737
Subscribers
-224 hours
-27 days
-230 days
Posts Archive
737
((دادوەری پەروەردگار))
[والله تعالى متفضل على عباده عادل قد يعطي من الثواب أضعاف ما يستوجبه العبد تفضلا منه وقد يعاقب على الذنب عدلا منه وقد يعفو فضلا منه]
[والله تعالی متفضل علی عباده] پەروەردگار فەزڵ و منەتی بەسەر بەندەکانەوە هەیە، بەوەی کە هێناونیەتیە بوون لە نەبوونیە و بوونیان پەیوەستە بە بونی ئەوەوە، لەڕاستیدا بوونێکی سەربەخۆیان نیە بۆیە لە هەموو جوڵە و ئارامشێکدا بەندەکان پێویستیان بە پەروەرێنە تا پێیان ببەخشێت و بەردەوامی بە بونیان بدات و ئەوەشی لەسەر بوون جێگیر دەبێت لە ڕزقدان و بەشین و هیدایەت و....هتد.
[عادل]پەروەردگار دادوەری ڕەهایە و لەنێوان بەندەکانیشی دادوەری چەسپاندووە.
وشەی دادوەری[العدل] لە ڕووە زمانەوانیەکەیەوە بەمانای”ناوەندگیر لەنێوان زیادەڕۆیی و کەمتەرخەمی لەشتەکاندا“دێت، وە لەبەرامبەر وشەی یەکسانی"المساواة"یشدا بەکار دەهێنرێت.
لە دێرەوە ناکۆکی زۆر لەسەر پێناسە دەستەواژیەکەی هەیە لەنێوان بیرمەند و خاوەن عەقڵە باڵاکاندا، وە گەیشتن بە سەرئەنجامێکی یەکلاکەرەوە بە نوسینی دەیان بەرگ لە کتێب تەواو نابێت، بەڵام ئەوەی کۆکین لەسەر ئەوەیە کە دادوەری وەسفێکی کەماڵیە و نا دادوەری نەقسە، عەقڵیش بڕیار لەسەر ئەوە دەدات و فیتڕەتیش لەگەڵیدا ئەگەرچی پێوەرێکی جێگیر نیە. دادوەری سیفەتی کەماڵە لەو ڕێگەیەوە کە پێچەوانەکەی کە ستەم(الظلم)ەنەخوازراوە و دانانی شتەکانە لە جگە شوێنی خۆیا، ئەمەش بنەماکەی یان نەزانیە یان هەڵیتوپەڵیت کە هەردوکیان لایق نین بە زاتی ئیلاهی، بۆیە لەڕێی عەقڵەوە دەزانین مەحاڵە پەروەردگار دادوەر نەبێت.
ئەگەر بشوترێت لە چ ڕوێکەوە مەحاڵە بۆ پەروەردگار...؟
لەو ڕووەی کە ناتوانێت دادوەر نەبێت؟
یاخود لەو ڕووەوە کە خۆی ستەم ناکات؟
دەڵێین کە ئەم پرسیارە لە بنەڕەتدا لازمەکەی ئەوەیە قودرەتی پەروەردگار پەیوەستببێت بە واجبەوە کە مەحاڵە. بۆیە توانین و نەتوانین نایگرێتەوە، چونکە قودرەت پەیوەست دەبێت بە مومکیناتەوە ئەوەی ئەگەری ڕودانی هەیە(ئەم وەڵامەش کون و کەلەبەری تێدایە و جێی گفتوگۆ و بێنە و بەردە و دانوسانی زۆرە).
سەرەڕای ئەوە وتمان بناغەی نا دادوەری نەزانی و کردنی هەڵیتوپەڵیتە و پەروەرێنیش مونەزەهە لەوەی نەزانبێت و هەڵیت و پەڵیت بکات و شتەکان لە جگە و شوێنی خۆی دابنێت، بۆیە ئەگەر مەحاڵێکی زاتیش نەبێت مەحاڵێکی بەهۆی بوونی هۆکارێکەوە، لەبەر ئەوە بە دەستەواژەی موتەکەلیمین دەبێت ڕێگە لێگیراو لە ڕودانی(ممتنع) کە مەحاڵیەکەی بەهۆی ڕێگرێکەوە دروست بووە.
*ئەمە لەڕووی عەقڵیەوە کە پەروەردگار دادوەرە و پێچەوانەکەی هەڵەیە.
سەبارەت بە ڕووە نەقڵیەکەشی بەڵگە زۆرە بۆ وەسف کردنی پەروەردگار بە(دادوەری ڕەها)...
وەك دەفەرموێت: ﴿إِنَّ اللَّهَ لَا يَظْلِمُ النَّاسَ شَيْئًا وَلَٰكِنَّ النَّاسَ أَنفُسَهُمْ يَظْلِمُونَ﴾(یونس/44)
لێرەدا مەفهومی موخالەفەی(لایظلم)ستەمناکات، وەردەگرین کە بریتیە لە(یعدل)دادوەری ڕەهایە.
هەروەها دەفەرموێت:﴿وَتَمَّتْ كَلِمَتُ رَبِّكَ صِدْقًا وَعَدْلًا﴾(الأنعام/115).
پەیامبەریشﷺدەفەرموێت:”يا عِبَادِي، إنِّي حَرَّمْتُ الظُّلْمَ علَى نَفْسِي، وَجَعَلْتُهُ بيْنَكُمْ مُحَرَّمًا“(صحیح مسلم/2577).
ئەوجا ئەگەر سەرنجی ئەو فەرمودەیە بڵێین، بۆمان دەردەکەوێت کە مەحاڵە پەروەردگار ستەم بکات، تێیدا پشتگیری ئەو بەڵگە عەقڵیە دەدۆزینەوە کە لە پێشتردا باسمان کرد، بەوەی مومکنێتی کردنی ستەم بۆتە(ممتنع) کە مەحاڵیەکە بەهۆکارێك دروست دەبێت نەك لە زاتی خۆیدا مەحاڵ بێت، لەسەر بۆچونی هەندێك لە بیرماندان و عەقڵە باڵاکان.
#ئەهلی_سوننە#عەقیدە#فقە_الاكبر#ماتوریدی
تێلێگرام : https://t.me/Turase
737
خوا گۆشت و خوێنی هەیە؟!😂خوا ئێسکانی هەیە؟!
ئەو زەلامە لە مەرحەلەی وەحشەکەیە! خوایەک دەپەرستێت گۆشت و خوێنە و ئێسکی هەیە و مەکانی هەیە!، بەرز و نزم دەبێتەوە! عەرشەکەی ئەلەرێتەوە! دوو دەست و دوو چاو و دوو قاچی هەیە! بەس شێوازەکەی نازانین!..
وابزانم ئەوە مەبەستی گرندایزەرە😉
737
درۆیە دەستگرتن بە قورئان و حەدیسەوە بە راستەوخۆ!!!
هەر کەسێک بانگەشی قورئان و حەدیس بکات بۆ عەوام! ژەهر و تەفرقە دەرژێنێتە ناو خەڵکی!!!
"دەبێت لەسەر مینبەرەکان کەسانێکی مەنهەجی هەبن، کە خیلافی مەنهەج و عەقیدەی توراس نەکەن!! جونکە خاریجی سوننەیە!"
737
ئیمامی سبکی لە"طبقات الشافعیە:ج9/لـ163" باسی دەکات و دەفەرموێت:
کاتێك ئەوەی ڕویدا بەسەر ئیبن تەیمیەدا بەهۆی بابتی حەمەویەوە"کتێبی العقیدە الحمویە" مەجلیسێکی(قەزایی) بۆ دانرا لە ماڵی ئارامی"دار السعادە" لە بەر دەم سەرکردە"تینکز" و کۆمەڵێك لە زانایان کە ڕاوێژیان بە سەرکردە کرد
شێخ سەفیە دینی بۆ بانگ بکات، هندی"شێخ سەفیەدین" نەفەسێکی درێژی هەبوو لە تەقریردا، وە کاتێك دەستی پێکرد هیچ شوبهەیەکی نەهێشتەوە کە ئاماژەی پێ نەدات لە تەقریرەکەیدا، کاتێك دەستی کرد بە تەقریرەکەی،
ئیبن تەیمیە وەك عادەتی خۆی ڕای دەکرد لە دەستی و پەلەی لێدەکرد و لەشتێکەوە دەڕۆیش بۆ شتێکی دیکە، شێخی هندیش وتی:
ئیبن تەیمیە من وەکو چۆلەکەیەك🐦 تۆ دەبینم، هەرکات دەمەوێت لە جێگەیەکدا بتگرم ڕادەکەیت بۆ جێگەیەکی دیکە.
سەرکردەن"تینکز" زۆر ڕێزی شێخی هندی دەگرت، وە شێخی هندی شێخی هەموو ئامادەبووان بوو، هەر بۆیە لەسەر بڕیاری ئەو ئیبن تەیمیە زیندانی کرا، بەهۆی بڕیاردانی ئاڕاستە بۆ پەروەردگار، پاشان لەشاردا باسەکە بڵاوکرایەوە و هاوەڵەکانیشی"ئیبن تەیمیە" لە پۆستەکانیان دوورخرانەوە.
737
ئەوەی دەیبینن سوکایەتی نیە بە قورئان، بەڵکو سوکایەتی کردنە بە قیمەت و شکۆی وڵاتی سوید!.
"وڵاتی سویند و پۆلیسی سوید هیچ شتێکی لە ئەخلاق و قیمەت پێنەماوە تا بیبەخشێتە کۆمەڵگای خۆی!. بۆیە لە بێئیشیدا پۆلیس پارێزگاری لە دوو کەسی بێئەخلاق دەکات تا سوکایەتی بە موسڵمانان بکەن!"
737
مامۆستا"ســـەربــاز مـحـمــد" خوای گەورە سەربەرزی دونیا و قیامەتی بکات!،کە ئەستێرەیەکە لە ئەستێرەکانی ئەهلی سوننە لە ئاسمانی کوردستان!.
"ئێمەی ئەهلی سوننە کەسانێکین مەنهەجی و علمی پەروەردە بووین!، خاوەن توراسێکین لە علم!هیچ مەنهەجێک بوونی نیە بتوانێت روبەروی ئەهلی سوننە بێتەوە"
737
ئەرێ ئەم زەلامە تەواوە؟؟!!
جارێ ئەلێ پێغەمبەرﷺ وائەفەرموێت!.
جارێ ئەلێ وا ناڵێ!.
جا لەهەمووی خۆشتر ئەلێ سەگێ بەریتە ماڵەوە (هەر شوبهەی مولحیدەکە دووبارە دەکاتەوە کەس ئاگای لێت نابێت. وەکو ئەوەی خوای گەورە نعوزوبیلا ئاگای لێ نەبێت! 😂😂
#وەهابیزم #موجەسیمە #خەواریج
737
چەژنی قوربان پیرۆز بێت لە هەموو برا و خوشکێکی موسڵمان، داواکارم لە خوای گەورە بە خاتری مـحـمـد ﷺ ببێتە چەژنێکی پر خێر و بەرەکەت بۆ تاک بە تاکی موسڵمانان!.
737
عەلامەی زەمانە مامۆستای گەورە و تاجی سەری من، جەنابی مامۆستا فەرهاد، خوای گەورە.سەربەرزی دونیا و قیامەتی بکات...
داواکارم لە خوای گەورە ئەم عەلامەیەمان بۆ تەمەن درێژ و تەندروست بکات...❤
737
بۆچی خیلاف؟
خیلاف دەردەکەوێت کاتێک فەهمە جیاوەزەکان بەر یەک دەکەون!. کێشەکان دەگەرێنەوە بۆ فەهم نەک خودی دەق!، جونکە ئێمەومانان لەسەر وەرگرتنی دەق خیلافێکی یەکجار کەمان هەیە!.
ئەوەی کێشەکە دروست دەکات فەهمە! لەم کێشەیەک گەورەتر نەبوونی پێوەرێکە لە هەردوو لا کە دیاری بکات کام فەهم حەقە و کام فەهم باطل!.
بۆ نمونە ئەگەر من بڵێم: "ئەمەریکا دەستی لە شەری ئۆکرانیا و روسیا هەیە!."
ئایە بەرێزت چۆن لەو قسەیە دەروانیت؟! چۆن لەو قسەیە تێدەگەیت؟!. کۆمەڵێک هەن لەناو ئیسلام ئیعتیمادیان کردۆتە سەر فەهمی زاهیری کە ئەمەش کارەساتە!. جونکە فەهمی زاهیری رستەکەی سەرەوە کە نوسیمەوە وشەی "دەست"بە مانای دەسەڵاتێک یان تێوگڵان دێت لەم رستەدا نەک خودی مانای حەقیقی دەستەکە!. جونکە گومان لەوەدا نیە ئەمەریکا زاتی خۆی خۆ دەستی نیە! ئەسلەن وڵاتە نەک مرۆڤ!.
بۆیە لێرەوە خیلاف دروست دەبێت لەسەر وەرگرتنی فەهم بۆ خودی دەقەکانی هەم قورئان هەم حەدیس!. لەوەش گرینگترن کە کێشەیەکی گەورەی دروست کردووە پێوەرە!.
بۆ نمونە من سەرەتا رستەکەم هێناوە و وتم ئەمەریکا دەستی هەیە بەو فەهمە! ئەوانی تریش بەبێ بیرکردنەوە وتیان دەستەکە حەقیقەتە یانی وەک دەستی پێناسەی مرۆڤ کە جسمێکە و دەستی هەیە!. پسیارەکە لێرەدا ئەوەیە ئایە پێوەر چیە بۆ ئەوەی بزانین ئایە فەهمەکەی من حەقە یان هی ئەوان؟!
واتە دەبێت پێوەرەێک هەبێت بۆ ئەوەی بزانین کامە لا حەقە!
ئەگەر بڵیت پێوەرکە قورئان و سونەتە ئی خۆ ئەوان دەقن! ئێمە خۆ خیلافمان نیە لەسەر دەق!. ئەگەر بلی ئیمامەکان منیش پسیار دەکەم کام ئیمام و کام سەحابە؟! ئایە لەناو خۆیاندا فەهیمی جیاواز نەبووە؟! بێگومان بەڵی!. کەواتە دەبێت بۆ دواجار پێوەرێک هەبێت بۆ دیاری کردنی فەهمێکی حەق!.
بۆ دیاریکردنی فەهمێکی حەق، تەنها "ئەقڵە"!. پسیار دەکەیت چۆن؟! باشە من رستەکەم لە سەرەوە باس کرد، ئایە دەگونجێت ئەمەریکا لاشەیەک بێت و دەستی هەبێت و دەستی بخاتە ناو شەری روسیا و ئەمەریکا؟! بێگومان ئەقڵ ناتوانت بروا بەوە بەکات! جونکە ئەمەریکا وڵاتە و مرۆڤ نیە!، ئەمە فەهمێکی باطلە!. ئەی ئایە ئەقڵ قبوڵی ئەوە دەکات ماقولە لای ئەقڵی سەلیم ئەگەر بڵێم مانای دەستەکە مەبەستمان تێوەگلان و دەسەڵات یان پیلانی خۆیەتی یان خۆی فیتنەکە دروست دەکات؟!
بێگومان ئەقڵ ئەو شتەی لا قبوڵە و فەهمەکە ماقولە هەم مەنتقی!.
من لێرەدا ئایە چیم کرد؟! کامەم پێش کامە خست؟! هیچیان!. بەڵکو دەق و ئەقڵ هاوتا بوون! گونجان و کێشەیان نەبوو!. جونکە من ئەقڵی سەلیمم کردە پێوەر بۆ دیاریکردنی فەهمێکی حەق!.
من لێرەدا کە باسی ئەقڵی سەلیم دەکەم مەبەستم یاسا ئەقڵیەکانە کە سابتن بە تایبەت یاسا مەنتقیەکان!.
{وەک چۆن بۆ سەلماندنی بوونی خوا و راستی ئیسلام ئەقڵ پێوەرە!، وەک چۆن ئەقڵ پێوەرە بۆ ئەوەی کە ئیسلام راستە و مەسحی باطل یان رەدی ئایدۆلۆژیاکانی تر دەدەیتەوە!. کەواتە بەهەمان شتیش ئەقڵ پێوەرە لەناو خودی ئیسلام بۆ فەهمێکی راست لەسەر دەقەکان!. خیلافەکان بۆیە زۆر بوونە لەم سەردەمە جونکە زۆرێک جاهیلن علمی مەنتق و ئسوڵی فقهـ!. تەنانەت نازانن و ئاگادار نین لە مەنهەجی سەلەفی ساڵح و نازانن چۆن و بە چ پێوەرێک یان پێوەریان چی بووە بۆ وەرگرتنی فەهم لە دەقەکان!.}
#ئیدراک
تیلیگرام:
t.me/Turase
737
Repost from ڕێبازی ئەهلی سوننەت
ئیبن عەبدولبەر دەفەرموێت : تاقمێک کە خۆیان داوەتە پاڵ سوننە، دەڵێن خوای گەورە بە زاتی خۆی دادەبەزێ، ئەوەش وتەیەکی پشتگوێخراوە، لەبەر ئەوەی خوای گەورە جووڵە و ڕووداوی بەسەر نایەت و هیچ نیشانەیەکی تێدا نییە بە دروستکراوەکانی بچێت.
737
میلەتی کورد بۆ بەلای ئیلحاد چوو؟؟
جوان گوێ بگرن!!! دەست بگرن بە حوجرە و علمی کەلام!!!!
"دکتۆر موحسین عبدولحمید"
