پێگەی ڕۆباتی کوردی | 🇹🇯کوردستانتکنیک
Open in Telegram
✔️یەکەم پێکهێنەر و بەهێزترین پێگەی ڕۆباتی تلێگرام بە زمانی کوردی. ✅..ئەرک و ئامانج: -خزمەت بە زمانی کوردی ✅ چوارچێوەی کاری: -پێکهێنانی ڕۆباتی تلێگڕام بە زمنای کوردی. ✅ ڕادەی بەرهەم: -دەیان بەرهەمی جۆراو جۆر 👥کۆڕی پشتیوانی: https://t.me/KT_Pshtivani
Show more402
Subscribers
No data24 hours
+27 days
No data30 days
Posts Archive
🔹ڕاهێنان بۆ ڕوباتی پارێزگاری 3|Anti Link
💯 پێشەکی گرینگ!
خۆشەویستان! بێشک ئامادەکردنی هەموو بەشەکانی ئەو ڕوباتە و سەرجەم ڕوباتەکانی دیکە کاتیان ویستووە تا بەو شێوازە بخرێنە بەردەستی ئێوە ئازیزان. یەکێک لەو بابەتانەی کە زۆر پێویست بوو ئامادەکردنی بەشی ڕێنمایییەکان بوو کە ئێستا خراوەتە بەر دەستان! تکا کارین ئێوەش کات دابنێن و بابەتەکان بخوێننەوە تا باشتر لە شێوەی کارکردن و کەڵک وەرگرتن لە ڕوباتەکان ئاگادار بن و ..........!!
لە بەشی یەکەمدا دەچینە سەر #دەستووری « پارێزگاری_3» واتە ( پنل ) ، کە سەرەکیترین شوێنی ڕیکخستنەکانی سەرجەم بەشەکان لەخۆ دەگرێت.
ئەو دەستوورە 13 بەش لەخۆ دەگرێت 11 بەشی سەرەکی و دوو بەشی پێناسەی کۆڕ و بەستنی بەردەست تێیدا گونجاوە. بەدڵنیایییەوە سەرجەم 11 بەشە سەرەکییەکە لە 11 ڕاهێنان بەشێوەی نووسراوە، ڤیدیۆ و وێنە دەخرێتە بەر دەستان.
#تکایە_هەموو_بەشەکان_بەوردی_بخوێننەوە !
#بەشی_یەکەم_1
✅ ناوی دەستوور « #بەردەست »
🔸دوکمەی: «⚙️ ڕێکخستنی قفڵەکان »
💢 لەم بەشەدا ٢٩ بەش یان کردار و بابەت لە کۆڕدا قفڵ دەدرێت و دەکرێتەوە!
لە دەستی ڕاست بابەت نووسراوە و لە بەشی چەپ « ئاوەڵە 🔓 » یان « قفڵ 🔐 » دەبیندرێت.
کاتێک « ئاوەڵە 🔓 » نووسرا بوو بەو هێمایەی تەنیشتێوە، یانی ئەو کردارە لە کۆڕی ئێوە ئازادە و ڕوبات پێشگیری لە دانانی ئەو جۆرە پۆستانە لە کۆڕی ئێوە ناکات!
ئەگەر پێچەوانەی ئەوەش بێ، واتا « قفڵ 🔐 » بێ ، یانی ئەو جۆرە پۆستانە لە کۆڕی ئێوە پێشگیری لێ دەکردرێت و هەر کات کەسێک بەغیری بەڕێوبەری کۆڕ پۆست دابنێت کە هەڵگری ئەو بابەتە یان هێمایانە بێ ئەوە ڕوبات بەشێوەی خۆگەڕ بابەتەکە دەسرێتەوە.
#تێبینی:
تکایە❗️ - لەسەر بابەتەکان کلیک مەکەن و تەنیا بۆ قفڵکردن یان ئاوەڵەکردن لەسەر « ئاوەڵە 🔓 » یان « قفڵ 🔐 » کرتە بکەن!!
———————————
☀️کوردستان تکنیک، تەنیا ناوێک نییە!
کاناڵی سەرەکی:
🆔 @KurdistanTechnic
پەیوەندی بۆ چارەسەری کێشەی فەننی:
👤@infokurdistan2720
-
-
📝 دەستوورە گرینگەکان 3:
ڕوباتەکانی: پارێزگاری 2|Anti Link + پارێزگاری 1|Anti Link کە تایبەتی بەڕیوبەریی کۆڕن:
✅ دەستووری بەڕێوبەری:
🔸 کوردی - کپبوون لابەرە
🔹 ئینگلیزی - /unsilent
💭 لە بەشی ٢ی ڕاهێناندا باسی ئەوەمان کرد کە بە چ شێوازێک بەکارهێنەرێک کپ دەکەین. لێرەدا و لەم بەشەدا شێوەی دەرهێنانی بەکارهێنەرێک لە کپبوون فێر بوون. کە وایە ئێوە دەتوانن بە نووسینی ئەم دەستوورە و هەروەها نووسینی پێناسەی ئەو بەکارهێنەرە ناوبراو لە دۆخی کپبوون بهێنە دەرێ. .. دەستوور +(reply|id|username)
ئا ————————--
🔸 کوردی - بلاک
🔹 ئینگلیزی - /ban
💭 ئەم دەستوورە بەکارهێنەر دەخاتە ناو لیستی ڕەشەوە و بە گشتی پێشگیری لە هەموو چالاکییەکانی لە کۆڕ لێ دەکرێت و ناتوانێ هیچ پۆستێک بنێرێتە کۆڕ.
1️⃣ لەسەر پەیامی ئەو بەکارهێنەرە کە دەتهەوێ بلاکی بکەی ڕیپڵای بکە.
2️⃣ لە شوێنی نووسینی پەیام ، واتا ئەو پەیامەی ڕیپڵایتان کردووە دەستووری سەرەوە بنووسن و بینێرنە کۆڕ.
بێ ———————-
✅ دەستووری بەڕێوبەری:
🔸 کوردی - سڕینەوەی بلاک
🔹 ئینگلیزی - /unban
💭 لە بابەتی "ئا" دا باسمان کرد کە بە چ شێوەیەک بەکارهێنەرێک دەخەینە لیستی بلاکەوە! کەوا بوو زۆر جاریش پێویست دەبێ بەکارهێنەرێک لە لیستی ڕەش بێنینە دەرێ.
لێرە دایە کە بەناردنی دەستووری سەرەوە بەکارهێنەری بەرسەرنجتان کە دەتانهەوێ لە بلاکی دەر بێنن وڵامدەرتان دەبێ.
پێ ————————--
✅ دەستووری بەڕێوبەری:
🔸 کوردی - بسڕەوە
🔹 ئینگلیزی - /del
💭 سڕینەوەی پەیامێک لە لایان ڕوباتەوە . سەرەتا لەسەر پەیامی بەرسەرنجتان ڕیپڵای بکەن پاشان دەستووری سەرەوە بنووسن و بەڕێی بکەنە ناو کۆڕ
تێ ————————--
✅ دەستووری بەڕێوبەری:
🔸 کوردی - بسڕەوە
🔹 ئینگلیزی - /del
💭 سڕینەوەی پەیامی بەکۆمەڵ! لە ڕاهێنانی "پێ" دا فێری ئەوە بووین کە چۆن پەیامێک لەناو کۆڕ بە ڕیپڵایکردن بسڕینەوە. لێرەدا فێری ئەوە دەبین کە چۆن و بە چ شێوەیەک پەیامەکانی کۆڕ بە شێوەی گشتی بسڕینەوە!
هەنگاوەکان:
1️⃣ سەرەتا لە بەشی نووسینی پەیامی کۆڕ بنووسە ( بسڕەوە) سپێسێک دادەگرین واتا " نێوان،مەودا، فاسلە" دەخەین.
2️⃣ پاش ئەوەی دوای وشەی بسڕەوە مەودامان دانا ئەمجار شمارەیەک دەنووسین ئەو شمارەیەش باشتر وایە لە نێوان 2 تا 200 بێ. واتا ئەگەر بنووسین ( بسڕەوە 50 ) پاشان بەڕێی بکەینە کۆڕ 50 پەیام دەسڕدرێتەوە!
تێبینی: ئەو کردارە تەنیا بۆ پەیامی نوێ وەڵامدەرە و پەیامەکانی زۆر پێشتر لە کۆڕ ناسڕدرێنەوە.
کۆتایی بەشی سێهەم —————————-
☀️کوردستان تکنیک، تەنیا ناوێک نییە!
کاناڵی سەرەکی:
🆔 @KurdistanTechnic
پەیوەندی بۆ چارەسەری کێشەی فەننی:
👤@infokurdistan2720
-
-
📝 دەستوورە گرینگەکان 2:
ڕوباتەکانی: پارێزگاری 2|Anti Link + پارێزگاری 1|Anti Link کە تایبەتی بەڕیوبەریی کۆڕن:
✅ دەستووری بەڕێوبەری:
🔸 کوردی - جیاواز بە
🔹 ئینگلیزی - /promote
💭 ئەم دەستوورە کاتێک بە کار دێنین کە بمانهەوێ هاوڕێیەک لە کۆڕ ئازاد بکەین بۆ دانانی هەموو جۆر پۆستێک بێ ئەوەی ڕوبات بیانسڕێتەوە .
ئەو دەستوورە لە ڕوباتە فارسییەکان بە (سفید) دەناسرێت!
ئا ————————--
🔸 کوردی - ئاسایی بە
🔹 ئینگلیزی - /demote
💭 ئاساییکردن و لێ ستاندنەوەی پلە "جیاوزبوون" لەو کەسەی کە پێشتر لە لایان بەڕێوبەرانەوە لەناو کۆڕ "جیاواز کرا بێ" واتا دەرهێنان لە حاڵەتی (سفید)
بێ ———————-
🔸 کوردی - کپ بە
🔹 ئینگلیزی - /silent
💭 کپکردن، بێدەنگکردنی بەکارهێنەر . زۆر جاران پێش دێت کە بەکارهێنەرێک بابەتگەلی ناشیاو دادەنێت و بێڕێزی بە ئەندامانی کۆڕ دەکەن و ئێوەش ناتانهەوێ ریمۆڤی بکەن، بەڵام پێتان پێویستە بۆ ماوەیەک پێشگیری لێ بکەن بۆ دانانی بابەت لە کۆڕ! لێرە دایە کە دەستووری "کپ بە" بەکار دەبردرێت . بۆ ئەم کارەش سەرەتا لەسەر پەیامی ئەو کەسە ڕیپڵای بکەن و پاشان وشەی "کپ بە" بنووسن و بەڕێی بکەنە کۆڕ. دوای ناردنی ئەم دەستوورە بەخێرایی ڕوبات ئاگادارتان دەکات کە ئەو بەکارهێنەرە بێدەنگ کراوە واتا (سکوت) خراوەتە سەری. هەر کات ڕوبات وڵامی نەدانەوە دڵنیا بن دەستوورەکەتان بەدروستی تایپ نەکردووە، کەوا بوو جارێکی دیکە بە سەرنجەوە بینووسن و بەڕێی بکەنەوە .
کۆتایی بەشی دووهەم —————————-
☀️کوردستان تکنیک، تەنیا ناوێک نییە!
کاناڵی سەرەکی:
🆔 @KurdistanTechnic
پەیوەندی بۆ چارەسەری کێشەی فەننی:
👤@infokurdistan2720
-
-
📝 دەستوورە گرینگەکان 1:
ڕوباتەکانی: پارێزگاری 2|Anti Link + پارێزگاری 1|Anti Link کە تایبەتی بەڕیوبەریی کۆڕن:
✅ دەستووری بەڕێوەبەری:
🔸 کوردی - بەستەر
🔹 ئینگلیزی - /link
💭 ئەم دەستوورە بۆ وەرگرتنی بەستەری کۆڕ بە کار دەبردرێ.
ئا ————————--
🔸 کوردی - یاسا
🔹 ئینگلیزی - /rules
💭 بە ناردنی ئەم وشەیە بۆ کۆڕ یاسای کۆڕ نیشان دەدرێت.
💡تێبینی: بۆ نیشاندانی یاسای کۆڕ ، سەرەتا پێویستە یاساتان بۆ کۆڕەکەتان ڕێک خست بێت.
⬇️ سەرنج بدەنە بابەتی خوارەوە ⬇️
بێ ———————-
🔸 کوردی - ڕێکخستنی یاسا
🔹 ئینگلیزی - /setrules
💭 شێوەی ڕێکخستنی یاسای کۆڕ.
1️⃣ وشەی " /setrules" بنووسە!
2️⃣ نێوانێک بدە بە نووسراوەی یەکەم واتا " /setrules" و پاشان یاسای کۆڕ دابنێ و بینێرە بۆ ناو کۆڕ.
بۆ نموونە:
/setrules بەشدارانی کۆڕی ........ تکایە بۆ پاراستنی مافی ئەندامانی ئەم
کۆڕە لە دانانی ......... هتد، خۆ ببوێرن.
پێ ———————-
🔸 کوردی - بەربەست (فیلتر)
🔹 ئینگلیزی - /filter
💭 بەربەستکردنی وشە:
زۆر جاران دەمانهەوێ وشە یان چەندین وشە لە کۆڕدا بەربەست بکرێت و هەر کات بەکارهێنەرێک ئەو وشانە بنێرێت بۆ کۆڕ لە لایەن ڕۆباتەوە بسڕدرێتەوە،بۆ ئەم کارە پێویستە ئەم هەنگاوانە بنێن:
1️⃣ وشەی "بەربەست" بنووسە!
2️⃣ نێوانێک بدە بە نووسراوەی یەکەم واتا "بەربەست" و پاشان ئەو وشەیە بنووسە کە دەتهەوێ لەناو کۆڕ پێشگیری لێ بکرێت و ڕوبات بیسڕێتەوە.
کۆتایی بەشی یەکەم —————————-
☀️کوردستان تکنیک، تەنیا ناوێک نییە!
کاناڵی سەرەکی:
🆔 @KurdistanTechnic
پەیوەندی بۆ چارەسەری کێشەی فەننی:
👤@infokurdistan2720
-
-
سڵاو و ڕێز،
هاوڕێیان و خۆشەویستانی کۆڕی پشتیوانی ڕوباتەکانی "کوردستان تکنیک"، وێڕای سڵاو و ڕیز ئەم کۆڕە بە مەبەستی ئاڵوگۆڕی بیر و ڕا هەروەها ئاگاداری لە شێوەی بەکارهێنانی ڕوباتەکان پێک هاتووە.
#چەند_خاڵی_گرینگ
- تکایە ڕێز و حورمەت لەسەر ئەساسی مرۆڤایەتی بپارێزن!
- کێشە و پرسیارەکانتان بە شێوەی نووسراوە، وێنە یان هتد... لێرە دانێن تا بەڕوونی ڕێنماییتان بکەین.
- بەخاتری بەرژوەندی گشتی تکایە لە بڵاوکردنەوەی هەر جۆرە بابەتێک کە پێوەندی بە باسی کۆڕەکەوە نییە خۆ ببوێرن.
- کاتی داخستن و ئاوەڵەبوونی کۆڕ دیاری کراو دەبێ و وڵامدانەوەش بەپێی کات دەخرێتەوە خزمەتتان.
- لێرە هەر کەسێک کە شارەزایی هەیە دەتوانێ هاوڕێیانی بەشدار بوو ڕێنمایی بکات بەمەرجێک کەس نەبێتە دەمڕاستی ئێمە!!
- دەمانهەوێ بە زاراوەکانی دیکەش ڕوبات ساز بکەین تکایە هەر کەس دەتوانێ لەو بوارەدا یارمەتیمان بدات ئاگادارمان بکاتەوە.
- لەسەر ڕوباتەکان هەر ڕا و ڕخنەیەکتان هەیە بیفەرموون
#بەستەری_کۆڕی_باس_و_پرسیارەکانی_تایبەت_بە_ڕوباتەکانی_کوردستان_تکنیک👇👇
https://t.me/KurdistanTechnic1
.
.
.
🔸دەتانهەوێ لە ڕوباتی بانگەشە ڕزگاریتان بێ؟
ا🆗ئێمە 18+2 ڕوباتین...
🔸بۆ زانیاری زیاتر👇:
@KurdistanTechnic
1️⃣ @Rojhelat01bot
2️⃣ @Rojhelat02bot
3️⃣ @Rojhelat03bot
4️⃣ @Rojhelat04bot
5️⃣ @Rojhelat05bot
6️⃣ @Rojhelat06bot
7️⃣ @Rojhelat07bot
8️⃣ @Rojhelat08bot
9️⃣ @Rojhelat09bot
🔟 @Rojhelat10bot
1️⃣1️⃣ @Rojhelat11bot
1️⃣2️⃣ @Rojhelat12bot
1️⃣3️⃣ @Rojhelat13bot
1️⃣4️⃣ @Rojhelat14bot
1️⃣5️⃣ @Rojhelat15bot
1️⃣6️⃣ @Rojhelat16bot
1️⃣7️⃣ @Rojhelat17bot
1️⃣8️⃣ @Rojhelat18bot
+
1️⃣9️⃣ @Rojhelat19bot
#گرینگ
هاوڕێیان و خۆشەویستان، وێڕای سڵاو و ڕیز
🔸دەتانهەوێ لە دەست ڕوباتی بانگەشە (تبلیغ) ڕزگاریتان بێ؟
🔹ئێوەش لە کۆڕەکەتان لەترسی هاتنی ڕوباتی بانگەشە و پەیامەکانیان ناتوانن بەشی زیادکردنی ئەندام لە لایەن ئەندامانی دیکەی کۆڕەوە بکەنەوە؟
🔸دەتانهەوێ پێش بە دانانی ڕێکلامی بێجێ و ناشیاوی ئەو جۆڕە ڕوباتانە بگرن؟
و هتد.....
ا🟢 لەگەڵمان بن تا بە سادەترین شێوە لە تەواوی ئەو بابەتە نەخوازراو و نابەجێیانە بتانپارێزین!
ا✅ڕێنمایی چەند خاڵی گرینگ هەروەها شێوەی کۆتاییهێنان بە هاتنی ڕوباتی تێکدەر !
لە کۆڕەکانی تلێگڕامدا، هەر کۆڕێک ڕیگە پێدراوە کە لە لیستی ئەندامەکانیدا تەنیا بیست ڕوبات بەشدار بن کە درێژەی پێناسەکەیان بە [ bot ] کۆتایی هاتبێت. واتە هەر کات ڕادەی ڕوباتەکانی هەر کۆڕێک گەیشت بە 20 دانە ئەوە تلێگڕام ئیجازە نادات ڕوباتی دیکە بە کۆڕ زیاد بکرێ.
کەسانێک هەن کە تەنیا بەرژەوەندی خۆیان دەوێ و بە زیادکردنی ڕوباتی بانگەشە و ناردنی ڕیکلامی ناشیاو و لەڕادەبەدەر دەبنە هۆی ئازاری بەکارهێنەران و ئەندامانی کۆڕ و ئەم بابەتەش دەبێتە هۆی وەزاڵە هاتنی ئەندامانی کۆڕ، هەر بۆیە بەڕێوبەرانی کۆڕەکان ناچار دەبن لە قفڵە گشتییەکانی تلێگڕامدا بەشی زیادکردنی ئەندام لەلایەن بەکارهێنەرانی دیکە جگە لە ئەدمینەکانی کۆڕ ببەستن بۆ ئەوی کەس نەتوانی ڕوبات زیاد بکات! بەستنی دوکمەی زیادکردنی ئەندام زیانی هەیە بۆ کۆڕ، ئەویش ئەوەیە ئەندامانی ئاسایی ناتوانن بەردەنگەکانی خۆیان بە کۆڕەکە زیاد بکەن و ژماری ئەندامانی کۆڕ زۆر جار لەبەر ئەو کێشەیە زیاد نابێ یان دێتە خوارێ.
و ...
✔️ ماوەیەک لەوە پێش ئێمە وەک کوردستان تکنیک بڕیارماندا 18+2 ڕوبات ئامادە بکەین کە کۆی ڕوباتەکانی کۆڕەکەتان ببێتە 20 تا هیچ کەسی دیکە نەتوانی ڕوباتی بانگەشە زیاد بکات و #ئێوەش_بە_خیاڵی_ئاسوودە_ئەو_قفڵە_لابەرن تا ئەندامانی دیکەی کۆڕ بتوانن هاوڕێکانیان بە کۆڕوە زیاد بکەن.
#تێبینی!
19 ڕوبات وەک دژە ڕوباتمان داڕشتووە و هەروەها چەند ڕوباتی تایبەت بە بەڕیوەبەری کۆڕمان هەیە کە 0 تا 100ی لای خۆمان دارێژراوە و نووسینی کۆد و سێرور و دوامینی 0 تا 100ی لای خۆمان وەک کوردستان تکنیک بەڕێوە دەچی و بە هیچ جێگایەکی دیکەوە جگە لەلای خۆمان نەبەستراوەتە!
بۆیە دەڵێین لای خۆمان کە دڵنیاتان بکەینەوە دوورن لە هەر جۆرە بابەتێکی نەخوازراو و نائەمن ......!
ئێوە دەتوانن لە 18 یان 19 ڕوباتی دژەڕوبات و هەروەها بە ویستی خۆتان لە لیستی ڕوباتەکانی بەڕێوبەریی کۆڕی ئێمە لە یەک یان دوو ڕوباتی دیکەی کە تایبەتن بە بەڕێوەبەریی کۆڕ کەڵک وەرگرن تا کۆی گشتی ڕوباتەکانی کۆڕەکەتان ببێتە 20 ڕوبات.
☑️ سەرجەم ڕوباتەکانی سەرەوە واتە 18 + 1 دانە لەوانەی سەرێ وەکوو ئەندامێکی بێدەنگ لە کۆڕ بەشدار دەبن بێ ئەوەی بکرێنە بەڕێوبەر یان کارێکی تر بکەن 1 یان 2 ڕوباتی بەڕێوبەریی کۆڕیش وێڕای ئەوان لە کۆڕ دامەزرێنن بۆ بەڕێوبەریی کۆڕەکەتان.
🔍سەرنج: پێش زیادکردنی ئەو ڕوباتانە بە کۆڕەکەتان پێویستە هەر ڕوباتێکی دیکە لە کۆڕ هەیە بیسڕنەوە.
چاوەڕوان بن .... ئەمشەو ڕوباتەکان دەخرێتە بەردەستان
چەن خاڵی گرینگ سەبارەت بە پەیوەندی ڤیدیۆیی:
تێلگڕام بە بۆنەی حەوت ساڵەیی بوونییەوە توانایی پەیوەندی ڤیدیۆیی لەسەر دوایین نوسخەی تێلگڕام دانا و پێشکەشی کاربەرانی کرد.
پێشتر تەنیا ئەو گوشییانەی سیستم عاملی ios بوون دەیانتوانی پەیوەندی تەسویری بگرن، بەڵام لەمڕۆ بەولاوە #ئەندرۆیدی 4.3 و سەرتر دەتوانن لە ڕێگای تێلگڕامەوە #پەیوەندی_ڤیدیۆییان هەبێ، بە مەرجێک کەسی بەرانبەریش لە نوسخەی 7ی تێلگڕام کەڵک وەرگرێت.
*سەرنج: ئەگەر لە بەشی ڕێکخستنەکانی (حریم خصوصی) دوکمەی توانایی تەماس قفڵ کرا بێ، دوکمەی پەیوەندی ڤیدیۆیی نایەتە ڕووکاری گوشییەکەتان بۆیە پێویستە دوکمەی تەماس بکەنەوە.
🌐 لینکی دانڵۆدی بەڕۆژکردنەوەی تێلگڕام لەسەر گوگڵ پلەی:
https://play.google.com/store/apps/details?id=org.telegram.messenger
🌐 . بەڕێوەبەر:
پێگەی ڕوباتی کوردی |کوردستان info
🆔 پەیوەندی بە بەشی پشتیوانی :
@infokurdistan2720
ناوونیشانەکانی ئێمە:
@KurdistanTechnic
سەرکەوتوو بن
سڵاو بەڕێزان تکایە ئەو ئاگاداریە بۆ هاڕێکانتان فۆروارد بفەرموون
سپاستان دەکەین
هاوڕێیان هەر وەک پێشتر کوتبوومان ئیدی لەم کاناڵە واتە (کوردتکنیک ) هیچ هەواڵێک لە بارەی ڕوباتەکاندا دانانێین، هەر هەواڵ و ڕێنمایی و باسێک کە هەیە لە کاناڵی ئەو بەڕێزانەدا دادەندرێ کە ئەرکی بەڕێوەبردنی ڕوباتەکانیان پێیە ئەوان کاناڵی تایبەت بەخۆیان هەیە، تکایە بۆ پەیگیری ڕێنمایی و نوێترین هەواڵ و بابەت لەسەر ڕوباتەکان، لەو کاناڵەدا بەشدار بن و هەر پرسیارێکتان بوو لەگەڵ بەڕێوبەری کاناڵ پەیوەندی بگرن.👇👇
🌐 . بەڕێوەبەر:
پێگەی ڕوباتی کوردی |کوردستان info
🆔 پەیوەندی بە بەشی پشتیوانی :
@infokurdistan2720
ناوونیشانەکانی ئێمە:
https://t.me/KurdistanTechnic
سەرکەوتوو بن
کوردستان ئینفۆ - بۆت
#زانیاری_تلێگڕام
🔴نوێبوونەوەی مەزن لە تلێگڕام خرایە بەردەست بەکارهێنەرەکانی
• لە جێگای وێنەی نەجوڵی پڕۆفایل، ڤیدئۆیەک بکە بە پڕۆفایلەکەت.
• بۆ ڤیدئۆی پڕۆفایلەکانتان ئفێکت دیاری بکەن.
• مەودای نێوان خۆت و ئەو کەسانەی کە پەیوەندی تلێگڕامییان دەگەڵ تۆ دا هەیە بببینن .
• زیادی بوونی بارستایی ناردنی بابەت لە تلێگڕام تا 2 گێگ بەرزکرایەوە.
و ...
ا🆔 پەیوەندی بە بەشی پشتیوانی :
@infokurdistan2720
کاناڵ:
https://t.me/KurdistanTechnic
سەرکەوتوو بن
کوردستان تکنیک - بۆت
لە یاسای تێلگڕامدا ئێوە ڕێگاتان هەیە تەنیا بیست ڕوبات بە کۆڕەکەتان زیاد بکەن نە زیاتر!
ئەگەر ژماری ڕوباتەکان لە بیست کەمتر بێت چ کێشەیەک لە کۆڕ ڕوو دەدات؟ کاتێک کە بەشی زیاد کردنی ئەندام کرابێتەوە بێ شک هەموو ئەندامان دەتوانن کەسێک بە کۆڕ زیاد بکەن زۆر جار ئەندامانی ئەوێ ڕوباتی خۆیان زیاد دەکەن کە هەڵگری بانگەشە و پەیامی ناشیاوە و... ئەوەش دەبێتە هۆی بێزاری بەڕێوبەران و ئەندامانی کۆڕ و بەڕێوبەران ناچار دوکمەی زیاد کردنی ئەندام قفڵ دەکەن.
ئەگەر ژماری ڕوباتە خوازراوەکان بیست دانە بن چ سوودێکی هەیە؟ بەو کارە ئەگەر ئەو ڕوباتە مزاحیمانە پەیام بنێرن تێلگڕام بەشێوەی خۆگەڕ دەیانسڕێتەوە چون پێشتر بیست ڕوباتەکە بۆخۆتان زیادتان کردووە و بەرنامەی تێلگڕام ڕێگا نادا کەس ڕوباتی دیکە بەکۆڕ زیاد بکات و پەیام بنێرێ چون تێلگڕام دەرجا ڕێمۆڤی دەکات و پەیام دەنێرێ کە جێگا بۆ ڕوبات لەو کۆڕەدا نییە.
بۆ ئەوەی ئێوە کێشەی زیادکردنی ئەندام و هاتنی ڕوبات و پەیامی ناشیاوتان لە کۆڕەکان نەمێنێ و ئەو قفڵە هەمیشە کرابێتەوە، ئێمە هەژدە ڕوباتی ئەمن دەخەینە بەردەستتان کە دەتوانن وەکوو ئەندام بە کۆڕەکانتانی زیاد بکەن هەروەها لە دەستەی ڕوباتەکانی بەڕێوبەری ئێمەدا دوو ڕوبات بۆ ئەرکی بەڕێوبەریی لە کۆڕەکەتان کارا بکەن بەو جۆرە بیست ڕوباتەکە تەکمیل دەبێ و ئیدی هیچ کەس ناتوانێ ڕوبات بە کۆڕ زیاد بکات.
🌐 . بەڕێوەبەر:
پێگەی ڕوباتی کوردی |کوردستان info
🆔 پەیوەندی بە بەشی پشتیوانی :
@infokurdistan2720
ناوونیشانەکانی ئێمە:
@KurdistanTechnic
سەرکەوتوو بن
کوردستان ئینفۆ - بۆت
سڵاو و ڕیز
بەڕیزان هەر وەک ئاگادارمان کردبوونەوە. ئێستا دوو ڕوبات ڕفریش دەکرێتەوە.
[ پارێزگاری|KURD.N5 ناسراو بە ئایدی @Rebendan_bot ]
و
[ پارێزگاری|KURD.N6 ناسراو بە ئایدی @KURDtechnicN6bot ] ⬅️
ناویان بە #کوردستان_گاڕد INFO|1
دەگۆڕدرێ.
تکایە ئەو کەسانەی خوازیارن ئەو ڕوباتانە لە کۆڕەکانیان کارا بێ سەر لە نوێ کاری دامەزراندن و ڕیکخستنەکانی لە کۆڕ بکەنەوە، هەروەها پێویستە لە کاناڵی نوێی ڕوباتەکان ببنە ئەندام.
ئاگادار بن لە هەر کۆڕێک کەڵک لە ( ڕوباتەکانیKURD.N5|پارێزگاری
و KURD.N6|پارێزگاری)ی ڕابردوو وەردەگرن ئاگادارمان بکەنەوە تا کۆڕەکەتان لە داتابەیس نەسڕینەوە و هەر وەک خۆی بمێنێتەو و پێویست بە دامەزراندنی دووبارە نەکاتەوە.
تا #6_شەش کاتژمێری داهاتوو کاتتان هەیە بۆ ئاگادارکردنەوەمان، پاش #6_شەش کاتژمێری دیکە ئەگەر ئاگادارمان نەکەنەوە ناچارین داتابەیسەکە ڕست بکەینەوە.
🌐 . ناوونیشانەکانی ئێمە:
بەڕێوەبەر:
پێگەی ڕوباتی کوردی |کوردستان info
ا🆔 پەیوەندی بە بەشی پشتیوانی :
@infokurdistan2720
کاناڵ:
@KurdistanTechnic
سەرکەوتوو بن
کوردستان ئینفۆ - بۆت
سڵاو و حورمەت!
بەخۆشییەوە شانازی ئەوەمان پێ بەخشرا تا لە خزمەت ئێوەی هاوزمان و هاونەتەوەیی ئازیزدا بین.
ئێمە وەک تیمی - کوردستان info - بەختەوەرین درێژەدەری ڕێچکەی پێشەنگ و بەهێزترین و تاکە پێکهێنەری ڕوباتی کوردی بین کە ناوی ( #کوردتکنیکە )
ئێمە چوارچێوەی کاری خۆمان بەو خاڵانەی خوارەوە دەست پێ دەکەین کە بنچینەکان هەر وەک خۆی دەمێنێتەوە،
بەڵام لاوەکییەکان بە شێوەی خوارەوەن:
- لە مەو بەدوا هیچ ڕوباتێک نادەین بەو کۆڕانە کە بێڕێزی بە نەتەوە، ئایین ئادولۆژیا یان لایەنێکی کوردی بکەن.
- هیچ کام لە ڕوباتەکانی ئێمە لەو کۆڕانە کە لە خزمەت ناحەزانی کورددا کار دەکەن چالاکی ناکەن.
- سەرجەم ڕوباتەکان بۆ جارێکی دیکە دادەڕێژرێنەوە و هەر کۆڕێک پێویستی بە ڕوباتەکانمان بێ دەبێ ڕاستەوخۆ ببێتە ئەندامی کاناڵی ئێمە تا ئاگاداری هەموو کارکرد و هەواڵەکانی ئێمە بێ.
- لەسەر هەر کۆڕێک پێویستە یەک یان زیاتر لە بەڕێوبەرێکیان ئەندامی کاناڵ بن.
- سەرجەم داتابەیسەکان خاوێن دەکەینەوە بۆیە ڕوبات لەهیچ کۆڕێکدا نامێنێ و دەبێ جارێکی دیکە دامەزرێندرێنەوە تا بابەت و کۆڕی زیادی لە داتابەیسدا نەمێنێتەوە.
🌐 . بەڕێوەبەر:
پێگەی ڕوباتی کوردی |کوردستان info
🆔 پەیوەندی بە بەشی پشتیوانی :
@infokurdistan2720
ناوونیشانەکانی ئێمە:
@KurdistanTechnic
سەرکەوتوو بن
#زمان_پێناسەی_هەر_نەتەوەیەکە
بەختەوەرین بە هەوڵ و تێکۆشانی هەمە لایەنە پێگەیەکی بەهێز و جێگای متمانەین بۆ ئێوە.
ئێرە پێگەیەکە بۆ ڕوباتی تلێگڕامی کوردی و بەختەوەرین ئەو شانازییە بە ئێمە دراوە کە یەکەم و بەهێزترین پێکهێنەری ئەو خزمەتە مودێڕن و نوێیە بین!
ئەوە یەکەم هەنگاومان نییە بۆ گەیشتن بە ئەم پێگەیە، بە ئەزموونی چەند ساڵە و دەستکەوتنی زانستی ڕۆژ بووینەتە خاوەنی ئەم پێگە پیرۆزە.
#پێگەی ڕوباتی کوردی | (کوردستان تکنیک) ڕێکخراوە بۆ:
🔹.. بەهێزترین پێگە بۆ ڕوباتی تلێگڕام
🔸.. لێرە ببنە هاوڕێ و خاوەنی ڕوباتی کوردی
✅..ئەرک و ئامانج،
- سازکردنی پێگەیەکی ئەمن و باوەڕپێکراو بۆ کورد
✅ چوارچێوەی کاری،
➖سازکردنی ڕوباتی تلێگڕام بە زمانی کوردی
🌐 . بەڕێوەبەر:
پێگەی ڕوباتی کوردی |کوردستان تکنیک
🆔 پەیوەندی بە بەشی پشتیوانی :
@infokurdistan2720
ناوونیشانەکانی ئێمە:
@KurdistanTechnic
سەرکەوتوو بن
