﮼تاسیان🕯️𓏺
Open in Telegram
1 324
Subscribers
No data24 hours
No data7 days
No data30 days
Posts Archive
1 324
نهێنییەک:
ژن تا دڵی داگیر نەکەیت نابێت بە هی تۆ..
ژن بۆی گرنگ نییە لە چ تەمەنێکدایت،بۆی گرنگە چەن ئاشقیت..
وە هەروەها ئەوەش بزانە: گێلە ئەو پیاوەی لە ناو دڵی ژنێکدا نییە و لە باوەشیایەتی.
1 324
مرۆڤ تا گوێ لە هەندێ گۆرانی نەگرێ تێناگات خۆی چ دڵێکی غەمگینی هەیە.
-بەختیار عەلی| داگیرکردنی تاریکی.
1 324
پێیگووت«پروشە، ڕاستیەکی قوڵ لە ژیاندا هەیە دەبێت بیزانیت ، مرۆڤ گەر بیەوێت لەگەڵ دونیادا ڕاستگۆبێت دەبێت بێدەنگی قبوڵبکات، کێشەی هەرە گەورەی مرۆڤەکان ئەوەیە کە هیچی ئەوتۆیان لەگەڵ یەکدا نییە بیڵێن، من وا تێدەگەم زۆربەی ئەو شتانەی مرۆڤ ئەنجامیان دەدا هەر بۆ ئەوەیە لە بێدەنگی ڕابکات، (سیاسەت و جەنگ و خۆشەویستی )هەموو پەیوەندیان بە پێویستی مرۆڤەوە هەیە بۆ هەڵهاتن لە بێدەنگی…
-بەختیار عەلی (کۆشکی باڵندە غەمگینەکان).
1 324
لەناوەڕاستی دێڕی نامەکەیدا کە باسی ڕۆژەکانی بۆ دەکرد لەناکاو کەوانەیەکی کردەوەو وتی:«ئەگەر بێتو ئەمجارە بتبینمەوە لەباوەشت دەکەم و بۆ ماوەی دوو ڕۆژ دەگریەم، ڕۆژێکیان بۆ خۆم و ڕۆژێکیان بۆ تۆ.
1 324
« زۆر جار ماڵئاوایی لە نێوان دوو کەسەوە هاوبەشی پێ دەکرێت بەڵام یەکێکیان بۆ تاهەتایە ئەڕوا یەکێکی دیکەیان برینی ماڵئاوایەکەی بۆ ئەمێنێتەوەو لە دوا وشەکانی گیرئەخوات.
1 324
ڕەنگە هێشتا خۆشم بوێیت ، بەڵام چیتر تۆ شایەنی ئەوە نیت شەڕت بۆ بکەم ، ئەم قسانە کەسێک پێتەڵێت کە ڕۆژانێک ئامادە بوو هەموو شتێکت بۆ بکات ، پشتی لە هەمووان کرد بۆ ئەوەی لە تەنیشت تۆوە بێت ، دڵی هەمووانی لەخۆی ئەرەنجاند لەبەر خاتری بوونی تۆ ! تەنها بۆ ئەوەی تۆ دڵخۆش بیت ، ڕەنگە هێشتا بیرت لێ بکەمەوە ، بەڵام هیچکات ناتوانم ئەو ئازارە لەبیر بکەم کە تۆ پێتداوم ، وە هیچ کام لەمانەش لەبەر غرورم نییە ، «تەنها من تۆم ناوێت »”
لەبەر ئەوەی وەک پێشتر هەست بە کەمی خۆم نەکەم ، من گەیشتومەتە ئاستێک کە نە تۆم قبوڵە و نە هیچ کەسێکی کەش وە هۆکاری هەموو ئەمانەش هەر تۆی..!
1 324
⠀
هەردووکیان وایان پێوتم.
ئەبوو لە نێوان هۆنراوە و
ئەو ژنەدا
من یەکێکیان هەڵبژێرم!
بە شێعرم وت من ناچارم
هەر ئەو ژنە هەڵبژێرم و
بۆ لەمەو دوا تۆ نانووسم!
شیعر ڕۆیشت و ژن مایەوە.
بەڵام وەختێ کە ئەو شۆخە
هاتە ناو ژووری دیدەوە
بەرامبەر ڕۆحم ڕاوەستا
بەبێ ئەوەی پێ بزانێ
خۆیشی بووبوو بە قەسیدە
|شێرکۆ بێکەس
1 324
ئینسان ھەمیشە وا ھەست دەکا تەنیایە و دەوروبەریشی لەگەڵ یەکتردا لەیل و مەجنونن
بەڵام لە ڕاستیدا بەم شێوەیە نییە، بە شێوەیەکی ئاسایی مرۆڤەکان یەکتریان زۆر خۆشناوێت، دەربارەی ھاوڕێکانیشمان ھەر بەم شێوەیەیە، ھەندێک کات لە پێخەفەکەمدا ڕادەکشێم و ھەوڵ دەدەم تێبگەم بەڕاستی کام لە ھاوڕێکانم بۆم گرنگن و ھەمیشە بە یەک دەرەنجام دەگەم؛ ھیچ کامیان.
ھەمیشە وا بیرم دەکردەوە ئەو ھاوڕێیانەی ئێستا ھەمن جۆرێک لە سەرگەرمین و ھاوڕێ ڕاستەقینەکانم دواتر دەردەکەون
بەڵام نا، ھەر ئەمانە ھاوڕێ ڕاستەقینەکانمن.
1 324
ئەوڕۆ جاری دووەمە لەو کتێبفرۆشییەی ئەو هاوڕێیەمدا دەبمە کتێبفرۆش.
ئەوە لەچاکەی خۆیەتی کە باوەڕی بەمنە و لێم ڕادەبینێت،
بەس هەرگیز ئەو باوەڕو خۆشویستنو شتە مانای ئەوە نیە کە ئەوڕۆ بە کەیفی خۆم کتێبی لێ نەدزم.
هەرچەند دووجار گوتی بەکەیفی خۆت چی دەکەی بکە هەرکەی کردتەوە و داتخست بە دڵی خۆت.
بەس هێشتان مانای ئەوە نیە من کتێبی لێ نەدزم.
پەندێک هەیە دەڵێ: مرۆڤی ژیر لەکونێکدا دوو جار مار پێوەی نادا.
من جارەکەی تر کە باشم نەدزی ئەوە ژیر نەبووم، بەڵام ئەمجارە هەینییەکی ڕەش و تەموومژاوی لەمێژووی خۆمدا تۆمار دەکەم بۆ هەتا هەتایە هههه.
-تیانووس.
