en
Feedback
وحدوي

وحدوي

Open in Telegram

دەروازیەک لە دەروازەکان

Show more
739
Subscribers
No data24 hours
No data7 days
-230 days
Posts Archive
حەقیقەتی ئیسلام بریتی نیە لەم ئەقڵە سارد و زاهیرە کە سوننە و شیعە وێنەی کردووە یان دەرکەوتووە. بنەمای هەردووکیان دەگەرێتەوە ب
حەقیقەتی ئیسلام بریتی نیە لەم ئەقڵە سارد و زاهیرە کە سوننە و شیعە وێنەی کردووە یان دەرکەوتووە. بنەمای هەردووکیان دەگەرێتەوە بۆ کۆمەڵێک یاسایی اصولی لە عەقیدە و تەفسیری قورئان و وەرگرتنی حەدیس. وەک چۆن مەسیحیەکان مۆدێرنە بە تەواوەتی لە حەقیقەتی خۆیان ترازان و کەوتنە ناو گۆشەیەک کە تەنیا لە بابەتی خۆشەویستی و ئەخلاقیدا بێت، واز هێنان لە گرینگی دان لە یاسایە اصولیەکانی خۆیان. لە کاتێکدا من بەرواردی ئەم دوانە دەکەم لە ئێستادا وەک دژبەیەکێک دەردەکەوێت چونکە رەخنەکە ئاراستەی هەردوو لایە.. بەڵام وەک چۆن ئەوان باپەبدن بەم بنەما ئەقڵی و ساردانە یان مەسیحیەکان بە پێچەوانە، هەردووکیان دەرچوون لە سروشتی دینداری و حەقیقەتی خۆیان بە مانایەکی زۆر سادەتر، هەردووکیان بەرهەمی مۆدێرنەن!. رەنگە لای کەسانێکی زۆر کە چەمکی رەسەنایەتی بەکار دێت شیعە یان سوننە بکەویتە ناوەوە بەڵام من دوای خویندنەوە، بەوە گەیشتووم کە سوننە یان شیعە یان مەسیحیەت یان بە گشتی دینە ئیلاهیەکان لە ئێستادا لەسەر ئەو حەقیقەتە نین کە دەبێت لەسەری بن. پێشتر زۆر ئاماژەم بەمە داوە کە رەسەنایەتی چیە لە جیهەتی من پێ گەیشتووم بەڵام لێرەدا ئەتوانم.ئاماژەی کورت بەمە بدەم کە رەسەنایەتی دەبێت هاوسەنگی هەبێت لە نێوان زاهیر و باطندا.. بەڵام ئەو مێژووەی کە من پێ گەیشتووم بە تەواوەتی دوای ماوەیەکی کەم لە وەفاتی رسوڵ اللە (ﷺ)، دینی ئیسلام وەک حەقیقەتی خۆی دەرنەکەوتووە!. ئەگەر بە وردی سەیری رووداوە مێژووەیەکان بکەین بە تایبەتی مێژووی ئیسلامی لە چوارچێوەی خەلافتەکاندا بە روونی ئەوە دەردەکەوێ کە ئەم سوڵتە روحیەیی کە دەبوو هەبێت، نیە!. بەڵکو ئەوەی حوکمی کردووە ئەقڵیەتێکی سارد و اصولی بووە!. لە چوارچێوەی دینی ئیسلامدا تەنیا مەزهەبێکی سەربەخۆ کە توانی بێت حەقیقەتی ئیسلام دەربخات یان دەرکەتوو بێت تێیاندا، مەزهەبی ئەهلی تەسەوف بووە، هەڵبەتە من کە ئاماژە بەم مەزهەبە دەکەم نەک تەنیا لە جوزئێکی کە تەسکیەیی نەفسە بەڵکو بە گشتی باسی مەزهەبەکە دەکەم لە رووی فەلسەفی و جیهانی بینەکەی و بنەماکانی!. لە راستیدا، هەست بە خیانەتێکی علمی دەکەم لەگەڵ خۆمدا کە باسم نەکردووە کە ماوەیەکی زۆر بوو ئەو بابەتەم درک پێ کردبوو بە تایبەتی لە کاتی دوبارە خوێندنەوەی دوو کتێبی عبدولواحید یەحیا و چوونە ناو کتێبەکانی حەزرەتی ابن عەرەبی، هەروەها کۆمەڵێک عورەفای تر وەک فريد الدين العطار النيسابوري. چونکە ئەوەی کە من تێبینم کردووە لە مێژووی ئیسلامدا تەنیا مەزهەبێک کە هەبووبێت هاوسەنگی راگرتبێ لە نێوان زاهیر و باطندا یان هەوڵی هاوسەنگیەکەی دابێت خودی ئەم مەزهەبە بووە. گەر بە وردیش تێبینی بکرێ، ئەوە ئاشکرا دەبێ لە نێوان سوننە و شیعەدا خودی مەزهەبی تەسەوف دژایەتی ناکرێ لە لایەن هیچیانەوە بە پێچەوانەوە بۆتە کۆکەرەوەی هەردوو لا!. چونکە ئەوەی بۆ دواجار هەوڵیداوە موسڵمانان راکێشی بۆ مقامی وەحدە نە شیعە بە سوننە نەبوونە بەڵکو مەزهەبی تەسەوف بوونە، هەر ئەوانیش بوونەوە ویستویانە ئەم نوورە ئیلاهیە لە باطنەوە بەرجەسەدە بێت!. دەربارەی چەمکی سوننەش یان شیعە لێرەدا خۆیان ئەمانە پێناسەی زۆر دەکرێ و گشتی ناتەوانن.. ئەوەی بە گشتی من باسی دەکەم مەزهەبە فقهیەکان نیە وەک شافعیی و حەنەفی..هد بەڵکو تیشکەکە لەسەر قوتابخانە عەقیدەیەکانە چ لەناو سوننە چ لەناو شیعەدا!. زاهیری حەقیقەتی ئیسلامیش وەک ئەمری واقیع کە دیارە بەر هەژموونی سیاسی و مەزهەبی کەوتووە بە جۆرێک کە ئەتوانم بڵیم شێوەندراوە!، تەنیا مەزهەبێک دەستی لەمەدا نەبووە خودی تەسەوفە، تەنیا مەزهەبێکش بەشداری لە ئەخلاقیات و باطن و هەڵگری باطنی نبوەت بێت هەر ئەم مەزهەبەیە!.. ئەگەرچی ئەقڵانیە ساردە مۆدێرنەکان ئەو قسانە و حەقیقەتانە رەت دەکەنەوە!. لە کۆتایدا شیعە و سوننە لە مێژووە تا ئێستا ململانیکار بوونە لە عالەمی ئەدنا، هیچ کەسێک لە اصولیەکان سوننە یان شیعە نەیانتوانیوە لەم عالمی ئەدنایە رزگاریان بێت یان ببنە رزگارکەر بەڵکو تەنیا مەزهەبی تەسەوف بووە!. دەکرێ چەند زەمانێکی کورت هەبن لە مێژوودا کە خەلافەتەکە هەڵگرێ ئەم ڕوحە تەسەوفیە بووبێت بەڵام هەناسەکانی کورت بوونە، من ئەمەش دەگەرێنەمەوە بۆ هۆکاری ململانێکانی نێوان ئەوانی تر. چونکە ئەوانی تر مەلیکایەتی پێشکەشی موسڵمانان دەکەن بەبێ ڕوح و مانا، وەک چۆن مۆدرێنەتی باڵەخان و زاهیریەت دەبەخشێت بەبێ مانا و ڕوح. هەڵبەتەن دەکرێ بیرکردنەوەکانم فاسد بێ بەڵام من تەنیا خوێندنەوەی خۆمم کردووە لەسەر بنەمای ئەقڵ و اصولی تەسەوف. #توراس #ئیدراک

چەسپا کە زۆرینەی زانایانی کەلام (جمهور المتكلمين) لە گروپە ئیسلامیەکان (فرق الإسلام) هەموویان قوتابی عەلی کوڕی ئەبو تالیب بوون (ڕەزای خوای لێبێت). باشترین گروپی ئوممەت بریتین لە زانایانی ئوسوڵ (الأصوليون) بۆیە ئەمە پێگەیەکی گەورە بوو لە فەزڵ و گەورەیدا. لەوانەش؛ زانستی تەفسیر - کە ئیبن عەبباسی گەورەی موفەسیرین قوتابی عەلی بووە... لەوانەش؛ زانستی فیقهـ؛ کە تێیدا لە پلەیەکی بەرزدا بووە. لەبەر ئەمەش پێغەمبەر (ﷺ) فەرموویەتی؛ باشترین دادوەرتان (أقضاكم) عەلییە.... عەلی فەرموویەتی؛ ئەگەر سەرینم بۆ دابنرێت (واتە دەسەڵات و شوێنی حوکمم بۆ بڕەخسێت - لو كُسرت لى الوسادة)، ئەوا دادوەری دەکەم بۆ ئەهلی تەورات بە تەوراتەکەی خۆیان بەپێی ئەوەی گواستوومانەتەوە. لەوانەش؛ زانستی ڕەوانبێژی (علم الفصاحة). هەروەها زانراوە کە هیچ یەکێک لە ڕەوانبێژانی (الفصحاء) دوای ئەو نەگەیشتوونەتە پلەی ئەو... بگرە نەگەیشتوونەتە کەمێک لە پلەکەشی.... لەوانەش؛ زانستی نەحو (علم النحو - ڕێزمانی عەرەبی). زانراوە کە تەنها لە ئەوەوە دەرکەوتووە.... هەر ئەویش بوو کە ڕێنمایی (أرشد) ئەبو ئەسوەدی دوئەلی کرد.. لەوانەش؛ زانستی پاککردنەوەی ناخ (علم تصفية الباطن).... زانراوە کە زنجیرەی هەموو سۆفیگەریەک دەگاتەوە بە ئەو... هەروەها زانستی ئازایەتی و شارەزایی بەکارهێنانی چەک (ممارسة الأسلحة). وەزانراوە کە ڕەچەڵەکی ئەم زانستانەش دەگاتەوە بە ئەو... ​کەواتە بەوەی باسمان کرد چەسپا؛ کە عەلی (ڕەزای خوای لێبێت) مامۆستای هەموو عالەم (أستاذ العالمين) بووە لەدوای محەمەد سەلامی خوای لێبێت لە هەموو خەسڵەتە پەسەندکراوەکان (الخصال المرضية) و پلە و پایە (المقامات) بەرز و جێی ستایشەکان. 📚 الأربعين في أصول الدين جلدی ٢، ٣٠٥ ئیمامی رازی #أهل_البيت

سەبارەت بەوەی کە عەلی کوڕی ئەبوتالیب (ڕەزای خوای لێ بێت) "بسم الله" ی بە دەنگی بەرز خوێندووە ئەوە بە شێوەی حاشاهەڵنەگر و یەک
سەبارەت بەوەی کە عەلی کوڕی ئەبوتالیب (ڕەزای خوای لێ بێت) "بسم الله" ی بە دەنگی بەرز خوێندووە ئەوە بە شێوەی حاشاهەڵنەگر و یەک لەدوای یەک (بالتواتر) جێگیر بووە و هەرکەسێک لە دیندا شوێن عەلی کوڕی ئەبو تالیب بکەوێت (إقتدى) ئەوا ڕێگای ڕاستی دۆزیوەتەوە (إهتدى) بەڵگەش بۆ ئەمە فەرموودەکەی پێغەمبەرە (ﷺ); خوایە گیان حەق بگەڕێنە لەگەڵ عەلی بۆ هەرکوێیەک چوو (اللهم أدر الحق مع علي حيث دار) 📚مفاتح الغيب - ئیمامی رازی لاپەرە ٢١٠ #أهل_البيت

گەر تا دەمرم نەزەر نەکەی، جامی حەقیقەتم پێ نەدەی نەفسی بەدەم هەڵنەکێشی و نووری خۆتم بەسەردا نەکەی ​بێبەش بم لە سەمای عەشق و س
گەر تا دەمرم نەزەر نەکەی، جامی حەقیقەتم پێ نەدەی نەفسی بەدەم هەڵنەکێشی و نووری خۆتم بەسەردا نەکەی ​بێبەش بم لە سەمای عەشق و سووتانی باڵی پەروانەیی بخنکێم بۆ قومێک حەق، لەم ئاگری دێوانەیی ​فەرزە تا دەمرم وەک سەگێک، لەسەر ئاستانت جێ بکەم لەبەر دەرگات بخنکێم و هەر هاوار بۆ ناوی تۆ بکەم!

لە نێوەندی ئەو گێژاوە ئۆنتۆلۆجی و ئیپستیمۆلۆجیەی کە جیهانی هاوچەرخی تێی کەوتووە ململانێیەکی قووڵ و بێدەنگ لە ئارادایە کە سەرتاپای واقیع کە کۆمەڵگا و سیاسەتو تەنانەت خودی بوونی مرۆڤیشی داگیرکردووە!. ئەم ململانێیە لە کرۆکی خۆیدا شەڕێک نیە لەسەر فۆڕمە دەرەکیەکانی ژیان بەڵکو ململانێیەکی جەوهەریە لەسەر دیاریکردنی "چەق" یان ئەتوانین بڵین "سەنتەر" بوون....! لەم چوارچێوەیەدا دیارترین خاڵی جیاکەرەوە و لێکدابڕانی نێوان جیهانبینیی مۆدێرنیتە و جیهانبینیی توراسیەت بریتیە لە پرسی سەنتەربوونی ئیرادە!. ئەوەی کە کێ یان چی بڕیار لەسەر ئاراستەی ژیان دەدات ئەو پرسیارە گەورەیە کە تەواوی پێکهاتە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکانی لەسەر بینا دەکرێت...! هەر کاتێک سیستمێکی مەعریفی یان فەلسەفی دەیەوێت لە دۆخی ئەبستراکت و تیۆریەوە داببەزێتە نێو واقیعی کۆمەڵگاوە و خۆی بەرجەستە بکات بە ناچاری پێویستی بە بزوێنەرێکە پێویستی بە هێزێکی پاڵنەرە کە پێی دەوترێت "ئیرادە". بەڵام ئەم ئیرادەیە هەرگیز لە بۆشایدا دروست نابێت و لە مەعریفەکە جیاناکرێتەوە! بەڵکو خودی ویستەکە بەرهەم و رەنگدانەوەی هەمان ئەو مەعریفەیەیە کە بانگەشەی بۆ دەکرێت!. واتە جۆری مەعریفەکە جۆری ئەو ئیرادەیەش دیاری دەکات کە دەیباتە بواری جێبەجێکردنەوە!. لەسەر ئەم گۆشەنیگایەوە ئەو جیهانەی کە لە ژێر هەژموونی مۆدێرنیتەدایە بە روونی دەبینین کە سیستەمە مەعریفیەکەی لەسەر بنەمای گەورەکردن و پەرسندنی "ویستی مرۆڤ" خۆی بونیاد ناوە. لەم مۆدێلەدا مرۆڤ خۆی کراوەتە سەنتەری گەردوون (Anthropocentrism) و هەموو شتێک لە دەوری ویست و ئارەزووەکانی ئەودا دەسوڕێتەوە!. بەڵام کارەساتە گەورەکە لەوەدایە کە ئەم ویستەی مرۆڤی مۆدێرن کاتێک لە سەرچاوە باڵا و ئیلاهیەکەی دادەبڕێت چیتر ویستێکی ئازاد و باڵا نیە بەڵکو بە خێرایەکی سەرسوڕهێنەر دادەبەزێت بۆ ئاستە هەرە نزمەکانی ئارەزوو و دەکەوێتە خزمەتی ئەو بەشەی کە پێی دەوترێت "نەفسی حەیوانی"!. مەعریفەی مۆدێرن لە جیاتی ئەوەی مرۆڤ بەرەو کەماڵ و باڵابوون ببات ئیرادەکەی گرێ دەدات بە ماتریاڵ و بەکاربردن و غەریزە سەرتایەکان و حەزی دەسەڵات..! لێرەدا مەعریفە دەبێتە ئامرازێک بۆ تێرکردنی ئەم ویستە حەیوانیە و سیاسەت و کۆمەڵگاش دەبنە گۆڕەپانێک بۆ ململانێی ئیرادە خوارووەکانی مرۆڤ. لەم جیهانەدا عەقڵ و زانست خۆیان دەبنە خزمەتکاری ئەو ئارەزووە بێسنوورانەی کە مرۆڤی لە حەقیقەتی خۆی دوورخستۆتەوە و مرۆڤایەتی خستۆتە نێو زیندانێکی گەورەی ماتریالیستیەوە کە تێیدا تەنها ئەو شتانە بەهایان هەیە کە خزمەت بە مانەوە و چێژە جەستەیی و دونیایەکان دەکەن!. لە بەرامبەر ئەم واقیعە تالەی مۆدێرنیتەدا جیهانی رەسەنایەتی (Tradition) و فەلسەفەی حیکمەتی دێرین تابلۆیەکی تەواو جیاواز و باڵا پێشکەش دەکات. لەم دیدگایەدا مەعریفە تەنها بەرهەمی ئەزموونی سنوورداری مرۆڤ یان دەرهاویشتەی عەقڵی ئامرازی نیە بەڵکو مەعریفەیەکی ئیلاهیە کە لە سەرچاوەیەکی باڵا و موتلەقەوە هەڵقوڵاوە یان هاتۆتە خوارەوە...! لێرەدا مەعریفە وەک نوورێک وایە کە حەقیقەتی بوون پیشان دەدات. لەم سیستەمە رەسەنەدا ئیرادەی مرۆڤ دانپێدانراوە بەڵام ئەم ئیرادەیە رەها و بەڕەڵا نەکراوە بۆ ئەوەی بکەوێتە دوای ئارەزووە نەفسانی و حەیوانیەکان بەڵکو ئیرادەی مرۆڤ ئاراستە دەکرێت یان ئەتوانین بلین پەیوەست دەکرێت بە ئیرادەی باڵای ئیلاهیەوە!. بە واتایەکی تر مرۆڤی رەسەن ئازادیی خۆی لە ملدان و تەسلیمبوون بە ویستی خودادا دەبینێتەوە!. لێرەدا "خودا" سەنتەری گەردوون سەنتەری کۆمەڵگا سەنتەری سیاسەت و سەنتەری تەواوی بڕیارەکانە (Theocentrism)!. کاتێک کۆمەڵگایەک لەسەر ئەم بنەمایە بونیاد دەنرێت ئەو مەعریفەیەی کە دەڕژێتە نێو جومگەکانیەوە مەعریفەیەکە مرۆڤ بەرەو ئارامی دادپەروەری و هاوسەنگی دەبات!. خودی ئەو ویستەی کە واقیع دروست دەکات چیتر ویستێکی وێرانکەر و ئیگۆئیستانە (خۆپەرستانە) نیە کە لە نەفسی ئەممارەوە سەرچاوەی گرتبێت بەڵکو ئیرادەیەکە لە خزمەت هێنانەدیی نەخشە و مەبەستە ئیلاهیەکاندایە لەسەر زەوی!. ئەمەیە ئەو خاڵە جەوهەریەی کە مۆدێرنیتە کوێرانە لێی لایداوە کە دابڕانی ئیرادەی مرۆڤە لە ئیرادەی ئیلاهی و سپاردنیەتی بە ئارەزووە خوارووەکانی جەستە کە لە ئەنجامدا مرۆڤی هاوچەرخی تووشی قەیرانێکی رۆحی و مۆڕاڵی قووڵ کردووە!. گەڕانەوە بۆ رەسەنایەتی گەڕانەوەیە بۆ دووبارە رێکخستنەوەی ئەم هاوکێشەیە واتە گێڕانەوەی خودا بۆ سەنتەری بوون و بەرزکردنەوەی ئیرادەی مرۆڤ بۆ ئاستێک کە شایستە بێت بەو مەعریفە ئیلاهیەی کە بوونی لەسەر وەستاوە!. #ئیدراک #توراس

ئەقڵ بە نەزەرەی، هەڵدەستێ بە نیشاندنی دەرگایەک و رێگایەک بۆ حەقیقەت، نەک خودی حەقیقەت!. #ئیدراک

لە ژیانمدا چەند کەسێکم بینوە، خودی خۆشم ئەزمونم کردووە!. بەڵام ئەمشەو کەسێکم بێنی لەسەر ئەو شێوەیە بۆیە حەزم کرد ئەوە بنوسم کە هەستم پێ کردووە؛ کەسانێک هەن کە ئەجنە ناو علومە ئەقڵیەکان لەگەڵی دەرۆن تا رەدەیەکی زۆر قوڵ... با بڵین دەگاتە ئاستی وەحدە لە خودی ئەم پلەیەدا هەندێک ئیشکالاتی بۆ دروست دەبێ! هەر لەسەە بنەما ئەقڵ ... دوبارە دادەبەزێتەوە بە جۆرێک کە هێندە نزم دەبێتەوە ئینقلیاب دەکات ...! ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ هۆکارێکی سەریکی کە پێی وابووە دەبێت ئەم ئەقڵە لە رێگایی نەزەریەوە درک بە تەواوی بابەتەکان بکات بە وردەکاریشەوە!.. بەڵام ئایە علومە زاهیرەکان لە خودی خۆیاندا توانایی هەڵگرتنی ئەم مانایەنی هەیە؟ یان ئەسڵ لە سنوورێکدا توشی کەموکوری نابێت لە مقامێکی باڵاتردا؟! جا سەرچاوەیەک هەیە لای عورەفاکان کە شهودە بێچگە لە سەرجاوەی ئەقل و خەبەر و حەواسەکە!.. ئایە خودی ئەم سەرجاوەیە ئەقڵەکیە؟؟! بێگومان نەخێر بەڵکو جیاوازە بەڵکو سەرجاوەیەکە..! کەواتە ئەقڵ کاتێک بە نەزەریات گەیشتە ئاستێک کە بروای بە سەرجاوەی شهود کرد و گەیشتنە کەسانێک کە بە شهود شتیان پێ گەیشتووە هەروەها بۆی سابت بوو کە ئەو کەسانە بە شهود گەیشتوون، لەم خاڵەدا دەبی سەلبی سێ سەرجاوەکان بکات لە خۆیدا بەو مانایەیی کە بلی بەڵی ئەقڵ لێرەدا کۆتایی هات و تەسلیم دەبی بەم کەسەی تر!. بەڵام ئەگەر هەر بیەویت بە ئەقڵەکە بگاتە ئەم شتە ئەمە ئەستمە، بۆیە هەندێک لە قادرمەی کۆتایدا ناتوانن تەسلیم بن و ئینقیلاب بکەن بەسەر رابردووی خۆیان بۆیە راستەوخۆ دەکەونە خوارەوە و ئەقڵ ئیتر یاریان پێ دەکات!. هەڵبەتە من زۆر جار تێبەیبنم کردووە ئەوانە دەچنە دۆخێکەوە کە ئیتر خودی گومان دەبێتە لازمی مەزهەبیان..! بۆیەش خولاسە وا پێویست دەکات کە بە ئەقڵ رێگایەکت دۆزیەوە کە بە کردنەوەی حەقیقەتت دەستدەکەوێ!، بەڵام خودی کلیلەکە پێویستی بەوەیە هەموو پێشەکیانە هەڵگەرێنێتەوە کە بۆ گەیشتن بە دەرگاکە هەبووە!!، ئەوا مەترسە! برۆ، ئەقڵەکە لە گۆشەیەک دابنی و برۆ دەرگاکە بکەوە!.. چونکە گەر دابەزیتەوە دڵنیابە توشی دەوەرێک دەبێ! .... غەزالی و زۆرێک لە عورەفاکان وەها بوونە!! نەترساون! دەرگاکەیان کردووە!.. بۆیە رێگایی گەیشتن بە حەقیقەت ترسی ناوی، بەم نەزەریە علمیانە نیە بۆ خودی حەقیقەتەکە بەلکو علمەکان موجەرەت ئیشارەت بۆ دەرگاکە دەکەن نەک خودی حەقیقەتەکە یان کلیلی دەرگاکە..! ئیتر خوا خۆی باشتر دەزانێت!. #توراس

Repost from N/a
حەزرەتی شیخی گەورە ابن عەرەبی (بحر الحقائق) دەفەرمووێت؛ پێغەمبەری خوا (ﷺ) شەوی "ئیسرا و میعراج" بەسەر موسادا (سەلامی خوای لەسەر بێت) تێپەڕی و بینی لە گۆڕەکەیدا نوێژ دەکات پاشان سەرکەوت بۆ ئاسمان و باسی ئیسرا و ئەوەی کە لەگەڵ پێغەمبەراندا ڕوویدا کرد و موسای لە ئاسمانی شەشەمدا بینی و باسی ئەوەشی کرد کە لە گۆڕەکەیدا نوێژ دەکات و بینیویەتی. بۆیە لە حاڵەکانی ئەم کەسە دوای مردنی هاوشێوەی ئەم شتانەیە کە هیچ جیاوازیەک نیە لە نێوان مافی ژیانی و مردنیدا چونکە ئەگەر لە کاتی ژیانیدا لە دونیادا لە وێنەی مردوودا بێت ئەوا خوا حاڵی مردنەکەی دەکاتە حاڵی وەک کەسێک کە لە ژیانیدا بێت وەک پاداشت و (وفاقاً)!. من ئەمەم لە باوکمدا بینی (ڕەحمەتی خوای لێبێت) خەریک بوو نەینێژین و بە گومانەوە بووین بەهۆی ئەوەی کە سیمای زیندووەکانی پێوە دیار بوو لەسەر دەموچاوی. لە هەمان کاتیشدا بەهۆی وەستانی دەمارەکانی و پچڕانی هەناسەیەوە سیمای مردووەکانی پێوەبوو!. پازدە ڕۆژ پێش ئەوەی بمرێت هەواڵی مردنی خۆی پێدام و پێی وتم کە لە ڕۆژی چوارشەممەدا دەمرێت هەرواش دەرچوو. کاتێک ڕۆژی مردنەکەی هات لە کاتێکدا زۆر بە سەختی نەخۆش بوو ڕاستبووەوە و بەبێ ئەوەی پاڵ بداتەوە دانیشت و پێی وتم؛ "کوڕی خۆم، ئەمڕۆ ڕۆژی کۆچکردن و دیدارە...! منیش پێم وت؛ "خودا سەلامەتی بۆ بنووسێت لەم سەفەرەتدا و بەرەکەت بخاتە دیدارەکەتەوە". بەمە دڵخۆش بوو و پێی وتم؛ "کوڕی خۆم، خودا لەبری من پاداشتی خێرت بداتەوە، هەموو ئەوەی کە لێتم دەبیست دەتگوت و لێی تێناگەیشتم، ڕەنگە هەندێکیم ئینکار بکردایە، وا ئێستا من شایەتیی بۆ دەدەم و دەیبینم".....! ​پاشان درەوشانەوەیەکی سپی لەسەر نێوچەوانی دەرکەوت کە پێچەوانەی ڕەنگی جەستەی بوو بەبێ ئەوەی هیچ نەخۆشیەکی پێوە بێت! نوورێکی هەبوو دەدرەوشایەوە و باوکم هەستی پێکرد پاشان ئەو درەوشانەوەیە بەسەر دەموچاویدا بڵاوبووەوە تا تەواوی جەستەی گرتەوە!. بۆیە ماچم کرد و ماڵئاوایم لێکرد و لەلای هاتمە دەرەوە و پێم وت؛ "من دەڕۆم بۆ مزگەوتی گەورە (مزگەوتی جامیع) تاوەکوو هەواڵی مەرگتم پێدەگات". ئەویش پێی وتم؛ "بڕۆ، و مەهێڵە کەس بێتە ژوورەوە بۆ لام". خێزانەکەی و کچەکانیشی کۆکردەوە کاتێک کاتی نیوەڕۆ هات هەواڵی مردنیم پێگەیشت. هاتم بۆ لای و بینیم لە حاڵەتێکدایە کە سەیرکەر گومانی بۆ دروست دەبێت لە نێوان ژیان و مردنیدا...ا هەر لەسەر ئەو حاڵەتەیش ناشتمان و مەشهەدێکی مەزنی هەبوو بۆ ناشتنەکەی!. ​پاکی و بێگەردی بۆ ئەو زاتەی کە بە ڕەحمەتی خۆی هەرکەسێکی بوێت تایبەتی دەکات!، خاوەنی ئەم مەقامە ژیان و مردنی وەک یەکە!، هەموو ئەوەی کە لەم دەروازەیەدا لە زانست پێشکەشمان کردووە بریتییە لە زانستی خاوەنی ئەم مەقامە!.. 📚الفتوحات المكية📚 بەشی 35 #شيخ_الأكبر

Repost from N/a
حەزرەتی شیخی گەورە ابن عەرەبی (بحر الحقائق) دەفەرمووێت؛ هیچ کەسێک ئازیزتر نیە لە قیامەتدا لەوەی کە لە دونیادا گەیشتووەتە ئەوپەڕی زەلیلی لە ئاست مافی خوا و حەقیقەتدا...! 📚الفتوحات المكية📚 بەشی 35 #شيخ_الأكبر

Repost from N/a
حەزرەتی شیخی گەورە ابن عەرەبی (بحر الحقائق) دەفەرمووێت؛ هەرکەسێک لە دونیادا بە تەواوی بەندە بێت ئەوا لە قیامەتدا بە تەواوی پاشایە..! هەرکەسێکش لە دونیادا بە ڕێژەیەک پاشا بووبێت و بەشێکی هەبووبێت ئەوا بەو ڕێژەیە لە پاشایەتی (ملك) لە قیامەتدا کەمی دەبێت مەگەر بە بەزەیی خۆی کە بیبەخشێت!. 📚الفتوحات المكية📚 بەشی 35 #شيخ_الأكبر

چەژنی هەموو برا و خوشکەکانم پیرۆز بێت، هیوام سەلامەتی و سەربەرزیتانە. حەزرەتی ئیمامی عالەم (عەلی) عليه السلام کاتێک خەلیفە بوو لە رۆژی چەژندا دوای پێش نویژی دەیفەرموو؛ ئەمڕۆ جەژنە بۆ کەسێک کە خودا ڕۆژووەکەی لێ قبوڵ کردبێت و پەرستشەکانی لێ وەرگرتبێت، هەر ڕۆژێک کە تێیدا بێفەرمانی خودا نەکرێت، ئەوا ئەو ڕۆژە جەژنە. 📚نهج البلاغة جا حەزرەتی ئیمامی عالەم (عليه السلام) هەتاکو لە ژیاندا بوو لە دوای وەفاتی حەزرەتی سیدی وجود (ﷺ) هەر ئەو قوربانی بۆ دەکرد. حەنەش دەفەرموویت؛ بینیم عەلی (عليه السلام) دوو بەرانی دەکردە قوربانی پێم وت؛ ئەمە چیە (مەبەستی پسیارەکە ئەوەیە بۆچی دوو دانە)؟ ئەویش فەرمووی: پێغەمبەری خوا (ﷺ) وەسێتی بۆ کردووم کە لە بری ئەو قوربانی بکەم بۆیە منیش قوربانی لە جیاتی ئەو دەکەم. 📚سنن أبي داود، سنن الترمذي، مسند أحمد ، سنن ابن ماجه، حاکم خوای گەورە یارمەتی هەموو برا و خوشکەکان بدات لەوەی توانایان هەبێت بۆ قوربانی کردن

یەکێک لە کێشە سەرەکیەکانی ئەوانەی خۆیان داوەتە باڵ ئەهلی توراسی، تێنەگیشتنە لە کتێبەکانی شێخ عەبدولواحید یەحیا...! زۆرێک هەتا ئێستا وا دیدگای توراسیەت دەکەن کە کەسێک لە مێژوودا توند بووبێ و دەستکەوتی ماددی زۆری بەدەست هێنا بێ بۆ دین یان خەڵکەکەی کە پابەندی هەندێک جوزئیاتی توراسیەت بێ، وا ئەزانن ئەم رەنگدانەوەیە ئەقڵیەتی توراسیە!. ئەم دیدگا بینینە بۆ توراسیەت بە تەواوەتی فاسدە، جەوهەری توراسیەت گەرانەوەیە بۆ ئەسڵێک کە مقامی وەحدەیە نەک کەسرەت!. با نموونەیەک بهێنمەوە کە روون بێ لاتان ئەگەر سەرکردەیەک خاوەنی سیستەمی مەلیکایەتی بێ ئەگەرچی خودی مەلیکایەتی رەمزێکی توراسە بەڵام جەوهەر نیە! لە کاتێکدا مانای رەمزەکە پەیوەست دەبێ کە ئەوەیە خودی مەلیکایەتیەکە پەیوەست بێ بە مقامی وەحدەوە نەک کەسرەت!. هەر کەسێک بانگەشی ئەوە بکات مەلیکایەتی لە مێژووی ئیسلامدا هەموویان یان وەک خەلافەت دەچێتە قاڵبی توراسیەتەوە ئەمە فاسدە!. هەروەها جاهیل بوونە بە چەمکی توراسیەت. هەر دەسەڵاتێک پەیوەست نەبێتەوە بە مقامی وەحدەوە و عالەمی کەسرەتی نەکردبێتە قوربانی مقامی وەحدە، ئەمە خودی خۆی حەداسیە نەک توراسیەت!. بۆیەش شێخ عەبدولواحید یەحیا زۆر بە وردی باسی سوڵتەی روحی لە تەواوی دینەکانی تر دەکات، رەمزەکان بە وەحدەوە دەبەستێتەوە. هەڵبەتە سەرەتای کتیبەکانی رەنگە کەسانیک بیرکردنەوەی هەڵەیان بۆ دروست بی بەڵام دوای خویندنەوەی تەواوی کتێبەکانی بە وردی هەمان ئەنجامی قسەکانم وەردەگری!. بۆیە شانازی کردن بە کەسانێکەوە لە عالەمی کەسرەدا سەرکەوتوو بوون لە رووی ماددی و دەسەڵاتەوە و خاوەنی هیچ مانایەک نین لە مقامی وەحدەدا... ئەمە جەهلە نەک توراسیەت بەڵکو بێمانایەکی قوڵە لە عالەمی حەداسیەتدا!. #ئیدراک #توراس

حەزرەتی شێخی گەورە ابن عەرەبی لە فتوحاتی مەکیدا لە بابی ٣٨١ دا دەفەرمووێت: پێغەمبەری خوا (ﷺ) لەسەر خوای گەورە فەرمووی: إِنَّ اللَّهَ لَا يَمَلُّ حَتَّى تَمَلُّوا (خوای گەورە بێزار نابێت تاوەکو ئێوە بێزار دەبن). هیچ شتێک لە جیهان بێزار نابێت مەگەر بێزاریەکەی بریتی بێت لە بێزاری حەق (خوای گەورە)... کەسیش لە جیهان بێزار نابێت مەگەر ئەوەی کە پەردەی لەسەر لانەدرابێت و شاھیدی(مەبەست تێیدا بروای وا نەبێت) نەدا لەسەر نوێبوونەوەی بەردەوامی جیهان...! وە کاتێکیش خوای گەورە فەرموویەتی: وَرَحْمَتِي وَسِعَتْ كُلَّ شَيْءٍ...( ڕەحمەتم هەموو شتێکی گرتووەتەوە) جا شێخی گەورە دەفەرمووێت کە ئەم رەحمەتە شتێک نیە وەک عەینەک چونکە گەر وابوایە تەسک دەبویوە بەڵام رەحمەت حوکمێکە لە لایەن ئیلاهیەوە!. هەروەها گەر شتێک بوایە ئەوا بە دەست دەهات و کۆتایی دەهات بەڵام رەحمەتی خودا حوکمە و کۆتایی نیە!. بۆیە عالەم کۆتایی نیە بەڵکو لە نوێبوونەوەی بەردەوامە جا دروستیش نیە بێزار بین چونکە واتەی ئەوە دەکات کە بێزار بین لە خودا!. ئەمە کورتیەک بوو زۆر بەلامەوە جوان بوو لە لاپەرەی یەکەم و دووەمی بابی ٣٨١دا، تێگیشتنی خۆمم بەیان کردووە لەسەر قسەکانی شێخی گەورە 📚الفتوحات المكية📚 بحر الحقائق #شيخ_الأكبر #عیرفانی

ئەمە دەسەلمێنێت کە زانستی جەرح و تەعدیل پاسەوانی لە ئایدیۆلۆژیایەکی دیاریکراو کردووە نەک لە حەقیقەتی ئیسلامی. دەوڵەتی ئەمەوی بۆ نزیکەی ٩٠ ساڵ جنێودان بە ئیمامی عەلی و ئەهلی بەیتی لەسەر مینبەرەکان کردە فەرز و بەشێک لە وتاری هەینی. ئەمە تەنها کارێکی سیاسی نەبوو بەڵکو کۆمەڵگەی بە جۆرێک گۆڕی کە نەوەیەک پێگەیشت وایان دەزانی عەلی پیاوێکی خراپە. زانایانی جەرح و تەعدیل لەبری ئەوەی بە توندی دژی ئەم کوفرە کۆمەڵایەتیە بوەستنەوە پاساویان بۆ ئەو خەڵکە هێنایەوە!. لە بەرامبەردا ئەوانەی لە شاری کوفە (پایتەختی ئیمامی عەلی و ناوەندی شیعەکان) بوون هەمیشە جێگای گومانی زانایانی سوننە بوون. قبوڵکردنی قسەکانی کەسێکی وەک (إبراهيم بن يعقوب الجوزجاني) کە ناسبیەکی توندڕەو بوو بۆ هەڵسەنگاندنی پیاوانی کوفە کارەساتێکی گەورەی میتۆدۆلۆژیە. جەوزەجانی سەدان گێڕەڕەوەی کوفەی بە درۆزن و لادەر لە قەڵەم دا زانایانی تریش بە کوێرانە قسەکانی ئەویان گواستەوە و بەهۆیەوە بەشێکی گەورەی میراتی ئەهلی بەیت لەناو چوو. لەوانەیە پرسیار بکرێت بۆچی ئەم دۆخە لە سەردەمی عەباسیەکاندا کە دژی ئەمەویەکان بوون بەردەوام بوو؟ وەڵامەکە ئەوەیە کە عەباسیەکانیش بە هەمان شێوەی ئەمەویەکان لە ئەهلی بەیت و نەوەکانی ئیمامی عەلی دەترسان. خەلیفە عەباسیەکان دەیانزانی کە تاکە هێزێک بتوانێت شەرعیەت لە دەسەڵاتەکەیان وەربگرێتەوە ئیمامەکانی ئەهلی بەیتن!. بۆیە ئەوانیش درێژەیان بەو سیاسەتە دا کە هەر گێڕەڕەوەیەک بانگەشەی بۆ مافی ئەهلی بەیت بکردایە بە تێکدەر و لادەر لە قەڵەم بدرێت. زانایانی جەرح و تەعدیلیش (بە ئاگا بووبیتن یان بێ ئاگا) بوونە بەشێک لەم سیستمە ئەمنییەی دەوڵەت بۆ پاراستنی "الجماعة"...! ئەم شەڕە مەزهەبی و ئایدیۆلۆژیە وای کرد کە هەقیقەت لەناو ئومەتی ئیسلامیدا پارچەپارچە ببێت. زانستی جەرح و تەعدیل کە دەبوو زانستێکی سەربەخۆ و بێلایەن بێت بووە ئامرازێک بۆ سزادانی نەیارانی سیاسی و مەزهەبی....! قبوڵکردنی مرۆڤێک کە ڕۆژانە جنێو بە ئیمامی عەلی دەدات بەناوی ئەوەی "لە فەرموودەدا ڕاستگۆیە" برینێکی قووڵە لە ویژدان و عەقڵی ئیسلامیدا. ناتوانرێت جیاوازی بکرێت لە نێوان "دڵی پڕ لە ڕق بۆ ئەهلی بەیت" و "زمانی ڕاستگۆ" چونکە بێڕێزیکردن بە ئەهلی بەیت پێچەوانەی دەقە قاتیعەکانی قورئان و سوننەتە!... ئەم مێژووە پڕ لە کەموکوڕی و ئەم زانستە پڕ لە دووفاقیە مرۆڤایەتی و ئومەتی ئیسلامی گەیاندۆتە بنبەست!. #ئیدراک

بۆچی جەرح و تەعدیل دەبێت دوبارە پێداچوونەوەی بۆ بکرێت؟! زانستی فەرموودە و بنەماکانی "جەرح و تەعدیل" کە وەک بڕبڕەی پشتی کۆکردنەوەی سوننەتی پێغەمبەر (ﷺ) سەیر دەکرێت لە بۆشایەکی ئاسمانی و بێگەرددا دروست نەبووە بەڵکو بەرهەمی قۆناغێکی مێژوویی پڕ لە ململانێی خوێناوی سیاسی و مەزهەبی بووە!. کاتێک بە وردی و بە چاوێکی ڕەخنەگرانەوە دەڕوانینە ئەم زانستە تێدەگەین کە ئەم پێوەرانەی بۆ هەڵسەنگاندنی مرۆڤەکان دانراون پێویستیان بە "تەرح و تەعدیل" هەیە. هۆکارەکەش ئەوەیە کە ئەم زانستە بە شێوەیەکی قووڵ کەوتۆتە ژێر هەژموونی سیاسەتی دەوڵەتی ئەمەوی و عەباسی، و ململانێی توندی نێوان شیعە و سوننە کە تێیدا پێوەرەکان بۆ بەرژەوەندیی هێزی باڵادەست شکێنراونەتەوە...! گەورەترین کارەساتی زانستی لەناو جەرح و تەعدیلدا ئەو پێوەرە دووفاقیەیە کە زانایانی وەک بوخاری زەهەبی ئیبن حەجەر و یەحیای کوڕی مەعین پەیڕەویان کردووە. بنەمای زانستەکە لەسەر ئەوە بووە کە دەبێت گێڕەڕەوە "دادپەروەر" (العدل) و "دیندار" بێت بەڵام لە پراکتیکدا ئەمە بەپێی ئینتیمای سیاسی گۆڕاوە. کەسانێک هەبوون کە بە ئاشکرا جنێویان بە ئیمامی عەلی داوە کە یەکێکە لە خەلیفەی ڕاشدین و گەورەی ئەهلی بەیت بەڵام فەرموودەکانیان وەرگیراوە!. حەریز کوڕی عوسمان بە ئاشکرا بەیانیان و ئێواران جنێوی بە ئیمامی عەلی دەدا. زەهەبی لەسەری دەڵێت: "ثقة ثقة، ولكنه ناصبي يسب علياً" ئیمامی بوخاریش پشتی پێ بەستووە!. ثەوری کوڕی یەزیدی حومسی بە ئاشکرا دەیگوت "عەلیم خۆشناوێت چونکە باپیرمی لە سەفین کوشتووە" کەچی بە "ثقة" دانراوە و فەرموودەی لێ وەرگیراوە!. خەواریجەکان ئەوانە بوون کە ئیمامی عەلیان کافر کرد و خوێنی موسڵمانانیان حەڵاڵ کرد. عیمران کوڕی حەتتان سەرکردەی خەواریج ستایشی (عبدالرحمن بن ملجم)ی بکوژی ئیمامی عەلی کردووە لە شیعرەکەیدا کە دەڵێت؛ (يا ضربة من تقي ما أراد بها ... إلا ليبلغ من ذي العرش رضوانا). سەرباری ئەم لادانە گەورەیە و خۆشحاڵبوون بە کوشتنی خەلیفەیەکی ڕاشدین ئیمامی بوخاری پشتی پێ دەبەستێت بەو پاساوەی کە خەواریج درۆ ناکەن! (مەروانی کوڕی حەکەم) یەکێکی تر لە کارەساتەکان وەرگرتنی فەرموودەیە لە مەروانی کوڕی حەکەم لەلایەن ئیمامی بوخاریەوە. مەروان ئەو کەسەیە کە هۆکاری سەرەکیی فیتنەکان بوو لە سەردەمی عوسمانی کوڕی عەفان شەڕی دژی ئیمامی عەلی کرد لە جەنگی جەمەل و تەنانەت لەلایەن بەشێک لە سەحابەوە نەفرەتی لێکرابوو بەڵام چونکە بووە خەلیفەی ئەمەوی و سەر بە بەرەی دەسەڵات بوو لەلایەن زانایانی فەرموودەوە بە گێڕەڕەوەیەکی باوەڕپێکراو قبوڵ کرا!. لە بەرامبەر ئەو لێبوردەیە سەیرەی کە بۆ نەواسیب و خەواریج هەبوو هەر کەسێک کەمترین مەیلی بۆ ئیمامی عەلی و ئەهلی بەیت هەبووایە یان ڕەخنەی لە موعاویە و دەسەڵاتی ئەمەوی بگرتایە ڕووبەڕووی توندترین سزای زانستی دەبووەوە و بە "متروک"، "ضعيف"، یان "مبتدع" لە قەڵەم دەدرا. تەقیە وەک بیانوو زانایان دەیانگوت خەواریج و نەواسیب درۆ بە کوفر دەزانن بۆیە ڕاستگۆن بەڵام شیعەکان باوەڕیان بە "تەقیە" هەیە بۆیە فەرموودەکانیان وەرناگیرێت!. ئەمە پێوەرێکی دەروونی و مەزهەبی بوو نەک زانستی. ئایا لۆژیکییە مرۆڤێک جنێو بە ئیمامی عەلی بدات (کە پێغەمبەر فەرموویەتی: تەنها مونافیق ڕقی لە عەلی دەبێت) بەڵام تۆ بە ڕاستگۆی بزانیت لە کاتێکدا کەسێک کە باوەڕی بە مافخورانی ئەهلی بەیت هەیە بە درۆزن و مەترسیدار دابنێیت؟ جا هەروەها (پەراوێزخستنی ئیمامی جەعفەری سادق) یەکێک لە گەورەترین بەڵگەکان بۆ هەژموونی مەزهەبی بەسەر ئەم زانستەدا مامەڵەکردنی ئیمامی بوخاریە لەگەڵ ئیمامی جەعفەری سادق (گەورەی ئەهلی بەیت لە سەردەمی خۆیدا و مامۆستای پێشەوایانی مەزهەبەکان). بوخاری لە سەحیحەکەیدا هیچ فەرموودەیەکی لە جەعفەری سادق نەگێڕاوەتەوە! لە کاتێکدا فەرموودەی لە عیمرانی حەتتانی خەواریجی و حەریزی ناسبی و مەروانی کوڕی حەکەم گێڕاوەتەوە. ئەمە نیشانی دەدات کە پێوەرەکە زانستی پەتی نەبووە بەڵکو ترسان بووە لە گێڕانەوەی ئەو زنجیرانەی کە بە دڵی دەسەڵات یان هێڵی گشتی (الجماعة) نەبوون!. زەهەبی یاسایەکی سەیری داناوە لە جیاکردنەوەی (التشيع) و (الرفض). ئەو دەڵێت خۆشویستنی عەلی بیدعەی بچووکە بەڵام ڕەخنەگرتن لە ئەبوبەکر و عومەر و زەمکردنی موعاویە بیدعەی گەورەیە و خاوەنەکەی فەرموودەی لێ وەرناگیرێت!. لێرەدا پرسیارێکی گەورە دروست دەبێت؛ چۆن دەبێت جنێودان بە ئیمامی عەلی (لە سەردەمی ئەمەوییەکاندا) بە بیدعەیەک دابنرێت کە نابێتە هۆی ڕەتکردنەوەی فەرموودە و کەسەکە بە "قوربانیی ژینگەکەی" سەیر بکرێت بەڵام ڕەخنەگرتن لە موعاویە ببێتە هۆی ئەوەی کەسەکە بە تەواوی لە ڕیزبەندیی موسڵمانان و ڕاستگۆیان بکرێتە دەرەوە؟!! (عبدالرحمن بن صالح الأزدي) تەنها لەبەر ئەوەی لە ماڵەکەی خۆیدا باسی خراپەکانی بەنی ئومەیەی کردووە بە خاوەنی "مەزهەبی خراپ" دانراوە.

هەرکاتێک دڵت پڕ بوو لە زیکر هەرکاتێک لە نیوەشەودا فرمێسکێک لە چاوت هاتە خوارەوە لە تاو خۆشەویستیی خودا بزانە کە ئەوە دەرەنجامی ئیشراق و تیشکێکە کە لە باخچەی ماڵی فاتیمە و عەلییەوە هەڵیکردووە بۆ ناو گۆڕەپانی ڕۆحی تۆ!. ئەوان خاوەنی ماڵی نوورن.... وەک چۆن قورئان ئاماژەی پێداوە؛ "فِي بُيُوتٍ أَذِنَ اللَّهُ أَن تُرْفَعَ وَيُذْكَرَ فِيهَا اسْمُهُ" ئەم ماڵانە ماڵی قوڕ و خشت نین کە بە با و باران بڕووخێن!. ئەمە ماڵی دڵەکانی ئەوانە ئەو کۆشکە ڕۆحیانەن کە بە پایەی ویلایەت ڕاگیراون!. هەرکەسێک بچێتە ناو ئەم ماڵانەوە لە ترسی دابڕان و ونبوون پارێزراو دەبێت. ئەی قەڵەم لێرەدا بوەستە! چۆن دەتوانیت بە مەرەکەبی ڕەش باسی دەریایەک بکەیت کە هەمووی نوورە لەسەر نوور؟!! چۆن دەتوانیت باسی ئەو کۆبوونەوەیە بکەیت کە خودا خۆی پەردەی بۆ هەڵداوەتەوە و فریشتەی وەحی تێیدا خزمەتکارە؟!! وەرە با ئێمەش لە دەرەوەی ئەم خێمەیە نەبین!. با خۆمان و عەقڵمان و غرورمان و نەفسمان بەجێ بهێڵین و بە پێخواسی بەرەو دەروازەی ماڵی ئەوان ڕابکەین!.... با بپاڕێینەوە کە گۆشەیەکی ئەو عەبایە بکێشن بەسەر سەری ئێمەشدا تا لە زوقم و سەرمای گوناح و دووری ڕزگارمان بێت و لە گەرمی عیشقی خودایدا بتوێینەوە...! ئەوان درەختی ژیانن و ئێمەش ئەو گەڵایانەین کە تەنها کاتێک سەوزین کە بە قەدپاڵی ئەوانەوەین... کاتێک لێیان جیا دەبینەوە زەرد دەبین و با دەیباتین....! بۆیە با زمانمان داخەین و دڵمان بکەینەوە با بە سەمای ڕۆح بچینە ناو ئەم بازنەیەوە و بڵێین؛ سڵاو لەو نوورەی کە پێش دروستبوونی جیهان هەبوو، سڵاو لەو پێنج دەریا پاکەی کە بوون بە کەناراوێک بۆ ڕزگاربوونی ڕۆحە نوقمبووەکان!. بێدەنگ بە ئەی زمان چونکە لێرەدا تەنها عیشق بۆی هەیە قسە بکات!!! وەرگیراوە #عیرفانی #أهل_البيت

بە ناوی ئەو عیشقەی کە گەردوونی خستە سەما، گوێ بگرە لەم نەیەی ڕۆح بزانە چۆن دەناڵێنێت و سکاڵای دووری دەکات! ئەی دڵ گوێ قوڵ بکەرەوە لەو ئاوازەی کە لە پێش دروستبوونی ئاسمانەکانەوە دەژەنرێت. پێش ئەوەی زەوی خەریکی خولانەوە بێت و پێش ئەوەی ئاو بزانێت تەڕی چیە!؟ عیشق لە دەریای بێکەناری خۆیدا شەپۆلی دەدا.... حەق ویستی جەمالی خۆی لە ئاوێنەیەکدا ببینێت بۆیە هەناسەیەکیدا و لەو هەناسەیە پڕشنگدارترین سافترین و بێگەردترین ئاوێنەی دروستکرد..... ئەو ئاوێنەیەش ڕوخساری گەشاوەی "محەمەد" (ﷺ) بوو. ئەو کاتەی کە ئادەم هێشتا لە خەوی قوڕ و ئاودا بوو ئەو کاتەی نە بەهار هەبوو نە پایز ئەو وەکو خۆرێکی پڕ لە نوور لە ئاسمانی ئەزەلیەتدا دەدرەوشایەوە. ئەو تەنها مرۆڤێک نیە لەسەر زەوی پیاسە بکات ئەو دەریایەکە کە هەموو ڕووبارەکانی پێغەمبەرایەتی تێی دەڕژێن. ئەو پزیشکی ڕۆحەکانە کە دەرمانەکەی لە خوداوە هێناوە بۆ ئەو دڵانەی لە تاوی دووری نەخۆش کەوتوون.... ئەی ڕێبوار کە بە دوای ڕووناکیدا وێڵی وەرە و سەیری ئەم دیمەنە بکە! عەقڵ لێرەدا پێی دەلەرزێت بەڵام عیشق باڵی دەردەهێنێت و دەفڕێت. ڕۆژێک نووری محەمەدی ویستی ئەو نهێنییە گەورەیە پیشانی جیهانیان بدات کە بۆچی گەردوون دروست بووە. عەبایەکی هێنا...! ئای لەو عەبایە! تۆ پێت وایە ئەوە پارچە قوماشێک بوو لە خوری دروست کرابێت؟ نەخێر.... سوێند بە عیشق، ئەوە سێبەری عەرشی خودا بوو کە لە شێوەی عەبایەکدا هاتە خوارەوە...! کاتێک ئەو خۆرە بانگی مانگ و ئەستێرەکانی کرد بانگی عەلی و فاتیمە و حەسەن و حوسێنی کرد و خستیانیە ژێر ئەو باڵەوە لەو ساتەدا گەردوون لە خولانەوە وەستا. فریشتەکان سەریان سوڕما و وتیان؛ ئەو پێنج خاڵە نوورانییە چین کە تاریکییەکانی نەبوونیان دڕاندووە؟! خودای گەورە لەو کاتەدا بە ئاوازێکی پڕ لە عیشقەوە لە ئایەتی تەتهیردا فەرمووی؛ "إِنَّمَا يُرِيدُ اللَّهُ لِيُذْهِبَ عَنكُمُ الرِّجْسَ أَهْلَ الْبَيْتِ وَيُطَهِّرَكُمْ تَطْهِيرًا" ئەی دڵی بێ‌ئاگا ئایا دەزانیت "پیسی و گڵاوی" لە عیرفان و عیشقدا چیە؟ پیسی ئەوە نیە کە بە ئاو بشۆرێتەوە!!.... گەورەترین پیسی لەم جیهانەدا بوونی "من" و "تۆ"یە، بوونی نەفسە.....! بوونی هەر شتێکە کە غەیری خودا بێت!. خودا لەم ئایەتەدا دەفەرموێت؛ من ویستم ئاگری عیشقی خۆم لەم پێنج دڵەدا هەڵکەم، تا هیچیان تێدا نەمێنێتەوە جگە لە خۆم!. ئەوان بە تەواوی لە خودادا فەنا بوون... بوون بە نەیەک کە ناوەوەیان بەتاڵە! کاتێک قسە دەکەن ئەوە هەناسەی خودایە بە ناویاندا تێدەپەڕێت و ئاوازی حیکمەت دەژەنێت!. ئەوان بوون بەو پەنجەرە بێگەردانەی کە تەنها تیشکی حەق بە جیهاندا بڵاودەکەنەوە...! پێغەمبەرایەتی وەک ئەوە وایە باخەوانێک بێت و تۆوی باخچەیەک بچێنێت بەڵام ویلایەت ئەو ئاوەیە کە باخچەکە تا کۆتایی جیهان سەوز و زیندوو دەهێڵێتەوە!. پێغەمبەر (ﷺ) کەشتیەکەی دروست کرد بەڵام کێشەری نەخشەی ڕێگاکە و سوکاندارەکەی دا دەست ئەهلی بەیت!. سەیرکە چۆن لە حەدیسی کیساءدا دەیانباتە باوەشی خۆی و دەفەرموێت: گۆشتیان گۆشتی منە و خوێنیان خوێنی منە!. ئەمە قسەی زانستێکی جەستەیی نیە ئەمە قسەی مەستیەکە کە لە یەکبوونەوە سەرچاوە دەگرێت! واتە هەرکەسێک بیەوێت تامی شەرابی ناسینی من (حەق) بکات، دەبێت بچێتە مەیخانەی ئەوانەوە...! عەلی، ئەو ساقیەیە کە جامی مەعریفەت دەگێڕێت. ئەو شێرەی کە لە ڕۆژدا جیهانگیری دەکات و لە شەودا لە تاو عیشقی خودا وەک نەی دەناڵێنێت. ئەو دەروازەی شاری زانستە. کێ دەتوانێت بچێتە ناو شارەوە بێ ئەوەی بە دەروازەکەدا تێپەڕێت؟!! فاتیمە، ئەو دایکەی کە نوورەکانی لێوە هەڵدەقوڵێت. ئەو کانیاوەی کە ئەگەر نەبووایە وشکەساڵی ڕۆحەکان جیهانی وێران دەکرد..! حەسەن، ئەو ئۆقیانووسە هێمنەی کە نهێنیەکانی لە قوڵایدا شاردۆتەوە و فێری سەبری کردین لە ڕێگای عیشقدا!. حوسێن، ئای لە حوسێن! ئەو پەروانەیەی کە فێری کردین چۆن خۆمان لە ئاگری حەقدا بسووتێنین. ئەو فێری کردین کە عیشق بە قسە نیە بەڵکو بە بەخشینی هەموو شتێکە لە پێناو دۆستدا. ئێستا لێم دەپرسیت؛ ئەی ئەو نوورە عیرفانیەی کە عارفان و عاشقانی پێ مەست دەبن لە کوێوە دێت؟! ئەی هاوڕێی ڕێگای دڵ! ئایا هیچ درەختێک دەبینیت بەبێ ڕەگ سەوز بێت؟ ئایا هیچ تیشکێک دەبینیت بەبێ خۆر دروست ببێت؟! هەموو "ویلایەت" و مەعریفەتێک هەموو دڵۆپە ئاوێکی پاک کە بەسەر دڵی هەر ڕێبوارێکدا دەبارێت لە سەقفی ئەو عەبایەوە (کیساء) دەتکێت!. حەقیقەتی محەمەدی وەکو ئاسمانێکە وە ئەهلی بەیت وەک ئەو ئەستێرانەن کە ڕێگا بە کەشتیە ونبووەکانی دەریای تاریکی نیشان دەدەن...!

photo content

ئەم لایڤە لە تیکتۆکی مندا بوو کە نیقاشێکی برایەکی ئەزیزی منە کە موبەلیخە، ئەشعەریە لەگەڵ برایەکی تر کە بە گشتی سەلەفی تەیمیە.. لەسەر قەولێکی ئیمامی گەورە ؛ فەخرەدینی رازی. ئیمامی رازی دەفەرموویت کە بۆ جیاکردنەوە(تەمیز)ی سحر و موعجیزە پێویستە علمان بە سحر هەبێ. خودی ئەم قسەیە لای ئەشاعیرە مەبەست تێیدا لە مانای سحر تێبگەی و جوزئیاتیک علمت هەبی نەک بچی کتیبی سحری بخوینێتەوە. پێناسە موعجیزە ئەوەیە کە شتێک لە دەرەوەی عادەتی گەردوون روودەدات بە هەمان شێواز کەراماتی پیاو جاکانیش وایە. بۆ جیاکردنەوەی ئەم دوانە بە مەرج دەکرێ بۆ نمونە کەرامات تەحەدایی لەگەڵدا نیە بەڵام موعجیزەیە تەحەدای لەگەلدایە. موبەلیخ لەگەڵ قسەی رازیە و هەروەها روون کردنەوە دەدا. بەلام کاک مەجهول خیلافی هەیە لەسەر تێگەیشتن تا گەیشتە نیقاشی نێوان خۆیان. کە ئەم برا سەلەفیە پێ وایە قسەکەی هەڵەیە ... خولاسە موبەلیخ دەیوست ئیلزامێک بکات کە لە کۆتایدا ئاماژەم پیداوە. ئیلزامەکە بریتیە لەوەی ئەگەر دوو کەس بانگەشی پێغەمبەرایەتی بکەن و هەردووکیان شتێک بکەن کە دانیەکان حەقە و دانیەکیش باتڵ کە لە دەرەوەی عادەت بێ، خودی فعلەکە ئایە چۆن جیا دەکرێتەوە!. گومان لەوەدا نیە تەمیز پێویستی بە علمە.. چونکە موبەلیخ مەبەستی خودی فعلەیەکە واتە نەفس ئەمر. بۆ تێگەیشتنی زیاتر ئەتوانن گوێ لە تەواوی ڤیدۆکە بگرن ئەمە نیقاشێکی جوان و بە سود بوو بۆیە بڵاودەکەمەوە.

لەکۆتایدا ویلایەتی عەلی کوڕی ئەبو تالیب، ئەو پەتە قایمەیە کە عیرفانی بە حەقیقەتی ئایینەوە گرێداوە بێ ئەو هیچ ڕێگەیەکی ڕۆحی ناتوانێت بگاتە کەناری ئارامی و مەعریفەتی ئیلاهی...! سەرچاوەی بەڵگەکان لە کتێبی: 📚الصلة بين التصوف والتشيع - الدكتور كامل مصطفى الشيبي #أهل_البيت #عیرفانی