en
Feedback
KLPA

KLPA

Open in Telegram

LYRICS - 8D - Slowed + Reverb - REMIX

Show more
1 250
Subscribers
No data24 hours
-17 days
+130 days
Posts Archive
KLPA
1 250

KLPA
1 250
Hadis Sadegh - Baran (LYRICS) | حەدیس سادق - باران ... هۆنراوە: عوسمان ئەحمەدی ... Lyrics | هۆنراوە هەر وەختێ هەور و نم‌ نم بارانە دێنێتۆ یادم ئەو زستانە شەکەت و ماندوو، هیلاک و مردوو ڕێبوارێ بووم، من “لەڕێوبانە” نازەنینێ، چاو شیرینێ، بووبوو بە هاوڕێم خۆش کەلامەی، خۆش خەرامەی، هێزی خستە پێم چ بارانێ وای چ تووفانێ، خوا خۆی ئەزانێ لەبەر “لاسامەی” با و تەوژمی باران و سەرما چ بارانێ وای چ تووفانێ، خوا خۆی ئەزانێ لەبەر “لاسامەی” با و تەوژمی باران و سەرما تا بەیانی، چووینە غارێک، هەردووک بەتەنیا سەرم هێناوو سەر سینەی نەرمی خستوویە گیانم خۆشی و گەرمی ئێستاش هەرکاتێ نم‌ نم بارانە دێنێتۆ یادم ئەو زستانە نازەنینێ، چاو شیرینێ، بووبوو بە هاوڕێم خۆش کەلامەی، خۆش خەرامەی، هێزی خستە پێم چ بارانێ وای چ تووفانێ، خوا خۆی ئەزانێ لەبەر “لاسامەی” با و تەوژمی باران و سەرما چ بارانێ وای چ تووفانێ، خوا خۆی ئەزانێ لەبەر “لاسامەی” با و تەوژمی باران و سەرما تا بەیانی، چووینە غارێک، هەردووک بەتەنیا هەر وەختێ هەور و نم ‌نم بارانە هەر وەختێ هەور و نم ‌نم بارانە ... her wextê hewr û nm‌ nm barane dênêto yadm ew zstane şeket û mandû, hîlak û mirdû rêbwarê bûm, min “lerrêwbane” nazenînê, çaw şîrînê, bûbû be hawrrêm xoş kelamey, xoş xeramey, hêzî xiste pêm çi baranê wayi çi tûfanê, xwa xoyi ezanê leber “lasamey” ba û tewjmî baran û serma çi baranê wayi çi tûfanê, xwa xoyi ezanê leber “lasamey” ba û tewjmî baran û serma ta beyanî, çuwîne ẍarêk, herdûk beteniya serm hênawu ser sîneyi nermî xistûye giyanm xoşî û germî êstaş herkatê nm‌ nm barane dênêto yadm ew zstane nazenînê, çaw şîrînê, bûbû be hawrrêm xoş kelamey, xoş xeramey, hêzî xiste pêm çi baranê wayi çi tûfanê, xwa xoyi ezanê leber “lasamey” ba û tewjmî baran û serma çi baranê wayi çi tûfanê, xwa xoyi ezanê leber “lasamey” ba û tewjmî baran û serma ta beyanî, çuwîne ẍarêk, herdûk beteniya her wextê hewr û nm ‌nm barane her wextê hewr û nm ‌nm barane

KLPA
1 250

KLPA
1 250
Zhala Snayi - Shar (LYRICS) | ژاڵە سنەیی - شار ... هۆنراوە؛ جەلال مەلەکشا ... Lyrics | هۆنراوە ئه‌ڵێم ئەم شارە جێبێڵم سەفەرکەم بڕۆم و خۆم لە عالەم دەربەدەرکەم ئه‌ڵێم ئەم شارە جێبێڵم سەفەرکەم بڕۆم و خۆم لە عالەم دەربەدەرکەم بە هاواری دڵ و بارانی دیدەم لە دەردی خۆم هەموو عالەم خەبەرکەم بە هاواری دڵ و بارانی دیدەم لە دەردی خۆم هەموو عالەم خەبەرکەم ئه‌ڵێم ئەم شارە جێبێڵم سەفەرکەم بڕۆم و خۆم لە عالەم دەربەدەرکەم ڕەفیقانم گەلێ پەیمان شکێنن بڵا ڕاکەم لە دیتنتان حەزەرکەم هەڵۆی شاخم کەوی دیلی قەفەس نیم بڕۆم و ڕوو لە کێوان و کەمەرکەم ئه‌ڵێم ئەم شارە جێبێڵم سەفەرکەم بڕۆم و خۆم لە عالەم دەربەدەرکەم هەمو نامۆن و من تاک و غەریبم نەماوە ئاشنا بۆ کوێ نەزەر کەم شەوارەم بێ نەبینم ڕۆژی ڕووناک ئەگەر بەم شارەدا ئیتر گوزەرکەم ئه‌ڵێم ئەم شارە جێبێڵم سەفەرکەم بڕۆم و خۆم لە عالەم دەربەدەرکەم ... ellêm em şare cêbêllm seferkem birrom û xom le 'alem derbederkem ellêm em şare cêbêllm seferkem birrom û xom le 'alem derbederkem be hawarî dll û baranî dîdem le derdî xom hemû 'alem xeberkem be hawarî dll û baranî dîdem le derdî xom hemû 'alem xeberkem ellêm em şare cêbêllm seferkem birrom û xom le 'alem derbederkem refîqanm gelê peyman şkênin billa rakem le dîtintan ḧezerkem helloyi şaxm kewî dîlî qefes nîm birrom û rû le kêwan û kemerkem ellêm em şare cêbêllm seferkem birrom û xom le 'alem derbederkem hemu namon û min tak û ẍerîbm nemawe aşna bo kwê nezer kem şewarem bê nebînm rojî rûnak eger bem şareda îtir guzerkem ellêm em şare cêbêllm seferkem birrom û xom le 'alem derbederkem

KLPA
1 250

KLPA
1 250
Gashtyar Kawa - Xweni Alli (LYRICS) | گەشتیار کاوە - خوێنی ئاڵی ... دەمێکە یار کە ناپرسێ لە حاڵی عاشقی زاری لە کتێبی: دیوانی ئەحمەد موختار جاف بەرهەمی: ئەحمەد موختار جاف (1896-1935) Lyrics | هۆنراوە دەمێکە یار کە ناپرسێ لە حاڵی عاشقی زاری لە بیری چۆتەوە چەن وەختە وا یاری وەفاداری لە لام وابوو کە یارێکی وەفادار و وەفاجۆیە بەسەهوا چووم و نەمزانی وەهایە ڕەسم و ئەتواری ئاخ ئەمان، گیان ئەمان بۆچی لێم ناڕوا زەمان ئاخ ئەمان، گیان ئەمان بۆچی لێم ناڕوا زەمان ئەگەرچی بێ وەفا و بێ مەیل، بەڵام ڕۆح و دڵم سەد جار بە قوربانی نیگاهی دیدە و لێوی شەکەرباری نیشانەی خوێنی ئاڵی عاشقی کوژراوی ئەو یارەن سەری پەنجەی حەناییە و جوانی بەرگی سووری گوڵناری نیشانەی خوێنی ئاڵی عاشقی کوژراوی ئەو یارەن سەری پەنجەی حەناییە و جوانی بەرگی سووری گوڵناری ئاخ ئەمان، گیان ئەمان بۆچی لێم ناڕوا زەمان ئاخ ئەمان، گیان ئەمان بۆچی لێم ناڕوا زەمان ... demêke yar ke naprsê le ḧallî 'aşqî zarî le ktêbî: diywanî eḧmed muxtar caf berhemî: eḧmed muxtar caf (1896-1935) Lyrics | honrawe demêke yar ke naprsê le ḧallî 'aşqî zarî le bîrî çotewe çen wexte wa yarî wefadarî le lam wabû ke yarêkî wefadar û wefacoye besehwa çûm û nemzanî wehaye resm û etwarî ax eman, giyan eman boçî lêm narrwa zeman ax eman, giyan eman boçî lêm narrwa zeman egerçî bê wefa û bê meyl, bellam roḧ û dllm sed car be qurbanî nîgahî dîde û lêwî şekerbarî nîşaneyi xwênî allî 'aşqî kujrawî ew yaren serî penceyi ḧenayiye û cwanî bergî sûrî gullinarî nîşaneyi xwênî allî 'aşqî kujrawî ew yaren serî penceyi ḧenayiye û cwanî bergî sûrî gullinarî ax eman, giyan eman boçî lêm narrwa zeman ax eman, giyan eman boçî lêm narrwa zeman

KLPA
1 250

KLPA
1 250
عەبدوڵڵا سلێمان ناسراو بە گۆران (١٩٠٤-١٩٦٢) شاعیر و ڕۆژنامەوان و چالاکی سیاسیی کورد بوو. لە ھەڵەبجە لەدایکبووە و تا ١٩٣٧ لە خوێندنگە سەرەتاییەکانی ئەو ناوچەیەدا مامۆستا بووە. پاشان چالاکیی سیاسی و ڕۆژنامەوانی دەست پێ دەکات و چەند جارێک دەخرێتە بەندیخانە. لە ١٩٥٢ەوە تا کۆتایی ژیانی لە زۆرێک لە ڕۆژنامە و گۆڤارە کوردییەکاندا وتار و بابەتی دەنووسی و چەند کتێبی ھۆنراوەشی نووسیوە. گرینگیی گۆران لەوەدایە کە یەکەم ھۆزانڤانیی نوێی کوردە کە شێوازی عەرووزیی عەرەبی لە ھۆنراوەی کوردیدا لابردووە و بە شێوازی فولکلۆری کوردی ھۆنراوەی نووسیوە. یەکەمین کۆمەڵە شێعری گۆران بە ناوی «بەھەشت و یادگار» لە ١٩٥٠ لەسەر ئەرکی عەلائەدینی سەجادی لە بەغدا لە چاپ دراوە. ناوەڕۆکی ئەم بەشی دیوانەی ھەروەکو خۆی لە سەرەتای کۆمەڵە شێعرێکیدا ئاماژەی پێ کردووە «سەرانسەر لەگەڵ بابەتەکانی جوانی و دڵداری خەریکە» و مامۆستا پێشکەشی دەکات بەو «شۆخ و نازدارانە کە جوانییان وەک تێغ نابڕێ، وەک چرا پێش چاو ڕووناک ئەکاتەوە». سەرەتای ١٩٦٢دا دەردەکەوێ کە گەدەی تووشی نەخۆشیی شێرپەنجە بووە. نەشتەرگەرێکی سەرکەوتووی لە بەغدا بۆ دەکرێ بەڵام پاش وادە. پاش ئەو نەشتەرگەرییە لە نیساندا ئەچێ بۆ مۆسکۆ و سێ مانگێک لە نەخۆشخانەی کرێملین و سەنەتۆری بەرڤیخە بەسەر دەبا و پاشان ئەگەڕێتەوە بۆ عێراق. پاش گەڕانەوەی بە ماوەیەکی کەم نەخۆشییەکەی سەرھەڵدەداتەوە. لەبەر ئەوە ئەگەڕێتەوە بۆ سلێمانی و لەوێ لە جێدا ئەکەوێ. لە ١٨ی تشرینی دووەمی ١٩٦٢ کۆچی دوای دەکات. بەرھەمەکانی: بەھەشت و یادگار، بەغدا، ١٩٥٠ فرمێسک و ھونەر، بەغدا، ١٩٦٨ سروشت و دەروون، سلێمانی، ١٩٦٩ لاوک و پەیام، سلێمانی، ١٩٦٩ دیوانی گۆران، بەغدا، ١٩٨٠

KLPA
1 250
Laila Fariqy - Astera (LYRICS) | لەیلا فەریقی - ئەستێرە ... s | هۆنراوە بەسەرهاتی ئەستێرەیەک لە کتێبی: سروشت و دەروون بەرهەمی: گۆران (1904-1962) بانگی شێوان لە ئاسمانی خۆرنشین ئەستێرەیەک ئەجریوێنێ، گەش، شیرین دەور و پشتی دەریای شینە و بە تەنیا سرنج ئەدا لە ئێوارەی ڕووی دنیا لە ئاسمانی خۆرنشین ئەستێرەیەک، گەش، شیرین دەور و پشتی دەریای شینە و بە تەنیا سرنج ئەدا لە ئێوارەی ڕووی دنیا لەسەر گردێ بەرامبەری ئەوەستم کەیلی بزەی ئەبێ سەرنجی مەستم بەڵام ئێستا ئەو ئەسپایی، بەرەوخوار هەڵ ئەخلیسکێ، کزکز، ئەگاتە لێوار لە ئاسمانی خۆرنشین ئەستێرەیەک، گەش، شیرین بەڵام ئێستا ئەو ئەسپایی، بەرەوخوار هەڵ ئەخلیسکێ، کزکز، ئەگاتە لێوار لێوی تینووی کەل وەک دڵۆپ ئەیمژێ ئەی داخەکەم، مەرگی نیشتن ئەیکوژێ ئەم ئەستێرە، بەسەرهاتی دڵگیری لە کام ڕۆحا نابزوێنێ سا زویری؟! لە ئاسمانی خۆرنشین ئەستێرەیەک، گەش، شیرین ئەم ئەستێرە، بەسەرهاتی دڵگیری لە کام ڕۆحا نابزوێنێ سا زویری؟! ... beserhatî estêreyek le ktêbî: siruşit û derûn berhemî: goran (1904-1962) bangî şêwan le asmanî xorinşîn estêreyek ecriywênê, geş, şîrîn dewr û pşitî deryayi şîne û be teniya sirinc eda le êwareyi ruwî dinya le asmanî xorinşîn estêreyek, geş, şîrîn dewr û pşitî deryayi şîne û be teniya sirinc eda le êwareyi ruwî dinya leser grdê beramberî ewestm keylî bzeyi ebê serincî mestm bellam êsta ew espayî, berewxwar hell exlîskê, kzkz, egate lêwar le asmanî xorinşîn estêreyek, geş, şîrîn bellam êsta ew espayî, berewxwar hell exlîskê, kzkz, egate lêwar lêwî tînuwî kel wek dllop eymjê eyi daxekem, mergî nîşitin eykujê em estêre, beserhatî dllgîrî le kam roḧa nabzwênê sa zwîrî?! le asmanî xorinşîn estêreyek, geş, şîrîn em estêre, beserhatî dllgîrî le kam roḧa nabzwênê sa zwîrî?!

KLPA
1 250

KLPA
1 250
Laila Fariqy - Gomy Xwen (LYRICS) | لەیلا فەریقی - گۆمی خوێن ... ژیانی لەیلا فەریقی لەیلا فەریقی ەدایکبووی ١٨ی تەممووزی ١٩٧٥، لە شاری مەریوان، خوشکی مەرزیە فەریقییە. کاتێک منداڵ بووە باوکی بەھۆی نەخۆشیی شێرپەنجەوە مردووە و دایکیشی لە بۆردمانێک لە شەڕی ئێران و عێراقدا کوژراوە. دوای ئەوان، برا گەورەکەی ئاگادارییان دەبێت و دەچن بۆ شاری سنە. لە سنە دەچێ بۆ خوێندنگەی سەرەتایی. لە ساڵی ١٩٩١دا دەینێرن بۆ وڵاتی سوید. سەرەتا ھوونەرمەند لەیلا فەریقی بە وتنەوەی گۆرانییەکانی تایەر تۆفیق دەستی پێکرد، لە سوید یەکەم ئەلبۆمی خۆی لە ساڵی ١٩٩٧ بەرھەم دێنێت بە ناوی ئەستێرە. ئێستاش لەوێ دەژی. پاشان لە ساڵی ٢٠٠٠ بە ھاوکاری کۆمپانیای Sky Vision Production لە سوید ئەلبوومی سیاچەمانە بەرھەم دێنێت و پاشان لە ساڵی ٢٠٠٢ بەھاوکاری ھەمان کۆمپانیا ئەلبوومی ئەوین و ئازار بڵاو دەکاتەوە، دواتر لە ساڵی ٢٠٠٧ دوای کۆچی دوایی مەرزیە فەریقی خوشکی، لەیلا فەریقی ئەلبوومی گوێم لێگرن بڵاو دەکاتەوە کە ئەو ئەلبوومە بوو بە پڕفرۆشترین ئەلبوومی ساڵ لەم ئەلبوومەدا گۆرانییەکی لەگەڵ ھونەرمەندی بەناوبانگی میسری عەلی حەجاز وتووە بە زمانی کوردی و عەرەبی. ئەم گۆرانییە بووە ھۆی ئەوەی کە لەیلا فەریقی لە ناو نیشتیمانی عەرەبی ناوبانگێکی زۆر بۆخۆی پەیدا بکات ھەروەھا لەیلا فەریقی لە ناو فارسدا ناوبانگی ھەیە و کلیپ و ھەواڵەکانی لەیلا فەریقی لە کەناڵە فارسییەکاندا بڵاو دەکرێتەوە. دوای دابڕان بۆ ماوەیەکی درێژ، ساڵی ٢٠١٧ لەیلا فەریقی دووبارە گەڕایەوە بۆ درێژەدان بە کاری ھونەری بە وتنی گۆرانی "منیش لێرەم"، ھەر لە ھەمان ساڵدا ئەلبومێکی تازەی بڵاوکردەوە بە ناونیشانی "Echoes of the past". ... میلۆدی: بورهان موفتی هۆنراوە: هێمن موکریانی Lyrics | هۆنراوە ئەزیزم بۆچی تۆراوی لەخۆڕا چ قەوماوە دڵی تۆ بۆچی گۆڕا ئەزیزم بۆچی تۆراوی لەخۆڕا چ قەوماوە دڵی تۆ بۆچی گۆڕا ئەتۆ وا زوو لە بیرت کردم ئەمما فەرامۆشت نەکەم شەرتە لە گۆڕا ئەتۆ وا زوو لەبیرت کردم ئەمما فەرامۆشت نەکەم شەرتە لە گۆڕا لە من ڕا خۆ خەتایەک ڕوی نەداوە ئەدی بێ مەیلی بۆچ ڕویدا لە تۆ ڕا سەروماڵ و کەماڵ و بیر و هۆشم لە نەردی عیشقی تۆدا پاکی دۆڕا سەروماڵ و کەماڵ و بیر و هۆشم لە نەردی عیشقی تۆدا پاکی دۆڕا لە چاوم دێ بەخوڕ فرمێسکی خوێنین کەچی ئەم گۆمە خوێنە هەڵنەچۆڕا لە چاوم دێ بەخوڕ فرمێسکی خوێنین کەچی ئەم گۆمە خوێنە هەڵنەچۆڕا من و لاشەی پەپولە ماینەوە و بەس شەوی دووری، شەمیش تواوە لەخۆڕا ... ezîzim boçî torawî lexorra çi qewmawe dllî to boçî gorra ezîzim boçî torawî lexorra çi qewmawe dllî to boçî gorra eto wa zû le bîrt krdm emma feramoşit nekem şerte le gorra eto wa zû lebîrt krdm emma feramoşit nekem şerte le gorra le min ra xo xetayek rwî nedawe edî bê meylî boç rwîda le to ra serumall û kemall û bîr û hoşm le nerdî 'îşqî toda pakî dorra serumall û kemall û bîr û hoşm le nerdî 'îşqî toda pakî dorra le çawm dê bexurr frmêskî xwênîn keçî em gome xwêne hellineçorra le çawm dê bexurr frmêskî xwênîn keçî em gome xwêne hellineçorra min û laşeyi pepule mayinewe û bes şewî dûrî, şemîş twawe lexorra

KLPA
1 250