cookie

We use cookies to improve your browsing experience. By clicking «Accept all», you agree to the use of cookies.

avatar

وشەی کوردی ☀️

🕊 بە کوردی بدوێین 🕊 بە کوردی بخوێنینەوە 🕊 بە کوردی بنووسین بۆ ئەوەی کە زمانەکەمان لە زمانەکانی دیکەدا نەتوێتەوە، پێویستە هەموومان فێر بین، بە زمانی خۆمان بدوێین، بخوێنین و بنووسینەوە. بەستەری کاناڵ: https://t.me/KurdiSoraniWord

Show more
Iran68 319The language is not specifiedBooks7 379
Advertising posts
2 689Subscribers
+224 hours
+77 days
+6130 days

Data loading in progress...

Subscriber growth rate

Data loading in progress...

بۆ بینینەوەی گۆرانی کوردی, فیلم, شێعر ،تکستی جوان،چیرۆک ،فێرکاری ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی و ... لێرەوە لەگەڵمان بن:👇👇👇👇🙏
Show all...
دەنگه چیرۆک
کانال باران
وشەی کوردی
تاڤگەی ئەوین
فێرگەی ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی
شێعر و وته
کات باش هاوڕێیان. بۆ کۆڕی "فێرگەی کوردستان" پێویستمان بە وانەبێژ هەیە! تکایە هەر کەسێک شارەزایە و دەتوانێت خۆبەخشانە خزمەت بکات و وانە بڵێتەوە، پەیوەندیم پێوە بگرێت. @Hesen_musazade
Show all...
بۆ بینینەوەی گۆرانی کوردی، فیلم، شێعر، تێکستی جوان، چیرۆک، فێرکاریی ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی و ... لێروە لەگەڵمان بن.👇👇
Show all...
دەنگه چیرۆک
کاناڵ باران
وشەی کوردی
تاڤگەی ئەوین
فێرگەی ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی
شێعر و وته
بۆ بینینەوەی گۆرانی کوردی, فیلم, شێعر ،تکستی جوان،چیرۆک ،فێرکاری ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی و ... لێرەوە لەگەڵمان بن:👇👇👇👇🙏
Show all...
کاناڵ باران
دەنگه چیرۆک
تاڤگەی ئەوین
وشەی کوردی
فێرگەی ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی
بە ناوی بەدیهێنەری زانست و تێفکرین! سڵاو و ڕێز هاونیشتمانیانی هێژا. دوای سڕینەوەی پێگەی فێرکاریی "وشەی کوردی" کە بۆ ماوەی چوار ساڵ لە تێلێگرام و ئینستاگرام چالاک بوو، لە ئەمڕۆوە ڕێکەوتی ٢٤ی خاکەلێوەی ساڵی ٢٧٢٤ی کوردییەوە، دەستپێک و دامەزراندنی فێرگەی زمانی کوردیی هێما ڕادەگەیەنین. هیوادارین هەروەک پێشتر هاوڕێ و هاوبیرمان بوون، لە فێرگەی نوێش لەگەڵمان بن و بتوانین بە بیرۆکە و هێزی زۆرترەوە خزمەت بە زمانی کوردی بکەین. فێرگەی زمانی کوردیی هێما بەم دوو ناوونیشانەی کە لە خوارەوە نووسراوە، چالاکە و لە داهاتوویەکی نزیکیشدا لە ئینستاگرام چالاکی دەست پێ دەکاتەوە. - کاناڵی "فێرگەی هێما": @fergeyhema - کۆڕی "فێرگەی هێما": @korifergeyhema
Show all...
فێرگەی زمانی کوردیی هێما

فێرگەی زمانی کوردیی هێما. فێرگەیەک بۆ فێرکاریی زمانی کوردی. زمانی کوردی "هێما"ی نەتەوەی کورد! 🔗بەستەری کاناڵ: @fergeyhema 🔗بەستەری کۆڕ: @korifergeyhema

🟧 پیاو، پیاگ پیا بریتییە لە ناوێک بۆ نێرینەی پێگەیشتووی ڕەگەزی مرۆڤ بەکار دێت. پێچەوانەی ژن. لە زمانی تاتی، کە زمانێکی کەنارەکانی ڕۆژاوای دەریای خەزەرە، pya، پیە واتە باوک. ھەروەک لەو زمانەدا دەگوترێت زەنپیە، بە واتای باوەژن. لە مازندەرانی، کە دیسان زمانێکی ھاوسێی تاتیە، piyar, پییار، کە بۆ پیر دەگەڕێتەوە، واتا باوک. 🟡 "پیاو" یەکێکە لە ناوە زۆر کۆن و ڕەسەنەکانی کوردی. بەگوێرەی پێکهاتەکەی، وا دیاره‌ که‌ داپیرە و باپیرانمان، لە سەردەمێکی پێش ھاتنە کایەی کوردی ئەمڕۆ، وشەکەیان پێک ھێناوە. پیاو ناوێکی لێکدراوە. وشەکە لە ھەردوو وشەی (پەتیە + وو) پێک ھاتووە. وشەی "پەتیە" واتە "پتەو، بەھێز، بەدەستەڵات". وشەکە، لە ھەمان وشەی PIE ی پەتیس، patis ەوە ھاتووە. وشەکە لە ئاڤێستاییشدا، بە شێوەی ( پاتی و پت)، بە واتای بەتوانا، بەھێز، دەستەڵاتدار، فەرماندە، گەورە ... بەکار ھاتووە. لە ئاڤێستایی، بە سەرلەشکر گوتراوە pit spk، پت سپک، کە ھەر فەرمانڕەوای سوپایە. ھەمان ناو لە پەھلەویشدا، لە چەندان وشەی لێکدراو دەبینینەوە. وەک بە شێوەی spah pat، سپەه پات بە واتای سەرۆکی سوپا بەکار ھاتووە. ھەروەھا dehyopat، دێهیۆپات واتا پیاوی پتەوی دێ. گەورە و سەرۆکی دێ. ئاغا. دیسان نازناوی پیاوی ھەرە گەورەی ئاینی زەردەشتی، واتە موبەد، یان وەک لە پەھلەوی پێشی گوتراوە mopat، مۆپەت، لە بنەڕەتدا بریتی بووە لە لێکدانی دوو وشەی (موغ + پەد)، بە واتای (پەد) و گەورەی موغان. ھەر لە پەھلەوی، پێشەوای ھەرە گەورەی زەردەشتی، پێی گوتراوە magopatan magopat، مەگۆپەتان مەگۆپەت، کە دەبێتە موبەدی موبەدان. میتراییەکان وشەکەیان بۆ خوداوەندەکەیان، وەک نازناو بەکار ھێناوە، بە شێوەی (میترا پاتیش ). تەنانەت ناوی (پادشا، پاتشا، پاشا)ش، شوێنەواری (پاد، پات)ی پێوە دیارە، کە دەبێتە شای دەستەڵاتدار. لە زبانی ھاوچەرخی کوردیدا، ھەمان وشە، بە شێوەی (پتەو) ماوەتەوە. ڕه‌گی هه‌مان وشه‌ له‌ زمانه‌کانی سانسکریتی، گرێکی، سلاڤیی کۆن و ڕووسیش ده‌بیندرێت. بەشی دووەمی وشەکەش، ھەمان (وو)ە، کە واتای مرۆڤ، پیاوی گەیاندووە. ھاوشێوەکانیشی (ھو، وو، وێ، وی ..) لە کوردیی کۆندا، وەک (ھۆمۆ، ھو- مان و ھیومان)ی لاتینی، واتای پیاو یان مرۆڤیان گەیاندووە. ئێمە ئەو وشەیەمان، لە چەندان وشەی لێکدراوی دیی کوردی دەستنیشان کردووە و لە سەرەوەدا کاری بەراوردکاریمان بۆ کردوون. بۆ زانیاریی پتر لەسەر ئەم وشەیە، سەیری وشەکانی ھوو، بووک، وەوی، بێوەژن و ھەوێ بکە. بەم جۆرە، وشەی لێکدراوی (پەتیەوو)، کە واتای پیاوی بەدەستەڵات و بەھێزی گەیاندووە، بەرەبەرە گۆکردنی ئاسانتر بووە. لە پێشەوەیاندا، ونبوونی، یان کەوتنی دەنگی (ت)ە، لە ناوەڕاستی وشەکە، وەک ئێستاش ئەو دەنگە، لە وشەی ھاوشێوەی کوردی، ون دەبێت و گۆ ناکرێت. ئیدی (پەتیاو) بەرەبەرە بووەتە (پەیاو)، ئینجا درەنگتر بۆ (پیاو) گۆڕاوە. ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە (پیاو) وەکوو زۆر وشەی دی لەو جۆرە، کە بە وشەی سادە دێنە بەر چاو، لە ڕاستیدا لێکدراون و، بە تێپەڕینی کات، ئاوێتەی یەکتر بوون و سادە بوونەتەوە. کەوتنی دەنگی (ت)ی ناوەڕاستی وشەی (پەتیاو)، وەک کەوتنی دەنگی (د) لە ناوەڕاستی وشە، بەشێکە لە ڕێساکانی گۆڕانی دەنگ لە کوردی. 🟡 پیاو لە زبانی کوردی، بەرھەمی زۆری لێ کەوتووەتەوە، چ وەک وشەی نوێ و، چ لە پەند و قسەی نەستەق و دەربڕینی دیی زمانەوانیشدا. وەک: ناپیاو، پیاوانە، پیاوەتی، بێپیاو، پیاوخراپ، پیاوچاک، پیاوباش، پیاوی باش، گێلەپیاو، بۆرەپیاو، پیاوکوژ، کەرەپیاو و زۆری دیش. نووسین: م. شاسوار هەرشەمی هەڵەچنی و بڵاوکردنەوە: کاناڵی وشەی کوردی 🕊@KurdiSoraniWord
Show all...
🟧 ھێوەر ھەروەک دەشگوترێت ھیوەر. واتە "برای مێرد، شوبرا". یەکێکە لە وشە کۆنەکانی ھیندۆروپی، کە بۆ خزم بەکار ھاتووە. وەک دەر دەکەوێت وشەکە لێکدراوە. لە (ھێ + وەر) پێک ھاتووە. وشەی "ھێ" ھەروەک ھو - ھەروەھا کورتەوشەکانی دی وەک (- وە. - وو. - ووێ و تەنانەت (- وی)یش)، پاشماوەی وشەیەکی دێرینن، بە واتای پیاو، ھەندێک جاریش بۆ مرۆڤ، بە ھەردوو ڕەگەزەکەی بەکار ھاتوون. ئەو وشەیە، ھەر ھەمانە کە لە لاتینییدا بە شێوەی homo، ھۆمۆ، ھەروەھا humanus، ھومانوس ماوەتەوە. وشە لاتینییەکە، لە ڕێگای شێوە گۆکردنەکەی ئینگلیزی human، ھیومان، ئەمڕۆ بووەتە وشەیەکی نێونەتەوەیی. بەتایبەت لە بواری مافەکانی مرۆڤدا (ھیومان رایت). لە فەرەنسیی کۆنیش، بە مرۆڤ گوتراوە human، ھومان. وشەکە لە بنەڕەتدا لێکدراو بووە و لە man hu-, ھو- مان پێک ھاتووە. وشەی ھو، hu ئامرازی ئاماژە بۆ کردن بووە، کە دواتر بۆ جێناو گۆڕاوە و واتا (ئەو). ئەو شێوەیەی وشەکەش، پتر لە ھەمان جێناو دەچێت، کە لە زبانە دەستەخوشکەکانی دیی ھیندۆروپی دەبیندرێت. وەک: ئینگلیزی ھی، he. سویدی ھان، han. سلاڤیی کۆن، ڕووسی و ھەندێک زبانی دیی سلاڤی، ئۆن، on . کیمیری وێلزی au، ئەو. پۆلۆنی ow، ئۆو. ھۆلەندی hij، ھیی. ئوردووە و ھیدیش. ئەمەش ھەمان جێناوی کوردیی (ئەو)ە. جێناوەکە، ئاماژەیە بۆ کەسی سێیەمی تاک. لە پەھلەوی ave، ئەڤێ. ھەروەھا oi، ئۆی واتە ئەو. لە فارسی (ئو). جێناوە کوردییەکە، بە ھۆی لارینگالبوون و مانەوەی پاشماوەی ڤاول لە پێشەوەی، لە ھاوشێوەی زمانە دەستە خوشکەکانیدا دوور کەوتووەتەوە. وشەی ھو –مان، سەردەمانێک لە زبانی کوردی و زبانە ئێرانییەکانی دیش، بۆ پیاو بەکار ھاتووە. پاشماوەی وشەکە، لە ژمارەیەک وشەی لێکدراوی دیار و زۆر بەکارھاتووی کوردی دەبیندرێت. ئەو وشانە بە چەند شێوە گۆکردنێکی لێک نزیک ماون. بۆ ڕوونکردنەوەی پتری وشەکە، سەیری ھەریەک لە وشەکانی بێوەژن، بووک، ھەوێ، وەوی. ھەروەھا سەیری وشەی پیاو بکە. وشەی دووەمیش لە ناوی (ھێوەر) واتا پاشگری "- وەر"، ئەوا پاشگرێکە دەچێتە سەر ھەندێک سیفەت و بۆ ئەو کەسانە بەکار دێت، کە ھەڵگری سیفەتەکەن. وەک لە "کوێرەوەر، بەھرەوەر، پیلەوەر" لە لاتینی levir، لێڤیر. لە گرێکی daer، دایێر. لە سانسکریتی devar، دێڤار. لە سلاڤیی کۆنیش deveri، دێڤێری. ئەڵمانیی کۆن zeihhur، زەی ھور. بە ئەنگلۆساکسۆنی tacor، تاکۆر. لە کوردی، چەندن وشەی لێکدراویش لە ھێوەر پێک ھێنراوە. وەک: "ھێوەرژن"، بە واتای ژنی شوبرا. ھەوگیان. ھەروەک ھێوەرزا واتا منداڵی شوبرا، یان برای مێرد. تەنانەت لە ھەندێک شوێنی کوردستان، بە پیاوی بێژنیش دەگوترێت ھێوەرپیا. نووسین: م. شاسوار هەرشەمی هەڵەچنی و بڵاوکردنەوە: کاناڵی وشەی کوردی 🕊@KurdiSoraniWord
Show all...
🟧 ھەنەزا بریتییە لە منداڵی پیاوێک، لە ژنێکی دی، جیا لەو ژنەی کە ئێستا لەگەڵی دەژیێت. واتە ھەنەزا منداڵی مێردی ژنن، به‌ڵام لە ژنێکی دی. وشەکە لێکدراوە و لە (ھە + ن +زا ) پێک هاتووە. وشەی "ھە" واتە پیاو. وشەکە ھەمانە کە لە لاتینی بە (ھومان) ھاتووە و لە ئینگلیزی بە ھیومان گۆ دەکرێت. ھەمان وشە لە کوردی، ھەر بە واتای پیاو، لە گەلێک وشەی لێکدراوی کۆندا دەناسرێنەوە. بۆ زانیاریی پتر، سەیری ھو- بکە له‌ سه‌ره‌وه‌. ھەروەھا ھەندێک لە وشەکانی دی، وەک پیاو، بێوەژن، بووک و وەوی. وشەی "-ن" ئامرازێکی پوکاوەیە و لە ھەندێک زاراوەدا، (بەتایبەت لە ناوچەکانی ھەریر- سۆران- ڕواندز)، وەک جێناوی لکاو، بۆ کەسی یەکەمی کۆ (- مان)، ھێشتا بەکار دێت. وەک: لەجیاتی کارمان = کارن. کوڕمان = کوڕن. یان بارمان کرد = بارن کرد. جێناوەکە لە ھەندێک وشەی مێژوییی کۆنیش دەناسرێتەوە. ھەرچی وشەی "زا"یە، ئەوا لە ڕەگی (زان) ھاتووە. واتە منداڵبوون. بەچکەبوون. وشەکە دوای لادانی "ن"ی چاوگەکەی بە شێوەی ( زا - ) دەمێنێتەوە. لە ڕەگی وشەی PIE ی su- , سو- ھاتووە، بە ھەمان واتای زا + ن، یان لەدایکبوونی منداڵ. زبانە ئێرانییەکان، بەتەنیا واتای وشەکەیان وەکوو خۆی ھێشتووەتەوە. لە پەھلەوی zayişn، زاییشن واتا زان. ھەروەھا zatan، زاتەن و zahitan، زاھیتەن ھەر واتا زان، زایین. لە فارسی زاییدەن. زایمان. ھەروەک وشەی گرێکی zoon، زوون بە واتای گیانەوەر، خزمایەتیی لەگەڵ زان ھەیە. وشەکانی زولۆگی و zoo، زوو بۆ باغی گیانەوەران، لەو وشە گرێکییەوە ھاتوون. لە زبانەکانی دیش، ھەمان وشە بە فراوانی ماوەتەوە، بەڵام بە واتای کوڕ یان کوڕی ئەو دایک و باوکەی، منداڵەکەیان ھەیە. بەم جۆرە واتای بنەڕەتیی (ھەنەزا)، بریتی بووە لە (پیاو-مان زا)، یان ئەو منداڵانەی زاوی پیاومانن و، لە پیاومانن. نووسین: م. شاسوار هەرشەمی هەڵەچنی و بڵاوکردنەوە: کاناڵی وشەی کوردی 🕊@KurdiSoraniWord
Show all...
🟧 وەوی لە ھەندێک زاراوەی کوردی، بە واتای بووک بەکار دێت. ھەروەک دەشگوترێت: "وێوە یان وەیوە". وەک وەیویی واتە بووکێنی، وێویی واتە بووکێتی. دەبینین لە زمانی تاتیش، کە زمانێکی نزیک لە کوردییە و لە کەنارەکانی ڕۆژاوای دەریای خەزەر، ئاخێوەری ھەیە، بە بووک دەگوترێت ویە، بە ھەمان شێوەی وەوی. پێکهاتەی ناوەکە، لە زۆر ڕووەوە، لە پێکهاتنی وشەی بووک دەچێت. واتە نزیکەی ھەمان وشەی بووکە و بە سواوی گۆ دەکرێت. وشەکە لێکدراوە و لە (وە + وی) دروست بووە. "وە" لە زاراوەکانی خوارووی کوردستان، ھەمان ئامرازی (بە)یە، بە واتای "پێوە، ھەبوون، لەگەڵ". ھەرچی وشەی "وی" یە، شێوەیەکی دی (ھو)ە و، واتە پیاو. وشەی وی، ھەروەھا کورتەوشەکانی ( وە - وو - ووێ )، پاشماوەی وشەیەکی دێرینن، لە کوردی بە واتای پیاو ، ھەندێک جاریش بۆ مرۆڤ، بە ھەر دوو ڕەگەزەکەی بەکار ھاتوون. ئەو وشەیە ھەر ھەمانە کە لە لاتینیدا بە شێوەی ( homo , ھۆمۆ ) ماوەتەوە. وشە لاتینیەکە، لە ڕێگای شێوە گۆکردنەکەی ئینگلیزی human، ھیومان، ئەمڕۆ بووەتە وشەیەکی نێونەتەوەیی. بەم جۆرە "وەوی" واتای "بەپیاو" دەگەیەنێ. بۆ زانیاریی پتر و ڕوونکردنەوە باشتر، سەیری وشەکانی "ھو، بوک، بێوەژن، ھەوێ، پیاو" بکە. نووسین: م. شاسوار هەرشەمی هەڵەچنی و بڵاوکردنەوە: کاناڵی وشەی کوردی 🕊@KurdiSoraniWord
Show all...
🟧 بووک بە واتای کچێک دێت، کە تازە شوو دەکات. ژنێک کە شوی بە کوڕی ماڵێک کردووە و دەبێتە بووکی ئەو ماڵە. ناوەکە لێکدراوە. لەپێشدا دەنگی (- ک) ی دواوەی وشەکە، ھەروەک لە ناوە کۆنە کوردییەکانی تریش دەبینرێت، نیشانەی ناسینەوەی ناوە، کە ئەمڕۆ لە زمانی ھاوچەرخی کوردیدا، بووەتە (- ە کە). کەواتە وشەی بووک، لە بنەڕەتدا بریتی بووە لە (بە + ھو + ک)، واتا کەسێکی بە"ھو" یان بە"پیاو"، ئەمەش پێناسەیەکی گونجاوی کچێکە، کە بۆ جاری یەکەم دەبێتە خاوەنی پیاوی خۆی. (ھو) ناوێکی زۆر کۆنە بۆ پیاو , کە لە لاتینیش بە شێوەی (ھو- مان) ھەبووە. بۆ ناسینەوەی باشتری وشەی "ھو" وەک ناو بۆ پیاو، بەجیا سەیری وشەکانی "ھو، بێوەژن، ھەوێ، وەوی، پیاو" بکە. چەندان وشەی کوردیی تریش، لە بووک دروست کراون وەک نەوبووک. بووکانێ. بووکۆکە. بووکەڵە. بووکێ (بۆ بانگلێکردن). بەبووکچوون، بەبووکبردن، بەربووک. مامۆستا "نالی" دەڵێت: "کانی دەزێن بە ئاو و درەخت ئاوسن بە با شاییی بەهارە، بولبولە داماد و غونچە بووک". نووسین: م. شاسوار هەرشەمی هەڵەچنی و بڵاوکردنەوە: کاناڵی وشەی کوردی 🕊@KurdiSoraniWord
Show all...