en
Feedback
پێگەی ڕۆباتی کوردی | 🇹🇯کوردستان‌تکنیک

پێگەی ڕۆباتی کوردی | 🇹🇯کوردستان‌تکنیک

Open in Telegram

✔️یەکەم پێکهێنەر و بەهێزترین پێگەی ڕۆباتی تلێگرام بە زمانی کوردی. ✅..ئەرک و ئامانج: -خزمەت بە زمانی کوردی ✅ چوارچێوەی کاری: -پێکهێنانی ڕۆباتی تلێگڕام بە زمنای کوردی. ✅ ڕادەی بەرهەم: -دەیان بەرهەمی جۆراو جۆر 👥کۆڕی پشتیوانی: https://t.me/KT_Pshtivani

Show more
402
Subscribers
No data24 hours
+27 days
No data30 days
Posts Archive
🔤🔤🔤🔤🔤🔤🔤🔤🔤 🔤🔤🔤🔤🔤🔤🔤 2️⃣7️⃣2️⃣4️⃣ 🔤🔤🔤🔤🔤

🔤🔤🔤🔤🔤🔤🔤🔤🔤 🔤🔤🔤🔤🔤🔤🔤 2️⃣7️⃣2️⃣4️⃣ 🔤🔤🔤🔤🔤

🔤🔤🔤🔤🔤🔤🔤🔤🔤 🔤🔤🔤🔤🔤🔤🔤 2️⃣7️⃣2️⃣4️⃣ 🔤🔤🔤🔤🔤

💥 🔥نەورۆز هەڵگری پەیامی ژیان و نوێبوونەوە و هیواکان و ئازادیخوازی و سیمبولی کۆتایهاتنی زوڵم و زۆردارییە، جەژنی سەرکەوتن و ل
💥 🔥نەورۆز هەڵگری پەیامی ژیان و نوێبوونەوە و هیواکان و ئازادیخوازی و سیمبولی کۆتایهاتنی زوڵم و زۆردارییە، جەژنی سەرکەوتن و لێبوردەیی و ئازادییە و دەسپێکێکە بۆ بوژانەوە و نوێبوونەوەیە. 🚩هاوڕێیان، بەشداران و بەکارهێنەرانی باتەکانی « کوردستان تەکنیک» بەبۆنەی ھاتنەوەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵیی نوێی کوردییەوە، لە لایەن دەستەی بەڕێوبەریی کوردستان تەکنیکەوە، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوەی هێژا و بنەماڵە و سەرجەم ئازیزنتان دەکەم. 🔤🔤🔤🔤🔤🔤🔤🔤🔤 🔤🔤🔤🔤🔤🔤🔤🔥 2️⃣7️⃣2️⃣4️⃣ 🔤🔤🔤🔤🔤 ☀️ کوردستان تکنیک تەنیا ناوێک نییە، تێکۆشانێکە، بەردەوام! .

٢ی ڕەشەمە، ساڵڕۆژی جیهانیی زمانی دایک پیرۆز بێ. 💥 زمانی من ناسنامەیی منە! ئەرکی تاک بە تاکمانە بۆ پارێزگاری لە زمانی کوردی ت
٢ی ڕەشەمە، ساڵڕۆژی جیهانیی زمانی دایک پیرۆز بێ. 💥 زمانی من ناسنامەیی منە! ئەرکی تاک بە تاکمانە بۆ پارێزگاری لە زمانی کوردی تێ‌ بکۆشین!

https://t.me/KurdistanTechnic?boost ☀️ ڕێز و حورمەت، پیشەکی سپاسی بێ کۆتایی بۆ یارمەتی و هاوکاریتان. داوکارین ئەو کەسانەی تلێگڕامی ( Premium ) بەکاردێنن تکایە کاناڵی « کوردستان تەکنیک » ( boost ) بکەن. بە سپاسەوە

#هەردووک ژینا واتا بەخش بوون بۆ ژین لە هەر شوێنێک ژین هەبێت، دوژمنانی دڵ پڕ لە قینی #ژین فەرقیان بۆ ناکات لە #سەقز «ژینای کور
#هەردووک ژینا واتا بەخش بوون بۆ ژین لە هەر شوێنێک ژین هەبێت، دوژمنانی دڵ پڕ لە قینی #ژین فەرقیان بۆ ناکات لە #سەقز «ژینای کورد» بستێنن یان لە #هەولێر #کوردستان_ژینا #هەولێر #سەقز .

🔹دیارییەک لە کوردستان تکنیکەوە ئێرە کرتە بکە 👇 ڕۆباتی پەڕتووکی دەنگی (ژینای کورد) ❇️ هێندێک تایبەتمەندیی ئەم باتە: ● داتایەک بۆ پەڕتووکی دەنگی ● هەموو بابەتەکان بە پێی ناوەڕۆک پۆڵینکراون ● سەرجەم بابەتەکان بە شیوەی پەڕتووکی دەنگین ● بە هەر دووک شێوازی، پێڕست و گەڕانی ناوخۆیی بابەتەکان دەکەوێتە بەردەست ● و چەندین کارایی دیکە... زانیاری زیاتر لە ڕۆباتدا ببینە.

💬 وێڕای سڵاو و ڕێز بۆ ئێوە بەشداران و بەکارهێنەرانی هێژا 🔔 ئاگاداریی پەڕەپێدان و نەوژەنکردنەوەی، باتی " ژینای‌کورد" 🌐 بەڕێزان و بەکارهێنەرانی هێژا ئاگادارتان دەکەین ڕۆباتی « ژینای ‌کورد » کە نوێترین بەرهەمی کوردستان‌تکنیکە کارایی نوێی تێدا جێگیرکرا، ئەو نەوژەنکردنەوەیە بریتییە لە: #گەڕانی_زیرەک ( هوشمند) ❶ شێوازی گەڕان بۆ پەرتووک بە شیوەیەک دارێژراوە ئەگەر تەنانەت یەک وشەش بۆ ڕۆبات بنێردرێت ڕۆبات بە شێوەیەکی خێرا سەرجەم ئەو پەرتووکانەی ئەو وشەیەیان تێدا گونجا بێ لە پێرستێکی دوکمە شیشەیی دەخاتە بەردەست بەکارهێنەران. ئەم گۆڕانکارییە یارمەتدەرێکی باش دەبێ بۆ ئەو کەسانەی ناوی پەرتووکێک بە تەواوی نەزانن. #بەردەستی_بەڕێوبەری_2 ❷ تەرخانکردنی بەردەستی ( پنل) بەڕێوبەری بۆ ئەو کەسانەی خوازیار بن بۆ یارمەتیدان بۆ جێگیرکردنی پەرتووک لە ڕۆباتدا. واتا هەموو بەشە پێویستەکان بۆ دانانی پەرتووک لە بەردەستی خۆیان دا دەبێ. #ناردنی_بابەت_لە_ڕۆباتدا ❸ ئاسانکاری بۆ ئەو کەسانەی خوازیار بن بۆ ناردنی بابەت بە شیوەی تەکی لە ڕۆباتدا. ئەو جۆرە ناردنە پێویستی بە بەردەستی بەڕێوبەری نییە و هەر لە دوکمەیی ئاسایی کەڵک وەردەگیری بۆ ناردنی بابت. «وێنەی هەموو گۆڕانکارییەکان هاوپێچکراوە، تکایە وێنەکان ببینن» ➖➖👇👇👇➖➖ https://t.me/KurdistanTechnic/257

وێڕای سڵاو و ڕێز بۆ ئێوە بەشداران و بەکارهێنەرانی هێژا 📣 ئاگاداریی گرینگ لە "کوردستان‌ تکنیکەوە". 🔹 بەڕێزان و بەکارهێنەرانی هێژا، ئاگادارتان دەکەین بۆ خزمەتی زیاتر بە بەکارهێنەرانی هێژا و تێپەڕبوون لە بەربەستەکانی تێلێگڕام، بڕیارمان داوە پرۆکسیی تایبەت بە "کوردستان‌ تکنیک" بخەینە گەڕ. ئەو هەوڵە لە درێژەی چالاکییەکانی "کوردستان‌ تکنیکە" بۆ ساڵوەگەڕی « شۆڕشی #ژن ژیان ئازادی و ژینای کورد » ——————————- ئەم بەرهەمە: پێشکەشە بە ڕۆحی بەرزی سەرجەم شەهیدانی ئەو شۆڕشە سەربەرزەی کورد. بە حورمەت و شانازییەوە، سەری ڕێـــــــــز بۆ گڵکۆ و پێتەختی پیرۆزیان دادەنەوێنم/ « دیار کورد » لەو پەیوەندییەدا ئاگاداریی زیاتر دەخەینە بەر سەرنجتان. 🙏 تکایە چاوەڕوان بن. ➖➖➖➖➖ 🔹لەسەر شوێنی بەرسەرنجت کرتە بکە 👇👇 ✅ کاناڵی کوردستان تکنیک: کۆڕی پشتیوانی: بەشی پشتیوانی1: بەشی پشتیوانی2: ☀️ کوردستان تکنیک تەنیا ناوێک نییە، تێکۆشانێکە، بەردەوام!

وێڕای سڵاو و ڕێز بۆ ئێوە بەشدارانی هێژا تا ئێستا ئەم پەڕتووکە دەنگیانە لە رۆباتی « ژینای کورد » دا جێگیرکراوە. تکایە بە پێی  کات و هەلومەرجی خۆتان، لە ڕێگای کرتەکردن لە سەر « ژیانی کورد » و  بە هەلبژاردن و کرتە لە سەر ناوی دوکمە یان بە شیوەی گەڕانی خۆگەڕ و نووسینی ناوی پەڕتووک لە ڕۆباتدا، بابەتی خوازراو هەڵبژێرن و گوێ‌ بیستی ئەم پەڕتووکانە بن. ✅ ناوی ئەو پەڕتووکە دەنگییانەی لە مانگی گەلاوێژ، لە ڕۆباتی « ژینای کورد » دا زیادکراون. ➖➖   📚  #چیرۆک  ➖➖ - مەم و زین  - داغستانی من - پێکەنینی گەدا - رشتەی مرواری - چ کەسێک پەنیرەکەی منی ڕاگوازتوە؟ - شازادە چکۆل - باقەبێن - شەدەی سوور مەملەکەتی ژن قەڵای دمدم بیرەوەرییەکانی مردوویەک سوانی کورد هاتنەژوور قەدەغەیە ➖➖  📚  #ڕۆمان  ➖➖ - ژیانی مارگرێت - چاوەکانی - مەیخانەی ئۆرتینە - سێبەری ئەوین - کیمیاگەر - دادە سوورێ و ئوسکار - سینوهە پزیشکی تایبەتی فرعۆن - مەزرای ئاژەڵان - میرنشینی خاک و خۆل - دەروێش -پێشمەرگە - کارمامز -کچی کافرۆش - گێژەڵووکە و خەم و خەیاڵ - دیلی قەفقاز - ئەشکەوتی گەوەرێ - گوڵی شۆڕان - شازادە چکۆل -زینوێ بەتەم - سێ هەنگاو و سێدارەیەک -هەوارەبەرە و میرزا -ڕووناک وەک ئەوین تاریک وەک مردن -قاچی چەپم -شەوێک لە ناو کۆمەڵگایەکی نەخۆش -پەیژەکانی رۆژهەڵات ➖➖  📚   #ژیاننامە  ➖➖ - عەبدولڕەحمان زەبیحی ➖➖ 📚   #شێعر و شاعیران  ➖➖ - شێرکۆ بێکەس - ناسر ئاغابرا - مامۆستا هێمن - مامۆستا وەفایی - کاروانی خەیاڵ - دیوانی هێمن -دیوانی نالی -تاپۆی وەرزێکی سەوز -شیرین و فەرهاد ➖➖  📚   #مێژوویی ➖➖ - ئەو ڕۆژانەی نیشتمان ئی هەموومان بوو - کوردبوون - بارزانی لە مەهابادەوە بۆ ئاراس - شەڕەفنامە - مێژووی 500 ساڵەی ڕابردووی کوردستان - خەبات بۆ چیای کوردان ➖➖  📚 #بیرەوەری➖➖ - بیرەوەرییەکانم - بیرەوەرییەکانی وەرگێڕێک -نووسین بە ئاوی خۆڵەمێش -گەشتی ژیان ➖➖  📚  #دروونناسی➖➖ - دەروونناسی و ئایین ➖➖  📚  #وتوو وێژ➖➖ - پاشەرۆک ➖➖  📚  #لێکۆڵینەوە ➖➖ - حاجی قادری کۆیی ➖➖  📚 #بیر و هزر ➖➖ - کۆمەڵگای مەدەنی و خەباتی مەدەنی ➖➖  📚    #ناودارانی کورد➖➖ - حەسەن زیرەک ➖➖  📚  #فەلسەفە➖➖ - جیهانی سۆفیا 🔸ئەم پێرستە بەردەوام تا کۆتایی مانگ نوێ دەکرێتەوە. ➖➖➖ ➖➖➖➖➖ 📤 هەڵگر و وەرگیراو لە: ڕۆباتی ﴿ ژینای کورد ﴾ 2723ی کوردی .

وێڕای سڵاو و #پیرۆزبایی بۆ ئێوە بەشدارانی هێژا 📣 ئاگاداری وەگەڕکەوتنی ڕۆباتی « ژینای کورد » . 🔹 بەڕێزان و بەکارهێنەرانی هێژ
وێڕای سڵاو و #پیرۆزبایی بۆ ئێوە بەشدارانی هێژا 📣 ئاگاداری وەگەڕکەوتنی ڕۆباتی « ژینای کورد » . 🔹 بەڕێزان و بەکارهێنەرانی هێژا، هەروەک پیشتر ئاگادارکراون، کوردستان تکنیک بۆ ساڵوەگەڕی شۆڕشی #ژن ژیان ئازادی و ژینای کورد، ڕۆباتێکی بە ناوی ژینای کورد|پەڕتووکی دەنگی بە پێناسەی: https://t.me/KTjinaikurdbot ——————————- ئەم بەرهەمە: پێشکەشە بە ڕووحی بەرزی سەرجەم شەهیدانی ئەو شۆڕشە پڕ شکۆ و سەربەرزییەیی کورد. پێویستە بڵێین لەم ڕۆباتە دا بە شێوەی رۆژانە و بەردەوام بابەتی نوێ جێگیر دەکرێ. تکایە لە بڵاوکردنەوە و ناساندنی یاریدەدەرمان بن. 🙏 ———————————--

💥بـەپـەلـە ئەندامانی ئەنجومەنی سەوزی چیا پێویستیان بە یارمەتیی خێرایە. بە هۆی تەشەنەسەندنی ئاگری دارستانەکانی گومارەلەنگ و دەرەوەران، ئەندامانی بەشداربووی سەر ئاگری دارستانەکانی گومارەلەنگ و دەرەوەران، پێویستیان بە یارمەتیی خێرایە. جێی ئاماژەیە زۆربەی ئەو ئەندامانەی لەوێن، چەندین کاتژمێرە لێنەبڕاوانە رووبەڕووی گڕی داگیرکەران و ناحەزان وەستاون و ئەگەر خەڵکی مەریوان و ناوچە بە هانایانەوە نەچن، ئەگەری هەر جۆرە ڕووداوێکی نەخوازراو لە ئارادایە. هەر بۆیە ڕۆژ ڕۆژی هیممەتە و بەم پێیە ئێمە وەکوو ئەنجومەنی سەوزی چیا، تکاکارانە داواکارین سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگا، بە هەر شێوازێک دەتوانن لەم هەڵمەتەدا بەشداربن و یارمەتیدەری ڕۆڵەکانیان لە ئەنجومەنی سەوزی چیادا بن. هەر بۆیە بۆ بەشداری ڕاستەوخۆ لە کوژاندنەوەی ئاگرەکان،  تکایە لە باوەڕەشی ئامادە بن. بۆ گەیاندنی هەر جۆرە هاوکارییەک پەیوەندی بکەن بەم ژمارەیە: 09187765338 تکایە مەریوان پێویستی بە ڕۆڵەکانی نیشتمانە

وێڕای سڵاو بۆ سەرجەم بەشدارانی هێژا 📣 داواکارییەک لە کوردستان‌تکنیکەوە بۆ هاوکاری کردن لە ڕۆباتی « ژینای کورد » دا. 🔹 بەڕێز
وێڕای سڵاو بۆ سەرجەم بەشدارانی هێژا 📣 داواکارییەک لە کوردستان‌تکنیکەوە بۆ هاوکاری کردن لە ڕۆباتی « ژینای کورد » دا. 🔹 بەڕێزان و بەکارهێنەرانی هێژا، هەروەک پیشتر ئاگادارکراون، کوردستان تکنیک بۆ ساڵوەگەڕی شۆڕشی #ژن ژیان ئازادی و ژینای کورد، ڕۆباتێکی بە ناوی ژینای کورد|پەڕتووکی دەنگی بە پێناسەی: https://t.me/KTjinaikurdbot پێشکەش کردوە! ——————————- بەڕێزان و ئازیزان، داواکارین بۆ ئەوەی قۆناغی جێگیرکردن هەرچی زووتر بە ئەنجام بگات تکایە بە دەنگمانەوە بێن و هاوکارمان بن بۆ دانانی بابەتەکان لە ڕۆباتدا. بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندیمان پێوە بکەن تا لە ڕۆباتدا بکرێن بە بەڕێوبەر و پەنێلی تایبەت بە خۆتان هەبێ. پێشەکی سپاس و پێزانین بۆ دڵسۆزی و هاوکاریتان🌺————————————————————-- 🔹لەسەر شوێنی بەرسەرنجت کرتە بکە 👇👇 ✅ کاناڵی کوردستان تکنیک: کۆڕی پشتیوانی: بەشی پشتیوانی1: بەشی پشتیوانی2: ☀️ کوردستان تکنیک تەنیا ناوێک نییە، تێکۆشانێکە، بەردەوام!

🎤 .. دڵنیا خان 🎼 .. دایە 🔊 .. #ژن_ژیان_ئازادی هەی دایە "زەڕەیەک خاکی وەتەن نادەم بە قەسری قەیسەری" هەی دایە سەرچاوەیی ژین و حەیاتم سوکنایی هێنی گشت کات و ساتم تەنیا جێت هێشتم بێ ماڵئاوایی تا دوا چرکەی ژین چاو لە ڕیگاتم هەی دایە دایە ... ژیانی دایکی کورد ئاوەهایە، یان شەهید پەرەوەردە کردن یان گیانی خۆ بەخت کردنە. ڕوحی #شەهید_فریشتە_ئەحمەدی و هەموو شەهیدانی ڕیگای ڕزگاری شاد و ئامانجەکانیان بێتە دی. #ژینا_ئەمینی #ژن_ژیان_ئازادی

🎤 .. حوسێن سەفامەنش 🎼 .. ڕقی پیرۆز 🔊 .. #کوردی جا ڕۆژت پیرۆز بێ ژینای کوردستان کۆچی بەفرت بەخێر تەواری شاخانم کۆچی بەفرت ڕەمزی ڕقی پیرۆزمانە یان ئازادی بۆ ژن یا مەرگ و نەمانە #ژن_ژیان_ئازادی #ژن_ژیان_ئازادی #ژن_ژیان_ئازادی #ژن_ژیان_ئازادی #ژینا_ئەمینی #ژن_ژیان_ئازادی

#دەنگدانەوە لە دەنگدانەوەی بێ دەنگیی.. خەمەکانتا لە دەنگدانەوەی بێ دەنگیی.. زامەکانتا لە دەنگدانەوەی بێ دەنگیی.. جوانیەکەتا ز
#دەنگدانەوە لە دەنگدانەوەی بێ دەنگیی.. خەمەکانتا لە دەنگدانەوەی بێ دەنگیی.. زامەکانتا لە دەنگدانەوەی بێ دەنگیی.. جوانیەکەتا زرنگەی ڕەنگی زەریایەک ئەبیستم و زریکەی بۆنی مێژوویەک ئەبیسم و گوێم لە هاواری سووتاوی تەماشات و قیژەی چاوتە! #ژن_ژیان_ئازادی #ژن_ژیان_ئازادی #ژن_ژیان_ئازادی

لادە چارشیوی ڕەشت با دەرکەوێ کوڵمی گەشت ئای لە دەست ئەم چڵکە هەورە مانعی مانگرتنە چون لە قەڕنی بیستمە زۆر عەیبە ئەو ڕووگرتنە ئەو پەچەو ڕووبەند و چارشێوەی نەدیوە نەنکی تۆ ئەو شڕو شاڵانە دیاری دوژمنی دڵ چڵکنە تاکوو ژن ئازاد نەبێ سەرچاوەکەی ژین هەر لیخنە #ژن_ژیان_ئازادی #ژن_ژیان_ئازادی #ژن_ژیان_ئازادی #زن_زندگی_آزادی #زن_زندگی_آزادی #زن_زندگی_آزادی کۆیلەتی باوی نەماوە کیژی کوردی خۆشەوەیست راپەڕە هەستە لە خەو ڕاکە مەدرەسە چاری دەردی کوردەواری خوێندنە هەر خوێندنە #ژن_ژیان_ئازادی #ژن_ژیان_ئازادی #ژن_ژیان_ئازادی #زن_زندگی_آزادی #زن_زندگی_آزادی #زن_زندگی_آزادی ➖➖➖➖ 🎤 .. ئومید ڕەسوڵپوور 🎼 .. #ژن_ژیان_ئازادی #زن_زندگی_آزادی 🔊 .. #کوردی