باۆکــی ئیلێاس
Open in Telegram
تــەوحــیــد فــێــر بــە☟☟☟☟☟☟☟ https://t.me/tavhidferbah https://t.me/zikrynwej https://t.me/zikrakany https://t.me/douakrdn
Show more521
Subscribers
No data24 hours
No data7 days
-230 days
Posts Archive
عمار بن أبي عمار دەڵێت:
کاتێک پیاو خانووەکەی لە حــەوت بــاڵ زیاتر بەرز دەکاتەوە، بانگ دەکرێت: ئەی بەدکاری ناو بەدکاران بۆ کــوێ ؟
📚[قصر الأمل لابن أبي الدنيا/٢٤٥]
ئهو ئهثهرهی قسهی دڵی زۆربهی ئههلی حهدیثی تێدا کراوه ☟☟☟☟☟☟☟
لە عیاش بن عاصم الکلبي ـەوە وتــــی: أبو المُهَلهَل سعید بن صدقة بۆی گێڕامەوە وتــــی: ئەو ڕۆژەی کە تیایدا سفیان الثوري ـم ئەبینی دڵخۆش و ئارام دەبووم، جا ماوەیەک نەڕۆشتم بۆ لای، پاشان سەردانم کرد .
پێی وتــــــم: (ئەی أبو المهلهل چی وای لێ کردیت سەردانمان نەکەیت ؟) .
پاشان دەستی گرتم و بردمی بۆ گۆڕستان، لە سوچێک دا دوور لە ڕێگای خەڵکی بە تەنها ماینەوە، سفیان دەستی کرد بە گریان .
پاشان وتــــــی: (ئەی أبو المهلهل ئاواتە خوازم یەک پیتیش لەم زانستەم نەنووسیایە تەنها ئەوەندە نەبێت کە پیاو پێویستی پێیەتی)، پاشان گریا .
دواتر وتــــــی: (ئەی أبو المهلهل پێشتر من حەزم لە مردن نەبوو، کەچی دڵم ئەمڕۆ هیوای مردن دەخوازێت ئەگەرچی زمانیشم نەیڵێت) .
وتــــــم: لەبەر چ شتێک؟
وتــــــی: (لەبەر گۆڕان و خراپ بوونی خەڵکی) .
پاشان پێی وتــــم: (ئەگەر توانیت لە سەردەمەکەی خۆت دا تێکەڵی هیچ کەسێک نەبیت ئەوە تێکەڵی مەبە، وە با خەمت باش کردنی خۆت بێت، وە ئاگاداری ڕۆیشتن بۆ لای ئەو دەسەڵاتدارانە بە، وە داوای پێداویستیەکانت لە الــلّٰــه بکە، وە بگەڕێرەوە بۆ لای ئەو لە هەر شتێک دا کە تووشت دەبێت، وە پەیوەستبە بە بێ پیویست بوون لە هەموو خەڵکی، وە پێداویستیەکانت بەرز بکەرەوە بۆ لای ئەوەی کە پێداویستیەکان بەلایەوە گەورە و زۆر نییە، چونکە والــلّٰــه لەم ڕۆژەدا هیچ کەسێک ناناسم لە کوفە ئەگەر داوای 10 درهەم قەرزی لێ بکەم بمداتێ و دواتر باسی نەکات، ئەڕوات و دێت دەڵێت : سفیان هات بۆ لام و داوای قەرزی لێ کردم منیش پێم دا) .
📚«كتاب الــورع (670)»https://t.me/Athar_ahl_alhadith
منداڵەکانی أبــولــهــب
أَبُو لَـهب أَسلَم مِن أَولَادِه دُرة، خَالدَة، عَزة، عُتبة، مُعتِب وهُم مِن الصَّحابَة؛ وكَانوا يَـقرؤُون «تَبّت يَدَا أَبِي لَهَبٍ وَتَـب»،
•لَا مُجاملَة فِي الوَلآءِ والبَرَآء!.#واتــــــه: لە منداڵەکانی أبــولــهــب درة، خالــدة، عــزة، عــتــبــة، مــتــعــب، موسلمان بوون و ئیمانیان هێنا وە ئەوان لە صەحابەو هاوەڵان بوون وە ئەم ئایەتەیان دەخوێندەوە ☟☟☟☟☟☟☟ "(دهستهکانی بشکێت ئهبو لهههبو ڕسوا بێت، ئاشکرایه که ههر ڕسوایش دهبێت و لەناو دەچێت)." بۆیە ســۆز یان نــەرمــی نواندن نامێنیت لە الوَلآءِ والبَرَآء
کاتێک مــنــداڵ پــژمــــی پێی ناوترێت ( یرحمک الــلّٰــه )
بەڵکو نزای فەڕو بەرەکەتی بۆ دەکەی،
#منداڵێک لە لای پێغەمبەری الــلّٰــه (صل الــلّٰــه عليه وسلم ) پــژمــــی فەرمووی:
( بارک الــلّٰــه فیک ).
📚«#الاداب الشرعیة// (280).»
ابن قدامة دەربارەی العقيقة دەڵێت:
أبو حنيفة لە ئموری جاهیلی حیسابی کردووە ئەوەش لەبەر کەمی عیلم و مەعریفەتیەتی بە ئەخبار “ فەرموودە و ئاثار “.
📚المغني بتصرف يسير جدادەڵێم: پاڵنەری ئەم ڕائیەی کە خراپترە لە خودی هۆکارە دەرەکیەکە کەمی تەوەروع و جورئەتیەتی بەرامبەر دینی الــلّٰــه کاتێک قسە لە شتێک دەکات کە لێی نازانێت و زانیاری نییە دەربارەی #العقيقة واته: (پیاو ئەگەر بوو بە خاوەنی منداڵ حهیوان سهر دهبڕێت، بۆ منداڵێکی کــوڕ دوو مەڕ، وە بۆ منداڵی کچیش یەک مەڕ) .
حَدَّثَنَا عَلِيُّ بْنُ حَرْبٍ ، ثَنَا مَالِكُ بْنُ سُعَيْرٍ، عَنْ هِشَامِ بْنِ عُرْوَةَ، عَنْ فَاطِمَةَ بِنْتِ المُنْذِرِ : عَنْ أَسْمَاءَ ابنةِ أَبِي بَكْرٍ ، قَالَتْ : كُنْتُ امْرَأَةً مُحْصِيَةً ، فَقَالَ النَّبِيُّ ﷺ : «أَنْفِقِي ، أَوْ أَنْفِحِي، أَوِ ارْضَنِي ، وَلَا تُحْصِي ؛ فَيُحْصَى عَلَيْكِ ، أَوْ : لَا تُوعِي ؛ فَيُوعِي اللَّهُ عَلَيْكِ .
أسماءـی کچی أبوبکر دەفەرمووێت:
من ئافرەتێك بووم حسابم دەکرد [واتا: حسابم بۆ پارە دەکرد و دەست نوقاو بووم ] رسول الــلّٰــه ﷺ فەرمووی: ببەخشە، و دەست واڵا بە، بدە گەرچی کەمێک بێت، وە حسابی مەکە [لێکی مەدەوە ]؛ بەم شێوە لەسەرت حساب دەکەن، وە کۆی مەکەوەو نەبەخشیت، بەم شێوە الــلّٰــه پێت نابەخشێت و لێت دەگرێتەوە.
📚«صحیح البخاری: ۲٥۹۱ ومسلم۱۰۲۹»
ئیمامی اللالڪائي 'رحمە️ الــلّٰــه' دەڵێت:
فەرمایشتی ️الــلّٰــه تعالی: ﴿وَلَوۡ أَنَّمَا فِی ٱلۡأَرۡضِ مِن شَجَرَةٍ أَقۡلَـٰمࣱ وَٱلۡبَحۡرُ یَمُدُّهُۥ مِنۢ بَعۡدِهِۦ سَبۡعَةُ أَبۡحُرࣲ مَّا نَفِدَتۡ كَلِمَـٰتُ ٱللَّهِۚ﴾ مەخلوقات هەموویان تەواو ئەبن و لەناو ئەچن، وە ووتەڪانی ️الــلّٰــه لەناو ناچن.
️ الــلّٰــه ﷻ دەفەرمووێت: ئەگەر هەرچى دارو درەختى ئەم زەوییە هەیە پێنووس و قەڵەم بن دەریاش چەندەیەو ببێتە حەوت ئەوەندەى تریش، مەڕەڪەبی ئەو قەڵەمانە بن، تەواوى خەڵڪیش ببنە نووسەرو ڪەلیماتى️ الــلّٰــه ی پێ بنووسن قەڵەمەڪان ڪوڵ دەبن و، مەرەڪەبەکەش تەواو دەبێت، قسەو ڪەلیماتەڪانى الــلّٰــه هەر تەواو نابێت.
📚◆شرح أصول اعتقاد _(220).
کورەکەی سعید بن مسیب "ئارەق خــۆر" بوو، لەسەر ئەو کارەشی باوکی لێی دەدا و جەڵدی دەکات،
بەڵام هیچ کاتێک کەسێک پێی نە وتووە ئەی سعید بچۆ بەلای کورەکەی خۆتەوە ؟!
ئەی سعید تۆ کوڕەکەت ئارەق خۆرە قسەی چیمان بۆ دەکەیت ؟!
یان بە هەر جۆرێک کورەکەیان کردبێتە عەیب بە سەریەوە .
بۆیە بزانە دۆستی من کەسێک کە تاوانێکی نیە، بگرە دڵی بسوتێت بۆ کەسە نزیکەکەشی کە تاوانێک شتێکی خراپی هەبێت و پێی ناخۆش بێت و بگرە خۆی دوریش بگرێت لێی هیچ کات نەچی عەیبداری بکەیت، بترسە لەوەی ڕۆژێک پەروەدگار تۆش بەو شێوازە تاقی بکاتەوە ....
#ڕەوشت
عــەڕەب لە وەسفی کەسێک زۆر ڕاستگۆ بێت، دەڵــێــن: أصْدَقُ مِنْ قَطَاةٍ = لە قطاة ڕاستگۆترە.
قطاة ئەو باڵندەیە لە هەندێک ناوچەی کوردستان پێی دەڵێن قەتێ.
ئەم باڵندە یەک سەوتی هەیە و نایگۆڕێت تەنها دەڵێ (قطا)، کەسی ڕاستگۆش یەک قسەی هەیە و قسەکانی ناگۆڕێت.
یان دەڵێن: أنْسَبُ مِنْ قَطَاة = لە قەتێ خاوەن نەسەبتر و دیارترە.
چونکە هەر سەوتی دەر کرد دەناسرێتەوە.
عــــەڕەب دەڵــێن:
من لَم يَعشقِ الشِّعر و الخَيل فليُعد النَّظَرَ في عُروبتِه.
#واتــــه: هەر کەس عاشقی شیعر و ئەسپ نەبێت با چاو بخشێنێتەوە بە عەڕەب بوونی خۆیدا.
عەڕەب شێتانە عاشقی ئەسپ و شیعر بوون، بەڵام بۆچی ؟
لە گرنگرترین هۆکارەکان ئەوەیە ئەســپ ئالەتێکی گواستنەوە بووە بۆ شــەڕ، هەمیشە ئەسپێک لەبەردەم خانوو و خێمەی عەڕەبێک بەسترابوویەوە ئامادەبوو بۆ بچووکترین ئاماژەی شــەڕ.
وە ئەســپ ئاژەڵێک بووە لە تەنهایی و لە سەفەر دا وەک أنیس=هاوڕێ و هاودەمێک بووە بۆ دڵنیایی و سەلامەتی، وە ئاژەڵێکی جوان و خۆشەویستە، زۆر بە خێرایی دەڕواتە دڵەوە و …
هەرچی دەربارەی شیعرە لەبەر ئەوەی عیلم و زانستی عەڕەب بووە، دیوان و تۆماری عەڕەب بووە.
ڕۆژی خۆش و ناخۆش و شەڕ و ئاشتی بۆیان تۆمار کردووە، کەسانی چاک و ئازا و بە جەرگ و بوێری بۆ تۆمار کردوون.
قسەی جوان و بەلیغ و سیفاتی جوان و بەرز و پەند و ئامۆژگاری و لە پاڵیدا سیفاتی ناشرین و نزمی بۆ تۆمار کردوون تاوەکو لێوەی دوور بن.
عەڕەب ئەگەر هیچ هیچی نەبوایە تەنها شیعر نەبێت بەس بوو بۆی شانازی پێوە بکات و سەری پێی بەرز بێت لە ناو گەلانی دەوروپشتی
کاتێک پێغەمبەری الــلّٰــه ﷺ قوڕئانی بۆ قوڕەش دەخوێندەوە، دەیان وت ئەمە شاعیرە.
چونکە وتەکانی زۆر زۆر بەهێز بوو، لە شیعر زیاتر گوێیان لە وتەی ئاوا بەهێز نەبووبوو، بەڵام کاتێک گوێیان لە زیاتر بوو زانییان ئەمە لە شیعر بەهێزترە و کاریگەری زیاترە وتیان نا بەڵکو ئەمە ساحیرە. {سبحانە عما یقولون}
#دەروێشی هەر ئەوە نیە بچیتە تەکیە هەڵپەڕی و چەقۆ لەخۆت بدەیت و دەست و قاچی شێخ ماچ بکەیت
ئەمڕۆ دەروێش جۆری زۆرە
دەستت گرتووە بە کەسێکەوە یان بە جەماعەتێکەوە بە زمان ئەڵێی مەعسوم نین، بەڵام لە هیچ شتێکدا دانی پێ دانانێیت کە هەڵە بن، ئێ ئەمە بە مەعسوم دانانی کەسەکانە بە فعلی ئەگەرچی بە زمان بڵێی مەعسوم نین.
نوێژ کردن لەسەر کهسی خۆکوژ
[تَرَكَ الْإِمَامُ الصَّلَاةَ عَلَى الْمُنْتَحِرِ لِعِظَمِ ذَنْبِهِ، وَلَٰكِنَّهُ مُسْلِمٌ مِنْ جُمْلَةِ أَهْلِ الْقِبْلَةِ يُصَلِّي عَلَيْهِ مَنْ هُمْ دُونَ الْوَلِيِّ أَوِ الْإِمَامِ]
قَالَ أَبُو حَفْصِ بْنُ شَاهِينَ: وَهَذِهِ الْأَحَادِيثُ الَّتِي ذُكِرَ فِيهَا امْتِنَاعُ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ مِنَ الصَّلَاةِ عَلَى هَؤُلَاءِ لَيْسَ أَنَّهُ لَا تَجُوزُ الصَّلَاةُ عَلَيْهِمْ ، وَإِنَّمَا هُوَ تَغْلِيظٌ مِنَ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ لِيُرِيَ الْأَحْيَاءَ عِظَمَ الْجِنَايَاتِ ، وَالدَّلِيلُ عَلَى مَا قُلْنَاهُ: قَوْلُ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ( صَلُّوا عَلَى صَاحِبِكُمْ ) فَلَوْ لَمْ يَجُزِ الصَّلَاةُ عَلَيْهِ لَمَا أَمَرَهُمْ بِالصَّلَاةِ عَلَيْهِ. وَقَالَ أَحْمَدُ بْنُ حَنْبَلٍ: لَا يُصَلِّي الْإِمَامُ عَلَى قَاتِلِ نَفْسِهِ وَلَا عَلَى غَالٍّ ، وَيُصَلِّي النَّاسُ عَلَيْهِ ، وَكَذَا قَالَ مَالِكُ بْنُ أَنَسٍ: الْمَقْتُولُ فِي الْقَوَدِ يُصَلِّي عَلَيْهِ أَهْلُهُ ، غَيْرَ أَنَّ الْإِمَامَ لَا يُصَلِّي عَلَيْهِ . انْتَهَى مِنْ .
ئەبو حەفص کوڕی شاهین دەڵێت:
ئەم فەرموودانەی کە تێیاندا هاتووە پێغەمبەر ﷺ نوێژی لەسەر هەندێک کەس نەکردووە، بەو مانایە نییە کە نوێژ کردن لە سەریان دروست نییە، بەڵکو ئەوە توند کردن و هۆشدارییەک بووە لە لایەن پێغەمبەرەوە ﷺ تاوەکو بە زیندووەکان نیشان بدات کە ئەو تاوانانە چەند گەورەن. بەڵگەی قسەکەشمان فەرموودەی پێغەمبەرە ﷺ کە دەفەرمووێت: (نوێژ لەسەر هاوڕێکەتان بکەن)، چونکە ئەگەر نوێژ کردن لەسەری دروست نەبووایە، فەرمانی پێ نەدەکردن نوێژی لەسەر بکەن.
ئەحمەدی کوڕی حەنبەل دەڵێت:
پێشەوا (سەرکردەو پێشەوای گەورەی موسڵمانان) نوێژ لەسەر بکوژی نەفسی خۆی و ئەو کەسە ناکات کە خیانەت لە غەنیمەت (دەستکەوتی جەنگ) دەکات، بەڵام خەڵکی نوێژیان لەسەر دەکەن. هەروەها مالیکی کوڕی ئەنەسیش هەمان بۆچوونی هەیە و دەڵێت: ئەو کەسەی لە تۆڵە سەندنەوە دا (قصاص) دەکوژرێت، کەسوکارەکەی نوێژی لەسەر دەکەن، بەڵام پێشەوا (ئیمام) نوێژی لەسەر ناکات.
📚«نَاسِخِ الْحَدِيثِ وَمَنْسُوخِهِ : (315)»وَقَالَ مَالِكٌ: يُصَلَّى عَلَى قَاتِلِ نَفْسِهِ وَيُصْنَعُ بِهِ مَا يُصْنَعُ بِمَوْتَى الْمُسْلِمِينَ وَإِثْمُهُ عَلَى نَفْسِهِ، قَالَ: وَسُئِلَ مَالِكٌ عَنِ امْرَأَةٍ خَنَقَتْ نَفْسَهَا؟ قَالَ مَالِكٌ: صَلُّوا عَلَيْهَا وَإِثْمُهَا عَلَى نَفْسِهَا. قَالَ ابْنُ وَهْبٍ وَقَالَ: وَقَالَ مِثْلَ قَوْلِ مَالِكٍ عَطَاءُ بْنُ أَبِي رَبَاحٍ. قَالَ: عَلِيُّ بْنُ زِيَادٍ عَنْ سُفْيَانَ عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَوْنٍ عَنْ إِبْرَاهِيمَ النَّخَعِيِّ قَالَ: السُّنَّةُ أَنْ يُصَلَّى عَلَى قَاتِلِ نَفْسِهِ. ئیمام مالیک رحمە️ الــلّٰــه دەفەرموێت: نوێژ لەسەر خۆکوژ دەکرێت و هەمان ئەو شتانەی کە بۆ مردووی موسڵمانان دەکرێت، بۆ ئەویش دەکرێت، و گوناهەکەشی لەسەر خۆیەتی. هەروەها دەڵێت: پرسیار لە مالیک کرا دەربارەی ئافرەتێک کە خۆی خنکاندبوو ؟ مالیک فەرمووی: نوێژی لەسەر بکەن و گوناهەکەی لەسەر خۆیەتی. ئیبن وەهب دەڵێت: عەتا کوڕی ئەبی ڕەباح هەمان قسەی مالیکی کردووە. عەلی کوڕی زیاد لە سفیانەوە، ئەویش لە عبد️الــلّٰــه ـی کوڕی عەونەوە، ئەویش لە ئیبراهیمی نەخەعییەوە دەیگێڕێتەوە کە فەرموویەتی: سوننەت وایە کە نوێژ بکرێت لەسەر ئەو کەسەی خۆی کوشتوە.
📚«الْمُدَوَّنَةُ: ١/٢٥٤»قَالَ أَبُو مَسْعُودٍ أَحْمَدُ بْنُ الْفُرَاتِ: «الْإِمَامُ لَا يُصَلِّي عَلَيْهِ» يَعْنِي: الْقَاتِلُ نَفْسَهُ وَأَمَّا سَائِرُ النَّاسِ فَيُصَلُّونَ عَلَيْهِ، وَلَمْ أَرَ أَحَدًا مِنَ الْمُتَقَدِّمِينَ امْتَنَعَ مِنَ الصَّلَاةِ عَلَى أَهْلِ الْحُدُودِ كَذَلِكَ. أبو مسعود أحمد بن الفرات فەرمویەتی: «پێشەوا نوێژی لەسەر ناکات» واتە: نوێژ لەسەر ئەو کەسە ناکات کە خۆی کوشتوە، بەڵام خەڵکی تر نوێژی لەسەر دەکەن. هەروەها دەڵێت: کەسم لە پێشینان نەبینیوە کە خۆی لە نوێژ کردن لەسەر ئەو کەسانە بپارێزێت کە سزای شەرعییان (حدود) بەسەردا جێبەجێ کراوە.
📚«نَاسِخُ الْحَدِيثِ وَمَنْسُوخُهُ لِابْنِ شَاهِينَ»
مسروق دەڵێت:
ئەوانەی تووشی بەڵاو نەهامەتی بوون لە دونیا دا، ئەگەر لە ڕۆژی قیامەت دا پاداشتیان بدرێتەوە لەسەر ئەو بەڵایانە، ئاوات دەخوازن کە پێستیان لە دونیا دا بە مقەس پارچە پارچە کرابا.
📚{الزهد لـ الإمام أحمد بن حنبل /٢٠٥٤}"
كعب الأحبار دەڵێت:
پەڕەسێلکە لای سليمان بە دەنگی بەرز خوێندی، ووتــــی: دەزانن چی دەڵێت ؟
ووتیان: نەخێر،
#ووتـــــی: دەڵێت چاکە بکە و دەیدۆزیتەوە .
📚[قصص الأنبياء لأبي إسحاق الثعلبي ص/294]
۲۷ ـ جەعفەر کوڕی محەممەد بۆی گێڕاینەوە، سەلەمە کوڕی شەبیب بۆی گێڕاینەوە، عبد الــلّٰــه کوڕی ئەبوبەکر بۆی گێڕاینەوە، لە صەفوان کوڕی سولەیم، لە سولەیمان کوڕی یەسار، لە ئەبو هورەیرە رضي الــلّٰــه عنه وتــــی: رسول الــلّٰــه (صلی الــلّٰــه علیە وسلم) فەرمووی: "الــلّٰــه ستوونێکی لە نوور هەیە لەبەردەمی خۆی، جا کاتێک بەندە بڵێت: (لا إلە إلا الــلّٰــه)، ئەو ستوونە دەلەرزێت، ئەو کات الــلّٰــه ﷻ دەفەرموێت: جێگیربە
ستونەکە دەڵێت: ئەی پەروەردگار، چۆن جێگیر بم [کە تۆ لە بێژەرەکەی خۆش نەبووی؟
الــلّٰــه ﷻ دەفەرموێت: من لەو کەسە خۆش بووم. ئەو کاتەجێگیر دەبێت."
۲۸- ئەحمەد کوڕی موحەممەد بۆی گێڕاینەوە، عەلی کوڕی ئیشکاب بۆی گێڕاینەوە، ئەبو موعاوییە بۆی گێڕاینەوە، لە ئەعمەش، لە موسلیم، لە مەسروق، لە عبدالــلّٰــه رضي الــلّٰــه عنه وتــــی: رسول الــلّٰــه (صلی الــلّٰــه علیە وسلم) فەرمووی: "بەڕاستی کاتێک الــلّٰــه بە وەحی قسە دەکات، دانیشتوانی ئاسمانەکان لە ئاسمان دەنگی وەک زرینگهی زنجیر لەسەر بەردی ساف دەبیستن، ئیتر بێهۆش دەبن، جا بەو شێوەیە دەمێننەوە تاوەکو جوبڕەئیل دێتە لایان، کاتێک جوبڕەئیل هات، ترسی دڵەکانیان نامێنێت، ووتی: دەڵێن: ئەی جوبڕەئیل، پەروەردگارت چی فەرموو؟ ووتی: ئەویش دەڵێت: حەق گووتی هـاوار دەکەن حەق، حەق
ـــــــــــ
●لەم ئەثەرە ڕەد هەیە بۆ ئەشعەریە گڵاوە کافرەکان و موعتەزیلەکان و جەهمیەکان:
یەکەمیان لەم ئەثەرە جێگیر کراوە کە الــلّٰــه عز وجل بە دەنگ قسە دەکات و لاڵ نییە (ئێوە دەڵێن کەلامی نەفسی پێی).
●دووەمیان: کاتێک فریشتەکان دەنگەکە دەبیستن ناڵێن ماذا خلق ربك (پەروەردگارت چی دروستکرد) بەڵکو دەڵێن ماذا قال (چی فەرموو) واتە ئەو دەنگە دەنگی الــلّٰــه ـیە نەک مەخلوقێک !!!
٢٩ - المروذي بۆی گێڕاینەوە ووتی گوێبیستی ابو عبد الــلّٰــه بووم دەیفەرموو: الــلّٰــه جل جلالە بەردەوام قسەکەرە و زانایە .
ـــــــــــــ
طالب العلم ـە بەڕێزەکان ئاگاداربن کە ئەووترێت الــلّٰــه عز وجل بەردەوام قسەکەرە بەو مانا نییە صیفەتی الکلام وەک العلم وایە و فیعلی نییە !! بەڵکو بەو مانایە الــلّٰــه عز وجل لە ئەزەلەوە صیفەتی متكلم بوونی هەبووە و هەمووکات هەیەتی وە الــلّٰــه عز وجل ناقص نییە کە ئەو صیفەتە فیعلیەی نەبووبێت [واتە ئەو صیفەتە مەخلوق نییە] وە لە ئەزەلەوە و پێش دروستکردنی مەخلوقات هەر قسەکەر بووە سبحانه وتعالی .
(ئیمام بۆیە ئەم قسە دەکات چونکە ئەم قسە ڕەددە بۆ کوللابیە جەهمیەکان کە دەڵێن ئەو صیفەتە فیعلی نییە و صیفەتە فیعلیەکان مەخلوقن .))
۳٠ - ابو النضر العجلي بۆی گێڕاینەوە ووتی : گوێبیستی ابو عبد الــلّٰــه (الامام احمد) بووم دەیفەرموو: هەر کەس پێی وابێت الــلّٰــه ﷻ قسە ناکات ئەوە کافرە .
ــــــــــــ
وە قسەکردنیش تەنها بە پیت و دەنگە .
۳۱ - حنبل بۆی گێڕاینەوە ووتی:
گوێم لە ابو عبد الــلّٰــه (الامام احمد) بوو دەیگووت: هـەر کەسێک پێی وابێت الــلّٰــه قسەی لەگەڵ موســــیٰ دا نەکردووە ئەوا کافرە بە الــلّٰــه، وە قورئانی بە درۆ خستۆتەوە، وە کارەکەی رسول الــلّٰــه ﷺ ـی رەد کردۆتەوە، تەوبەی پێ دەکرێت لەسەر ئەم وتەیە، ئەگەر تەوبەی کرد باشە ئەگینا لە ملی ئەدرێت .
ـــــــــــــــــــــــ
لەم ئەثەرە جگە لە تەکفیری جەهمیەکان تەکفیری ئەشاعیرەش بوونی هەیە، چونکە ئەشاعیرە دەڵێن ئەو پیتانە کەلامی الــلّٰــه نین و مەخلوقن !!! جا ئەشاعیرەش وەک جەهمیەکان دەڵێن الــلّٰــه عز وجل لەگەڵ موســــیٰ علیه السلام قسەی نەکردووە، وە ئەشاعیرەش وەک جەهمیەکان کافرن، بەڵام ئەشاعیرە کوفرەکەیان بە کەمێک ترش و خوێوە باس دەکەن و جەهمیەکان بە ئاشکرا کوفری خۆیان دەردەخەن .
📚#كتاب_السنة_لغلام_الخلال
#دۆزەخ ☟☟☟☟☟☟☟
ابن جریج دەربارەی وتەی الــلّٰــه تعالی
:{لَهَا سَبْعَةُ أَبْوَابٍ} [الحجر:٤٤]
دەڵێت: یەکەمیان جەهەننەمە، پاشان لظی، پاشان حوطەمە، پاشان سەعیر، پاشان سەقەر، پاشان جەحیم - وە ابو جهل لێرە دایە -، پاشان هاویە.
📚«صفة النار لابن أبي الدنيا (19)»هاوەڵی بەڕێز عبدالــلّٰــه بن مسعود رضی الــلّٰــه عنەدەفەرمووێت: ئەگەر دۆزەخییەكان بزانن بە ژمارەى بەردەكانى سەر زەوى لە دۆزەخ دا دەمێننەوە دڵخۆش دەبوون، وە ئەگەر بەهەشتییەكان بیانزانیایە بە ژمارەى بەردەكانى دونیا لە بــەهــەشت دا دەمانەوە خەفەتبار دەبوون !
📚«موسوعةالتفسيرالمأثور:مـ(22صـ 615)»ابــن بــطــة دەڵێت: عەزابی ئاگری جەهەننەم بەردەوامە بە بەردەوامی الــلّٰــه، وە ئەهلەکەشی نەمرن و بە هەتاهەتایی تێیدا دەمێننەوە: بۆ هەر کەسێكە کە دەربچێت لە دونیا دا بەبێ تەوحید و بەبێ سوننەت.
📚«الابانة الصغری:صـ (140)»عبدالــلّٰــه بن عباس رضي الــلّٰــه عنه دەڵێت: ئەگەر یەک دڵۆپەی زەقومی جەهەننەم بهێنرایەتە دنیاوە، ئەوە ژیانی خەڵکی تێک دەچوو .
📚«الزهد لـ أسد السنة (36)»کــەعــب دەڵــێــت: لە رۆژی قیامەت دا جەهەننەم هەناسەیەک دەداتەوە، جا لەم کاتە نە فریشتەیێکی نزیک کراو وە نە هیچ پەیامبەرێک نامێنیت مەگەر هەموویان لەسەر چۆک دەکەون و دەڵێن: ئەی پەروەردگار خۆم خۆم.
📚«المصنف ابن ابي شیبة (36829)»لە أبي هریرة ـەوە رضي الــلّٰــه عنه دەڵێت:️ رسول الــلّٰــه ﷺ فەرمووی: کاتێك یەکێك لە ئێوە چووە تەحیاتەوە با پەنا بگرێت بە الــلّٰــه لە چوار شت؛ دەڵێت: {اللهم من پەنات پێ دەگرم لە عەزابی جەهەننەم، وە عەزابی قەبر، وە شەڕی فیتنەی المسیح الدجال، وە لەشەڕی فیتنەی ژیان و مردن} .
📚«السنة لعبدالــلّٰــه بن الإمام احمد (1394)»
Repost from N/a
اللە تعالی پاداشتی ئەو کەسە بداتەوە کە ئەم pdf ـەی بۆ چاکردوون و ڕێکی خستووە دەتوانن سودمەندبن لە بابەتی تەیەمووم بەشێوەیەکی مەنھەجی لەسەر مەزھەبی امام احمد.
(الاســود العنسی)
#ڕەشــەی_عــەنــەســی کێیه ؟
ئەم پیاوە ناوی عابعهەی کوڕی غوث ــە، شورەتی (ذي خمار)ی هەبوە چونکە هەمیشە بە چەفتەیەک دەم و چاوی بەستبوو ...
📚«الکامل في التأریخ (۲:۱۷)»بە "ڕەشــەی عــەنــەســی" ناوی دەر کردبوو چونکە دەم و چاوی زۆر ڕەش بوو، توانایی ڕەشە لەوەدا بوو کە لاشەیەکی زەبەلاحی پێوە بوو، ئازاو بە غیرەت بوو، سوودی لە فاڵچی و سیحر بازەکان وەردەگرت و وتاربێژێکی ڕەوان بوو، خۆیشی فاڵچیەکی دەست بڕ بوو، شتی سەرسوڕهێنەری پیشان هۆزەکەی دەدا، ئەوانەی گوێیان لێ دەگرت کەمەند کێشی دەبوون، پارەو سامانی تەرخان کردبوو بۆ ڕاکێشانی خەڵکی.
📚«عصر الخلافةالراشدة للعمري (۳٦٤).»پاش ئەوەی پێغەمبەری الــلّٰــه صلی الــلّٰــه علیە وسلم لە حەجی ماڵئاوایی گەڕایەوە و دەنگ و باسی ئێش و ئازارو نەخۆشیەکەی بڵاو بویەوە لەو کاتە دا "ڕەشــە" پاگەندەی پێغەمبەرایەتی خۆی دەکرد، دەڵێن خۆی ناو نابوو (رحمان الیمن) هەروەک چۆن موسەیلەمە بە خۆی دەوت (رحمان الیمامە).
📚«الیمن في صدرالإسلام، للشجاع(لا:۲٥٦).»(ڕەشــەی عــەنــەســی) کاتێک بانگەشەی بۆ پێغەمبەرایەتی خۆی دەکرد لاحی لە پێغەمبەرایەتی محمد صلی الــلّٰــه علیە وسلم نەبوو، وای پیشان دەدا کە دوو فریشتە دێنە لای بە ناوی (سحیق و شفیق یان شریف).
📚«البدء والتأریخ(٥:۱٥٤).»#خێزانی (ڕەشــەی عــەنــەســی) کە ناوی (ئازادی فارسی ) بوو کە خێزانی شەهری کوڕی بازان بوو، ئامۆزای فەیروسی فارسی بوو، کە (ڕەشــەی عــەنــەســی) درۆزنی یەمەن بە زۆر لە خۆی مارە کرد پاش ئەوەی مێردەکەی کوشت..
📚«الیمن في صدرالإسلام(لا:۲۷۳).»ئەم ئافرەتە موسڵمانە (ئازادی فارسی) هەستا بە کوشتنی ( ڕەشــەی عــەنــەســی) کە مێردە موسڵمانەکەی کوشتوەو بە زۆر مارەی کردوە، جاوەسفی ڕەشــەی عــەنــەســی درۆزن دەکات و دەڵێت (سوێند بە الــلّٰــه، الــلّٰــه کەسی دروست نەکردوە ئەوەندەی ڕەشە کە من ڕقم لێی بێت، هەرگیز فەرمانی الــلّٰــهی بەجێ نەهێناوەو لە حەڕامی الــلّٰــهش خۆی لا نەداوە).
📚«الکامل في التأریخ(۲:۳۱۰).»ئەو شەوەی (ڕەشــەی عــەنــەســی تێدا کوژرا پێغەمبەر صلی الــلّٰــه علیە وسلم ئاگادار کراوە تا مژدە بە موسڵمانان بدات و فەرموی: (شەوی ڕابردوو "ڕەشــەی عــەنــەســی" کوژرا پیاوێکی پیرۆز لە خانەوادەیەکی پیرۆز کوشتی، وتیان کێیە ؟ فەرموی فەیرۆز، بردیەوە فەیرۆز.
📚«تأریخ الطبري(٤:٥٥).»هەر ئەو ئافرەتە بوو الــلّٰــه ﷻ کردی بە هۆی لەناو چونی (ڕەشــەی عــەنــەســی ) ئەگەر لە دوای الــلّٰــه هەوڵی دڵسۆزانەی ئەو نەبوایە هەرگیز فەیرۆزو هاوکارانی نەیان دەتوانی ڕەشــە بکوژن لە ناو ئەو هەموە پاسەوانانەدا .
📚«حرکةالردة (لا:۳۰۸).»........................................................................... ڕەشــەی عــەنــەســی دەستی ڕۆشت بەسەر یەمەن دا و پاگەندەی پێغەمبەرایەتی دەکرد، ناردی بە شوێن (ابومسلم خولانی ـ عبدالــلّٰــه بن ثوب) الــلّٰــه لێی ڕازی بێت کاتێک هاتە لای پێی وت ئایا شایەتی دەدەیت من پێغەمبەری الــلّٰــهم ؟ وتــــی نابیستم، پێی وت ئەی شایەتی دەدەیت محمد پێغەمبەری الــلّٰــه بێت ؟ وتــــی بەڵێ، چەند جارێک ئەمەی لێ پرسی ئەو هەر قسەکەی یەکەم جاری دوبارە دەکردەوە، ئەویش فەرمانی دا ئاگرێکی گەورەیان بۆ کردەوەو خستیانە ناویەوە بەڵام نەسوتا ! بۆیە جەماعەتەکەی پێیان وت بەرەڵای بکە ئەمە سەر لە شوێنکەوتوەکانی تۆ تێک دەدات ڕەشەیش بەرەڵای کرد و پێی وت ئەم ناوچەیە جێ بهێڵە و ئەویش ڕۆشت بۆ مەدینە و لەو کاتەدا پێغەمبەری الــلّٰــه صلی الــلّٰــه علیە وسلم کۆچی دوایی کردبوو، ئەبوبکری صدیق رضی الــلّٰــه عنە کرابوو بە جێنشین، حوشترەکەی نەواندو چووە مزگەوت و دوو ڕکات نوێژی دابەست و عومەری کوڕی خەتاب رضی الــلّٰــه عنە چاوی پێکەوت چوو بۆ لای پێی وت خەڵکی کوێیت ؟ وتی یەمەن وتی ئەو پیاوەی ڕەشەی درۆزن خستیە ناو ئاگرەوە چی بەسەر هات وتی ئەوە عبدالــلّٰــه بن ثوب بوو، عومەر وتــــی بۆ خاتری الــلّٰــه ئەو کەسە تۆیت وانیە ؟ وتی بەو خوایە ئەو کەسە منم، عــومــەر باوەشی پیاکردو گوشای بە خۆیەوەو دەستی کرد بە گریان، پاشان بردی وه لە نێوان ئەو ئەبوبکر داینیشاندو وتــی سوپاس بۆ ئەو الــلّٰــهیەی نەیمراندم تا لە ناو ئومەتی محمد صلی الــلّٰــه علیە وسلم کەسێک هەڵکەوت وەک ئیبراهیم پێغەمبەری الــلّٰــه.
📚«اسدالغابة(٦:۳۰٤) » 📚«الإستیعاب(٤:۱۷٥۸).»
