en
Feedback
پێگەی ڕۆباتی کوردی | 🇹🇯کوردستان‌تکنیک

پێگەی ڕۆباتی کوردی | 🇹🇯کوردستان‌تکنیک

Open in Telegram

✔️یەکەم پێکهێنەر و بەهێزترین پێگەی ڕۆباتی تلێگرام بە زمانی کوردی. ✅..ئەرک و ئامانج: -خزمەت بە زمانی کوردی ✅ چوارچێوەی کاری: -پێکهێنانی ڕۆباتی تلێگڕام بە زمنای کوردی. ✅ ڕادەی بەرهەم: -دەیان بەرهەمی جۆراو جۆر 👥کۆڕی پشتیوانی: https://t.me/KT_Pshtivani

Show more
402
Subscribers
No data24 hours
+27 days
No data30 days
Posts Archive
من و تۆ، دەبینە ئێمە! ئێمە لە حاند تاوان و کۆمەڵکوژی نەتەوەکەمان بێ دەنگ نابین و بۆ جارێکی دیکەش دەیسەلمێنین خەباتی شار و شاخ
من و تۆ، دەبینە ئێمە! ئێمە لە حاند تاوان و کۆمەڵکوژی نەتەوەکەمان بێ دەنگ نابین و بۆ جارێکی دیکەش دەیسەلمێنین خەباتی شار و شاخ گرێدراوی یەکن و پێکەوە شادەمارەی خەباتێکی نەتەوەیین! بژی ژیان بژی یەکدەنگی بژی کورد و کوردستان

دیل ئەمین گەردیگلانی کیژە کوردەکەم! تۆ بەش خوراو نییت، لەم ژیانە دا بەش خوراو منم ڕۆحی داگرتووم شەوگاری چارشێو بێ بەش لە دینی
دیل ئەمین گەردیگلانی کیژە کوردەکەم! تۆ بەش خوراو نییت، لەم ژیانە دا بەش خوراو منم ڕۆحی داگرتووم شەوگاری چارشێو بێ بەش لە دینی بسک و گەردنم سەھۆڵبەندانی ئەم ژیانەی من گوڵبزەی لێوت گەرمی دادێنێ تۆ ئازاد نەبی دەست بە سەرم من تاریکی بۆنی مەرگم بۆ دێنێ تۆ ئازاد نەبی سەربەستیم ناوێ دەڵێن بسکی تۆ بۆ دڵ کەمەندە وا دیارە بسکت کۆڵەکەی دینە تف لەو ئیمانەی وا بە موو بەندە #ژینا_ئەمینی

🌹 سڵاو و ڕێزمان پێشکەش بە ئێوە هاوڕێیانی بەڕیز. 💫 زۆر دڵخۆشین ئاگادارتان بکەینەوە نوێترین بەرهەمی کوردستان تکنیک، بە نێوی: چاوەدێر | @chawederbot ئامادەی خزمەتگوزاییە، ئەو ڕوباته دوایین قۆناغەکانی تاقیکردنەوەی تێپەڕاندووە و پاش چارەسەرکردنی هێندێک کێشەی تکنیکی ئێستا بە تەواوی بەردەستە، هەر ئێستا کارایە و دەتوانن لە کۆڕەکانتان دایمەزرێنن. پێویستە ئاماژە بکەین، بە هۆی هەندێ تایبەتمەندی نوێ دەکەوێتە ڕیزی ڕوباتە دەگمەنەکان! ✨ لە تایبەتمەندییەکانی ئەم روباتە دەتوانین ئاماژە بکەین بە: ❶ خێرایی و هەستیاریی بەرچاو یەکەمین تایبەتمەندیی ئەو ڕوباتەیە. ❷ زیادکردنی دوکمەی زۆر یان کەمکردنەوەی کاتی مانەوەی پەیامی ڕوبات لە کۆڕ بەپێی ویستی خۆتان. ❸ زیادکردنی دوکمەی " لێبوردن لە بەکارهێنەر " لە لایان بەڕێوبەرەوە لە بەشی زیادکردنی بەزۆری ئەندام و ڕێگەدان بەدانانی پەیام لە کۆڕ (دوکمەی مەعاف). ❹ کارابوون تەنیا لە گەورەکۆڕ. و ناینی هەموو بەڕێوبەرانی کۆڕ تەنانەت ئەگەر بۆ ئاکاونتێکی دیکەش گوزترابێتەوە. #سەرنج پاش هەر ئاڵوگۆڕییەک لە بەڕێوبەرانی کۆڕ پێویستە دەستووری « داڕشتنەوە » بنێرنە کۆڕ. ❺ بەزۆر ئەندامکردنی ئەو کەسانەی لە کۆڕی ئێوەن له کاناڵی دیاری کراو لە لایان خۆتانەوە، واتە هەر کۆڕێک دەتوانێ بە گرێدانی کاناڵێک بە کۆڕەکەیەوە بەکارهێنەران ناچار بکات بۆ ئەوەی بتوانن لە کۆڕ پەیام بنێرن پێویستە سەرەتا ببنە ئەندامی کاناڵی دیاری کراو. ❻ سەرجەم بەڕێوبەران دەتوانن کەسێک لە دەتوانن ئەندامانی کۆڕ بخەنە پێڕستی جیاوازکراوەکان. ❼ سەرجەم قفڵەکانی مێدیایی [دەنگ، پێناسه، بەستەر، وێنە، ...] ❽ سەرجەم قفڵەکانی خزمەتگوزاری تلێگڕام [ سڕینەوەی پەیامی زیادی، سڕینەوەی پەیامی هاتن و ڕۆیشتنی ئەندامان، ... ] ➕ هەروەها دەیان کارایی گرینگی دیکە. 💐 مزگێنی ئەوەشتان پێ بدەین کە، بەزوویی بەرهەمێکێ دیکەی زۆر ناوازە و بێوێنە لە زنجیرەڕوباتەکانی کوردستان تکنیکتان پێ دەناسێنین کە دڵنیاین زۆر کارامە و بەسوودە. ☀️ کوردستان تکنیک تەنیا ناوێک نییە، تێکۆشانێکە، بەردەوام! ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ✅ کاناڵی کوردستان تکنیک: کۆڕی پشتیوانی: بەشی پشتیوانی: ☀️ کوردستان تکنیک تەنیا ناوێک نییە، تێکۆشانێکە، بەردەوام! .

🌹 سڵاو و ڕێزی بێسنوور لە خزمەت هەموو ئێوە هاوڕێیانی هێژا و خۆشەویست. ⚜ بۆ ئاگاداریتان : بەخۆشییەوە تێکۆشەرانی ماندوویینەناسی کۆباری وشە بەردەوامن لەسەر بەڕێوەبردنی ئەرک و خزمەتی پیرۆزیان و سەرەڕای هەموو سەرقاڵییەکانی خۆیان لەسەر بڕیار و بەڵێنی خۆیان بۆ بەئاکامگەیاندنی ئەو خزمەتە پیرۆزە شێلگیرانە هەوڵ دەدەن. لە ئێستادا کاری نووسینەوەی وشەکانی فەرهەنگی هەنبانەبۆرینە لە قۆناغی کۆتاییدایە و کاری جێگرکردنی وشەکان لە ڕوباتدا دەستی پێ کردووە، هەر وەک ئاگادارن ئەو فەرهەنگە بەرزە بە شێوازی باوی نووسینیی چەن ساڵ لەوە پێش چاپ کراوەتەوە و دەستەی نووسەرانی وشەی کۆباری وشە هەوڵیان داوە بە ڕێنووسی یەکگرتوو بینووسنەوە و لە ڕوباتدا جێگری بکەن و لە دواییشدا چاپی بکەنەوە شکور بۆ خودا، بە هەوڵی بێوچان و لە دڵەوەی ئازیزان بەم زووانە ئەو بەشە لە کار کە دژوارترین بەشی کار بوو بە کۆتایی دەگات. 💐 سپاس بۆ ئەو ئازیزانەی دوور و نیزیک بە خەمی کارەکەوەن و ورە و شانازیمان پێ دەدەن و بە پەیامی ڕازاوە و جوانیان بەسەرمان دەکەنەوە، خزمەت بە "زمانی کوردی" پڕشکۆترین خزمەت و هەوڵە بۆ مانەوەی نیشتمانی پیرۆزمان، شانازی دەکەین بەو خزمەتە. هەر چەن وەکوو شێرکۆی نەمر دەفەرمێ : وەکوو زریان پشکوو ئەدەم بەڵام نانووم وەکوو هەڵۆ هەڵئەنیشم بەڵام لووتکە قەت بەرنادەم ... 🆔 @Kobariwshe

🌹لە کوردستان تکنیکەوە ڕێز و سڵاومان قەبووڵ بفەرموون! #بابەت » بەرهەمی نوێ ، شیوازی بەکارهێنان و چەند خاڵی گرینگ ☀️ ڕوباتی لکێنەر ( اتچ ) کوردستان بات ☀️ ڕوباتی لکێنەر ( اتچ ) بەیان لکێنەر بەشداران و بەکارهێنەرانی « کوردستان تکنیک » ئاگاداردەکەین بە خۆشییەوە : ① - ڕوباتی لکێنەر ( اتچ ) کوردستان بات ② - ڕوباتی لکێنەر ( اتچ ) بەیان لکێنەر بەشێوەی فەڕمی سەرلەنوێ بە ڕووکار و کۆدنووسی نوێوە کە سازگارە دەگەڵ نوێترین ئاپدیتەکانی تلێگڕام کەوەتە گەڕ! پێویستە لە سەر ئەم دوو ڕوباتە کە یەکیان بە زمانی کوردی و ئەوەی دیکەشیان بە فارسی ولام دەداتەوە، هێندێک بابەت و زانیاری بخەینە بەر سەرنجتان. ① - ئەو ڕوباتانە لە تاقیکاری کۆتایی دا 90٪ **، وڵامدەر و کاردانەوەی درووستیان هەبوە بەرانبەر ئەو بەکارێنەرانی کە بە نەرم ئامێری بەربەست بەزێن ( فیلتر شکن ) کاری لکاندنیان بەڕێوەبردوە. ② - لە بەشی کۆدنووسیدا خێرایی وڵامدانەوە و یەکجار بەڕێوەبردنی کاری لکاندن بە 98٪ گەیشتوە کە ئەو ڕێژە کەمە لە نەلکاندنیش دەگەڕیتەوە بۆ قەبارەی وێنە و ئەو ئێمایانەی بۆ جوانکاری دەقەکە بەکاربراوە. بۆ وێنە: / 👉 '👉 { } 👉 " " 👉 , 👉 ; 👉 ... دیارە هەموومان لە هێندێک کاتدا لەو هێمایانە کەڵک وەردەگرین، بەڵام لەبەر ئەوەی ئەم هێمایانە جاری وایە بە جۆرێک لە دەقدا دەکەونە ئەوەڵ و ئاخری وشەیەک ئەو بابەتە دەبێتە باگ لە روباتدا. ③- 🔸تێبینەییەکان ** 🔹بۆ باشتر کەڵکوەرگرتن لەم روباتانە: - فایلكیکی ڤیدئویی هاوپێچکراوە، هەروەها. -تکایە بە سەرنجەوە بیبینن. 🔹ئەگەر خوازیار نەبوون ناوی روبات لەسەروی پۆست بمێنێ و فورواد نیشاننەدرێ! پێویستە لەسەر بابەتی لکاو واتا هاوپێچکراوی دەقە و مێدیا ...، پەنجە ڕابگرن تا هاوبەش ( فوروارد ) نیشاندەدرێ و کرتەی لەسەر بکەن . واتا بە شێوەی کۆپی و پێست بابەت مەنێرنە کۆڕ، کاناڵ و ... هەروەها لە هێمای هاوبەشکردنیی تەنیشت بابەتەکە کرتە مەکەن .

🇮🇳✌️ شانازی من ئەوەیە « کوردم » بە کوردی دەنووسم، دەخوێنمەوە و دەتدوێنم! شانازی تۆ چییە؟ ... تۆش بە کوردی دەنووسی ؟ بۆ ئەوەی شانازی ئەوەت بێ زمانی دایکیت هەردەم گەشاوە بێ تۆش بە کوردی بنووسە، بخوێنەوە و بدوێ! تا دوا هەناسەم خاکی بەرپێتانم زمانی دایکیمان بپارێزن!

🌹لە کوردستان تکنیکەوە ڕێز و سڵاومان قەبووڵ بفەرموون! #بابەت » ئاگادری، مزگێنی و فێرکاری! ① #ئاگاداری : ➕ خۆشەویستان ئاگادارتان دەکەینەوە لە ڕوباتی بەیان لکێنەردا ئاڵوگۆڕییەکی گرینگ ڕوو دەدا، بۆیە پێۆیستە لە پەیوەندی لەگەڵ ئەو بابەتە هەندێ زانیاریتان پێ ڕابگەیێنین. ② #مزگێنی : ➕ هاوڕێیان، بەکارهێنەران و خۆشەویستانی هێژا بەم زووانە چاوەڕوانی نوێترین بەرهەمی کوردستان تکنیک بن. لەم بارەوە پێویستە بڵێن سێ (٣) بەرهەمی نوێ و دوو (٢) نەوژێنکردنەوەی پێویستیشمان بەڕێوەیە، کە بە دڵنیایییەوە ئاگاداری پێویست لە پۆستەکانی داهاتوودا دەخرێنە بەر سەرنج و ڕاتان. ③ #فێرکاری_و_ڕوونکردنەوە: ➕ هەروەک ئاگادارن لە ڕابردوودا ئێمە ڕوباتێکی بەسوود و کارامەمان بە ناوی دژەتەبچی خستە گەڕ، ئەگە هەندێک لە کاری کۆڕگێڕی و کێشەکانی تایبەت بەو کارە ئاگادار بین، دەزانین ئەو ڕوباتە زۆر تایبەتە و دەتوانین بڵێین هاوکار و هەڵسووڕێکی زۆر باشە بۆ ڕاماڵینی تەبچی و ڕوباتی ناشیاو. ❗️لە ڕابردوودا چەن کەس بە شێوەی تایبەتی و لە کۆڕ باسی ئەوەیان کردووە کە ڕوباتی دژەتەبچی بەکارهێنەری نوێ دەر دەکات!!!!! 🔹بە سەرسووڕمان و وردبینییەوە جارێکی دیکە بۆ زۆربەی هەرە زۆری کۆدەکان پیداچوونەوەم کرد بەڵام هیچم دەست نەکەوت... پاش پێداچوونەوەی چڕتر دەرکەوت، ئەو بەکارهێنەرە بەڕێزانەی وەک ئەندامی نوێ دێنە کۆڕ، هیچ سەرنجێک نادەنە لێپرسینەوەی ڕوبات! کاتێکیش بەکارهێنەر وڵامی ڕوبات نەداتەوە بێ شک ڕوباتیش ئەو کەسە وەک تەبچی و هۆشی دەستکرد دەبینێ و دەیسڕێتەوە. ★ جیا لەوەی هێندێک کەس بە هۆی خاویی نێت و کیشەی دیکە داواکاریی ڕوبات نابینن. هێندێک کەسیش بەڕاستی یان نازانن یان پێیان وایە پێویست نییە وڵام بدەنەوە... ڕووم لەو کەسانەیە کە خۆیان بە پڕۆفسۆری هەموو بووارەکانی عیلم و هونەر دەزانن؛ گیانەکەم! تۆ لە پرسیارێکی زۆر سەرەتایی و ئاساییدا ماوێتەوە چۆن شەرم ناکەی خۆت دەکەیتە شارەزا و پسپۆڕی هەموو بوارێک؟ 1+2= 3 2+5= 7 ..+..= ... 🔶 هیوادارین هەموو ئەو کەسانەی لە کۆر و کاناڵەکان خۆ دەکەنە پسپۆری هەموو بووارەکانی ژیان، بە خۆیاندا بچنەوە و فێری ئەوە ببن، هەموو شت لە جێی خۆیدا جوانە و هەموو شارەزاییەکیش بەکردارە نەک بە گوتار. ☀️ کوردستان تکنیک تەنیا ناوێک نییە، تێکۆشانێکە، بەردەوام! —————————————————— هاوپێچی وێنەیەک لە ڕوباتی دژەتەبچی. ربات اتچ ساز « کوردستان »

🌹لە کوردستان تکنیکەوە ڕێز و سڵاومان قەبووڵ بفەرموون! #بابەت » ئاگادری، مزگێنی و فێرکاری! ① #ئاگاداری : ➕ خۆشەویستان ئاگادارتان دەکەینەوە لە ڕوباتی بەیان لکێنەردا ئاڵوگۆڕییەکی گرینگ ڕوو دەدا، بۆیە پێۆیستە لە پەیوەندی لەگەڵ ئەو بابەتە هەندێ زانیاریتان پێ ڕابگەیێنین. ② #مزگێنی : ➕ هاوڕێیان، بەکارهێنەران و خۆشەویستانی هێژا بەم زووانە چاوەڕوانی نوێترین بەرهەمی کوردستان تکنیک بن. لەم بارەوە پێویستە بڵێن سێ (٣) بەرهەمی نوێ و دوو (٢) نەوژێنکردنەوەی پێویستیشمان بەڕێوەیە، کە بە دڵنیایییەوە ئاگاداری پێویست لە پۆستەکانی داهاتوودا دەخرێنە بەر سەرنج و ڕاتان. ③ #فێرکاری_و_ڕوونکردنەوە: ➕ هەروەک ئاگادارن لە ڕابردوودا ئێمە ڕوباتێکی بەسوود و کارامەمان بە ناوی دژەتەبچی خستە گەڕ، ئەگە هەندێک لە کاری کۆڕگێڕی و کێشەکانی تایبەت بەو کارە ئاگادار بین، دەزانین ئەو ڕوباتە زۆر تایبەتە و دەتوانین بڵێین هاوکار و هەڵسووڕێکی زۆر باشە بۆ ڕاماڵینی تەبچی و ڕوباتی ناشیاو. ❗️لە ڕابردوودا چەن کەس بە شێوەی تایبەتی و لە کۆڕ باسی ئەوەیان کردووە کە ڕوباتی دژەتەبچی بەکارهێنەری نوێ دەر دەکات!!!!! 🔹بە سەرسووڕمان و وردبینییەوە جارێکی دیکە بۆ زۆربەی هەرە زۆری کۆدەکان پیداچوونەوەم کرد بەڵام هیچم دەست نەکەوت... پاش پێداچوونەوەی چڕتر دەرکەوت، ئەو بەکارهێنەرە بەڕێزانەی وەک ئەندامی نوێ دێنە کۆڕ، هیچ سەرنجێک نادەنە لێپرسینەوەی ڕوبات! کاتێکیش بەکارهێنەر وڵامی ڕوبات نەداتەوە بێ شک ڕوباتیش ئەو کەسە وەک تەبچی و هۆشی دەستکرد دەبینێ و دەیسڕێتەوە. ★ جیا لەوەی هێندێک کەس بە هۆی خاویی نێت و کیشەی دیکە داواکاریی ڕوبات نابینن. هێندێک کەسیش بەڕاستی یان نازانن یان پێیان وایە پێویست نییە وڵام بدەنەوە... ڕووم لەو کەسانەیە کە خۆیان بە پڕۆفسۆری هەموو بووارەکانی عیلم و هونەر دەزانن؛ گیانەکەم! تۆ لە پرسیارێکی زۆر سەرەتایی و ئاساییدا ماوێتەوە چۆن شەرم ناکەی خۆت دەکەیتە شارەزا و پسپۆڕی هەموو بوارێک؟ 1+2= 3 2+5= 7 ..+..= ... 🔶 هیوادارین هەموو ئەو کەسانەی لە کۆر و کاناڵەکان خۆ دەکەنە پسپۆری هەموو بووارەکانی ژیان، بە خۆیاندا بچنەوە و فێری ئەوە ببن، هەموو شت لە جێی خۆیدا جوانە و هەموو شارەزاییەکیش بەکردارە نەک بە گوتار. ☀️ کوردستان تکنیک تەنیا ناوێک نییە، تێکۆشانێکە، بەردەوام! —————————————————— هاوپێچی وێنەیەک لە ڕوباتی دژەتەبچی. ربات اتچ ساز « کوردستان »

ڕێز و حورمەتمان قەبووڵ بفەرموون. بابەت ئاگاداری بەڕێزان و بەکارهێنەرانی ڕوباتی « بەیان لکێنەر » ئاگادربن بە هۆیی هێندێک کیشەی تکنیکی ناچارین ئەم روباتە بسڕینەوە و بە پێناسەیەکی نوێوە بیخەینەوەگەڕ. پێناسەی روباتی نوێی بەیان لکێنەر: @lkenerbeyanbot ———————————— پێوستە ئاماژە بکرێ ئەم روباتە لە ئێستاوە لە گەڕ دەکەوێ و تا چەند کاتژمێری دیکە روبات بە پێناسەی نوێ واتا: @lkenerbeyanbot دەکەوێتەگەڕ. ئامانجمان خزمەتە بە کورد و زمانی کوردی ! هەوڵمان هاندەرە بۆ بەردەوام بوون و مانەوەمان ، ئێوەش بە پشتیوانیتان هاندەرمان بمێنن بۆ مانەوە و بەردەوام بوونمان! بە حورمەتە

🌹سڵاو و ڕێز هاوڕێیانی هێژا. 💫 بۆ ئاگاداریتان❗ ڕوباتی دژەتەبچی | @Djetebchi_bot بەردەوام لە نوێبوونەوەدایه و بەردەوامە لە سڕینەوەی تەبچی و ڕوبات لە کۆڕەکان. 🔺تەبچی چییە؟ ئەو ئەندامانەی بە وێنە و نێوی ناحەز و بێ ئەخلاقانە دێنە نێو کۆڕەکان و بە ناردنی دەنگ و وێنە و فیلم و گیفی، ... بە زمانی فارسی و ئینگلیسی کۆڕەکان دەشێوێنن دەچنە ڕیزی تەبچییەکانەوە کاریان ڕاکێشانی سەرنجی خەڵک بۆ لای تاکەکەسی و نووسراوەی سەر ئاکاونتەکانیانە کە زۆر جار هەڵگری لینکی ڕوبات و کاناڵی بێ ئەخلاقییە. ⁉️ ئەو هاوڕێیانەی پرسیاریان کردووە چۆن دژەتەبچی لە کۆڕەکانیان دامەزرێنن سەرنج بدەنێ تکایە! 🔹دژەتەبچی بە کۆڕ زیاد بکەن و بیکەن بە بەڕێوبەر پاشان لە کۆڕ دەستووری ⬅️ /کوردم بنووسن، ڕوبات کارا دەبێ. ➠ ✫کاناڵی کوردستان تکنیک ✫ 🆔 @KurdistanTechnic ★ کۆڕی ڕێنمایی ★ 📎 https://t.me/joinchat/J9l1blkRov54LT8FwG3x6Q

🌹سڵاومان هەیە لە خزمەت ئێوە هاوڕێیان و بەکارهێنەرانی ڕوباتەکانی کوردستان تکنیک. 💫بەخۆشییەوە کاری بەڕۆژبوونەوەی سێروێر کۆتایی پێ هاتووە و ئێستا هەموو ڕوباتەکان بێ هیچ کێشەیەک کاران. ❗️بەڵام ئەگەر له کۆڕێک ڕوباتەکان کێشەیان هەیە (وەڵام نادەنەوە یان دانامەزرێن) ئاگادارمان بکەنەوە. سەرکەوتوو بن! ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ🔘 ✅ کاناڵی کوردستان تکنیک: @KurdistanTechnic ✅ کۆڕی پشتیوانی: https://t.me/joinchat/J9l1blkRov54LT8FwG3x6Q ✅ بەشی پشتیوانی: @rubat_KT1

🌹سڵاو و ڕێزمان هەیە بۆ ئێوە هاوڕێیانی خۆشەویست 🔺لە ئێستادا چەن ڕوباتێک لەبەر دەست نین یان تەواو کارا نین ئەوە بەهۆی بەڕۆژبوونەوەی سێروێرە و هەتا چەن کاتژمێری داهاتوو ئەو کێشەیە چارەسەر دەبێ. تکایە دەستکاریی ڕوباتەکان مەکەن، پاش تەواوبوونی کار ئاگادارتان دەکەینەوە. سپاس بۆ هاوڕێییتان!

✉️ ڕێزنامە و دیاری! 💫 لە لایان تیمی ڕوباتسازیی کوردستان تکنیکەوە سڵاو و ڕێزمان هەیە لە خزمەت ئێوە هاوڕێی تێکۆشەر و زەحمەتکێش کاک سینا ڕەحیمپوور. 🥇بەپێی چالاکی و تێکۆشانی ماندوویینەناسانە و شایانی ڕێزی ئێوە لە بواری فێرکاریی زمانی کوردی و پەرەدانی وشەی کوردی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەتایبەت تلێگڕام، بەئەرکی خۆمان زانی بۆ دەستخۆشی و پشتگریکردن لەو خزمەتە پیرۆزەی کە بەڕێوەی دەبەن، وەک دیاری "ڕوباتێکی لکێنەرتان" پێشکەش بکەین لەسەر قالبی کاریی هەر کام لە ڕوباتانەکانی، "کوردستان بات"، "لکێنەر بات"، "بەیان لکێنەر" کە بۆ خۆتان سەرپشک دەبن لە هەڵبژاردنی کە وەکوو کامیان بێ (واتە چۆنییەتی قالب و وێنە و ناوی ڕوبات و دەقەکانی نێو ڕوبات وەک ڕێنمایی و ... بە خۆتان دەسپێرین.) 🏵سەرکەوتوو و سەرفەراز بن! 🆔 @KurdistanTechnic

‌ 📖ئێمە فێرخوازانی قوتابخانەکانی نیشتمان، بەرز و بەڕێز دەنرخێنین ڕۆژی مامۆستایانی کوردستان. 🖌ئەو ڕۆژە پیرۆزە لە هەموو مامۆستایانی تێکۆشەر و ڕووناکڕاگری ڕێگای ڕزگاریی زانست و زانیاری لە بەندی سیاسەتە چەپەڵ و پاوانەخوازەکانی لایەنی تاریکبیر و نەزانیخواز پیرۆز بێ، بە هیوای هاتنی ڕۆژانی پڕ لە ئاسوودەیی بۆ هەموو مامۆستایانی نیشتمان. ☀️تێبگەین با پێبگەین! @Kobariwshe .

‌ ‌ 💫مانگی ڕەمەزان ڕۆیشتوو جێژنی ڕەمەزان هات سەد حەیف کە ئەو ڕۆیشت سەد شوکر کە ئەم هات 🌹سڵاو و ڕێز و ئاواتی تەبایی بۆ هەموو ئێوە هاووڵاتیان و بەکارهێنەرانی خۆشەویستی ڕوباتەکانی کوردستان تکنیک. ✨هاتنی جێژنی پیرۆزی ڕەمەزان بە هەموو ئێوە باوەڕمەندانی گەلی کورد پیرۆزبایی دەڵێین و ئاواتی لەشساغی و دڵخۆشی و ڕۆژانی پڕ لە کامەرانی بۆ هەموو ئێوە ئازیزان دەخوازین. @KurdistanTechnic

🌹 سڵاو و ڕێزمان پێشکەش بە ئێوە بەکارهێنەرانی بەڕێزی ڕوباتەکانی کوردستان تکنیک. بابەت: #ڕێنمایی_پێویست پرسیار❗️ ا⏺ لە وەڵامی ئەو کەسانەی کە دەپرسن بۆ ڕوباتی دژەتەبچی هەندێ جار ئەو کەسانەی کە بە وێنە و پەیامیان لە تەبچی و ڕوبات دەچن و دێنە نێو کۆڕەکان نایانسڕێتەوە؟ #وەڵامی_گونجا_و_ڕێنمایی_پێویست #ئێمە_پێشنیار_دەکەین وەڵام❗️ ا⏸ هەر وەک دەزانن ڕوباتی دژەتەبچی بە #سێ شێوە ڕێگا دەدا ئەندامێک دوای هاتنی بۆ کۆڕ بمێنێتەوە: ①- بە وەڵامدانە بەو پرسیارەی دوای هاتنی ئەندام بۆ کۆڕ دایدەنێ، ڕێگا دەدا لە کۆڕ بمێنێتەوە. ②- لە ڕێگای تایبەتکردنی ئەندام لە لایان بەڕێوبەرانەوە. ③- ئەندامی نوێ لە لایان یەکێک لە ئەندامانی پێشووی کۆڕ، بە ژوورەکە زیاد کرا بێت. دیارە لەو دۆخەدا لە لایان ڕوباتەوە بۆ ئەو کەسەی ئەندامی بانگهێشتی ژوورەکە کردووە پرسیار دادەنێ و ئەگەر وەڵام نەداتەوە بۆخۆی لە کۆڕ دەر دەکرێ. پرسیار❗️ ا⏺ وا هەیە ئەو کەسانەی بە شێوە لە تەبچی دەچن، بتوانن وەڵامی پرسیاری ڕوباتی دژەتەبچی بدەنەوە؟ #وەڵامی_گونجا_و_ڕێنمایی_پێویست #ئێمە_پێشنیار_دەکەین وەڵام❗️ ا⏸ ئەو کەسانە بێ گومان ئاکاونتی ئاسایین و هۆشیان هەیە، تەنیا وێنە و نێو و هەڵسوکەوتیان وەکوو بەرنامە یان ڕوباتی تەبچی دەچێ، بۆیە دەتوانن وەڵامی ڕوبات بدەنەوە، یان تەبچین و بە هەڵە لە لایان بەڕێوبەرێکەوە تایبەت کراون. 🔺 تەبچی هەمیشە ڕوبات یان بەرنامەی تایبەت بە ئاکاونتێک نییه و زۆر جار لە لایان بەکارهێنەری ئینسانی و ئاکاونتی ئاسایی کارەکانیان بەڕێوە دەبن، دیاره ئەوانەش وەک هەر کەسێکی دیکە دەتوانن وەڵام بدەنە چون وەکوو ئێمە ئاگایی و هۆشیان هەیە بۆ وەڵامدانەوە بەو جۆر پرسیارانە و ئەو ئاکاونتانە دەبێ بە شێوەی دەستی بسڕدرێنەوە. ☀️بەحورمەتەوە کوردستان تکنیک! .

🌷سڵاوتان لێ بێ هاوڕێیانی خۆشەویست. بەڕێزان بۆ تاقیکاردنەوەی کاری ڕوباتی دژەتەبچی | @Djetebchi_bot دوو ڕۆژە لە چەن کۆڕ ڕوباتمان دامەزراندووە و زۆر خێرا و چالاک ئەرکەکەی بەڕێوە دەبات. ڕای ئێوە ئەندامان و بەڕێوبەرانی ئەو کۆڕانە سەبارەت بەو ڕوباتە چییە؟
Anonymous voting