پەیڤکاتۆر
Open in Telegram
پێوەندی: @xaloreuf کاناڵ و کۆڕی پەیڤکاتۆر: @peyvkator @koripeyvkator پەیڤکاتۆر دەقگەلێکی پەخشانیی سادە، کورت و تەنزاوی یا گاڵتەداری ئەدەبیی مەیلەو کاریکاتۆرن، واتە ئەو کاریکاتۆڕانەن کە لە باتیی هێڵ، بە ڕستە دروستکراون.
Show more379
Subscribers
No data24 hours
-37 days
+730 days
Posts Archive
379
✍ بەشێک لە چالاکییەکانی کۆڕی پەیڤکاتۆر، پادکەستگەلێکن کە پەیڤکاتۆری ئەندامانی کۆڕی پەیڤکاتۆر لەخۆ ئەگرن.
🔸پادکەستی ژمارە ١ (هەڵبژاردەی پەیڤکاتۆری ئەندامانی کۆڕی پەیڤکاتۆر)
https://t.me/peyvkator/113
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🔸پادکەستی ژمارە ٢ (هەڵبژاردەی پەیڤکاتۆری ئەندامانی کۆڕی پەیڤکاتۆر)
https://t.me/peyvkator/183
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🔸پادکەستی ژمارە ٣ (هەڵبژاردەی پەیڤکاتۆری ئەندامانی کۆڕی پەیڤکاتۆر)
https://t.me/peyvkator/502
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🔸پادکەستی ژمارە ٤ (هەڵبژاردەی پەیڤکاتۆری #لوقمان_دانش ئەندامی کۆڕی پەیڤکاتۆر)
https://t.me/peyvkator/563
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🔸پادکەستی ژمارە ٥ (هەڵبژاردەی پەیڤکاتۆری #بەیان_دانیکەشی ئەندامی کۆڕی پەیڤکاتۆر)
https://t.me/peyvkator/575
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🔸پادکەستی ژمارە ٦ (هەڵبژاردەی پەیڤکاتۆری #ئومید_دادمێهر ئەندامی کۆڕی پەیڤکاتۆر)
https://t.me/peyvkator/576
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🔸پادکەستی ژمارە ٧ (هەڵبژاردەی پەیڤکاتۆری #فەلاح_وەیسی ئەندامی کۆڕی پەیڤکاتۆر)
https://t.me/peyvkator/577
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🔸پادکەستی ژمارە ٨ (هەڵبژاردەی پەیڤکاتۆری #زیوەر_عەبدوڵڵاهی ئەندامی کۆڕی پەیڤکاتۆر)
https://t.me/peyvkator/602
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🔸پادکەستی ژمارە ٩ (هەڵبژاردەی پەیڤکاتۆری #بەیان_شکووهی ئەندامی کۆڕی پەیڤکاتۆر)
https://t.me/peyvkator/624
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🔸پادکەستی ژمارە ١٠ (هەڵبژاردەی پەیڤکاتۆری #لەیلی_عەتایی ئەندامی کۆڕی پەیڤکاتۆر)
https://t.me/peyvkator/627
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🔸پادکەستی ژمارە ١١ (هەڵبژاردەی پەیڤکاتۆری #خاڵۆ_ڕەووف ئەندامی کۆڕی پەیڤکاتۆر)
https://t.me/peyvkator/632
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🔸پادکەستی ژمارە ١٢ (هەڵبژاردەی پەیڤکاتۆری #پەرۆش_مەریوان ئەندامی کۆڕی پەیڤکاتۆر)
https://t.me/peyvkator/636
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🔸پادکەستی ژمارە ١٣ (هەڵبژاردەی پەیڤکاتۆری #خالیدمەجیدی ئەندامی کۆڕی پەیڤکاتۆر)
https://t.me/peyvkator/637
🍁 کۆڕی پەیڤکاتۆر، یەکەمین کۆڕی تایبەت بە پەیڤکاتۆرە و سەر بە بەشی تەنزی ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوانە.
پێشنیار و ڕەخنەتان بکەن بە چرای ڕێمان.
#ئەنجومەنی_فەرهەنگی_ئەدەبیی_مەریوان_پێشڕەوە
ـــــــــــــــــــــــــــــــ
🆔 @peyvkator :کاناڵی پەیڤکاتۆر
🆔 @koripeyvkator :کۆڕی پەیڤکاتۆر
379
🔴 مەریوان- #بەهمەن_کەرەمی
▪️خۆی بە گوێ چەپما خشاند
قسەی ڕاست!
▪️گاواسنی زوانت، بێڕەحمانە دڵمی کێڵا
▪️خەمی سووتانی دارستان ناخی لوولە سۆمپا ڕەش ئەکات.
▪️هیچ گوێچکەیەک بە بەری ناکا، قسەی زل.
▪️قسەی کورت نابیسێ گوێدرێژ
▪️حەر بە جوانی خۆی دا لەنگەرم، گۆچان.
▪️بە سەر شێخ قەسەمی خۆارد،زکی پڕ بوو لە موو.
▪️شریتی ڕێڵەخۆ،بەزمی برسیەتی ئەخوێنێ
▪️کۆسەی دیقەدیق ئەدا،کاورای سمێڵ فش
🔺لە پووشپەڕ ۲۷۲٥دا، لە ٦١ەمین ژمارەی گۆڤاری "لە داوێنی ئاربەبا"بڵاوکرایەوە.
ـــــــــــــــــــــــــــــــ
🆔 @peyvkator :کاناڵی پەیڤکاتۆر
🆔 @koripeyvkator :کۆڕی پەیڤکاتۆر
379
🔴 مەریوان- #بەیان_دانیکەشی
▪️ترپەی دڵمی ، میزان بڕۆ.
▪️خۆم ئەدۆزمەوە، لە ون بوونتا.
▪️گریانی لێ هەڵئەقوڵێ، بیری پێکەنینم.
▪️سەری شێواوم ئەسپێرێ بە شانەت، قژم.
▪️فتێڵەی چاو تەڕە، داناگیرسێ نیگام.
▪️دەستیش گەرم ناکاتەوە، گیرفانی هەژار.
▪️بریقەی خستە کەوشی دەسەڵاتدار، زوانی ماستاوچی.
▪️زوانی ماستاوچی، نانی واکسی بڕی.
▪️چاویلکەی لە بەرچاو خستم، لێنز.
▪️چرکە بە فیڕۆ نادا، کاتژمێر.
🔺لە پووشپەڕ ۲۷۲٥دا، لە ٦١ەمین ژمارەی گۆڤاری "لە داوێنی ئاربەبا"بڵاوکرایەوە.
ـــــــــــــــــــــــــــــــ
🆔 @peyvkator :کاناڵی پەیڤکاتۆر
🆔 @koripeyvkator :کۆڕی پەیڤکاتۆر
379
🔴 مهاباد- #جەلال_ئەحمەدی
▪️نیگارکێش قەڵەمی دەست و پێیانی له گێچی خەیاڵ دەگرت.
▪️ئازادی لای ئێمە، شەقامە لە سەری دەڕۆی.
▪️شەو، سەرما و گەرما دەچێژێ، تا بەڕۆژ بێتەوە.
▪️مام وەستای مێژوو، هەنگاوەکانی لە ڕابردوو دا دەنا.
▪️بۆتە ڕەنگ، خۆ بە هەموو دەرکێکدا دەکا.
▪️لە ناخی دڵیەوە، زگی بە دەوروبەرکانی دەسووتا، سۆبە.
▪️دڵم چەپ کەوتوە و بە سووری، لە خوێن دەدوێ.
▪️هەناسەساردیی کولێر ئاویەکان، پوشاڵییە.
▪️ سەرماوسۆڵە کڵاو دەخاتە سەرمان
▪️وەکوو ئاوێنەکانی ئاودەستی ناو شار، پڕ ڕوویە.
🔺لە پووشپەڕ ۲۷۲٥دا، لە ٦١ەمین ژمارەی گۆڤاری "لە داوێنی ئاربەبا"بڵاوکرایەوە.
ـــــــــــــــــــــــــــــــ
🆔 @peyvkator :کاناڵی پەیڤکاتۆر
🆔 @koripeyvkator :کۆڕی پەیڤکاتۆر
379
🔴 بانە- #زیوەر_عەبدوڵڵاهی
▪️چۆن بتبینم؟ نیشتەجێی چاومی.
▪️ناهێڵێ باران بگاتە گۆنا، چەتر.
▪️رادوێی دڵم، لەسەر شەپۆلی دەنگت کار ئەکا
▪️ڕۆژی سروشتە، زەوی بە گوڵی لایلۆنی دەڕازێتەوە
▪️پێخەفی مانگ و ڕۆژە هەور
▪️هەوای تۆ لە کەللەی دام، سەرمی دا بە با
▪️جێی بڕوا نییە بڕوانامەکەی
▪️زەوی تاوانی کرد، ئاسمان تەرزەبارانی دەکا
▪️قەوەم سەرخست، خەوی پەڕێ کاتژمێر
▪️سمێڵیان چەور کرد، چەوریی خوێنی گرت
▪️چرا سەوزی چاوەکانت، ڕێگەی قەرەباڵغ کردووە.
▪️لە شاری سیاسەت، مەیدان نادرێ بە ئازادی
🔺لە پووشپەڕ ۲۷۲٥دا، لە ٦١ەمین ژمارەی گۆڤاری "لە داوێنی ئاربەبا"بڵاوکرایەوە.
ـــــــــــــــــــــــــــــــ
🆔 @peyvkator :کاناڵی پەیڤکاتۆر
🆔 @koripeyvkator :کۆڕی پەیڤکاتۆر
379
🔴 جوانڕۆ- #فەلاح_وەیسی
▪️دیواری ماڵەکەم، بە وێنەی بابەمدا هەڵواسراوە...
▪️کردوومی بە باشترین یاریزان، ئەو گوڵەی دام لە قژت.
▪️هەموو شەوێ لە جیاتیی دەستم، دەینم ئەکەوێتە ملی.
▪️من هەناسەم هەڵکێشا و تۆ کەوشەکانت، ئاوایە ڕێگەی عاشقان!
▪️بۆ زامی لێوت دەمم قورسە.
▪️بێوێنە بوو تا وێنەم لێ گرت...
▪️بۆ بارمتە نیگای بەنرخم پێویستە، دڵم گیراوە.
▪️بیانووی منی بیانووگرە دەستت کە ئەیگرم.
▪️لە دەفری ڕۆحما لێوی سوورەو کرد خانم...
▪️دەورمان ئەداتەوە حاجی وەکوو ماڵی خوا
▪️تەنانەت "سی نەت" وام لێ ناکا دەس لە "سینەت" بکێشم...
🔺لە پووشپەڕ ۲۷۲٥دا، لە ٦١ەمین ژمارەی گۆڤاری "لە داوێنی ئاربەبا"بڵاوکرایەوە.
ـــــــــــــــــــــــــــــــ
🆔 @peyvkator :کاناڵی پەیڤکاتۆر
🆔 @koripeyvkator :کۆڕی پەیڤکاتۆر
379
🔴 بانە- #بەیان_شکووهی
▪️دڵی شکاندم، خۆی بریندار بوو!
▪️وانەی براکوژی ئەخوێنێ، کەو!
▪️سەرمان سپییە، من و چیا!
▪️بیستۆکەکەم قسەکان پڕ بە گوێچکەم ئەکات!
▪️چاوی مەڕییە، گورگاوڕی بۆ ئەدەنەوە!
▪️دەلاک دەستبەسەرە!
▪️دەستبەسەرمان ئەکات، ئەسپێ!
▪️خاکیپۆشی خۆڵبارانین!
▪️بیرکاری ئەزانم، بەڵام نازانم تۆ لە دڵ دەرکەم
▪️هەر ڕۆژەو دڵ ئەدا بە کەسێک، قەسساب!
▪️بیرەوەرییەکانی وەراند ئالزایمێر!
🔺لە پووشپەڕ ۲۷۲٥دا، لە ٦١ەمین ژمارەی گۆڤاری "لە داوێنی ئاربەبا"بڵاوکرایەوە.
ـــــــــــــــــــــــــــــــ
🆔 @peyvkator :کاناڵی پەیڤکاتۆر
🆔 @koripeyvkator :کۆڕی پەیڤکاتۆر
379
🔴 مەریوان- #ئومێد_دادمێهر
▪️لە وشکەساڵیدا دەست لە پلووسک دائەشۆرێ کانی
▪️ئاشناییمان داخست، بێگانە کەوتین
▪️خوێن ئەکێشێ بە قەپان مێشوولە.
▪️دەستی وەشاند، ئەوەی پێی هەڵگرت
▪️عەشقەخوێندنی کردووم گەردنی کەوین.
▪️سەری لە هیچ دەرناچێ سفر.
▪️لەگەل ئاودا ئاگربەستی کردووە سووتێنەر.
O
▪️پڕە لە دەردیسەر مێشکی پووچ
▪️گوڵی کێشا لە ڕیشەوە دەرهات.
▪️نێتی ڕۆشن کرد درۆی بریقەدار.
▪️دەستی لە کار کێشاوەتەوە، بزنی قسر.
🔺لە پووشپەڕ ۲۷۲٥دا، لە ٦١ەمین ژمارەی گۆڤاری "لە داوێنی ئاربەبا"بڵاوکرایەوە.
ـــــــــــــــــــــــــــــــ
🆔 @peyvkator :کاناڵی پەیڤکاتۆر
🆔 @koripeyvkator :کۆڕی پەیڤکاتۆر
379
🔴 مەریوان- #هەوار_هووشیار
▪️قەڵەم هێندە سوور بوو لە سەر ئازادی، سەری دا بە با.
▪️بەرژەوەندی نەما، ئاشتی تۆڕا.
▪️تەنیاییم کێشا، گران دەرهات
▪️تا تەلەویزیۆنی ڕۆشن کرد، خوێن بەرچاومی گرت
▪️کە نۆرەی خۆشی هات، سازەکەم شکا
▪️بێدەنگیم شکاند، هاوارم بریندار بوو
▪️جۆرێک شکام، ئاوێنەیش لەت لەت دەمبینێت
▪️بێ تۆ دەمرم دڵم
▪️دەستی بە خوێن پیس بوو سیخوڕ، مێشکی شۆرد.
▪️مامۆستای بیرکاری هەڵدەبژێرم، با خەمەکانم لێ دەرکا!
▪️خۆم ناناسمۆ، ناسنامەکەم گووم بووە
🔺لە پووشپەڕ ۲۷۲٥دا، لە ٦١ەمین ژمارەی گۆڤاری "لە داوێنی ئاربەبا"بڵاوکرایەوە.
ـــــــــــــــــــــــــــــــ
🆔 @peyvkator :کاناڵی پەیڤکاتۆر
🆔 @koripeyvkator :کۆڕی پەیڤکاتۆر
379
🔴 سنە- #ئومێد_دادمێهر
▪️بە قژە چەترییەکانتا ناز ئەبارێ
▪️کەمحوکمن لە بیاوانا چاوە ئاوییەکانت
▪️وەختێ شەڕ هەڵەسێ ئاشتی ئەخەفێ
▪️سەری لە زماندرێژی دەرناچێ هیچ زمانناسی
▪️تا قسەکانی سەنگینە ناتوانێ دەنگی بەرزۆ بێت
▪️چاوەکانت ئاوییە و نیگات دەیمی
▪️ڕۆح ئەسێنێ گیانکێش.
▪️لەم سەرماوسۆڵەدا هەناسەتم بۆ دەسگەرمی پێویسته
▪️زامداری پرچی سپیمە شەو
▪️بۆ باران چەتر هەڵ ئەکا، بەهار.
▪️هەناسەکانی چڵکنە دڵپیس.
▪️ئاگربەسە لە چێشتخانەی ماڵەهەژاردا.
🔺لە پووشپەڕ ۲۷۲٥دا، لە ٦١ەمین ژمارەی گۆڤاری "لە داوێنی ئاربەبا"بڵاوکرایەوە.
🔺لە پووشپەڕ ۲۷۲٥دا، لە ٦١ەمین ژمارەی گۆڤاری "لە داوێنی ئاربەبا"بڵاوکرایەوە.
379
🔴 سنە- #لەیلی_عەتایی
▪️بە قژە چەترییەکانتا ناز ئەبارێ
▪️کەمحوکمن لە بیاوانا چاوە ئاوییەکانت
▪️وەختێ شەڕ هەڵەسێ ئاشتی ئەخەفێ
▪️سەری لە زماندرێژی دەرناچێ هیچ زمانناسی
▪️تا قسەکانی سەنگینە ناتوانێ دەنگی بەرزۆ بێت
▪️چاوەکانت ئاوییە و نیگات دەیمی
▪️ڕۆح ئەسێنێ گیانکێش.
▪️لەم سەرماوسۆڵەدا هەناسەتم بۆ دەسگەرمی پێویسته
▪️زامداری پرچی سپیمە شەو
▪️بۆ باران چەتر هەڵ ئەکا، بەهار.
▪️هەناسەکانی چڵکنە دڵپیس.
▪️ئاگربەسە لە چێشتخانەی ماڵەهەژاردا
🔺لە پووشپەڕ ۲۷۲٥دا، لە ٦١ەمین ژمارەی گۆڤاری "لە داوێنی ئاربەبا"بڵاوکرایەوە.
ـــــــــــــــــــــــــــــــ
🆔 @peyvkator :کاناڵی پەیڤکاتۆر
🆔 @koripeyvkator :کۆڕی پەیڤکاتۆر
379
🔴 مەریوان- ساسان مونفەرێد #بێوەر
▪️گووپەڕنێ بە شوێن جوانیدا دەکا: پیری.
▪️تفەنگم نا بە تاقەو، کەو فڕی.
▪️گیانم فرۆت، حەقم سەند.
▪️دڵی سەند لێم و خۆی فرۆشت.
▪️دەمی فرێز بەخوێنی بەرد سوورە.
▪️سەرگوڵی دەخوارد، مێشێ.
▪️ناخوونی هەمووان دەباتە دەما، ناخوونگیر.
▪️خۆشی لە تەقەتەق نایێ، تفەنگی خەوتوو.
▪️تەمەن هەڵچێ، پیری فووی لێ ناکا!
▪️دڵی پیسی زۆر بوو، "مای بی بی"بۆی دەبەست.
🔺لە پووشپەڕ ۲۷۲٥دا، لە ٦١ەمین ژمارەی گۆڤاری "لە داوێنی ئاربەبا"بڵاوکرایەوە.
ـــــــــــــــــــــــــــــــ
🆔 @peyvkator :کاناڵی پەیڤکاتۆر
🆔 @koripeyvkator :کۆڕی پەیڤکاتۆر
379
🔴 مهاباد- #عێشرەت_مۆشفێق
▪️حەزرەتی ئەجەل هەموو کەس خەڵات ئەکا.
▪️هاوینی هاتنت من و پانکەی خستووەتە سەما.
▪️قاچاخی حەجی کرد، خودا گرتی.
▪️هاوینیشی تەزاند،گرانی.
▪️خەمەکانم لە قاپی ڕۆح دا دەخۆم.
▪️سەری خۆم هەڵگرت، دڵ فێنک بۆوە.
▪️هێندەی لە ئاو دا، خنکاندی.
▪️خۆزگە شارەدارێک شار بێدار کا.
▪️بستێ خاک و خەڵاتێ سوور، بەشی شەهید لە نیشتمان.
▪️بە پارە شەڕ دەکا، پارێزەر.
▪️یەکگرتوویی درختەکانە، دارستان.
🔺لە پووشپەڕ ۲۷۲٥دا، لە ٦١ەمین ژمارەی گۆڤاری "لە داوێنی ئاربەبا"بڵاوکرایەوە.
ـــــــــــــــــــــــــــــــ
🆔 @peyvkator :کاناڵی پەیڤکاتۆر
🆔 @koripeyvkator :کۆڕی پەیڤکاتۆر
379
🔴 هەوشار- #مەهناز_هەوشاری
▪️بۆ گەنمڕەنگ، دڵم یەک و دە ئەبڕێ.
▪️قوفڵی باوەشی، بە ماچ ئەکرێتەوە.
▪️لێی نزیکم وەک خاڵەکانی!
▪️سەنگینه ڕۆحسووک!
▪️دڵبەرد، قسەی ڕەق ئەکا.
▪️گەرمی هەناسەت، ڕۆحم فێنک ئەکاتەوە.
▪️گەرمای نیگای، گوڵی هەستی پڕووزاندم.
▪️چاوی داگرت، دڵمی دۆزییەوە...!،
▪️باوەشت، جوانترین دەفتەرە بۆ نووستنی هەستەکانم.
▪️ماچی ئاشتی، ماڵیاتی شەڕە.
🔺لە پووشپەڕ ۲۷۲٥دا، لە ٦١ەمین ژمارەی گۆڤاری "لە داوێنی ئاربەبا"بڵاوکرایەوە.
ـــــــــــــــــــــــــــــــ
🆔 @peyvkator :کاناڵی پەیڤکاتۆر
🆔 @koripeyvkator :کۆڕی پەیڤکاتۆر
379
🔴 مەریوان- #خالید_مەجیدی
▪️دیانساز، بە دیانی ئەم و ئەو نان ئەخوات.
▪️ویژدانی خستە ژێر پێی، هەڵخزا.
▪️ئەونە پێڵاوەکەم هەڵکێشا، لە خۆی دەرچوو.
▪️لە سەر سنوور، خۆی دا بە کوشت.
▪️بە شەوا لە دایک ئەبن، ڕۆژنامەکان.
▪️چاوەکانم، بوونەتە حەڵقەلەگوێی، چاویلکەکەم.
▪️لەگەل گوێرەکەسوورەدا فڕی، بەختم.
▪️زستان، کڵاوی ناوەتە سەرمان.
🔺لە پووشپەڕ ۲۷۲٥دا، لە ٦١ەمین ژمارەی گۆڤاری "لە داوێنی ئاربەبا"بڵاوکرایەوە.
ـــــــــــــــــــــــــــــــ
🆔 @peyvkator :کاناڵی پەیڤکاتۆر
🆔 @koripeyvkator :کۆڕی پەیڤکاتۆر
379
🔴 سنە- سارا ڕەحیمی
▪️باران، وشکەساڵیی خنکاند.
▪️خەیاڵ، تەنها بالەندەیکی بەند نەکراوە.
▪️بێدەنگیم ناشت، لێوم غونچەی کرد.
▪️بەهار هەرچی دێنی، خەزان ئەیداتە با.
▪️وردبین، قسە زلە.
▪️کە فەرهاد بووی، قسەی شیرینت پێ خۆشە.
▪️پیری، چاوی بینینی جوانیی نییە.
▪️بۆمبی هاوارم لە بێدەنگیا تەقایەوە.
▪️هەناسەی ساردیی پاییز، گەڵای داری ڕزاند.
🔺لە پووشپەڕ ۲۷۲٥دا، لە ٦١ەمین ژمارەی گۆڤاری "لە داوێنی ئاربەبا"بڵاوکراوەتەوە.
ـــــــــــــــــــــــــــــــ
🆔 @peyvkator :کاناڵی پەیڤکاتۆر
🆔 @koripeyvkator :کۆڕی پەیڤکاتۆر
379
٦١ەمین ژمارەیی گۆڤاری "لە داوێنی ئاربەبا"بڵاوکرایەوە.
🍁پووشپەڕ ۲۷۲٥
🍁(۱٤۰٤ی کۆچیی هەتاوی)
✍ سەرنووسەر: #ک_د_ئازاد
ــــــــــــــــــــ
لەم ژمارەیەی ئەم گۆقارەدا، پەیڤکاتۆری ئەم ئەندامانەی کۆڕی پەیڤکاتۆری ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان بڵاوکراوەتەوە:
▪️مەریوان- #خالیدمەجیدی
▪️سنە- #سارا_ڕەحیمی
▪️سەوڵاوا- #بێوەر
▪️هەوشار- #مەهناز_هەوشاری
▪️مهاباد- #عێشرەت_مۆشفێق
▪️سنە- #لەیلی_عەتایی
▪️جوانڕۆ- #فەلاح_وەیسی
▪️مهریوان- #ئومێد_دادمێهر
▪️مهاباد- #جەلال_ئەحمەدی
▪️مەریوان- #هەوار_هووشیار
▪️بانە- #بەیان_شکووهی
▪️مەریوان- #بەیان_دانیکەشی
▪️بانە- #زیوەر_عەبدوڵڵاهی
▪️مەریوان- #بەهمەن_کەرەمی
ـــــــــــــــــــــــــــــــ
🆔 @peyvkator :کاناڵی پەیڤکاتۆر
🆔 @koripeyvkator :کۆڕی پەیڤکاتۆر
379
🔸سیانزەهەمین پادکەستی پەیڤکاتۆر
#پادکەست
#پادکەستی_سیانزەهەم
(هەڵبژاردەی پەیڤکاتۆری #خالید_مەجیدی )
✍ #خالید_مەجیدی
🎙 #نەرمین_ئیزەدی
🔷بەرهەمی: کۆڕی پەیڤکاتۆر، سەر بە بەشی تەنزی ئەنجومەنی فەرهەنگی ئەدەبیی مەریوان
پادکەست پادکەست
پادکەست پادکەست
ـــــــــــــــــــــــــــــــ
🆔 @peyvkator :کاناڵی پەیڤکاتۆر
🆔 @koripeyvkator :کۆڕی پەیڤکاتۆر
379
🔸دوانزەهەمین پادکەستی پەیڤکاتۆر
#پادکەست
#پادکەستی_دوانزەهەم
(هەڵبژاردەی پەیڤکاتۆری #پەرۆش_مەریوان )
✍ #پەرۆش_مەریوان
🎙 #مەنسوور_سوڵتانی_ئازەر
🔷بەرهەمی: کۆڕی پەیڤکاتۆر، سەر بە بەشی تەنزی ئەنجومەنی فەرهەنگی-ئەدەبیی مەریوان
پادکەست پادکەست
پادکەست پادکەست
ـــــــــــــــــــــــــــــــ
🆔 @peyvkator :کاناڵی پەیڤکاتۆر
🆔 @koripeyvkator :کۆڕی پەیڤکاتۆر
379
🔸دوانزەهەمین پادکەستی پەیڤکاتۆر
#پادکەست
#پادکەستی_دوانزەهەم
(هەڵبژاردەی پەیڤکاتۆری #پەرۆش_مەریوان )
✍ #پەرۆش_مەریوان
🎙 #مەنسوور_سوڵتانی_ئازەر
🔷بەرهەمی: کۆڕی پەیڤکاتۆر، سەر بە بەشی تەنزی ئەنجومەنی فەرهەنگی ئەدەبیی مەریوان
پادکەست پادکەست
پادکەست پادکەست
ـــــــــــــــــــــــــــــــ
🆔 @peyvkator :کاناڵی پەیڤکاتۆر
🆔 @koripeyvkator :کۆڕی پەیڤکاتۆر
