en
Feedback
Basit gharib

Basit gharib

Open in Telegram

پاییز بەو هەموو ڕەنگەوە، هێندەی خەندەکەت جوان نییە!

Show more
373
Subscribers
No data24 hours
-47 days
-530 days
Posts Archive
(جەژنانە) "کورسی کورسی": سەد کورسی تری پێوە بێت، یەک کەسیان نایەنەخوارێ ئێوە ئەبێ لەخوارەوە، تەنیا تەماشا بکەن و چەپڵەی گەرمیان بۆ لێبدەن! "ماینچەقەڵ"*: ئێمە ماین و هێسترەکانی نیشتمانین، هێندە سووک و برسی ئەکرێین، چەقەڵەکانی سیاسەت ئاسان ئەمانخەن، ئەمانخۆن! "تەلەفریک": ئەوان لەسەری سەرەوە سەیرمان ئەکەن ئێمەش لەخواری خوارەوە، ئەڵێین ئەو نانە بەو ڕۆنە! "لگاو": ئەوان، ئەو قومارچییانەن، زارەکانیان سێ دەبڵ ئەخوا و براوەشن ئێمەش بە بێ ویستی خۆمان، یاری بکەین، یاری نەکەین، هەر دۆڕاوین! "عەرەبانە": قامچی ئەوان لە کاردایە و ئێمەش هەموو هاوار ئەکەین؛ شیرینێ لەلیلانێ و لەیلانێ، گەورەم شاد بن لە سەیرانێ! "سینەما": ئێمە فیلمە خۆشەکەین و ئەوانیش هەر بە قاقاوە سەیرمان ئەکەن ئەو ئەکتەرە گوناهانەین، هەر لەسەرەتای فلیمەکەدا ئەکوژرێین! "جەژنانە": ئەوان بۆمان پاشکەوت ئەکەن، لە دەغیلەی دیمۆکراسیی دزەکاندا و ئێمەش بەڵێنی سەوز و سوور، بە سبەینێی مناڵە ڕووتەکان ئەدەین! "نوقوڵ": شیرینییەکەی بۆ ئەوانە و ئێمەش تاڵییەکەی ئەنۆشین کەچی ئەوان ساغ و سەلامەت ئەژین و زەخت و شەکرەش بۆ ئێمەیە! "پشوو": ساڵ لای ئێمە وا چووەتە ئاو، کە لە ساڵی بەشەر ناچێت نیوە عومرە، بە تەمەن و بە موچەوە جەژن بێت و جەژن نەبێت، ئەوان هەر ئەیکەن بە پشوو تا ڕۆژەکانی نەوت دزین درێژتر و موچەکەش درەنگ تر بدەن! "چەرخ و فەلەک": چەرخی سیاسەتەکەی ئەوان، ئێمە ڕاپێچی خۆی ئەکات، ئەمانشێلێت فەلەکیش ئەوان هەڵەبڕێت بۆ سەرەوە ڕۆژێکیش دێت، بە نووکە شەقی خەڵک و خوا، ئەکەونە خواری خوارەوە! (باست حەمەغەریب) * ماینچەقەڵ، باوەخولێ شیان پێ ئەوت! - سەردێڕەکان، یاریی و سەرگەرمیی جاران بوون - لەبەر چاوی پیسی دوژمن و ناحەز، باسی فڕۆکە و هەلیکۆپتەر و کەشتی و یەخت و ڤێللا و ئەسپ و شتە تایبەتەکانی دەسەڵات و مناڵ و مناڵزاکانیانم نەکردووە!

photo content

قانع گوڵ کە مەیلی دڵبەری بێ مشتەری پەیدا ئەکا دڵ کە کەوتە عیشقبازی زاهدی ڕیسوا ئەکا

وەفایی میرزا عەبدولڕە‌حیمی سابڵاغیی (١٨٤٤) له شاری مەهاباد لەدایکبووە (١٩٠٢)لەڕێی حەج کۆچی دوایی کردووە مۆزیک: نزار زێوێیی، سێتار دیمەنەکان، شاری مهابادی خۆرهەڵاتی کوردستان

حەمەساڵح دیلان (دەردی دڵ، دڵی سەوزم) ڤیدیۆی ناسیح عەلی خەیات

بێخود مەلا مەحموودی موفتی ناسراو بە بێخوود (١٨٧٩ سلێمانی – ٢٥ی ئابی ١٩‌٥٥) موفتی و مامۆستای ئایینی و شاعیرێکی بەناوبانگی کورد بووە. مۆزیک: خەلیلی نەی، عود

حەریق مەلاساڵحی زێوێی

حەمدی ئەحمەدبەگی ساحیبقران (شیعرێک لە لوتکەدا) دڕک و دەستت گەر هەیە حازر بە دەستت گوڵ درا تۆ لە گوڵشەندا بزانە گوڵ بە غەیری چڵ درا قوم قومی خوێنی دڵ و برژانی قرچ قرچی جگەر سفرەیی عەیشێکە خاسە هەر بە ئەهلی دڵ درا سازە ناسازێ بە بەزم و نایە ناناڵێ بە دڵ ڕۆژی ڕەقسینە کە ڕەغبەت هەر بە پاو و پل درا چاوی بینا هەر سیەهـ بەختی بەسە بۆ ڕشتنی هەر بە چاوی کاڵی خودبینە کە تۆزێ کل درا کولفەتی ئەمڕۆی وجودی دیبێ گەر ڕۆحی بەشەر شێتە بەم تەوقە چ عەقڵێ بوو کە ئەووەل مل درا باری ڕاستی قەت لە موویێکا نەدی شانەی فەقیر هەر کەسێ دڵ چاکە دایم هەر بەشی موشکیل درا عومری وەک عەیشی بە دایم کورتە حەمدی عاشقان پێنج و دوو ڕۆژێ بە هەر دوو حیسسەیی بولبول درا.

(زێوەر) عەرەق نییە لە عالەما، کە لابەرێ لە دڵ غەما جگە لە قەترەئارەقێ لە ڕووت کە دێتە خوارەوە مۆزیک: دانا محێدین

(ژانی ژووان) کارەساتە ژووانی جوانی پەپوولە و مۆم، کاتێک کە ڕۆژئەبێتەوە، تەنیا کەمێک مێوی تواوە و جەستەیەکی نیوە سووتاو، لەو د
(ژانی ژووان) کارەساتە ژووانی جوانی پەپوولە و مۆم، کاتێک کە ڕۆژئەبێتەوە، تەنیا کەمێک مێوی تواوە و جەستەیەکی نیوە سووتاو، لەو دڵدارییە بەجێماوە! (باست حەمەغەریب)

(مامۆستا) ژیانم پڕە لە وانە، هی خوێندن و هی ژیان و هی خەبات و وانەکانی سەختیی ژیان چەند حەزئەکەم گشت وانەکان، لە ئەلفوبێیەوە
(مامۆستا) ژیانم پڕە لە وانە، هی خوێندن و هی ژیان و هی خەبات و وانەکانی سەختیی ژیان چەند حەزئەکەم گشت وانەکان، لە ئەلفوبێیەوە جارێ تر لەو پۆلەی تۆدا بخوێنم، لە سەرەتای سەرەتاوە، تاوەکو دوا وانەی ئەوین ئەی مامۆستای وانە شیرین. (باست حەمەغەریب)

ئەحمەدموختار جاف شەمسی خاوەر مۆزیک: توانا خورشید خەلیلی عەبدوڵا کارزان مەحموود ڤیدیۆ: Nawroli4k

(وەسییەت) (باست حەمەغەریب) لێمگەڕێ تاوێ بە بێخەم، توند توند بتگرمە باوەشم لەئامێزتا بەکوڵ بگریم، تەڕتکات فرمێسکی گەشم لێمگەڕێ لەهەناسەتدا، وەکو بەفر بتوێمەوە ئەو کاتەی چرپەم بۆ ئەکەیت، دەمت ئەنێیت بە گوێمەوە لێمگەڕێ بێمە چاوتەوە، بسووتێم لەناو پێڵووتا ببمە دڵۆپێک ئەسرین و بێمەخوارێ بەسەر ڕووتا لێمگەڕێ بە شانەی پەنجە، زوڵفی تەڕت دابێنمەوە تاڵ بەتاڵی وەکو وشە، لەشیعرێکدا بخوێنمەوە لێمگەڕێ بەنیگای خەیاڵ، لە باڵای شەنگت ڕامێنم بە ڕەنگی ڕەنگینی ئەشق لەناو ڕۆحما بتنەخشێنم لێمگەڕێ دوا وەسییەتی خۆم، لە بزەیەکت وەرگرم ببم بە تەنیا ماچێک و بەسەر لێوی تۆوە بمرم!

بێخود دڵم بۆ زوڵف و ڕووی جانانە ئەگری مناڵە و بۆ گوڵ و ڕێحانە ئەگری

حەزرەتی مەولەوی: دیمەنی بەهار ( هەوڵم داوە بە زاراوەی کرمانجیی خواروو، واتای شیعرەکە بنووسمەوە، بۆ ئەو هاوڕێیانەی لە هەورامیی تێناگەن) ناسک ڕازاوە وەرزی بەهاران شیرینە ئارایشی هەرد و کۆساران گوڵ وەک ڕووی ئازیز نازکی پۆشی بەفراو وەک لافاوی چاوانم جۆشی گوڵاڵەی بنار دەربەند و نزار ئەڕواننە یەکتر بەوێنەی دڵدار چەند جوان ئەشنێتەوە دەمەو ئێواران سەوزەگیای سەر خاکی مەزاری یاران ببینە لەرزی حاڵی دڵەکەی پاکیان دیارە لە شنەی سەوزەی خاکیان لەم گۆشە باشتر نییە هیچ شوێنێ ساقی گیان ئامان، مەستیی شکێنێ هەستە، بەیانە، دڵ لەخەو هەستاوە شنەی پای کێوە و کەناری ئاوە سەوزایی خاکی پاکی دۆستانی گیانیی زۆرمان کردە فەرشی بەزمی خۆمانیی ئاخۆ سەوزەی ئێمەش لە کام کۆسار بێ؟ بە فەرشی کۆڕی کام دۆست و یار بێ؟ (باست حەمەغەریب)

ڕەز - ١٩٦٢ حەمەساڵح دیلان مۆزیک، Nzar Zewei ڤیدیۆ، Nasih Ali Xayat واتای هەندێک وشەی ناو دەقەکە - کەشەنگ، شەکەت، ماندوو - درەوشە، ترووسکە - گڕۆز، وڕک -هەڵۆڵ، نەرم

کامەران موکری جوانیی بەهار

(نەورۆزی درەوشانەوە) خۆمان و هەموو جیهانیش بینییان، نەورۆزی ئەمساڵ (زێڕی بێ غەلوغەشی کوردایەتیی)، لەناو (قوڕاوی سەدساڵ)ی ڕابردووی داگیرکاریی و هەوڵدان بۆ سڕینەوە و قەڵاچۆکردن، لە باکوور و خۆرهەڵات و خۆرئاوای کوردستان، چۆن خۆی دەرخست و گەش درەوشایەوە. پەیامی نەورۆزی ئەمساڵی کوردستانیان، پەیامی ئاشتیی و بەرخۆدان و تەحەدای هەموو زەبروزەنگی دوژمنان بوو. پەیامێک بەئاشکرا و باوەڕەوە نەعرەتەی کوردبوونی دا بەگوێی نابیستی داگیرکەراندا. پەیامێکی ڕوون، کە چارەسەر تەنیا گەیشتنی گەلی کوردستانە بە مافە ڕەواکانی، بە بێ کوشتن و خوێنڕشتن. ئەرێ ئەو(زێڕ)ە، لەسای سیوپێنج ساڵ دەسەڵاتی خۆماڵیدا لە باشووری نیشتمان، چی بەسەرهاتووە؟! (باست حەمەغەریب) -دیمەنەکان، نەورۆزی (ورمێ)یە لە خۆرهەڵاتی نیشتمان

(یادی هەڵەبجە، ئەنفال، ڕاپەڕین و نەورۆز) زۆر بەکورتی: ئێمە لە باشوور، بە قوربانییەکی زۆر، شەڕی ڕزگاربوون لە بەعسمان بردەوە، و
(یادی هەڵەبجە، ئەنفال، ڕاپەڕین و نەورۆز) زۆر بەکورتی: ئێمە لە باشوور، بە قوربانییەکی زۆر، شەڕی ڕزگاربوون لە بەعسمان بردەوە، وەلێ درێغا، جەنگی ئازادیی و دیمۆکراسیی و ژیانی میللەتمان دۆڕاند! (باست حەمەغەریب)