💕هناسه ی خوشه ویستی💕
Open in Telegram
لێرە پشوو بە ڕوحت بدە..😘 پۆستەکانمان ئاشقانە💑 شیعر💌✏️ #رەسمی_جوان🌆♥️ #کلیپی_جوانوعاشقانه😍📸📽️🎥 #گورانی_خوشوتایبتی🎶🎵 مەیلەکەی جارانت ڪوااا . ئەی ئەو ڪەسەی بۆ #هەناسەیەکمـ دەمردی ...!! مدیران👇 @Sirvankorikord66435 @omidnakam22
Show more1 253
Subscribers
No data24 hours
-57 days
-1630 days
Posts Archive
1 253
خنکام له دوودی مێحنهت دهسم بگره دهرم که
یا بێ مهردی خودا به تاجی له سهر سهرم که
دهست نوێژی شێعرم گرتوون نازانم ڕێیو ڕچهیچۆن
ببه ههوینی شێعرم لهم شعوورهت شهرم که
خهم و دهرد و پهژاره دایگرتووه دیوانم
ئهگهر باوهڕ نهکهی پێم بێ سهیری دهفتهرم که
دهڵێی دێم و ئهگهرچی بێ عههد و بێ بهڵێنی
بهسیه جهفا گوڵی من ده بهس دهس بهسهرم که
وهسیهت بێ کاتێ مردم بمشو به ئاوی سیروان
له جێگهی بهرگی کفنم ئاڵای کورد له بهرم که
له لێوی ئهنگهبینت بشکێنه تینوهتی من
دەکهم ئاڵوودهی قهن و مهزهی نهیشهکهرم که
دهربهدهره مام خهیاڵ وهره موشکیل گوشا به
له نێو باغاتی سێوت دهرکهوانی دهرم که
مام_خهیال
🖤🌸🌷🌸🌷🌸🌷🌸
🌹🌹🇯🇴🇮 ↯?
┄┄┅━❅💙❅━┅┄┄
@Boodlekhoom
┄┄┅━❅❤️❅━┅┄┄🖤
1 253
حسن هیاس
هەۆاڵێک بنێرە
🖤🌸🌷🌸🌷🌸🌷🌸
🌹🌹🇯🇴🇮 ↯?
┄┄┅━❅💙❅━┅┄┄
@Boodlekhoom
┄┄┅━❅❤️❅━┅┄┄🖤
1 253
دوێنێ مەست و بێ خەبەر هاتم بەکووچەی ماڵێ دا
لە بیرم چووبوو یەکجاری من لە ماوەی سـاڵێ دا
وتت نایەی بۆ چی نایەی سەردانم کەی چاوەڕێم
لە دوای نوێژ و نزایە و سۆزەکەی سەر بەرماڵێ دا
هاتە بیرم وتت جارێ ئــە ئــەو فەرموودەیەت
کەوتە یادم کەوات فەرموو پێم لە ژووری هاڵێ دا
وەڕێ کەوتم بەرەو لات بێم چەند بە تاسەو ئارەزوو
وەسەر کەوتـم لەواوان و بە پێچی گڕژاڵێ دا
تێمپەڕاند زێوە، گەیمە مووسالان و ترێی ڕەش
دابەزیم و وێهەڵگەڕام بە بنار و لاپاڵێ دا
بە دەستی خۆم بۆم چنیبووی ترێ ڕەشی نێو ڕەزان
بە پێوان بوو خۆی لە چل کیلۆ و دوو سەت مسقاڵێ دا
گەیمە میراوا لە وێش هاتە فکرم چی بکڕم بۆت
عەتر و دەسری یادگاریم وەژێر تەنگەی باڵێ دا
چەکۆ و خدراوام بەجێ هێشتن سڵاو قەبری حوسێن
خەلاسیم هات لە چنگی دەستەنداز و شەش چاڵێ دا
کەوتمە دەشتێ و تەختەگازم کرد لە دووسەت تێپەڕیم
دەتکوت دەچمە شایە حاڵ دەڕۆیی بە سەر حاڵێ دا
دامدابۆیە نەرمەگۆرانی هەر دەتکوت بۆ خۆم نیم
یا بە زوڕنا و یا بەنایەو بە سۆزی شمشاڵێ دا
کەوپەڕم تێپەڕاند و چیانەش ڕۆییم لەوێ
پیرانشارم دی بە چاوان خۆم لە پیس جەنجاڵێ دا
گەیمە شار و هەوەڵ پازگا لێیان پرسیم لە بۆ کوێ
دەچمە ماڵێ پوورم سەروان قەولم بە لێو ئاڵێ دا
لێو ئاڵ کێیە دابەزەو زوو ڕوونی کەوە لە بۆمان
ئەو نەهێنیە بڵێ پێمان لە کام لایە و ماڵێ دا
نەجاتیم بوو تا لە دەستیان سووتا جەرگ و هەناوم
ترێم برد و عەتر و دەسرەم وە دەستی کەژاڵێ دا
مەکەن لۆمەی قەلەندەرخان وڕێنەی دەکا ئەمڕۆ
بە پیریش هەر هەدا نادا لەفکر و خەیاڵێ دا
قەلەندەر
🖤🌸🌷🌸🌷🌸🌷🌸
🌹🌹🇯🇴🇮 ↯?
┄┄┅━❅💙❅━┅┄┄
@Boodlekhoom
┄┄┅━❅❤️❅━┅┄┄🖤
1 253
ژیانی کۆڵبەری!
وتم کاکی خۆم کاکی کۆڵبەرم
وەرە پێم بڵێ ئەی تاجی سەرم
بۆچی پیشەکەت کردە کۆڵبەری
ئەتۆ ئینسانی یا بارە بەری
وتی ئینسانم هەر وەکو ئێوە
لەڕوی ناچاری بە بەفرو کڕێوە
دەچمە ژێر کۆڵێک کە لێی بێزارم
ئەی کاکە چی پکەم بێ ئیشووکارم
منیش پێم خۆشە ئارەق نەڕێژم
لەژێر کۆڵەبار ئازار نەچێژم
دەچمەوە ماڵێ پڕ لە منداڵە
دەستم خاڵییەو گیرفان بەتاڵە
یەک دەڵێ بابە کچی خات حەلیمە
دووچەڕخەی هەیە ئەی بۆ من نیمە
یەک دەڵێ قەڵەم یەک دەڵێ دەفتەر
بەو ڕۆژە ڕەشە منی قوڕبەسەر
وەڵامم چی بێت بۆ ئەم خێزانە
بەردەوام دڵم بە سۆو بە ژانە
مەجبوورم بگرم ڕێگای شاخ و کێو
یا دەبێ بمرم یا پەیداکەم بژێو
گەر بێتوو بمرم خۆشترە لەو حاڵە
نەجاتیم دەبێت لەو ژیانە تاڵە
بەو وتوو وێژە گلێنەی گریاندم
جۆگەلێک ئاوی لە چاو باراندم
مەلای حاجی ڕەسووی
🖤🌸🌷🌸🌷🌸🌷🌸
🌹🌹🇯🇴🇮 ↯?
┄┄┅━❅💙❅━┅┄┄
@Boodlekhoom
┄┄┅━❅❤️❅━┅┄┄🖤
1 253
هەڵەی_دڵ
لە شێوەردی ژیانم دا، گەلێکم دی هەڵەی دڵ
بنەو ڕەشماڵی زۆر لێدا لە ناخم گردەڵەی دڵ
لە ڕێکورکی دەمارمدا بە ناچاری شەقی برد
سەرم سوڕما لەهاواری بە گازی زایەڵەی دڵ
کە دێراوی گوڵی سوورم پەلی داما بە زەردی
لە کۆڵانی خەما دیتم پەڵەی داوە پـەڵەی دڵ
بەڕۆژ کردم سەپانی دڵ، لەشەودا پاسەوانی
نەشمزانی لە ئابلۆقەی خەما مابێ گەڵەی دڵ
نەبوو جارێ بە هاسانی گرێی ژین ئاوەڵا بێ
زەنا دەگرێتە سندانی خەمۆکی خڕکەڵەی دڵ
وتم شێتەی دڵم بۆچی بەباڵی چۆپە دەفڕی؟
وتی ڕاسەی ژیانم نایە نێو بۆسەی تەڵەی دڵ
پەشێوم سا لە تۆی خۆما دەتاوێ چاوی ژینم
وەکوو مۆمێک دەقرچێم و دەناڵێنم دڵەی دڵ
دەزانم هەر دەبێ بدڕێ کراسی خەم لەبەرما
جلی سووری دەوێ باز و تەوژمی باژەڵەی دڵ
بە تەشوێ هانە گریابوو لە تاقۆسانی فەرهاد
هەتا شیرن لە کانی حەز پڕی کا گۆزەڵەی دڵ
قەلەندەر مام و کەشکۆڵم بەشانی دڵ نەگێڕا
کە بۆ دەرمانی چاوانم دەگێڕم گۆنگەڵەی دڵ
بناڵێنە "قەلەندەر" تا قیامەت بۆ خەمی خۆت
دڵت داناوە تا ئاخر بە سۆنگەی گێچەڵەی دڵ
قەلەندەر
🖤🌸🌷🌸🌷🌸🌷🌸
🌹🌹🇯🇴🇮 ↯?
┄┄┅━❅💙❅━┅┄┄
@Boodlekhoom
┄┄┅━❅❤️❅━┅┄┄🖤
