en
Feedback
دەرزیلە/derzile (بەرهەمەکانی خاڵۆ ڕەووف/رئوف جهانی)

دەرزیلە/derzile (بەرهەمەکانی خاڵۆ ڕەووف/رئوف جهانی)

Open in Telegram

@xaloreuf

Show more
Iran608 380The category is not specified
190
Subscribers
No data24 hours
No data7 days
No data30 days
Posts Archive
🔴 پەیڤکاتۆر ١٢ 🔹چاوم بڕییە درەختێک، قڵیشا ◾️کامێرا وێنەیەکی دووری بە هەرمانەوە. ◾️کامێرا، وێنەی منداڵانی شیناوێی سواری قەتاری مێژوو کرد. ◾️هەناسەم سوار بووە و بە هیچ تکا و لاڵەیەک دانابەزێ. ◾️چاوم بڕیبووە درەختێک، قڵیشا. ◾️دایکی بە سەر سکەوە چوو، خۆی بە سەر سکەوە. ◾️پێش ئەوەی دەسبەسەر بکرێ، هەشبەسەر بوو. ◾️بە زیندوویی هەشبەسەر بوو، بە مردوویی، خۆڵبەسەرە. ◾️کاندیداکان دەستەبرای خەفەتن، هەموویان سەرم لێ ئەدەن. ◾️کاندیداکان بە چەپکەیەک بەڵێنی ڕەنگاوڕەنگەوە سەریان بە ماڵێکی ڕەنگپەڕیودا کرد. ◾️هێندە دوودڵە، بووەتە هەنبانەی دڵان. ◾️سەرتاش قژ کوڵ ئەکاتەوە و ماشین مەوداکان. ◾️کاندیدایەک ئەناسم تا ئێستا کانی نەدیوە. ◾️ئەو ڕۆژەی فێری لێخوڕینی ماشین بوو، خۆی کاندیدا کرد بۆ لێخوڕینی شارێک. ◾️سەرۆککۆماریان گووشیوە، تەنها مارەکەی ماوەتەوە. ◾️چاوم هێندە تیژه، ئاسن کون ئەکا. ◾️قسەکانی هێندە تاڵن، بۆ دەوایی باشن. ◾️چاوەڕێی تۆم، گوڵەبەڕۆژەی کام دێبەرێ؟ ◾️نوێژێک لە جیاتیی من فرمێسکی پەشیمانیی ڕشت. ◾️کە دڵ دەتوێتەوە بۆ تۆ، هێشتا نازانی لە بەفر درووسکراوە؟ ◾️بەهاری تەمەنم لە پاییزی عەشقا تووایەوە ◾️چاوت ئەستێرەی شەوان، جۆن بە ڕۆژیش سریوەیان دێ؟ ◾️بەهار ناسکە بووکێکە، لە هاوینا ئەپڕووکێ. ◾️درەختەکان لە زستاندا بە ڕووتی ئەنوون. ◾️لە ناو بڵێسەی گڕی ژیاندا، بزەی ئەوین ئاوپرژێنم ئەکا. ◾️پێم ناوە بە سەر هەزار لووتکەدا و گلەییان لێ نەکردووم. ◾️گوڵدانەکان باڵوێزخانەی بەهارن. ◾️شەیتان بە دەمیەوە پێئەکەنێ و ژیان بە دەستیەوە. ◾️قانع وتی "میلەت هەموو کوێرە"، دوکتۆرێکیان نەهێنایە سەری. ◾️کە مانگ گیرا، دڵنیا بووم کە تۆ هەتاوی. ◾️مەلەوانێکی باش بوو، شەپۆلەکان وەک گابەردێک لاواندیانەوە. ◾️مافی مرۆڤ بەشی ژەمێ ناکا. ◾️سێبەرەکەم، خەو بە ڕۆژێکەوە ئەبینێ کە شەوی نەبێ. ◾️هێندە بیرەوەرییەکانم لە بیر بردۆتەوە و زیندوومکروونەتەوە، گۆڕبەگۆر بوون، ◾️بیرەوەرییەکانم سەری ژیانم پان ئەکەنەوە. ◾️مناڵەکەی دەروونم سەری پێ سپی کردووم. ◾️دڵم ئەسپی چاوانم تاو ئەدا. ◾️دڵم داوە بە ئەوین و بە کوێرایی چاوی دوکتۆرەکانەوە بێ دڵ ئەژیم. ◾️کاندیدایەک دڵی بردووم، هەڵبژاردنی ئەوین نزیکە. ◾️بیرەوەرییەکانم، لە بەر هەتاوی ژیاندا، مردن. 🔺لە هەفتەنامەی سیرواندا چاپ کراوە(١٤٠٠/٠٣/٠١) ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 🔳 دەرزیــلە/بەرهەمەکانی خاڵۆ ڕەووف https://telegram.me/derzile 🔳 ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

📰 شماره1133 سیروان اول خرداد 1400 خواهر خواندگی سنندج و سلیمانیه در #تیتر_اول به زبان کوردی و بزرگداشت ماموستا #پرتو_کرماشان
📰 شماره1133 سیروان اول خرداد 1400 خواهر خواندگی سنندج و سلیمانیه در #تیتر_اول به زبان کوردی و بزرگداشت ماموستا #پرتو_کرماشانی در دو صفحه ویژه و ماموستا #نالی و #گوران شعرای نامی کورد با تیتر و مقدمه ای به گویش کوردی کرماشانی سرمقاله‌ای ‌از #احمد_احمدیان با موضوع #احمد_باطنی زبان شناسی بانه ایی تبار که افتخار ایرانیان بود مصاحبه‌ای‌از#آسو_سهرابی مربی فوتسال در دیواندره، مطالبی از انتخابات و در بخش کوردی یادداشتهایی از #دنیا_موسوی #آزاد_عزیزی #آرش_مهربان #مریوان_صلاح و... همراه با دو ستون ثابت کاریکلماتور از #رئوف_جهانی و ستون طنز #حیدر_کریمی #سیروان_ده‌نگی_کورده‌واری #سیروان_رسانه_مناطق_کردنشین را به دوستان خود معرفی کنید نشانی #تلگرام و #اینستاگرام @sirwan_weekly

🔴 دەی بیا و بەر ئەسەرێ خەفەت مۆنفەجێر مەشۆ! وشەی "tweet" ڕێک ئەبێتە جریوە، بەو پێیە، twitter ئەبێتە جریواندن. جا وەرە سەڕەسەڕی فڵان سیاسەتڤان بخوێنەوە و بڵێ: ئەڵڵا لەو جریوە جریوە! ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 🔳 دەرزیــلە/بەرهەمەکانی خاڵۆ ڕەووف https://telegram.me/derzile 🔳 ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

🟩 سڵاو و ڕێز و خۆشەویستی جێژنی ڕەمەزانتان پیرۆز و دڵتان خۆش و سەرتان بەرز. هیوادارم بزەی سەر لێوان و خوێندنەوە و تێکۆشان و د
🟩 سڵاو و ڕێز و خۆشەویستی جێژنی ڕەمەزانتان پیرۆز و دڵتان خۆش و سەرتان بەرز. هیوادارم بزەی سەر لێوان و خوێندنەوە و تێکۆشان و دڵسۆزیتان لە جاران زۆرتر و ورەتان بەرزتر بێ وڵات ئاوەدان و نیشتمانپەروەران حەساوە و هێوری، میوانی ماڵی دڵتان بێ. ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 🔳 دەرزیــلە/بەرهەمەکانی خاڵۆ ڕەووف https://telegram.me/derzile 🔳 ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

🔴 پەیڤکاتۆر ١١ 🔹 دووریت خەیاڵی لە پێ خستووە. ▪️دووریت قەسیدەیە، چۆنی بپەیڤکاتۆرێنم؟ ▪️دووریت خەیاڵی لە پێ خستووە. ▪️هیوایش بەشی دووریت ناکا، مەگەر تەمەنێکی بۆ قەرز بکەم. ▪️مامۆستای بیرکاری، لە سەر بیرکردنەوە دارکاریی کردم. ▪️مامۆستای بیرکای، کەوتە بیرەوە. ▪️مامۆستای بیرکاری، بیری نەماوە. ▪️مامۆستای بیرکاری بیرهەڵکەنێکی چاکە. ▪️شێر پەنجەی هەیه، خۆ شێرپەنجەی نییە! ▪️تەڵاق، کلیلی کەلەپچەی دەستی ژن و مێردە. ▪️تارژەنێکە، نۆتی لێ ئەتکێ پەنجەی. ▪️وانەی ئەدەبم لای بێئەدەبێک تەواو کرد. ▪️تا وانەی مێژوو تەواو بوو، ترێ بوو بە مێوژ. ▪️مامۆستاکەم بۆ ئەوەی وانەی هەور و باران فێر ببین، بە کوڵ دەگریا و فرمێسکی ئەڕشت. ▪️کۆرۆنا برابەشی سیاسەتڤانەکانە. ▪️کۆرۆنا بازاڕێکە، بەزەیی تێدا هەڕاج کراوە. ▪️قژی هێندە کاڵ بوو، بەرگەی هەتاوی نەئەگرت. ▪️لە ترسی شەوگار، سێبەری بەستووە بە هەتاوەوە. ▪️دۆلار و تمەن هەوێن. ▪️دۆلار هەوێنی سیاسەتە. ▪️وتم سیاسەت بنی قووڵە، وتی خەجاڵەت بی بۆ درۆت، سیاسەت بنی نییە! ▪️سیاسەت لە گوڵەبەڕۆژە ئەچێ، بەڵام هەتاوی زۆرە! ▪️سەهۆڵبەندانی ئەم بازاڕە، له گەرمای دۆلار ئەترسێ. ▪️هێندە لە حەیاچوونی ئەترسێ، تەڵاقی بەستووە بە زمانییەوە. ▪️تەڵاقی نەبێ، خەوی لێ ناکەوێ. ▪️بیرازکردنەوەی تەڵاق، لە خەتەنە ئاسانترە. ▪️تەڵاقی کەوت و مەلایەک بۆی هەڵگرتەوە. ▪️تەڵاقی کەوت و وتی: ئەمە وەک ددانی عەقڵ وایە، کاتێ ئەکەوێ، ئێشی ئەسرەوێ! ▪️هێندە نەزانانە تەڵاقی خواردووە، خەریکە ئەخنکێ! ▪️وتیان بۆ تەڵاق ئەخۆی؟ وتی: ئەترسم دوای خۆم بکەوێتە دەست کوڕی خوێری! ▪️تەڵاقی کەوتبوو و مناڵەکەی وتی خۆزگە ناوکت بکەوتایە، مامە ڕەشە ئەیگرتەوە. ▪️تەڵاقی خستۆتە لای پارە پاشەکەوتکرەوەکانی. ▪️ژنەکەی چەند ساڵە تۆراوە و ئەڵێ تەڵاقم هەڵگرتووە بۆ ڕۆژی تەنگانە ▪️تەڵاق پارەی بکردایە، پشتی یارانەی ئەشکاند. ▪️تەڵاق ئەڵێ ئەوین لە ئاسک سڵۆکترە. ▪️باران تەماویمان ئەکا، بریا شووشە نەبووینایە. ▪️ئەوین دیقی بە تەڵاق کرد. ▪️تەڵاق سێدارەی ئەوینە. ▪️تەڵاق پاپۆڕی ئەوین لێئەخوڕێ. ▪️ تەڵاق تایەی ژیانی تەقاند. ▪️هێندە بیری کردەوە، بوو بە بیرکار. ▪️تەڵاقێکی ناحەق، بە پرچی ژنێک خۆی خنکاند. ▪️کرێچییەک لە خوا پاڕایەوە و بوو بە کیسەڵ. ▪️هێندە تەڵاقی کەوتووە، لە کەسیرە کەوتووە. ▪️دەمی هێندە شڕە، تەڵاقی پێوە ناوەستی. 🔺لێرەدا بڵاو کراوەتەوە: هەفتەنامەی سیروان ( ١٤٠٠/٠٢/١٨) ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 🔳 دەرزیــلە/بەرهەمەکانی خاڵۆ ڕەووف https://telegram.me/derzile 🔳 ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

🔴 چاوەکەم! ئەزانی پەیڤکاتۆر چۆنە؟ درەختێکی جوانت دیوە کە نەتوانی بڵێی خۆزگە ئەو چڵە یا ئەو گەڵایەی نەبووایە؟پەیڤکاتۆریش وایە
🔴 چاوەکەم! ئەزانی پەیڤکاتۆر چۆنە؟ درەختێکی جوانت دیوە کە نەتوانی بڵێی خۆزگە ئەو چڵە یا ئەو گەڵایەی نەبووایە؟پەیڤکاتۆریش وایە، فرەوێژی هەڵناگرێ و ناکرێ یەک وشەی تێدا بدۆزیتەوە کە نابەجێ هاتبێ و ناپێویست بێ. ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 🔳 دەرزیــلە/بەرهەمەکانی خاڵۆ ڕەووف https://telegram.me/derzile 🔳 ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

🔴 سەبارەت بە کۆری پەیڤکاتۆر و ... ▪️کۆڕی پەیڤکاتۆر، لە خاکەلێوەی ئەمساڵدا، بۆ برەودان بە پەیڤکاتۆر لە زمانی کوردیدا دامەزراوە. تا ئێستا -بە هۆی کۆرۆناوە- تلگرام زۆرترین کەرەستە و تۆڕی کۆبوونەوە و قسە و باسەکانی ئەندامانی کۆر بووە. ▪️ لە ژووری تلگرامیی کۆڕی پەیڤکاتۆردا، هەنگاوی شیاو بۆ پەرەدان بە خوێندنەوە و نووسین و باسکردن سەبارەت بە پەیڤکاتۆر هەڵئەگیردرێ و ... ▪️هەوڵ ئەدرێ، بەرهەمی ئەندامانی کۆڕی پەیڤکاتۆر لە بڵاوکراوەکاندا بڵاوبکرێتەوە. ▪️هەر کەسێک کە بتوانێ پەیڤکاتۆر بنووسێ، ئەتوانێ ببێ بە بە ئەندامی کۆڕی پەیڤکاتۆر. ئەو کەسانەی حەزیان لە پەیڤکاتۆرە و تا ئێستا پەیڤکاتۆریان نەنووسیوە، لە لایەن بەڕێوەبەری کۆڕی پەیڤکاتۆرەوە یارمەتی ئەدرێن و ئەگەر توانایی و حەزی پێویستیان بۆ پەیڤکاتۆرنووسین ببێ، ئەبن بە ئەندامی کۆڕی پەیڤکاتۆر. ▪️ نووسینی پەیڤکاتۆر بە هەموو شێوەزارەکانی زمانی کوردی لە لایەن کۆڕی پەیڤکاتۆرەوە پێشوازیی لێ ئەکرێ. ▪️وێڕای سپاس لەو بڵاڤۆکانەی بەڵێنی یارمەتییان پێ داوین، گۆشەی پەیڤکاتۆر لە هەفتەنامەی ئارێزدا کراوە بە دەسپێک و هەموو هەفتەیەک، بەرهەمی یەکێک لە ئەندامانی کۆڕی پەیڤکاتۆری تێدا بڵاو ئەکرێتەوە. ▪️تکایە کۆڕی پەیڤکاتۆر بە هۆگران، نووسەران و خوێنەرانی پەیڤکاتۆر بناسێنن. ▪️کۆڕی پەیڤکاتۆر چەمەڕای پەیڤکاتۆر و پێشنیار و ڕەخنە و ڕێنوێنییەکانتانە. ــــــــــــــــــــــــــــــــ کاناڵی تێلێگرامی کۆڕی پەیڤکاتۆر+ لاپەڕەی ئینستاگرام: @peyvkator بەڕێوەبەری کۆڕ: @xaloreuf ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ https://telegram.me/peyvkator ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

🔴 پەیڤکاتۆر: 🔹دووریت، خەیاڵی لە پێ خستووم. ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🔴 پەیڤکاتۆر: 🔹دووریت، خەیاڵی لە پێ خستووم. ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ🔳 دەرزیــلە/بەرهەمەکانی خاڵۆ ڕەووف https://telegram.me/derzile 🔳 ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

🔴 پەیڤکاتۆر ١٠ 🔹بارهەڵگرێک جادەی گرتۆتە کۆڵ ▪️ ئاسانشۆرێک، لە هەزار ئاسانسۆر باشترە! ▪️ئاسانسۆر، هەنگاوەکان سانسۆر ئەکا. ▪️ وتم عەشق ئاگری بەردا وجوودم، وتی بۆ شکاتی لێ ناکەی؟ ▪️ لەو ڕۆژەوە کە ئەوین دڵی دزیوم، دنیا هی منە! ▪️ڕەنگزەردیی خەزان خەتای من بووایە، بێکەسکوژیان ئەکردم! ▪️ هەموو ساڵێ، "ڕەنگزەردیی خەزان خەتای پاییزە" و کەس یەخەی ناگرێ! ▪️ ڕەنگزەردیی خەزان خەتای پاییزە و ڕەنگزەردیی وڵات، دووریی هاووڵاتی. ▪️ ئەگەر دەم بێڵێ، سەر سەتەلایتە! ▪️ ماوەیەکە چاوم ئەفڕێ، لە کوێ بینیشێنمەوە؟ ▪️ چاوم ئەفڕێ و باوشی ئەوینیش کراوەیە. ▪️فیلم و سریاڵە خۆشەکانی ڕەمەزان، برسێتیمان ئەتاسێنن. ▪️خەونی بازرگانێک، لە خەونی نوێنەر ئاڵترە. ▪️ بارهەڵگرێک، جادەی گرتۆتە کۆڵ. ▪️ بارهەڵگرەکانی لای ئێمە، لە مەرگ خێراتر ئەڕۆن. ▪️ جادە لە ژێر بارهەڵگرەوە هەڵهات. ▪️ نوێنەرێکی بێ نوێنم نەدیوە! ▪️ تایە لە زولفت هات بە دەسمەوە، ڕێک لە قژی جارانت ئەچوو کەچەڵ گیان! ▪️ جادە لە بارهەڵگر خێراتر دوا ئەکەوێ. ▪️زوڵفت بەڵێنی نوێنەرە: خاو و دوور و درێژ. ▪️ دڵم پڕە لە ئەوین، جێی کچی‌تر نابێتەوە. ▪️ سمۆرە، سرکترین پەیڤکاتۆری جیهانە. ▪️ئەوین، کۆشکی تەنیایی ڕماندم. ▪️نوێنەرێک ئەیوت من تازە هاتوومە مەجلیس، تا قسەی خانەخوی تەواو نەبێ، دەم ناکەمەوە! ▪️ نوێنەرێک لە مەجلیسدا وتی: جا من قسەی چیتان بۆ بکەم، خۆ هەمووتان لە من ژیرترن! ▪️دڵم بۆ تۆ لێ ئەدا، گوێت لە نۆتەکانی نییە؟ ▪️کانییەکی یاخی بینی نا بە سەرابەوە. ▪️برینپێچێک، برینی کۆڵبەرێکی کردە جێژوان. ▪️کۆڵبەرێک له جریوەی چۆلەکەیەکدا قەتیس ما. ▪️نوێنەرێک لە بەر بارانی ڕەخنەدا، بوو بە مراوی. ▪️بە کوردی ئەژیم، بە کوردی ئەمرم، وەلێ سڵاو لە هەندەران! ▪️جاڵجاڵۆکەیەک کەوتە داوی خۆیەوە. ▪️پەیڤکاتۆرێک وتی کوڵی دڵی دایکانم پێ هەڵمەگرن. ▪️لێوت لە کام قوتابخانەدا فێری پەیڤکاتۆری ژین بووە؟ ▪️چ سیاسەتێکی شیرینە، ڕقم لە سیاسەت هەڵگرتووە. ▪️سیاسەتی چاوەکانت پڕی کردووم لە دوودڵی. ▪️لە ترسی ژیان، چووە باوەشی مەرگەوە. ▪️ئەوین، ڤیتامینی ژینە، کەچی دوکتۆرەکەم بۆم نانوێنێ. 🔺لێرەدا بڵاوکراوەتەوە: هەفتەنامەی سیروان(١٤٠٠/٠٢/١١) ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ🔳 دەرزیــلە/بەرهەمەکانی خاڵۆ ڕەووف https://telegram.me/derzile 🔳 ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

🔴پەیڤکاتۆر ٩ 🔹 ئەوین خراوەتە قەرەنتینەوە 🔸لەباتی ماسیگرتن، فێری دۆسگرتنی کرد. 🔸خۆشەویستەکەت فێری ماستاوخواردن مەکە، فێری ماستاوکردنی بکە. 🔸هێند ئەویندارە، حەزی لە هەموو "ئەوین"ناوەکانە. 🔸بە ئەوینەوە ئەوینی خنکاند ئەو شۆڕشگێڕه. 🔸ئەوین، لەبەر بێکەسی، بوو بە قەساب. 🔸ئەوینی لێ ئەتکێ کاندیدا. 🔸کاندیدا جمەی دێ لە بەڵێنی ڕەنگاوڕەنگ. 🔸کاندیدا، لە بانگەشەی هەڵبژاردندا، پێشانگای برین دائەنێ. 🔸کاندیدا فاڵچییە و لە باتی پارە، دەنگ وەرئەگرێ! 🔸کاندیدا بەڵێن ئەدا، تۆ دەنگ و وڵاتیش گیان. 🔸برینێک نەماوە کاندیدا نانی پێوە نەخوات. 🔸کاندیدایەک لە برینێکدا خنکا. 🔸ئەزانی جۆلانەی کاندیداکان، لە برینەکانم ئەچن؟ 🔸خەمەکانم کاندیدای نۆبێلی قووڵایین. 🔸دەنگ بدەن بەو کاندیدایە، با خەمەکانتان بکا بە نانی چەور و بەرگی جوان بۆ خۆی. 🔸ماسی، کاندیدای ماسیچنەیە 🔸مارماسی، کاندیدایش نەبێ، براوەیە. 🔸مارماسی، سەرۆکی سەندیکای خێرخوازانە. 🔸کۆتری ئاشتی لە شەڕدا کوژرا. 🔸کۆتر بە کۆتر ئەڵێ: هەڵیجرنگێنە، ئاشتییەکەت جوانە! 🔸سپیبوونی سەرم، کۆتری ئاشتیی شەرمەزار کرد. 🔸ئاشتییان لە ناو بارووتدا خەواندووە. 🔸ئەوین خراوەتە قەرەنتینەوە. 🔸هەندێ شۆڕشگێڕ پێش کۆرۆنا، چووبوونە قەرەنتینەوە. 🔸گیرۆدەی دەستی کۆرۆنایە، چۆتە قەرەنتینەی چاوی کچێکەوە. 🔸هێندەی کۆرۆنا، لە سیاسییەکان دوورە. 🔸کۆرۆنایش دەمامکی پێ نابەستێ. 🔸لەگەڵ کۆرۆنا شێو ئەکاتەوە و شینگێڕی برینپێچە نەخۆشەکانیشە. 🔸ماچێکم پێ بدە، با بیخەمە ناو ئەزموونی شیعریمەوە. 🔸 دانووستانی نێوان کۆتری ئاشتی و فیشەک، دواخرا بۆ کاتێکی نادیار. 🔸ئاشتی باری کرد، کەس نەیگێڕاوە. 🔸ئاشتی شووی کرد بە چەک. 🔸چەکی داناوە و واز لە سێرەگزتن ناهێنی. 🔸قەرەنتینە بەردەوامە و تۆ ماچت لێ ئەتکێ. 🔸کۆرۆنا بیانووە کچێ، ماچە قەرزەکەم بدەوە! 🔸وەرە ماچم دەیە، ماچی خودایی، ئەمن ڕازیم بە ماچی کۆرۆنایی. 🔸چ ماچێ بکەم بە دەمما، ددانەکانم سپی ئەبنەوە؟ 🔸سپیترین ددانی هەیە ئەوین، ئەگەر خەمی نان لێیگەرێ! 🔸تا چاوی تۆ کاندیدا بێ، حەزم لە هەڵبژارنە. 🔸بە دەنگی دەنگدەران، خەڵکیان خنکاند. 🔸وێنەی کاندیدایەک، لە هەڵبژاردندا بوو بە یەکەم. 🔸حەزم لە هەڵفڕینێکە، بۆ نابی بە ئاسمانم؟ 🔸هێندە لە سەر تاق مایەوە، بوو بە تاقانە. 🔸ئەوین لە دڵی پڕ لە خەمدا، بزە ئەچێنێ. 🔸بەهار بوو فەسڵی زستانم ئەگەر یارم نەتۆرایە. 🔸نرخەکان لە بەهاردا هار ئەبن. 🔺لێرەدا بڵاوکراوەتەوە: هەفتەنامەی سیروان، ٤ی گوڵانی ١٤٠٠، ‌‌گۆشەی پەیڤکاتۆر ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ🔳 دەرزیــلە/بەرهەمەکانی خاڵۆ ڕەووف https://telegram.me/derzile 🔳 ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

🔴 گلەیی لە کەس ناکەین ئەگەر جادەکان خز و ڕەق و پێچاوپێچ نەبوونایە ئەگەر ماشینە بچووکەکان، گەورە و بچووکییان بزانیایە ئەگەر م
🔴 گلەیی لە کەس ناکەین ئەگەر جادەکان خز و ڕەق و پێچاوپێچ نەبوونایە ئەگەر ماشینە بچووکەکان، گەورە و بچووکییان بزانیایە ئەگەر مرۆڤەکان هێندە ناسک نەبوونایە ئەگەر گیان زوو دەرنەچووایە کارەساتی وامان نەئەدی! ئیتر بۆ گلەیی بکەین لە نوێنەر لاڵ و بەرپرسی کەڕ و "مەرگهەڵگر"ی بەدفەڕ؟ ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ🔳 دەرزیــلە/بەرهەمەکانی خاڵۆ ڕەووف https://telegram.me/derzile 🔳 ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

🔴 بابەتی میوان ‍ 🔺کارەساتێکی دڵتەزێن ✍ پژمان حەبیبی له وڵاتانی دواکەوتوودا که ڕۆژانه سەدان و هەزاران مرۆڤ دەبێتە قوربانی ئایدۆلۆژیای نگریس، زۆر کارەساتی دڵتەزێن و جەرگ‌بڕ له پشت چەند وشە‌ی ساکارەوە خۆیان حەشار داوە، وەک وشەکانی پێکدادان، خۆکوشتن، ژن‌کوشتن و... هتد. دووپاتبوونەوەی ڕۆژانەی ئەو کارەساتانه بووەتە هۆی ئەوەی که وشەکان نەتوانن پێناسەیەکی باش بن بۆ ناوەڕۆکی کارەساتەکە. ئەمڕۆ به هۆی پێکدادانی پژۆی ۲۰٦ له گەڵ بارهەڵگرێک له ڕێگای سنە - مەریوان ( گەردەنەی قەڵاجێ) سێ‌گەنجی تازه پێگەیشتوو بوونه خوراکی کڵپەی بێ‌بەزەیی ئاگر و جەستەی خاوێن و پڕ له خۆزگه و هیوایان بووە خوڵەمێش، بریا هەموومان له کاتی بیستنی ئەم هەواڵەدا زۆر بە وردی بیرمان له‌م چەند پرسیارەی خوارەوە دەکردەوە:  ☑️ ئەگەر ئەو گەنجانه ئەندامی بنەماڵەی ئێمە بوایتن، له کاتی بیستنی ئەو هەواڵە دڵتەزێنەدا چ هەستێکمان دەبوو؟ ☑️ یەک خولەک بیر بکەینەوە بزانین ئەگەر خۆمان یەکێک له دانیشتوانی نێو ئەو ماشینه بوایین چەند هیوا، خۆزگه و خولیامان له نێو ئەو ڕێگادا به بڵێسەی ئاگر دەبوو به خوڵەمێش؟ ☑️ ئایا ئەو ڕێگاوبانە توانای ئەوەی نییه له داهاتوودا یەکێک له ئەندامانی بنەماڵەی ئێمه‌یش بکاتە قوربانی؟ ☑️ بەرپرسیاری یەکەم له پێشهاتنی ئەو کارەساتانه کێیه؟ ☑️ چی بکرێت که ئەو کارەساتانە دووپات نەبێتەوە؟ ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ🔳 دەرزیــلە/بەرهەمەکانی خاڵۆ ڕەووف https://telegram.me/derzile 🔳 ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

🔴 پەیڤکاتۆر برینێک نەماوە کاندیدا نانی پێوە نەخوات ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🔴 پەیڤکاتۆر برینێک نەماوە کاندیدا نانی پێوە نەخوات ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ🔳 دەرزیــلە/بەرهەمەکانی خاڵۆ ڕەووف https://telegram.me/derzile 🔳 ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

🔴 خاتوو شۆرا بەسەرهاتەکەی بەم شێوەیە گێڕایەوە و ئامادەبووانیشی هێنایە قسە: - کچێکی جوان لە گەڕەکەکەماندا بوو، بڵێن دەی! - دە
🔴 خاتوو شۆرا بەسەرهاتەکەی بەم شێوەیە گێڕایەوە و ئامادەبووانیشی هێنایە قسە: - کچێکی جوان لە گەڕەکەکەماندا بوو، بڵێن دەی! - دەی! - لە جوانیدا وێنەی نەبوو، بڵێن دەی! - دەی! - کەس لە گەڕەکی ئێمە و چەند گەڕەکی‌تر لەو لای خۆیشمانەوە نەبوو حەز لەو کچە نەکا، وتتان دەی؟ - دەی، دەی، دەی! - کەس نەبوو خۆی لە ئاستی کچەکەدا ببینێ و لێی نزیک بێتەوە و بڵێ شووم پێ بکە. دیسان بڵێن دەی! کۆنە هاوڕێیەکی خۆی، لێی هاتە دەنگ: دەی و دەرد! ئەو کچە شووی کرد بە کەسێکی‌تر! کەسێکی لار و خوار و خیچ!  ئەم، خێرا قسەی لە دەمی کۆنە هاوڕێکەی سەندەوە: وایە ئەحە گیان! چاکت لە بیرە! هاوڕێکەی وتی: ئەرێ چاکم لە بیرە، ئەشزانم ئەم هەموو شێر و ڕێوییەت هێنایەوە کە بڵێی کوڕەکەم کاندیدایە و دەنگی پێ بدەن و بیکەن بە شۆرا. من ئەزانم کوڕەکەت کەسێکی لار و خوار و خیچە، بەڵام نازانم کوێی شۆرا لەو کچە ئەچێ کە تۆ باست کرد! ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ🔳 دەرزیــلە/بەرهەمەکانی خاڵۆ ڕەووف https://telegram.me/derzile 🔳 ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

🔴 پەیڤکاتۆر تا چاوی تۆ کاندیدا بێ، حەزم لە هەڵبژاردنە ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🔴 پەیڤکاتۆر تا چاوی تۆ کاندیدا بێ، حەزم لە هەڵبژاردنە ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ🔳 دەرزیــلە/بەرهەمەکانی خاڵۆ ڕەووف https://telegram.me/derzile 🔳 ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

🔴 عاشقانە (چیرۆکڵە) هەر یەک قسەی سادە و ئیتر هیچ! ئەم، بەوپەڕی دڵخۆشی و ڕێز و خۆشەویستییەوە، عاشقانت، سەرێکی لە واتساپ دا و بێتاقەتییەکەی هەڵڕشت: سڵاو نیشتمانەکەم! کچەکە، کاتێ چاوی بە نیشتمان کەوت، پرسیاری بە سەردا باری: نیشتمان؟ نیشتمان کێیە؟ لە کوێیە؟ چۆنە؟ چۆن یەکتر ئەناسن؟ کەی ... کوڕەکە هەر چاوەڕێ بوو کچەکە وەک جاران ماچبارانی بکا، یا دڵی بۆ بنێرێ، بەڵام کچەکە ئەمەی بۆ نارد: نیشتمان؟ ئەم نووسی: بەڵێ، نیشتمان! ئەی نەتبیستووە شێرکۆ ئەیوت ئێستا کچێک نیشتمانمە؟ - شێرکۆ کێیە؟ - مامۆستا شێرکۆ بێکەس ئەڵێم. دەی ئێستا تۆیش نیشتمانی منی! کچەکە لە نێوان بێزاری و خۆشەویستیدا، عاشقانە موبایلەکەی کوژاندەوە. ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ🔳 دەرزیــلە/بەرهەمەکانی خاڵۆ ڕەووف https://telegram.me/derzile 🔳 ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

#ساباتی_قەڵەم خاڵۆ رەووف/ تەنزنووس، مەریوان @NuseraniRojhelat سپاس و ڕێزی تایبەت "کانوونی نووسەرانی کودستان و ئامادەکارانی "ساباتی قەڵەم". ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ🔳 دەرزیــلە/بەرهەمەکانی خاڵۆ ڕەووف https://telegram.me/derzile 🔳 ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

🔴حکایت موکب شاهی  پژمان کریمی در یومی از شهر زحل سنه ۱۳۳۴ هجری قمری، اعلیحضرت قضا قدرت محمدعلی شاه قاجار را خبر کردند که میرزاکامران خان مستشارالملک که رفاقتی کهنه با حضرت ملک پاسبان داشته و وارد به امور منورالفکری است، صاحب ولدی شده میرزاقلی نام! اعلیحضرت کیوان رفعت و خورشید رایت، که در ایام منیع طفولیت به امر خطیر الک دولک و دوزبازی با مستشار الملک سخت اشتغال داشته، خوششان آمده، خواسته تفقدی فرمایند. چنین شد که میرزاکامران و بنده زاده اش را به کاخ گلستان احضار فرموده، درشکه شاهی از پی مشارالیه روانه ساختند. در راه عزیمت به بیت مستشار الملک، درشکه همایون شرف از جوار لاله زار نگذشته، چرخ آن به قلوه سنگی سیاه داغان شد، محکم نزول کرد. شاهنشاه که درشکه شاهی را به قید میراث جد ناصری سخت عزیز داشته، مشوش شده، غیض فرمودند. ایشان به طرز مبارکی کامران میرزا و جمیع ملحقات و بستگان نسبی و سببی مشارالیه را فحش داده و ولد وی را بدشگون نامیدند. بعد ساعتی و خوردن شربت اسطوخودوس از بابت تمدد اعصاب، محمد ولی خان تنکابنی سپه سالار را احضار فرمودند که از برای تعمیر چرخ درشکه تدبیر شود. اندکی گذشت. صدراعظم سراسیمه به پابوس حضرت اشرف نائل شد. چون ماجرا را شنید، گفت: «شاهنشاه مطلع اند که زکام اهالی دربخانه هم جز باید با کفایت اجنبی حاصل نشده، چه رسد به تعمیر چرخ درشکه شاه ملک ایران که از بلدیه پطرزبورغ واردات کرده ایم. حقیر برآن است که چرخ درشکه به همان پطرز بورغ فرستاده، حاجت شاهانه روا گردد، رعایا خوشحال شوند.» شاهنشاه، فرمودند: «چه حاجت به پطرزبورغ و منت اعلیحضرت امپراطور روس که از خوف هیبت اش آسوده نیستیم. بهتر است از میان نوکران داخله چند آدم وارد را مامور کرده، درشکه شاهی سرپا گردد.» سپهسالار، هول گشته، با لکنت گفت: «و لیکن در شان شاه قجری نیست که چرخ درشکه شاهی در داخله تعمیر شود. اعلیحضرت که نمی خواهند روح آغامحمدخان معذب شده، اذیت شوند.؟!» شاه درنگی مفصل فرمودند. ناگهان منقلب شده و فی الفور به رسم تظاهرات شاهانه دست خطی بدین طور نوشته فرمودند: «ملت ایران! مع الاسف، براثر شورچشمی دشمنان این تاج و تخت و ملک، چرخ موکب شاهی داغان شد. از آنجا که در ازای ارسال موکب همایونی به ملک اجنبی از جهت تعمیر و انتقال مجدد آن به طهران، ده ها کرور احتیاج است، دربخانه قجری، تدبیر کرده، موکب و درشکه ای دیگر به خارجه سفارش داده، خزانه آسیب ندیده، ملت دعاگو باشند تا بلکه شر مشروطه به ناگهان از سر ما کم شود.» و چنین شد که درشکه شاهی دیگری واردات شد. لیکن شاهنشاه همچنان محزون و معذب باقی ماندند. زیرا که درشکه فرخ پیکر، وقت عبور از جانب لاله زار به همان قلوه سنگ سیاه برخورد کرده، داغان شد. منبع:  روزنامە کیهان، دو‌شنبه ۲۴ فروردین ۱۳۸۸، شماره ۱۹۳۳٤ ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ🔳 دەرزیــلە/بەرهەمەکانی خاڵۆ ڕەووف https://telegram.me/derzile 🔳 ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

گەر دی هەبـــــــوا مە ئیتتفاقەک ڤێــــــــــــــکرا بکرا مە ئینقیادەک ڕۆم و عەرەب و عەجەم تەمامی هەمیـــــــــان ژ مە ڕا دکر
گەر دی هەبـــــــوا مە ئیتتفاقەک ڤێــــــــــــــکرا بکرا مە ئینقیادەک ڕۆم و عەرەب و عەجەم تەمامی هەمیـــــــــان ژ مە ڕا دکر غولامی خانی نەورۆزتان پیرۆز ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ🔳 دەرزیــلە/بەرهەمەکانی خاڵۆ ڕەووف https://telegram.me/derzile 🔳 ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ