en
Feedback
ھیچستان

ھیچستان

Open in Telegram

ئێرە زبڵدانی مێشکی منە، ھەرچی بەکەڵکم نەیەت و پێمخۆشبێ، فڕێیدەدەمە ئێرەوە. @naridarbandi

Show more
The country is not specifiedLinguistics1 735
4 234
Subscribers
No data24 hours
-97 days
-7230 days
Posts Archive
ماوەیەکە بەدوای ئەو میوزیکانەدا دەگەڕێم کە کراون بە ٨دی و ١٦D. زۆر تایبەتن. هەڵبەتە بە هیدفۆنەوە. دەتبەنە دونیایەکی دیکە، زۆر عەجیبە. میوزیکی ئەپۆکالیپسی جگەرەکانی دوای سێکس هەیە بەو تایبەتمەندیە، دایدەنێم و گوێی لێبگرن. * میوزیک بە ڤۆلیەمی بەرز، ناتەدروستە، بەڵام ئەو میوزیکانەی کە تایبەتمەندی ٨دی و ١٦دیان هەیە، سەلامەتن.

You've had a long list of lovers, But none of them matter to you except me I've had a long list of lovers, But none of them matter to me except you

بەتەمام، یەک چاکەتی و پانتۆلی کلاسیکیانە بکڕم، قژم کلاسیکیانە دابێنم، ئوتۆمبێلێکی کلاسیکیانەش بکڕم و ئێواران بڕۆم بۆ بەردەم ماڵ ئەو کچە جوانە. لەسەر کۆڵان ڕاوەستم، جار جار شانەکەی باخەڵم دەربێنم و لە بە قژمیدا بهێنم، جگەرەیەک بنێم بەلادەممەوە وگۆرانیەکی کلاسیکی ئینریکۆ ماسیاس بخەمە سەری و چاوەڕێی هاتنە دەرەوەی بکەم. سەر قۆڵیشم هەمووی ئەکەم بە تاتۆ. جا ئەوکات ئەو کچە و دەڵێ تۆم ناوێ.

یادی بەخێر، سەردەمی مەکتەب بیرمە، میوزیکێکم نارد بۆ ئەو کچەی خۆشمەویست و ئەو خۆشینەدەویستم، لەگەڵ میوزیکەکە نوسیبوم، ئەگەر ئەم میوزیکەت بەدڵ نەبوو، بلۆکمکە ئەوە یانی من و تۆ ڕێگامان لە یەک جیایە، بلۆکی کردم.

Repost from ھیچستان
فەک، بیرت دەکەم.

من بەم مەرحەلانا تێپەریم تا گەشتم بەمەی ئێسا
من بەم مەرحەلانا تێپەریم تا گەشتم بەمەی ئێسا

یەک کاتژمێرە، لەماوەی ئەو کاتژمێرەدا، بۆ یەک چرکەش هەستت بە بێزاری کرد، پێم بڵێ پارەت پێدەدەم

گەر لەبەر خۆشەویستیم نەبوایە بۆ هانس زیمەر، دەمگوت ڕیمەیکی میوزیکەکەی لەلایەنSoothing sonataەوە زۆر لە ئۆرجینالەکەی عەجیبتر و ناوازەترە.ئەوەمدە عەجیبە، بۆ ماوەیەکی زۆر گوێی لێبگریت، دەتباتە نێو جیهانێکی شاراوە و نادیارەوە. https://youtu.be/p2zMXSXhZ9M?si=p8BYPkr4kPHQzyBU

دێوانەکان من ڕابەرم، بۆ کوێ دەچن؟

هەرکات ناوی ئەو گروپ میوزیکە دەبینم ؛ «The abyss inside us» کە یانی «قوڵاییەک(چاڵێک) لەناخی ئێمەدا.» یانیش بەشێوەیەکی جوانتر «بۆشاییەکەی ناخی ئێمە.» ئەو قسەی نیتچەم بیر دەکەوێتەوە؛ کاتێک بۆ ماوەیەک دەڕوانیتە چاڵێک(قوڵاییەک، چوزانم بۆشاییەک) ئەوە ئەویش دەڕوانێتە تۆ. بە جۆرێکی دیکە، گەر بۆماوەیەکی زۆر سەنرجت لەسەر شتێک بێت، تۆش دەگۆڕێیت بۆ ئەو شتە. هەر وەک دەڵێک، ئەگەر لەگەل دێوەزمەیەک بجەنگیت، ئەوە خۆشت دەگۆڕێیت بۆ دێوەزمەکە. وە هەرکات ئەمەم بیردەکەوێتەوە، تۆم دێتەوە یاد و وە خودا دەیزانێت من ئەوەندە سەرنجی تۆمدا، ئێستا ئیتر ئەوەیشی کە لە مندا ماوە تۆیت. من نیم.هەمووی تۆیت.

لە هەموو ئەو گفتوگۆیانەی کە بەرامبەر لێی پرسیوم: ئێهـ لەکوێدا بووین؟ نەمزانیووە لەکوێدابووین.

ئەوە چەندین ساڵە، ناتوانم کەسم خۆشبوێت. لەو خراپتر، ناتوانم ڕقم لە کەسیش بێت. ئەم جۆرە بێ هەستیە، ئەم جۆرە خاڵێتیە، زۆر وەڕەسکەرە. کە بیری لێدەکەمەوە؛ هەمووی ئەوەی هەمبوو، بەهەڵە بەخشیومە. هەم ڕق بەهەڵە، هەم خۆشەویستی بەهەڵە. کە دەڕوانم، تێدەگەم تەواوی قۆناغەکانی ژیانم بەهەڵە چومەتە پێشەوە وە ئەمە کەمێک مایەی ئازارە بۆم.

ئەو پرسیارەی زەکەریا؛ بۆچی بەتەنیا لێرە جێتهێشتم؟ پرسیاری هەموانە و رۆژێک دەبێت وەڵام بدرێتەوە. پرسیاری کەسێکە لە من، پرسیاری منە لە کەسێک. پرسیاری تۆیە لە کەسێک، پرسیاری کەسێکە لەتۆ. پرسیاری ئەوانە. پرسیاری ئێمەیە. رۆژێک دەبێت هەموان وەڵامی بدەنەوە.

ھەموان چیرۆکێکیان ھەیە بۆ ئەوەی بۆ کەسێکی بگێڕنەوە، من ھیچ چیرۆکێکم نیە. بەڵام ئامادەم چیرۆکی ھەموان بۆتۆ بگێڕمەوە! چیرۆکی ھەموان! تەنھا بۆ تۆ.

هەندێکجار مردن تەنها هەناسەنەدان و لێنەدانی دڵ نیە، هەندێکجار مردن بیستنی شتانێکە کە نەدەبوو بیانبیستیت. بینینی شتانێکە کە نەدەبوو بیانبینی. وتنی شتانێکە کە نەدەبوو بیانڵێیت. مرۆڤ هەندێکجار لەم ساتانەدا دەمرێت. نازانم دیالۆگی کام فیلم بوو وەهای دەگوت. بەڵام ئەمرۆ ئەو کچە جوانەم دی، کەوتەوە یادم و هەستم کرد بەتەواوی دروستە، هەندێکجار مردن بینینی شتانێکە کە نەدەبوو بیانبینیت. شتانێک کە تەنها یەکجار دەیبینیی و چی دیکە نایبینیتەوە، بەڵام لە زەینتدا هاتوچۆ دەکات.

هەموان بەو تەمەنە دەڵێن سەردەمی جاهیلی، یا کەرێتی، بەڵام بۆ من ئەوە جوانترین قۆناغی تەمەن بووە. هەرچەندە تۆ ئیتر نە لە مێشک، نە لە دڵدا نەماویت و نازانم کەوتویتەتە چ سوچێکی ئەم هەسارەیەوە، بەڵام ڕەنگە لەبەر ئەوە بووبێت، تۆی تیابووە، نازانم.بەڵام گەر تۆش نەبای، بۆب دیلان شایەتی بۆ دەدام هەروام دەگوت.

دڵاری جاران زۆر خۆشبوو. جۆريکی دیکە بوو. مەبەستم ئەوکاتەی کە سۆشیال بەمجۆرەی ئێستا بەربڵاو نەبوو. لەسەر کاغەز یاخود ژمارەی موبایل، قسەی دڵتت بۆ دەنارد. بە دزییەوە!. بە شەرمەوە تەماشات دەکرد. کە دەتبینا، هەموو گیانت دەلەرزی.موحیبەت و ڕێز تێکەڵ دەبوو. تەنانەت گەر یەکلایەنەش بوایە. من ئەزمونم کردوو. هەموو تێڕوانینت جوانی و خۆشەویستی بوو. لەو تەمەنەدا، ئەوەندە لە خۆشەویستی قوڵ دەبویتەوە، ئەوەندە خۆشەویستیت دەبەخشیەوە، کە دەڕۆشت، کە کۆتایی دەهات، ئیتر خاڵی دەبویتەوە. هیچ خۆشەویستیەکت بۆ نەدەمایەوە بیبەخشیت. وەک ئێستای من عەزیزم. تێمدەگەیت؟

لەنێو فانۆسە دەریاییەکە، ئینتەرنێت بەکارناهێنم. بە نامەی کاغەز و قەڵەمی پەڕی شتتان بۆ دەنوسم.

ئەوە یەکێکە لەو میوزیکانەی کە لەگەڵ خۆم دەیبەم.