en
Feedback
|بصيرة|🕯🌻

|بصيرة|🕯🌻

Open in Telegram

❞ھیچـ نیعمەتێڪ نەدراوە بە بەندە باشتربێت لە نیعمەتی دەست گرتن بە قورئان و سوننەتەوە❝ .•°🌱☁️

Show more
423
Subscribers
No data24 hours
+37 days
+1230 days
Posts Archive
••🌱🕯️| ❞گەورەترین گوناهـ، گومانـی خراپ بردنە بەخوای گەورە.❝ ◆ئیمام ابن القیم’رحمە الله’ ◆الداء والدواء ◆ t.me/BASIR4T
••🌱🕯️| ❞گەورەترین گوناهـ، گومانـی خراپ بردنە بەخوای گەورە.❝ ◆ئیمام ابن القیم’رحمە الله’ ◆الداء والدواء ◆ t.me/BASIR4T

••📝🕯️| |بەشەکانی نوێژ.| لە ئەبو هورەیرەوە رضی الله عنە دوفەرموێت، پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم دەفەرموێت؛ نوێژ دابەش دەبێت بەسەر سێ سێیەک، پاک و خاوێنی سێیەکە، ڕکوع سێیەکە، سوجدە سێیەکە، هەرکەسێک بە تەواوی ئەمانە ئەنجام بدات نوێژەکەی لێ وەردەگیرێت، وە هەموو کردەوەکانی تریشی لێ وەردەگیرێت، وە هەر کەسێک نوێژەکەی لێ وەرنەگیرێت کردەوەکانی تریشی لێ وەرناگیرێت. *أخرجە البزار في مسندە | ٩٢٧٣ *وحسنە الإمام الألباني في الصحیحة | ٢٥٣٧ #رمضان_و_فەرموودە RAMADAN🌙🌱

❞ھـەمـوو شـتێـك كە زۆر بوو ھـەرزان ئەبـێت، بەڵام ئەقـڵ ھەتا زۆر بێت گـران ئەبـێت.❝ ◆أَدَبُ الـدُنيا وَالـدين| پەڕەی ٢٣ ◆ t.me
+1
❞ھـەمـوو شـتێـك كە زۆر بوو ھـەرزان ئەبـێت، بەڵام ئەقـڵ ھەتا زۆر بێت گـران ئەبـێت.❝ ◆أَدَبُ الـدُنيا وَالـدين| پەڕەی ٢٣ ◆ t.me/BASIR4T

••🕯️🌱| ❞خراپترین جۆری کەرەم و بەخشندەیی ئەوەیە: بەخشندە بیت لە پێدانی چاکەکانت بۆ کەسانێکی تر بە غەیبەت کردنت ، بە قسەهێنان
+1
••🕯️🌱| ❞خراپترین جۆری کەرەم و بەخشندەیی ئەوەیە: بەخشندە بیت لە پێدانی چاکەکانت بۆ کەسانێکی تر بە غەیبەت کردنت ، بە قسەهێنان و بردنت ، بە جنێودانت ، بە وتە ناشیرینەکانت.❝ ◆شیخ الإسلام إبن تیمیة ‘رحمە الله ‘ ◆مجموع الفتاوی | ٨/٤٥٤ ◆ t.me/BASIR4T

••📝🕯️| |نیشانەکانی کەسانـی دوو ڕوو.| لە ئەبو هریرەوە رضی الله عنە، لە پێغەمبەری خوداوە صلی الله علیە وسلم دەفەرموێت، نیشانەی کەسی دوو ڕوو سیانن؛ ئەگەر قسەبکات درۆ دەکات، ئەگەر بەڵێن و پەیمان بدات نایباتە سەر، وە ئەگەر ئەمانەتێکی پێ بسپێردرێت نایپارێزیت و خیانەتی لێ دەکات. #رمضان_و_فەرموودە 4 RAMADAN🌙🌱

••🌸☁️| |هەمـــوو ئەوانەی، سپاسی خوایان کرد بۆ حاڵیان دڵخــ^^ــۆش بوون.!|

••🔗🌸| ❞ئەگەر ڕێز و شکۆداری و گەورەیی خودا، لەدڵی بەندەدا هەبوایە زاتی گوناهکردنی نەدەبوو.❝ ◆ئیمام ابن القیم’رحمە الله’ ◆الد
••🔗🌸| ❞ئەگەر ڕێز و شکۆداری و گەورەیی خودا، لەدڵی بەندەدا هەبوایە زاتی گوناهکردنی نەدەبوو.❝ ◆ئیمام ابن القیم’رحمە الله’ ◆الداء والدواء ◆ t.me/BASIR4T

••📝🕯️| لە ئەبوهرەیرەوە رضی الله عنه دەفەرموێت، پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم دەفەرموێت، سێ شت هەیە کوفرن بە خوای گەورە، کەسێک لە کاتی موصیبەتدا یەخە و سنگی خۆی دابدڕێت، گریان و ناڵاندن بەدەنگی بەرز لەسەر مردوو، تانەدان و قسە وتن بە ڕەچەڵەک و نەژادەوە. #رمضان_و_فەرموودە 5 RAMADAN🌙🌱

••🔗🌿| ❞پەسەندکردنی دونیا بەسەر ئاخیرەتدا، یا بەهۆی لاوازی ئیمانە، یا نزمی ئاستی ژیرییە، یا هەردوکیان.❝ ◆ئیمام ابن القیم’رحم
••🔗🌿| ❞پەسەندکردنی دونیا بەسەر ئاخیرەتدا، یا بەهۆی لاوازی ئیمانە، یا نزمی ئاستی ژیرییە، یا هەردوکیان.❝ ◆ئیمام ابن القیم’رحمە الله’ ◆الفوائد ◆ t.me/BASIR4T

••📝🕯️| |جۆرەکانـــی زوڵـــم.| لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە رضی الله عنه دەفەرمەوێت پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم دەفەرموێت: زوڵم سێ جۆرە؛ زوڵمێک خوای گەورە وازی لێ ناهێنێت، وە زوڵمێک لێی خۆش دەبێت، وە زوڵمێکیبتر لێی خۆش نابێت، ئەو زوڵمەی خوای گەورە هەرگیز لێی خۆش نابێت بریتیە لە شەریک و هاوبەش بڕیاردان بۆ خوای گەورە کە هەرگیز لێی خۆش نابێت ئەگەر خاوەنەکەی تەوبەی لێ نەکات. ئەو زوڵمەی کە خوای گەورە لێی خۆش دەبێت، ئەو زوڵمەیە کە لە نێوان بەندە و خوای گەورەدایە بەوەی هەڵنەستابێت بە ئەنجامدانی فەرمانێک لە فەرمانەکانی خوای گەورە یان سەرپێچی فەرمانێکی کردبێت و تاوانێکی ئەنجام دابێت بەو مەرجەی کە سەرپێچی لەو مافە کردبێت کە لە نێوان خۆیی و خوای گەورەدایە، نەک زوڵم کردن لە بەندەی تر. ئەو زوڵمەی کە خوای گەورە وازی لێ ناهێنێت بریتییە لە زوڵمی بەندەکان کە بەرامبەر یەکتری دەیکەن خوای گەورە واز لەو زوڵمە ناهێنێت تا حوکم لە نێوانیاندا دەکات یان خاوەن ماف لە مافەکەی خۆی خۆش دەبێت یانیش خوای گەورە زیاتری پێ دەبەخشێت تا ڕازی دەبێت و زوڵمکار دەبورێت، ئەگەر نەیبورێت خوای گەورە تۆڵەیان بۆ دەکاتەوە. |والله تعالی اعلم| *أخرجە أبو داود الطیالسي في مسندە| ٢٢٢٣ *وحسنە الإمام الألبانی في الصحیحة | ١٩٢٧ *انظر : التنویر شرح الجامع الصغیر للصنعاني | ١٩٠/٧ #رمضان_و_فەرموودە 4 RAMADAN🌙🌱

••🌱📖| بەزمانێکی تەواو سادە.. قورئانـ خوێندن هی تەواوی مانگەکانە لەناو هەموویشیان تایبەتتر مانگی پیرۆزی رمضان، خەڵکی ساردمەک
••🌱📖| بەزمانێکی تەواو سادە.. قورئانـ خوێندن هی تەواوی مانگەکانە لەناو هەموویشیان تایبەتتر مانگی پیرۆزی رمضان، خەڵکی ساردمەکەنەوە لەو پلانەی بۆ زۆری خەتم کرد دایان ناوە لە رمضاندا، بە بیانووی ئەوەی قورئان دەبێت بە تەفسیرەوە بخوێنرێتەوە مانگی رمضان هەوڵبدەن زۆرترین خەتمی تێدا بکەنإن شاء الله، پاشان تەواوی یانزە مانگەکەی تر بە تەفسیرەوە بخوێننەوە بیری لێ بکەنەوە و تيڕامێنن بە وردی و لەبەری بکەن، ئامان گەر هاندەری خەڵکی نیت مەبە هۆی ساردکردنەوەیان. گەر دەتەوێت لە ئەهلی قورئان بیت پێوسیتە تەواوی مانگەکان لە خزمەتی قورئان بیت و کردەوەکانی ڕۆژانەتی پێ بەڕێ بکەیت. هەروەک لە پێشینەوە هاتووە: ❞الربیع دەفەرمووێـت : ئیمامی الشافعي 60 ـجار قورئانی خەتم ڪردووە لە ڕەمەزاندا.❝ ◆فوائد أبي بڪر الزبيري صـ"68 t.me/BASIR4T

••📝🔗| ❞بزانە ئەی براکەم کە مردن ڕێزە بۆ هەر موسڵمانێك کە بگات بە دیداری خوا و لەسەر سوننەت بێت ، وە بێگومان ئێمه‌ هه‌ر موڵك
••📝🔗| ❞بزانە ئەی براکەم کە مردن ڕێزە بۆ هەر موسڵمانێك کە بگات بە دیداری خوا و لەسەر سوننەت بێت ، وە بێگومان ئێمه‌ هه‌ر موڵكی خوای گه‌وره‌ین وه‌ هه‌موومان بۆ لای خوای گه‌وره‌ ئه‌گه‌ڕێینه‌وه‌ ، وە بەڕاستی شەکوای تەنیایمان و ڕۆیشتن و نەمانی برایان و کەمی سەرخەر و یارمەتی دەر و دەرکەوتنی بیدعە بۆ لای خوا دەبەین ، وە شەکوا بۆ لای خوا دەبەین لەو شتە گەورەیەی بەسەر ئەم ئوممەتەدا هاتووە لە ڕۆیشتن و نەمانی زانایان و ئەهلی سوننەت و دەرکەوتنی بیدعە . • وە ئەوە دەڵێم کە ئیبراهیمی تەمیمی دەیفەرموو : خوایە پارێزراوم بکە بە ئاینەکەت وە بە سوننەت و ڕێبازی پێغەمبەرەکەت لە ئختیلاف و جیاوازی لە حەق وە لە شوێن کەوتنی هەوای نەفس و لە ڕێگاکانی گومڕایی وە لە کارە گوماناویەکان وە لە لادان لە ڕێگای حەق و مشتومڕ و دەمەقاڵێ.❝ ◆ئیمام عبدالله بن مبارك ‘رحمه الله’ ◆الإعتصام للشاطبي | ٥٧ ◆ t.me/BASIR4T

••📝🕯️| |ئەو کەسانەی تام و چێژی ئیمانیان چەشتووە.| لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە رضی الله عنه، لە پێغەمبەری خواوە صلى الله عليه وسلم، دەرفەرموێت؛سێ شت هەیە لە هەرکەسێکدا هەبێت تام و شیرینی ئیمانی چەشتووە، کەسێک خوای گەورە و پێغەمبەرەکەی صلى الله عليه وسلم لە هەموو کەسێک خۆشتر بوێت، وە کەسێک کەسێکی خۆشبوێت، خۆشی نەوێت تەنها لە پێناو خوای گەورە نەبێت، وە کەسێک وەک چۆن پێی ناخۆشە بکرێتە ناو ئاگرەوە ئاوا پێی ناخۆش بێت کە بگەڕێتەوە سەر کوفر و بێباوەڕی پاش ئەوەی خوای گەورە لە بێباوەڕیی دەری هێنا متفق علیە؛ البخاري |١٦، ومسلم |٧٤ #رمضان_و_فەرموودە 3 RAMADAN🌙🌱

••📖🔗| ❞هیوا و ئاواتی درۆینە ملی مرۆڤ دەشکێنێت، وەکو تراویلکە، فێڵ لە بینەرەکەی دەکات و ئەو کەسەیش بێ ئومێد دەکات کە بەتەمای
••📖🔗| ❞هیوا و ئاواتی درۆینە ملی مرۆڤ دەشکێنێت، وەکو تراویلکە، فێڵ لە بینەرەکەی دەکات و ئەو کەسەیش بێ ئومێد دەکات کە بەتەمایەتی. «سەراب یا تراویلکە؛ کەسێک لە بیاباندا تینوێتی زۆری بۆ دەهێنێت، لە دورەوە تارماییەک دەبینێت، و وا دەزانێت ئاوە، بەڵام کە دەگاتە ئەوێ ئاو نابینێت»❝ ◆الإنتقاء |صـ١٠٠ ◆ t.me/BASIR4T

••📝🕯️| |ئەو کردەوانەی دەبنە هۆی بەدەستهێنانی ڕەمەزاندی خوای گەورە| خوای گەورە بۆتان ڕازیە بە ئەنجامدانی سێ کردار، وە بەسێ کرداریش ڕازی نییە بۆتان و توڕە دەبێت، بۆتان ڕازییە کە: تەنها خوای گەورە بپەرستن بەتاک و تەنیایی و هیچ هاوبەش و شەریکێکی بۆ بڕیار نەدەن، وە هەمووتان دەست بگرن بە حەبلی خوای گەورە، وە ئامۆژگاری ئەو کەسە بکەن کە خوای گەورە کردویەتی بە فەرمانرەواتان. وە لەسێ شت بۆتان ڕازی نییە و تورە دەبێت: وادەڵێن و وایان ووت، وە زۆر پرسیارکردن، وە بەفیڕۆدانی ماڵ و سامان. ئیمامـی نەوەوی رحمە الله دەفەرموێت، دەست گرتن بە «حبل الله» واتە؛ دەست گرتن و پەیوەست بوون بە پەیمانەکەیەوە کە شوێن کەوتنی قورئانی پیرۆز و ڕەچاوکردن و نەبەزاندنی سنووری خوای گەورە و جێ بەجێ کردنی رەوشت و ئاکارەکانی ئیسلامە.. وە ئەو وتەیەی پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم کە دەفەرموێت «ولا تفرقوا» ئەمە فەرمانێکە بۆ موسڵمانان بەوەی کە پەیوەست بن بەیەک کۆمەڵ و جەماعەتی موسڵمانانەوە، وە هۆگری یەکتر بن، ئەمەش یەکێکە لە بنەماکانی ئیسلام *أخرجە البخاري في الأدب المفرد |٤٤٢ *ومسلم |٤٥٠٢ *شرح النووي علی مسلم | ١١/١٢ #رمضان_و_فەرموودە ◈ t.me/BASIR4T

#رمضان_و_فەرموودە
#رمضان_و_فەرموودە

••📝🌸| ❞دووری لەخوا چەند پلەیەکە، هەندێکیان لە هەندێکی تریان خراپترن، بێئاگایی زۆر لەخوات دووردەخاتەوە، دووری بەهۆی گوناهەوە
••📝🌸| ❞دووری لەخوا چەند پلەیەکە، هەندێکیان لە هەندێکی تریان خراپترن، بێئاگایی زۆر لەخوات دووردەخاتەوە، دووری بەهۆی گوناهەوە خراپترە لە دووروی بەهۆی بێئاگاییەوە، دووری بەهۆی بیدعەوە، خراپترە لە دووری بەهۆی گوناهەوە، دووری بەهۆی دەغەڵی و دوورویی شیرکەوە، لەهەموویان خراپترن.❝ ◆ئیمام ابن القیم’رحمە الله’ ◆الجواب الکافي ◆ t.me/BASIR4T

••🌱🖇️| ❞دیاترین سیفەتی مرۆڤ لاوازییەتی، هەر کەسێکیش دان بە لاوازی خۆیدا بنێت، دەگاتە پلەی دامەزراوی❝ ◆تهذیب الأسماء واللغیا
••🌱🖇️| ❞دیاترین سیفەتی مرۆڤ لاوازییەتی، هەر کەسێکیش دان بە لاوازی خۆیدا بنێت، دەگاتە پلەی دامەزراوی❝ ◆تهذیب الأسماء واللغیات | ١/٥٦ ◆ t.me/BASIR4T

••📮🌙 مانگی رمضان مـانگی ئارامی دڵ و دەروون پیرۆز بێ لە دڵتان چوونە ناو مانگی پیرۆزی رمضان لەبیرتان بێت تەنها چەند ڕۆژێکی دی
+1
••📮🌙 مانگی رمضان مـانگی ئارامی دڵ و دەروون پیرۆز بێ لە دڵتان چوونە ناو مانگی پیرۆزی رمضان لەبیرتان بێت تەنها چەند ڕۆژێکی دیاریکراوە #رمضان ◆ t.me/BASIR4T

••📮 ❞ئەگەر ڕەمەزان هات دەرگاکانی بەهەشت دەکرێنەوە،وە دەرگاکانی دۆزەخ دادەخرێن،وە شەیتانەکان کۆت و بەند دەکرێن❝ ◆پێغەمبەری خوا ﷺ ◆رواه البخاري ومسلم ◆ t.me/BASIR4T