تیمی پزیشکیWST
Open in Telegram
چەناڵێك بۆ خوێندكارانی هەموو بەشە پزیشكیەكان 🩺 ئامانجمان سوود گەیاندن و ئاڵوگۆركردنی زانیاریەكانە 🙌🏻
Show more512
Subscribers
No data24 hours
No data7 days
No data30 days
Posts Archive
https://t.me/MOP_ORG/124
لە سیمینارەكەدا چی وترا دەربارەی شێوازی نوسینی ڕەچەتە و دكتۆرەكان ؟
#ڕێکلـام
https://t.me/MOP_ORG
پەیامی پێنوس یەکەم چالاکی بەفری ئەنجامدا و دیاریشی پێشکەش بە بەشداربوان کرد .
بۆ بەشداربووانی سیمینارەکەی سبەی
جیا لە بەشداریکردن بەشێوازی فری و سوودمەندبوونتان لەبابەتە زانستیەکانی سبەینێدا ناوتان تۆمار دەکرێت و لەماوەی داهاتوودا ڕێزلێنان و بڕوانامەی سیمینارتان بۆ دەکرێت ..
جیا لەمانەش لە ئیدارەی کتێبخانەکەوە پێمان گەشت :-
کـە بەشداربوانی سیمیناری سبەینێ دەتوانن سوودمەند بن لە لە کتێبەکانی ئەندێشە بەداشکاندنی سەدا 50 ...
Repost from پەیامی پێنوس :: رسالة قلم
بۆردی تەندرووستی ڕێکخراوی پەیامی پێنوس لەیەکەم چالاکی خۆیدا هەڵدەستێت بەئەنجامدانی سیمینارێکی پزیشکی بۆ قوتابیانی بەشە پزیشکیەکان بەناونیشانی " دەروازەیەک بۆ دەرمانسازی و ڕەچەتەی پزیشکی " لەپێناو هەنگاونان بە ئاڕاستەی بەهێزکردنی ئاستی زانستی قوتابیان و فەرمانبەرانی سێکتەری تەندرووستی ...
سیمینارەکە لەلایەن دکتۆر هێمن قاسم پزیشکی دەرمانساز لەنەخۆشخانەی ئازادی و ئەندامی سەندیکای دەرمانسازان پێشکەشدەکرێت کەناوبراو ئەزموونی لە پێشکەشکردنی کۆنفرانس و خوولی دەرمانسازی ومارکێتینگی پزیشکی هەیە .
شوێن/ شەقامی کۆماری _ باڵەخانەی LC_نهۆمی شەشەم _ ناوەندی دیالۆگ
بەروار/ 3 ی 2 ی 2024
ڕۆژی/ شەمـە
کاژێر / سێی پاش نیوەڕۆ
بەشداریکردن بێ بەرامبـەرە .
ملاحظة/ ستقعد هذا سیمینار ( اساسیات فارماكولوجي & وصفة طبیة ) مرتین و هذه المرة باللغة الكردية وبعد اسبوعين ستقام نفس سیمینار باللغة العربية ليستفيد الجميع ...
https://t.me/MOP_ORG
ڕێکخراوی پەیامی پێنوس بۆ پەرەپێدانی بەردەوام :
(پەروەردە _ تەندرووستی _ پەرەپێدان)
منظمة رسالة قلم لتنمیة المستدامة :
(التربیة _ صحة _ التنمیة)
دانیشتووانی پردێ و کەرکوکش ( ئەوانەی بێ کارن و کاتیان هەیە ) هاتووچۆ دابین بکـەن سوودی دەبێت بۆیان لەڕووی ماددی و بەهێزکردنی باگڕاوەند و سی ڤیدا ...
بۆ دانیشتووانی هەولێر و دەوروبەری
دەزگای ڕوانگــە پێویستی بە 160 خۆبەخش هەیە بۆ کاری دارچـاندن بۆ ماوەی 40 ڕۆژ ...
هاتووچۆ لەسەر دەزگایە و مووچەی ڕۆژانـە
28 هەزار دینارە
کاتی کردن بۆ ماوەی 40 ڕۆژ لەکاژێر 8 تاکو 1 ی پاش نیوەڕۆیـە
بۆ زانیاری زیاتر و پێشکەشکردنی داواکاری سەردانی بەڕێوبەرایەتی کاری هەولێر بکـەن .
یەک لەکارە باشەکان کە بۆ مردوو بکرێت باسکردنی چاکە و باشیەکانێتی ...
کۆچکردوو لەو گوندەی کەوا لێی نێژرا مزگەوت و قوتابخـانە و نەخۆشخانەی خێرخوازی کردبووەوە و ئاوەدانی کردبووەوە ئەمە جیـا لە چەندین کاری خێرخوازی دی ...
بەڵـام کاتێک کەسێک بۆ ویژدان ئەبەخشێت نەک موزایەدە و مەبەست ، مەگەر ئاوها دوای مردنی بەخشینەکانی بڵاوببنەوە بەنێو خەڵکا ...
بِأَیِّ ذَنۢبࣲ قُتِلَتۡ
ئەمە ئەو منداڵە ساوایەیە کەدوێنێ شەو شەهیدکرا ، ئەم جگەرگۆشەیە لەخۆشەویستی ژیـنا ئەمینی باوکی ناوی لێنابوو ژیـنا بەداخەوە دوێنێ شەو ژینا کوژەکان خۆی و باوکیان شەهیدکرد ...
زیاد لە 600 قورئان خوێن لەناو ئەم سایتەدا هەیە
ئەتوانن گوێبیستی قورئان بن بە دەنگی زیاتر لە 600 قورئان خوێنی بەناوبانگ و بەڕێز
فەرموون لینک :
https://www.assabile.com/
دوور لە پزیشکی ...
پێشڕەو دزەیی ئەو هاوڵاتیەی کەخۆی و خێزانەکەی دوێنێ شەو شەهیدکران
لەساڵـی 2015 ەدا لەکەمپینی ڕەنجی شەهیداندا بەبڕی 1 ملوێن دۆلار هاوکاری بنەماڵەی شەهیدانی کردووە و لەکاتی نەخۆشی کۆرۆناشدا هاوکاری بۆ نەخۆشخانەکانی هەولێر دابین کردووە و بەداخەوە دوێنێش خۆی شەهید بوو ...
دوێنێ شـەو لەبۆنەیەکی خێزانیدا و لەگەڵ هاوڕێیەکی کەمیوانیان بووە بەداخـەوە بە 5 موشەک کرانە ئامانج و خۆی و منداڵێکی یانزە مانگی و هاوڕێ میوانەکەی و کارگوزارێکی شەهیدبوون و 20 کەسی ترش لەخێزان و کەسە نزیکەکانی و ستافەکەی بریندار بوون
دوور لە پزیشکی ...
پێشڕەو دزەیی ئەو هاوڵاتیەی کەخۆی و خێزانەکەی دوێنێ شەو شەهیدکران
لەساڵـی 2015 ەدا لەکەمپینی ڕەنجی شەهیداندا بەبڕی 1 ملوێن دۆلار هاوکاری بنەماڵەی شەهیدانی کردووە و لەکاتی نەخۆشی کۆرۆناشدا هاوکاری بۆ نەخۆشخانەکانی هەولێر دابین کردووە و بەداخەوە دوێنێش خۆی شەهید بوو ...
دوێنێ شـەو لەبۆنەیەکی خێزانیدا و لەگەڵ هاوڕێیەکی کەمیوانیان بووە بەداخـەوە بە 5 موشەک کرانە ئامانج و خۆی و منداڵێکی یانزە مانگی و هاوڕێ میوانەکەی و کارگوزارێکی شەهیدبوون و 20 کەسی ترش لەخێزان و کەسە نزیکەکانی و ستافەکەی بریندار بوون
انا للە و انا الیە راجعون
بەداخـەوە لەئەنجامی موشەکبارانی ماڵێکدا 5 هاوڵاتی شەهیدبوون
بەیانـیـتان باش ..
بەهیوای سەرکەوتنتان لەتاقیکردنەوەکان .
پشتیوان بەخـوا هەردوو سیمینار ئەنجام دەدرێت بەمزوانـە ...
نەخۆشێک لەنەخۆشخـانەی ئازادی پێویستی بە 8 بوتڵ خوێنـە لەجۆری AB سالب هەرکەسێک خوازیارە خوێن ببەخشێت پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنەوە بکــات .
0770 100 3096
پارێزگاکان سەر پشک کراون لەوەی بیکەنە پشوو یاخود نـا ...
بەڵـام پشووی پارێزگا زانکۆکان ناکرێتەوە ، بەڵکو زانکۆ پەیوەستە بە وەزارەتی خوێندنی باڵـاوە ...
هەر بۆیـە کاتێک زانکۆ پشوو دەبێت ، کاتێک وەزارەتی خوێندنی باڵا بیکاتە پشوو یاخود زانکۆکان سەر پشک بکات یاخود بەشێوەیەکی فەرمی تەواوی عێڕاق پشوو بێت .
بۆیـە تاقیکردنەوەکانتان بەباشی بخوێنن و 15 مانگ پشووی فەرمی زانکۆکانە و ئەبێ پێش ئەو وادەیە تاقیکردنەوەکان تەواوبن و هیچ زانکۆیەک خشتەی تاقیکردنەوەکانی تێکنادات بۆیە پشوو بۆ زانکۆ ئەستەمە مەگەر لەحاڵەتێکدا بەفەرمی حکومەت پشوو ڕابگەیەنێت .
سەرکەوتووبن ...
