cookie

We use cookies to improve your browsing experience. By clicking «Accept all», you agree to the use of cookies.

avatar

هاواری بێدەنگی

بەرهەم و نووسینەکانی(پەریا_ئەسعەدی) . . . @asaadipari1376 باران باری بۆ پەلکەزێڕینە بگەڕێ شەویش داهات بۆ ئەستێرە ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ بەڕێوبەر: @paparinos1376

Show more
The country is not specifiedThe language is not specifiedThe category is not specified
Advertising posts
200
Subscribers
No data24 hours
No data7 days
No data30 days

Data loading in progress...

Subscriber growth rate

Data loading in progress...

🕊 ژیاننامەی خولقێنەری "خەوەبەردینە" 🕊 خوێندنەوەیەکی جیاوازی ژیاننامەی 🕊 مامۆستای نەمر؛ #سوارە_ئیلخانی_زادە 🕊 بە دەنگی: #ئەیووب_موحەممەدنژاد 🕊 وێڕای خوێندنەوەی ش؛ کچی بەیان 🕊 بە دەنگی #ئەیووب_موحەممەدنژاد 🕊 و #هێمن_حاجی_عەباسی 🕊 میکس و تەنزیم: 🕊 #هێمن_حاجی_عەباسی 🕊ئەم کارە بە گوشی تۆمار کراوە 🕊 #دیکلەمە #شێعر #mp3 🕊 ناونیشانی پەیجی ئینستاگرامی 🕊 #ڕادیۆ_شەوین(شێعر و ئەوین) 🕊ـ shawin__official •••••••••••••••••••••••••••••••••••• 🟪🟩 @ayoub_deklama 🟩🟪 @ayoub_deklama
Show all...
Photo unavailableShow in Telegram
تا کەی غەم و چاوەڕوانی؟ تا کەی دەرد و نیگەرانی؟ وەرە ماتەم بسڕینەوە لەسەر دڵ و پەڕەی گوڵەکانی من ژیانم وا پێ خۆشە سەما بکەین و شادمان بین ئاخی سەر لێو بکەین بە شێعر و گۆرانی #پەریا_ئەسعەدی ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ تا کی غضه؟چشم انتظاری؟ تا کی درد و نگرانی؟ بیا تا ماتم از روی دل و پر تمام گل هایش بزداییم زندگی اینطور به کام است برقصیم و شاد باشیم حسرت سر زبان را شعر و آواز بسازیم #پریا_اسعدی @asaadipari1376
Show all...
سپاسی کاناڵی هەمیشە سەرکەوتووی کازیوە🙏
Show all...
Photo unavailableShow in Telegram
@kazivekurdi من نوقمەساری ئەو هەستەم نە چاویم دیوە و نە باڵای ئاخر ئەبێت ئاشق ببی و پێی نەزانێ دڵی واڵای؟ ئەم ڕۆژگارە چی بەسەری من نەهێنا کام لاپەرەم ڕەش بووەوە لەم دەفتەرخانە بچکۆلەم ؟ وەک ڕەشەبا پەڕەی دڵمی زوو هەڵوەراند بوو بە خولیای ئاواتم و جارێتر تۆبەی پێم شکاند... ✍:#پەریا_ئەسعەدی
Show all...
سپاس و پێ زانین بۆ کاناڵی قسەی دڵ🙏
Show all...
شیعرم ئەگەر بۆ تۆ نەبێ ئەی نازەنین چۆن دەبێ وا هۆگری سۆز و ئەوین؟ دەستەکانم ئەگەر باوەش بۆ باڵای تۆ نەکەنەوە چلۆن بژین؟ لێوم ئەگەر وەسفی هێمنی تۆ نەکەن چیتر بڵێم؟! ئەگەر خۆشەویستیت نەبێ هەنگاوەکان لەم دونیایە بۆ کوێم ببەن؟ وانییه نا ڕەسمی ئەوین #پەریا_ئەسعەدی 💝 ‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌Tel⇔ @del_kurd
Show all...
ڕۆژتان پڕاوپڕ ئاسوودەیی😍 @asaadipari1376
Show all...
ئێمە هەموو ڕوخسار پەرەستین ئەگینا باڵای هونەر هێندە بەرزە چاوی کەسمان کەم پێی ناگا ! ✍:#پەریا_ئەسعەدی @asaadipari1376
Show all...
شەپۆلی خەیاڵەکانت لەچاوی دەریا ئاسای من جێی نابێتۆ ! بیرەوەری ڕۆژانی پێکەوە بوونمان زیخ و ڕیخی هەموو دونیای گرتۆەتە خۆ داخۆ بڵێی ڕۆژێک بێت و ڕێ ون بکەی سنوورەکان ببەزێنی؟! هەتوانێکی چاوەڕوانی و چەپکێ هیوای زەرد و سوورم بۆ بهێنی ؟؟ ✍:#پەریا_ئەسعەدی @asaadipari1376
Show all...
❄ #کانال_کسنزان_نیوز❄ وشەکانم سپی سپی بەسەر ڕۆحی نەسرەوتەوە وەنەوز ئەدەن شۆفێڕێک و کاتژمێر ، هەشتی بەیانی شارێک سوارە شەقام خز و نالەبارە هەر ئەڕۆم و ناگەم بە ئەو ئاواتەی ساڵانێکه ئەو ڕۆحەم لە تاسەیاندا بێ قەرارە شار وا چۆڵە چاوم پردێک پڕ لە بەرد و پڕ لە خۆڵە گریان هەمان زەریای ڕووتە ڕاکشاوە لەگەڵ قەدەری ئەمجارەم قفڵ و جووتە هەناسەم مۆتەکەیەکی نەخەوتنێ لەم وچانە بێ ماڵئاوایی ئەڕۆم و بۆ دەرمانێ چار ناچارە کاتژمێرم پەلە ئەکات قاچم نایە بەدوامەوە دڵم چۆن بێ هیوای خێڵی خەیاڵی خەت خەتی لاپەڕەکەت هەتیو بخەم کۆشکی ئاوێزانی بەتاڵی خەم ئەدورمەوە نەبادا کە لە نیوەی ڕێ ڕێک نەکەوێ ڕێکی نەخەم نەمبینی بوو سۆزی دووری باوەشێک پڕ مەراقە تاڤگە لە شەو تێکەڵاوی ئاخ و داخە گەرچی لەوێ ناتان بینم ڕەسمێکم بە ڕۆحی خۆمدا لە هەمووتان هەڵواسیوە یادگارێک لە ژیانم کە تا هەتاکوو هەتایە عاشقانە بۆی دەڕوانم ✍:#پەریا_ئەسعەدی ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ بە بۆنەی ساڵ کۆچی کاک تاهیر ئەسعەدی لەلایەن کچی خوالێخۆشبوو ئینشەڵا خوا عەفوی بکات و خوا سەبر بە بنەماڵەی بدات @kasnazannews
Show all...