cookie

We use cookies to improve your browsing experience. By clicking «Accept all», you agree to the use of cookies.

avatar

ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

www.xoragri.com

Show more
Iran203 001The language is not specifiedNews & Media54 399
Advertising posts
200
Subscribers
-124 hours
+27 days
-430 days

Data loading in progress...

Subscriber growth rate

Data loading in progress...

Photo unavailableShow in Telegram
پیرانشار: دەسبەسەر کردنی دووهاووڵاتی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە ٢ی جۆزەردانی ١٤٠٣ی هەتاوی دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی "سەلاح سوڵتانی خەڵکی سەرووکانی "ئەمیر فەقێ خەڵکی خورینج "سەر بە شاری پیرانشار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری پیرانشار هێرش کراوەتە سەر ماڵەکەیان و بێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەریان کردووە. تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەر کردنیان وئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵیان و شوێنی ڕاگیرانیان لەبەر دەست دا نییە. 👇👇👇...سایت https://xoragri.com/?m=202405 https://t.me/xoragre
Show all...
Photo unavailableShow in Telegram
هەروەها بە پێی ئامارە تۆمارکراوەکانی ئەنجومەن لە مانگی بانەمەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی دا، ١٢ کەس لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی لە شارە جیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە پێشتر لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکان دەستبەسەر و لێکۆلینەوەیان لێکراوە،لەلایەن دادگای بە ناو شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران کەیسەکانیان یەک لایی کراوەتەوە و سزای بەندکران و پێبژاردن و دوورخستەنەوەیان بەسەر دا سەپێندراوە. بە شێوەیەکی گشتی ئەو سەزا دراوانە لە سەر یەک بە ٤٤ ساڵ و ٢٢ ڕۆژ بەندکرانی تەعزیری و لێدانی ٣٠ قامچی مەحکووم کراون.٢ کەس لە دەبەسەرکراوانی شوڕشی ژینا سزای ئێعدامیان بەسەر دا سەپێندراوە و هەروەها ٢ کەس لە بەندکراوانی ئاینی بە ناوەکانی خەسرو بەشارەت و ئەنوەر خزری دوای پازدە ساڵ مانەوە لە زیندان سزای سێدارەکەیان جێبەجێ کرا.
Show all...
بە پێی ئامارە تۆمار کراوەکانی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە یەک مانگی ڕابردوو دا، واتە مانگی بانەمەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی ٧٩کەس لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە تۆمەتی چالاکی مەدەنی، دژایەتی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی و هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتنگە ئەمنییەکانی ئیدارەی ئیتلاعات کراون، کە بەشێکیان دوای تەواو بوونی لێکۆلینەوە بە بارمتەی قورس ئازاد کراون و بەشێکیان تا ئێستا لە ژێر لێکۆڵینەوە دان وچارەنووسیان ناڕوونە.
Show all...
ئاماری دەستبەسەر کراوان و حوکم دراوانی چالاکانی سیاسی و مەدەنی لە مانگی بانەمەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی،بە پێی ئامارە تۆمارکراوەکانی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خۆڕاگری:بە پێی ئامارە تۆمار کراوەکانی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە یەک مانگی ڕابردوو دا، واتە مانگی بانەمەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی ٧٩کەس لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە تۆمەتی چالاکی مەدەنی، دژایەتی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی و هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتنگە ئەمنییەکانی ئیدارەی ئیتلاعات کراون، کە بەشێکیان دوای تەواو بوونی لێکۆلینەوە بە بارمتەی قورس ئازاد کراون و بەشێکیان تا ئێستا لە ژێر لێکۆڵینەوە دان وچارەنووسیان ناڕوونە. هەروەها بە پێی ئامارە تۆمارکراوەکانی ئەنجومەن لە مانگی بانەمەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی دا، ١٢ کەس لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی لە شارە جیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە پێشتر لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکان دەستبەسەر و لێکۆلینەوەیان لێکراوە،لەلایەن دادگای بە ناو شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران کەیسەکانیان یەک لایی کراوەتەوە و سزای بەندکران و پێبژاردن و دوورخستەنەوەیان بەسەر دا سەپێندراوە. بە شێوەیەکی گشتی ئەو سەزا دراوانە لە سەر یەک بە ٤٤ ساڵ و ٢٢ ڕۆژ بەندکرانی تەعزیری و لێدانی ٣٠ قامچی مەحکووم کراون.٢ کەس لە دەبەسەرکراوانی شوڕشی ژینا سزای ئێعدامیان بەسەر دا سەپێندراوە و هەروەها ٢ کەس لە بەندکراوانی ئاینی بە ناوەکانی خەسرو بەشارەت و ئەنوەر خزری دوای پازدە ساڵ مانەوە لە زیندان سزای سێدارەکەیان جێبەجێ کرا. ئەوەی جێگای سەرنجە لە مانگی ڕابردوو دا دەیان کەس لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی بۆ جێبەجێ کردنی حوکمەکانیان دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەکان کراون و هەروەها پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن کۆماری ئیسلامی بەردەوامە و ڕۆژبەڕۆژ لە زیاد بوون دایە. https://t.me/xoragre https://xoragri.com/?p=15323
Show all...
attach📎

Photo unavailableShow in Telegram
قووچان: دەسبەسەر کردنی هاووڵاتییەک بە هۆکاری دانانی پۆستێک، پێوەندیدار بە مەرگی ئیبراهیم رەئیسی خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە ٣١ی بانەمەڕی١٤٠٣ی هەتاوی "ڕازا بەبرنەژاد"برای مەهدی بەبرنەژاد یەکێک لە گیانبەخت کردوانی شوڕشێ ژن ژیان ئازادی بە هۆکاری بڵاو کردنەوەی پۆستێک لە سەر مەرگی ئیبراهیم رەئیسی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری قووچان هێرش کراوەتە سەر ماڵەکەیان و بە بەکار هێنانی توند وتیژی بێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەریان کردووە. تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووسیان لەبەر دەست دا نییە. 👇👇👇...سایت https://xoragri.com/?p=15316 https://t.me/xoragre
Show all...
Photo unavailableShow in Telegram
دەسبەسەر کردنی ٥ چالاکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەڕێوەبەرانی لاپەڕەی ئینستاگرامی( شنۆیەکەم) خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە ٣١ی بانەمەڕی١٤٠٣ی هەتاوی پێنج چالاکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و لە بەڕێوەبەرانی لاپەڕەی ئینستاگرامی "شنۆیەکەم" بەناوەکانی " دڵشاد شاداب، باست قادرزادە، سەمیع مەحموودی ئەقدەم و زاهیر حاجی‌پوور خەڵکی شاری شنۆ و هەژار مەحموودی خەڵکی پیرانشار دوای بانگ کرانیان بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری شنۆ دەسبەسەر کران. ئەو پێنج هاووڵاتییە لە پێوەندی لەگەڵ بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکانی نەورۆزی دەسبەسەر کراون کە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووسیان لەبەر دەست دا نییە. 👇👇👇...سایت https://xoragri.com/?p=15313 https://t.me/xoragre
Show all...
Photo unavailableShow in Telegram
#دیواندەرە 🔷دەسبەسەرکردنی خوێندکارێکی خەڵکی دیواندەرە لەلایەن ڕێژیمەوە 🔹خۆڕاگری: ئارمان مورادی، خوێندکاری زانکۆی ڕازی کرماشان و خەڵکی دیواندەرە، بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٥ مانگ بەندکردن دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی سنە کرا. 🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇 🆔: https://xoragri.com/?p=15310 ✅: دووشەممە، ٣١ی بانەمەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی
Show all...
Photo unavailableShow in Telegram
#بۆکان 🔷دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان لەلایەن ڕێژیمەوە 🔹خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان بەناوی “ئیبراهیم ناسری” دوای بانگکردنی لەلایەن ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کرا. 🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇 🆔: https://xoragri.com/?p=15307 ✅: دووشەممە، ٣١ی بانەمەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی
Show all...
Photo unavailableShow in Telegram
#ئاگری 🔷کۆماری ئیسلامی بۆ دووهەمینجار سزای سێدارەی بەسەر بەندکراوێکی کورددا سەپاند 🔹خۆڕاگری: حاتەم ئۆزدەمیر، بەندکراوی سیاسیی خەڵکی “ئاگری”ـی باکووری کوردستان، سەرەڕای هەڵوەشاندنەوەی سزای سێدارەکەی، جارێکی دیکە لەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا. 🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇 🆔: https://xoragri.com/?p=15304 ✅: یەکشەممە، ٣٠ی بانەمەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی
Show all...
Photo unavailableShow in Telegram
#بۆکان 🔷بەندکراوێکی سیاسیی کورد پاش ماوەی ٢ساڵ بەندکردن بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا 🔹خۆڕاگری: موحسین ئەحمەدزادە، بەندکراوی سیاسیی خەڵکی مەهاباد پاش زیاتر لە ٢ساڵ دەسبەسەربوون، بەدانانی بارمتەی قورس لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا. 🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇 🆔: https://xoragri.com/?p=15301 ✅: پێنجشەممە، ٢٧ی بانەمەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی
Show all...