en
Feedback
وحدوي

وحدوي

Open in Telegram

دەروازیەک لە دەروازەکان

Show more
739
Subscribers
No data24 hours
No data7 days
+330 days
Posts Archive
ئەوەی کە پیاو بۆی لە دایک دەبێت "بنەما" و "عزەتی نەفسە"!. ئەوەشی کە ئافرەتی مۆدێرنەتی داوای دەکات و پێی سەرسامە پیاوێکی بە تە
ئەوەی کە پیاو بۆی لە دایک دەبێت "بنەما" و "عزەتی نەفسە"!. ئەوەشی کە ئافرەتی مۆدێرنەتی داوای دەکات و پێی سەرسامە پیاوێکی بە تەواوەتی بێ "بنەما" و "نەفس نزمە"!. ئافرەتانی رەسەن (توراسی) باش ئەوە دەزانن و لەوە تێگەیشتوون پیاوێک لە نەبوونی "بنەما" مومکینەیەتی فرۆشتنی ڕوحشی لێ دەکرێت و هیچ مانایەک بەهای نیە لای ئەو!، ئەزانن نەبوونی عزەتیش رێز و شکۆمەندی لە پیاوەکە ڕادەماڵێت!. بۆیە هەموو ئافرەتێکی رەسەن شوێن پێی پیاوێک دەکەوێت کە هەڵگری بنەما و نەفسیەتی بەرزە بۆیەش لە توراسدا ئافرەتان زۆر قوربانی گەورەیان داوە لە پێناویدا!... #توراس #ئیدراک تیلیگرام: https://t.me/Turase

ئەو رەخنەی ئاراستەی زۆرێک لە ئەشعەریەکان دەکرێت کە گوایە لەگەڵ دەسەڵاتی زاڵمن وەک چۆن مەدخەلیەکان و سەلەفیەکان بە راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ وان!.. سەرەتا دەبێ ئەوە روون بێت ئەشعەریەت یان ماتوریدی مەبەست لە ئسولی ئەهلی سوننەیە!! ئەم عەقیدەش هیچ پەیوەندیەکی بەوە نیە کە کەسێک لاینگری دەسەڵاتی زاڵم بکات یان لەگەڵ هیزی حەرەکیدا نەبێت!.... وەک خودی خۆشم لام وایە زۆرێک لە مامۆستایەنی ئەشعەری ئەوانە و لە کوردستانە قابیلی ئەو رەخنەیەن!! بۆیە لێرەوەش دەمەوێت ئەوە باس بکەم کە کەسێکی ئەشعەری یان ماتوریدی لەگەڵ دەسەڵاتی زاڵمدا بیت مانای ئەوە نیە خودی عەقیدەکە کێشەی تێدایە!!... ئەسڵەن ئەو قسەی کە ئەوان دەیکەن کە گوایە خروج بەس دەبێت لە کافر بکرێی ئەوە قسەیەکی بێمانا و بێ بنەمایە!! بۆیە ئەسلەن کافر هەر نابیت ببێتە ئەمری و ئەوانە!!... سەرۆکی فاسدیش و زاڵم زۆر ئاسایە خروج بکرێت و سەریشی بپەرێنن!! ئەگەر پێویستی کرد و بە خۆشی لانەچۆ لە دەسەڵات!.... بۆیە ئەوەی بەلامەوە گرینگە پاراستنی عەقیدەی ئەهلی سوننەیە لەو تۆمەتی ئەدرێتە پاڵیان!، مادەم ئەهلی سوننە حەقن! کەواتە پشتگیری لە حەقیش دەکەن!. ئەشعەری بێت یان ماتوریدی لەگەڵ دەسەڵاتی زاڵم بوو!، من بە ئاسانی خۆمی لێ بێ بەری دەکەم و دژایەتی تەواوی دەکەم بەلاشمەوە ئاسایە لە مەیدانی شەردا تا رادەی کوشتنیش لەگەڵی برۆم!!. ئەهلی حەق لەگەڵ زاڵم و ستەمکار هەرگیز نیە!!، ئەوەشی دەسەڵاتی نیە زۆر ئاسایە ئەتوانێت بێ دەنگ بێت نەک بچێت ئەوە بکاتە بەهانە ببێتە سەگی دەسەڵاتی عەلمانیەت!. مەسەلەی ئەوانەشی کە ئەچنە ناو حوکمەت بەناو ئیسلامی و بە نیەتی ئەوەی شتێکی خێر بکەن!، لای من هیچ ئیشکالی نیە!، بەڵام من ئیشکالم لەگەڵ ئەوانەیە کە پشتگیری لە دەسەڵات و کەسانێک و حیزبێکی زاڵم و دز بکەن!!.. تیلیگرام : https://t.me/Turase #ئیدراک #توراس #ئەهلی_سوننە

"مەنهەجی ئەهلی سوننە بەرامبەر بە سەرۆکی زاڵم" مەنهەجی ئەهلی سوننە مەشورە لە خروج کردن و قبوڵ نەکردن بەرامبەر بە سەرکردەی زاڵم و فاسق وەک مەنهەجی خودی ئیمامی گەورەی ئومەتی ئیسلام ابو حەنیفە!. ئەبوبەکری ڕازی جەساس: لەلای ابو حەنیفە جیاوازی نیە لە نێوان خەلیفە و قازی!، لەوەدا کە مەرجی شەریعەت بوونی دەسەڵاتیان بریتیە لە دادوەری!، بۆیە فاسق ناکرێت ببێتە خەلیفە و دادوەر، هەر وەک چۆن شایەتی و گێرانەوەیانیشی لە پێغمبەر ﷺ لێوەرناگيريت!، ئەوجا کەسێک گێرانەوەی قبوڵ نەکرێت و حوکمەکانی جێبەجێ نەکرێت ئیتر چۆن دەبێت ببێتە خەلیفە؟! -احكام القرانية- ج 1 - (86) بە دەلیلی قورئانیش کە ئیمامی گەورە ابو حەنیفە هێناویەتی: "إِنَّ اللَّهَ يَأْمُرُ بِالْعَدْلِ وَالإِحْسَانِ" (النحل: 90) "وَلاَ تَرْكَنُوا إِلَى الَّذِينَ ظَلَمُوا فَتَمَسَّكُمُ النَّارُ" (هود: 113) #ئەهلی_حەق #ئەهلی_سوننە تیلیگرام: https://t.me/Turase

بابە گیان..... ماڵ وێرانم بەبێ تۆ!! رۆژ و شەو ئەمن خەمباری رووتم!

My ideology: Sheikh ibn Arabi - Imam Plato - Sheikh René Guénon - Julius Evola Ultra Radical Traditionalist Akbari
+3
My ideology: Sheikh ibn Arabi - Imam Plato - Sheikh René Guénon - Julius Evola Ultra Radical Traditionalist Akbari

My ideology: Sheikh ibn Arabi - Imam Plato - Sheikh René Guénon - Julius Evola Ultra Radical Traditionalist Akbari
+3
My ideology: Sheikh ibn Arabi - Imam Plato - Sheikh René Guénon - Julius Evola Ultra Radical Traditionalist Akbari

لە ڕاستیدا، لام وا نەماوە کە چیتر شەر یان دیفاع کردن لە عەقیدە لە نێوان دینەکان و مەزهەبەکان قیمەتێکی مابێت!... گەر مۆدێرنەتی
لە ڕاستیدا، لام وا نەماوە کە چیتر شەر یان دیفاع کردن لە عەقیدە لە نێوان دینەکان و مەزهەبەکان قیمەتێکی مابێت!... گەر مۆدێرنەتی خاوەن بنەمایەکی فاسد بوو بێت!، ئێستاکە جیهان بینیک کە هەیە کە ئەسڵەن نازانم ناوی چیە؟! کە بە تەواوەتی خاڵیە لە بنەما و خاوەن هیچ بنەمایەک نیە!... #ئیدراک #توراس تیلیگرام: https://t.me/Turase

قال إمام الهُدى أبو منصور الماتُريدي في قوله تعالى ﴿كُنْ فَيَكُونُ﴾: ”ليس هو قول من الله: أَنْ كُنْ -بالكاف والنون- ولكنه عبا
قال إمام الهُدى أبو منصور الماتُريدي في قوله تعالى ﴿كُنْ فَيَكُونُ﴾: ”ليس هو قول من الله: أَنْ كُنْ -بالكاف والنون- ولكنه عبارة بأَوجز كلام، يؤدي المعنى التام المفهوم؛ إذ ليس في لغة العرب كلام التحقيق بحرفين يؤدي المعنى المفهوم أَوجز من هذا، وما سوى هذا فهو من الصلات، والأَدوات، فلا يفهم معناها، والله أعلم“. https://t.me/Turase

لەسەر دەروونی تاکی کورد و جیلی داهاتووی کورد!! ئەو قسانە تەنیا شیکارێکی دەروونی تاکی کوردە لەلایان برا بچوکتانەوە، گومان لەوەدا نیە لە زۆر شتدا رەنگە هەڵە بم و ئەوانە... بشبورن لەوەی گەر لەفز و ئەوانە زۆر باش نەبم و نەتوانم بە کورتی مەبەستم بگەینم!! #ئیدراک تیلیگرام: https://t.me/Turase

وَلَولا الهَوى ما ذَلَّ مِثلي لِمِثلِهِم وَلا خَضَعَت أُسدُ الفَلا لِلثَعالِبِ -عنترة بن شداد- https://t.me/Turase
وَلَولا الهَوى ما ذَلَّ مِثلي لِمِثلِهِم وَلا خَضَعَت أُسدُ الفَلا لِلثَعالِبِ -عنترة بن شداد- https://t.me/Turase

وەک شەخسی خۆم هەرگیز لەگەڵ ئەوەدا نەبوومە کە کورد شایەنی دەسەڵات و سەربەخۆی و حوکمەت بێت!!.. چونکە پێم وایە بوونیەتی کورد لە یاخی بوونەوە زیاتر نزیکە وەک لە جێگر بوون بەڵکو ئەو دەبێت هەمیشە حوکم بکرێت!! نەک حوکم بکات!!.. مەسەلەی دەنگ دانەکەش.. پێم وایە خودی کورد تازە خووی گرتووە بەوەی کە زوڵم و دزی و گەندەڵی لێ بکرێت، یانی تازە خووی بەوە گرتووە، بۆیەش هەر ئەو حیزبانە دەسەڵاتیان دەبێت و خەڵکی دەنگیان پی دەدات!!.. واتە خودی خەڵک خویان بە دۆخی ئێستاو و رسوایەوە گرتووە!! نایانەوێت ئەم رسوا و زەلیلیان لێ تێک بچێت!!.. ئازایەتی و یاخیبوون کوردیش تەنیا لەو کاتەدا دەردەکەوێت کە دەربەدەر بن بە کورتیان لێیانەوە بگیرێت ... بە کورتی پەتی ئەڵێن تێیانەوە بگیرێت!!.. ئەگینا ئازایەتی ئەوانە قسەیەکی درۆینانەی هیچی تر نیە....! برواش بکەن بەو پەڕی قەناعەت و ئینسافەوە ئەو قسانە دەکەم یانی هیچ کاریگەر نیم بە عەتف یان توڕەی!! #ئیدراک

شێخ "ڕێنی گوینۆن" لە کتێبی ئێست و وێستەکەی ئەفەرمووێت: ڕۆژئاواییەکانی ئەمڕۆ نازانن عەقڵی پاک چییە؟!، لە ڕاستیدا تەنانەت گومانیان لەوە نیە کە هەر شتێکی لەو جۆرە بتوانێت بوونی هەبێت!. ........ کە باسی ئەقڵی پاک دەکات لای ڕۆژئاوایەکان!! بروا بکەن من لام وایە لە تەواوی جیهان... رۆژێک دێت کە لای خەڵکی وشەی مەعریفە و سەقافەت وەک دەستەواژەیەکی بێمانا سەیر دەکرێت! ئەسڵەن جەهلیان دەبێت بە مانانی وشەکە...!!

هاوار هەزار هاوارە بۆ ئاستی مەعریفە و سەقافەتی ئەو خەڵکە!! بەخوا قەسەم رۆژێک هاتووە! تەنانەت گەر برادەرێک بدۆزینەوە تۆزێک شعوری هەبێت سەرەڕای هەزار بەدئەخلاقی و فەسادی دەبێت شکور بین!! .. یانی منداڵەکانمانم دەبێت لەناو ئەوانە چۆن گەورە بن؟؟؟ بروام بە برای بچوکتان بکەن!! زۆرم خوێندۆتەوە لەسەر جیهانبینین کە باسی ئەوە دەکرا مرۆڤ دەگاتە ئاستی ئاژەڵ لەنەبوونی شعور و سەقافەت و ئەخلاقی!! وللەهی بەس بە قسەی ناو کتێب ئەبینی و قەت تەسەوری ئەوەم نەدەکرد ڕۆژیک هەست بەوە بکەم خەڵک ئەوەندە بێ شعور و کەم سەقافەت دەبن لە خوار ئاژەڵەوە!!.. من نازانم هۆکاری چیە ئەو جیاوازە زۆرە دەبینم لە کوردستان و ئوروپای ئێستاکە! و زۆرێک هەست بەوە ناکەن!! بەڵام لام وایە گەر کەسێک زۆر تێکەڵاوی کۆمەڵگا نەبیت و سوچێکی گۆشەگیری گرتبێ!! کە جار جار سەیری دونیا دەکات بۆی دەردەکەوێی چ جیاوایەک و فەزاحەتێک بەسەر ئەم جیهانە هاتووە!!...

بروا بکەن هەتا ئەم ئەمرۆش وام ئەزانێت خەڵک و پۆستەکان بۆ گاڵتە باسی کاروانی بەرخە سپی دەکەن یان مامە ڤاندم!! یانی قەت تەسەوری
بروا بکەن هەتا ئەم ئەمرۆش وام ئەزانێت خەڵک و پۆستەکان بۆ گاڵتە باسی کاروانی بەرخە سپی دەکەن یان مامە ڤاندم!! یانی قەت تەسەوری ئەوەم نەدەکرد ئەوانە بگەنە ئاستێک لە قەناعەت لەناو خەڵکی تا خۆیان هەڵبژێرن!! خەڵکی ئەو شتە بە ساددە دەبینێت بەڵام لە ڕاستیدا ئێستاکە جۆرێک لە گاڵتە و شتی پێوە دیارە و هیچ دەنگێکی وەها ناهێنن!! بەڵام لە داهاتوودا مادەم ئەو دەرگایە کرایەوە و کەسانی ئەوها لەناو خەڵکدا گەیشتە ئەو قەناعەتە!! دڵنیابە هەڵبژاردنی داهاتوو کامە خوێری و کچە مۆدێل و ئەوانەیە لە تیکتۆک و ئەوانە ئەچنە لیستەکەوە بۆ ئەوەی خەڵک دەنگیان بدات!!.. هەڵبەتە ئەو قسانەم مانای ئەوە نیە دیفاع لەوانی تر بکەم!، ئەسڵەن حیزبی ئیسلامەیکانی لێ بێتە دەرەوە هەردوو حیزبەکە هەمووی خوێری و شەرواڵ پیس و شتن!.. بەڵام ئەمە یەکەم جارە قەشەری رەسمی، بە رەسمی بچێتە لیستەکەوە بۆ دەنگ دان!.. رێک نەک حەداستە!! ئەوە فەزاحەتە!!... دڵنیابن هەڵبژاردنەکانی داهاتوو پری دەبێت لە قەشمەر و سۆزانی رەسمی و هەر بە رەسمیش ئەچنە لیستەکەوە و ئەسڵەن خەڵکیش دەنگیان پێ ئەدات!!.. نازانم بۆچی کە شتی ئەوها دەبینم هەر بە نامۆیەتی زۆر دەکەم بەرامبەر بەو خەڵکو جیهانە بە رادەیەک کە بێتاقەتم دەکات و وام لێدەکات بۆ ماوەیەک لە دەرس و خوێندەوە و دارد و بەرد دوور بم!.. تاکی کورد سەبر سەبر بەرەو فەسادیەک و فەزاحەتێک ئەروات کە لەناو فەزاحەتەکانی و سەنتەرەکانی لەندەن و بەرلینش ناکرێت!! #ئیدراک تیلیگرام: https://t.me/Turase

قال الشيخ الأكبر: فمن أحب شخصاً بالحب الإلهي فعلى هذا الحد يكون حبّه إياه فلا يتقيّد بالخيال ولا بجمالٍ ما. قال الشيخ الأكبر:
قال الشيخ الأكبر: فمن أحب شخصاً بالحب الإلهي فعلى هذا الحد يكون حبّه إياه فلا يتقيّد بالخيال ولا بجمالٍ ما. قال الشيخ الأكبر: فعلامة الحب الإلهي حُب جميع الكائنات في كل حضرة معنويّة أو حسيّة أو خياليّة أو مُتخيّلة.

هەر کە دەتبینم دەڵێی تۆ شەم و منیش پەروانەتم تا سەراپا نەبمە کۆی زووخاڵ قەد ئارام ناگرم....!
هەر کە دەتبینم دەڵێی تۆ شەم و منیش پەروانەتم تا سەراپا نەبمە کۆی زووخاڵ قەد ئارام ناگرم....!

یەکێک لەو کێشە و لێکەوتانەی مۆدێرنەتی کە شێخی گەورە "ڕێنی گوینۆن" باسی لێوە دەکات بنەمایە و وشەی بنەمایە!. چونکە لای مۆدێرنەت
یەکێک لەو کێشە و لێکەوتانەی مۆدێرنەتی کە شێخی گەورە "ڕێنی گوینۆن" باسی لێوە دەکات بنەمایە و وشەی بنەمایە!. چونکە لای مۆدێرنەتی مانا و وشەی بنەما ناشیرن کراوە!، چونکە هەبوونی بنەما بەو مانایەی کۆمەڵیک بنەمای جێگیر هەبن بۆ ئاراستەکردنی تۆ!. ئا ئەمە بە تەواوەتی لە فەهمی مۆدێرنەتی دژایەتی دەکرێت و بە شێوازێکی ناشیرن وەسف دەکرێت یان دواکەوتووی!.. چونکە خودی مەفهومی مۆدێرنەتی لەسەر ئەوە بەندە کە خاوەن بنەمایەکی جێگیر نەبن و هەمیشە لە گۆرانکاریدا بن!. ئەمەش فەزاحەتە!!.. تەنانەت "ئێڤۆلا" زۆر بە تووندی دژی بێ بنەمایە و دژی ئەوەیە کە بنەماکان لە گۆرانکاریدا بن!. بۆیەش ئەڵێت: خاوەن بنەما بن!.. لە راستیدا بەلای خەڵکیدا ئێستاکە زۆر نامۆیە کە کەسێک بانگەشەی بنەما بکات و لەسەر بنەمایەک بروات، رەنگە زاهیرەن وا دەرنەکەوێت! بەڵام لە ناوەوە ئەمەی هەڵگرتووە!!. #توراس #ئیدراک تیلیگرام: https://t.me/Turase

یەکێک لەو کێشە و لێکەوتانەی مۆدێرنەتی کە شێخی گەورە "ڕێنی گوینۆن" باسی لێوە دەکات بنەمایە و وشەی بنەمایە!. چونکە لای مۆدێرنەت
یەکێک لەو کێشە و لێکەوتانەی مۆدێرنەتی کە شێخی گەورە "ڕێنی گوینۆن" باسی لێوە دەکات بنەمایە و وشەی بنەمایە!. چونکە لای مۆدێرنەتی مانا و وشەی بنەما ناشیرن کراوە!، چونکە هەبوونی بنەما بەو مانایەی کۆمەڵیک بنەمای جێگیر هەبن بۆ ئاراستەکردنی تۆ!. ئا ئەمە بە تەواوەتی لە فەهمی مۆدێرنەتی دژایەتی دەکرێت و بە شێوازێکی ناشیرن وەسف دەکرێت یان دواکەوتووی!.. چونکە خودی مەفهومی مۆدێرنەتی لەسەر ئەوە بەندە کە خاوەن بنەمایەکی جێگیر نەبن و هەمیشە لە گۆرانکاریدا بن!. ئەمەش فەزاحەتە!!.. تەنانەت "ئێڤۆلا" زۆر بە تووندی دژی بێ بنەمایە و دژی ئەوەیە کە بنەماکان لە گۆرانکاریدا بن!. بۆیەش ئەڵێت: خاوەن بنەما بن!.. لە راستیدا بەلای خەڵکیدا ئێستاکە زۆر نامۆیە کە کەسێک بانگەشەی بنەما بکات و لەسەر بنەمایەک بروات، رەنگە زاهیرەن وا دەرنەکەوێت! بەڵام لە ناوەوە ئەمەی هەڵگرتووە!!. #توراس #ئیدراک تیلیگرام: https://t.me/Turase

#سیاسەت #ئیدراک گومان لەوەدا نیە، تاکی موسڵمان و ئومەتی موسڵمانان لە نزمترین ئاستیدا لە رووی سیاسەت و هەژموونی غەیری خۆی بەسە
#سیاسەت #ئیدراک گومان لەوەدا نیە، تاکی موسڵمان و ئومەتی موسڵمانان لە نزمترین ئاستیدا لە رووی سیاسەت و هەژموونی غەیری خۆی بەسەر ئەودا!. ئێستاکە باردۆخی ئومەتی ئیسلام وەک ئاوێک یان بەحرێک وایە کە ئاوەکەی مەنگە!، مەبەستمان مەنگ ئەوەیە کە وەستاوە و جوڵەی نیە!، خودی نەبوونی ئەو جوڵەش لە دوای لێدان و هەژموونی دەرەوە و ناوەکی خۆی بووە!، ئەوە کە گرینگە و من ئێستاکە بروای تەواوەتیم پێیەتی ئەوەیە کە ئەم ئاوە مەنگە یانی نەجولاوە هەرگیز نایتە جوڵە!، بەبێ غەیری خۆی یان خۆ بە خۆیانە!. گەر ئاوێک لەبەردەمدا وەستا بێ و بمەوێت بیخەمە جوڵە و شەپۆڵ لازمە بەردێک فرێ بدەمە ناوی!، کە لام وایە رۆژێک خودا ئەو بەردە فرێ ئەداتە ناو ئاوەکە و شەپۆڵ و جولە دروست دەکات!. ئیتر والله اعلم تیلیگرام: https://t.me/Turase

وَلَا تَحْسَبَنَّ الَّذِينَ قُتِلُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ أَمْوَاتًا بَلْ أَحْيَاءٌ عِنْدَ رَبِّهِمْ يُرْزَقُونَ
وَلَا تَحْسَبَنَّ الَّذِينَ قُتِلُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ أَمْوَاتًا بَلْ أَحْيَاءٌ عِنْدَ رَبِّهِمْ يُرْزَقُونَ