en
Feedback
|بصيرة|🕯🌻

|بصيرة|🕯🌻

Open in Telegram

❞ھیچـ نیعمەتێڪ نەدراوە بە بەندە باشتربێت لە نیعمەتی دەست گرتن بە قورئان و سوننەتەوە❝ .•°🌱☁️

Show more
423
Subscribers
No data24 hours
+37 days
+1230 days
Posts Archive
••📝🕯️| |ئەو سێ شتەی کە بە هیچ ئومەتێک نەدراوە جگە لە ئومەتی پێغەمبەری خوا صلی الله عليه وسلم.| لە حوذەیفەوە رضی الله عنە دەفەرموێت، پێغەمبەری خواوە صلی الله علیە وسلم دەفەرموێت؛ خوای گەورە قەدر و ڕێزێکی زیاتری لێناوین لە ئومەتەکانی تر بە پێدانی سێ شت، وەستانمان لەناو نوێژدا وەک وەستانی مەلائیکەتەکان، خوای گەورە هەموو سەر زەوی کردووە بە شوێنی نوێژکردن بۆ ئوممەتەکەم، و دروستە نوێژی لەسەر بکرێت، ئەو فەزڵەیشی پێداوین کە خۆڵەکەی پاکە و دەتوانین تەیەمومی پێ بکەین ئەگەر ئاو نەبوو. *أخرجە مسلم| ١١٠١ #رمضان_و_فەرموودە RAMADAN🌙🌱

••🌿📖| «دەوڵەمەندی دڵ و دەروون.»
••🌿📖| «دەوڵەمەندی دڵ و دەروون.»

••📝🕯️| |ئەو شتانەی پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم ڕێگری لێ کردووە یان فەرمانی پێ کردووە.| لەلە خەلیفەی چوارەمەوە علی کوڕی ئەبو طالبەوە رضی الله عنە دەفەرموێت، پێغەمبەری خواوە صلی الله علیە وسلم دەفەرموێت؛ خۆشەویستم صلی الله علیە وسلم ڕێگری لێ کردم لە سێ شت، ناڵێم ڕێگری لە خەڵکی کرد؛ ڕێگری لێ کردم لە پەنجە کردنی ئەنگوستیلەی زێڕ، وە ڕێگری لێ کردم لە پۆشینی پۆشاکی القسي«جۆرێکە لە پۆشاکی ئاوریشم» وە جلێک کە ڕەنگی ساف سوور بێت، هەروەها ڕێگری لێ کردم کە لە سوجدە و ڕکوعدا قورئان نەخوێنم. ئەو سێ شتەی کە ڕێگری لێ کراوە تایبەتە بە پیاوان و ئافرەتان ناگرێتەوە تەنها بەشی کۆتایی فەرموودەکە نەبێت کە ڕێگری کردنە لە نەەخوێندنی قورئانە لە سوجدە و ڕکوعدا * أخرجە النسائي|١١١٨، وصحیحە الإمام الألباني في صحیح #رمضان_و_فەرموودە 15 RAMADAN🌙🌱

••⚡️🌱| ️❞ئەحمەد ـۍ ڪوڕۍ محمد ئەڵێ: هەنێ لە هاوڕێڪانمان دەربارەۍ وەڪیع ـی ڪوڕۍ جەڕاح بۆیان باس ڪردووین ڪە جارێڪیان پیاوێڪ زۆر
••⚡️🌱| ️❞ئەحمەد ـۍ ڪوڕۍ محمد ئەڵێ: هەنێ لە هاوڕێڪانمان دەربارەۍ وەڪیع ـی ڪوڕۍ جەڕاح بۆیان باس ڪردووین ڪە جارێڪیان پیاوێڪ زۆر خراپ جنێو بە وەڪیع ـی ڪوڕۍ جەڕاح ئەدات ، ئەڵێ: وەڪیع ـیش خۆۍ ڪرد بە ماڵێڪدا و خۆڵۍ ڪرد بە دەموچاوی خۆیدا و دواتر هاتە دەرەوە بۆ لای پیاوەڪەو پێی ووت: «دەی زیاتر قسە بە وەڪیع بڵێ ، دیارە لەبەر گوناهەڪانێتۍ ئەگەر نا تۆ زاڵ نەئەبووی بەسەریداو پێت نەئەوێرا».❝ ◆صِفَة الصَّفوة | ۱۱۳/۲

••📝🕯️| «بەڵێ زۆرێکی جەڵکی دەیانەوێت پشتی ئەوانی تر بکەن بە پردێک.!» ◆ t.me/BASIR4T
••📝🕯️| «بەڵێ زۆرێکی جەڵکی دەیانەوێت پشتی ئەوانی تر بکەن بە پردێک.!» ◆ t.me/BASIR4T

••📝🕯️| |دەستەکان دەبنە سێ جۆر.| لە مالیکی کوڕی نەضلەوە رضی الله عنە دەفەرموێت، پێغەمبەری خواوە صلی الله علیە وسلم دەفەرموێت؛دەستەکان سیانن، دەستی خوای گەورە ئەوە لەهەموویان بەرزترە، بەدوای ئەودا دەستی ئەو کەسەی کە دەبەخشێت، وە دەستی کەسی داواکار«سواڵکەر» لەخوار هەموویانەوەیە، ئەو ماڵەی کە زیادە بیبەخشە، بەڵام وامەکە کە هەموو ماڵەکەت ببەخشیت و پاشان پەکت بکەوێت و داوا لە خەڵک بکەیت. * أخرجە الإمام أحمد في مسندە |١٥٨٩٠ #رمضان_و_فەرموودە RAMADAN🌙🌱

••📝🕯️| |ماڵی بەندەکان دەبێتە سێ بەش.| لە ئەبو هورەیرەوە رضی الله عنە لە پێغەمبەری خواوە صلی الله علیە وسلم، دەفەرموێت؛ سێ شت هەیە حەق و ڕاستین هەر بەندەیەک زوڵمێکی لێ بکرێت لە پێناو خوای گەورە چاوپۆشی لێکرد، ئیللا خوای گەورە سەربەرزی دەکات و بەهۆیەوە یارمەتی دەدات و سەری دەخات لە دونیا و ئاخیرەتدا، وە هەرپیاوێک دەرگای خێر و بەخشین بکاتەوە و مەبەستی گەیاندنی پەیوەندی خزمایەتی بێت ئیللا خوای گەورە زیاتری پێدەدات، وەهیچ پیاوایک نییە دەرگای داواکردن«سواڵکردن» بکاتەوە بەمەبەستی کۆکردنەوە و زیادکردنی ماڵ و سامان بێت نەک پێویستی پێی بێت ئیللا خوای گەورە زیاتر لێی کەمدەکاتەوە. * أخرجە الإمام أحمد في مسندە | ٩٦٢٤ #رمضان_و_فەرموودە RAMADAN🌙🌱

••🌿📝| «قورئان لەنێوان رابردوو و ئێستادا!!»
••🌿📝| «قورئان لەنێوان رابردوو و ئێستادا!!»

"لەو کاتەی خەڵکی خەریکی فیتنە و بەربەرەکانێ بوون،ئەو خەریکی بەدەستهێنانی علوم و بنیادنانی خۆی و بەدەست هێنانی ڕەوشتە بەرزەکان
+1
"لەو کاتەی خەڵکی خەریکی فیتنە و بەربەرەکانێ بوون،ئەو خەریکی بەدەستهێنانی علوم و بنیادنانی خۆی و بەدەست هێنانی ڕەوشتە بەرزەکان بوو" ئەمە خەیاڵ و دوور نییە، ئەمە ژیانی حەقیقی عولەماکانە..!!

••🌿⚡️| «لەخۆباییە، ئەوەی پێی هەڵخەڵەتێت.!»
••🌿⚡️| «لەخۆباییە، ئەوەی پێی هەڵخەڵەتێت.!»

••🌿📝| ️❞جەعفەر ئەگێڕێتەوە دەفەرموێت: أَبُو عِمْرَانَ الْجَوْنِيُّ رَحِمَەُ اللَّە بۆی باسـ ڪردین و ئەیوت: ڪاتێڪ فریشتەڪان ڪ
••🌿📝| ️❞جەعفەر ئەگێڕێتەوە دەفەرموێت: أَبُو عِمْرَانَ الْجَوْنِيُّ رَحِمَەُ اللَّە بۆی باسـ ڪردین و ئەیوت: ڪاتێڪ فریشتەڪان ڪردەوەڪانمان بەرز ئەڪەنەوە بۆلای خوای گەورە، خوای گەورە دەفەرموێت: ئەو لاپەڕانە بدڕێنن ولایبەن. فریشتەڪانیشـ سەرسام ئەبن و دەڵێن: یا رب خۆ ئەو تەنها ڪردەوەی چاڪ وووتەۍ خێرۍ ووتووە وئێمەشـ بۆمان نوسیوە. ئەویش دەفەرموێت: ڕاستە ڪردوویەتی بەڵام لەبەر خاتری من وڕەزامەندی من نەیڪردووە، پاشان دەفەرموێت: بۆ فڵان ڪەس دوو قات ڪردەوەی چاڪ بنووسن، دیسان فریشتەڪان سەرسام ئەبن وئەڵێن: یا رب ئاخر ئەو بەندە هیچۍ نەڪردووە؟. خوای پەروەردگاریش دەفەرموێت: بەڵام نییەتیان هەبوو بیڪەن، نییەتیان هەبوو بیڪەن.❝ ◆حليَة الأوليَاءْ ◆ t.me/BASIR4T

••📝🕯️| |ماڵی بەندەکان دەبێتە سێ بەش.| لە ئەبو هورەیرەوە رضی الله عنە لە پێغەمبەری خواوە صلی الله علیە وسلم، دەفەرموێت؛ بەندە دەڵێت ماڵەکەم، ماڵەکەم، بێگومان لە ماڵەکەشیدا تەنها سێ بەشی بەردەکەوێت، ئەوەی بەکاری هێناوە بۆ خواردن و خواردنەوە و لەناوی بردووە، یان ئەوەی بە جل و بەرگی داوە و خۆی پێداپۆشیوە و کۆن و ڕزی بووە، یان ئەوەی بیبەخشێت و ئەوە زەخیرەیەکە بۆ ئاخیرەت، جگە لەو ماڵانەی کە باسکران کە بەندەکە هەیەتی، بەندەکە دەڕوات و بۆ خەڵکت بەجێی دەهێڵێت. *أخرجە مسلم | ٧٥٣٢ #رمضان_و_فەرموودە RAMADAN🌙🌱

••📝🌿 ❞سەردەمانێك بەسەر خەڵكدا دێت، ھەوڵ و بایەخی یەکێک لەوان ورگی دەبێت، وە دینەکەشی ھەواو ئارەزووەکانی.❝ ◆عبد الله بن عباس
••📝🌿 ❞سەردەمانێك بەسەر خەڵكدا دێت، ھەوڵ و بایەخی یەکێک لەوان ورگی دەبێت، وە دینەکەشی ھەواو ئارەزووەکانی.❝ ◆عبد الله بن عباس’رضي الله عنه ‘ ◆الزهد لابن المبارك | ٢١٧ ◆ t.me/BASIR4T

••📝🕯️| |اعتکاف ناکرێت تەنها لەم سێ مزگەوتە نەبێت.| لە پێغەمبەری خواوە صلی الله علیە وسلم، دەفەرموێت؛ کەسی موجاهید لە پێناو خوای گەورە، وە کەسی حاجی و عومرەکار، میوانی خوای گەورەن، بانگهێشت کران و وەڵامی بانگەوازیەکەیان داوە، «هەربۆیە حاجی و عومرەکار تەلبیە دەکەن؛ چونکە وەڵامی بانگهێشت کردنی خوای گەورەیان دایەوە» هەرچی لەخوای گەورە داوابکەن پێیان دەبەخشێت. *أخرجە ابن ماجة | ٢٨٩٣؛ و ابن حبان في صحیحە| ٤٥٩٤ #رمضان_و_فەرموودە RAMADAN🌙🌱

••📝🕯️| |اعتکاف ناکرێت تەنها لەم سێ مزگەوتە نەبێت.| لە حوذەیفەوە رضی الله عنە، لە پێغەمبەری خواوە صلی الله علیە وسلم، دەفەرموێت؛ مانەوە لەمزگەوت بە مەبەستی عیبادەت کردن( ئیعتکاف) لەهیچ مزگەوتێک ناکرێت جگە لەم سێ مزگەوتە نەبێت، حەڕەمی مەککە، مزگەوتی پێگەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم، مزگەوتی ئەقصی. *البیهقيفي السنن الکبری | ٨٥٧٤ *وصحیحە الإمام الألباني في الصحیحة | ٢٧٨٦ #رمضان_و_فەرموودە RAMADAN🌙🌱

••🌿📝| ❞ڕیوایەت کراوە لە ئیمامی مالیك ( ت۱۷۹ ) کاتێ قوتابیەکانـی -موطأ-یان بەسەر پێشەوا مالیک دەخوێندەوە ( لای ئەهلی علم نەر
••🌿📝| ❞ڕیوایەت کراوە لە ئیمامی مالیك ( ت۱۷۹ ) کاتێ قوتابیەکانـی -موطأ-یان بەسەر پێشەوا مالیک دەخوێندەوە ( لای ئەهلی علم نەریت وابوو قوتابی کتێبەکە بخوێنتەوە و مامۆستاش شەرحی بکات ) جا کاتێ قاریئەکە کە قوتابیەکەی بوو هەڵەی بکردبا یان زیادەیەکی بکردبا یان شتێکی لێ کەم کردبا -کچەکەی پێشەوا مالیک لە پشت دەرگاکە ڕاوەستابوو کاتێ گوێی لە غەلەت و هەڵەکانی قارئ بوایە بە توندی لەدەرگای دەدا - جا ئیمام مالیک دەیزانی غەلەتێک کراوە یەکسەر دەیووتە قوتابیەکەی بگەڕێوە غەلەتت کردووە ئەویش دەگەڕایەوە.❝ ◆عناية النساء بالحديث النبوي للشيخ مشهور بن حسن ال سلمان پەڕاوی : ۱۲۱. ◆ t.me/BASIR4T

••📝🕯️| |ئەو کەسانەی خوای گەورە فەرز و سوونەتیان لێ وەرناگرێت.| لە ئەبو ئومامەوە رضی الله عنە، لە پێغەمبەری خواوە صلی الله علیە وسلم دەفەرموێت؛ سێ کەس هەیە خوای گەورە هیچ فەرز و سونەتێکیان لێ وەرناگرێت، ئەوکەسەی لەگەڵ دایک و باوکی خراپە و ئازاریان دەدات، ئەو کەسەی خێر و صەدەقە بکات و منەتی لەسەر بکات، وە ئەو کەسەی کە قەدەری خوای گەورە بە درۆ بزانێت. *أخرجە ابن ابي عاصم في کتاب السنة | ٣٢٣ *وحسنە الإمام الألباني في صحیح الجامع | ٣٠٦٥ #رمضان_و_فەرموودە 9 RAMADAN🌙🌱

••📝🌸| ❞هۆکارەکانی بوون بە سەرکردە پێنج خاڵە؛ ڕاستگۆیی، نهێنی پارێزی، و پەیمان بەستن، و ئامۆژگاکریکردن لە سەرەتادا «پێش ئەوە
+1
••📝🌸| ❞هۆکارەکانی بوون بە سەرکردە پێنج خاڵە؛ ڕاستگۆیی، نهێنی پارێزی، و پەیمان بەستن، و ئامۆژگاکریکردن لە سەرەتادا «پێش ئەوەی داوات لێبکرێت» وە گەڕاندنەوەی سپاردە.❝ ◆حلیة الأولیاء ◆ t.me/BASIR4T

••📝🕯️| |ئەو کردەوانەی لە ڕەوشتی پێغەمبەرانە .| لە ئەبو دەردائەوە رضی الله عنە، بەرزت دەکاتەوە بۆ پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم دەفەرموێت؛سێ کردەوە لە سیفەت و ڕەوشتی پێغەمبەرانە، پەلەکردن لە ڕۆژوو شکاندن، وە تاخیرکردنی پارشێو، وە دانانی دەستی راست لەسەر دەستی چەپە لەنوێژدا. *صحیحە الإمام الألباني في صحیح الجامع | ٣٠٣٨ #رمضان_و_فەرموودە RAMADAN🌙🌱

••🌱🕯️| ❞گەورەترین گوناهـ، گومانـی خراپ بردنە بەخوای گەورە.❝ ◆ئیمام ابن القیم’رحمە الله’ ◆الداء والدواء ◆ t.me/BASIR4T
••🌱🕯️| ❞گەورەترین گوناهـ، گومانـی خراپ بردنە بەخوای گەورە.❝ ◆ئیمام ابن القیم’رحمە الله’ ◆الداء والدواء ◆ t.me/BASIR4T