|بصيرة|🕯🌻
Open in Telegram
❞ھیچـ نیعمەتێڪ نەدراوە بە بەندە باشتربێت لە نیعمەتی دەست گرتن بە قورئان و سوننەتەوە❝ .•°🌱☁️
Show more423
Subscribers
No data24 hours
+37 days
+1230 days
Posts Archive
423
••📝🕯️|
|سێ گەورەترین ناوی خوای گەورە لە قورئاندا.!.|
لە ئەبوو ئومامەوە رضی الله عنە بەرزی دەکاتەوە بۆ پێغەمبەری خواوە صلی الله علیە وسلم دەفەرموێت؛ گەورەترین ناوی خوای گەورە کە ئەگەر کەسێک پێی دوعا بکات و بپاڕێتەوە لێی وەردەگرێت، لە سێ سورەتی قورئاندایە، سورەتی |البقرة وآل عمران و طە|
*أخرجە ابن ماجة |٣٨٥٦
#رمضان_و_فەرموودە
25 RAMADAN🌙🌱
423
••📝🕯️|
|ئەوانەی ناچنە بەهەشتەوە.!.|
پێغەمبەری خواوە صلی الله علیە وسلم دەفەرموێت؛ناچێتە بەهەشتەوە، ئەوەی منەتباری دەکات، ئەوەی خراپە لەگەڵ دایک و باوکی دەکات، و ئەوەی هەمیشە سەرخۆشە.
*صحيح النسائي 5688
#رمضان_و_فەرموودە
24 RAMADAN🌙🌱
423
••🌸📝|
❞ئەگەر دڵت لە خەم و پەژارەی قورسی دنیا بار بکەیت و لە ویرد و زیکرەکاندا کە ژیان و بژێوی دڵە کەمتەرخەمی بکەیت ئەوا وەک گەشتیارێک وایت کە وڵاخەکەی زیاتر لە توانای خۆی بار بکات و ئاڵفی پێویستی نەداتێ، ئەوسا زۆر زوو پەکی دەکەوێت❝
◆پێشەوا ابن القیم’رحمە الله’
◆كتاب: كلام من ذهب
◆ t.me/BASIR4T
423
••📝🌸|
❞شەڕڪردن لەگەڵ نەفس و شەیطان دەبێت؛ بەصەبرو خۆڕاگری لەسەر گوێڕایەڵی ڪردنی خوای گەورە ، وە پەناگرتن بەخوای گەورە لە شەیطانی نەفرەت لێڪراو ، وە لە نیەتت ڕاستگۆبی بەوەی ڪردەوی چاك بڪەی و واز لە مونڪەرو خراپەڪانیش بێنی.❝
◆زانای پایەبەرز شێخ ابن عثیمین ‘ڕەحمەتی خوای لێبێ‘
◆فتاوی سؤال علی الهاتف ۷۳۲/۲
◆ t.me/BASIR4T
423
••📝🕯️|
|هەرکەسێک دوعا بکات ئیلا یەکێک لەم سێ شتەی پێ دەدرێت.|
لە ئەبو سەعیدی خودریەوە رضی الله عنە دەفەرموێت، لە پێغەمبەری خواوە صلی الله علیە وسلم دەفەرموێت؛ هیچ موسڵمانێک نییە کە دوعایەک دەکات، لە دوعاکەیدا تاوانی تێدا نەبێت یان پچڕاندنی پەیوەندی خزمایەتی تێدا نەبێت ئیلا خوای گەورە یەکێک لەم سێ شتەی پێ دەبەخشێت، یان دوعاکەی پێش دەخات و قبوڵی دەکات، یان بۆی پاشەکەوت دەکات و دەیکاتە توێشوویەک بۆ قیامەتی، یان بەگوێرەی ئەوەی داوای کردووە خراپەی لێ دوور دەخاتەوە.
صەحابەیەکی بەڕێز فەرموویرضی الله عنە ؛ کەواتە زۆر داوا دەکەین، پێغەمبەری خواش صلی الله عليه وسلم فەرمووی خوای گەورە زۆرتر و زیاترتان پێ دەبەخشێت
*أخرخە الإمام أحمد في مسندە| ١١١٣٣
#رمضان_و_فەرموودە
23 RAMADAN🌙🌱
423
••📝🕯️|
|ئەو کەسانەی کە دوعا و پاڕانەوەیان گیرا نابێت.|
لە ئەبو موسای ئەشعەریەوە رضی الله عنە دەفەرموێت، لە پێغەمبەری خواوە صلی الله علیە وسلم دەفەرموێت؛ سێ جۆرە کەس هەن لە خوای گەورە دەپاڕێنەوە بەڵام پاڕانەوەکانیان گیرا نابێت، پیاوێک کە خێزانێکی بەدڕەوشتی هەبێت و لێی جیانابێتەوە، دوعای لێ دەکات بەڵام دوعاکانی وەرناگیرێن، چونکە دەتوانێت لێی جیاببێتەوە، وە پیاوێک بە قەرز پارەی لای پایوێکی ترە و هیچ کەسێکی نەکردووەتەوە شایەد، کاتێک خاوەن پارەکە داوات قەرزەکەی دەکاتەوە نکۆڵی لێدەکات، خاوەن پارەکە دوعای لێدەکات بەڵام دوعاکەی گیرا نابێت، چونکە خۆی کەمتەرخەم بووە لەوەی دوو کەس بکاتە شایەد، وە پیاوێک پارەی خۆی لای کەسسێکی نەزان و گەمژە دابنێت کە دەشزانێت گەمژەیە و ماڵەکەی بەفیڕۆ دەدات، ئەگەر دوعای لێ بکات دوعاکەی وەرناگرێت، چونکە هیچ بیانوو و عوزرێکی نییە و خۆی بەرپرسیارە لە بەفیڕۆدانی ماڵەکەی، خوای گەورە دەفەرموێت«ولا تؤتوا السفهاء أمولکم»
*أخرجە الحاکم في المستدرک| ٣١٨١
#رمضان_و_فەرموودە
22 RAMADAN🌙🌱
423
••🌿📝|
❞فێری زانستی شەرعی بن
چونکە نازانن کەی پێویستان پێی دەبێت.❝
◆إبن مسعود ‘رضي الله عنه’
◆مجموعة رسائل إبن أبي الدنيا | ١٧/٣
◆ t.me/BASIR4T
423
••🕯️🌿|
❞تابیعی هرم بن حیان 'رحمە الله' لە دوعاکانیدا ئەیفەرموو؛ یاربی پەنات پێ ئەگرم لە شەڕو خراپەی سەردەمێك پێی بگەم کە تیایدا گەنج و مناڵەکان یاخی ئەبن ، گەورەكان هیوا خواستی تەمەنێکی درێژ ئەبن ، مردن لەناو خەڵکدا کتوپڕو زۆرو نزيك ئەبێ لە یەکەوە.❝
◆ المجالسة وجواهر العلم | 215/2
◆ t.me/BASIR4T
423
••📝🕯️|
|ئەو کەسانەی کە دوعا و پاڕانەوەیان ڕەتناکرێتەوە.|
لە ئەبو هورەیرەوە رضی الله عنە دەفەرموێت، لە پێغەمبەری خواوە صلی الله علیە وسلم دەفەرموێت؛ سێ جۆرە کەس هەن، هیچ گومانی تێدا نییە کە دوعا و پاڕانەوەیان رەتناکرێتەوە و وەردەگیرێن، ئەو کەسەی زیکر و یادی خوای گەورە زۆر دەکات، کەسی زوڵم لێکراو ، سەرکردەیەکی دادپەروەر.
*أخرجە البزار في مسندە | ٨٧٥١
#رمضان_و_فەرموودە
21 RAMADAN🌙🌱
423
Repost from |بصيرة|🕯🌻
••⏳🔗
❞ئەوەی ھەر دە شەوەكە دابنیشێت، ئەوە بە شەوی قەدر گەيشتووە❝
◆شێخ ابن باز 'رحمە الله'
◆ مجموع الفتاوی| 15/430
◆ t.me/BASIR4T
423
Repost from |بصيرة|🕯🌻
••🕯🤲🏼
❞لە عائیشەوە «رەزای خوای گەورەی لێبێت» فەرموویەتی: ئەی پێغەمبەری خوا ئەگەر گەییشتم بە شەوی قەدر بە چ دوعایەڪ لەخوای گەورە بپارێمەوە ..؟
فەرمووی بڵێ: «اللَّهُمَّ إِنَّكَ عَفُوٌّ تُحِبُّ الْعَفْوَ فَاعْفُ عَنِّي»
واتە:خوایە تۆ لێبوردەیت و لێ بوردنت پێ خۆشە سا لێم ببورە و لەتاوانەڪانم خۆشبە.❝
◆سنن ابن ماجة ؛ صححه الألباني
◆ t.me/BASIR4T
423
••📝🕯️|
|ئەو کەسانەی کە دوعا و پاڕانەوەیان ڕەتناکرێتەوە.|
لە ئەبو هورەیرەوە رضی الله عنە دەفەرموێت، لە پێغەمبەری خواوە صلی الله علیە وسلم دەفەرموێت؛ سێ جۆرە کەس هەن، هیچ گومانی تێدا نییە کە دوعا و پاڕانەوەیان رەتناکرێتەوە و وەردەگیرێن، دوعای دایک و باوک، دوعای کەسی گەشتیار، دوعای کەسی زوڵم لێکراو.
*أخرجە الإمام أحمد في مسندە| ٧٥١٠
#رمضان_و_فەرموودە
20 RAMADAN🌙🌱
423
••📝🕯️|
|ئەو کردەوانەی کە پێغەمبەری خوا صلی الله عليه وسلم لە ئومەتەکەی ترساوە.|
لە ئەبو الئەعوەرەوە رضی الله عنە دەفەرموێت، لە پێغەمبەری خواوە صلی الله علیە وسلم دەفەرموێت؛ لەهیچ شتێک لە ئوممەتەکەم ناترسم تەنها ئەم سێ شتە نەبێت، قرچۆکی و ڕەزیلیەک کە کەسەکە شوێن قرچۆکیەکەی بکەوێت و ئەو مافانە نەدات کە لەسەریەتی، شوێن کەوتنی هەواو ئارەزوو، پێشەوایەکی گومڕا
*أخرجە أبو نعیم في المعرفة| ٥٠٧١
#رمضان_و_فەرموودە
19 RAMADAN🌙🌱
423
••📝🌱|
❞پەلە مەکەن وەسف و ستایشی خەڵکیدا و لە زەم و قسەپێوتنیاندا ،چونکە لەوانەیە ئەوەکردارانەیان کە ئەمڕۆ خۆشحاڵتان دەکات ، سبەی بێزارتان بکات.❝
◆هاوەڵی بەڕێز عبدالله کوڕی مەسعوود’خوای لێ ڕازیبێت’
◆شعب الإيمان / ٦۱٧٧
◆ t.me/BASIR4T
423
••📝🕯️|
|ئەو کردەوانەی کە پێغەمبەری خوا صلی الله عليه وسلم لە ئومەتەکەی ترساوە.|
لە جابری کوڕی سەمورەوە رضی الله عنە دەفەرموێت، گوێم لە پێغەمبەری خواوە بوو صلی الله علیە وسلم دەیفەرموو؛ سێ شت هەیە دەترسم ئوممەتەکەم تێی بکەون؛ گەڕاندنەوەی هۆکاری باران بارین بۆ ئەستێرەکان، زوڵم و ستەمی سوڵتان، بە درۆ زانینی قەدەر.
*أخرجە الإمام أحمد في مسندە| ٢٠٨٣٢
#رمضان_و_فەرموودە
18 RAMADAN🌙🌱
423
••🌱📝|
❞سێ شت لەکەسێک دابوون خوا دڵی پڕ دەکات لە ئیمان؛ هاورێیەتی کەسانی تێگەیشتوو لە دین، وخوێندنەوەی قورئان، وە ڕۆژوو گرتن.❝
◆ابن مسعود ‘رضي الله عنه’
◆بهجة المجالس | ص١٩٩
◆ t.me/BASIR4T
423
••📝🕯️|
|خوای گەورە ئومەتی پێغەمبەری خوا صلی الله عليه وسلم پارستووە لەم سێ شتە.|
لە کەعبی کوڕی عاصیمەوە رضی الله عنە دەفەرموێت، گوێم لە پێغەمبەری خواوە بوو صلی الله علیە وسلم دەیفەرموو؛ خوای گەورە ئوممەتەکەمی پارستووە لە سێ شت؛ لە برسێتی و قات و قڕییەک کە ببێتە هۆی لەناوچوونی هەموویان، وە کۆنەبنەوە هەموویام لەسەر گومڕایی، وە دوژمنێک لە بێباوەڕان بەسەر موسڵماناندا زاڵ ببێت کە ڕەگ و ڕیشەی موسڵمانان لەبن دەربێنێت.
*أخرجە ابن ابي عاصم في السنة | ٩٢
#رمضان_و_فەرموودە
RAMADAN🌙🌱
