en
Feedback
باۆکــی ئیلێاس

باۆکــی ئیلێاس

Open in Telegram
521
Subscribers
No data24 hours
No data7 days
-230 days
Posts Archive
#جــۆرەکانــی_نــەفــــس: ☟☟☟☟☟☟☟ لێکۆڵەرەکانی ئەهلی عیلم بڕیاریان داوە کە نەفس یەکێکە، بەڵام چەند جۆرێکی هەیە و بە پێی هەر سیفەتێک بە ناوێک بانگ دەکرێت. لەسەر ئەم بنەمایەش، ئاماژەیان بەوە داوە کە نەفس بە پێی سیفەتەکانی سێ جۆرە، ئەوانیش:☟☟☟☟☟☟☟ 1_ النَّفْسُ الأَمَّارَةُ: قال️ الــــلّٰــــه تعالــــیٰ : ﴿إِنَّ النَّفْسَ لَأَمَّارَةٌ بِالسُّوءِ إِلَّا مَا رَحِمَ رَبِّي﴾ [يُوسُف: ٥٣]. نەفسی ئەمارە، ئەمەش ئەو نەفسەیە کە فەرمان بە خاوەنەکەی دەکات بە خراپە و بەرەو چێژ و ئارەزووەکان ڕایدەکێشێت، بێ ئەوەی گوێ بداتە ئەو ڕێگایەی کە ئەم ئارەزوو و چێژانەی پێ بەدەست دێنێت، جا حــەرام بێت یان حــەڵاڵ، ئەو نەفسەیە کە خاوەنەکەی بانگهێشت دەکات بۆ هەموو خراپەیەک، و تاوانەکانی پێ خۆشەو سەرچاوەی خوو و ڕەوشتە ناپەسەندەکانە. 2_ النَّفْسُ اللَّوَّامَةُ: سەبارەت بە نەفسی لەوامە، کە الــــلّٰــــه تعالــــیٰ سوێندی پێ خواردووە لە فەرمایشتی خۆی دا: ﴿وَلَا أُقْسِمُ بِالنَّفْسِ اللَّوَّامَةِ﴾ [القِيَامَة: ٢] ،لەسەر ئەمە جیاوازییان هەبووە، کۆمەڵێک وتوویانە: ئەو نەفسەیە کە لەسەر یەک حاڵ نەمێنێتەوە، تایبەتمەندییەکەی ئەوەیە کە خاوەنەکەی سەرزەنشت دەکات لەسەر گوناهەکانی و هانی دەدات بۆ گەڕانەوە بۆ لای️ الــــلّٰــــه عز وجل، هەرچەندە جاروبار تووشی غەفڵەت و سەرپێچیش دەبێت، بە واتایەکی تر، نەفسی لەوامە نەفسێکە لە نێوان خراپە و چاکە دا لە جووڵە دایەو بەردەوام خۆی تاوانبار دەکات لەسەر هەڵەکانی. قَالَ الحَسَنُ البَصْرِيُّ : {وَلَا أُقْسِمُ بِالنَّفْسِ اللَّوَّامَةِ} [القيامة: ٢] قَالَ:لَا يُلْقَى الْمُؤْمِنُ إِلَّا يُعَاتِبُ نَفْسَهُ مَاذَا أَرَدْتُ بِكَلِمَتِي مَاذَا أَرَدْتُ بِأَكْلَتِي مَاذَا أَرَدْتُ بِشَرْبَتِي وَالْعَاجِزُ يَمْضِي قُدُمًا لَا يُعَاتِبُ نَفْسَهُ. [محاسبة النفس لإبن أبي الدنیا] الحسن دەربارەی { وَلَاۤ أُقۡسِمُ بِٱلنَّفۡسِ ٱللَّوَّامَةِ } [القيامة:٢] ئەڵێت: ئیماندار ناگات بە نەفسی ئیللا لۆمەی دەکات؛ مەبەستم لەم قسەیەم چی بوو ؟ مەبەستم لەم خواردنەم چی بوو ؟ مەبەستم لەم خواردنەوەم چی بوو ؟ مایەپووچ دەڕوات و لۆمەی نەفسی ناکات. کۆمەڵێکیش گوتیان: بەڵکو ئەم سەرزەنشتکردنە لە ڕۆژی دوایی دایە، چونکە هەموو کەسێک نەفسی خۆی سەرزەنشت دەکات، ئەگەر خراپەکار بێت لەسەر خراپەکەی، وە ئەگەر چاکەکار بێت لەسەر کەمتەرخەمییەکەی. ئەم وتانە هەموویان ڕاستن و هیچ خیلافێکیان تێدا نییە، چونکە نەفس بە هەموو ئەمانە وەسف کراوە، و بە پێی ئەمانەش ناو نراوە لەوامە (سەرکۆنەکەر).. 3_ النَّفْسُ المُطْمَئِنَّةُ: قال️ الــــلّٰــــه تعالــــیٰ: ﴿يَا أَيَّتُهَا النَّفْسُ المُطْمَئِنَّةُ ارْجِعِي إِلَى رَبِّكِ رَاضِيَةً مَرْضِيَّةً﴾ [الفَجْر: ٢٧-٢٨]. وقال ️الــــلّٰــــه تعالــــیٰ: ﴿الَّذِينَ آمَنُوا وَتَطْمَئِنُّ قُلُوبُهُمْ بِذِكْرِ اللهِ أَلَا بِذِكْرِ اللهِ تَطْمَئِنُّ القُلُوبُ﴾[الرعد : ٢٨] ئەو نەفسەیە کە ئارام و هێمن بووەتەوە بە یادی️ الــــلّٰــــه‌و بەندایەتی کردنی، و دڵنیا بووە لە پەروەردگاری، ئەم نەفسە بە تەواوی ڕازییە بە قەزا و قەدەر و بڕیارەکانی️ الــــلّٰــــه عز وجل، و متمانەی تەواوی بە️ الــــلّٰــــه عز وجل هەیە لە هەموو کاروبارەکانی دا، خاوەنی ئەم نەفسە لە ناوەوەیدا هەست بە ئاسوودەیی و ئارامیەکی قوڵ دەکات، وه بە دوورە لە دوو دڵی و دڵە ڕاوکێ، چونکە دڵی بە تەواوی بەستراوەتەوە بە الــــلّٰــــه تعالــــیٰ و هەموو شتێکی تەسلیم بەو کردووە.

سليمان بن عیــســــیٰ دەڵێت: بەڕاستی پێم گەیشتووە کە لەسەر دەستی مــەهــدی تــابــوتــی پــەیــمــان و ئــارامــــی لە دەریاچەی طبرية دەردەهێنرێت، تاوەکو هەڵدەگیرێت و لە بيت المقدس لە نێوان دەستەکانی دا دادەنرێت، کاتێک جولەکەکان دەیبینن موسوڵمان دەبن کەمێکیان نەبێت، پاشان مــەهــدی دەمــرێت .
📚[الفتن لنعيم بن حماد المروزي/(1050)]

ابن عباس دەڵێت: تــابــوت و گــۆچــانــەکــەی موســــیٰ لە دەریاچەی طبرية ـن، وە ئەوان پێش هاتنی قیامەت دەردەهێنرێن .
📚[قصص الأنبياء لأبي إسحاق الثعلبي ص/(269)]

بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ الْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ، سوپاس و ستایش بۆ الله تعالی کە یارمەتیدەر بوو تا بتوانین ئەم بەرهەمە بخەینە بەردەستی ئێوەی خۆشەویست. هیوادارین ببێتە سەرچاوەیەکی بەسوود و جێگای دەستکەوتی علم و زانست بۆ خوێنەرانی ئازیز. • ناونیشانی کتێب: (زەوی گۆییە یان تەخت) •ناوەرۆک: (باسکردنی زەوی وە شێوەکەی). @abu_turab_alhanbaly

#ئــاگــادار_بــــن .. باســی بــورجــەکان کــوفــــرە، چونکە باس کردن و لاف لێدان و زانینی غــەیبە، غەیبیات و زانینــی غــەی
#ئــاگــادار_بــــن .. باســی بــورجــەکان کــوفــــرە، چونکە باس کردن و لاف لێدان و زانینی غــەیبە، غەیبیات و زانینــی غــەیــب تەنها  لە عیلم و زانستــی الــلّٰــه عزوجل دایە، هەر کەسێک ڕوی تــێ بکات و باوەڕی پــێ بێت و پشتی پــێ ببەستێت کــافــــرەو لە بازنەی ئیسلام چووەتە دەرەوە . ⛔  تــۆ نە دووپشکــی، نە نەهەنگــی، نە سەگــی .. تــۆ مــرۆڤــی مــرۆڤ، جگە لەوەی کە کافــرت دەکەن هەر بەوەشەوە ناوەستن ســوک و بــێ قیمەت و بێ ئەرزشت دەکەن .

سعيد بن جبير دەڵێت: فــیــرعــەون 400 ســەد ســاڵ فەرمانڕەوایی کرد، هەرگیز تووشــی برسێتی و تا و سەر ئێشە نەبووە، ئەگەر تامــی هەر یەک لەوانەی کردبایە ئەوا داوای خوایەتی نەدەکرد .
📚[مرآة الزمان لسبط ابن الجوزي ٥٤/٢]

وهب بن منبه الخراساني دەڵێت: گا و نەهەنگەکە (ـی ژێر زەوی) ئەو ئــاوەی کە لە زەویەوە دەڕژێتە خوارەوە قــووتــی دەدەن، کاتێک سکیان پڕ دەبێت ڕۆژی قیامــەت دێت .
📚[البدء والتاريخ للمطهر بن طاهر المقدسي ٤٩/٢]

عمرو بن ميمون دەڵێت: موســــیٰ و هــاڕون هەردووکیان لە بیبان مــردوون، هــاڕون پێش موســــیٰ مــرد، هەردووکیان چوونە دەرەوە بۆ بیبان بۆ هەندێک ئەشکەوت، هــاڕون مــرد و موســــیٰ ناشتی، دواتر موســــیٰ گەڕایەوە بۆ لای نەوەی إسرائيل، ئەوانیش ووتیان: هــاڕون چی بەسەر هات ؟ ووتــــی: مــرد ، ووتیان: درۆت کرد بەڵکو کوشتت چونکە ئێمه خۆشمان دەویست وە ئەو خۆشەویست بوو لە ناو نەوەی إسرائيل، موســــیٰ‌ ـش نزای لە پەروەردگاری کرد و گلەیی لەسەر ئەو شتانە کرد کە لەسەر دەستی نەوەی إسرائيل تووشی بووە، الــلّٰــه ـش نیگا و سرووشــی بۆ کرد کە لەگەڵیان بڕۆ بۆ شوێنی گۆڕەکەی، چونکە من دەینێرم تا ئاگاداریان بکاتەوە کە بە مــردن مردووە و تــۆ نەتکوشتووە، ووتــــی: ئینجا لەگەڵیان چووە سەر گۆڕی هــاڕون، بانگی کرد: ئەی هــاڕون ! سەری لەقاند و لە گۆڕەکەی هاتە دەرەوە، موســــیٰ ووتــــی: من تۆم کوشت ؟ ووتــــی: نەخێر بە الــلّٰــه، بەڵکو مــردم، ووتــــی: کەواتە بگەڕێوە ناو جێگاکەت، ئینجا ڕۆیشتن .
📚[تاريخ ابن جرير الطبري ٤٣٤/١]

ئامۆژگاریم بۆ خۆم و هەموو موسڵمانان و ئەهلی ئیمان ئەوەیە کە بگەڕێنەوە بۆ کتێبەکانی ئەهلی سونە وەکو کتێبەکانی: - السنة لعبد ال
ئامۆژگاریم بۆ خۆم و هەموو موسڵمانان و ئەهلی ئیمان ئەوەیە کە بگەڕێنەوە بۆ کتێبەکانی ئەهلی سونە وەکو کتێبەکانی: - السنة لعبد الله بن الإمام احمد - السنة لأبي بكر الخلال - السنة لحرب الکرماني - الشریعة للآجري - الإبانة الكبرى لإبن بطة ئیمانی ڕاست و دروست و بیروباوەڕی ئەهلی سونە لەناو ئەم کتێبانەدایە، بەڕاستی لەم سەردەمە پڕ فیتنە و جەهل و نەزانیەدا، سەلامەتی و ئیمانی پاك لەخوێندنەوەی ئەم کتێبانە دەدۆزیتەوە، بیروباوەڕ و ئیمانی خۆتان بە خوێندنەوی ئەم کتێبانە ڕاست بکەنەوە ئەی موسڵمانان، بەڕاستی بوونی ئەم کتێبانە گەورەترین نیعمەتن بۆ موسڵمان ئەگەر قەدری بزانن. السنة لعبد الله: https://t.me/alsunaabdula السنة للخلال: https://t.me/alsunaxalal

هیچ کات بە ڕوخسار و جوانی و زۆری عیبادەت و سیمای دینداری مەخەڵەتێ، بەڵکو تەماشا بکە بزانە کێ لەسەر سوننەتەو لانادات وە شوێن حــــەق کەوتوە وە شوێن رسول الــلّٰــه ـ صلی الــلّٰــه علیە وسلم و هاوەڵان و سەلەف کەوتوە جگە لەوە هیچ عیبادەتێك ســودی نیەو بێ بایەخە لای الــلّٰــه ﷻ. لای عبدالرحمانی کوڕی مەهدی باسی هەندێك لە ئەهلی بیدەع کرا لە زۆری الــلّٰــه‌پەرستی و عیبادەتیان. #فــەرمــووی: الــلّٰــه هیچ وەرناگرێت لەسەر قورئان و سونەت نەبێت. قال تعالــــیٰ: {ورهبانية ابتدعوها ما كتبناها عليهم}. جۆرێك عیبادەت و پەرستنیان دەکرد ئێمە وا لەسەرمان نەنوسیبوون. الــلّٰــه لەوانە وەرناگرێت، شوێن سوننەت بکەوە.
📚[الحلية ۹/۸)]
عــلــی کــوڕی أبــو خــالــد بە ئیمامی أحــمــدی ووت: ئەم پیاوەی هاوڕێم دەچێتە لای حارثی محاسبی ڕێگری لێ بکە بۆ ئەو کارە ئیمام توڕە بوو فــەرمــووی: مەچۆ لای، گومڕایە پیاوەکە وتــــی: ئەی باوکی عبدالــلّٰــه حەدیث دەگێڕێتەوە سەری کــز دەکات زوهــــدی پێوە دیارە و زۆر لە الــلّٰــه ترسە ئیمام أحــمــد فــەرمــووی: خــشــوع و نەرمیەکەی فــریــوت نەدات سەر داخستنی نەت خەڵەتێنێت ئەو پیاوێکی خراپە، هیچ ڕێزێکی نیە ئایا هەر کەس حەدیثی خوێندەوەو ئەهلی بیدەع بوو دادەنیشی لای ؟.
📚[طبقات الحنابلة (۱٤۹/۲)]
عــامــری کــوڕی عبدالــلّٰــه‌ی کــوڕی زوبەیر دەڵــێــت: هاتمە لای باوکم ووتی لەکوێ بویت ؟ ووتــــم: کەسانێکم دۆزیوەتەوە لەوان چاکترم نەدیوە تا ئێستا زیکری الــلّٰــه دەکەن تا لە هــۆش خۆیان دەچن لە ترسان باوکم ووتــــی: لایان دامەنیشە چیتر رسول الــلّٰــه ـ صلی الــلّٰــه علیه وسلم و ئەبو بەکر و عومەرم بینی قورئانیان دەخوێند ئاوایان لێ نەدەهات، پێت وایە ئەمانە زاهــیــدترو لە الــلّٰــه ترستر بن لەوان ؟! منیش وازم هێنا لێیان.
📚[الحلية (۱٦۷/۳)]
ئەوەش عەمری کوڕی عبید ناسراو بە عیبادەت و دونیا نەویستی و لە الــلّٰــه ترسانی بــەڵام ئــیــمــام بوو لە اعــتــزال زانایان دەستیان هەڵنەگرت لە زەم کردن  و خراپ باسکردنی بە هۆی عیبادەت و زۆری شــەونوێژ و زاهــیــدی و دونیا نەویستی ئەوە تا حەسەنی بەصری دەفەرموێت: عــەمــری کــوڕی عبید گــەورەی گەنجەکانی بەصرەیە گەر ئەوەی نەکردبا.
📚[تاريخ بغداد ٦۸/۱٤)]
ایــوبــی سختیانــی دەڵــێــت: هیچ کات وام دانەناوە خاوەن بیدعە ئاقڵ بێت، هیچ کات عــەمــری کــوڕی عبیدم بە عــاقــل نەزانیوە.
📚[الكامل ۹٦/٥)]
قــریــشــی کــوڕی انــس دەڵێت: مشتێك خــۆڵ باشترە لە عــەمــری کــوڕی عبیید
📚[الضعفاء ۲۷۹/۳)]
وە طــەلــقــی کــوڕی حــبــیــب ناسراو بە زۆری عیبادەت و زوهــد و چاکە هەتا طاوس دەربارەی دەفەرموێت: من لەگەڵی طەوافم دەکرد سوێندی خوارد کە هیچ کەسێکی نەدیوە دەنگی باشتر بێت لەو بۆ قورئان وە لەو کەسانەیە زۆر لە الــلّٰــه دەترسێت. پاشان بوو بە مــورجــیــئــەو لایدا، سەلەف ئاگاداریان لێدا دەربارەی ئەیوب ئەڵێ سعیدی کوڕی جبیر منی دی لەگەڵ طەلق پێی ووتــــم: لەگەڵی دامەنیشە ووتــــــی: نەمدیوە لە بەصرە پیاوێك چاکەکارتر بێت لەگەڵ دایك و باوکی لە طــەلــق وە کەس لەو الــلّٰــه‌پەرستر نەبوو.
📚[اللالكائي (1662)]
عبدالعزیزی کــوڕی مــحــمــد دەڵێت: صفوانی کوڕی سلیم بەلای هەر جەنازەیەك ڕۆشتبا ئیلا نوێژی لەسەر دەکرد گەشت بە جەنازەیك پرسی کێیە ؟ ووتیان عبدالــلّٰــه‌ی کوڕی أبو سلیمە، گەڕاوە نوێژی نەکرد لەسەری عبدالعزیز دەڵێت: والــلّٰــه زۆر عیبادەتی هەبوو، بەڵام بۆچونی قــەدەریەکانــی هەبــوو.
📚[الضعفاء (۲۹۲/۲)]
ئەوە خەواریج کە ناسراون بە زۆری عیبادەت و لە الــلّٰــه ترسان و شــەونوێژ و قــورئــان خوێندنیان بەڵام هیچێك لەوانە نەبونە هۆی ئەوەی بە باشە وەصف بکرێن، بەڵکو رسول الــلّٰــه ـ صلی الــلّٰــه علیه وسلم ـ دەربارەیان فەرمووی: ســەگــی ئاگــرن. أبــو بــکــر الــمــروذي دەڵــێــت: کە أبو عبد الــلّٰــه باسی الحسن کوڕی صالح کرد، فــەرمــووی: شمشێری دەبینــی -واتــە باوەڕی بە خــروج کردن هەبوو بە شمشێر لەسەر ئیمامی موسڵمانان-، وە مەزهەبەکەی قبوڵکراو نیە، وە سفیان خۆشەویستترە بەلای ئێمەوە لە ئەو، وە ابن حي -واتە الحسن کوڕی صالح- لە کۆتایی تەمەنی دا وازی لە جومعە هێنا، وە خەڵکی توشــی فیتنە كرد بە بێدەنگی و وەرعەکەی.
📚#السنة_للخلال_٩١
بۆیە هیچ کات بە عیبادەت و حفظ و زۆری کتێب و جوانی ڕوخسار و گریان و دونیا نەویستی فریو مەخۆ، بزانە تا چەن دەست گرتووە بە سوننەت و هاوەڵان و تابعین و سەلەف. #ئیمامــۍ_شــافــعــۍ دەفەرمووێت: «ئەگەر ڪەسێڪتان بینــی لەسەر ئــاو دەڕۆیشت، وە لە هــەوا دەفڕێت، ئەوە پێــی هەڵمەخەڵەتێن تاڪــو ڪردەوەڪانۍ دەپێون بە تەرازووۍ قــوڕئــان و ســوننەت»
📚«طبقات الشافعية (63)»

کاتێک تورەیت لە یەکێک لە ئەندامەکانی خێزانت هەرگیز نەکەی قسەی خــراپ یاخود دوعای شــەر لە دەمــت بێتە دەرەوە بەڵکو باشترین شت دوعــای چاکە بۆ ئەندامەکانی خێزانت، كان الإمام عبد الــلّٰــه بن عون إذا غضب على أحد أهله قال له: بارك الــلّٰــه فيك . وقال لابن له أغضبه: بارك الــلّٰــه فيك ! فقال له الابن: أنا بارك الــلّٰــه فيّ ؟! قال ابن عون: نعم فقال للابن بعضُ من حضَر: ما قال لك إلا خيرًا فقال: ما قال لي هذا حتى أجهَدَ [أي اشتدَّ غضبه] #واتــــــه: ئیمام عبدالــلّٰــه بن عون کاتێک لە یەکێک لە ئەندامانی خێزانەکەی تووڕە دەبوو، پێی دەگوت: بارك الــلّٰــه فیك . وە بە کوڕێکی گوت کە تووڕەی کردبوو: بارك الــلّٰــه فیك! کوڕەکەش پێی گوت: من ؟ بارك الــلّٰــه فیك ؟! ابن عون گوتــــی: بەڵــێ. هەندێک لە ئامادە بووان بە کوڕەکەیان گوت: هیچ شتێکی پێت نەگوتووە جگە لە خێر. کوڕەکەش گوتــــی: ئەمەی پێ نەگوتم تا زۆر تووڕە نەبوو [واتە تووڕەییەکەی زۆر توند بوو].
📚[ترتيب ثقات العجلي (ص 270)]
#وتــــم: دوعــای لــێ نەکــرد، بەڵکــو دوعــای خــێــری بــۆ کــرد.

‏قال معروف: إن الــلّٰــه ليبتلي عبده المؤمن بالأسقام والأوجاع فيشكو إلى أصحابه فيقول الــلّٰــه عز وجل: «وعزتي وجلالي ما بليتك بهذه الأوجاع إلا لأغسلك من الذنوب فلا تشتكني» #واتــــــە: الــلّٰــه ﷻ بــەنــدە ئیماندارەکانی توشی نەخۆشی و ئازار دەکات، وە ئەو بــەنــدە شکاتــی حاڵــی خــۆی لای هاورێکەی دەکات، الــلّٰــه عز وجل پێی دەفەرمێت: سوێند بە عیزەت و شکۆمەندی خــۆم توشــی ئەو ئازار و نارەحەتیەم نەکردویت ئیلا لەبەر ئەوە نەبێت کە پاکت بکەمەوە لە تاوانەکانت بۆیە شکات و گلەیم لــێ مەکە.
📚[ المرض والكفارات لابن أبي الدنيا (177)].

چۆن ئەبێت بۆ وایە ! ئەمە عقڵ درڪی پێ ناڪات ئەم مەنهەجە ئەم عقیدەیە ئەم ڕێگایە  ! ئەمانە وتــەی ئەهلی ڪەلامن ئەهلی ڪەلام ئەو گروپەن ڪە پرسیار ڪردنە لەسەر  شتێڪ كە شــەرع ڕێگەی پێ نەداوە بۆچی وا دەبێت ئەمە چۆن وا بووە ! ڪەواتە دەبێت واش ببێت ڪۆمەڵێڪ پرسیاری تری بێ سەرو بەرەی عقڵی بۆ دژایەتی ڪردنی بەڵگەڪانی قورئان و سوننەتە وە عیلمی ڪەلام  مەنهەجی #ئەشعەریەڪان و #جەهمیەڪانە ! طبعەن ئەمە مەنهەجێڪی ڪوفری و ڕیدەیە سەلەفمان بە چەندەها ڪتێب باسیان ڪردوە بۆمان #ئەشعەریەڪان دەڵێن الــلّٰــه چۆن دەستی هەیە ئێمەش دەستمان هەیە الــلّٰــه چۆن ئاسمانی دروست ڪردوە وە لە سێیەڪی شــەو دا دێتە ناوی ! طبعەن وڵامدانەوەیان زۆر ئاسانە دینی ئێمە تەسلیم بونە بە ئاسارەوە هەر دەقێڪ لە ئایەت و فەرموودە هاتبوو دەبێت بڵێین بیستمان و گوێڕایەڵ بوین وە بەڕاست خستنەوەیەتی نەڪ بڵێین ئاخر ئەمە لەگەڵ عقڵ و منطقــ دا ناگونجێت په‌نا به الــلّٰــه هەی بێ ئەدەبی زندیق بۆ دیارە تۆ لە رسول الــلّٰــه باشتر دەزانی پاڪانە بۆ الــلّٰــه بڪەی و الــلّٰــه پاڪ ڕابگری رسول الــلّٰــه بە چەندەها فەرموودە وەسفی الــلّٰــه دەڪات هەموویشی الــلّٰــه تعالــــیٰ فێری ڪردوە ئەو پرسیار ڪردنەی ئێوە و تەئویل ڪردنتەتان ڕەت ڪردنەوەو بە درۆ خستنەوەی الــلّٰــه‌و ره‌سولەڪەیەتی #پێشەوا ابن عباس هاوەڵی رسول الــلّٰــه ﷺ دەفەرمووێت: قَالَ إِيَّاكُمْ وَالرَّأْيَ فَإِنَّ اللَّهَ رَدَّ عَلَى الْمَلَائِكَةِ الرَّأْيَ ﴿قَالَ إِنِّي أَعْلَمُ مَا لَا تعلمُونَ﴾ وَقَالَ لِنَبِيِّهِ ﷺ ﴿وَأَنِ احْكُمْ بَيْنَهُمْ بِمَا أنزل الله﴾ وَلَمْ يَقُلْ بِمَا رَأَيْتَ   خۆتان بە دوور بگرن وریای ڕاو بۆچونی خۆتان بن قسە مەڪەن لە خۆتانەوە و بە ڕای خۆتان!  الــلّٰــه تعالــــیٰ ڕەد و وڵامی فریشتەڪان دەداتەوە دەفەرمووێت من شارەزاییم هەیە بەو شتانەی ئێوە نایزانن ! وە بە رسول الــلّٰــه ﷺ ــی فەرموو: ئەی محمد تۆ حوڪم بڪە بەو قورئانەی بۆم دابەزاندوی نەڪ ڕاو بۆچونی خۆت ! الــلّٰــه نەیفەرموو بە ڕاو بۆچونی خۆت حوڪم بدە بەڵڪو فەرمووی پێی لەو قورئانە دەرمەچۆ!
📚ذم الكلام وأهله ٢/‏١١٧
دەی #ئەشاعیرە و #جەهمیەڪان و شوێنڪەوتوەڪانیان ئێوە به چ مافێڪ و چ بەڵگەیەڪتان بە دەستەوەیە بە ناوەی عقڵەوە ڕەدی ئایەت و فەرموودە دەنەوە  باشە ئێوە بەڵگەتان چیە بۆ الــلّٰــه تعالــــیٰ ڪە دەڵێن دەستی نیە توڕە نابێت قسە ناڪات ناجوڵێت نایەت ڕازی نابێت لە سەرەوە نیە محمد لەگەڵ خۆی دانانیشێنێت ئێوە بەڵگەتان چیە لە ڕوی عه‌قڵەوە باشە ئەو خوایەیی ئێوە چۆن شایەنی پەرستنە وە چۆن بڕوا بە ڪەسێڪ دەیەنی ڪە الــلّٰــه ڪەتان هیچ دەسەڵاتێڪی نیە وەڪو ڪارتۆنێڪ وەستاوەو ناجوڵێت!  یارب من بەریم لە ئەشعەریەڪان و جەهمیەڪان #پێشەوا احمدی ڪوڕی حنبل دەفەرمووێت: لەسەر هاوشێوەی جەهمیەڪان و ئەشعەریەڪان وتەڪانیان من قَالَ إِن الــلّٰــه لم يكن مَوْصُوفا حَتَّى وَصفه الواصفون فَهُوَ بذلك خَارج عَن الدّين هەر ڪەسێڪ چی زانا بێت چی نەزان بێت الــلّٰــه وەسف بڪات بەبێ سیفەت یان پێناسەی الــلّٰــه بڪات بەبێ سیفەتەڪانی یان بڵێت الــلّٰــه سیفەتی نیە هەتا وەسفی پێ بڪەین و بیناسێنین ئا بەمە لە بازنەی ئیسلام و دین دەچێتە دەرەوەو ڪافر دەبێت ! هاوشێوەی #ئەشاعیرە و #جەهمیەڪانی سەردەم و ڪۆن !!
📚«العقيدة التي حكاها أبو الفضل التميمي عن الإمام أحمد - المطبوع بآخر طبقات الحنابلة ٢/‏٢٩٣»
#سیفەتی الــلّٰــه ﷻ ئەوەیە خۆی باسی ڪردوە لە قورئان وە محمدیشی فێر ڪردوە لە فەرمودەڪان دا باسی بڪات هیچ سیفەتێڪی الـلّٰـه نازانین شێوەی و هاوشێوەی چۆنە وە ناڵێین وەڪو سیفاتەڪانی مرۆڤە بەڵڪو شایەنی الله خۆیەتی وە خۆیشی شارەزاترە پێی ئێمە مانا دەزانین بەڵام چۆنیەتی نازانین واتە تفویـــــــض ناڪەین وەڪ ئەشاعیرەڪان وە عەقیدەی تفویض لە اسماء وصیفات دا بریتیە لەوەی نە تەعطیلی سیفەتەڪە دەڪات نە سیفەتەڪە دەچەسپێنێت نە تەحریفی دەڪات بۆ نمونە الله فەرمویەتی:{ ٱلرَّحۡمَـٰنُ عَلَى ٱلۡعَرۡشِ ٱسۡتَوَىٰ } ئێمە دەڵێین الله لەسەر عەڕەشە بەرزو بڵندە بە ماناو بە هەقیقەت وە دانیشتوە لەسەر عەرش واتا اثبات و جێگیری ئایەتەڪەمان ڪرد وە اثباتی بەرزی الله‌مان ڪرد لەسەر عەڕش بەڵام اهلی تفویض اثبات ئایەتەڪە دەڪەن و ماناڪەشی ناگۆڕن ئیلا ئەوە نەبێت دەڵێن ئێمە نازانین مەبەستی الله  چیە لەوەی وتویەتی:{ ٱلرَّحۡمَـٰنُ عَلَى ٱلۡعَرۡشِ ٱسۡتَوَىٰ } [سُورَةُ طه: ٥] واتا لەوە دا لەگەڵ اهلی تەعطیل یەڪدەگرنەوە ڪە اثباتی صیفەتەڪە ناڪەن واتا اهلی تەفویض اثباتی سیفەتەڪانی الله ناڪەن ئێمە ڪاتێک دەڵێین الله دەستی هەیە بە وشەو واتاش دەڵێین الله دەستی هەیە بەڵام اهلی تەفویض ناڵێن بە مەعنای وشە الله دەستی هەیە بەڵکو مجڕد تەنها اثبات ئایەتەڪە و فەرمودەڪە دەڪەن وە  تفویض ڪردن ڪوفرە و خاوەنەڪەی پێی ڪافر بەبێت والله اعلم

نە زۆری عیبادەت نە زۆری کتێب نە زۆری محاسەبەی نەفس نە وازهێنانت لە دونیا سودی نیە ئەگەر لە پاڵ ئەوانە دا خاوەن عقیدەیەکی سلیم نەبیت.☟☟☟☟☟☟☟ شَهِدْتُ أَبَا زُرْعَةَ سُئِلَ عَنِ الْحَارِثِ الْمُحَاسِبِيِّ (١)، وَكُتُبِهِ؟ فَقُلْتُ لِلسَّائِلِ: إِيَّاكَ وَهَذِهِ الْكُتُبَ، هَذِهِ كُتُبُ بِدَعٍ وَضَلَالَاتٍ، عَلَيْكَ بِالْأَثَرِ فَإِنَّكَ تَجِدُ فِيهِ مَا يُغْنِي عَنْ هَذِهِ الْكُتُبِ. قِيلَ لَهُ: فِي هَذِهِ الْكُتُبِ عِبْرَةٌ. قَالَ: مَنْ لَمْ يَكُنْ لَهُ فِي كِتَابِ اللَّهِ عِبْرَةٌ، فَلَيْسَ لَهُ فِي هَذِهِ الْكُتُبِ عِبْرَةٌ، بَلَغَكُمْ أَنَّ مَالِكَ بْنَ أَنَسٍ، وَسُفْيَانَ الثَّوْرِيَّ، وَالْأَوْزَاعِيَّ، وَالْأَئِمَّةَ الْمُتَقَدِّمِينَ صَنَّفُوا هَذِهِ الْكُتُبَ فِي الْخَطَرَاتِ وَالْوَسَاوِسِ، وَهَذِهِ الْأَشْيَاءِ، هَؤُلَاءِ قَوْمٌ خَالَفُوا أَهْلَ الْعِلْمِ، فَأَتَوْنَا مَرَّةً بِالْحَارِثِ الْمُحَاسِبِيِّ، وَمَرَّةً بِعَبْدِ الرَّحِيمِ الدَّبِيلِيِّ (٢)، وَمَرَّةً بِحَاتِمٍ الْأَصَمِّ (٣)، وَمَرَّةً بِشَقِيقٍ الْبَلْخِيِّ (٤)، ثُمَّ قَالَ: مَا أَسْرَعَ النَّاسَ إِلَى الْبِدَعِ. #بەرذەعــی_دەڵێت: لە لای ئەبو زورعە بووم پسیاری لێکرا دەربارەی حارث محاسبــی و کتابەکەی، فەرمووی: ئامان وریای خۆیی و کتابەکەی بە، ئا ئەم کتابانە هەمووی بیدعە و گومڕایین، پەیوەست بە، بەئاثارەوە، چونکەوە ئەوەی لە ئاثار دەستت دەکەوێت بی پێویستت دەکات لەم کتابانە، پــێــی وتــرا: ئا لەم کتابانە پەند و عیبرەت هەن، فــــەرمــــووی: ئەوەی لە پەرتووکی پەروەردگار پەند و عیبرەت وەرنەگرێت، ئەوا هەرگیز لەم کتابانە وەریناگرێت، پیتان گەشتووە لە ئیمام مالک و سوفیان و ئەوزاعی و ئەئیمەی پێشین، کە ئەم کتابانەیان لە شــەر و خــراپــە و قــەدەغــەکراوەکان داناوە، ئا ئەم کەسانە پێچەوانەی ئەهلی زانستیان کردووە، جا جارێک حــارث و جارێک عبدالرحیم و حاتم و وە جارێک شقیق، پاشان فەرمووی: ئای چەندە زوو خەڵکی بەرەو بیدعە دەچن و تووشــی دەبــن.
📚«سؤالات البرذعي لأبي زرعة :٢٧٣/١»
╌ (١) الْحَارِثُ بْنُ أَسَدٍ، الزَّاهِدُ، أَبُو عَبْدِ اللَّهِ، الْمُحَاسِبِيُّ، الْبَغْدَادِيُّ. (٢) عَبْدُ الرَّحِيمِ بْنُ يَحْيَى، الدَّبِيلِيُّ. (٣) حَاتِمُ بْنُ عُنْوَانَ، أَبُو عَبْدِ الرَّحْمَنِ، الْأَصَمُّ. (٤) شَقِيقُ بْنُ إِبْرَاهِيمَ، أَبُو عَلِيٍّ، الْأَزْدِيُّ، الْبَلْخِيُّ، الزَّاهِدُ. وَقَالَ الخَلَّالُ: أَخْبَرَنَا الْمَرُّوذِيُّ: أَنَّ أَبَا عَبْدِ اللَّهِ ذَكَرَ حَارِثًا الْمُحَاسِبِيَّ فَقَالَ: حَارِثٌ أَصْلُ الْبَلِيَّةِ، يَعْنِي حَوَادِثَ كَلَامِ جَهْمٍ - مَا الْآفَةُ إِلَّا حَارِثٌ، عَامَّةُ مَنْ صَحِبَهُ انْتَهَكَ إِلَّا ابْنَ الْعَلَّافِ. فَإِنَّهُ مَاتَ مَسْتُورًا. حَذِّرُوا عَنْ حَارِثٍ أَشَدَّ التَّحْذِيرِ. قُلْتُ: إِنَّ قَوْمًا يَخْتَلِفُونَ إِلَيْهِ؟ قَالَ: نَتَقَدَّمُ إِلَيْهِمْ لَعَلَّهُمْ لَا يَعْرِفُونَ بِدْعَتَهُ. فَإِنْ قَبِلُوا وَإِلَّا هُجِرُوا. لَيْسَ لِلْحَارِثِ تَوْبَةٌ، يُشْهَدُ عَلَيْهِ وَيَجْحَدُ. إِنَّمَا التَّوْبَةُ لِمَنِ اعْتَرَفَ. #خــەلال_دەڵێت: مــروذي هەواڵــی پێداین کە باوکی عبد️ الــلّٰــه [واتــــە: إمــام أحــمــد] باسی حارثــی المحاسبي کردوە؛ فەرمویەتی: حارث بنچینەی بەڵاکەیە -واتە قسەکانی جــەهــم- هیچ موسیبەتێک نیە جگە لە حارث هەموو ئەوانەی هاوەڵایەتیان کرد ئاگادارکران جگە لە ابن العلاف، ئەو مــرد و حاڵی شاراوە بوو ، ئاگاتان لە حارث بێت زۆر ئاگاداربن. وتــــم: کۆمەڵێک جیاوازن دەربارەی و وانابینن خراپ بێت ؟ وتــــــی: بیدعەکانی ئەویان پێ نیشان ئەدەین و دەیخەینە بەردەمیان ڕەنگە ئاگاداری بیدعەکانی نەبن. گەر قەبوڵیان کرد باشە گەرنا ئەوانیش هــەجــر ده‌کرێن، حارث تەوبەی نەکرد، شاهێد بوون لەسەری و ئاگاداریان کرد بەڵام ئینکاری دەکرد، تەوبە بۆ کەسێکە ئیعتراف بکات.
📚«طبقات الحنابلة: ١/ ١٥٠».
╌ الْحَارِثُ بْنُ أَسَدٍ، الزَّاهِدُ، أَبُو عَبْدِ اللَّهِ، الْمُحَاسِبِيُّ، الْبَغْدَادِيُّ ، #بــۆیــە_ناو_نراوە " المحاسبي" چونکە وەکو سەرچاوەکان باسی لێوە دەکەن کابرایەک بووە زۆر توند موحاسەبەی نەفسی خۆی کردووە، عالمێکی زاهیدو خاوەن وەرع بووە زۆریش مەشهور بووه هاوعەصری ئیمام احــمــد بووە یەکێک بووه لە گەورە صۆفیەکانی قەرنی سێیەم، کتابانێکی زۆری هەیه دەربارەی زوهــد و وەرع هتد.. بەڵام ئایا ئەمانە سوودی بۆی هەبوو؟؟ نەخێر. نە زۆری عیبادەت نە زۆری کتێب نە زۆری محاسەبەی نەفس نە وازهێنانت لە دونیا سودی نیە ئەگەر لە پاڵ ئەوانە دا خاوەن عقیدەیەکی سلیم نەبیت. موجامەلە لە دیــن دا بوونــی نییە، عــوزر بۆ شــیــرك و کــوفــر بــۆ جــاهــیــل نییە جا زانــا ئەولاترێکە کە عــوزری بــۆ نەبێت،

[ بەشێک: ترس لە سزای جەهەنەم کە هیچ کەسێک لێی ڕزگاری نابێت] وە ترس لە سزای دۆزەخ هیچ کەسێک لە دروستکراوەکان لێی ڕزگار نابێت، و الــلّٰــه ﷻ هەڕەشەی لە دروستکراوە تایبەتییەکانی پێی کردووە لەسەر سەرپێچیکردن،️ الــلّٰــه تعالی فەرموویەتی: {ذَلِكَ مِمَّا أَوْحَى إِلَيْكَ رَبُّكَ مِنَ الحِكْمَةِ وَلَا تَجْعَلْ مَعَ اللَّهِ إِلَهًا آخَرَ فَتُلْقَى فِي جَهَنَّمَ مَلُومًا مَدْحُورًا}. وَقَالَ فِي خَلْقِ المَلَائِكَةِ المُكَرَّمِينَ: {وَمَنْ يَقُلْ مِنْهُمْ إِنِّي إِلَهٌ مِنْ دُونِهِ فَذَلِكَ نَجْزِيهِ جَهَنَّمَ كَذَلِكَ نَجْزِي الظَّالِمِينَ}. و جێگیر بووە لە فەرموودەی عومارەی کوڕی قەعقاع «لە ئەبوو زوڕعەوە لە أبو هریرەوە لە پێغەمبەرەوە (صلى️ الــلّٰــه عليه وآله وسلم) لە فەرموودەی شەفاعەت دا، فەرمووی: دەچن بۆ لای ئادەم». وە فەرموودەکەی باس کرد، پێغەمبەر️ محمدﷺ فەرمووی: جا ئادەم دەڵێت: بەڕاستی پەروەردگارم ئەمڕۆ تووڕە بووە، تووڕەییەک کە پێشتر وەک ئەو تووڕە نەبووە، وە هەرگیز دوای ئەمیش وەک ئەو تووڕە نابێت، وە ئەو فەرمانێکی پێ کردم و منیش سەرپێچیم کرد، بۆیە دەترسم فڕێم بداتە ناو ئاگر، بڕۆن بۆ لای کەسێکی تر، خۆم، خۆم (لە خەمی خۆمم). وە هەروەها لە نــوح و إبراهیم و موســــیٰ و عیــســــیٰ ــش دا هەمان شتی باس کردووە، هەموویان دەڵێن: "من دەترسم فڕێم بداتە ناو ئاگر." ئەمە إبن أبي الدنیا لە أبي خیثمة، لە جەریرەوە، لە عومارەوە گێڕاویەتییەوە، و موسلیمیش لە سەحیحەکەی خۆی دا لە أبي خیثمةوە گێڕاویەتییەوە، بەڵام دەربڕینەکەی بە تەواوی باس نەکردووە، و بوخاریش لە ڕێگایەکی ترەوە بە دەربڕێنێکی جیاواز ئەمەی گێڕاوەتەوە. «وە بەردەوام پێغەمبەران و ڕاستگۆیان و شەهیدان و چاکەکاران لە ئاگر ترساون و خەڵکییان لێی ترساندووە.» إبن مبارك دەڵێت: عمری کوڕی عبدالرحمن ـی کوڕی مەهدی هەواڵی پێدام، گوێم لە وهب کوڕی منبة بوو کە دەیگوت: حەکیمێک لە حەکیمەکان فەرموویەتی:من شەرم دەکەم لە️ الــلّٰــه عز وجل کە تەنها بە هیوای پاداشتی بەهەشت پەرستشی بکەم، چونکە ئەوکاتە وەک کرێکارێکی خراپ دەبم، گەر پێی بدرێت کار دەکات و گەر پێی نەدرێت کار ناکات. وە من شەرم دەکەم لە️ الــلّٰــه عز وجل کە تەنها لە ترسی ئاگر پەرستشی بکەم، چونکە ئەوکاتە وەک بەندەیەکی خراپ دەبم، گەر لێی بترسێت کار دەکات و گەر لێی نەترسێت کار ناکات. بەڵکو خۆشەویستی ئەو (الــلّٰــه) لە منەوە شتێک دەردەهێنێت کە هیچ شتێکی تر ناتوانێت لێم دەریبهێنێت. أبو نعیم بەم دەربڕینە گێڕاویەتیەوە، وە لە تەفسیرێک دا بۆ ئەم قسەیە لەلایەن هەندێک لە گێڕەرەوەکانیەوە هاتووە، کە ئەو ڕەخنەی لە عیبادەت گرتووە تەنها لەسەر بنەمای ئومێد یان تەنها لەسەر بنەمای ترس، ئەمەش باشە. هەندێک لە سەلەف دەیانوت: هەرکەسێک تەنها بە ئومێدو هیواوە الــلّٰــه بپەرستێت، ئەوا موڕجیئەیە. وە هەرکەسێک تەنها لەسەر بنەمای ترس الــلّٰــه بپەرستێت، ئەوا حەڕوورییە. وە هەرکەسێک تەنها بە خۆشەویستی الــلّٰــه بپەرستێت، ئەوا زەندیقە. بەڵام هەرکەسێک بە ترس و ئومێد و خۆشەویستی الــلّٰــه بپەرستێت، ئەوا مووەحیدێکی باوەڕدارە. وە هۆکاری ئەمەش ئەوەیە کە واجبە لەسەر باوەڕدار کە الــلّٰــه بەم سێ ڕووە بپەرستێت: خۆشەویستی، ترس، ئومێد. وە پێویستە هەموویان پێکەوە هەبن، وە هەرکەسێک بەشێکیان پشتگوێ بخات، ئەوا بەشێک لە واجبەکانی باوەڕی پشتگوێ خستووە. وە وتەکانی ئەم حەکیمە ئاماژە بەوە دەکات کە خۆشەویستی دەبێت زاڵتر بێت لە ترس و ئومێد. فضیل بن عیاض فەرموویەتی: خۆشەویستی باشترە لە ترس، پاشان وەک بەڵگە قسەکانی ئەو حەکیمەی هێناوەتەوە کە وەهب لێی گێڕاوەتەوە. هەروەها یەحیا کوڕی موعاز فەرموویەتی: ئەوەندەی ترس بەسە کە ڕێگری لە کردنی گوناهەکان بکات، بەڵام خۆشەویستی هەرگیز بەس نییە [واتە : سنور و کۆتایی نییە]. بەڵام سەبارەت بە ترس و ئومێد، زۆربەی سەلەف لەسەر ئەوەن کە هەردووکیان یەکسانن و هیچ کامیان لەوی تریان بە باشتر نازانرێت. ئەمە وتەی مطرف و حسن و أحمد و چەندانی ترە. وە هەندێکیشیان ترس و ئومێدیان لەسەر یەکێکی تر بە باشتر زانیوە، کە ئەمەش لە فضیل وأبو سلیمان الدارانییەوە گێڕدراوەتەوە. حذیفة المرعشي وتوویەتی: ئەگەر بەندەیەک (یان کەسێک) لە ترسی خاوەنێک (کەسێکی خراپ) کار بکات، یان لە سەر هیوا و چاوەڕوانی خێرێک لەو خاوەنە (کەسە خراپە) کار بکات، هەردووکیان لەلای من وەک یەکن (واتە هەڵەن و چاک نین). مەبەستی ئەوەیە کاتێک تەنها یەکێکیان بە جیا لەوی تر ئەنجام دەدات. وەهیبی کوڕی وەرد وتی: وەک ئەو کرێکارە مەبن، کە پێی دەوترێت: ئەمەو ئەوە بکە، ئەویش دەڵێت: بەڵێ، ئەگەر ئێوە پاداشتێکی باش بدەن بە من. مەبەستی لە قسەکەی: سەرزەنشتکردنی و ڕەخنەگرتن لە ئەو کەسەیە کە لە کارەکەیدا تەنها پاداشت (مووچە یان دەسکەوت) لەبەرچاو دەگرێت و هیچی تر نا.
📚«التخويف من النار والتعريف بحال دار البوار لإبن رجب»

[فَصْلٌ ـ الخَوْفُ مِنْ عَذَابِ جَهَنَّمَ لَا يَنْجُو مِنْهُ أَحَدٌ] والخَوْفُ مِنْ عَذَابِ جَهَنَّمَ لَا يَنْجُو مِنْهُ أَحَدٌ مِنَ الخَلْقِ، وَقَدْ تُوُعِّدَ اللَّهُ سُبْحَانَهُ خَاصَّةَ خَلْقِهِ عَلَى المَعْصِيَةِ، قَالَ اللَّهُ تَعَالَى: {ذَلِكَ مِمَّا أَوْحَى إِلَيْكَ رَبُّكَ مِنَ الحِكْمَةِ وَلَا تَجْعَلْ مَعَ اللَّهِ إِلَهًا آخَرَ فَتُلْقَى فِي جَهَنَّمَ مَلُومًا مَدْحُورًا}[الإسراء:٣٩] وَقَالَ فِي خَلْقِ المَلَائِكَةِ المُكَرَّمِينَ: {وَمَنْ يَقُلْ مِنْهُمْ إِنِّي إِلَهٌ مِنْ دُونِهِ فَذَلِكَ نَجْزِيهِ جَهَنَّمَ كَذَلِكَ نَجْزِي الظَّالِمِينَ}[الأنبياء:٢٩] وَثَبَتَ مِنْ حَدِيثِ عُمَارَةَ بْنِ القَعْقَاعِ «عَنْ أَبِي زُرْعَةَ عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ عَنِ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَآلِهِ وَسَلَّمَ فِي حَدِيثِ الشَّفَاعَةِ، قَالَ: فَيَأْتُونَ آدَمَ» وَذَكَرَ الحَدِيثَ، «وَقَالَ: فَيَقُولُ آدَمُ: إِنَّ رَبِّي قَدْ غَضِبَ اليَوْمَ غَضَبًا، لَمْ يَغْضَبْ قَبْلَهُ مِثْلَهُ، وَلَنْ يَغْضَبَ بَعْدَهُ مِثْلَهُ، وَإِنَّهُ أَمَرَنِي بِأَمْرٍ فَعَصَيْتُهُ، فَأَخَافُ أَنْ يَطْرَحَنِي فِي النَّارِ، انْطَلِقُوا إِلَى غَيْرِي، نَفْسِي نَفْسِي». وَذَكَرَ فِي نُوحٍ وَإِبْرَاهِيمَ وَمُوسَى وَعِيسَى مِثْلَ ذَلِكَ، كُلُّهُمْ يَقُولُ: إِنِّي أَخَافُ أَنْ يَطْرَحَنِي فِي النَّارِ، خَرَّجَهُ ابْنُ أَبِي الدُّنْيَا عَنْ أَبِي خَيْثَمَةَ، عَنْ جَرِيرٍ، عَنْ عُمَارَةَ بِهِ، وَخَرَّجَهُ مُسْلِمٌ فِي صَحِيحِهِ عَنْ أَبِي خَيْثَمَةَ إِلَّا أَنَّهُ لَمْ يَذْكُرْ لَفْظَهُ بِتَمَامِهِ، وَخَرَّجَهُ البُخَارِيُّ مِنْ وَجْهٍ آخَرَ بِغَيْرِ هَذَا اللَّفْظِ، «وَلَمْ يَزَلِ الأَنْبِيَاءُ وَالصِّدِّيقُونَ وَالشُّهَدَاءُ وَالصَّالِحُونَ يَخَافُونَ النَّارَ وَيُخَوِّفُونَ مِنْهَا». قَالَ ابْنُ المُبَارَكِ: أَنْبَأَنِي عُمَرُ بْنُ عَبْدِ الرَّحْمَنِ بْنِ مَهْدِيٍّ، سَمِعْتُ وَهْبَ بْنَ مُنَبِّهٍ يَقُولُ: قَالَ حَكِيمٌ مِنَ الحُكَمَاءِ إِنِّي لَأَسْتَحْيِي مِنَ اللَّهِ عَزَّ وَجَلَّ أَنْ أَعْبُدَهُ رَجَاءَ ثَوَابِ الجَنَّةِ ـ أَي فَقَط ـ فَأَكُونَ كَالأَجِيرِ السُّوءِ، إِنْ أُعْطِيَ عَمِلَ، وَإِنْ لَمْ يُعْطَ لَمْ يَعْمَلْ، وَإِنِّي لَأَسْتَحْيِي مِنَ اللَّهِ أَنْ أَعْبُدَهُ مَخَافَةَ النَّارِ، أَي فَقَط، فَأَكُونَ كَعَبْدِ السُّوءِ، إِنْ رُهِبَ عَمِلَ وَإِنْ لَمْ يُرْهَبْ لَمْ يَعْمَلْ، وَإِنَّهُ يَسْتَخْرِجُ حُبُّهُ مِنِّي مَا لَا يَسْتَخْرِجُهُ مِنِّي غَيْرُهُ. خَرَّجَهُ أَبُو نُعَيْمٍ بِهَذَا اللَّفْظِ، وَفِي تَفْسِيرٍ لِهَذَا الكَلَامِ مِنْ بَعْضِ رُوَاتِهِ، وَهُوَ أَنَّهُ ذَمَّ العِبَادَةَ عَلَى وَجْهِ الرَّجَاءِ وَحْدَهُ أَوْ عَلَى وَجْهِ الخَوْفِ وَحْدَهُ، وَهَذَا حَسَنٌ. وَكَانَ بَعْضُ السَّلَفِ يَقُولُ: مَنْ عَبَدَ اللَّهَ بِالرَّجَاءِ وَحْدَهُ فَهُوَ مُرْجِئٌ، وَمَنْ عَبَدَهُ بِالخَوْفِ وَحْدَهُ فَهُوَ حَرُورِيٌّ، وَمَنْ عَبَدَهُ بِالحُبِّ وَحْدَهُ فَهُوَ زِنْدِيقٌ، وَمَنْ عَبَدَهُ بِالخَوْفِ وَالرَّجَاءِ وَالمَحَبَّةِ فَهُوَ مُوَحِّدٌ مُؤْمِنٌ. وَسَبَبُ هَذَا أَنَّهُ يَجِبُ عَلَى المُؤْمِنِ أَنْ يَعْبُدَ اللَّهَ بِهَذِهِ الوُجُوهِ الثَّلَاثَةِ: المَحَبَّةِ وَالخَوْفِ وَالرَّجَاءِ، وَلَا بُدَّ لَهُ مِنْ جَمِيعِهَا، وَمَنْ أَخَلَّ بِبَعْضِهَا فَقَدْ أَخَلَّ بِبَعْضِ وَاجِبَاتِ الإِيمَانِ، وَكَلَامُ هَذَا الحَكِيمِ يَدُلُّ عَلَى أَنَّ الحُبَّ يَنْبَغِي أَنْ يَكُونَ أَغْلَبَ مِنَ الخَوْفِ وَالرَّجَاءِ. وَقَدْ قَالَ الفُضَيْلُ بْنُ عِيَاضٍ:المَحَبَّةُ أَفْضَلُ مِنَ الخَوْفِ، ثُمَّ اسْتَشْهَدَ بِكَلَامِ هَذَا الحَكِيمِ الَّذِي حَكَاهُ عَنْهُ وَهْبٌ. وَكَذَا قَالَ يَحْيَى بْنُ مُعَاذٍ:حَسْبُكَ مِنَ الخَوْفِ مَا يَمْنَعُ مِنَ الذُّنُوبِ، وَلَا حَسْبَ مِنَ الحُبِّ أَبَدًا. فَأَمَّا الخَوْفُ وَالرَّجَاءُ، فَأَكْثَرُ السَّلَفِ عَلَى أَنَّهُمَا يَسْتَوِيَانِ، لَا يُرَجِّحُ أَحَدُهُمَا عَلَى الآخَرِ، قَالَهُ مُطَرِّفٌ وَالحَسَنُ وَأَحْمَدُ وَغَيْرُهُمْ، وَمِنْهُمْ مَنْ رَجَّحَ الخَوْفَ عَلَى الرَّجَاءِ، وَهُوَ مَحْكِيٌّ عَنِ الفُضَيْلِ وَأَبِي سُلَيْمَانَ الدَّارَانِيِّ. وَمِنْ هَذَا أَيْضًا قَوْلُ حُذَيْفَةَ المَرْعَشِيِّ: إِنَّ عَبْدًا يَعْمَلُ عَلَى خَوْفٍ لِعَبْدِ سُوءٍ، وَإِنَّ عَبْدًا يَعْمَلُ عَلَى رَجَاءٍ لِعَبْدِ سُوءٍ،كِلَاهُمَا عِنْدِي سَوَاءٌ. وَمُرَادُهُ إِذَا عَمِلَ عَلَى إِفْرَادِ أَحَدِهِمَا عَنِ الآخَرِ. وَقَالَ وَهِيبُ بْنُ الوَرْدِ: لَا تَكُونُوا كَالعَامِلِ، يُقَالُ لَهُ: تَعْمَلُ كَذَا وَكَذَا، فَيَقُولُ: نَعَمْ إِنْ أَحْسَنْتُمْ لِي مِنَ الأَجْرِ، وَمُرَادُهُ: ذَمُّ مَنْ لَا يَلْحَظُ فِي العَمَلِ إِلَّا الأَجْرَ.

#حیڪم_بن_عمیر_دەڵێت: عُــمــر بن خطاب رضي ️ الــلّٰــه عنە نووســی بۆ ئەمیری سەربازەڪان ڪە خۆتان شارەزای دیــــن بڪەن، چونڪە عــــوذر نادرێت بە ڪەسێڪ ڪە شوێنی باطــل ڪەوتوەو وا دەزانێت حــەقــە، وە واز لە حــــەق بهێنێت و وا بزانێت باطلە.
📚«العلم والحلم لـ آدم بن أبي إیاس:(87)»

جارێ کابرایەك هات بۆلای | سوفیانی کوڕی عویەینە | سوفیان پێی ووت لەکوێ بووی ؟‌ کابــرا ووتــــی: لەگەڵ جەنازەی فڵان کەس بووم بەرەو گۆڕستان، ســوفــیــان پێــی ووت: بۆ ماوەی یەک ســاڵ قسەت لەگەڵ ناکەم، بڕۆ تەوبەو استغفار بکەو جارێکی تر ئەوەی کردت دووبارەی نەکەیتەوە، لەکاتێک دا دەتزانی کابرا تا زیندوو بوو جنێوی بە هاوەڵانی پێغەمبەری الــلّٰــه ‎ﷺ دەدا، وە کاتێکیش مردووە چوی شوێن جەنازەکەی کەوتوی..!
📚«أصول الاعتقاد للالكائي (ص 691)»
#ووتــــــم: حاڵی بە ناو موسوڵمانانی ئێستاش ئاوایە، کابرا نوێژ ناکا جوێن بە الــلّٰــه تعالــــیٰ و رسول الــلّٰــه ( صل الــلّٰــه عليه وسلم ) دەداو دژی حوکمی ئیسلامە، کەچی شوێن جەنازە بۆگەنەکانیان دەکەون..!

[ باسێک دەربارەی نوێژکردن بە جلێکی پیسەوە ]☟☟☟☟☟☟☟ قال أبو عبد الــلّٰــه في رواية مهنا : ومن صلى في ثوب غير طاهر، وهو ناس. يعيد الصلاة. غلام الخلال الحنبلي دەڵێت : ابو عبدالــلّٰــه (پێشەوا أحمد) لە ڕیوایەتی مهنا دەفەرمووێت: وە هەرکەسێک نوێژێکی کرد بە جلێکی پیسەوە (جلێکی بێ نوێژ)، کە لە بیری نەبوو، نوێژەکەی دووبارە دەکاتەوە. وقال في رواية خطاب بن بشر : إذا صلَّى في قميص نجس، وهو لا يعلم ثم علم بعد أن صلَّى، فلا يُعيد الصلاة. وە پێشەوا أحمد لە ڕیوایەتی خطاب بن بشر دەفەرمووێت: ئەگەر نوێژی کرد بە کراسێکی پیسەوە. وە خۆی نەزانێت. پاشان دوای نوێژەکە زانی. ئەوا نوێژەکەی دوبارە ناکاتەوە. غلام الخلال دەڵێت: وە بە ووتەی یەکەم دەڵێم و هەڵدەبژێرم ؛ لەبەر فەرموودەی پێغەمبەر ﷺ « لا صلاة إلا بطهور» وە ئەمە ئاو و ئەندامەکان و جلوبەرگیش دەگرێتەوە، والــلّٰــه أعلم.
📚[زاد المسافر لغلام الخلال]

[ باسێک دەربارەی کەسێک کە نوێژێک لە نوێژەکانی ڕۆژەکە لە بیر دەکات و نازانێت کام نوێژ بووە کە بیری کردووە بیکات ] قال أبو عبد الــلّٰــه في رواية المروذي من نسي صلاة ولم  يدر  أي صلاة هي فإنه يصلي خمس صلوات ينوي لكل صلاة أنها التي فاتته، وقال أما يخافُ الذي يقول إنه لا يصلي حتى يذكر أن يلقى الــلّٰــه عَزَّوَجَل هذا ولم يقض صلاة عليه . غلام الخلال الحنبلي دەڵێت: ابو عبدالــلّٰــه (پێشەوا ئەحمەد) لە ڕیوایەتی المروذي دەفەرمووێت: هەرکەسێک نوێژێکی بیرچوو بیکات وە نەیزانی کام نوێژ بووە، ئەوا هەر پێنج نوێژەکە دەکاتەوە، وە بۆ هەر نوێژێک نیەتی ئەوە دێنێت کە ئەو نوێژە بوو کە نەیکردوە. وە فەرمووی: ئایا ناترسێت ئەو کەسەی دەڵێت کە نوێژ ناکەم هەتا دێتەوە یادم کە بگاتەوە بە الــلّٰــه عَزَّوَجَل کە ئەو نوێژەی نەکردوە کە لەسەریەتی. وقال في رواية مهنا : إذا فات الرجل صلاة لا يدري أي صلاة هي؛ يصلي الصلوات كلها ؛ قلت الثوري يقول : يصلي ركعتين وثلاث وأربع ينوي. قال أحمد : لا يجزئه حتى ينوي الصلاة بعينها، ولا يجزئه ما قال الثوري. وە پێشەوا ئەحمەد لە ڕیوایەتی مهنا دەفەرمووێت: ئەگەر کەسێک نوێژێکی لێ ڕۆیشت و نەیزانی کام نوێژ بووە، ئەوا نوێژەکان هەمووی دەکات. ووتم سوفیان الثوري دەفەرمووێت: دوو  ڕکعات وە سێ ڕکعات وە چوار ڕکعات نوێژ دەکات و ئەو نیەتەی لێ دێنێت. ئەحمەد فەرمووی: دروست نیە بۆی هەتا نیەتی ئەو نوێژەی لێ نەهێنێت بە دیاریکراوی، وە دورست نیە بۆی ئەوەی سوفیان الثوري فەرموویەتی.
📚[ زاد المسافر لغلام الخلال ]