en
Feedback
پێگەی ڕۆباتی کوردی | 🇹🇯کوردستان‌تکنیک

پێگەی ڕۆباتی کوردی | 🇹🇯کوردستان‌تکنیک

Open in Telegram

✔️یەکەم پێکهێنەر و بەهێزترین پێگەی ڕۆباتی تلێگرام بە زمانی کوردی. ✅..ئەرک و ئامانج: -خزمەت بە زمانی کوردی ✅ چوارچێوەی کاری: -پێکهێنانی ڕۆباتی تلێگڕام بە زمنای کوردی. ✅ ڕادەی بەرهەم: -دەیان بەرهەمی جۆراو جۆر 👥کۆڕی پشتیوانی: https://t.me/KT_Pshtivani

Show more
402
Subscribers
No data24 hours
+27 days
No data30 days
Posts Archive
🌹جارێکی دیکە بەخێرهاتنی هەموو بەشدارانی ئازیز دەکەینەوە. #پێشەکی بەڕێزان! نیزیک بە دوو ساڵ لەوە پێش بە هۆی هێندێک بابەتی پەیوەندیدار، بیرۆکەیەک کەوتە مێشکمەوە کە ئەوڕۆ بە ناوی « کۆباری وشە » دەناسرێ! کۆباری وشە؟ کۆباری وشە فەرهەنگێکی کوردی بە کوردی، پێکهاتوو لە هەموو فەرهەنگە وشەکانی کوردی کە لە ڕوباتێکی تلێگڕامیدا داڕێژراوە بە جۆرێک کە بە شێوەی گەڕۆکێکی تەواو خۆگەڕ لە تلگڕامدا چالاکی دەکات. ئەم ڕوباتە بە شێوەیەک دارێژراوە کە هەر کاتێ بەکارهێنەرێکی تلێگڕام داوای وشەیەکی کوردی بکات ئی هەر کام لە زاراوەکانی کوردی بێ، ئەو ڕوباتە مانای ئەو وشەیە دەخاتە بەر دەستی، هەروەها کارایی ڕوباتەکەش بە شێوەیەکە کە ئەگەر بە هەر کۆڕێک زیاد بکرێ و لەنێو کۆڕەکەدا بەکارهێنەرێک وشەیەکی کوردی بنێرێتە کۆڕ، ئەم ڕوباتە بەشێوەی خۆگەڕ وڵام دەداتەوە و دەستبەجێ مانای وشەکەی دەخاتە بەر دەستی بەکارهێنەر. هەڵبەت ئەم ڕوباتە تەنیا کاریی تکنیکی و کۆدنووسی بە کۆتایی گەیشتوە و لە ئێستادا تەنیا وەکوو لاپەڕەیەکی سپی وایە و هیچی تێدا نەنووسراوە، ئێستا بە هاوکاری و هاوفکری بەڕێزانێک کە دڵسۆز و خەمخۆری زمانی دایکیمانن کەوتۆت قۆناغی جێبەجێکردن و بە پێویستمان بە هیمەتی هەمووتانە هەتا کاری لەسەر بکەین! من وەک پێکهێنەری کوردستان تکنیک کە ئەرکی سازکردنی ڕوباتی تلێگڕامیم بە ئەستۆیە، شانازی ئەوەم پێ بەخشرا هەموو قۆناغەکانی سازکردنی ئەو ڕوباتەش بە کۆتایی بگەیێنم، پێویستە ئاماژە بەوەش بکرێ کوردستان تکنیک نیزیک بە 4 ساڵە شانازی ئەوەی هەیە وەک یەکەم پێکهێنەری ڕوباتی تلێگڕام بە زمانی کوردی لە خزمەت هاونیشتمانییانیدا بێ بۆ ئاسان و خێرا بەڕێوەبردنی بابەتە پەیوەندیدارەکانی تلێگڕام. 🌼جا ئێستا خوێنەری بەڕێز و بەشداربووی ئازیز! نۆرەی ئێوەیە تا بە هاوکاری و دەستە پڕ وزە و بیرە ڕووناکەکەی خۆتان یاریدەدەرم بن بۆ وەسەر یەکخستنی ئەم فەرهەنگە. ئێمە کۆمەڵێک کەس لەو کاناڵ و کۆڕە هاوشێوە ناوە(کۆباری وشە)، کۆ بووینەتەوە تا دەست و دڵمان، بیر و بڕیارمان یەک بخەین و بە هێزێکی لە کۆتا نەهاتوو هەموو ئەو وشە کوردییانەی کە بەداخەوە بە هۆی جۆراوجۆر خەریکە لەناو دەچن لەم ڕوباتەدا کۆ بکەینەوە تا بۆ داهاتووی منداڵەکانی ئەو نیشتمانە بمێنێتەوە! ⚜️ڕوونکردنەوە لەسەر چۆن نووسینی وشەکان لە ڕوباتدا: لەم ڕوباتەدا ئێمە هیچ جۆرە گۆڕانکارییەک بەسەر، مانای وشە یان شێوازی نووسینی وشەی کوردی ناهێنین و تەنیا ئەو وشانە وەک خۆیان کە لە فەرهەنگە جۆراوجۆرەکانی وشەی زمانی کوردی چاپ و بڵاو بوونەتەوە وەک ئەمانەتدارێک دەگوێزینەوە بۆ ناو ئەم ڕوباتە و قالبی وشەکان ناگۆڕین، چۆن نووسراون هەر بەو جۆرە لە ڕوباتدا دەینووسینەوە، وشەکان لە ڕووی کتێبە فەرهەنگەکانەوە دەنووسرێن نە نەرمۆڵەی فەرهەنگەکان! 🔹هیوادارین ئەو پڕۆژەیە بەو جۆرەی بەراوردمان کردووە بە زوویی تەواو بێ، لە کۆتاییدا دەستخۆشی له تەواوی ئەو کەسانه دەکەین کە بە تاک و کۆ لە کۆڕە فەرهەنگی و فێرکارییەکانی زمانی کوردی لە شارە جۆڕاوجۆڕەکاندا بۆ یارمەتیمان هاتوون و چالاکی دەکەن، ناویان دەبردرێ و دەستخۆشیان لێ دەکرێ و لە ڕوباتەکەدا دەنووسرێ کە ئەو کارە بە هەوڵ و تێکۆشانی چ کەسانێک و چەن کەس و لە چ ماوەیەکدا بەڕێوە چووە، هەر چەن بۆ خزمەتکردن پێم وا نییە هیچ کام لە ئێمە چاوەڕێی دەستخۆشی و سپاس و پێزانین بین، چون هەر چی دەیکەین بۆ خۆمان و داهاتووی خۆمان و بنەماڵە و نیشتمانی خۆمانی دەکەین بەسپاسەوە - دیار کورد #تکایە_هاوڕێیان_و_خەمخۆرانی_زمانی_کوردی_بانگێشتی_ئەم_کاناڵە_بکە. کاناڵی کۆباری وشە: https://t.me/joinchat/j8oQ3j6EyNY4MWZi کۆڕی کۆباری وشە: https://t.me/joinchat/Vunq75uM7HkxY2My .

🌹سڵاو و حورمەتمان قەبووڵ بکەن. 🔰بابەت: ئاگاداری ❗️ 🌟 ئاگادارتان دەکەینەوە، ڕوباتی فەرهەنگیی وشەی کوردی کوردستان تکنیک بە نێوی « کۆباری وشە »، نوێترین بەرهەمی تیمی ڕوباتسازیی کوردستان تکنیکە و بەم زووانە دەکەوێتە بەر دەستی ئێوە خۆشەویستان. 🔘 کوردی خاوەن هەڵوێست، خوشک و برای دڵسۆز و قەڵەم ڕەنگین و بیرمەند! 🔷ئەو ڕوباتە لە ئێستادا وەکوو کتێبێکی سپی و نەنووسراوە، کە چاوەڕێی یارمەتی و دەست و قەڵەمی ئێوە هاوڕێیانە کە بە هەموو زاراوەکانی زمانی کوردی وشەی پێ زیاد بکەن و بیڕەنگێنن، پاشان بیکەن بە پاشکۆیەکی بەنرخ بۆ منداڵەکانمان. ☑️ هێور و هێدی هەنگاو دەنێم، بێ بڕانەوە و بێوچان، تا دەگەم بە لووتکەی ئاوات. 🔻تایبەتمەندی سرنجڕاکێش و گرینگ: گرینگترین تایبەتمەندی ئەو ڕوباتە ئەوەیە، وا داڕێژراو کە وەکوو ڕوباتەکانی دیکە بە کۆڕ زیاد بکرێ و هەر کەس لەو کۆڕەی ئەو ڕوباتە لەوێدا ئەندام بێ مانای وشەیەک بپرسێت، ڕوبات وەڵام دەداتەوە و مانای وشەکە دەنێرێت بۆ کۆڕ. ▫️تێبینی: (بە مەرجێک وشە و ماناکەی پێشتر لە ڕوباتدا جێگر کرا بێ وەڵام دەنێرێت) ⬅️ وێڕای سپاس، ئەو بەڕێزانەی دەتوانن و دەیانهەوێ لەو کارەدا یارمەتیدەرمان بن، تکایە لە ڕێگای ئەو پێناسەیەوە پێمان ڕا بگەیێنن. 🆔 @DiarOfficial هەروەها دەتوانن لە کۆڕی پشتیوانییەوە ئاگادارمان بکەنەوە. کۆڕی پشتیوانی: https://t.me/joinchat/J9l1blkRov54LT8FwG3x6Q 🔺

🌹سڵاو و حورمەتمان قەبووڵ بکەن. 🔰بابەت: ئاگاداری ❗️ 🌟 ئاگادارتان دەکەینەوە، ڕوباتی فەرهەنگیی وشەی کوردی کوردستان تکنیک بە نێوی « کۆباری وشە »، نوێترین بەرهەمی تیمی ڕوباتسازیی کوردستان تکنیکە و بەم زووانە دەکەوێتە بەر دەستی ئێوە خۆشەویستان. 🔘 کوردی خاوەن هەڵوێست، خوشک و برای دڵسۆز و قەڵەم ڕەنگین و بیرمەند! 🔷ئەو ڕوباتە لە ئێستادا وەکوو کتێبێکی سپی و نەنووسراوە، کە چاوەڕێی یارمەتی و دەست و قەڵەمی ئێوە هاوڕێیانە کە بە هەموو زاراوەکانی زمانی کوردی وشەی پێ زیاد بکەن و بیڕەنگێنن، پاشان بیکەن بە پاشکۆیەکی بەنرخ بۆ منداڵەکانمان. ☑️ هێور و هێدی هەنگاو دەنێم، بێ بڕانەوە و بێوچان، تا دەگەم بە لووتکەی ئاوات. 🔻تایبەتمەندی سرنجڕاکێش و گرینگ: گرینگترین تایبەتمەندی ئەو ڕوباتە ئەوەیە، وا داڕێژراو کە وەکوو ڕوباتەکانی دیکە بە کۆڕ زیاد بکرێ و هەر کەس لەو کۆڕەی ئەو ڕوباتە لەوێدا ئەندام بێ مانای وشەیەک بپرسێت، ڕوبات وەڵام دەداتەوە و مانای وشەکە دەنێرێت بۆ کۆڕ. ▫️تێبینی: (بە مەرجێک وشە و ماناکەی پێشتر لە ڕوباتدا جێگر کرا بێ وەڵام دەنێرێت) ⬅️ وێڕای سپاس، ئەو بەڕێزانەی دەتوانن و دەیانهەوێ لەو کارەدا یارمەتیدەرمان بن، تکایە لە ڕێگای ئەو پێناسەیەوە پێمان ڕا بگەیێنن. 🆔 @DiarOfficial هەروەها دەتوانن لە کۆڕی پشتیوانییەوە ئاگادارمان بکەنەوە. کۆڕی پشتیوانی: https://t.me/joinchat/J9l1blkRov54LT8FwG3x6Q 🔺

🌹ڕێز و سڵاومان هەیە هاوڕێیانی خۆشەویست. ❗️ئاگادارتان دەکەین لەمەو بەدوا بەشی پشتیوانی بە دوو ئاکاونت، بەردەوام و بەپێی کات، لە خزمەتتاندان بۆ وەڵامدانە بە پرسیارەکانتان سەبارەت بە کاری ڕوبات. 🔻هەروەها ئێوە بەڕێزان دەتوانن لە کۆڕی ڕێنمایی ڕوباتەکانی کوردستان تکنیک داوای هاوکاری و ڕێنمایی بکەن، لە کۆڕیش هاوڕێیانی دیکە هەن و هاوکاری پێویستتان دەکەن. پێناسەی ئاکاونتەکانی بەشی پشتیوانی: 🆔 @rubat_KT1 🆔 @rubat_KT2 کۆڕی پشتیوانی: https://t.me/joinchat/J9l1blkRov54LT8FwG3x6Q 🔺

#پشتیوانتم کوردستان تکنیک بە هەموو توانایەوە پشتوانتە تکایە بڵاوی بکەنەوە ✅ هاووڵاتیانی خۆشەویست! فەرهەنگی ڕەنگی کوردی لە نووسینی خاتوو "سەحەر موعێزی"، فەرهەنگێکی ٩ بەرگییە و نزیکەی ٥٠٠٠ لاپەڕەیە و داگری زیاتر لە ٧٤ هەزار ناوی ڕەنگە لە کوردەواریدا؛ لەم فەرهەنگەدا ناوی ڕەنگەکان بە چوار زمانی کوردی، ئینگلیزی، فەرەنسی و فارسی نووسراون. هەموو کارەکانی فەرهەنگەکە کۆتایی پێ هاتووە و بەداخەوە نووسەری ئەم فەرهەنگە بە هۆی کێشەی ماڵی ناتوانێ چاپی بکات و بە بڵاوکرنەوەی ئەم کورتەفیلمە داوا لە هاونیشتمانیان دەکات یارمەتیدەری بن. با بەپێی تواناییمان یارمەتیدەری ئەم نووسەرە ماندوونەناسە، ئەم خوشکە تێکۆشەرەی کورد بین و کتێبخانەی کوردی زیاتر ڕازاوە بکەین. ➖➖➖➖➖ خاوەن حیساب : سحر معزی بانک مسکن - ژمارە حیساب : 6280231431083111 ➖➖➖➖➖ https://t.me/KurdistanTechnic

🌹سڵاو و ڕێز هەر وەک پێشتر ئاگادار کرابوون لە ڕۆژی ڕابردووە روباتەکانی لکێنەر نەوژەنکراونەتەوە و شێوازی کار پێکردنیان گۆڕاوە. 📄 ئەگەر پێشنیار، پرسیار یان کێشەیەکتان هەیە ئاگادارمان بکەنەوە تا کێشەکان چارەسەر بکەین یان ڕێنمایی زیاترتان بکەین . 🔺تێبینی! ئەگەر زیاتر لە جارێک فایلتان ناردو ئەو بابەتە بە دەقەکەتان نەلکا، واتا بۆ لکاندن کێشەتان هەیە و بە دروستی کەڵک لە ڕوباتەکە وەرناگرن! کە وایە یان سەرنجی زیاتر بدەن بە ڕێنمایی یان لە ڕێگای « دوکمەی بەشی پشتیوانی » پەیام بۆ ئێمە بنێرن تا هاوکاریتان بکەین باشتر کارەکانتان ڕاپەڕێنن. سپاس

🌹سڵاو و ڕێزی ئێمەتان پێشکەش هاوڕێیان و بەکارهێنەرانی خۆشەویستی ڕوباتەکانی کوردستان تکنیک. 💫بەدڵخۆشییەوە پێتان ڕادەگەیێنین "تیمی بەهێزی ڕوباتسازیی کوردستان تکنیک" خەریکی #بەڕۆژکردنەوەی_ڕوباتە_لکێنەرەکانە و هەتا چەند کاتژمێری دیکە هەرسێک ڕوباتی لکێنەر دەکەونە دۆخ و شێوازی نوێوە! ‼️ پێویستە بگوترێ. 💢 تایبەتمەندییە نوێیەکان، بریتین لە: ❶پێوەستکردنی نووسراوە بێ ئەوەی پێویست بێ لەسەر بابەتەکە ڕێپڵای بکرێ. ❷بەشی بەردەستی تایبەت و جیاواز ❸جیابوونی بەشی ڕێنما، لکاندن و بەشی پشتیوانی لە یەکتر ❹دوکمەی تایبەت بۆ بەشە دیاریکراوەکان ❺تەنیا بە یەکجار ناردن، بابەت و نووسراوە پێوەست دەبێ ❻خێرایی بەرچاو لە پێوەستکردنی بابەت ➕هەروەها (بەختەوەرانە لەم نەوژینکردنەوەیەدا، توانیمان بەربەستێک ساز بکەین لە بەرانبەر ئەو کەسانەدا کە بە کۆپیکردنی بابەتی لکێنراو، ماف و ماندوویی ئێمە پێشێل دەکەن و بە شێوەی ئانقەست یان ..... ناوی ڕوباتەکان دەسڕنەوە تا هیچ کەسی تر نەتوانی ئەو ڕوباتانە بناسێ و وەک ئەوان کاناڵ و کۆڕەکانیان بە بابەتی بەرچاوی پێوەستکراو بڕازێننەوە. ئێمەش لەبەر ئەو کردارە ناشیرین و ناڕەوایە ناچار کراین "کارێک بکەین ئیدی کەس نەتوانێت بە کۆپیکردنی بابەت لە ڕوباتەوە ناوی ڕوبات بسڕێتەوە، تەنیا دەبێ بەشێوەی فوروارد بابەتەکە بگوێزنەوە شوێنی بەر مەبەست. هەروەها قفڵی بەشداری لە کاناڵی کوردستان تکنیکیش گونجاوە ) 🔘 سەرنج❗️ 🔹ئێوە دەتوانن بابەتی ئامادەکراو تەنیا بە فورواردکردن، بۆ شوێنی بەر سەرنجتان بەڕێ بکەن. پێشکەش بە بەکارهێنەران و ئەندامانی کاناڵی پێگەی ڕوباتەکانی کوردستان تکنیک. سەرفەراز بن! ➖➖➖➖➖➖➖➖➖➖➖➖ 💠 کۆڕی پشتیوانی: https://t.me/joinchat/J9l1blkRov54LT8FwG3x6Q ▫️

🌹سڵاو و ڕێزی دووبارە هاوڕێیان و بەکارهێنەرانی ڕوباتەکانی کوردستان تکنیک. 💫هاوڕێیان، ئازیزان و بەکارهێنەرانی ڕوباتەکانی کوردستان تکنیک! بە خۆشییەوە کاری نەوژینکردنەوەی سێروێر بە کۆتایی گەیشت و ڕوباتەکانی : 1- لکێنەر بات 2- بەیان لکێنەر 3- کوردستان بات واتە هەرسێک ڕوباتی لکاندن کەوتنەوە گەڕ! تکایە بمانبوورن لەوەی، بۆ ماوەی کە چەند کاتژمێر ڕوباتەکان بەردەست نەبوون. 🌹🙏 هەر لێرەشەوە ئەو مزگێنییەتان دەدەینێ، نوێترین ڕوباتی لکاندنمان بە کۆتایی گەیشتووە و لە یەک دوو ڕۆژی داهاتوودا پێشکەشتانی دەکەین . بوونی ئێمە بە بوونی ئێوەیە. —————————————— 💠 کاناڵی کوردستان تکنیک: @KurdistanTechnic 💠 کۆڕی پشتیوانی: https://t.me/joinchat/J9l1blkRov54LT8FwG3x6Q 💠 بەشی پشتیوانی: @infokurdistan2720 🌹🌹

🌹سڵاو و ڕێزمان لە کوردستان تکنیکەوە قەبووڵ بکەن! 💫هاوڕێیان، ئازیزان و بەکارهێنەرانی ڕوباتەکانی کوردستان تکنیک! پێویستە ئاگادارتان بکەینەوە بە هۆی ئاپدیتی سرور تا چەند خولەکی تر ڕوباتەکانی : 1- لکێنەر بات 2- بەیان لکێنەر 3- کوردستان بات واتا هەرسێک ڕوباتی لکاندن بۆ ماوەی 6 کاتژمێر دەوەستێنین. تکایە بەخاتری ئەو بۆشاییە ئێمە ببەخشن 💠 کاناڵی کوردستان تکنیک: @KurdistanTechnic 💠 کۆڕی پشتیوانی: https://t.me/joinchat/J9l1blkRov54LT8FwG3x6Q 💠 بەشی پشتیوانی: @infokurdistan2720 ⚜️ ⚜️

🌹سڵاو و ڕێزمان لە کوردستان تکنیکەوە قەبووڵ بکەن! 💫هاوڕێیان، ئازیزان و بەکارهێنەرانی ڕوباتەکانی کوردستان تکنیک! بەخۆشحاڵییەوە ئاگادارتان دەکەین، پڕۆژەی ڕوباتی نوێی کوردستان تکنیک قۆناغەکانی کۆتایی خۆی دەپێوێ. * ئەم ڕوباتە لە جۆڕی بەڕێوبەریی کۆڕە و بەپێی دوایین نوێبوونەوەکانی تلێگڕام داڕێژراوە. * ✨تکایە هەر بەڕێزێک ڕا و بۆچوونێکی لەسەر ئەم ڕوباتە هەیە و پێی وایە کارایییەک هەیە و لە ڕوباتەکانی پێشووماندا نەگونجاوە ئاگادارمان بکات و پێشنیار و بۆچوونی خۆی بۆ یەکێک لەم ناونیشانانەی خوارەوە بنێرێت.👇 دیار کورد : @DiarOfficial 🆔 ڕوباتی پەیامنێر: @KTpshtivanibot 🆔 ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ⚜ 💠 کاناڵی کوردستان تکنیک: @KurdistanTechnic 💠 کۆڕی پشتیوانی: https://t.me/joinchat/J9l1blkRov54LT8FwG3x6Q 💠 بەشی پشتیوانی: @infokurdistan2720 ⚜ ⚜

🔵 پەیامێک بۆ ئەو کەسانەی لە تاکەکەسیی ڕوباتەکانەوە پرسیارمان لێ دەکەن: 🌹وێڕای سڵاو، ئەو کەسانەی سەبارەت بە چۆنییەتیی کاری ڕ
🔵 پەیامێک بۆ ئەو کەسانەی لە تاکەکەسیی ڕوباتەکانەوە پرسیارمان لێ دەکەن: 🌹وێڕای سڵاو، ئەو کەسانەی سەبارەت بە چۆنییەتیی کاری ڕوباتەکان لە ڕێگای ڕوباتەوە پەیوەندی دەگرن دەبێ ئاگادار بن. #نابێ_بەشی_ناردنی_پەیامتان_قفڵ_بێ_چون_ئاوا_وەڵامی_ئێمەتان_بە_دەست_ناگات. 👁‍🗨سرنج! سەرتا لە بەشی ڕێکخستنەکانی تێلێگرامی خۆتانەوە قفڵی پەیام بکەنەوە جا پەیام بۆ ئێمە بنێرن و هەتا وەڵامتان وەرنەگرت ئەو بەشە دامەخەن. دەنا دەتوانن لە ڕێگای کۆڕی ڕێنمایی ڕوباتەکان پەیوەندیمان پێوە بگرن. (چاو لە وێنەکان بکەن) 👥کۆڕی پشتیوانی: https://t.me/joinchat/J9l1blkRov54LT8FwG3x6Q @Beyantecnic کاناڵ @KurdistanTechnic کاناڵ

🌹ڕێز و خۆشەویستیمان لە کوردستان تکنیکەوە قەبووڵ بفەرموون بەڕێزان هەر وەک ئاگادارن بە هۆی کێشەیەک کە کەوتۆتە ناو ئەبەرسێروێرەکانی ئینترنێت لە وڵاتی ئامریکا زۆربەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دووچاری کێشە و پچڕان بوون. پێویستە ڕا بگەیێنین تلێگڕامیش لە هێندێک لە بەشەکانیدا ئەو کێشەیە پشڕاس دەکاتەوە کە کێشەی سێروێریان هەیە و چاوەڕوان دەکرێ بەشە جیاجیاکانی دیکەش بگرێتەوە. تکایە ئاگادار بن، ئەگەر لە ڕوباتەکانی کوردستان تکنیک کەڵکتان وەرگرت و بە شێوەی ئاسایی کارەکانی ڕانەپەڕاندن دڵنیا بن هیچ کێشەیەک لە ڕوباتەکاندا نییە و کێشە بۆ خودی تلێگڕام دەگەڕێتەوە! ڕێزی دووبارەمان قەبووڵ بفەرموون ——————————- ✅ کاناڵی کوردستان تکنیک: @KurdistanTechnic ✅ کۆڕی پشتیوانی: https://t.me/joinchat/J9l1blkRov54LT8FwG3x6Q ✅ بەشی پشتیوانی: @infokurdistan2720

🌹ڕێز و خۆشەویستیمان لە کوردستان تکنیکەوە قەبووڵ بفەرموون ⚜بابەت: ئاگاداری 💫ئازیزان پێویستە ئاگادارتان بکەینەوە بە شانازییەوە کوردستان تکنیک پێی نایە 💐 چوارەمین ساڵی💐 چالاکییەکانی خۆی. 🌈 لە کاتێکدا کە نەیاران لایان وا بوو کورد ناتوانێ بەسەر زانستی IT و تێکنۆلۆژی و دونیای دیجیتاڵدا زاڵ بێ، پشتمان بە زانیاری و چالاکییەکانی خۆمان بەست و بێوچان هەوڵماندا هەتا توانیمان سەر کەوین و چۆک بە دونیای بەرینی دیجیتاڵ دابێنین، لە بەرانبەر ئیرادە و ویستی کورد و زمانی کوردی. بەخۆشییەوە گەیشتینە چوارەمین ساڵی چالاکی لە بواری ڕوباتسازی بە زمانی کوردی. کاتێک دەڵێین "ڕوبات بە زمانی کوردی" تەواوی بەشەکانی ڕوبات لە نووسراوەی دەستوور و قفڵ و نێوی ڕوباتەوە بگرە هەتا کۆدنووسی، بەرنامەنووسی سۆیرۆس، و سەدان و هەزاران وشەی کوردی لەخۆ دەگرن و بەگشتی بەرهەمێکی تەواو کوردی و ڕەسەنمان خستووتە بەر دەستی بەکارهێنەران. ⚜لەو ماوە دوورودرێژەی خزمەت بە هاوزمانییانی کورد، گەلێک جار کەندولەندی سەخت و چەتوونمان هاتۆتە سەر ڕێ کە بە هەوڵ و تێکۆشانی هاوکارانمان و پشتیوانی ئێوە ئازیزان توانیومانە بەردەوام بمێنینەوە و بە گڕوتینتر و چڕتر لە ڕابردوو چالاکییەکانمان درێژە بدەین. 📌جێگای خۆیەتی سپاسی تایبەت لەو کەسانە بکەین کە بەبێ سڵە و ماندوویی هەمیشە پشتیوانمان بوون تا زیاتر خزمەت بە زمانی کوردی بکەین. هەروەها سپاسی تایبەتم هەیە بۆ تاک بە تاکی ئێوە هاوڕێیان، دڵسۆزان و بەکارهێنەرانی ڕوباتەکانی کوردستان تکنیک کە هەمیشە لە ڕێگای جۆراوجۆرەوە پشتیوان و هاوڕێمان بوون. ‌ 💫بۆ جارێکی دیکە دڵنیاتان دەکەینەوە: "بووین، هەین و هەر دەمێنین." کوردستان تکنیک موڵکی تاک بە تاکی ئێوەیە و دەبێ هەموومان وێکڕا درێژە بەو خزمەتە بدەین، بۆ پەرەدان بە زمانی کوردی. ⚜تۆ تاکی کورد! بە کەڵکوەرگرتن لە ڕوباتەکانی کوردستان تکنیک هاندەری هاوزمانەکانی دیکەمان دەبی کە بە جێگای ڕوباتەکانی نەناس و هتد... لە ڕوباتی خۆماڵی کەڵک وەرگرن، کە لەسەر دەستی کوڕان و کچانی دڵسۆزی ئەم وڵاتە داڕێژراون و بە هەناسەی کوردییەوە دەژین! ☀️سەرکەوتن بۆ کورد و زمانی کوردی. ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ🌹 ✅ کاناڵی کوردستان تکنیک: @KurdistanTechnic ✅ کۆڕی پشتیوانی: https://t.me/joinchat/J9l1blkRov54LT8FwG3x6Q ✅ بەشی پشتیوانی: @infokurdistan2720 ☀️ ☀️

🌹بەکارهێنەرانی خۆشەویستی ڕوباتەکای کوردستان تکنیک سڵاوتان لێ بێت. 🌐 لە دوایین بەڕۆژبوونەوەی بەرنامەی تێڵێگڕامدا دەتوانن ئەو تایبەتمەندییانە ببینن. ❶ پێکهێنان و بڵاوکردنەوەی بەرنامەی دەنگی یان ویدیۆیی بەشێوەی ڕاستەوخۆ. ☑️ بێ ئەوەی بەربەستێک بۆ ڕادەی ژماری بەشداربووان هەبێت دەتوانن کۆبوونەوە پێک بێنن و ڕاستەوخۆ قسە بکەن هەروەها دەتوانن نێوەرۆکی بابەتەکە تۆمار بکەن. ❷ دەتوانن پەیام بەڕێ بکەن بێ ئەوەی ناوی نووسەر یان کەسی پەیامنێری لەسەر بێ. ☑️ دەبێ کاتێک پەیامەکان دەنێرن لە تاکەکەسی کەسی بەرسەرنج لە گۆشەی دەستی چەپ کرتە بکەنە سەر نەواری پەیام هەتا بەشی بەر سەرنج وەدەر کەوێ لەوێوە هەڵدەبژێرن کە نێوی سەرەکی پەیامنێر بسڕدرێتەوە. ❸ زیادبوونی ژمارێکی دیکە ستێکێڕی جوان و نوێ. ☑️ لە بەشی ئیستیکێرەکاندا دەتوانن نوێترین ئێستیکێر هەڵبژێرن. ❹ خوێندنەوەی بابەتی کاناڵەکانتان لەنێو یەکێک لە کاناڵەکانتانەوە. ☑️ کاتێک بابەتە نوێیەکانی کاناڵێکتان خوێندەوە لەژێر کۆتا پەیامی کاناڵ بە قامکتان لاپەڕەی گوشییەکە بەرەو سەرێ هەڵکێشن هەتا کاناڵێکی دیکە بێتە بەر دەستتان. ❺ ئاگادار بن بەردەنگەکەتان خەریکە لە ئیستیکێر دەگەڕێ. ☑️ لەو دۆخەدا بەشی "خەریکی گەڕان لە ئیستێکێر" دەکەوێتە بەر سەرنجتان و ئاگادار دەبن کە هاوڕێکەتان خەریکی ئیستیکێر هەڵبژاردنە. ❻ شێوکەکان گەورە دەکڕێنەوە. ☑️ بۆ ئەوەی بتوانن خێراتر ئێستیکێری بەر مەبەستتان ببیننەوە لە بەشی گەڕان لە ئیستێکێردا شێوکەکەن گەورە دەکرێنەوە بۆ ئەوەی باشتر بیانبیننەوە. ❼ ژماردنی بۆچوونە نەخوێندراوەکان. ☑️ کاتی چاولێکردن لە بەشی ڕاوبۆچوونەکانی کاناڵ بزانن چەن بۆچوون لەو کاناڵەدا نەخوێنداوەتەوە. ❽ گەڕان بەشێوەی پێشکەوتووانە بۆ هاوبەشکردنی پەیام. ☑️ لەوە بەدواوە کاتی هاوبەشکردنی پەیامەکان لەنێو بەرنامەی تێڵێگڕامدا لەسەر "گەڕان" کرتە بکەن، ئەو بەردەنگانەی بەردەوام لەگەڵیان لە پەیوەندیدان، هەروەها پێڕستی دوایین گەڕانەکانتان دەەوێتە بەر دەستتان. ⚜سەرکەوتوو بن. ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ✅ کاناڵی کوردستان تکنیک: @KurdistanTechnic ✅ کۆڕی پشتیوانی: https://t.me/joinchat/J9l1blkRov54LT8FwG3x6Q ✅ بەشی پشتیوانی: @infokurdistan2720 . .

⌨ تەختەکلیلی کوردی، ڕێنووسی لاتین. تایبەت بە کامپیوتێر 💻 Textekilîlî kurdî latîn ♾ کۆکراوە، لە لایان مامۆستا "دیار کورد" بڵاوکردنەوەی ئەم تەختەکلیلە خزمەتە بە زمانی کوردی👌 ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ پێگەی ڕوباتەکانی کوردستان تکنیک: 🆔 @KurdistanTechnic

⌨ تەختەکلیلی کوردی، ڕێنووسی لاتین. تایبەت بە کامپیوتێر 💻 Textekilîlî kurdî latîn ♾ کۆکراوە، لە لایان مامۆستا "دیار کورد" بڵاوکردنەوەی ئەم تەختەکلیلە خزمەتە بە زمانی کوردی👌 ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ پێگەی ڕوباتەکانی کوردستان تکنیک: 🆔 @KurdistanTechnic

⌨ تەختەکلیلی کوردی تایبەت بە کامپیوتێر (بۆ کاری تایپ و گڕافیک) ♒️ زیاتر لە 1850 فۆنتی کوردی سرنجڕاکێش ♾ کۆکراوە لە ساڵی 2719دا لە لایەن مامۆستا "دیار کورد" ❗️بۆ ئاگاداریتان پیتەکانی زمانی کوردی دەچنە سەر پیتە ئینگلیسییەکان. بۆ وێنە: ا ــــــ A ب ــــــ B س ـــــــــ C و ... بڵاوکردنەوەی ئەم تەختەکلیلە خزمەتە بە زمانی کوردی👌 ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ پێگەی ڕوباتەکانی کوردستان تکنیک: 🆔 @KurdistanTechnic

🌺 هاوڕێیان و بەکارهێنەرانی ڕوباتەکانی کوردستان تکنیک، ڕێز و سڵاومان قەبووڵ بکەن خۆشەویستان هەر وەک ئاگادارن لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕاپرسییەکمان سەبارەت بە:👇 https://t.me/KurdistanTechnic/129 خستە بەردەستی ئێوە ئازیزان کە ڕێژەیەکی بەرچاو ڕای خۆیان تێیدا دەر بڕی. جێی خۆیەتی سپاسی تاک بە تاکیان بکەین سەبارەت بە دەربڕینی بۆچوون و ڕای خۆیان و گرینگیدان بە بابەتەکانی پەیوەندیدار بە ڕوباتەکانەوە. بەڕێزان، پێویستە ئاگادارتان بکەمەوە بە پێی دەنگدان و ڕاپرسێکە، کە زۆرترین دەنگ بۆ ئەم خاڵە درا، ئەرکی خستە سەرشانی کوردستان تکنیک تا لە زووترین کاتدا هەوڵ بدات بە شێوەی « ڤیدئۆیی » ڕاهێنانی نوێ بۆ ڕوباتەکان ساز بکرێ و بخرێتە بەردەست هاوڕێیان و بەکارهێنەران. ڕێزی دووبارە🌹 Telegram پێگەی ڕوباتی کوردی | کوردستان تکنیک 🔸پرسیار بە پێویستی ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ✅ کاناڵی کوردستان تکنیک: @KurdistanTechnic ✅ کۆڕی پشتیوانی: https://t.me/joinchat/J9l1blkRov54LT8FwG3x6Q ✅ بەشی پشتیوانی: @infokurdistan2720 . .

🔸پرسیار بە پێویستی دەزانن بۆ هەرکام لە ڕوباتەکانی کوردستان ، بە شێوەی ڤیدئۆیی ڕاهێنان و شیوازی بەکاربردنیان بخرێتە بەردەست ئێوە و باقی بەکارهێنەران؟! ——————--
Anonymous voting