cookie

We use cookies to improve your browsing experience. By clicking «Accept all», you agree to the use of cookies.

avatar

إقــرَأ

گـەورەتر لەخــودی حەقیقـەت، گەڕانە بەدوای حەقیقەت. بۆ هەر سەرنجێک: @iqr4a_bot

Show more
Iran94 131The language is not specifiedReligion & Spirituality48 379
Advertising posts
1 710
Subscribers
+224 hours
-27 days
-3930 days

Data loading in progress...

Subscriber growth rate

Data loading in progress...

Repost from N/a
بەنـــــاوی خــودا لەم کەناڵە: پۆستی کەم دەکرێت بەڵام تا ڕاددەیەک درێژ و پوخت، ئامانجم لێی زیاتر ناسینی خۆمە پاشان خەڵکی تر سوودی لێ ببینن، چونکە کە خۆتت ناسی خوداش دەناسی، ئەوکات ژیان وەک خۆی دەبینی.
Show all...
ڕوونکردنەوەیەکی پێویست: گەر لە مەجلیسێک بیت و بەتاڵ بێت لە سوود چاکترە دەرکەوی لەوەی بمێنی، چونکە هەر هیچ نەبێت کاتت دەکوژێ، دڵت ڕەق دەکات. هەر مەجلیسە و قسەی جیاوازی تێدا دەکرێ، بۆیە هەر کەناڵە و وەک مەجلیسێک وایە، چونکە هەر یەکەو کۆمەڵێک بابەتی تایبەتی تیا باس دەکرێ. بۆیە تکات لێ دەکەم گەر سوود لەم کەناڵە ناکەیت یاخود هەر نایخوێنیتەوە، با کات و شوێنت نەکوژی،  لایبە لای خۆت. ئێستا نزیکەی 1.7k سەبسکرایبی هەیە، هیوادارم دوای ماوەیەکی کەم ژمارەیەکی بەرچاو دەرکەون، لەوانەی سوودی لێ نابینن، بۆ ئەوەی دووربن لە کۆمەڵە بابەتێک کە سوودی بۆتان نییە. https://t.me/iqr4a
Show all...
ناڵاندن بەدەست کێشە و گرفتی ژیان ئەگێڕنەوە پیاوێک بەدەست کێشەی ژیان دەیناڵاند، کێشەی خێزانی، پیشە، ئابووری... پێی ووترا، لە گوندەکەی تر پیاوێکی زۆر حەکیم هەیە، کێشەی خەڵکی چارە دەکات، ئەمیش بەپرۆشەوە ڕۆیشت تا گەیشت پێی، بەڵام کات کاتی ڕۆژ ئاوایە، پیاوە حەکیمەکە پێی ووت ئەوەتا دەبینی سەد ووشترم لایە بە ئەمانەت، ئەبێ چاودێریان بکەم، بەڵام ئەمڕۆ زۆر ماندووم، گەر دەتەوێ وڵامت دەسکەوێ، من ئەوشەو دەبێ پشوو بدەم، تۆ چاودێری بکە تا بەیانی، وە گەر هەموو ووشترەکان دانیشتن و هەوڵی چوونیان نەدا، ئەتوانی تۆش بخەوی.. بەیانی پیاوی حەکیم هاتەوە، پیاوەکە پێی ووت بە خەفەتەوە: ئەمشەو نەمتوانییوە، چرکەساتێکیش بخەوم، چونکە......... پیاوە حەکیمەکە پێی ووت با قسەکانت کورت کەمەوە: بەشێکی ووشترەکان بێ هەوڵی تۆ خۆیان دانیشتن، بەشی دووەم بە هەوڵی تۆ دانیشتن، بەشی سێ یەم دوای هەوڵی تۆ، هەر نەتتوانی کۆنترۆڵی بکەی و دانەنیشتن. ئینجا پێی ووت: ژیان ڕێک ئاوایە !! هەنێک شت بێ ماندووبوون خۆی دێتە جێ و هیچ هەوڵ و ماندووبوونی ناوێ، بەشێکی تر ژیان پێویستی بە هەوڵ و ماندووبوونە تا بتوانی بە دەستی بێنی، بەشێکی تر هەرچەندە هەوڵ و کۆششی بۆ دەدەی بەڵام شتەکە بەدی نایێ (دەکرێ نمرەیەکی بەرزبێت، هیدایەتی هاوڕێیەکت، ژیانێکی ئاسوودە لەگەڵ خێزانت...). بۆیە ئەی مرۆڤ ئەوەندەی پێت دەکرێ هەوڵبدە، هەموو توانات بخە کار بۆ بەدەستهێنانی بابەتە دینی و دونیایی ، بەڵام قەت خەفەت لە ئەنجام مەخۆ، ئەویان کاری تۆ نییە و تەسلیمی خودای بکە، چونکە گەر کەسێک هەوڵی دا، خودا دەفەرمووێت: هەوڵەکەی هەوڵێکی سوپاسکراوە (وکان سعیکم سعیاً مشکوراً) قەت باسی ئەنجام ناکات. بۆیە ئازیزم، قەت لە هەوڵدان ماندوو مەبە، پشوو درێژبە، ئامانجت با گەورە بێ، ئومێدت بە ڕەحمەتی خودا بێ، ئەوەی تر بزانە خودا چاکترینت بۆ هەڵدەبژێرێ. https://t.me/iqr4a
Show all...
Photo unavailableShow in Telegram
Photo unavailableShow in Telegram
وَمَنْ يَتَّقِ اللَّهَ يَجْعَلْ لَهُ مَخْرَجًا (2) وَيَرْزُقْهُ مِنْ حَيْثُ لَا يَحْتَسِبُ وَمَنْ يَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ فَهُوَ حَسْبُهُ
Show all...
چۆن غەم بخۆم کاتێ پشتم بەخودا بەستووە پێغەمبەری خودا ﷺ جارێکیان فەرمووی، ئایەتێک هەیە، گەر دەستی پێوە بگرن، ئەوا بەستانە، دواتر فەرمووی: ( وَمَنْ يَتَّقِ اللَّهَ يَجْعَلْ لَهُ مَخْرَجًا، وَيَرْزُقْهُ مِنْ حَيْثُ لَا يَحْتَسِبُ) واتە: هەر کەسێک تەقوای خودا بکات، ئەوا خودا خودا ئەوەندە ڕزقی پێدەبەخشێت کە هەر بیریشی لێنەکردبێتەوە. ڕزق مەرج نییە تەنها خۆراک بێت، بەڵکو هاوسەری صالح ڕزقە، مناڵی صالح ڕزقە، زانستی بەسوود ڕزقە، عیبادەتی زۆر ڕزقە، چاکەکاری ڕزقە، بەڵکو هەرچی خودا پێمان ببەخشێ و هەرچی بمانەوێ بەدەستی بێنین بەشێکە لە ڕزقی خودا، جا خودای گەورە کە بەخشەری ڕزقە، بۆیە پێمان دەفەرمووێت: ئەی بەندەکەم تەقوام بکە، پێت دەبەخشم زیاتر لەوەی چاوەڕێ دەکەیت. جا ئەی بەندەی خودا هەرچی گرێیەک لە دڵتدایە، هەرچی داوایەکت هەیە، لەو ڕێیە خۆت لەخودا نزیک بکەوە و داوای لێ بکە، دڵنیا بە خودا بەئاگاترە لە نەفسی خۆمان بەخۆمان. جا تەواوکەری ئایەتەکە دەفەرمووێت: ( وَمَنْ يَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ فَهُوَ حَسْبُهُ) واتە: هەرکەسێک پشت بەخودا ببەستێ، ئەوە بەسیەتی. بۆیە زۆر نوێژ و ڕۆژوو و  دوعا بکە، چونکە بەرهەمی عیبادەتی پڕ ئیخڵاص تەقوایە، بەرهەمی تەقواش تەوەککولە لەگەڵ کرانەوەی دەرگا بەڕووتدا. ئەم ئایەتە زیاتر لە سێ ساڵە بۆتە سەردێری ژیانم، چونکە پڕت دەکات لە هێز، وزە، یەقین، ئیرادە، ئارامی، متمانەبوون بەخودا، پاشان سەرکەوتنی دین و دونیا. #ژیان_لەگەڵ_قورئان https://t.me/iqr4a
Show all...
إقــرَأ

گـەورەتر لەخــودی حەقیقـەت، گەڕانە بەدوای حەقیقەت. بۆ هەر سەرنجێک: @iqr4a_bot

Photo unavailableShow in Telegram
#ژیان_لەگەڵ_قورئان قورئان فێرمان دەکات لۆمەی خۆمان بکەین (ولا اقسم بالنفس اللوامە)، بەڵام گەر لۆمەی خۆمان نەکرد لەو دونیا بێ گومان شەیتان پێت دەڵێت لۆمەی خۆت بکە (فلا تلوموني ولوموا ٲنفسکم). لۆمەی خۆت بکە لەوەی: خراپەیەک ئەنجامت داوە، خراپەیەک دەتەوێ ئەنجامی بدەی، چاکەت کەمە، خراپەت زۆرە، دوور لە قورئان نزیک لە دونیا، هەوڵی زانست نادەی یاخود هەوڵەکەت کەمە، چاکەکار نیت لەگەڵ دایک و باوکت، لەوەی بڕوات بە بەڵێنی بەندە هەیە، بەڵام بڕوای تەواوت بە بەڵێن و خاوەندارێتی خاوەنی بەندە نییە. https://t.me/iqr4a
Show all...
إقــرَأ

گـەورەتر لەخــودی حەقیقـەت، گەڕانە بەدوای حەقیقەت. بۆ هەر سەرنجێک: @iqr4a_bot

#ژیان_لەگەڵ_قورئان ژیان لەگەڵ قورئان، ژیان جوان دەکات، واتا بەژیان دەبەخشێت، دڵت ئارام دەکات، هێز و وزەت پێدەبەخشێ، خۆڕاگرت دەکات. خودا لەگەڵ هەموومانە (وَهُوَ مَعَكُمْ أَيْنَ مَا كُنْتُمْ) بەڵام لەگەڵ بوونی تایبەتی هەیە بۆ خۆشەویستانی خۆی بۆ چاکەکاران (وَإِنَّ اللَّهَ لَمَعَ الْمُحْسِنِينَ) وە کاتێ لەگەڵت بوو ئەوکات تۆی خۆشدەوێت (إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُحْسِنِينَ). کاتێ لە قورئان دوورین و لەگەڵی ناژین، حەزمان بۆ ژیان زیاد دەبێت، ئەوەی خودا فرمانی پێکردووین لەبیری دەکەین، ئەوەی نەهی لێکردووین خۆمان لێی نزیک دەکەینەوە. ژیان لەگەڵ قورئان ژیانە لەگەڵ خودا و پێغەمبەرەکەی (ص)، ژیان لەگەڵ قورئان ژیانە لەگەڵ چاکان و پاکان، ژیانە لەگەڵ گەلانی پێشوو، ژیانە لەگەڵ موعجیزاتی خودا، ژیانە لەگەڵ چاکە و نەهی لە خراپە، ژیانە لەگەڵ نەفس بۆ ئەوەی لۆمەی خۆی بکات، ژیانە لەگەڵ ژیانی ڕۆژانەت. قورئان بەرەکەتە، نزیکبوون لێی بەرەکەتەو دوورکەوتن لێی حەسرەتە. کاتێ خۆمان لە قورئان بەدوورگرت، بۆ ئەوەی بژین لەگەڵ ژیان، بووە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە حەقیقەتی ژیان و تێکەڵکردنی حەق و باتڵ. وامان لێهات دڵمان سەرمایەی دونیا خۆش بێت و ئاخیرەتمان بیرچێتەوە. ژیان لەگەڵ قورئان فێری ژیانکردنمان دەکات. https://t.me/iqr4a
Show all...
إقــرَأ

گـەورەتر لەخــودی حەقیقـەت، گەڕانە بەدوای حەقیقەت. بۆ هەر سەرنجێک: @iqr4a_bot

با ببەخشین تا ببەخشرێین بەخشین  بەختەوەری ڕابیتەی مرۆییهانای خێرخوازی • ...
Show all...
Choose a Different Plan

Your current plan allows analytics for only 5 channels. To get more, please choose a different plan.