🍁ڪـــ۪۪ـؒؔانـــ۪۪ـؒؔاڵیـــ۪۪ـؒؔ🍁ئەژےنْ🍁
838
Subscribers
No data24 hours
No data7 days
No data30 days
- Subscribers
- Post coverage
- ER - engagement ratio
Data loading in progress...
Subscriber growth rate
Data loading in progress...
Photo unavailableShow in Telegram
#ژن
تۆ کانیاوی زیندگانیت
سەرچاوەی هەرمانی مرۆڤی
حەیفە کە ناوت لێڵ دەکەن
#ژن
تۆ قیبلەی ئایین عەشقی
هێزی مانەوەی دڵداریت
حەیفە دەرگات لێ دادەخەن
#ژن
تۆ دەریای دلۆڤانیت بۆ دونیا
سینگت بەفراوی شەرەفە
حەیفە ناوت بە خراپە دەبەن
#ژن
تۆ بەهەشتی بۆ سەرزەوین
دەنگت مۆسیقای دڵ نەوازە
حەیفە لە سێدارەت ئەدەن
#ژن
تۆ داری پڕ سەمەری ئاوەدانیت
بوونت سەربەرزی ئینسانە
حەیفە مافت پێشێل دەکەن
#ئارام_مەلەکشا
#بەخێرهاتن_هاوڕێیانے_ئازیز
#بۆ_کەناڵے_ئەژین👇👇👇
@aaj454
ڪـــ۪۪ـؒؔانـــ۪۪ـؒؔاڵیـــ۪۪ـؒؔ🍁ئەژےنِ
#مامۆستا_ئەمین_گەردیگلانی
هەر نەتەوەیێک ئافرەتەکانی زانا و ڕووناکبیر بن، ئەو نەتەوەیە مەزن و ئازاد و سەربەرز دەبێ. پێناسەی بوون و زیندووبوونی هەر نەتەوەیێکیش زمانەکەیەتی؛ زمانیش لە دەست ئافرەتی ئەو نەتەوەدایە و دەتوانێ بیگەشێنێتەوە یان بیفەوتێنێ.
https://t.me/aaj454
🍁ڪـــ۪۪ـؒؔانـــ۪۪ـؒؔاڵیـــ۪۪ـؒؔ🍁ئەژےنْ🍁
ڪـــ۪۪ـؒؔانـــ۪۪ـؒؔاڵیـــ۪۪ـؒؔ🍁ئەژےنِ
گوتم ؛ دەردی ئەوینت دڵ تەزێنە
گوتی ؛ ئەو دەردە بۆ شێعرت هەوێنە
گوتم ؛ ڕێژنەی قژت سایەی سەرم بێ
گوتی ؛ ئەو سێبەرە ،عیللەت پەڕێنە
گوتم ؛ چاوی لە بەر هەڵنایە هەنیەت
گوتی ؛ جەزبەی هەیە،چاو هەڵمەهێنە
گوتم ؛ تیری موژەت عاشق دەپێکێ
گوتی ؛ ئەو تیرە هەر عاشق بە خوێنە
گوتم ؛ ئەو چاوە بازانەت منی کوشت
گوتی ؛ نێچیرە عەشقی ئەو شەهێنە
گوتم ؛ وەک چی دەبێ ئەو کوڵمە سوورەت
گوتی ؛ قیبلەی دڵە سەر دانەوێنە
گوتم ؛ عەتری هەناسەت مەستی کردم
گوتی ؛ ئەو عەترە ،بادەی خەم ڕەوێنە
گوتم ؛ لێوت وەکوو غونچەی گوڵانە
گوتی ؛ غونچە لە کوێ وا دڵڕفێنە؟
گوتم ؛ وەک بەندی،هەوری لارە دەنگت
گوتی ؛ ئەو دەنگە ،بەندی دڵ پسێنە
گوتم ؛ تا دەست هەڵێنی بەرزە باڵات
گوتی ؛ ناگاتێ دەستت، سەر هەڵێنە
گوتم ؛ بۆم دەرخە سێوی باغی سینگت
گوتی ؛ دەر نایە زوو وا لەو کەلێنە
گوتم ؛ کۆن بوو لە دڵما ڕەنجی دووریت
گوتی ؛ شێعرێکی تازەم بۆ وەخوێنە
گوتم ؛ گۆوەندە،بڕیا تۆم لە گەڵ بای
گوتی ؛ یادێکی من تاسە شکێنە
گوتم ؛ دامناوە ئەمشەو بێمە ژوانێ
گوتی ؛ نایبیسی هەرگیز ئەم بەڵێنە
گوتم ؛ خۆزگە لە ئامێزم دەگرتی
گوتی ؛ خەونێکی خۆشە،مەیڕەوینە
گوتم ؛ خۆ کەعبە کەج نابێ بە ماچێ
گوتی ؛ زیاتر لەوە پێ هەڵمەهێنە
گوتم؛ یادی "وەفا"دەتپێکێ ئاخر
گوتی؛ چەن خۆشە بای ئەو باوەشێنە
مامۆستا ؛ #عومەر_سوڵتانی ( #وەفا )
https://t.me/aaj454
🍁ڪـــ۪۪ـؒؔانـــ۪۪ـؒؔاڵیـــ۪۪ـؒؔ🍁ئەژےنْ🍁
ڪـــ۪۪ـؒؔانـــ۪۪ـؒؔاڵیـــ۪۪ـؒؔ🍁ئەژےنِ
کەفتم وە شووند ئازیز مەنزڵ و مەنزڵ
من وە شەوقێ تۆ، تۆ وە شەوقێ دڵ
ئامانە و یار وەی دەخیلە و یار
تا خۆڵکم نەکەی نیەتیەم وە دیار
جفتێ چەو دیری جوور پیاڵەی چینی
جفتێ چەو دیری جوور پیاڵەی چینی
لە قەسرەو خەیدەی کرماشان دۊنی
لە قەسرەو خەیدەی خانەقین دۊنی
ئامانە و یار وەی دەخیلە و یار
تا خۆڵکم نەکەی نیەتیەم وە دیار
گیان گیان و گیان گیان و گیان ئەزیزەگەم
میوەی ڕەنگواڕەنگ شەو پاییزەگەم
بەو تا بکەیمن دوسیمان وە ن‌و
ت دارێ نارنج م دارێ لیمو
ئامانە و یار وەی دەخیلە و یار
تا خۆڵکم نەکەی نیەتیەم وە دیار
گیان گیان و گیان گیان و گیان ئەزیزەگەم
میوەی ڕەنگواڕەنگ شەو پاییزەگەم
#ئامانە_و_یار
#مەرزییە_فەریقی
#بەخێرهاتن_هاوڕێیانے_ئازیز
#بۆ_کەناڵے_ئەژین👇👇👇
@aaj454
ڪـــ۪۪ـؒؔانـــ۪۪ـؒؔاڵیـــ۪۪ـؒؔ🍁ئەژےنِ
مەرزیە فەریقی.mp34.00 MB
Photo unavailableShow in Telegram
ئەو کاتانەی لە باوەشمایت
وەک کتێبێکی کراوە
لەناو دەستمایت
یان لەژێر بارانەماچدا
بەڕووتی ڕاکشاویت
بیرت دەکەم...
#ڕەفیق_سابیر
#بەخێرهاتن_هاوڕێیانے_ئازیز
#بۆ_کەناڵے_ئەژین👇👇👇
@aaj454
ڪـــ۪۪ـؒؔانـــ۪۪ـؒؔاڵیـــ۪۪ـؒؔ🍁ئەژےنِ
Photo unavailableShow in Telegram
دابڕان و ده‌رنه‌كه‌وتن هه‌میشه راكردن نییه له‌ژیان ، راكردنه له دڵڕه‌قیی كۆمه‌ڵگه
چونكه به‌شێكی زۆری ماندووبوونی مرۆڤ هی خۆی نییه ، به‌ڵكو كۆمه‌ڵگه بۆی دروست ده‌كات
كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك ئه‌وه‌نده‌ی بایه‌خ به قسه ده‌دات ، هێنده بایه‌خ به‌هه‌ستی مرۆڤه‌كانی نادات
هێنده‌ی به‌دوای كه‌وتنی مرۆڤه‌كانیه‌وه‌یه‌تی ، ئه‌وه‌نده له هه‌وڵی سه‌ركه‌وتنیاندا نییه
بۆیه زۆر ئازان ئه‌وانه‌ی به‌رگه ده‌گرن وه‌ك تاك ، له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌ی بێ باك.....
د.#عبدالرحمن_سدیق
#بەخێرهاتن_هاوڕێیانے_ئازیز
#بۆ_کەناڵے_ئەژین👇👇👇
@aaj454
ڪـــ۪۪ـؒؔانـــ۪۪ـؒؔاڵیـــ۪۪ـؒؔ🍁ئەژےنِ
Photo unavailableShow in Telegram
دنیا ئاخربوون بۆمن گرینگ نییە!
چون دنیای من زۆرجار ئاخربووە و سەرلەبەیانی ڕۆژی دواتر, سەرلەنوێ دەسی پێ کردۆتەوە...
#چارڵز_بوکۆڤسکی
#بەخێرهاتن_هاوڕێیانے_ئازیز
#بۆ_کەناڵے_ئەژین👇👇👇
@aaj454
ڪـــ۪۪ـؒؔانـــ۪۪ـؒؔاڵیـــ۪۪ـؒؔ🍁ئەژےنِ
هه‌ر زۆر ساده ئه‌ترسم
#هیوا_قادر
ئه‌ترسم بڕۆیت،
ئه‌ترسم که ئه‌مرم تۆ نه‌یه‌یت.
ئه‌ترسم بێیت و بڕۆیت، بێ ئه‌وه‌ی بێیته لام،
ئه‌ترسم که مردم له‌پاڵتا وه‌ک تۆ خه‌مبار بوه‌ستم و که‌چی تۆ نه‌مبینی.
ئه‌ترسم، له ژیان به‌بێ تۆ،
ئه‌ترسم له مردن به‌بێ جوانی یادوه‌ری،
ئه‌ترسم، له هه‌موو شتێک،
جوانی گوڵێک ئه‌مترسنێ گه‌ر هه‌ستبکه‌م ئاشق نیم.
من ئاگر ئه‌مترسێنێ که هه‌ست بکه‌م خۆم سارد بوومه‌ته‌وه.
ئاو ئه‌مترسێنێت گه‌ر هه‌موو ڕۆژێک وێردێکی له‌سه‌ر نه‌خوێنم.
شه‌ماڵ ئه‌مترسێنێت گه‌ر هه‌ڵکات و من نامه‌یه‌کم به ده‌سته‌وه نه‌بێت بۆ تۆ.
من له هه‌موو شتێک ئه‌ترسم
به‌بێ تۆ.
به‌بێ تۆ من له وه‌ڕه‌ی سه‌گ ئه‌ترسم،
له قوقه‌ی که‌ڵه‌شێری به‌یانیان گه‌ر تۆ له پاڵما نه‌بیت،
که باران ئه‌بارێ
چه‌ترێکی سوورم به‌سه‌ره‌وه نه‌بێت ئه‌وا تۆم له‌گه‌ڵ نیت.
ئه‌ترسم لافاو وه‌ک به‌له‌مێکی کاغه‌ز بمبات گه‌ر تۆ نه‌مگریته‌وه.
ئه‌ترسم، من ئه‌ترسم
له‌ترپه‌ی دڵی خۆم، له خه‌ونی پڕ له مارو مووری شه‌وان،
له‌ڕاچڵه‌کین به‌ده‌م هاواره‌وه،
له خه‌ونێکدا که به‌فر ئه‌بارێ و ته‌نها خرمه‌ی پێڵاوه‌کانی تۆ به‌دوامه‌وه‌یه.
له کۆڵانێکدا که دیواره‌کانی پڕه له جنێوی نووسراو
تۆ خه‌ت خه‌تێنی تیا نه‌که‌یت من ئه‌ترسم،
من ئه‌ترسم، له خۆم که چه‌ند ته‌نهام
که چه‌ند ته‌نهام و که‌چی تۆ لێره‌نیت.
تۆ لێره نیت و من خۆم داوه به‌ده‌م ته‌نهاییه‌وه
ته‌نهایی باسی تۆم بۆ ئه‌کات و من ئه‌بم به‌ته‌نها دره‌ختی سه‌ر گردێک.
هه‌ر چاوه‌ڕێم و تۆ نایه‌یت
تۆ نایه‌یت و من هه‌ر ئه‌وه‌ستم،
من ئه‌ترسم و به‌ته‌نها بێ تۆ ئه‌ستێره کزه‌کان ئه‌ژمێرم،
ڕۆژه‌کانی دووری تۆ، ته‌مه‌نی نوح، سه‌بری ئه‌یووب
هه‌مووی ته‌واوئه‌بێت و هه‌واڵی تۆ ئه‌بێت به تۆزی هه‌ستاوی دوای سوارێک
که له شه‌ڕ په‌شیمان ئه‌بێته‌وه‌و نایه‌ت.
من ئه‌ترسم بێ تۆ بژیم،
من هه‌ر چاوه‌ڕێم و تۆ نایه‌یت،
زڕه‌ی پێکه‌کان وه‌ک زه‌نگی کڵێسا لێئه‌دات و تۆ دیار نیت،
شانم ئه‌خه‌مه ژێر داره مه‌یته‌که‌ی خۆمه‌وه‌و ئاوڕ بۆ دواوه ئه‌ده‌مه‌وه‌و
تۆ به‌دوامه‌وه نیت.
ئه‌ترسم، من زۆر ئه‌ترسم، کاتێک بێیت، به‌یه‌کجاری ترس تۆی له‌بیر بردبێتمه‌وه
#هیوا_قادر
https://t.me/aaj454
🍁ڪـــ۪۪ـؒؔانـــ۪۪ـؒؔاڵیـــ۪۪ـؒؔ🍁ئەژےنْ🍁
ڪـــ۪۪ـؒؔانـــ۪۪ـؒؔاڵیـــ۪۪ـؒؔ🍁ئەژےنِ
Photo unavailableShow in Telegram
دنیا ئاخربوون بۆمن گرینگ نییە!
چون دنیای من زۆرجار ئاخربووە و سەرلەبەیانی ڕۆژی دواتر, سەرلەنوێ دەسی پێ کردۆتەوە...
#چارڵز_بوکۆڤسکی
#بەخێرهاتن_هاوڕێیانے_ئازیز
#بۆ_کەناڵے_ئەژین👇👇👇
@aaj454
ڪـــ۪۪ـؒؔانـــ۪۪ـؒؔاڵیـــ۪۪ـؒؔ🍁ئەژےنِ
Choose a Different Plan
Your current plan allows analytics for only 5 channels. To get more, please choose a different plan.