|بصيرة|🕯🌻
Open in Telegram
❞ھیچـ نیعمەتێڪ نەدراوە بە بەندە باشتربێت لە نیعمەتی دەست گرتن بە قورئان و سوننەتەوە❝ .•°🌱☁️
Show more423
Subscribers
No data24 hours
+37 days
+1230 days
Posts Archive
423
••🍃🔗|
❞ڕێگای بەرە و خوا چوون ، ئەو ڕێگایە کە باوکە ئادەمی تێدا ماندوو و شەکەت بوو، نوح لە پێناویدا هاواری لێ هەڵسا، ئیبراهیم پێغەمبەری لە پێناودا خرایە ناو ئاگر، ئیسماعیل ڕاکێشرا بۆ سەربرین، یوسف بەبەهایەکی کەم لەو رێیەدا فرۆشرا، چەند ساڵێکیش لە زینداندا مایەوە، زەکەریا بە مشار داهێنرا، یەحیا پێغەمبەر سەربڕا، ئەیوب چەرمەسەری و نەهامەتی چەشت، پێغەمبەرمان محمد هەژاری و چەندین ئازاری چەشت( سەلات و سەلام لەسەر هەموو پێغەمبەرانی خوا).❝
◆الفوائد
◆ t.me/BASIR4T
423
••📜🍃|
❞هەرکەس دڵی ئازاری پێگەشت بەپێ هەڵکەوتنی برای بڕواداری ئەوە نیشانەی دڵ نەرمی و گەڕانەوەیەتی بۆ لای پەروەردگاری.❝
◆مدارج السالکین
◆ t.me/BASIR4T
423
••📮🫀|
❞بزانن پلە و پایەیی بەرز کەسانی خاوەن زانست و عەقڵ، بە لاڕێدا نابات، وە بە سەربەرزی و سەرفرازی مەغروریان ناکات، وەکو شاخن کە ڕاوەستاوە و ناجوڵێت، ئەگەر با ـیش زۆری بۆ بهێنێت، کەسی سوکیش بە کەمترین پلە و پایە و سادەترین لێپرسراوێتی مەغرور دەبێت، وەکو ئەو گەڵایەیە کە بە سوکترین با بە ئاسماندا دەچێت.| شوبهاندنی کەسی زانا بە شاخ و کەسی سوکیش بە گەڵا دەربڕینێکی زۆر جوانە، و بەڵگەی ڕەوانبێژی شافعییە.|❝
◆ئیمام شافعی’ڕەحمەتی الله ـی لێبێت
◆تأریخ مدینة دمشق| ٤١١:٥١
◆ t.me/BASIR4T
423
••🔗🪴|
❞کرانەوە بە ڕووی خەڵکیدا هاوەڵی خراپ لەگەڵ خۆی دەهێنێت، وە پشت تێکردنیش لێیان دوژمنایەتی دەهێنێت، کەواتە تۆ لەو نێوەندەدا بە.❝
◆حلیة الأولیاء | ٩؛١٢٢
◆ t.me/BASIR4T
423
••📜🔗|
❞گەڕاوە بۆ لای خوا ئەو کەسەیە، بەپەلە بۆ ڕەزامەندییەکانی دەچێت، هەموو دەم بۆ لای دەگەڕێتەوە و بەدەم ئەو شتانەوە دەچێت کەخوا پێی خۆشە.❝
◆ئیمام ابن القیم الجوزي’رحمه الله’
◆مدارج السالکین
◆ t.me/BASIR4T
423
••🥀💫|
❞بێدەنگ بە تا ئەوکاتەی ناچارت دەکەن قسە بکەیت، چونکە زۆربەی پەشیمانی لە قسەکردنەوەیە، کەمجار بووە کە بێدەنگی پەشیمانی لەدواوە بێت، وە بزانە گەڕانەوە| پەشیمان بوونەوە| لە بێدەنگییەوە بۆ قسەکردن، باشترە لە گەڕانەوە لە قسەکردنەوە بۆ بێدەنگی، وە بەخشین لە دوای نەبەخشین، باشترە لە نەبەخشین دوای بەخشین.❝
◆ئیمامی شافعی’ڕەحمەتی الله ـی لێبێت’
◆تأریخ مدینة دمشق| ٥١؛٤١٢
◆ t.me/BASIR4T
423
••🔗🌸|
❞ڕۆژی هەینی ڕۆژی خواپەرستییە، لەناو ڕۆژەکاندا وەک مانگی ڕەمەزانە لەناو مانگەکاندا، ئەو ساتەش کە نزای تێدا وەرگیراوە وەک شەوی قەدری ڕەمەزان وایە.❝
◆ئیمام ابن القیم الجوزي’رحمه الله'
◆زاد المعاد في هدي خیر العباد
◆ t.me/BASIR4T
423
••📜🪶|
❞بزانن’ڕەحمەتی خواتان لێبێت’ ئەم زانستە وەک وشتر چۆن لەدەست دەردەچێت، ئەویش دەروات و لەدەست دەردەچێت، کەواتە کتێب بکەنە پارێزەری(بینوسنەوە) و پێنوسیش بکەن بە شوان بۆی.❝
◆تأریخ مدینة دمشق/ ٤١٠:٥١
◆ t.me/BASIR4T
423
••🔗🍃|
❜هەندێک کات و بارودۆخ تێدەپەڕێت کەوا، نە خێزانێک لێت تێدەگا، نە کۆمەڵگایێک بەزەییت پێدا دێتەوە، وە نە هاوڕێیانێک لەگەڵت دەمێنن، بەڵام لەتەواوی حاڵەکان خوا تاکە پەناگەی بەندەیی خۆیەتی^^❛
423
••📖🌸|
❞هەرکات گوناهـ بەدزیەوە کرا، تەنها زیانی بۆ گوناهکارەکە هەیە، بەڵام کە بە ئاشکرا کرا، زیانی بۆ هەموان دەبێت، هەرکات خەڵکیش خراپەیان بینی و نەیانگۆڕی، نزیکە خوای گەورە سزای هەموویان بدات.❝
◆ئیمام ابن القیم’رحمە الله’
◆الداء والدواء
◆ t.me/BASIR4T
423
••📜🌿|
❞دڵخۆش بوون بە ئازاری موسڵمانان و شاد بوون بە داماویان لە گوناهە گەورەکانە.❝
◆ابن القیم’رحمە الله’
◆مدارج السالکین
◆ t.me/BASIR4T
423
••📖🌸|
❞جاری وا ھەیە ئارام دەگرم لەسەر وشەیەک کە ئەو وشەیە زۆر گرانترە بەلامەوە لە گرتنی پشکۆیەک، ئەوەی وام لێدەکات کە ئارام بگرم لەسەری ئەوەیە کە دەترسم وشەیەکی تر لەو وشەیە خراپتر بێت بەدەممدا.❝
◆عەمری کوڕی عاص ‘رضی الله عنه ‘
◆کتاب الصبر، لابن أبي الدنیا |٨٩
◆ t.me/BASIR4T
423
••⚡️🪴|
❞هەركەسێك زوڵمی لە كەسێك كردووە و مافی لەسەرە ، گیانی بێت یان مادی..، با ئەمڕۆ گەردن ئازایی لێ بكات پێش ئەوەى ڕۆژێك بێت کە نە دینار و نە دیرهەم سوودی پێ ناگەیەنێت، جا ئەگەر لەو ڕۆژەدا كردەوەى چاكی هەبێت لێی دەبرێت بە ئەندازەى مافی خاوەن مافەكە ، خۆ ئەگەریش چاكەى نەبێت لە كردەوە خراپەكانی كابرای خاوەن ماف هەڵدەگیرێت و دەدرێت بە كۆڵ ستەمكارەكەدا.❝
◆پێغەمبەری خودا ﷺ
◆صحیح البخاري
423
••📖🍃|
❞پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم دوو حەوزی گەورەی هەن، یەکیان لە دونیا کە سوونەتەکانیەتی، ئەوی تریشیان لە قیامەتدا، ئەوانەی لەم حەوزەی دونیا بخۆنەوە، لە قیامەتیشدا لە حەوزەکەی دەخۆنەوە|بێبەش نابن|.❝
◆ابن القیم الجوزي’رحمه الله’
◆اجتماع الجیوش الاسلامیة
◆ t.me/BASIR4T
423
••📜🪻|
❞گەورەترین تیاچوون و تێکشکان، خۆ هەڵواسینە بە جگە لە خوا.❝
◆ئیمام ابن القیم الجوزي’رحمە الله’
◆مدارج السالکین
◆ t.me/BASIR4
423
••🖇️🪻|
❞ئیمامی شافعی لە پرسەنامەیدا بۆ مردنی کوڕی دۆستێکی قورەیشی دەڵێت؛
براکەم بزانە، هەر کارەساتێک خاوەنەکەی پاداشتی لێوە دەست نەکەوێت، کارەساتێکی گەورەیە.
کەواتە براکەم، چۆن ڕازی بوویت لەدەستدانی کوڕەکەت بێتە مایەی فیتنە بۆت، و نەبێتە هۆکاری دابارینی بەخششی خودا بە سەرتا!؟ چۆن ڕازیت کە کوڕەکەت بە مردنی لێت جیابێتەوە، و ڕازی نابیت کە بۆ هەتا هەتایی بمێنێتەوە؟
چۆن ڕازی دەبێت گومانی خراپ و عاقیبەت شەڕی بە کوڕەکەت بەریت، یەقینت بە عاقیبەت خێری ئەو نابێت؟
بەڵکو چۆن ڕازیت کە نکۆڵی لە نیعمەت و بەخششێک بکەیت و بەرامبەری سپڵە بیت، لە کاتێکدا کە خاوەنی بەخششەکە چیت پێخۆشە ئەوەت نیشان دەدات، لە بەرامبەردا چی پێناخۆشە لە تۆوە دەیبینیت؟ بگەڕێرەوە بۆ لای خودا، دڵنەوایی خۆت بە کارەساتی وەفاتی پێغەمبەری خودا، دڵنەوایی خۆت بکە وە بە دینەکەتەوە پابەند بە، لە کۆتایشدا سەلامت لێبێت.❝
◆تاریخ مدینة دمشق| ٥١/٤١٥
◆ t.me/BASIR4T
423
••📃🌿|
❞زۆری ڕزق و ڕۆزی و کار و کردەوە و تەمەن نە بەزۆرییە، نە بە ژمارەی مانگ و ساڵە، بەڵکو زۆری ڕزق و تەمەن بە فەڕو بەرەکەت تێکەوتنیەتی.❝
◆ابن القیم الجوزي'رحمه الله'
◆الداء والدواء
◆ t.me/BASIR4T
