753
Subscribers
-224 hours
No data7 days
-130 days
Posts Archive
753
There is thus all the more reason to exercise extreme vigilance... against anything that may lead the being to become "fused," or preferably and more accurately "confused" or even "dissolved," in a sort of "cosmic consciousness" that shuts out all "transcendence" and so also shuts out all effective spirituality. This is the ultimate consequence of all the antimetaphysical errors known more especially in their philosophical aspect by such names as "pantheism," "immanentism," and "naturalism"!.
-René Guénon-
#توراس #وێنەیەک_لە_مێژوو
تیلیگرام: https://t.me/Turase
15 Sep 2023, 15:58
753
هەندێ کات وێل بوون و شەرکردن بۆ حەقیقەت زۆر بە چێژترە و بە سوودترە وەک لەو کاتەی ئەگەیتە حەقیقەت!.
جوون هەندێ کات گەیشتن بە هەندێک حەقیقەت لە قەزیەی هەمەکەی، ئیتر ئەوپەری تاقەت ئەکوژێت!..
#ئیدراک
15 Sep 2023, 07:35
753
الحمد اللە، کتێبی ئیمامی گەورەی ئومەت ابو حەنیفە تەواو بوو کە هی عەقیدەیە!.
پێم وایە، کتێب زۆر کەم هەن بە زمانی کوردی هی عەقیدەی ئەهلی سوننە، بە تایبەت عەقیدەی تاجی ئومەت ابو حەنیفە هی سەحابە و سەلەفی ساڵح!. خودی کتێبەکەش زۆر پرو رێکە!.
#عەقیدە #ماتوریدی #ئەهلی_سوننە
تیلیگرام: https://t.me/Turase
14 Sep 2023, 14:26
753
أهل السنة في صفات الله: لا يذهبون إلى التعطيل كالمعتزلة،ولا التشبيه كالمجسمة!.
-الاعتقاد للامام البيهقي،ص٢٨-
14 Sep 2023, 12:25
753
لە دەستچووی شتە لە دەستچووەکان و رۆیشتووەکان بە هێندەی ئەوە بە ئازار نابێت، کە شعور دەیەوێت لازمی لە دەستچووە رۆیشتووەکان بۆ داهاتووی بگۆرێت..!
#ئیدراک
13 Sep 2023, 06:50
753
نسخة خطية فيها نظم للعقائد النسفية ثم شرح هذا النظم كلاهما لعمر بن مصطفى الطرابلسي الحنفي😍
#وێنەیەک_لە_مێژوو #توراس
تیلیگرام: https://t.me/Turase
12 Sep 2023, 14:31
753
11ی سێپتەمبەر،دروستکردنی گەورەترین درۆ و چەواشەکاری بوو!. کە ئەو تاوانە پیسەی لەلایان CIA و دوو بازرگانی گەورەی جولەکەوە پیلانی بۆ دانرا و درایە پاڵ گروپە ئیسلامیە بێتاوانەکان!.
ئەو رووداوە بوو، بووە هۆکاری چاوبەستنی و فێلکردن لە خەڵکانێکی زۆر و دەرگای هێرشەکانی بۆ سەر جیهانی ئیسلامی لە لایان ئەمەریکا کردەوە!. میدیاکانیش لەژێر هەژموونی ئەو پیلانەدا درۆیەکان زیاتر گەورەتر کرد و دەرخواردی خەڵکانێکی عەوامیان دا!.
#وێنەیەک_لە_مێژوو #ئیدراک
11 Sep 2023, 06:43
753
ئەو کاتە قیمەتی "کـات" ئەزانیت، ئەو کاتەیە کە "کـات" لای تۆ بە خێرای ئەروات...!
#ئیدراک
10 Sep 2023, 16:35
753
(دادوەری پەروەردگار)
[والله تعالى متفضل على عباده عادل قد يعطي من الثواب أضعاف ما يستوجبه العبد تفضلا منه وقد يعاقب على الذنب عدلا منه وقد يعفو فضلا منه]
[والله تعالی متفضل علی عباده] پەروەردگار فەزڵ و منەتی بەسەر بەندەکانەوە هەیە، بەوەی کە هێناونیەتیە بوون لە نەبوونیە و بوونیان پەیوەستە بە بونی ئەوەوە، لەڕاستیدا بوونێکی سەربەخۆیان نیە بۆیە لە هەموو جوڵە و ئارامشێکدا بەندەکان پێویستیان بە پەروەرێنە تا پێیان ببەخشێت و بەردەوامی بە بونیان بدات و ئەوەشی لەسەر بوون جێگیر دەبێت لە ڕزقدان و بەشین و هیدایەت و....هتد.
[عادل]پەروەردگار دادوەری ڕەهایە و لەنێوان بەندەکانیشی دادوەری چەسپاندووە.
وشەی دادوەری[العدل] لە ڕووە زمانەوانیەکەیەوە بەمانای”ناوەندگیر لەنێوان زیادەڕۆیی و کەمتەرخەمی لەشتەکاندا“دێت، وە لەبەرامبەر وشەی یەکسانی"المساواة"یشدا بەکار دەهێنرێت.
لە دێرەوە ناکۆکی زۆر لەسەر پێناسە دەستەواژیەکەی هەیە لەنێوان بیرمەند و خاوەن عەقڵە باڵاکاندا، وە گەیشتن بە سەرئەنجامێکی یەکلاکەرەوە بە نوسینی دەیان بەرگ لە کتێب تەواو نابێت، بەڵام ئەوەی کۆکین لەسەر ئەوەیە کە دادوەری وەسفێکی کەماڵیە و نا دادوەری نەقسە، عەقڵیش بڕیار لەسەر ئەوە دەدات و فیتڕەتیش لەگەڵیدا ئەگەرچی پێوەرێکی جێگیر نیە. دادوەری سیفەتی کەماڵە لەو ڕێگەیەوە کە پێچەوانەکەی کە ستەم(الظلم)ەنەخوازراوە و دانانی شتەکانە لە جگە شوێنی خۆیا، ئەمەش بنەماکەی یان نەزانیە یان هەڵیتوپەڵیت کە هەردوکیان لایق نین بە زاتی ئیلاهی، بۆیە لەڕێی عەقڵەوە دەزانین مەحاڵە پەروەردگار دادوەر نەبێت.
ئەگەر بشوترێت لە چ ڕوێکەوە مەحاڵە بۆ پەروەردگار...؟
لەو ڕووەی کە ناتوانێت دادوەر نەبێت؟
یاخود لەو ڕووەوە کە خۆی ستەم ناکات؟
دەڵێین کە ئەم پرسیارە لە بنەڕەتدا لازمەکەی ئەوەیە قودرەتی پەروەردگار پەیوەستببێت بە واجبەوە کە مەحاڵە. بۆیە توانین و نەتوانین نایگرێتەوە، چونکە قودرەت پەیوەست دەبێت بە مومکیناتەوە ئەوەی ئەگەری ڕودانی هەیە(ئەم وەڵامەش کون و کەلەبەری تێدایە و جێی گفتوگۆ و بێنە و بەردە و دانوسانی زۆرە).
سەرەڕای ئەوە وتمان بناغەی نا دادوەری نەزانی و کردنی هەڵیتوپەڵیتە و پەروەرێنیش مونەزەهە لەوەی نەزانبێت و هەڵیت و پەڵیت بکات و شتەکان لە جگە و شوێنی خۆی داب
نەنێت، بۆیە ئەگەر مەحاڵێکی زاتیش نەبێت مەحاڵێکی بەهۆی بوونی هۆکارێکەوە، لەبەر ئەوە بە دەستەواژەی موتەکەلیمین دەبێت ڕێگە لێگیراو لە ڕودانی(ممتنع) کە مەحاڵیەکەی بەهۆی ڕێگرێکەوە دروست بووە.
*ئەمە لەڕووی عەقڵیەوە کە پەروەردگار دادوەرە و پێچەوانەکەی هەڵەیە.
سەبارەت بە ڕووە نەقڵیەکەشی بەڵگە زۆرە بۆ وەسف کردنی پەروەردگار بە(دادوەری ڕەها)...
وەك دەفەرموێت: ﴿إِنَّ اللَّهَ لَا يَظْلِمُ النَّاسَ شَيْئًا وَلَٰكِنَّ النَّاسَ أَنفُسَهُمْ يَظْلِمُونَ﴾(یونس/44)
لێرەدا مەفهومی موخالەفەی(لایظلم)ستەمناکات، وەردەگرین کە بریتیە لە(یعدل)دادوەری ڕەهایە.
هەروەها دەفەرموێت:﴿وَتَمَّتْ كَلِمَتُ رَبِّكَ صِدْقًا وَعَدْلًا﴾(الأنعام/115).
پەیامبەریشﷺدەفەرموێت:”يا عِبَادِي، إنِّي حَرَّمْتُ الظُّلْمَ علَى نَفْسِي، وَجَعَلْتُهُ بيْنَكُمْ مُحَرَّمًا“(صحیح مسلم/2577).
ئەوجا ئەگەر سەرنجی ئەو فەرمودەیە بڵێین، بۆمان دەردەکەوێت کە مەحاڵە پەروەردگار ستەم بکات، تێیدا پشتگیری ئەو بەڵگە عەقڵیە دەدۆزینەوە کە لە پێشتردا باسمان کرد، بەوەی مومکنێتی کردنی ستەم بۆتە(ممتنع) کە مەحاڵیەکە بەهۆکارێك دروست دەبێت نەك لە زاتی خۆیدا مەحاڵ بێت، لەسەر بۆچونی هەندێك لە بیرماندان و عەقڵە باڵاکان.
#عەقیدە #ماتوریدی #ئەهلی_سوننە #فقە_الاكبر
تیلیگرام: https://t.me/Turase
10 Sep 2023, 16:01
753
بەختەوەری ژیانت بەندە بە کوالیتی بیرکردنەوەکانتەوە..! بۆیە بەو پێیە خۆت بپارێزە و ئاگاداربە کە هیچ تێڕوانینێکی نەگونجاو لەگەڵ فەزیلەت و سروشتی عەقڵانیدا وەرنەگریت!.
ئیمامی -افلاطون-
#توراس #وێنەیەک_لە_مێژوو
تیلیگرام: https://t.me/Turase
10 Sep 2023, 15:46
753
ئەوەش بێئەدەبی بەرامبەر پێغەمبەرﷺ..!
عوسمان دەرێ: مریشک و مانگا و پەلەوەر ئا ئەوانە میز و پیسایان پاکە!، بەڵام خوێنی پێغەمبەری خۆشەویستمان ﷺ پاک نیە!!!!.
لە کاتێکدا سەحابەکان شەریان بوو لەسەر ئەوەی دەستنوێژ بەو ئاوە بگرنەوە کە پێغەمبەری خۆشەویستمان ﷺ دەستنوێژی پێ گرتووە ج جا دەگاتە خوێنی نازدارمانﷺ!.
#وەهابیزم #موجەسیمە #خەواریج #لاشەپەرست
تیلیگرام: https://t.me/Turase
07 Sep 2023, 16:38
753
ناری هاتە گۆ:
ئەگەرچی شێوەیی شیرینی جەزبی دڵ دەکا هەردەم
لە حەرفی تاڵی لێوی شەککەر ئەفشانی، خوا چی بکەم؟!
07 Sep 2023, 16:17
753
نابێت پێتان ناخۆش 😉
بۆچی بەلای وەهابیەکانەوە ناخۆشە گەر پێیان بلیت: ئێوە لاشەیەک دەپەرستن بەس شێوەکەی مەجهولە!؟😂
ئی ابن باز زۆر بە ئاشکرا و دەقی سەریحی هەیە! باوکەرۆۆ نەفی جسم ناکەن!؟ ئی وللەهی دەبێت لاتان ئاسای بێت کە کەسانێک بێژن پێتان: ئێوە لاشەپەرستن!.
#وەهابیزم #موجەسیمە #بەناو_ئەهلی_سوننە #لاشەپەرست
06 Sep 2023, 18:42
753
"ئێمە بۆ ئەوە نەهاتووین جوابی هەرکەسێ بدەینەوە کە قسەیەکی کرد یان بیرۆکەیەکی هەبوو، بۆ ئەوە هاتووین کە کەسێک قسەیەکی بەڵگەداری کرد وەڵامی بدەینەوە..!"
-ئیمامی ئەرستۆ-
#وێنەیەک_لە_مێژوو #توراس
06 Sep 2023, 18:23
753
((دوری و نزیکی پەروەردگار))
[وليس قرب الله تعالى ولا بعده من طريق طول المسافة وقصرها ولكن على معنى الكرامة والهوان والمطيع قريب منه بلا كيف والعاصي بعيد منه بلا كيف والقرب والبعد والإقبال يقع على المناجي وكذلك جواره في الجنة والوقوف بين يديه بلا كيفية]
[وليس قرب الله تعالى ولا بعده من طريق طول المسافة وقصرها] نزیکی پەروەردگار لە بەندە و دروستکراوەکانی بەواتای بوونی کورتی و درێژی مەودا نایات لەنێوانیاندا.
چونکە ئەگەر بوونی مەودا دیاری بکەین بۆ پەروەردگار، ئەوا پێویست دەکات ئاڕاستەش دیاری بکەین چونکە ناتوانرێت مەودا بزانرێت بەبێ بوونی ئاڕاستە ئەوجا ئاڕاستەکە لە لایەك بێت یان لە هەموو لایەکانەوە، وە هەرشتێك ئاڕاستەی هەبێت پێویست دەکات سنورداربێت، وە هەر شتێك سنوردار بوو دەبێت بۆشایی پڕکردبێتەوە، ئەوەشی بۆشایی پڕبکاتەوە پێویستە سێ دووری بێت، هەرچیەکیش سێ دووری بوو ماددەیە، ماددەش مومکین و موحتاجە و پێویستی بە بەشەکانی هەیە تا ببێت، بەبێ بەشەکانی بوونی نیە.
وەك لە پێشودا هەموو ئەو باسانەمان ڕون کردەوە لە باسی نەرێنە کردنی لاشە بۆ پەروەردگار.
[ولكن على معنى الكرامة والهوان]بەڵکو دوری و نزیکی پەروەردگار بەواتای سەرئەنجامەکەی لەسەر بەندە لێك دەدرێتەوە کە لە ڕێزلێنان یاخود بێ نرخ کردن دەردەکەوێت.
واتە ئێمەی بەندە تەنها دەرکەوتەی نزیکی دەزانین کە بەندەکە پێ دەگاتە پلەیەکی باڵای ڕوحی، ئەشێ بۆ دەوروبەریش ئەوە دەربکەوێ، بەهەمان دوری کە بەندە نزمدەبێتەوە بۆ پلەیەکی کەم، لەهەردوو بارەکەشدا شتێکی مەعنەویە نەك هەستپێکراو لەڕێ پێنج هەستەکەوە.
یاخود دەتوانین بڵێین: ئاڕاستەبوونی سیفاتەکانی پەروەردگارە بە بەندەوە لەهەر کات و شوێنێکدا بێت، نەك خودی زاتی پەروەردگار.
[والمطيع قريب منه بلا كيف والعاصي بعيد منه بلا كيف] کەسی گوێڕایەڵی فەرمانی پەروەردگار نزیکە لێیوەی بەبێ چۆنیەتی(بەبێ دوری و ئاڕاستە)، هەروەها کەسی تاوانبار و گومڕا دورە لێیەوەی بەبێ چۆنێتی.
[والقرب والبعد والإقبال يقع على المناجي] نزیکی و دوری و ڕوتێکردن و پشت هەڵکردن، لەسەر بەندە دەچەسپێت و بۆ ئەو دەگەڕێتەوە نەك پەروەردگار، وەك باسمان کرد.
[وكذلك جواره في الجنة والوقوف بين يديه بلا كيفية]بەهەمان شێوە لەپانای ئەودا لە بەهەشت و ڕاوەستان لەخزمەتیدا، بەبێ چۆنێتی.
هەموو ئەمانە ئێمە وەك ئەهلی سوننە باوەڕمان پێیەتی، بەڵام نە ئەو مانایانەی پێدەدەین کە بۆ دروستکراوەکان شیاون، نە چۆنیەتیش بڕیار دەدەین، بەتەواوی هەموو شێوازێکی چواندن ڕەت دەکەینەوە، کاتێك ڕێژەی هابەش نیە لەنێوان پەروەردگار و بەندە ئیدی چ نامێنێتەوە بۆ خەیاڵ کردنەوە لە زاتی پەروەردگار.
#عەقیدە #ئەهلی_سوننە #ماتوریدی #فقە_الاكبر
تیلیگرام: https://t.me/Turase
06 Sep 2023, 16:17
753
"یـەکـەم و بـاشـتـریـن سـەرکـەوتـن داگـیـرکـردنـی خـودی خـۆتـە!."
-ئیمامی گەورە ئەفڵاطون-
#وێنەیەک_لە_مێژوو #توراس
تیلیگرام: https://t.me/Turase
06 Sep 2023, 10:43
