فێربوونی قورئان_ تعلیم القرآن
Open in Telegram
🔶قناة خاص لتعليم القرآن الكريم کەنالەکانی ترمان: [ @alraqaiq ][ @wtawofatwa2019 ] [ @wtayzanakan ] 🔸بو ئالوگوری کەناڵ👇: @Qurankareem_ji_ms
Show more1 701
Subscribers
-124 hours
No data7 days
-230 days
Posts Archive
♦️ ئایا ئەو شیعرەی ئەو کچە دەیخوێنێتەوە بێڕێزی تێدایە بەرامبەر بە ئیسلام؟
زۆر جار لەکاتی دژایەتی کردنی ئیسلام و سوکایەتیکردن بە پێغەمبەری ئیسلام (صلى الله عليه وسلم) هەندێک فەریکە ڕۆشنبیر و گەنە ڕاگەیاندکار و مسوڵمانی خەجول یان داڕماو یان بەرژەوەندی خواز یان ناحاڵی موتەفەلسیف، لەبری بەرگری لە پیرۆزیەکانی ئیسلام دێن پاساو دەهێننەوە بۆ نەیارانی ئیسلام و هەوڵی کپکردنەوەی بابەتەکە دەدەن و گومانی لەسەر درووست دەکەن و خوێندنەوەی ناڕاستی بۆ دەکەن.
وەڵامی ئەم پرسیارەش یەکێکە لەو بابەتانە، بۆیە ناچارم وەڵامی بدەمەوە.
♦️ لە وەڵامدا دەڵێم:
ئەو شیعرەی ئەو کچە بەشێکی دەخوێنێتەوە، لە نوسینی سەبری بۆتانیە و ناونیشانی هۆنراوەکەش بریتیە لە (دی گەل یەزدان) واتە (لەگەڵ خودا) و بە زاراوەی کرمانجی نوسراوە.
هۆنراوەکە درێژە و لێرە لە چەند خاڵێکدا چەند بەشێکی دەخەمە ڕوو کە بە ئاشکرا سوکایەتی تێدایە بەرامبەر بە ئاینی پیرۆزی ئیسلام.
♦️ یەکەم: وەسفکردنی ئایەتەکانی قورئان بە ڕەش و خراپە:
ئەمەش لەو بەشەی هۆنراوەکەدا دەردەکەوێت، کە دەڵێت: (بە ئایەتێ ئەنفالێ ڕەش)
ئەمەش وەسفکردنی ئایەتەکانی سورەتی ئەنفالە بە ڕەش و خراپە.
♦️ دووەم: سوکایەتی کردن بە پێغەمبەری ئیسلام (صلى الله عليه وسلم) بە بەراوردکردنی بە هیتلەر:
ئەمەش لەو بەشەی کە دەڵێت: (موحەمەد ژی کرد هیتلەر)
ئەمەش بەراوردکردنی پێغەمبەرە ﷺ بە هیتلەر، بێگومان ئەمەش کوفری ڕوون و ئاشکرایە.
♦️ سێیەم: گومانکردن لە خوا و ئایین:
ئەمەش لەو بەشە دەردەکەوێت کە دەڵێت: (ئەڤ دین ئەگەر دینێ تەیە / کێ کرد هەڤالێ خوێنمژان؟)
واتە: (ئەگەر ئەم ئایینە ئایینی تۆیە (واتە ئەی خوا) / کێ کردی بە هاوڕێی خوێنڕێژەکان؟)
ئەمەش بریتیە لە تۆمەتبارکردنی خوا بە بەرپرسیاریەتی لە کوشتن و ستەم، وە گوماندرووستکردنە لە دادپەروەری و حیکمەتی خوا و دینی ئیسلام.
♦️ چوارەم: تۆمەتبارکردنی مزگەوتەکان و فەتوای زانایان؛
ئەمەش لەو بەشەیە دەردەکەوێت کە دەڵێت: (بە فەتوای میزگەفتێ تە / لە خوێنێ خۆ دەگەڤیزم)
واتە: (بە فەتوای مزگەوتەکەت / لە خوێنی خۆم مەلە دەکەم).
ئەمەش تۆمەتبارکردنی مزگەوتەکان بە دەرکردنی فەتوا بۆ کوشتن، وە بەستنەوەی ماڵی خوایە بە ستەم و خوێنڕشتن.
♦️ پێنجەم: وەسفکردنی موسڵمانان بە خەسڵەتی خراپ و نەرێنی:
ئەمەش لەو بەشەی کە دەڵێت: (ئەوان موسلمانێن قەشمەر).
وە لەو بەشەش کە دەڵێت: (هەموو دزّن، مرۆڤکوژن) واتە: (هەموویان دزن، مرۆڤ کوژن)
ئەمەش بەڕوونی گشتگیرکردنی تۆمەتە بەسەر موسڵمانان و وەسفکردنیانە بە کوشتن و دزی بە بە شێوەیەکی گشتی.
♦️ شەشەم: گاڵتەجاڕی بە سڵاوتاندان لەسەر پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم):
ئەمەش لەو بەشەی کە دەڵێت: (من دەکوژن، هەم دەبێژن / سەلەوات لە سەر پێغەمبەر)
واتە: (من دەکوژن و لە هەمان کات دەڵێن / سڵاوات لەسەر پێغەمبەر).
ئەمەش بەڕوونی گاڵتەجاڕی بە سڵاواتدان لەسەر پێغەمبەر ﷺ، وە بەستنەوەی سڵاواتە بە دووڕوویی و کوشتن.
♦️ حەوتەم: تۆمەتبارکردنی ئیسلام بە ستەمی مێژوویی:
ئەمەش لەو بەشە دەردەکەوێت کە دەڵێت: (کە ئیسلام هاتە مەیدانێ / خزر و هێزێ خۆ من دانێ).
واتە: (کاتێک ئیسلام هاتە مەیدان / هێز و توانای خۆمم پێدا)
(من بە خوێنێ خۆ مەزن کرد / وێ ئەز خستە لە زیندانێ).
واتە: (من بە خوێنی خۆم گەورەم کرد / پاشان ئیسلام خستمیە ناو زیندان).
ئەمەش زۆر بەڕوونی تۆمەتبارکردنی ئیسلامە بە خیانەتکردن لە ئەوانەی کە یارمەتی ئیسلامیان داوە و کاریان بۆ سەرخستنی کردووە.
♦️ هەشتەم: تۆمەتبارکردنی ئایین بە ستەم و نادادپەروەری:
ئەمەش لەو بەشەی کە دەڵێت: (ڕومەتێ من پەرچقاندن / دین لە دەردێ من نەپرسێ) واتە: (ناموسی منیان پارچەپارچە کرد / ئایین پرسیاری لە ئازاری من نەکرد).
ئەمەش زۆر بەڕوونی تۆمەتبارکردنی ئایینی ئیسلامە بە نادادپەروەری.
♦️ نۆیەم: ڕەتکردنەوەی مزگەوتەکان و سوکایەتی پێکردنیان:
ئەمەش لەو بەشەی کە دەڵێت:(میزگەفتا من نە یا منە) واتە: (مزگەوتەکەم هی من نییە)
وە لەو بەشەشی کە دەڵێت: (تف لە کوردێ بێژیت بێلا / ئەو نە ژ منە، ئەو بیژی یە) واتە:(تف لەسەر کوردێک کە نوێژ دەکات / ئەو هی من نییە، ئەو بیانییە).
ئەمەش زۆر بەڕوونی ڕەتکردنەوەی مزگەوتەکان و وەسفکردنیان بەوەی کە هی کوردی نین، وە سووکایەتیپێکردنی ڕوونە بە مسوڵمانانی کوردی نوێژخوێن.
♦️ دەیەم: درۆکردن بەدەم مێژووی ئیسلام و کوردەوە:
ئەمەش لەو بەشەی کە دەڵێت:
(ئەز هەزار و چوارسەد ساڵە/ لە وڵاتی من ئەنفالە. سەر و ماڵ و ناموسی من/ لە دوژمنێ من حەڵاڵە).
واتە( من هەزار و چوارسەد ساڵە/ لە وڵاتەکەم ئەنفالە. سەر و ماڵ و ناموسی من/ لە دوژمنەکەم حەڵاڵە).
لێرە دەڵێت بەدرێژایی میژووی ئیسلام کورد ئەنفال کراوە و سەر و ماڵ و ناموسی حەڵاڵکراوە.
ئەمەش درۆیەکی شاخدارە و میلەتی کورد بە ئاشتی مسوڵمان بووە، بەدرێژایی مێژوو وەکو نەتەوەکانی تر ژیاون لەژێر حوکمڕانی ئیسلامدا و مامەڵەی مسوڵمانانیان لەگەڵدا
Repost from 📚تەفسيری ئاستی③ 📚
https://t.me/MXTASAR_TAFSIR?livestream=a8a2f10df50dd7ecc5
⛔فەرموو بۆ وانەی تەفسیر ⛔
سەعاتێک (05: 08)
Repost from 📚تەفسيری ئاستی④📚
https://t.me/tafser_tadabur?livestream=9b7873a704f3ae767e
⛔فەرموو بۆ وانەی تەفسیر ⛔
سەعاتێک (50: 07)
Repost from 📚تەفسيری ئاستی③ 📚
https://t.me/MXTASAR_TAFSIR?livestream=5f3914db3f5b36a1e6
⛔فەرموو بۆ وانەی تەفسیر ⛔
سەعاتێک (20: 08)
Repost from 📚تەفسيری ئاستی③ 📚
🎉مژدە مژدە 🎉
لەژێر ناونیشانی ئەنجامدانی 10 خەتمە لەمانگی پیرۆزی ڕەمەزان
کەناڵی (لەگەڵ قورئان)
هەڵدەستێت بە ڕاگەیاندنی پڕۆژەیەکی تەواو ناوازەو جیاواز تایبەت بەخوشکان
🥀لەمانگی پیرۆزی ڕەمەزان 🥀
ووردەکاری پڕۆژەکە👇👇👇👇
لەم پڕۆژەیەدا بەفەضل و یارمەتی خوای گەورە دە خەتمە ئەنجام ئەدرێت لەتەواوی مانگەکە واتە لەسێ ڕۆژ جارێک خەتمەیەک ئەکرێ
بەشێوەیەک ڕۆژانە واجب بۆ خوشکان دائەنرێت و ئەبێ واجبەکانیان بنێرن و بەدانانی جەدوەل و سەرپەرشتی تەواو ئەکرێن و لەهەبوونی هەر کێشەیەک
لەکۆتایی پڕۆژەکەش ڕێزلێنان بەگشت بەژداربووان ئەبەخشین
مەرجەکانی بەشداریکردن
👇👇👇👇👇👇👇👇👇👇👇
1) تەنها بۆ خوشکانە
2) تەمەن دیاریکراو نیە
3)بۆ ئەو خوشکانەشی ناتوانن قورئان بخوێننەوە بە گوێرتن لە قورئان ئەتوانن بەشدار بن
4) ناونوسین سنوردارە
5)پێویستە بەشداربوو بەردەوام بیت لەگەڵمان
خوشکانی قەدرگرانم بەڕاستی هەلێکی زێڕینە و لەدەست خۆتانی مەدەن و بۆ هاوڕێکانیشتانی بنێرن
فيقول النبي صلى الله عليه وسلم: "من دل على خير، فله أجر فاعله" رواه مسلم
بۆناونوسین ناوی سیانی خۆتان بۆ ئەم تیلیگرامە بنێرن دوای ناونوسین داخڵی چەناڵ ئەکرێن👇👇👇
@lagal_quran12
Repost from 📚تەفسيری ئاستی③ 📚
https://t.me/MXTASAR_TAFSIR?livestream=585cee9485fe44f807
⛔فەرموو بۆ وانەی تەفسیر ⛔
سەعاتێک (20: 08)
Repost from 📚تەفسيری ئاستی④📚
https://t.me/tafser_tadabur?livestream=4f98ca74479b8726fb
⛔فەرموو بۆ وانەی تەفسیر ⛔
سەعاتێک (35: 07)
Repost from 📚تەفسيری ئاستی④📚
⛔ئاگاداری ⛔
سەعاتێک دوای نوێژی عیشا
تەدەبوری سوڕەتی (البقرة)مان هەیە
ئایەتی (01- 286)
(ٳن شاء الله)ڕاستەوخۆ لەو کەناڵەی تیلیگڕام: https://t.me/MXTASAR_TAFSIR
Repost from هاوڕێیانی قورئان
⛔ئاگاداری ⛔
دوای نوێژی عیشا
تەدەبوری سوڕەتی (الملك)مان هەیە
ئایەتی (01 - 30)
(ٳن شاء الله)ڕاستەوخۆ لەو کەناڵەی تیلیگڕام: https://t.me/hawreyne_qoran
Repost from 📚تەفسيری ئاستی③ 📚
https://t.me/MXTASAR_TAFSIR?livestream=dcef5c2e265b88152e
⛔فەرموو بۆ وانەی تەفسیر ⛔
سەعاتێک (50: 07)
Repost from 📚تەفسيری ئاستی③ 📚
⛔ئاگاداری ⛔
سەعاتێک دوای نوێژی عیشا
تەفسیری سوڕەتی (الٲحزاب)مان هەیە
ئایەتی (01- 73)
(ٳن شاء الله)ڕاستەوخۆ لەو کەناڵەی تیلیگڕام: https://t.me/MXTASAR_TAFSIR
Repost from 📚تەفسيری ئاستی③ 📚
https://t.me/MXTASAR_TAFSIR?livestream=8190e897e573eb98c0
⛔فەرموو بۆ وانەی تەفسیر ⛔
سەعاتێک (35: 07)
Repost from 📚تەفسيری ئاستی③ 📚
⛔ئاگاداری ⛔
سەعاتێک دوای نوێژی عیشا
تەفسیری سوڕەتی (الٲحزاب)مان هەیە
ئایەتی (71- 72)
(ٳن شاء الله)ڕاستەوخۆ لەو کەناڵەی تیلیگڕام: https://t.me/MXTASAR_TAFSIR
