی، ھەروەھا کورتەوشەکانی ( وە - وو - ووێ )، پاشماوەی وشەیەکی دێرینن، لە کوردی بە واتای پیاو ، ھەندێک جاریش بۆ مرۆڤ، بە ھەر دوو ڕەگەزەکەی بەکار ھاتوون. ئەو وشەیە ھەر ھەمانە کە لە لاتینیدا بە شێوەی ( homo , ھۆمۆ ) ماوەتەوە. وشە لاتینیەکە، لە ڕێگای شێوە گۆکردنەکەی ئینگلیزی human، ھیومان، ئەمڕۆ بووەتە وشەیەکی نێونەتەوەیی. بەم جۆرە "وەوی" واتای "بەپیاو" دەگەیەنێ. بۆ زانیاریی پتر و ڕوونکردنەوە باشتر، سەیری وشەکانی "ھو، بوک، بێوەژن، ھەوێ، پیاو" بکە. نووسین: م. شاسوار هەرشەمی هەڵەچنی و بڵاوکردنەوە: کاناڵی وشەی کوردی 🕊@KurdiSoraniWord
4552Loading...
25
🟧 بووک بە واتای کچێک دێت، کە تازە شوو دەکات. ژنێک کە شوی بە کوڕی ماڵێک کردووە و دەبێتە بووکی ئەو ماڵە. ناوەکە لێکدراوە. لەپێشدا دەنگی (- ک) ی دواوەی وشەکە، ھەروەک لە ناوە کۆنە کوردییەکانی تریش دەبینرێت، نیشانەی ناسینەوەی ناوە، کە ئەمڕۆ لە زمانی ھاوچەرخی کوردیدا، بووەتە (- ە کە). کەواتە وشەی بووک، لە بنەڕەتدا بریتی بووە لە (بە + ھو + ک)، واتا کەسێکی بە"ھو" یان بە"پیاو"، ئەمەش پێناسەیەکی گونجاوی کچێکە، کە بۆ جاری یەکەم دەبێتە خاوەنی پیاوی خۆی. (ھو) ناوێکی زۆر کۆنە بۆ پیاو , کە لە لاتینیش بە شێوەی (ھو- مان) ھەبووە. بۆ ناسینەوەی باشتری وشەی "ھو" وەک ناو بۆ پیاو، بەجیا سەیری وشەکانی "ھو، بێوەژن، ھەوێ، وەوی، پیاو" بکە. چەندان وشەی کوردیی تریش، لە بووک دروست کراون وەک نەوبووک. بووکانێ. بووکۆکە. بووکەڵە. بووکێ (بۆ بانگلێکردن). بەبووکچوون، بەبووکبردن، بەربووک. مامۆستا "نالی" دەڵێت: "کانی دەزێن بە ئاو و درەخت ئاوسن بە با شاییی بەهارە، بولبولە داماد و غونچە بووک". نووسین: م. شاسوار هەرشەمی هەڵەچنی و بڵاوکردنەوە: کاناڵی وشەی کوردی 🕊@KurdiSoraniWord
5093Loading...
26
🟧 ھەوێ بریتین لە دوو ژن، کە یەک مێردیان ھەیە. وشەکە لێکدراوە. لە (ھاو + وێ) پێک ھاتووە، بە واتای (ھاومێرد)، یان (ھاوپیاو). وشەی "ھەو" بریتییە لە پێشگری ناسراوی ھاو-  بە واتای پێکەوە. بەشداریکردن لە ھەمان شت. وەک: (ھاوکاری، ھاوڕێ، ھاوزێ) و تاد. ھەروەک "وێ" واتا پیاو. ئەو وشەیە، ھەر ھەمانە کە لە لاتینیدا بە شێوەی homo، ھۆمۆ، ھەروەھا humanus، ھومانوس ماوەتەوە. وشە لاتینیەکە، لە ڕێگای شێوە گۆکردنەکەی ئینگلیزی human، ھیومان، ئەمڕۆ بۆتە وشەیەکی نێونەتەوەیی. بەتایبەت لە بواری مافەکانی مرۆڤدا (ھیومان رایت). لە فەرەنسیی کۆنیش، بە مرۆڤ گوتراوە human، ھومان. وشەکە لە بنەڕەتدا لێکدراو بووە و، لە man hu-, ھو- مان پێک ھاتووە. وشەی ھو، hu ئامرازی ئاماژە بۆ کردن بووە، کە دواتر بۆ جێناو گۆڕاوە و، واتا (ئەو). ئەو شێوەیەی وشەکەش، پتر لە ھەمان جێناو دەچێت، کە لە زمانە دەستەخوشکەکانی دیی ھیندۆروپی دەبینرێت. وەک : ئینگلیزی ھی،  he. سویدی ھان، han. سلاڤیی کۆن، ڕووسی و ھەندێک زمانی دی، وەکوو سلاڤی، ئۆن، on . کیمیری وێلزی au، ئەو. پۆلۆنی ow، ئۆو. ھۆلەندی hij، ھیی. ئوردو وە، و ھیدیش. ئەمەش ھەمان جێناوی کوردی (ئەو)ە. جێناوەکە، ئاماژەیە بۆ کەسی سێیەمی تاک. لە پەھلەوی ave، ئەڤێ. ھەروەھا oi، ئۆی واتا ئەو. لە فارسی (ئو). جێناوە کوردییەکە، بە ھۆی لارینگالبوون و مانەوەی پاشماوەی ڤاول لە پێشەوەی، لە ھاوشێوەی  زمانە دەستەخوشکەکانیدا دوور کەوتووەتەوە. ھەمان وشە لە کوردی، ھەر بە واتای پیاو، لە گەلێک وشەی لێکدراوی کۆندا دەناسرێنەوە. نووسین: م. شاسوار هەرشەمی هەڵەچنی و بڵاوکردنەوە: کاناڵی وشەی کوردی 🕊@KurdiSoraniWord
5724Loading...
27
"گوێزەبانە" کردارێکی ئایینی و تایبەتە کە لە چوارچێوەی قوربانیکردن بۆ منداڵ بەکار دەهێندرێت، بە فارسی دەبێتە (عقیقە). هەرچەند چەشنەیاریەکی منداڵانەش هەر بەم ناوەوە هەیە. کورتەباسێک لەسەر "گوێزەبانە". ئەوکات ئێمە منداڵ بووین، لە ناوچەی مەنگوڕایەتی، بۆ هەموو ڕەگەز و تەمەنەکان، کایە و یاریی تایبەت هەبوو. بۆ منداڵان: دەوردەورێنە، مەڕمەڕێن، هەلووکێن، مەزرەقێنە، خۆشارۆکێن، گوێزەبانە و هتد. 🟡 گوێزەبانە کەی دەکرا؟ هەر ژنێک منداڵی دەبوو، منداڵان بۆ "گوێزەبانە"، خۆیان ئامادە دەکرد. هەڵبەت پێش ئەوەی ژنەکە، منداڵەکەی ببێ، ئەگەر کاتی بەهار یان هاوین با، مارێک لە دێی کوژرابا، مارە کوژراوەکەیان بە دارێک هەڵداویشت! ئەگەر پشتی مارەکە دیار با، ئەوە نیشانەی کوڕ بوو! ئەگەر زگی مارەکە دیار با، ئەوە کچ بوو! هەڵبەت ئەوە تەنیا نەرتی ژنانی ئەودەم بوو، مەرج نەبوو حەتمەن وا بێت! ئەو ژنەی منداڵی دەبوو، "مامان"، هەواڵی منداڵبوونەکەی لەنێو دێیەکەدا بڵاو دەکردەوە! منداڵەکانی گەڕەک پێکەوە ڕیز دەبوون، لەسەر کولانەی ئەو ماڵە هاواریان دەکرد و دەیانگوت هەرچی خوا داویەتی بە دایک و باب گەورە بێ! لە وەڵامدا کەسێک دەهات، یان گوێز یان شیرنەمەنی و بسکەویتی دەدا بە منداڵەکان! جاری وا هەبوو، خاوەنماڵەکان نەیاندەویست گوێزەبانە بدەن بە منداڵان، منداڵان کیسەڵێکیان بە گوێی سوانەدا هەڵواسیوە و خاوەنماڵەکەیان ناچار دەکرد گوێزەبانەیان بداتێ بۆ ئەوەی ئابڕوویان نەچێ لەنێو دێیەکەدا و لە ترسی ئەوەی کە خەڵکیش پێیان نەڵێن: "ماڵە کیسەڵی لە دێ بار دەکات". عەبدوڵڵا وەیسی ✍ هەڵەچنی و بڵاوکردنەوە: کاناڵی وشەی کوردی
9918Loading...
28
بە ناوی بەدیهێنەری زانست و تێفکرین! سڵاو و ڕێز هاونیشتمانیانی هێژا. دوای سڕینەوەی پێگەی فێرکاریی "وشەی کوردی" کە بۆ ماوەی چوار ساڵ لە تێلێگرام و ئینستاگرام چالاک بوو، لە ئەمڕۆوە ڕێکەوتی ٢٤ی خاکەلێوەی ساڵی ٢٧٢٤ی کوردییەوە، دەستپێک و دامەزراندنی فێرگەی زمانی کوردیی هێما ڕادەگەیەنین. هیوادارین هەروەک پێشتر هاوڕێ و هاوبیرمان بوون، لە فێرگەی نوێش لەگەڵمان بن و بتوانین بە بیرۆکە و هێزی زۆرترەوە خزمەت بە زمانی کوردی بکەین. فێرگەی زمانی کوردیی هێما بەم دوو ناوونیشانەی کە لە خوارەوە نووسراوە، چالاکە و لە داهاتوویەکی نزیکیشدا لە ئینستاگرام چالاکی دەست پێ دەکاتەوە. - کاناڵی "فێرگەی هێما": @fergeyhema - کۆڕی "فێرگەی هێما": @korifergeyhema
3014Loading...
29
تکایە ئێوەش یارمەتیدەر بن لە بڵاوکردنەوەی ئەم دەقە. 👆
6560Loading...
30
🔴 پاڵپشتیی مامۆستا دیاکۆ هاشمی لە ئیدریس هاشمی و نەرگس هاشمی ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ واژۆکردنی داواکارییەک زیاترە لە تەنها کلیکێک یان واژۆکردن. کردەوەیەکی هاوپشتی و هاوسۆزییە، دەربڕینی پشتیوانیی مرۆڤە بۆ ئەوانەی خەبات بۆ دادپەروەری و ئازادی دەکەن. لە کاتێکدا دوو چالاکوانی کورد ڕووبەڕووی هەڕەشەی ڕاگواستن بۆ ئێران دەبنەوە، ئێمە ڕووبەڕووی تاقیکردنەوەی ئەخلاق و مرۆڤایەتیی خۆمان دەبینەوە. بە بەرزکردنەوەی دەنگی خۆمان وەک هاودەنگی لەگەڵ ئەوان نیشان دەدەین کە خەباتیان تەنیا نییە. ئێمە لەتەنیشت ئەوانەوە وەستاوین و دەستمان تەنها واژۆ لەسەر داواکارییەک ناکات، مێژوو دەنووسێت، گۆڕانکاری دەنووسێت، پابەندبوونمان بە جیهانێکەوە دەنووسێت کە ئازادی و دادپەروەری زیاترە لە تەنها قسە. ئەوان ڕاستین. کوردستانییانی خۆشەویست! تکایە ئێوەش هاوکارییان بکەن. 🟢 بەستەری ماڵپەڕی واژۆکردن: 🟢 https://chng.it/dzGVVyfvsz
2 6497Loading...
لە چ کاتێکدا دەبێت زاراوەی جیهانی وەک خۆی وەربگرین؟ بەکارهێنانی وشە یان زاراوەی جیهانی (گشتگیر، نێونەتەوەیی) لە زمانەکەماندا، بەندە بە چەند هۆکارێکەوە، لەوانە پێویستیی پێوەندیکردن لەگەڵ گرووپەزمانییەکانی تر یان بوارەزانستییەکانی دیکەی زمانی کە لەوێدا، پێشتر ئەم زاراوانە جێگیر کرابن. بۆ نموونە: : ١. پێوەندیی جیهانی: کاتێک زمانەکەمان بۆ پێوەندیی جیهانی بەکار دەهێنرێت، بۆ نموونە لە زانست، تەکنەلۆژیا، پزیشکی یان بازرگانیدا، بۆ دڵنیابوون لە ڕوونی و یەکپارچەیی لە سنوورەکاندا، بەکارهێنانی زاراوەی جیهانیی جێگیرکراو، دەتوانێت گونجاو بێت. بۆ نموونە: دیمۆکراسی، دیمۆکرات، لیبرال، کۆمۆنیست. ... ٢. ستانداردە پیشەسازییەکان: لە هەندێک پیشەسازیدا زاراوە یان کورتکراوەی تایبەت لە ئاستی جیهانیدا بەکار دەهێنرێت. بەکارهێنانی ئەم چەمک یان کورتکراوە نێونەتەوەیییانە دەتوانێت پێوەندی و لێکتێگەیشتنێکی کاریگەر لەناو پیشەسازیدا ئاسان بکات. بۆ وێنە لە لقی ئایتیدا، کورتکراوەی وەک: "CPU" (central processing unit) ١. "سی‌پی‌یوو"‌ ( یه‌كه‌ی ڕێکخه‌ری ناوه‌ندی) "RAM" (random-access memory) ٢. "ڕام" (بیرگەی دەستپێگەیشتنی بەهەڵکەوت). ٣. ڕادار (radio detection and ranging). لە ئاستی جیهانیدا بەکار دەهێنرێن. بەکارهێنانی ئەو سەروشانە (ئاکرۆنیمانە) پێوەندیی کاریگەر لەنێوان تەکنیککاران و ئەندازیاران بەبێ گوێدانە زمان ئاسان دەکات. لێرە مەبەست ئەوەیە کە باشترە هەم "ڕام" و هەم "سی پی یوو" و هەمیش "ڕادار" وەک خۆیان بەکار بهێنرێن، بەڵام پێویستە واتاکانیان کە لەناو کەوانەکاندا نووسراون بکرێنە کوردی تا خەڵک بزانن واتای چی دەدەن. ٣. نەبوونی هیچ هاوتایەکی کتومت: هەندێک جار هیچ وشەیەکی هاوتای سادە، بۆ چەمکێک کە لە ئاستی نێونەتەوەییدا باو بێت، لە زمانەکەماندا نییە. بۆیە ڕەنگە بەکارهێنانی وشەی جیهانی شێوەیەکی گونجاو بێت بۆ ئەوەی لە سەرلێشێواوی یان لێکدانەوەی هەڵە پێشگیری بکرێت. بۆ وێنە: ئینتەرنێت، مۆبایل، تەلەڤزیۆن، پینگ پۆنگ و هتد. ٤. کاریگەریی کولتووری: جیهانگیری بووەتە هۆی زیادبوونی زاراوە و دەربڕینە جیهانی و نێونەتەوەیییەکان کە بەردەوام تێکەڵ بە زمان و کولتوورە جیاوازەکان دەبن. بەکارهێنانی ئەم جۆرە وشە جیهانییانە دەتوانێت بۆ ئاڵوگۆڕ و گونجانی کولتووری لەبار بێت. بۆ نموونە: ئیمۆجی، پیتزا، کارۆکێ و هتد. بەڵام گرنگە هاوسەنگی لەنێوان بەکارهێنانی زاراوە جیهانییەکان لەگەڵ پاراستنی کێیەتیی ناوازە و دەربڕینە دەوڵەمەندەکانی زمانەکەماندا هەبێت. لە هەندێک دۆخدا ڕەنگە تەوزیم یان پێویست بێت کە ئێمە زاراوەی نوێ بەسەر زمانی خۆماندا بگونجێنین بۆ ئەوەی لەگەڵ پێداویستییە کوردییەکاندا بگونجێت و فرەچەشنی و دەوڵەمەندیی زمانەوانیی کوردی بپارێزین. بۆ نموونە ئێمە توانیومانە کۆمەڵێک زاراوەی جۆربەجۆر لەسەر بنەمای زمانەکەمان ڕۆ بنێین وەک: وشکاوەکی، گڕکان، میزەڕۆ، شوێنەوارناس، گرانەتا (تیفوئید)، پاڵاوتگە، خولگە. *** بە هەموو ئەوانەشەوە ئەو بابەتە لە زمانەوە بۆ زمان دەتوانێت بگۆڕدرێت، هەر زمانێک توانیی خۆی شتی هەبێت و وشەکە بۆی قورس نەبوو و خەڵکەکەش پەسەندی بکەن، ئەوە ئەو وشەیە جێگیر دەبێت. بۆ نموونە لە سوید بە کۆمپیوتەر ناڵێن "کۆمپیوتەر" بەڵکوو دەڵێن: "داتور dator". هیچ کێشەشیان نییە کە زاراوە جیهانییەکە، واتە کۆمپیوتەر بەکار ناهێنن. یان وشەی (ئۆتۆمۆبیل)یان لەت کردووە بەس پێی دەڵێن (بیل bil). هەر بۆیە لەم بوارانەدا هیچ شتێک یەکدەست نییە. هەر زمانێک خۆی بڕیار دەدات چی بۆی باشە. لە فارسیدا بە "کەشتیوان" دەڵێن: ناخدا. هەموومان دەزانین کە وشەی "خودا" واتە پەروەردگار، کەچی پێی دەڵێن: "ناخدا". وا بزانم ئەگەر ئەمڕۆ ئەو وشەیە لەلایەن کەسێکەوە پێشکەش بکرایە، دەستبەجێ ڕەد دەکرایەوە. خۆی لەڕاستیدا وشەکە بەم جۆرە دروست بووە: ناو (کەشتی) لە (navy)ی ئینلگیزی وەرگیراوە + "خدا"، واتە خاوەن، خودێ، ساحێب. واتە خاوەنی کەشتی. ناوخدا، بەڵام بەپێی کات پیتی "و" قرتێنراوە و بووە بە "ناخدا". بەڵام هیچ کەس بیر لە شێوەکەی ناکات و ململانێی لەگەڵدا ناکات.
Show all...
Photo unavailableShow in Telegram
بۆ بینینەوەی گۆرانی کوردی، فیلم، شێعر، تێکستی جوان، چیرۆک، فێرکاریی ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی و ... لێروە لەگەڵمان بن.👇👇
Show all...
دەنگه چیرۆک
کاناڵ باران
وشەی کوردی
تاڤگەی ئەوین
فێرگەی ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی
شێعر و وته
#کەناڵی_وشەی_کوردی ⚜ گوێدان، گوێگرتن، گوێڕاگرتن، گۆهداری = استماع ⚜ گوێهەڵخستن، کوڵ، کوڵەگرتن، کوڵگرتن، گوێگرتنی نهێنی(پەنامەکی) = استراق سمع ⚜ بەرکەوتوو، لەخۆگر، لەبەرگر، بریتی = مشمول ⚜ جیهانگر، جیهانداگر، گشتگیر، هەموولاگر، دنیاداگر = جهان شمول ⚜ سازان، پێکهاتن، دڵڕاگری = مماشات ⚜ ڕەنگە، وێدەچێ، لەوانەیە = لابد ⚜ لە نەبوونی کەسێکدا = در غیاب کسی ⚜ بێنەما، بێبناغە، پووچ، پڕوپووچ، خاو، بێهوودە = واهی ⚜ چارەسەرنەبوو، چارەهەڵنەگر، چارەنەهاتوو، بێچارەسەر = لاینحل ⚜ بەربەست، کۆسپ، لەمپەر، جیاکەرەوە، پەرژین = حائل/حایل ⚜ پارێزگار، پارێزەر = محافظ ⚜ پتەوکار، قایمکار، خۆپارێز، پارێزکار، کۆنەپارێز، لامنجی = محافظەکار 🕊 بە کوردی بدوێین 🕊 بە کوردی بخوێنینەوە 🕊 بە کوردی بنووسین 🕊@KurdiSoraniWord
Show all...
پوختەی ڕێنووس و خاڵبەندی، وەشانی دووەم، بە کۆمەڵێک نوێکردنەوە. دیاکۆ هاشمی
Show all...
Photo unavailableShow in Telegram
بۆ بینینەوەی گۆرانی کوردی، فیلم، شێعر، تێکستی جوان، چیرۆک، فێرکاریی ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی و ... لێروە لەگەڵمان بن.👇👇
Show all...
تاڤگەی ئەوین
کاناڵ باران
دەنگه چیرۆک
شێعر و وته
شێعر و نووسراوە
وشەی کوردی
فێرگەی رێنووس و ڕێزمانی کوردی
(کای کۆن بەباکردن) یان (کایکۆنبەباکردن)؟ *** ئەمە لە ڕاستیدا وا دەنووسرێت: "بەباکردنی کای کۆن" یان "کای کۆن بەباکردن". لەنێوان "کا" و "کۆن"، (ی)ی دانەپاڵ هەیە کە هەرگیز نالکێت بە وشەی دوای خۆی. واتە هەڵەیە ئەگەر بنووسیت کایکۆن، بەڵکوو دروستەکەی وایە: "کای کۆن" . ئەگەریش بنووسیت "کای کۆنبەباکردن"، ئەويش هەڵەیە چونکە "کۆنبەباکردن" هەڵەیە. هەروەها "بەباکردن" پێکەوە دەنووسرێت، چونکە "بە" دەبێت بە بەشێکی تەواوکەری چاوگەکە و پێکەوە واتاکە تەواو دەکەن. واتە چاوگەکە "باکردن" نییە، بەڵکوو "بەباکردن"ە. کەوا بێت بەم جۆرە دروستە: " کای کۆن بەباکردن" یان "بەباکردنی کای کۆن" *** Telegram: https://t.me/diyakohashemi
Show all...
Photo unavailableShow in Telegram
بۆ بینینەوەی گۆرانی کوردی, فیلم, شێعر ،تکستی جوان،چیرۆک ،فێرکاری ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی و ... لێرەوە لەگەڵمان بن:👇👇👇👇🙏
Show all...
دەنگه چیرۆک
کانال باران