en
Feedback
BIM Space

BIM Space

Open in Telegram

بۆ پەیوەندی کردن بە بیم سپەیسەوە : whatsapp 0770 566 2266

Show more
The country is not specifiedHome & Architecture5 154
1 266
Subscribers
No data24 hours
No data7 days
+130 days
Posts Archive
تەکنەلۆژیای AR یاخود (Augmented reality) بریتییە لە شێوازێکی تری نیشاندانی لایەنە فیزیاییەکان بە زیادکردنی زانیاری دیجیتاڵی بەشێوەی بینراو یان بیستراو یان هەستپیکردن بەشێوازەکانی تر. . بەکارهێنانەکانی AR لەبواری ئەندازیاری زۆرن. بۆ نمونە، تەکنەلۆجیای ئەی ئار دەتوانرێ بەکار بهێنرێت بۆ پیشاندانی ئێلێمێنتە کارەبایی و میکانیەکانی بینا لەکاتی کۆنسترەکشن و هەروەها پیشاندانیان دوای تەواو بوونی بیناکە. #bim_space لەم کورتە ڤیدیۆیەدا بەکارهێنانی هەردوو تەکنەلۆژیای AR و BIM پێکەوە ڕوونکراونەتەوە https://youtu.be/w0qxv2oR9No

تەکنەلۆژیای AR یاخود (Augmented reality) بریتییە لە شێوازێکی تری نیشاندانی لایەنە فیزیاییەکان بە زیادکردنی زانیاری دیجیتاڵی بەشێوەی بینراو یان بیستراو یان هەستپیکردن بەشێوازەکانی تر. . بەکارهێنانەکانی AR لەبواری ئەندازیاری زۆرن. بۆ نمونە، تەکنەلۆجیای ئەی ئار دەتوانرێ بەکار بهێنرێت بۆ پیشاندانی ئێلێمێنتە کارەبایی و میکانیەکانی بینا لەکاتی کۆنسترەکشن و هەروەها پیشاندانیان دوای تەواو بوونی بیناکە. #bim_space لەم کورتە ڤیدیۆیەدا بەکارهێنانی هەردوو تەکنەلۆژیای AR و BIM پێکەوە ڕوونکراونەتەوە

سوپاس بۆ ناونوسین و بەشداری کردنتان... بەڕێزان ناونوسین تەواو بوە...

بۆ ئەندازیارانی تازە دەرچووی بەشی میکانیکی... . دامەزراوەی ئەندازیاری BIM space هەلێکی فێربوونی بەرنامەی ڕێڤیت ڕائەگەیەنێت بۆ ئەندازیارانی میکانیکی بەبێ بەرانبەر... . دەرچووی بەشی میکانیکی بێت و لە ئێستادا لەهیچ شوێنێک ئیش نەکات. . دانیشتووی ناو شاری سلێمانی بێت. . بەشداربوو ئەخرێتە ناو خولێکی ڕێڤیت بەبێ بەرانبەر و دواتر سودی لێوەرئەگرێت بۆ دەستخستنی هەلی کار. . بۆ زانیاری زیاتر و بەشداری کردن نامە بنێرن بۆ ژمارە ڤایبەری 07705662266 ئەم زانیاریانەی تیا بێت: ناوی سیانی ساڵی دەرچوون لە زانکۆ زانکۆ ، کۆلێژ، بەش شوێنی نیشتەجێی ئێستە.

photo content
+9

🔵سیمینارێک لە زانکۆی جیهان. . 🔶وەک دامەزراوەی ئەندازیاری BIM space ڕۆژی ١٥-١٠-٢٠٢٢ لە زانکۆی جیهان بەشداریمان کرد لە پڕۆژەی (پەرەپێدانی توانای گەنجان و گشتگیر کردنەوەی گەنجانی خاوەن پێداویستی تایبەت) بە پێشکەشکردنی سیمینارێک. . 🔶 پڕۆژەکە بە سەرپەرشتی ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە ڕێکخرابوو بە هاوکاری چەند لایەنێکی تر. . 🔶 بڕیارە لە داهاتوو لەچەند زانکۆیەکی تر هەمان چالاکی ڕێکبخرێت کە تیایدا گرنگی ئەدرێت بە جێبەجێکردنی ستانداردەکان لە دیزاینکردن و جێبەجێکردنی پڕۆژە ئەندازیاریەکاندا تایبەت بە کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت. . #bim_space

photo content

🔵دامەزراوەی ئەندازیاری BIM space لە شاری سلێمانی پیویستی بە دوو ئەندازیاری میکانیکی هەیە: . 🔶شێوازی کاکردن: فول تایم لەناو ئۆفیس، ٦ ڕۆژ لە هەفتەیەک، ڕۆژانە کاتژمیر ٩ی بەیانی بۆ ٥ ی ئێوارە. 🔶درەوینی سیستەمەکانی میکانیکی بە بەرنامەی ڕێڤیت بە باشی بزانێت. 🔶 دانیشتوی ناو شاری سلێمانی بێت. 🔴 ئەتوانن سیڤی و کارەکانتان بنێرن بۆ ڤایبەری ئەم ژمارەیە: 07705662266 یاخوود سەردانی ئۆفیسی BIM space بکەن لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحموود، خوار بینای چوێسەی یەک، تەلاری باڵا، نهۆمی دووەم. . #bim_space

photo content

دەست پێکردنی خولی ڕێڤیتی کارەبایی بەشێوازی ڕووبەڕوو و ئۆنلاین لەهەمان کاتدا... . ڕاهێنەران- ئەندازیارانی کارەبایی: باخان ناصر، هەلمەت عبدالکریم بە سەرپەرشتی ئەندازیار: ئاودێر عمر . ٤ شەممە کۆتا ڕۆژی ناونوسین ئەبێت. . دامەزراوەی BIM space یەکەمین لایەنی ئەندازیاریە لە کوردستان و عێراق کە هەتا ئێستا خولی Revit ی بۆ هەرچوار پسپۆڕیە ئەندازیاریەکە کردوەتەوە. . ئێستە تیمی ئەندازیاری ناوخۆیی بۆ یەکەمجار ئامادەیە دیزاین و درەوینەکان بەتەواوی بە تەکنەلۆجیای BIM جێبەجێ بکات بە سەرپەرشتی BIM manager لە ئەوروپا و بە کوالیتی و ستانداردی ئەوروپی. . #Bim_space

photo content

🔵دامەزراوەی ئەندازیاری BIM space لە شاری سلێمانی پیویستی بە دوو کارمەندە: 🔴1. ئەندازیاری میکانیکی: 🔶شێوازی کاکردن: فول تایم لەناو ئۆفیس، ٦ ڕۆژ لە هەفتەیەک، ڕۆژانە کاتژمیر ٩ی بەیانی بۆ ٥ ی ئێوارە. 🔶مەرجی سەرەکی: درەوینی سیستەمەکانی میکانیکی بە بەرنامەی ڕێڤیت بە باشی بزانێت. 🔴2. گرافیک دیزاینەر: 🔶شێوازی کارکردن: پارت تایم و کاتی کارکردن ئەگونجێنین. 🔶مەرجی وەرگرتن: 🔶لەبواری گرافیک دیزاین پرۆفیشناڵ بێت و بتوانێت دیزاینی پۆستەر بکات و ڤیدیۆ دروست بکات لەگەڵ بەڕێوەبردنی وێب سایت. 🔶زمانی عەرەبی بزانێت هەلی وەرگرتنی زیاترە . 🔵ئەتوانن سیڤیەکانتان لەگەڵ کاری هاوشێوە بەشێوەی فایلێکی RAR بنێرن بۆ ڤایبەری ئەم ژمارەیە: 07705662266 #bimspace

سڵاوتان لێبێت ئەندازیارانی بەڕێز... 🔴 خولی ڕێڤیتی کارەبایی یەکەمین خولی هاوشێوەیە لەسەر ئاستی کوردستان بوترێتەوە و بیست هەمین خولی دامەزراوەی ئەندازیاری بیم سپەیسە. 🔷 خولەکە بۆ ئەندازیاران و خوێندکارانی بەشی کارەبایە و گرنگ نیە پیشتر ڕێڤیت یاخوود ئۆتۆکادت بەکار نەهێنابێت، ئێمە لەسەرەتاوە دەستپێدەکەین. . 🔷 خولەکەمان بەهەردوو شێوازی ڕووبەڕوو (لە سلێمانی) و ئۆنلاین (لەهەر شوێنێک بیت) ئەوترێتەوە. هاوکات وانەکان تۆمار دەکرێن و بەشداربوو ئەتوانێت هەتا ٦ مانگ لە وێبسایتی بیم سپەیس بەکاری بهێنێت. . 🔷 بەشی ئۆنلاین هەمان کوالیتی ڕووبەڕووی هەیە و بەشداربوو بەهەمان شیوە فێردەبێت. . 🔶 لە خولەکەدا سەرەتا پێشەکیەک لەسەر شێوازی کارکردنی بیم باس دەکرێت و دواتر لە چەند وانەیەکدا بەکارهێنانی بەرنامەی ڕێڤیت دەخوێندرێت و پاشان درەوینی کارەبایی بەشێوازی سێ دووری بە بەشداربوان ئەوترێتەوە. . 🔶 لە ڕێڤیتی کارەبایی درەوینی ئیلیمێنتەکانی دیزاینی کارەبایی بینایەک دەکرێت و لەجیاتی بەرنامەی ئۆتۆکاد ئەتوانرێت بەرنامەی ڕێڤیت بەکار بهێندرێت. . 🟢 ڕاهێنەرانی خولەکە: 🔷 ئەندازیاری تەلارسازی: ئاودێر عمر- خوێندکاری ماستەرلە بیم و ئەزموونی ١٣ ساڵ کارکردنی هەیە لەبواری کۆنسترەکشن، دیزاین و وتنەوەی خول و سیمینار. 🔷ئەندازیاری کارەبایی: هەڵمەت عبدالکریم – هەڵگری بڕوانامەی ماستەر لە ئەندازیاری کارەبا و ئەزموونی بەرنامەی ڕێڤیت و دیزاین و کۆنسترەکشن. 🔷ئەندازیاری کارەبایی: باخان ناصر – بەکارهێنەری بەرنامەی ڕێڤیت و شارەزا لە بواری دیزاین. . 🟢 حەفتەی دوو ڕۆژ وانە ئەخوێندرێت و دواتر کاتی دەستپێکردن و کات و شوێنی خولەکە بە بەشداربوان ئەوترێت. . 🔶 نرخی خولەکە بەشێوازی ڕوبەڕوو بریتیە لە ١٤٥$. 🔶 نرخی خولەکە بەشێوازی ئۆنلاین بریتیە لە ١٢٠$. . 🔶 ئەتوانیت ڕۆژی یەکەم بەشداری بکەیت، دوای ئەوەی دڵنیا بویتەوە کە خولەکە گونجاوە ئینجا پارە ڕادەست بکەیت. 🔴 بۆ بەشداری کردن ئەم زانیاریانە بنێرن بۆ واتس ئەپی ژمارە: ٠٧٧٠٥٦٦٢٢٦٦ -ناوی سیانی -شوێنی نیشتەجێبوون -شێوازی بەشداری کردن ( ڕووبەڕوو یاخوود ئۆنلاین)

photo content

🔴 بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی کوردستان... . 🔷خولی ڕێڤیتی کارەبا بۆ ئەندازیاران و خوێندکارانی بەشی کارەبا و هەرکەسێکی تر کە بابەتەکە گرنگە بەلایەوە. . 🔷ئێستا لە وڵاتە پێشکەوتووەکان سیستەمی بیم بەگشتی و بەرنامەی ڕێڤیت بەتایبەتی پلەی یەکەمی بەکارهێنانی هەیە و شێوازە تەقلیدیەکەی کارکردن وازی لێهێندراوە. . 🔷 ئەندازیار یان خوێندکاریت و ئەتەوێت بەشێوازێکی پێشکەوتوو کارە ئەندازیاریەکانت بەڕێ بکەیت ئەتوانی بەشداری ئەم خولە بکەیت. . 🔶 گرنگ نیە پیشتر بەرنامەی ڕێڤیتت بەکار نەهێنابێت، خولەکە لە سەرەتاوە دەست پێئەکەین. 🔶لەلایەن ئەندازیارانی شارەزای ڕێڤیت و پسپۆڕی کارەبایی پێکەوە دەوترێتەوە. . 🔶ئەتوانیت بەشێوازی ئۆنلاین یاخود ڕووبەڕوو بەشداربیت. . 🔶کۆرسەکە تۆمار دەکرێت و بەژداربوو دەتوانێت بۆ ماوەی شەش مانگ بەکاری بهێنێت لە وێبسایتی بیم سپەیس.

photo content

ڕونکردنەوەی شێوازی کاری BIM و جیاوازی لەگەڵ شێوازە تەقلیدیەکە لە گرافێکدا: . 🔶 شێوازە تەقلیدیەکەی دیزاین وجێبەجێکردنی پڕۆژەکان کە ئێستە لە کوردستاندا باوە بەجۆرێکە کە هەماهەنگی لەنێوان پسپۆڕیە جیاوازەکاندا نیە وپەیوەندی لەنێوان قۆناغەکانی دیزاین و کۆنسترەکشن نیە. . 🔶 ئەوەش ئەبێتە هۆکاری ئەوەی کێشەکانی قۆناغی دیزاین لەکاتی کۆنسترەکشن دەربکەون، وەک بەریەک کەوتنی پسپۆڕیەکان و هەڵەی ئەژمارکردنی بڕەکان و چەندین کێشەی تر. . 🔷 شێوازە نوێیەکەی کارکردنی ئەندازیاری کە لە ولاتە پێشکەوتوەکان پەیڕەو دەکرێت بەجۆرێکە هەموو کێشەکانی قۆناغی کۆنسترەکشن ئەهێنێتە قۆناغی دیزاین و پێشوەختە چارەسەریان بۆ ئەدۆزێتەوە. . 🔷 لەم شێوازە نوێیە هەماهەنگی تەواو لەنێوان پسپۆڕیەکان هەیە و لەهەموو قۆناغەکانی سوڕی ژیانی بینایەک دەوری هەیە، بەڵام بەبەراورد بە شێوازی یەکەم کاتی زۆرتری ئەوێت. . 🔴 ئەنجام: لەبەرئەوەی لە قۆناغی دیزایندا ئاسانتر ئەتوانین گۆرانکاری لە پڕۆژە بکەین و هاوکات تێچوەکەی کەمترە لەچاو قۆناغی کۆنسترەکشن، کەواتە شێوازە نوێیەکەی کارکردن پەسەند ترە کە بریتیە لە BIM #bimspace