دەرزیلە/derzile (بەرهەمەکانی خاڵۆ ڕەووف/رئوف جهانی)
Open in Telegram
190
Subscribers
No data24 hours
No data7 days
No data30 days
Posts Archive
حەکیمێک فەرموویەتی: ئەگەر ئێوەیش وەک من بە پێی پەتی بگەڕێن، نە قاچتان بۆ ئە‌کا، نە پێڵاوەکانتان
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ🔳 دەرزیــلە/بەرهەمەکانی خاڵۆ ڕەووف https://telegram.me/derzile 🔳
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🔴 ڕشتەی مرواری بەردی بناغەی تەنزی کوردییە
( وتووێژێک ڵەگەڵ مندا، لە ٦ی بەفرانباری ١٣٩٩ی کۆچی هەتاویدا، لە هەفتەنامەی سیرواندا چاپ کراوە)
١- ئێوە خۆتان وەک تەنزنووسێک چۆن دەڕواننە جیهانی تەنزی ناو کتێبی "ڕشتەی مرواری"؟ ئایا تەنزی کوردی دوای ئەو توانیویەتی قۆناغی تازەتر بگرێتە بەر؟
من ناڵێم "ڕشته‌ی مرواری" هه‌مووی ته‌نزه، ئه‌گه‌ر وا بڵێم، پێویسته بڵێم سه‌رجه‌م ئه‌و قسه خۆش و جۆکانه و ئه‌و لاقه‌تیکردن و پلارهاوێشتنانه ئه‌و قسه‌ڵۆکانی که ڕۆژانه به‌رگوێم ئه‌که‌ون، هه‌موویان ته‌نزن. ئه‌گه‌ر وتم ڕشته‌ی مرواری هه‌مووی ته‌نزه، پێویسته سه‌ره‌جه‌م ده‌قی ئه‌و کتێبانه‌ی که قسه‌ی خۆشیان تێدا کۆکراوه‌ته‌وه به ته‌نز بزانم. ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستمان له ته‌نز ئه‌و به‌رهه‌مانه بێ که پێکه‌نین ئه‌خولقێنن یا لانی که‌م، بزه ئه‌خه‌نه سه‌ر لێوی به‌رده‌نگ و له‌گه‌ڵ ئه‌و پێکه‌نین/بزه‌یه‌شدا ڕه‌خنه ئه‌گرن، به‌شیک له ڕشته‌ی مرواری له ته‌نز ده‌رئه‌هاوێژرێ. ئه‌گه‌ر هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که پێکه‌نین ئه‌خولقێنن به ته‌نز دابنرێن، کورد له بواری ته‌نزدا فره ده‌وڵه‌مه‌نده، که‌چی له ڕاستیدا ئێمه‌ی کورد له بواری ته‌نزدا کارێکی ئه‌وتۆمان نه‌کردووه وه‌ک ئه‌ڵێن هێشتا له سه‌ره‌تاداین.
با بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر پرسیاره‌که. ڕشته‌ی مرواری کتێبێکی ڕه‌نگاوڕه‌نگی به‌تام و چێژه و کاتی خۆی توانیویه‌تی هه‌ندێ بڤه بخاته لاوه و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زمانێکی ساده و خۆشی دوور له گرێ و دوور له شیواندنی به ئه‌نقه‌ست و یاریی ئه‌دیبانه‌ی هه‌یه، به هۆی ئه‌وه‌وه که وه‌ک ئاوێنه‌یه‌ک، هه‌ندێ لایه‌نی ژیانی کورده‌واریی - که تا ئه‌و کاته پتر زاره‌کی بوون- له چوارچیوه‌ی کتێب‌دا نیشانی کورد دایه‌وه، پێشوازیی باشی لێ کرا. ئه‌و گاڵته و به‌سه‌رهات و ئه‌و ڕه‌خنه و قسه خۆشانه‌ی که له ڕشته‌ی مرواریدا کۆکراونه‌ته‌وه، بوونه به‌ردێکی بناغه‌ی ته‌نزی کوردی. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که هه‌ندێ کتێبی‌تر دوای ڕشته‌ی مرواری چاپ و بڵاو کرانه‌وه، به‌ڵام ڕشته‌ی مرواری، تا ئێستایش هه‌ر دیارترین کتێبه له‌و بواره‌دا.
دیسان ئه‌ڵێمه‌وه که ئێمه له ته‌نزدا هێشتا له سه‌ره‌تاداین، به‌ڵام ڕشته‌ی مرواری بووه هۆی ئه‌وه‌ی "زمان"ێکی ساده و خۆش و ڕه‌وان که دووره له ئاڵۆزییه‌کان- ئاڵۆزیی تکنیکه‌کانی هونه‌ری گێڕانه‌وه و ...- بکه‌وێته کتێبخانه‌ی کوردی و بکه‌وێته سه‌ر زار، که ئه‌و زمانه که‌وته به‌ر دستی نووسه‌ران، هه‌ڵگرتنی هه‌نگاوی باشتر له بوار ته‌نزدا ئاسانتر بووه‌وه. هه‌ڵبه‌ت له ڕشته‌ی مرواریدا، بێجگه زمان، هه‌ندێ شتی‌تریش هه‌یه که به تکنیکی ته‌نزووسی هه‌ژمار ئه‌کرێن و کاریگه‌رییان له سه‌ر ته‌نز و ته‌نزنووسی له زمانی کوردی‌دا هه‌بووه: گێڕانه‌وه کان- که تیایاندا شته‌کان له قه‌واره‌ی خۆیان بچووکتر یا گه‌وره‌تر کراونه‌ته‌وه و حاڵه‌تێکی کاریکاتۆر/کارتۆنی خولقاوه-؛ وه‌ڵامی چاوه‌ڕواننه‌کراو – که خوێنه‌ر تووشی شۆک ئه‌که‌ن-؛ هێنانی که‌سایه‌تیی خۆ به گێل یا تووڵبڕ که‌ر، که له ڕاستیدا ژیرن و ئه‌یانه‌وێ به‌و جۆره بگه‌ن به ئامانجه‌کانیان و ...
درێژەی وتووێژەکە لێرەدا بخوێنەوە:
https://m.facebook.com/story.php?story_fbid=938331193370164&id=100015798765283
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ🔳 دەرزیــلە/بەرهەمەکانی خاڵۆ ڕەووف https://telegram.me/derzile 🔳
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🔴 ئایا تا ئێستا ناویی کۆڕیی ئەدەبی غەریبانی مەریوانتان بیستووە ؟
🔴 ئایا ئەزانن چۆن دامەزرا و ئامانجی کۆڕ چییە و بە کوێ گەیشتووە ؟
🟢هاوڕێمان بن بۆ زانیاری زۆرتر سەبارەت بە کۆڕێک کە پاڵپشتی نووسەران و ngoکانی‌تری مەریوان بووە لە زۆرینەی چالاکییەکاندا و .....
نووسینەیەک لە سەر کۆڕی ئەدەبی غەریبانی مەریوان
پاییزی ساڵی ۱۳۸۳ی هەتاوی بوو،بۆ سەردانێکی رۆژانە چوومە خزمەت مامۆستا عوسمانی جێماو (خاڵۆم) لە دوکانی خەیاتیەکەی خۆی کە بەردەوام هاتووچووی ئەوێم دەکرد،باس دامەزراو وکەوتە سەر باسی شێعر وشاعیرانی گوندی نێ ودەوروو بەر،منیش وتم بێتاقەتی کاک حسەین پەشێوم با ئەمشەو بچین بۆ ماڵیان،خاڵۆیشم قەولی دا و شەوی ۱۳۸۳/۹/۲٦ چەن بەڕێزێکی ترمان بانگهێشت کردوو چوین بۆ خزمەتی کاک حسەین فداکار ،،پەشێو،،مەریوانی ، کە ئەو بەڕێزانە بریتی بوون لە کاک عومەری ئەفسەری،کاک رەفێق بێزار،کاک ئەحمەد رەسایی کە بە خۆمۆ واتە فاتێح تینوو وکاک عوسمان جێماو و کاک حسەین و دادە عەتیەی رامووز خێزانی کاک حسەین بووین بە حەوت کەس کە کۆڕێکی بچووکی شێعرمان برد بە ڕێوە.
بە کورتی هەر ئەو شەوە بڕیار درا کە ئەم دانیشتن وسەردانانە درێژەی پێ بدەینوو و بیکەین بە گشتی ویاسایەکی باشی بۆ داڕێژین،کە هەر لەو شەوە منیان بە کۆی دەنگ وەکوو بەڕێوەبەر وهەڵسوڕێنەری کۆڕ بۆ دانانی پلان وبەرنامەکان و...کۆڕیی ئەدەبی دیاری کرد‌و دواتر ناوی غەریبان بە پێشنیاریی کاک عوسمان جێماو بۆ ئەم کۆڕە دیاری کرا وجێی پەسەندی هەموان بوو.
لەو کاتەوە کۆڕی ئەدەبی غەریبانی مەریوان بەردەوامە لە سەر کار وچالاکیەکانی خۆی تا ئیستە.
ئەم کۆڕە یاسای تایبەتی بە خۆی بۆ دیاری کرا وەکوو ئەساس نامەیەکی ناوخۆیی کە بریتی بوو لەمانە:
۱.کۆڕ بۆ هەمیشە ناچێتە ژێر دەسەڵاتی هیچ لایەنێک وسەر بەخۆ وخۆماڵی دەمێنێتەوە.
۲.درگای کۆڕ بۆ هەموو تاکێک ئاوەڵایە بە مەرجی ناسینی لە لایەن بەڕێوەبەران کە سێ کەسن.
۳.کۆڕی ئەدەبی غەریبانی مەریوان هەموو ساڵێ بێ نەبوونی بەربەست (وەکوو کرۆنا)لە دوو وەرزی ساڵ واتە پاییز وزستان هەموو شەوان هەینی شەوە شێعر ودانیشتنی ئەندامان بەڕێوە دەبات ولەوێ پسپۆڕان ومامۆستایانی کۆڕ وانە دەڵێنەوە وشێعر وبابەتی ئەدەبی باس دەکرێ ودەخوێندرێتەوە.
٤.رەنجاندن ودڵگرانی لە کۆڕی خۆمانەی غەریبانی مەریوان نیە وهەموومان وەکوو خوشک وبراین.
٥.هەموو ساڵێ ئەگەر گونجابێ سەیرانە شێعرێکی ئاسایی لە وەرزی بەهار بۆ ئەندامان بەڕێوە چووە کە وێنە وفیلمی سەیرانەکان پارێزراون.
٦.کۆڕی ئەدەبی غەریبانی مەریوان خاوەنی ژوری تلەگرامی تایبەتی خۆیەتی بە یاسای تایبەتەوە.
و .....
شایانی باسە کە کۆڕی ئەدەبی غەریبانی مەریوان هەر زوو توانی ببێتە کانگای دڵان وپۆل پۆل ودەستە دەستە ئەوێنداران وتامەزرۆیانی شێعر وئەدەبی کوردی دایان لە شەقەی باڵ وبنەی پڕ لە خۆشەویستی ومەکۆی دڵانیان بە قاسپە وجریوەی بڵبڵانەی شێعر و وانە رازاندەوە و رۆژ لەدوای رۆژ و شەو لەسەر شەو ریزی ئەندامان ونووسەرانی بە توانای مەریوان و دەرەوەی سنوورەکانیشی گرتەوە وبوو بە ئاوێنەیەک بە پانتایی گۆلی زرێبار بۆ رەنگ دانەوە وناساندن وناردنەوەی تیشکی رەنگین وسەد پرژەی شێعر وئەدەبی کوردی.
بەخۆشیەوە رادەی ئەندامان تائیستە گەیشتۆتە زیاتر لە ۱۱۰ئەندامی چالاک وبە هێز.
پێویستە لێرا ئاماژە بەوە بکرێ کە لە دوای ۱۷ساڵ بەسەر ئەم دامەزراندنە دا ،زۆربەی ئەندامانی ئەم کۆڕە پیرۆز وخەڵکیە،بوونەتە خاوەنی پەرتووکی چاپ کراو و خاوەن نەزەر وپێ گەیشتن لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا،کە لێرەوە دەستی ماندوو بوونیان ماچ دەکەین، وەکوو مامۆستایانی کۆڕ وخاوەن پەرتووکە کان.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێ کە بە هۆی خۆشەویستی ئەم کۆڕەوە ،شاعیران ونووسەرانی بەڕێزی شاری سنەیش کۆڕی ئەدەبی غەریبانی سنەیان پێک هێنا ،بەهیوای پەرە پێدانی لە شارەکانی تری کوردستان.
بە سپاسەوە
فاتێح تینوو
۲٥ی خەزەڵوەری ۲۷۲۰ی کوردی
۱۳۹۹/۸/۲٥ هەتاوی
سەرچاوە: کاناڵی "هۆنراوەی مەریوان"
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ🔳 دەرزیــلە/بەرهەمەکانی خاڵۆ ڕەووف https://telegram.me/derzile 🔳
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
با کاهش ارزش لیر ترکیه، اردوغان رئیس بانک مرکزی را اخراج کرد
احتمالا بایدن هم به دلیل افت چند هزار تومانی دلار، از کشور یانکی‌ها، اخراج خواهد شد!
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ🔳 دەرزیــلە/بەرهەمەکانی خاڵۆ ڕەووف https://telegram.me/derzile 🔳
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ملت کورد عزیز!
شما همیشە در غم‌های ما شریک بودە‌اید، و اگرچه تا کنون هیچ کدام از بزرگان ما - به علت مشغله زیاد- حاضر به امضای این پرسه‌نامه نشده‌اند، ما، بە مناسبت درگذشت جلال ملکشاە شاعر بزرگ کوردستان، مراتب سەرخۆشیی خودمان را اعلام می‌داریم. خواهشمند است کم‌تر بمیرید، ما وقت نداریم است.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ🔳 دەرزیــلە/بەرهەمەکانی خاڵۆ ڕەووف https://telegram.me/derzile 🔳
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🔴 من لە کوردستان ٢٤دا
🔸 نووسەرم.
🔸تەنزنووسم.
🔸تەنزەکانم لە زۆربەی بڵاوکراوەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا بڵاو کراونەتەوە.
🔸یەکەم کتێبی تەنزم ناوی "تەنزیلە"یە.
🔸پێڵاوی خەڵکی بە تەقەڵ چاک ئەکەمەوە و تەقەڵی دەسەڵاتداران هەڵئەوەشێنمەوە
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ🔳 دەرزیــلە/بەرهەمەکانی خاڵۆ ڕەووف https://telegram.me/derzile 🔳
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
گه‌ر سێوێک بوو له‌تی ده‌که‌م
له‌تێک بۆ خۆم، له‌تێک بۆ سه‌تڵی خۆڵه‌که‌م
بزه‌یه‌ک بوو له‌تی ده‌که‌م
له‌تێک بۆ خۆم، له‌تێک بۆ ژووره چۆڵه‌که‌م
خه‌فه‌تێک بوو له‌تی ناکه‌م
هه‌مووی ئه‌ده‌م به ژنه‌که‌م
مامۆستا په‌شێو وتوویه‌تی، من ته‌نزاندوومه و تۆیش ئه‌یخوێنیته‌وه.
تابلۆی یه‌که‌م:
ناوه‌ڕاسته‌کانی مانگی گوڵانه و له شاری سنه له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌ک دانیشتووین. کتێبێکی تازه‌م ده‌داته ده‌ست و ده‌ڵێ چاپکراوه‌ی نوێیه. لێی وه‌رده‌گرم. له‌سه‌ری نووسراوه "#ته‌نزیله"، "#خاڵۆ_ڕه‌ووف". ده‌یکه‌مه‌وه و چه‌ند لاپه‌ڕه‌ی هه‌ڵده‌ده‌مه‌وه. ئه‌م شیعره‌ی سه‌ره‌وه یه‌ک له‌و لاپه‌ڕانه‌یه و چونکه شیعره‌که‌ی مامۆستا #په‌شێو-یشم خوێندۆته‌وه هه‌ندێک پێده‌که‌نم و پاش خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند لاپه‌ڕه‌ی دیکه کتێبه‌که داده‌نێم و ده‌چمه‌وه پشت له‌پتۆپه‌که‌م.
تابلۆی دووهه‌م:
ئێواره‌یه‌کی مانگی گەلاوێژە و له‌گه‌ڵ دوو هاوڕێم به کۆڵانێکی شاری #مه‌ریوان-دا تێئه‌په‌ڕین. سه‌رم داخستووه و سه‌یری مۆبایله‌که‌م ده‌که‌م له‌ناکاو یه‌ک له هاوڕێکانم به ده‌نگێکی به‌رز و پڕ له هه‌ست ئه‌ڵێ: "خاڵه ڕه‌ووف". سه‌رم هه‌ڵده‌بڕم، پیاوێک ده‌م به بزه و ڕووخۆش له‌نێو ده‌که‌یه‌کدا خه‌ریکه به دره‌وشه‌که‌ی پێڵاوێ پینه ئه‌کا. خێرا ته‌نزیله‌م بیر دێته‌وه، ده‌چینه پێشه‌وه و به گه‌رمی وه‌ڵامی سڵاومان ده‌سێنێته‌وه و به‌خێرهاتنمان ده‌کا. وێنه‌ی پۆسته‌ری کتێبه‌که‌شی له‌سه‌ر ده‌که‌که‌یه و دڵنیا ده‌بم که خۆیه‌تی! زمانم نایه‌ت گۆ و به ئاسته‌م چه‌ند وشه‌یه‌ک ده‌ڵێم و بێده‌نگ ده‌بم تا ئەو کاتەی ماڵئاوایی لێ ده‌که‌ین.
تابلۆی سێهه‌م:
پاش جیابوونه‌وه‌مان سه‌رسوڕمان و خه‌مێکی قووڵ دامده‌گرێ. "مێژوو له‌م وڵاته‌دا به‌رده‌وام دووپات ده‌بێته‌وه". ده‌که‌ومه‌وه یادی بیره‌وه‌رییه‌کی شێرکۆ بێکه‌س له #نووسین_به_ئاوی_خۆڵه‌مێش. بێکه‌س ده‌ڵێ جارێک له سوید چه‌کێکی هه‌زار کورۆنیم بۆ هاتبوو له ڕۆژنامه‌یه‌کی سویدییه‌وه. پێم سه‌یر بوو! چونکه سویدیم نه‌ده‌زانی بنووسم و هیچیشم نه‌ناردبوو بۆ که‌سێک تا پاداشتم پێ بده‌ن. به کورتی پاش ئه‌وه‌ی شوێنم گرت وتیان: له فڵان ژماره‌دا یه‌کێک وتارێکی نووسیوه و پارچه شیعرێکی تۆی وه‌ک نموونه هێناوه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ش حه‌قی خۆته!
جا داخه‌که‌م ده‌ردی مه یه‌ک و دوو نییه. ئه‌گه‌رچی کوردستان خاوه‌نی دام و ده‌زگا و ڕێکخراوه‌ی وه‌ها نین که پاڵپشتی قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستمان بێ به‌ڵام خه‌ڵکه‌که‌شمان هی ئه‌وه نین نووسه‌رێک به زمانی پاراو و ڕه‌سه‌نت کتێبت بۆ بنووسێ و هه‌زار به‌رگی لێ بفرۆشرێ. بڕوا به چی خه‌ڵکه‌که‌مان بکه‌م به نووسراوه‌ی سه‌ر پڕۆفایله‌کانیان که زۆرێکیان له‌سه‌ری نووسراوه به شانازییه‌وه کوردم، یان به بینینی ئه‌و ڕاستییه‌ی که خوێندن و زمان و نووسین و زانست به گشتی لای ئێمه فلسێ ناکا. کوڕ و کچی ئێمە جەماوەری #دە ملوێن کورد لە ڕۆژهەڵات نیمانە هەزار بەرگ کتێبی پەنجا هەزار تمەنی بکڕێن کە دەبێتە پەنجا ملوێن تمەن، بەڵام لەم کوردەوارییەدا ڕۆژی ملیارێک جگەرە و نێرگەلە ئەکێشین و ئەلکول دەخۆینەوە و سووراو و سپیاو لە دەم و لچمان دەساوین. کە دەم دەکەینەوە ئەڵێین کورد خاوەنی مێژوو و فەرهەنگ و فڵان و فیسارە، جا هەمبوو هەمبوو حەسێب نییە خاڵۆ، ئێستا خاوەنی چیت؟ چیت هەیە بیدەی بە منداڵەکەت؟ چۆنی پەروەردە ئەکەی؟ کامە هونەرت؟ کامە خوێندنەوەت؟ تا کەی ئەم مێژووە دەبێ دووپات بێتەوە تا لەم خەوە قورسە هەستینەوە!؟...
نووسین: #موڕتەزا_مورادی #ئارما
@madbook2019
09185311337
🔴 وشەدانەکەی خاڵۆ ڕەووف/١
باوک: مرۆڤێکە، ئەگەر دنیا بڕووخێ بە سەریدا، منداڵەکانی ئەڵێن خوا حەقی ئێمەی لێ کردەوە.
بەرپرس: مرۆڤێکە خەڵک و خوا لە کارەکانی ناڕازین.
پانکە: کەرەستەیەکە، ساڵانێکە ئاگامان لە هەناسەی ساردیەتی و بەزەییمان پێیدا نایەتەوە.
پەتا: درم و نەخۆشییەک کە زۆر لە ناو خەڵکدا بڵاو ئەبێتەوە. وەکوو: پەتای مۆد، پەتای بڕوانامە، پەتای ...
پەتوو: هەوێی لێفەیە. تا زۆپا و کەرەستەکانی دروستکردنی گەرما بەهێزتر بن، ئەو ناسک‌تر ئەبێتەوە.
تی‌ڤی: کەرەستەیەکە هەواڵ و فیلم و ... بڵاو ئەکاتەوە و بێدەنگبوونی ئەبێتە هۆی حەسانەوەی مێشک و دڵ و دەروون.
چاویلکە: پەنجەرەیەکە بۆ ئەوەی ناشیرینییەکان ڕوونتر ببینی.
ژیری: تایبەتمەندییەکە هەمووان هەیانە و کەسی‌تر نییەتی.
ستایل: باشترین بیانوو بۆ پاساودانی ناشیرینیی جلوبەرگ و تەشک و ...
شار: مۆڵگەیەکی مرۆڤەکانە، حەقی تیایە بە دانە و زوڵمی تیایە بە شانە.
قوتابی: کەسێکە کە لەبەر تانەی عام یا لەبەر دامەزراند یا بە شەقی دایک و باوک، ئەچێتە قوتابخانە، بۆ ئەوەی بە هەمووانی بسەلمێنێ، وانەکانی قوتابخانە توورێکی تەڕ ناژین.
کتێب: بەرهەمێکە، کەمدەسەڵات و دەسکورتێک ئەینووسێ و بەهیوایە ئەوانەی لە خۆی دەسکورتترن، بیکڕن و بیخوێننەوە.
گۆڕەوی: چنراوێکە لە پێ ئەکرێ و هەمیشە بۆنی برنجی کوڵای لێ دێ.
لووت: ئەندامێکە، خەتەنەکردنی خەریکە ئەبێتە فەرزی عەین.
مامر: پەلەوەرێکە مرۆڤ گۆشتەکەی ئەخوا و ئەڵێ: خوا بیبڕێ بە هۆرمۆن بایان تێ کردووە.
مامۆستا: مرۆڤێکە، ناچار کراوە زانیاریی کۆن دەرخواردی قوتابییان بدا و چاوەڕوانی بەرهەمی نوێ و جیاواز بێ؛ وەک ئەو کەسەی دڕک بچێنێ و چاوەڕێی گوڵ بێ.
موبایل: کوڵە فیتنە.
نوێنەر: کەسێکی شەیدای نوێنە و کاتێ کە لە سەر کورسیی نوێنەرایەتیدا خەو ئەیباتەوە، خەڵک لۆمەی ئەکەن.
هاووڵاتی: کۆمەڵێ خەڵکی دواکەوتوون، ئەگەر بتوانن ناهێڵن بەرپرسان بەر بە پرسەکان بگرن.
ـــــــــــــــــــــــ
لە هەفتەنامەی "ئارێز"دا چاپ کراوە. (١٣٩٩/٠٥/١٢)
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🔳 دەرزیــلە/بەرهەمەکانی خاڵۆ ڕەووف https://telegram.me/derzile 🔳
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🟥 ئیشکالی ڕمووزی مەسەلەی قازییەکی‌تر
(کورتەچیرۆکی تەنز)
ئەیزانی کە تۆ پاش ساڵانێک ئەڵێی حەز ئەکەم بتبینم، ڕەنگە گۆمەزێکی بۆ بنێیتەوە. تۆ وتت با بتبینم و ئەو -کە ساڵانێک بوو چاوی پێت نەکەوتبوو و گوێی لە دەنگت نەبووبوو- وتی بە سەر چاو، لەم ڕۆژانەدا خۆم تەلەفوونت بۆ ئەکەم و لە شوێنێک پێکەوە چایەک ئەخۆینەوە.
حەزت نەکرد زۆر درێژە بە قسەکردن بدەی و پێویست بوو زوو چاوت پێی بکەوێ. لە دڵی خۆتدا وتت لەو ڕۆژەوە کە کردوویانە بە قازی، تەنانەت تەلەفوونێکیشم بۆ نەکردووە کە بە گاڵتەیشەوە بێ، پیرۆزبایی لێ بکەم. ئینجا وتت هەتیو کەم خۆت کەر کە! تا کاتژمێرێکی‌تر وەرە بۆ پارکەکەی ئەوبەر پردەکە. ئەو وتی "کام بەر؟" و ئیتر تۆ دڵنیا بووی نایهەوێ یان ناتوانێ خۆی بدزێتەوە، ئەتزانی ماڵیان لەوبەر ماڵی موفتییەوەیە و شیعرەکەی شێخ ڕەزای بیرکەوتۆتەوە: ماڵی موفتی لەمبەرە مەعلوومە قازییش لەوبەرە ...
هاوڕێکەت کە زانیی توانیوتە جەنابی قازی ڕازی بکەی و تا کاتژمێرێکی‌تر وەک قٶڵبەستکراوێك دێتە بەردەستتان، وتی میوانی خۆمن و هەر شتێک بخۆن و بخۆنەوە، نۆشی گیانتان بێ. وتت هەڵیگرە با لێت نەکەوێ! میوانی جەنابی قازیم و بەم ڕۆژە خۆشە نابمە میوانی چڵکنێکی وەک تۆ! بەڵامان لێ لادە و میوانیی خۆت بۆ خۆت! خێرایش- کە بزەت بە سەر لێوی هاوڕێکەتەوە بینی- وتت: دڵت خۆش مەکە! میوانییەکەی تۆ بۆ کانێکی‌تر و شوێنێکی‌تر، بەڵام دیارییەکەت لە بیر نەچێ.
قەرار بوو دیارییەکی باش بکڕێ بۆ جەنابی قازی. ئەو پێی ئەوت جەناب و تۆ پێکەنینت بە خۆی و جەنابەکەی و قازییەکەیشی ئەهات. لە دڵی خۆتدا وتت جا ئەگەر ئەم هەتیووە - کە هەر نازانم چۆن و کێ کردوویەتی بە قازی- لە قسەی من هەڵبەزێتەوە و لە جیاتیی "بەڵێ باش"، بڵێ ناکرێ؛ من، نە تووڕە ئەبم، نە پەلە ئەکەم، وەک جاری‌جاران بە ئارامی فسی پێ دائەدەم!
کە لە شوێنی دیاریکراودا یەکتران بینی، بە گەرمی دەستی گوشیت و وەک جاران –بە دەم ماچکردنەوە- سیخورمەیەکی تێ سرەواندی و بە هێواشی وتی ئەمە کێیە هێناوتە لەگەڵ خۆت؟ تۆیش سیخورمەیەکت تێ سرەواند و وتت: دیارییە بۆ جەنابی قازی! ههههه!
وتی ئەمە برای قاتڵەکەی سەر پردەکە نییە؟ وتت با و خێرا وتت حاجی سڵای لێ ئەکردی و ئەیوت بڵێ خۆت حاکمی ئەم مەسئەلەیەی کەی دەبێ وا بێ؟ خێرایش وتت وایە! حاجی قادر سڵاوی لێ ئەکردی. مەبەستم حاجی قادری کۆییە. وتی سڵاوی من بگەیەنن بە قازی و پێی بڵێن "خۆت حاکمی ئەم مەسئەلەیەی کەی دەبێ وا بێ". کە ئەم قسانەت ئەکرد، دیوانەکەی حاجی قادری کۆییت ئەهاتەوە پێش چاو، کە ساڵانێک لەوەوپێش پێکەوە ئەتانخوێندەوە و چەندین جار بەسەرهاتی ئەو قازییەشتان خوێندبووەوە کە ژنەکەی وەک مانگ جوان بوو، کەچی ئەو حەزی لە ژنێکی ناشیرین کردبوو. ئێستە هاوڕێ قازییەکەیشت حەزی لە ژنێکی ناشیرینە و تۆ بەهیوای مامەڵەیەکی باشی لەگەڵدا بکەی: ئەگەر قازی بکوژەکە لە زیندان ئازاد بکا، تۆیش نهێنیی پێوەندیی نهێنیی نێوان قازی و ئەو ژنە ناشیرینە بە شاراوەیی و نهێنی ئەهێڵیتەوە.
تۆ بە لاقرتیکردنەوە وتت دیسانەوە ئیشکالی ڕمووزی مەسەلەی قازییە! هاوڕێکەت تەقەی سەری ئەهات و جەنابی قازی، لەو سەریەوە ئەهاتەوە و شیعرەکەی حاجی قادر بە خێرایی و پچڕ-پچر بە زەینیدا تێئەپەڕێ: مەتنی کوتوبی ئەم دووە .../ ئیشکالی ڕمووزی مەسەلەی قازیی مابێ / خۆت حاکمی ئەم مەسئەلەیەی .../ پیری وەکوو تۆ .../ سەد دەفعە کەریش ...
ئیتر جەنابی قازی و تۆ و هاوڕێکەت لە بن درەختێکی گەورەی ناو پارکەکەدا، لە سەر چیمەنەکە دانیشتن و چوونە سەر باسی کوژراو و بکوژەکە، هەوا وردە وردە بەرەو تاریکی ئەڕۆیشت و تۆ چاوت لە ڕووناکیی گڵۆپێکی تەنیشت حەوزی ئاوەکە بڕیبوو.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ🔳 دەرزیــلە/بەرهەمەکانی خاڵۆ ڕەووف https://telegram.me/derzile 🔳
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🟥 من و نازەنین لە ١٩ی جۆزەردانی ١٣٩٩ی ک.هـ دا زەماوەندمان کرد.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ🔳 دەرزیــلە/بەرهەمەکانی خاڵۆ ڕەووف https://telegram.me/derzile 🔳
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🟥 تەنزیلە گەیشتە مەریوان
🔹تێبینی: شوکر لە مەریواندا کتێبەکەم لای خۆم هەیە و لە هیچ کتێبفرۆشییەک دەست ناکەوێ. سەرێکم لێ بدە و بڵێ هاتووم کتێبت لێ نەکڕم.
🔹ناونیشان بۆ بینینی خۆم و کتێبەکەم: مەریوان، کۆڵانی بەرانبەر مزگەوتی جامیعە، تەنیشت بەرگدرووی محەمەد
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ🔳 دەرزیــلە/بەرهەمەکانی خاڵۆ ڕەووف https://telegram.me/derzile 🔳
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🔵 جارێکی‌تر سڵاو لە قاچاخ، بژی قاچاخفرۆش
لە ١٣٩٥/١٢/٠٢دا، لە گۆشەی تەنزی AWAT PLUSدا کە هەفتانە لە هەفتەنامەی ئاواتدا ئەمنووسی، نووسیبووم: سڵاو لە قاچاخ، بژی قاچاخفرۆش!
کە بابەتەکە بڵاو بووەوە، هەندێ کەس گلەییان لێ کردم و و تیان تۆ سووکایەتیت بە کورد کردووە و ...
🔸بۆ بینینی بابەتەکە و زۆر بابەتی‌تر، سەیری کتێبی "تەنزیلە" بکە، کە هەڵبژاردەیەکە لە تەنزە ژۆرنالیستییەکانم:
📚ناوی کتێب: تەنزیلە
✍نووسەر: خاڵۆ ڕەووف
💎مژار: تەنز
🖨وەشانخانە: مادیار
ئادرێسەکانی وەشانخانەی مادیار لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان👇
فەیسبوک:
facebook.com/MadyarPub
ئینستاگرام:
instagram.com/MadyarPub
کەناڵی تێلێگرام:
t.me/MadyarPub
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ🔳 دەرزیــلە/بەرهەمەکانی خاڵۆ ڕەووف https://telegram.me/derzile 🔳
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
📚ناوی کتێب: تەنزیلە
✍نووسەر: خاڵۆ ڕەووف
💎مژار: تەنز
🖨وەشانخانە: مادیار
کە تەنزنووس بی، هەندێ کەس، پاش خوێندنەوەی تەنزەکەت،
ئەڵێن هههههههه،
یا ئەڵێن پفففففففف،
ئیتر تۆیش لەوانەیە جڕتێک بۆخۆت و تەنزەکەت لێدەی!
کە تەنزنووس بی، ئەوانەی چزەی تەنزەکەت ئەیانگرێتەوە، ڕەنگە بڵێن « کەم ...... »
یان بڵێن « لێی گەڕێن با........»،
تۆیش لە جڕتەکەیش پەشیمان بیتەوە!
کە تەنزنووس بی و زۆر کەس- تەنانەت هەندی ڕووناکبیریش- ئەوە بۆ جوکێکمان بۆناگێڕیتەوە،
دیسان جڕتەکەت بیر ئەکەوێتەوە!.......
ئادرێسەکانی وەشانخانەی مادیار لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان👇
فەیسبوک:
facebook.com/MadyarPub
ئینستاگرام:
instagram.com/MadyarPub
کەناڵی تێلێگرام:
t.me/MadyarPub
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ🔳 دەرزیــلە/بەرهەمەکانی خاڵۆ ڕەووف https://telegram.me/derzile 🔳
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🔴 تا لە بیرم نەچۆتەوە با بڵێم/٣
ئەڵێن:
پیاوێکی ڕیشن هەبوو، کەسێک لێی ئەپرسێ کاتێ ئەخەوی، ئەم ڕیشە درێژەت ئەخەیتە ژێر پەتووەکە، یا لە سەر پەتووەکەی دائەنێی؟ ئەو داماوە شەو خەوی لێ ناکەوێ، سبەی دێتەوە و یەخەی پرسیارکەرەکە ئەگرێ و ئەڵێ: مردووت مرێ بۆ کارت! شەو تا بەیانی خەوم نەبووە و نەمزانیوە ڕیشم لە سەر پەتووەکە دابنێم یا لە ژێر پەتووەکە!
منیش:
ساڵانێکە سەیری فیلمم کردووە و ڕووداو و گرێچن و چیرۆکم لە هەموو شتێک بەلاوە گرنگتر بووە لە هەموو شتێک و زۆرم بەلاوە گرنگ نەبووە کە کام ئەکتەر لە کام فیلم‌دا کامە ڕۆڵی دیوە و کامە دیالۆگ لە دەمی موبارەکی کام دەورگێڕەوە هاتۆتە دەر؛ بەڵام نزیکەی دوو ساڵە، ڕێناسی کچم ئەوەندە باسی ئەکتەرەکان و دووبلۆرەکان و ...ی بۆ کردووم، فیلمم لێ بووە بە ڕیشە درێژەکەی کابرا و نازانم لە سەر پەتووەکەی دانێم، یا بنی پەتووەکە! نە فیلمەکان وەک جاران چێژیان هەیە، نە تاقەتی ئەوەشم هەیه فێری ناوی لەشکری یاجووج و ماجووجی ئەکتەرەکان ببم.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ🔳 دەرزیــلە/بەرهەمەکانی خاڵۆ ڕەووف
"گا"ی "نێـــــــــــــــــــر" بە ئینگلیزی!
گای نێر!
گای نێر؟
ئەی کەڵەشێری مێچکە ئەبێتە چی؟
ئەی ...
شاکارێکی‌تری زمانزانەکان لە تەلەفزیۆنی سنەدا: گای نێر!
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 🔳دەرزیــلە/بەرهەمەکانی خاڵۆ ڕەووف https://telegram.me/derzile 🔳
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🔴 دیالۆگ/٢
- جەمە هەمیشە لە بیری مناڵە هەژارەکاندایە.
- چۆن؟
- لەو ڕۆژەوە کە زانیویەتی حەلیم لە چلمی مناڵە هەژارەکان ئەچێ، حەلیم ناخوا!
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ🔳 دەرزیــلە/بەرهەمەکانی خاڵۆ ڕەووف https://telegram.me/derzile 🔳
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🔴 دیالۆگ/١
- وەرە با بچین بۆ لای جەمە.
- بۆ؟
- ماندووە، با ماندوونەبینیی لێ بکەین.
- بۆ ماندووە؟
- ئاخر هەموو ساڵێ بەڕووژوو ئەبێ.
- چی؟ مەگەر هەر ئەو بەڕۆژوو ئەبێ؟
- نە.
- ئەی بۆچی ماندوو ئەبێ؟
- ئاخر لە بەربانگ و پارشێودا هێندە ئەخوا، لە ماندووێتیدا، کۆڵبەر بە تۆزی پێی ناگا!
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ🔳 دەرزیــلە/بەرهەمەکانی خاڵۆ ڕەووف https://telegram.me/derzile 🔳
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
دیگر زمان زلف پریشـــــــــــــــان گذشته است
تاریخ مصرف دل انســـــــــــــــان گذشته است
در عصر ما فجیع‌تر از طرح تیـــــــــــــر و قلب
عکس گلوله‌ای است که از نـــــان گذشته است
در چشم من که «حال» ندارم بدون فــــــــــــال
«آینده» نیز -از تو چه پنهــان- «گذشته» است
باور نمی‌کنم که جهـــــــــــــــــــان جای جام‌جم
از معبر تفاله‌ی فنجــــــــــــــــــان گذشته است
غلامرضا طریقی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ🔳 دەرزیــلە/بەرهەمەکانی خاڵۆ ڕەووف https://telegram.me/derzile 🔳
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
📚 چاپی دووەمی دیوانی شێخ حەمە مارف بڵاو کرایەوە📚
🟥 ناوی کتێب: دیوانی شێخ حەمە مارف
▪️کۆکردنەوە: سەیید عیرفان خالیدی
▪️ساڵی چاپ: ۱۳۹۸
▪️جاری چاپ: دووەم
▪️ناوەندی وەشان: ئەوین
🔹لە ئێستادا تەنها لەم شوێنە دەست ئەکەوێ:
مەریوان، ڕۆژنامەفرۆشیی وریا هیجرانی (بەرانبەر سینەما کوردستان)
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
دیوانی شێخ حەمە مارف
دیوانی شێخ حەمە مارف
دیوانی شێخ حەمە مارف
دیوانی شێخ حەمە مارف
دیوانی شێخ حەمە مارف
دیوانی شێخ حەمە مارف
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
"شێخ حه‌مه‌مارف" بە کورتی:
- له شه‌شه‌مین ڕۆژی مانگی پووشپه‌ڕی ساڵی ۱۳۰٦ی کۆچیی هەتاویدا، له ئاوایی "به‌رده‌ڕه‌شه"ی مه‌ریوان لە دایک بووە.
- کوڕی خوالێخۆشبوو مامۆستا "شێخ فه‌تاح"ی "به‌رده‌ڕه‌شه"یه. دایکی ناوی ئامینه بووه، کچی مینه‌عه‌وڵای حاجی بووە له ئاوایی "کانی‌میران"ی مەریوان.
- له بنه‌ماڵه‌ی مه‌ردۆخییه و تاقانه مناڵی بنه‌ماڵه‌که‌ی بووە.
- خوێندنی سه‌ره‌تایی له خزمه‌ت باوکی‌دا ده‌ست پێ ئه‌کات و بۆ درێژه‌دانی خوێندن ده‌چێته خزمه‌ت زانایانی به‌ناوبانگ له کانی‌سانان، نێ، بالک، ئاڵمانه و پێنجوێن. له پێنجوێن له خزمه‌ت مه‌لا ئیسماعیل پێنجوێنی ئیجازه وه‌رده‌گرێت.
- پێاوێکی زانا، ڕووناکبیر و، تێکۆشه‌رێکی نیشتمانپه‌روه‌ر و خاوه‌نی هه‌ستێکی شاعیرانه بووه. به شێعر و وتار و بە کردەوە، دژ به خورافات و باوه‌ڕی پووچ هەڵوێستی گرتووە.
- له نووسینی ته‌نز و نوکتە و قسەی خۆشدا ده‌ستێکی باڵای هەبووه و شێعره نیشتمانی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌نزه‌کانی، به‌ڵگه‌ی روونی پێشکه‌وتنخوازیی ئه‌ون.
- دوو جار له نازناوی ژاکاو که‌ڵکی وه‌رگرتووه.
- هەڵبەستی "دەوەن" و چەندین بەرهەمی جوانی‌تری لەم کتێبەیدا بەدی ئەکرێن
-پێنج ساڵ له قوتابخانەدا وانەی وتۆتەوە.
- له ۳۱‌ی پووشپه‌ڕی ساڵی ۱۳۷۷ی کۆچی هه‌تاویدا، ماڵاوایی له گه‌ل و نیشتمانه‌که‌ی ئە‌کا و له نێو باخی خۆیان له ئاوایی "به‌رده‌ڕه‌شه" بە خاک ئه‌سپێردرێ.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ🔳 دەرزیــلە/بەرهەمەکانی خاڵۆ ڕەووف https://telegram.me/derzile 🔳
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🔴 انتخاب قرن
▪️شیر: مرگ با گرسنگی
▪️خط: مرگ با کرونــــا