ئــاینــەکـەم🦋
Open in Telegram
♡( رَبَّنَا آتِنَا فِي الدُّنْيَا حَسَنَةً وَفِي الْآخِرَةِ حَسَنَةً وَقِنَا عَذَابَ النَّارِ) ♡
Show more671
Subscribers
No data24 hours
-27 days
-630 days
Posts Archive
من داربەڕووم.
تەمەنم ٧٠ ساڵە،
ڕەگوڕیشەم لە خاکی کوردانە
ڕۆژێک نەبوو ببمە داردەستی بێگانە.
تەمەنم دوو هێندەی ئەزمونەکەی ئێوەیە...
لەوەتەی هەم پاسەوانی ئەم خاکەم،
ڕۆژێک نەبووم بە سێدارە بۆ براکەم.
نە ئاوی درەختەکەی تەنیشتمم دزی،
نە لەبەردەم بێگانە،
بە سەرکزی
دەستم لەرزی.
ئەمڕۆ لە ناوقەدەوە بڕامەوە
ئەوانەی هەناسەی من هەڵدەمژن،
نەهاتن بە هانامەوە.
کوردێکی خۆفرۆش، ڕەعیەت، بێهۆش،
بێباک لە خاک و دیرۆک،
وا بۆ دوژمن دەمانخاتە سەر چۆک.
بۆ خاتری چاوی سوڵتان،
بۆ یەک دەست لەپشتدان،
من و سەدان هاوڕێم:
لە بێکەسی،
لەوێ کراین بە کورسی.
سمۆرە گیان،
جوتیارە عاشقەکەی خاکی کوردستان،
ئەوانەی ڕەنجی تۆیان بەبا دا،
ئەمجارەش جاڕی ناپاکییان دا.
Ali Hama Saleh Taha
دەست خۆش بۆ ئەم وەسفە جوانە
