1 250
Subscribers
No data24 hours
-17 days
+130 days
Posts Archive
1 250
Najmadin Ghulami - Baldary Esk Suk (Lyrics) | نەجمەدین غوڵامی - باڵداری ئێسک سووک
...
هۆنراوە: گۆران
Lyrics | هۆنراوە
ئەی باڵداری ئێسک سووک
بولبولی دەنووک بچووک
ئەی باڵداری ئێسک سووک
بولبولی دەنووک بچووک
باغچە بە باغچە ئەفڕی
وچانێکی لێ ئەگری
کام سەرچڵ دڵت گرتی
دەنگی لێ هەڵئەبڕی
کام ئاوازە شیرینە
ڕووناکی و نەشئەی ژینە
کام ئاوازە شیرینە
ڕووناکی و نەشئەی ژینە
بە چوار دەوریا ئەپژێنی
دنیا پێ ئەکەنێنی
لەو گەرووە بچکۆلانە
ئەم نەغمە بەرز و جوانە
چۆن دێتە دەر؟ چۆن ئەڕژێ؟
وا گیان ئەسمێ، هۆش ئەمژێ؟
چۆن دێتە دەر؟ چۆن ئەڕژێ؟
وا گیان ئەسمێ، هۆش ئەمژێ؟
منیش دەروونم شاد بێ
ملم لە بەند ئازاد بێ
دەور و پشتم گوڵزار بێ
عومرم یەکسەر بەهار بێ
پەرداخی ئاوم گوڵ بێ
جێی حەسانەوەم چڵ بێ
پەرداخی ئاوم گوڵ بێ
جێی حەسانەوەم چڵ بێ
عەشقم وەک عەشقت پاک بێ
پڕ لە هیوا و ڕووناک بێ
ئەبەدی بێ و پڕ جۆش بێ
ئەوەندەی هی تۆ خۆش بێ
منیش ئەی مەلی پیرۆز
بە یەک چریکەی پڕسۆز
منیش ئەی مەلی پیرۆز
بە یەک چریکەی پڕسۆز
بەستەی وات بۆ ئەخوێنم
کە جوان جوان بلەرزێنم
ڕووی کام گۆم شین و مەنگە
کام درەخت شۆخ و شەنگە
کام شاخ کە سەخت و بەرزە
بیخەمە بوومەلەرزە
کام ئاسمان بێ بنە
ناخی پڕ کەم لە شنە
...
eyi balldarî êsk sûk
bulbulî denûk biçûk
eyi balldarî êsk sûk
bulbulî denûk biçûk
baẍçe be baẍçe efrrî
wçanêkî lê egrî
kam serçll dllt grtî
dengî lê hellebirrî
kam awaze şîrîne
rûnakî û neşeyi jîne
kam awaze şîrîne
rûnakî û neşeyi jîne
be çwar dewriya epjênî
dinya pê ekenênî
lew geruwe biçkolane
em neẍme beriz û cwane
çon dête der? çon errjê?
wa giyan esmê, hoş emjê?
çon dête der? çon errjê?
wa giyan esmê, hoş emjê?
minîş derûnm şad bê
milm le bend azad bê
dewr û pşitm gullzar bê
'umirm yekser behar bê
perdaxî awm gull bê
cêyi ḧesanewem çll bê
perdaxî awm gull bê
cêyi ḧesanewem çll bê
'eşqm wek 'eşqt pak bê
prr le hiywa û rûnak bê
ebedî bê û prr coş bê
ewendeyi hî to xoş bê
minîş eyi melî pîroz
be yek çirîkeyi prrsoz
minîş eyi melî pîroz
be yek çirîkeyi prrsoz
besteyi wat bo exwênm
ke cwan cwan bilerizênm
ruwî kam gom şîn û menge
kam drext şox û şenge
kam şax ke sext û berize
bîxeme bûmelerize
kam asman bê bine
naxî prr kem le şne
...
1 250
Ahmad Shamal - Mn Azanm (Lyrics) | ئەحمەد شەماڵ - من ئەزانم
...
ئەحمەد شەمال:
ئەحمەدی خولە سنەیی یاخود ئەحمەد شەماڵ هونەرمەندێكی میللی كوردستانە و خزمەتێكی زۆری بە هونەری میللی كوردی كردووە. ئەحمەد مەحمود محەمەد ناوی تەواوی ئەم هونەرمەندەیە و لەناو خەڵكدا بە ئەحمەدی خولەسنەیی یاخود ئەحمەد شەماڵ ناسراوە.
ئەم هونەرمەندە بە رەچەڵەك خەڵكی خۆرهەڵاتی كوردستانن و بەهۆی كاری كاروانچێتییەوە باوك و باپیری لە شاری سنەوە هاتونەتە شاری سلێمانی و لەو شارە نیشتەجێبوون.
ئەحمەد شەماڵ ساڵی 1922 لە گەڕەكی چوارباخی سلێمانی لەدایك بووە.
كەسێكی رەنجدەر بووە و ئیشوكاری قورسی وەك كاروانچێتی و تونچێتی كردووە و ژیانێكی سەخت و دژوار، بەڵام سەربەرزانە ژیاوە. لەسەرەتای گەنجییەوە خولیای هونەری گۆرانی بووە و وەك هونەمەندێكی خاكی و میللی لە بۆنە و ئاهەنگەكاندا گۆرانی وتوە. زۆربەی گۆرانییەكانی گۆرانی فولكلۆری یاخود لە هۆنینەوەی خۆی بوون و رەنگدانەوە و ئاوێنەی ئەو ژیانە كولەمەرگییە بووە كەبەسەری بردووە.
ئەم هونەرمەندە نزیكەی نیو سەدە خزمەتی بە دنیای هونەری كوردی كردووە و 67 گۆرانی تۆماركراوی هەیە. ئەوەی جێگەی سەرنجە، وەك پێویست و زۆر ئاوڕ لەم هونەرمەندە نەدراوەتەوە و تیشك نەخراوەتە سەر ژیان و بەرهەمەكانی.
بە داخەوە ئەم هونەرمەندە خاكی و زەحمەتكێشە لە 3ی نیسانی 1997 بەهێمنی و بەهۆی نەخۆشییەوە بۆ دواجار لە شاری سلێمانی ماڵئاوایی لەژیان كرد و چووە دنیای نەمرانەوە.
...
...
Lyrics | هۆنراوە
ئهشههدو بیلا جوانی ناو جوانانه
شیرین میهرهبانه
دۆستی ههر کهس بێ له خوا پێداوانه
ههر لهبهر چاوانه
وهی وهی وهی وهی
کووشتمی بهو نازانه ئاخ کردم به دێوانه
وهی وهی وهی وهی وهی وهی
کوشتمی بهو نازانه ئاخ کردم به دێوانه
...
من ئهزانم، خۆت نازانی
چهنه جوان و میهرهبانی
ناگهن به جوانی چاوێکت
ههی کچانی ڕۆس و ئهڵمانی
ههتیو ئهمه گهر یار بێ
شفای ئێش و ئازار بێ
ئهوهڵ و ئاخیر جار بێ
بهس ناز کێشانی کار بێ
ئهمانه ئهمان، ئهمانه ئهمان
ئهمانه ئهمان یار ـئهمان
لێوی ئاڵ و چاوی جوان
گیان ئهزیزی گیان، گیان و گیان
ئهو گیانهی منی به قوربان
ئازیزهکهم...
پهسهندم کردۆی، له ناو جوانان ههڵم بژاردووی
ئاخ نیاز و ڕیازی دڵی خۆمم بۆ ناردووی
سروهی بهیانم لێ ڕاسپاردووی
کوره له ههر لایهک شایی و بهزم و سهیران کراوه
من چووم و چاوم بۆ تۆ گێڕاوه
چونکهم لهسهر جوانیهکهت جهفام کێشاوه
...
eşhedu bîla cwanî naw cwanane
şîrîn mîhrebane
dostî her kes bê le xwa pêdawane
her leber çawane
weyi weyi weyi wey
kûşitmî bew nazane ax krdm be dêwane
weyi weyi weyi weyi weyi wey
kuşitmî bew nazane ax krdm be dêwane
...
min ezanm, xot nazanî
çene cwan û mîhrebanî
nagen be cwanî çawêkt
heyi kçanî ros û ellmanî
hetiyu eme ger yar bê
şfayi êş û azar bê
ewell û axîr car bê
bes naz kêşanî kar bê
emane eman, emane eman
emane eman yar ـeman
lêwî all û çawî cwan
giyan ezîzî giyan, giyan û giyan
ew gîaneyi mnî be qurban
azîzekem...
pesendm krdoy, le naw cwanan hellm bijarduwî
ax niyaz û riyazî dllî xomm bo narduwî
sirweyi beyanm lê rasparduwî
kure le her layek şayî û bezim û seyran krawe
mn çûm û çawm bo to gêrrawe
çunkem leser cwanîeket cefam kêşawe
...
1 250
Mikael - Push w Palash (REMIX: Jool + Lyrics) | میکایل - پوش و پەڵاش
...
خاوەنی ئەم هۆنراوەیە ھاشم نانەوازادەگانە،
حاجی هاشمی نانەوازادەگان،گۆرانیبێژ و شاعیرێکی غەریب و عاشقێکی دڵسووتاو بوو. له ساڵی 1928دا له شاری مەهاباد له دایک بووه. کە ئەگەرچی زۆربەی شعرەکانی کراوە بە گۆرانی و لەلایەن هونەرمەندە گەورەکانەوە وتراوەتەوە وەک محەمەدی ماملێ کە بەشێکی زۆری شعرەکانی کردووە بە گۆرانی و بە هەموو کوردستان بڵاو بۆتەوە بێ ئەوەی کەس بزانێ کە خاوەنی ئەم شعرانە کێن و چ چیرۆکێکی لە پشتەوە هەیە بۆ نمونە وەک کۆچی سوور،
شعرەکان ئەوەندە ڕێک و ڕەوان و لەسەر زاران خۆشن، کە تەنانەت لە شارەزایان کەم کەس هەیە بە فولکلۆریان دانەنێ و پێی وابێ خاوەنێکی سەربەخۆیان هەیە.
لە دوای ژیانێکی پڕ لە دەردەسەری و نەگەیشتن بە مەعشوقەکانی، ڕۆژی هەینی، کاتژمێر 5/5ی ئێوارەی 16 ی بەفرانباری 1373 ( 1994) دڵی لە لێدان کەوت، کە هەرگیز فەرامۆشی نەکرد و بەو عیشقەوە کۆچی دوایی کرد...
...
تەواوی شعرەکە:
خاکی کووچەی یارەکەم ئیکسیری ساغی و ژینمە
جوانی ڕووخساری و نیگاری هێزی ئەژنۆ و تینمە
بۆچی بەم دەردەم دەبا خۆ خۆی دەزانی حاڵەکەم
بۆ قژی ئاڵۆز و لوولی دایمە هەر شینمە
هەر وەکوو پووش و پەڵاش کەوتووم لە کووچەی یار دا
گێژەڵووکەش نامفڕێنێ چوونکە کەعبەی دینمە
گەر بە بێ تۆ بچمە سەیری باخ وسەرو شۆڕەبی
تف لە سەرو و شۆڕەبی، بێ تۆ لە هەر دوو قینمه
خەڵک ئەڵێن کفران مەکە بەم تەرحە وەسفی یاری خۆت
گوێ گرانی خۆشەویست من یارەکەم ئایینمە
کەی خەیاڵم بێتە دی یاران ، بڵێم ئۆخەی منم
واکە قۆڵی یاری خۆم شەو لە ژێر باڵینمە
...
Lyrics | هۆنراوە
بۆچی بەم دەردەم دەبەی گەر خۆت ئەزانی حاڵەکەم
بۆ قژی ژاکا و لولت دایمە هەر شینمە
بۆچی بەم دەردەم دەبەی گەر خۆت دەزانی حاڵەکەم
بۆ قژی ژاکا و لولت دایمە هەر شینمە
هەر وەکو پوش و پەڵاش کەوتووم لە کووچەی یاردا
گێژەڵوکەش نامفڕێنێ چونکە كەعبەی دینمە
هەر وەکو پوش و پەڵاش کەوتووم لە کووچەی یاردا
گێژەڵوکەش نامفڕێنێ چونکە كەعبەی دینمە
...
boçî bem derdem debeyi ger xot ezanî ḧallekem
bo qjî jaka û lult dayme her şînme
boçî bem derdem debeyi ger xot dezanî ḧallekem
bo qjî jaka û lult dayme her şînme
her weku puş û pellaş kewtûm le kûçeyi yarda
gêjellukeş namfrrênê çunike ke'beyi dînme
her weku puş û pellaş kewtûm le kûçeyi yarda
gêjellukeş namfrrênê çunike ke'beyi dînme
1 250
Hasan Zirak - Datrsm Bmrm (REMIX + Lyrics) | حەسەن زیرەک - دەترسم بمرم
...
Lyrics | هۆنراوە
دەترسم بمرم جوانێ نەتبینمەوە
دەترسم بمرم جوانێ نەتبینمەوە
بە جوانەمەرگی کەژاڵ سەر بنێمەوە
نازدار و نازدار و بێ نازدار کردم
بێ سوچ، بێ تاوان کەژاڵ، بێ مرادت کردم
خەتام تیا نەبوو وەڵا بەد نامت کردم
ئەگەر مەیلەکەت جوانێ وەک جاران وابێ
ئەگەر مەیلەکەت خانم وەک جاران وابێ
حەڵاڵی دونیا کەژاڵ لە من حەرام بێ
با هەر دەوروبەر چی بکەم با ناڕەزا بێ
بێ سوچ، بێ تاوان کەژاڵ، بێ مرادت کردم
خەتام تیا نەبوو وەڵا بەد نامت کردم
...
detirsm bmirm cwanê netibînmewe
detirsm bmirm cwanê netibînmewe
be cwanemergî kejall ser binêmewe
nazdar û nazdar û bê nazdar krdm
bê suç, bê tawan kejall, bê miradt krdm
xetam tiya nebû wella bed namt krdm
eger meyleket cwanê wek caran wabê
eger meyleket xanm wek caran wabê
ḧellallî dunya kejall le min ḧeram bê
ba her dewruber çî bikem ba narreza bê
bê suç, bê tawan kejall, bê miradt krdm
xetam tiya nebû wella bed namt krdm
...
1 250
Mikael - La Helanay Dli Mn (Lyrics) | میکایل - لە هێلانەی دڵی من
...
Lyrics | هۆنراوە
لە هێلانەی دڵی من، دڵی زۆر غەمینی من
دەرد و مەینەت و گریان بۆچی ڕەوایە؟
خونچەی سووری دڵی من، گوڵی باخی ژینی من
مردنم بۆچی ڕەوایە؟
لە هێلانەی دڵی من، دڵی زۆر غەمینی من
دەرد و مەینەت و گریان بۆچی ڕەوایە؟
بۆتە زاری قسمەتم، ئێشی جەرگی لەت لەتم
خوێنی سارد لە لەشمدایە
تۆی نەمامی ژینم ڕەبی مەرگت نەبینم
وەرە ئاشت بینەوە هەر تۆی ئاواتی ژینم
تۆی نەمامی ژینم ڕەبی مەرگ نەبینم
وەرە ئاشت بینەوە هەر تۆی گوڵی ئەوینم
خۆ دڵی من بوو بە دیل، دیلی خاڵ و پەرچەمێك
لەت بە لەت بوونی دڵم بۆچی ڕەوایە؟
بەحری عیشقم هەڵچووە، بمدەیە ماچی دەمێ
سووتاوم هەناسەم نایە
وەرن جەرگم هەڵدڕن گشتی داخ و مەینەتە
یاری جوانم بێ دەلیل بۆچی تۆراوە؟
خوێنی خوێنەکەم وەرە، وەرە بەندی دڵ بەرە
هاوار تاقەتم نەماوە
تۆی نەمامی ژینم ڕەبی مەرگت نەبینم
وەرە ئاشتبینەوە هەر تۆی گوڵی ئەوینم
تۆی نەمامی ژینم ڕەبی مەرگت نەبینم
وەرە ئاشتبینەوە هەر تۆی گوڵی ئەوینم
...
le hêlaneyi dllî min, dllî zor ẍemînî min
derd û meyinet û griyan boçî rewaye?
xunçeyi sûrî dllî min, gullî baxî jînî min
mirdinm boçî rewaye?
le hêlaneyi dllî min, dllî zor ẍemînî min
derd û meyinet û griyan boçî rewaye?
bote zarî qsmetm, êşî cergî let letm
xwênî sard le leşmdaye
toyi nemamî jînm rebî mergt nebînm
were aşit bînewe her toyi awatî jînm
toyi nemamî jînm rebî merg nebînm
were aşit bînewe her toyi gullî ewînm
xo dllî min bû be dîl, dîlî xall û perçemêk
let be let bûnî dllm boçî rewaye?
beḧrî 'îşqm hellçuwe, bmdeye maçî demê
sûtawm henasem naye
werin cergm helldrrin gşitî dax û meyinete
yarî cwanm bê delîl boçî torawe?
xwênî xwênekem were, were bendî dll bere
hawar taqetm nemawe
toyi nemamî jînm rebî mergt nebînm
were aşitibînewe her toyi gullî ewînm
toyi nemamî jînm rebî mergt nebînm
were aşitibînewe her toyi gullî ewînm
1 250
لە ئێستاوە هۆنراوەی گۆرانییەكان بە شێوەی ئەلفوبێی لاتینیش دائەنێین
le êstawe honraweyi goranîyekan be şêweyi elfubêyi latînîş daenêyin
1 250
Nasir Rezazi - Wara Yarm (Lyrics) | ناسر ڕەزازی - وەرە یارم
...
...
1976/01/12
هێمن (1921-1986)
ناڵەی جودایی
ماچی خودایی
Lyrics | هۆنراوە
وەرە یارم، وەرە ئەی تازە یارم
وەرە ئەستێرەکەی شەوگاری تارم
وەرە یارم، وەرە ئەی تازە یارم
وەرە ئەستێرەکەی شەوگاری تارم
وەرە ئەی شاپەڕی باڵی خەیاڵم
وەرە ئەی شەوچرای ڕووناکی ماڵم
وەرە ئەی “خەج”، وەرە ئەی “خاتووزین” م
وەرە با بەژن و باڵاکەو ببینم
وەرە ئەی “خەج”، وەرە ئەی “خاتووزین” م
وەرە با بەژن و باڵاکەو ببینم
وەرە با دامرێ ئاوات و تاسەم
وەرە با بسکەکەو لادا هەناسەم
وەرە ئەی نەونەمامی باخی ژینم
وەرە با بەژن و باڵاکەو ببینم
وەرە ئەی نەونەمامی باخی ژینم
وەرە با بەژن و باڵاکەو ببینم
وەرە سووربە لەسەر وادە و بەڵێنی
وەرە کوردبە و مەکە پەیمان شکێنی
وەرە یارم، وەرە ئەی تازە یارم
وەرە ئەستێرەکەی شەوگاری تارم
وەرە یارم، وەرە ئەی تازە یارم
وەرە ئەستێرەکەی شەوگاری تارم
وەرە ماچم دەیە ماچی خودایی
کە بێزارم لە ماچی سینەمایی
...
hîmin (1921-1986)
nalleyi cudayî
maçî xudayî
were yarm, were eyi taze yarm
were estêrekeyi şewgarî tarm
were yarm, were eyi taze yarm
were estêrekeyi şewgarî tarm
were eyi şaperrî ballî xeyallm
were eyi şewçirayi rûnakî mallm
were eyi “xec”, were eyi “xatûzîn” m
were ba bejin û ballakew bibînm
were eyi “xec”, were eyi “xatûzîn” m
were ba bejin û ballakew bibînm
were ba damirê awat û tasem
were ba bskekew lada henasem
were eyi newnemamî baxî jînm
were ba bejin û ballakew bibînm
were eyi newnemamî baxî jînm
were ba bejin û ballakew bibînm
were sûrbe leser wade û bellênî
were kurdbe û meke peyman şkênî
were yarm, were eyi taze yarm
were estêrekeyi şewgarî tarm
were yarm, were eyi taze yarm
were estêrekeyi şewgarî tarm
were maçm deye maçî xudayî
ke bêzarm le maçî sînemayî
1 250
Najmadin Ghulami - Qzhi Narmt (Lyrics) | نەجمەدین غوڵامی - قژی نەرمت
…
Lyrics | هۆنراوە
قژی نەرمت، وەکو تاڵی خۆرەتاو
بەسەر شان و قۆڵی سپی، پەرشوخاو
نەغمەی شیرین، ئاوازی خۆش لە دەنگا
ورشەی سەرنج، لەناو چاوێکی مەنگا
خاڵێکی کاڵ، نەخشێکی جوان، لەسەر ڕوو
بەژن و باڵات، وردیلە و ڕێک و هەڵچوو
زەردەخەنەی ئەو ڕووە، هی ئەو لێوە
فریشتەی هەست، هی ئەم دڵە بزێوە
وای لێ ئەکا، بێتە سەما و گۆرانی
بلەرزێنێ تەلی ئاوازی جوانی
وای لێ ئەکا، بێتە سەما و گۆرانی
بلەرزێنێ تەلی ئاوازی جوانی
قژی نەرمت، وەکو تاڵی خۆرەتاو
بەسەر شان و قۆڵی سپی، پەرشوخاو
نەغمەی شیرین، ئاوازی خۆش لە دەنگا
ورشەی سەرنج، لەناو چاوێکی مەنگا
درەختەکەی، سەر کانیەکەی باخی چەم
پێ ئەکەنێ، گەڵای ئەڵێن، پڕ بەدەم
لە بیرمانە، مناڵ بووین لەناو باخا
زەردەی دەمان، ئەیدا بە پشتی داخا
تۆ بنواڕە ئەو کانییە نازدارە
ئێستەش وێنەی هەردووکمانی تیا دیارە
تۆ بنواڕە ئەو کانییە نازدارە
ئێستەش وێنەی هەردووکمانی تیا دیارە
...
