﮼تاسیان🕯️𓏺
Open in Telegram
1 324
Subscribers
No data24 hours
No data7 days
No data30 days
Posts Archive
1 324
هەندێک جار کەسانێک لە ناکاو دێنە ناو ژیانتەوە کە خۆشت نازانێ چۆن هاتوون، کەسانێک هەیە کە بە کەمترین کات زۆرترین خۆشەویستی لە دڵی تۆ ئەبەن، کەسەکانی دەورت بیر ئەبەن چەنێکیش نزیکیان بوبی، هەمان ئەو کەسە فکرت و هۆشت و دڵت بۆ لای خۆی ئەبا، ئیتر وات لێدێ غەیری ئەو قسەی کەست بۆ گرنگ نیە، گوێ لە دەنگی کەسی تر ناگری .
1 324
لە دڵی خۆیدا پرسی «کامیان دەبێت سەختتر بێت، ئەوەی هیچ کەس خۆشی نەوێیت، یان بەم جۆرە خۆشەویست بیت؟». بیریکردەوە ئەگەر دکتۆر خۆشی نەویستبایە، ئێستا کەسێکی ئازاد دەبوو. مرۆڤ ئازاد بێت بێئەوەی کەس خۆشیبوێت، هەزار جار لەوە باشترە خۆشەویست بێت، بێئەوەی ئازاد بێت ... سەری خستە سەر مێزەکە و لە دڵی خۆیدا گووتی «لە نێوان خۆشەویستی و ئازادیدا بێگومان ئازادیم دەوێت، خۆشەویستی سوودی چییە ئەگەر وەک قفڵی زیندان وابێت».
نووسەر: بەختیار عەلی.
لە زاری: نەغەدە ماردینی
کتێب:کەشتیی فریشتەکان.
1 324
لەتۆپی پێدا یاسایەکی نوێ هاتووە، کە جگە لە نێوانی دوو گێمەکە، دوو پشووی کورتی دیکەش زیادکراوە، لەو دوو پشووە کورتە یاریزانەکان دێن و هەڵە و ڕێنماییەکان بەخێرایی دەڵێن و دەستپێدەکەنەوە.
دەکرێ ژیانیش؛ شتێکی وەهای تێدابوایە، چەند ساڵی جارێک جیلەکەی خۆت کۆببنەوە، هەرکێیەک لەناو پاس ناسیت، هەرکێیەک لەقوتابخانە، ئەوەی لەبازاڕ، لە کرێکاری، هەرکێیەک و هەرکێیەک کە یەکتان ناسیوە، کۆمەڵێک کۆوەبن، بەیەکدی بڵێن: بزانە دەستاڕی ژیان چۆن هەموومانی هاڕیی؟
ڕەنگە هێشتا لەوکاتەشدا چاو بۆهەندێ کەس بگێڕیت، داخی گران نەمابن، ڕەنگە مردبن و بووبنە تەپووتۆز، ڕەنگیشە لەسووچێکدا دیلکرابن، خۆ ڕەنگیشە یاخی بووبێتن و وەک نەورەسەکەی ڕێچارد باخ خەریکی پەرواز و فڕینی خۆیان بن، دواجار هەمووان دەستی لەملی یەک بکەن و بەخێرایی دەست بەژیان بکەنەوە و ماوە ماوە دیسانەوە بێنەوە برینەکان بەیەک نیشاندەن.
ئەم نووسینەم ناونیشانی نییە بەس دەکرێ ناوی لێبنێم؛ (کوان ئەو جیلە بۆ فەوتان؟)
بۆ هەموو شت دەمرن جگە لەبرینەکان کە هەر نەمرن؟
1 324
هەندێک جار خۆنەویستانە کەسێکت دێتەوە یاد!
ناشتەوێت بێتەوە یادت ها بەڵام دێتەوە یادت،
ئێستا خۆشیشت ناوێت، بەڵام هەر دێتەوە یادت!
شتێکی، بزەیەکی، قسەیەکی، جوڵەیەکی، چوزانم دەردێکی دێتەوە یادت!
گرنگ نیە چەندە کەسێکی بەهێزبیت و بڵێی من باکم بەکەس نیە و
هەر خۆمم لەلا گرنگە و چوزانم،
پف!. دێتەوە یادت ئەو یادەوەریەکی کۆنە،
تەپوتۆزی لێنیشتووە و وادەزانیت ئیتر لەبیرت کردووە،
بەڵام ڕۆژێک بە ڕاچەڵەکینێك تەپوتۆزی ئەو یادەوەریە مێشکت داگیر دەکەن ئەگەر بۆ چرکەساتێکی کەمیش بێت!
1 324
بەدبەختی لێرەدا بوو کە نۆکەرەکانی خۆم لە خەڵکانی تر خراپتریان بەسەر هێنام، دەتگووت دوژمنی خوێنی خۆیان وەگیر کەوتوە.
1 324
هەمیشە شتێک دەمێنێتەوە، کە نایەوێ بە هیچ جۆرێک لە مێشکت بێتە دەرەوە و بۆ هەتا هەتایە هەر لەگەڵ تۆدا دەمێنێتەوە! دەمریت و ناتوانی بۆ کەسێکی دیکەی بگێڕیتەوە.
ڕۆمانی: گەمژە
[فیۆدۆر دۆستۆیڤسکی]
1 324
دۆستۆیڤسکی لە (تاوان و سزا) کاتێک لە زاری یەکێک لە پاڵەوانی ڕۆمانەکەیەوە دەڵێت...”دەزانی نۆستالژیا چییە..؟
«نۆستالژیا ئەو کاتەیە، کە جەستە ناتوانێت بڕوات بۆ ئەو شوێنەی کە ڕۆح بۆی دەڕوات.
1 324
دونیا هەمیشە بەو جۆرە نابێت کە ئەتەوێت،هەندێک جار دەبێ دڵ بەردەیو دڵ ببسێنی،ئەبێ قبوڵی بکەی ئەوەی کە ڕووی داوە، ئەبێ لەگەڵ شەپۆلەکانی ڕۆژگار هەماهەنگ بیت، نەک بە پێچەوانەوە.
1 324
لە دوونیادا هیچ شتێک وەک ئازایی و نائومێدی لەیەکترەوە نزیک نین… تێدەگەیت؟ مرۆڤی ئازا کەسێکی نائومێدە.
1 324
یاسایەکی فیزیا هەیە کە دەڵێت: ڕووناکی شەپۆلێکە بەڵام تاریکی نەبوونی ڕووناکیە واتا هیچ شتێک بوونی نیە بەناوی تاریکی بەڵکو نەبووی ڕووناکیە.
