cookie

We use cookies to improve your browsing experience. By clicking «Accept all», you agree to the use of cookies.

avatar

قیـــامـــەت

پێغەمبەر (ﷺ) فەرموویەتی:" بَلِّغوا عَنِّي وَلَوْ آيَةً " واتە: لە منەوە بگەیەنن گەر ئایەتێکیش بێت.

Show more
The country is not specifiedThe language is not specifiedReligion & Spirituality68 734
Advertising posts
1 042
Subscribers
No data24 hours
-67 days
-1630 days

Data loading in progress...

Subscriber growth rate

Data loading in progress...

١٤ - شەڕڪردن لەگەڵ تورڪ لە نیشانەڪانی ڕۆژی دوایی پێشڤەچوون هەیە . ئەو شەڕو جەنگانەی ڪە پێغەمبەر ﷺ هەواڵی پێداووین موسمانەڪان خۆیان لەگەڵ هۆزو قەبیلەی دیڪە ، لەو شەڕانەی کە لە نێوان موسلمانەکان و تورڪ روودەدات ، ئەمەش لەسەردەمی سەحابیەڪاۆ شەڕو کوشتار روویدا ، لەیەڪەم خهلافەتی بەنی ئومەییە ، کەوا تورڪەڪان دۆڕاندیان و ڪەوتنە دەست سەحابەکان ، لە ئەبی هورەیرەوە رەزای خوای لێبێت ڪەوا پێغەمبەر ﷺ دەفەرمووێت : (( قیامەت نایەت هەتاڪو شەڕ لەگەڵ تورڪدا دەڪەن ، ئەمانە میللەتێڪن چاویان بچووڪە ، دەم و چاویان سوورە ، لووتیان کورت و پانە دەم و چاویان دەڵێی بەچەرم داپۆشراوە ، قیامەتیش هەڵناسێ تاڪو شەڕ لەگەڵ هۆزێڪ دەڪەن پێڵاوەڪانیان لەموو دروستڪراوە )) موسلم و بوخاری ریوایەتی ڪردووە. مەبەست لێیان ( خوازاناترە ) تەتارە مەغزلەڪان ڪەوا وولاتی ئیسلامیان لەساڵی ٦٥٦ ڪۆچی _ ١٢٥٦ زایینی داگیرڪرد ، وە خوێنێڪی زۆریاج ڕشت ، بەڵام لەڪۆتاییدا هاتنە ناو ئیسلام.
نیشانەکانی ئاخر زەمان 📘
Show all...
١٣ - دەرڪەوتنی ئاگرێڪ لە حیجاز لە نیشانەڪانی ڕۆژی دوایی ڪەوا پێغەمبەر ﷺ هەواڵی پێداوە ، دەرڪەوتنی ئاگرێڪە له خاڪی حیجاز لەتەنیشت مەدینەی منەوەرە ، هەندێڪ لەزانایان و مێژوو نووسان ئەم نیشانەیە لەساڵی ٦٥٤ ڪۆچی دادەنێت. حـــافظ بن کـثیر لەم بارەیەوە دەگێڕێتەوە : ( ئاگرێڪ لەخاڪی حیجاز بەدیارڪەوت ڪەوا بەرملی ووشتری لە ( بوصرا ) رووناڪ دەڪردەوە ) ئێستا شاری حۆرانە لە سوریا ، پێغەمبەر دروودی خوای لەسەر بێت دەفەرمووێت : (( قیامەت هەڵناسێت تاوەڪو ئاگرێڪ له خاڪی حیجاز دەردەڪەوێت بەرملی ووشتر لە بویسرا ڕووناڪ دەڪاتەوە )) بوخاری ریوایەتی ڪردووە. دەڵێن ئەم ئاگرە سێ مانگ مایەوەو ئافرەتانی مەدینە لەبەر ڕۆشنایی ئەم ئاگرە خوریان دەڕست ) البدایە و النهایە ١٩٩/١٣ ابو شامە لەوەسفی روودانەڪەدا دەڵێت : [ ئەو کاتە شەوی چوارشەممە ٣/جمادی اخر/٦٥٤ ڪۆچی بوو ( ڪە دەڪاتە ڕێڪەوتنی ٢٩ / ٥ / ٢٠٦ زاینی ) لەمەدینەی منەووەرە دەنگێکی زۆر گەورە پەیدابوو ، پاشان بوومەلەرزە دەستیپێڪرد لە ئەنجامدا زەوی دەستی بەلەرزین کردو دیوارو دارو سەربان و پەنجەرەو دەرگاڪان هەژانەوە ڪات لەدوای ڪات تاوەڪو ڕۆژی هەینی لەهەمان مانگدا. پاشان ئاگرێڪی گەورە لە مەدینە ‒ نزیڪ بنی قریضة ‒ دیارکەوت ، لەناو مەدینە ئێمە بەچاوی خۆمان دەمانبینی ، وەڪ ئەوە وابوو لای ئێمە بێت ، دۆڵەڪانی پڕ ئاگرڪرد تاڪو گەیشتە دۆڵی ( شڤا ) ئاگرەڪە وەڪ ئاو ڕێچڪەی دەڪرد ، پریشڪی دەهاوێشت بەئەندازەی قەسرێڪ دابوو ).
نیشانەکانی ئاخر زەمان 📘
Show all...
الله أكبر، الله أكبر، الله أكبر، لا إله إلا الله، الله أكبر، الله أكبر، ولله الحمد تـقـبـل الله مـنـا ومـنـكـم 🌹 گەردنی هەموو کەسێك ئازابکەن ئەوە باشترە بۆتان 🌙 الأربعاء ١ شوال ١٤٤٥
Show all...
بڵاوی بکەنەوە ، هەرکەسێک لە ڕێی تۆوە فێری یەک ئایەت ، یەک حدیث ، یەک ئاثار ببێت ئەبێتە خێرێکی نەبڕاوە بۆت دوای مردنیشت ، بۆیە بە بچووکی مەبینە. | نموونەی ئەو کەسەی خێرێک پیشانی کەسێک دەدات وەک ئەوەیە خۆی کردبێتی | https://t.me/Sunn_7arb_Alkrmany
Show all...
کتاب السنة حرب الکرماني

✿ الإمام الأوزاعي (٨٨ - ١٥٧ هـ) رحمە الله ئەفەرمووێت : دەستبگرە بە ئاثار ـی پێشینانت، ئەگەر خەڵکیش ڕەتیان کردیتەوە. ئاگاداری ڕا و بۆچوونی پیاوان ببە، ئەگەر بە قسەیش بۆیان ڕازاندیتەوە. 📚الشریعة للأجري - ٤٤٥ ..... 🌱🤍

١٢ - بڵاوبوونەوەی ئەمن و ئاسایش و خۆشگوزەرانی موسڵمانان زەمەنێڪ لە مەڪڪە و مەدینە ژیان ، وە ئەوانە لەنێوان لەشەرڪردن لەگەڵ دوژمنەڪان و چاوەڕێ کردن بۆ شەرو جەنگ ، پێغەمبەر ﷺ هەواڵی داوە ڪەوا لەگەڵ هاتنە پێشی ساڵەڪان ، وەنزیڪ بوونەوەی ڕۆژی دوایی ئەمن و ئاسایش زۆر دەبێت و دونیا دەبێتە خۆشگوزەرانی ، وە دەفەرمووێت : (( قیامەت نایەت تاوەڪو خاڪی عەرەب دەگەڕێتەوە بۆ سەوزایی و ڕووبار ، تاوەڪو دونیا ئەوەندە ئاسایش دەبێت سوار ڕێگا دەگرێتە بەر لە نێوان عێراق و مەڪڪە لە هیگ ترسی نابێت تەنیا لەڕێ وونڪردن نەبێت ، تاوەڪو ( هرج ) زۆر نەبێت )) ووتیان هرج چیە ئەی پێغەمبەری خوا ، فەرمووی (( ڪووشتن و ڪووشتار )) ئەحمەد ریوایەتی ڪردوە. پێغەمبەر ﷺ بو عودەی بن هاشم دەدوێت و دەفەرموێت : (( ئەی عودەی ئایا تۆ ( حیرە )ت بینیووە )) ووتم نەم بینیووە ، بەڵام هەواڵیم زانیوە ، فەرمووی (( ئەگەر تەمەنت درێژ بوو ئەوا ئافرەتیان دەبینی تاڪو تەوافی ڪەعبە دەڪەن لە هیچ ڪەس ناترسن تەنها لە خوای گەورە نەبێت )) بوخاری ریوایەتی ڪردووە. ئینجا سەروەت و سامان زۆر دەبێت و زیاد دەڪات - بەیارمەتی خوای گەورە - وە دادوەری جێگای ستەم و زۆرداری دەگرێتەوە لەزەمانی مەهدی و عیسا ( ســـەلامێ خواێ لێبێت ) ، خوای گەورە زاناترە.
نیشانەکانی ئاخر زەمان 📘
Show all...
ئاوا سەرهەڵدانی درۆزنەکان یەک لەدوای یەک بەردەوام دەبێت تاوەکو ژمارەکانیان دەگاتە جێ کەوا پێغەمبەری ڕاستگۆو باوەڕپێکراو محمد ﷺ ئێمەی ئاگادار کردۆتەوە ، تاوەکو کۆتاییەکەیان کە مەسیحی دەجالە ئاخری زەمان دەردەکەوێت — خودای گەورە پەنامان بدات لە فیتنەو ئاژاوەکەی — وە عیسای کوڕی مەریەم دادەبەزێت سەلامی اللەی لەسەر بێت بۆ زاڵبوون بەسەر دەجال و فیتنەکەی.
نیشانەکانی ئاخر زەمان 📘
Show all...
لە رابردوودا ژمارەیەکی زۆر لەوانە دەرکەوتوون : ١. لە کۆتایی ژیانی پێغەمبەر ﷺ ، ئەسووەدی عەنسی لەیەمەن بانگەشەی پێغەمبەرایەتی ئەکرد لەکاتێکدا لە ئیسلام پاشگەز بۆوەو بانگەوازی پێغەمبەرایەتی کرد ، ئەمەش یەکەمین بەرپەرچدانەوە بوو لە ئیسلام لەسەردەمی پێغەمبەر ﷺ ، وە زۆر شەڕکەری لەدەوری خۆی کۆکردەوەو بۆماوەی چوار یان پێنج مانگ دەستی گرت بە هەموو بەشەکانی یەمەن جا پێغەمبەر ﷺ نامەیەکی ڕەوانەکرد بۆ موسڵمانەکانی یەمەن ، هانی دان لەسەر شەڕکردنیان ئینجا موسڵمانانی یەمەن وەڵامی پێغەمبەریان دایەوەو لەماڵەکەی خۆیدا کووشتیان ، بەهاوکاری خێزانەکەی کە پاش کووشتنی مێردەکەی بەزۆر هێنابووی ، ئەو ئافرەتێکی ئیمان داربوو ، بە کوشتنی ئەو دەجالە ئیسلام لەیەمەن و لەناو خەڵکدا دەرکەوتەوە. ۲. لەوانەش طلحەی کوڕی خولەیدەی ئەسەدی ، موسوڵمانەکان بەردەوام شەڕیان لەگەڵیان دەکرد ، بەڵام لە دوایدا خۆی تەسلیم کردەوە و هاتەوە ناو ئیسلام . بە سوپای موسڵمانان گەیشت ، لە زۆربەی جیهادەکان بەشداری کرد ، تاوەکو لەنەهاوەند شەهید کرا ڕەزای اللەی لێبیت. ۳. یەکێک لەوانە موسەیلەمەی درۆزن بوو ،  بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە لە تاریکیدا وەحی بۆ دێت ، ئەبو بەکری صدیق ڕەزای اللەی لێبێت سوپایەکی بۆ نارد بە فەرماندەی خالیدی کوڕی ولید و عکرمەی کوڕی ئەبو جەهل و شەرحەبیلی کوڕی حسنە، موسەیلەمە بە سوپایەک بەرەنگاریان بووەوە کە چل هەزار شەڕکەریان هەبوو ، لە نێوانیان شەڕێکی قورس ڕوییدا ، ئەوبوو بەسەر موسەیلەمەو سوپاکەیدا زاڵبوون ، وەموسەیلەمەش بە دەستی وەحشی کوڕی حرب  کوژرا ، هێزی موسڵمانان سەرکەوت و ئاڵای یەکتاپەرستی بەرزبووەوە. ٤. یەکێک لەوانە سەجاحی کچی حارس بوو ، ئەم ئافرەتە یەکێک بوو لە نەسارا عەرەبەکان ، پاش وەفاتی پێغەمبەر ﷺ بانگەشەی پێغەمبەرایەتی کرد خەڵکێکی زۆر لەهۆزەکەی و لە شوێنی تر لێی کۆدەبونەوە ، شەڕی لەگەڵ هەموو هۆزەکانی دراوسێی کرد هەتاوەکو گەیشتە یەمامە بەموسیلەمە گەیشت و باوەڕی پێکرد و مارەی کرد ، کاتێک موسیلەمە کوژرا ئەو گەڕایەوە وڵاتەکەی خۆی ، لەناو هۆزەکەی لەبتی تغلب جێگیر بوون پاشان هاتە ناو ئیسلام و بەباشی ئیسلامەتیەکەی خۆی کرد ، پاشان چوو بۆ بەسرا هەر لەوێش کوچی دوای کرد . ٥. بەڵام لەسەردەمی شوێنکەوتووان و دوای ئەوانیش ، موختاری کوری ابی عبید ئەلسەقیفی سەری هەڵدا ، یەکەمجار بەشیعەگەرایەتی بەدیار کەوت ، کۆمەڵێکی زۆر له شیعە لەچوار دەوری کۆبوونەوە ، بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە جبریل ( علیە السلام ) لەسەری دابەزیووە ، لەنێوان ئەو نێوان موسەعەیی کوڕی زبیر ژمارەیەک شەڕو کوشتار روویدا لە ئەنجامدا موختار تێیدا کوژرا. ٦. وە یەکێک لەوانەش حارسی کوڕی سەعیدی درۆزن ، لە دیمەشقدا بەخواپەرستی بەدیارکەوت پاشان بانگەوازی کرد کە ئەو پێغەمبەرە ، کاتێک زانی ئەم هەواڵە گەیشتە خەلیفە عەبدولمەلیکی کوڕی مەروان خۆی شاردەوە ، پیاوێک لەبەسرە توانی شوێنەکەی بناسێتەوە ، وە خۆی بۆ پیاوەکە ئاشکرا کرد بەشێوەیەکی باوەڕپێکراو فەرمانیدا کە قەدەغەی ناکات هەر کاتێک ببێتەلای ، ئەم پیاوە هەواڵەکەی گەیاندە عەبدولمەلیک ، عەبدولمەلیکیش فەرمانی دا لە پیاوانی فقهزان و زانایان کەوا ئامۆژگاری بکەن و فێری بکەن کەوا ئەم کردەوەیە لەکاری شەیتانە ، حارس ملی نەداو قایل نەبوو تۆبەبکات ، ئینجا عبدولمەلیک کووشتی. ٧. لەسەردەمی ئێستادا پێش زیاتر لەسەدەیەک ، لە هیندستان پیاوێک دەرکەوت بەناوی ( میرزا غولام احمد القادیانی ) بانگەشەی پێغەمبەرایەتی دەکردو ، بانگەوازی ئەوەی دەکرد کە لە ئاسماندا وەحی پێگەیشتووە ، هەروەها بانگەوازی ئەوەی دەکرد خودای گەورە هەواڵی پێداوە کەوا هەشتا ساڵ دەژیت ، شوێنکەوتووی بۆ پەیدا بوو ، زۆر لە زانایان رەتیان دایەوەو ووتاریان لەدژی نووسی ، کە ئەمە درۆزنە و هیچ و پوچە.
Show all...
ئاوا سەرهەڵدانی درۆزنەکان یەک لەدوای یەک بەردەوام دەبێت تاوەکو ژمارەکانیان دەگاتە جێ کەوا پێغەمبەری ڕاستگۆو باوەڕپێکراو محمد ﷺ ئێمەی ئاگادار کردۆتەوە ، تاوەکو کۆتاییەکەیان کە مەسیحی دەجالە ئاخری زەمان دەردەکەوێت — خودای گەورە پەنامان بدات لە فیتنەو ئاژاوەکەی — وە عیسای کوڕی مەریەم دادەبەزێت سەلامی اللەی لەسەر بێت بۆ زاڵبوون بەسەر دەجال و فیتنەکەی. نیشانەکانی ئاخر زەمان 📘
Show all...
حوزەیفەی کوڕی یەمان دەڵێت، پێغەمبەر ﷺ دەفەرمووێت: (( لە ئوومەتی من بیست و حەوت دەجالی درۆزن سەر هەڵدەدەن ، لەوانە چواریان ئافرەتن ، وە من کۆتایی پێغەمبەرانم لەدوای من هیچ پێغەمبەرێکی تر نیە )) ئیمامی ئەحمەد و طبرانی و بەزاز ریوایەتی کردووە.
نیشانەکانی ئاخر زەمان 📘
Show all...
١١ - دەرکەوتنی دەجالە درۆزنەکان بۆ بانگەشەکردنی پێغەمبەرایەتی لە نیشانەو ئاماژەکانی رۆژی دوایی دەرکەوتنی دەجالە درۆزنەکانە ، ئەوانە بانگەشەی پێغەمبەرایەتی دەکەن ، جا بەکردەوە خراپ و ناشرینەکانیان فیتنەو ئاژاوە بەرپا ئەکەن ، هەروەها پێغەمبەر (ﷺ) هەواڵی داوە کە ژمارەی ئەو دەجالانە نزیکە لە سی کەس. پێغەمبەر ﷺ دەفەرموێت: (( قیامەت هەڵناسێت تاوەکو نزیکەی سی دەجالی درۆزن سەر هەڵدەدەن هەموویان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە پێغەمبەری اللەن )) بوخاری ریوایەتی کردووە. ئەم نیشانەیە روویداوەو لە نیشانەکانی رۆژی دواییە ، وە زۆرێک لەم بانگەشەکردنی پێغەمبەرایەتی لەکۆن و ئێستا دەرکەوتوون ، بە دووریش نازانرێ کەوا چەند دەجالێکی درۆزنی دیکە سەر هەڵبدەن تاوەکو دەجالە راسەەقینەکە کەئەویش دەجالە کوێرە درۆزنەکەیە – پەنادەگرین بە خودای گەورە لە فیتنەو ئاژاوەکەی – ڕۆژێک پێغەمبەر ﷺ ووتارێکی دا فەرمووی: (( سوێند بە اللە قیامەت هەڵناسێت تاوەکو سی درۆزن سەر هەڵنەدەن کۆتاییەکەیان دەجالە کوێرە درۆزنەکەیە )) ئیمامی ئەحمەد ریوایەتی کردووە.
نیشانەکانی ئاخر زەمان 📘
Show all...