en
Feedback
﮼تاسیان🕯️𓏺

﮼تاسیان🕯️𓏺

Open in Telegram

ِبرین بە برین خۆمم درووستکرد.

Show more
The country is not specifiedMusic26 304
1 324
Subscribers
No data24 hours
No data7 days
No data30 days
Posts Archive
من دەزانم ، هیچکەس ناتوانێت تا ئەوسەر لەگەڵمدابێت، من خۆم هەمووشتەکانم لەبەرچاوە، لەبەرچاومە تەنها دەمێنم.

گۆرانیەکـ بەسە بۆ ئەوەی تێبگەیت،کە ناتوانیت و قودرەتی ئەوەت نییە بۆ ئەبەدیی لە ھیچ کام لە ئازارەکانت ڕابکەیت،لەرەی دەنگ و گۆرانیەکـ بەسە بۆ ئەوەی پێت بڵێت:ھەندێک کات تۆ لەگەڵ ھیچ شتێکی ئەم دونیایە ناتوانیت کۆببیتەوە،ھەموو کۆبونەوەیەکیش تەنھاییە.

ژیان بریتیە لە ئافراندنی ئومێد لە نائومێدییەوە. "یەشار کەمال"

مافی بەدەست هێنانەوەی ئەو شتانەت نیە کە دوای دابڕان دوورکەوتیتەوە لێیان پاشان نرخت زانییوە، باجی درەنگ بەئاگاهاتنەوەت لە بە نرخی شتەکان ئەوەیە کە دەبینی دەڕۆن و هەرگیز نایانبینیتەوە..

مرۆڤ تا نەزانێت بۆ تەنهایە نازانێت بۆ دەژیت.

ئەگەر شازادەترین ئادەم کوژی، شەڕانگێزترین ڕۆحی ناو ئەم بایەم، سەیرکە دوای ئەشق بوومەتە چ کیمیاگەرێک» -بەختیار عەلی.🌻

-
-

••••
••••

ژیان لە سروشتی خۆیدا بریتییە لە خواستێکی بەردەوام و بێ ئامانج، چونکە هەموو ویستەکان کاتێک دەگەنە ئامانج، دووبارە برسی و تینوو دەبنەوە بۆ خواستێکی تر. ئەمە چەرخەیەکی بێ کۆتایی لە ئازار و مەیل و نائومێدییە، کە تەنها مردن دەتوانێت کۆتایی پێ بهێنێت. مرۆڤ هەمیشە لە نێوان دوو بارودۆخدا دەژی: یان برسیەتی و ئارەزووکردن، یان بێزاری و خەمۆکی. ئازارەکانی ژیان بەردەوام لە چاوەڕوانیدایە، هەر کاتێک خواستێک بەدی دەهێنرێت، خواستێکی دیکە سەرهەڵدەدات.

مرۆڤ خراپترین بەڵا بوو کە بەسەر مرۆڤایەتیدا هات. جاسپەر

چ شەوێکی جوانە بۆ ھەڵھاتن. ھەڵھاتن لە ھەمووشتێک، لە خۆت، لە واقع، لە ڕابردوو، لە داھاتوو... ھەڵھاتن لەم فەوزایە ھەڵھاتن لە ھەمووشتێک، ئەم شەوە بۆ ھەمووشتێک گونجاوە، بەڵام بۆ ھەڵھاتن و ون بوون، گونجاوتر.

زۆر جار شتەکان زۆر بە جوانی داهاتووەکەی دیارە ، بەڵام ڕاستەوانەی دڵ و ئەقڵ کوێرانە بە دوای شتەکاندا دەڕۆین خۆمان دەدەینە دەست چارەنووسێکی نادیار ئەوەشی لە کۆتاییدا دەمێنێتەوە تەنها گۆشەگیر بوونە لە چوارچێوەی دوو دیواردا و خۆمان گەمژە دەکەین بەوەی هێشتا درەنگ نەبووە دەکرێت دووبارە دەستپێبکەینەوە.

ئەگەر یەک رۆژ من تۆم نەبێت ئەو حاڵەی کە ئەمبێت (تاسیان)ە!

لە جوانی بوونتەوە چی ناشیرينی دونيايە بە قەشەنگی دەبينم|🌻

پێکەنین لەگەڵ تۆ لە ڕۆحەوەیە.

من باوەڕم وایە کە بەتاڵی وێرانکارییە، ڕۆژێک کە بەهۆی سەرقاڵییەوە ئازار دەچێژیت باشترە لە ڕۆژێک کە بەهۆی بێتواناییەوە توڕەیت.

باشە لەبەرچی ئەوەی مرۆڤ بە نووسین دەری دەبڕێت، گەمژانەترە لەوەی لە مێشکیدا ماوەتەوە؟ من پتر لە جارێک هەستم بەم گەمژە بوونەی خۆم کردووە لە نووسینەکانمدا. - ڕۆمانی هەرزەکار دۆستۆیڤسکی.

" ھەموو کێشەکانی ناخت ھۆکارەکەی ئەوەیە وەک گەمژە خۆت نیشاندا کاتێک تێ ئەگەشتیت ، لەکاتی دڵتەنگیا پێ ئەکەنیت ، بێدەنگیت ھەڵبژارد لەو کاتەی پێویست بوو قسە بکەیت.

مـن نامـەوێـت کەس بەتـەواوی لێـم تێبگات ، دەمـەوێت بـەژیاندا بڕۆم بەبێ ئەوەی کەس بمناسێت، کوێرەوەری خەڵکی تر بەرامبەر من ئاوات و ئازادی منە.

هیچکات بەسەرتدا هاتوە بچیتەوە هەمان شوێن بەڵام هەمان شوێن نەبێت، هەمان گۆرانی هەمان گۆرانی نەبێت، هەمان بێدەنگی هەمان بێدەنگی نەبێت، ئەسڵەن بە خەیاڵیشتدا دەهات هەمان مرۆڤ چیدی هەمان مرۆڤ نەبێت!؟