755
لازمی قەولی کامەیان گومرایە و حەق نیە؟!
سەرەتا دەبێت ئەوە بزانین هەر وشەیەک کە ئێمە بەکاری دەهێنین، لە قاموسی زمانەوانی پێناسە کراوە!، هیچ وشەیەک نیە مانای نەبێت و بەبێ مانا ئێمە بەکاری بهێنین!. کەواتە دانە پاڵی هەر وشەیەک بە ماناوە خودی ئەم مانایە هەڵدەگرێت کە ئێمەی مرۆڤ کردومانە بۆ خودی وشەکان لە هەموو زەمانەکان!.
جا لێرەوە ئەگەر با وشەی ید و کلام بهێنن بە نمونە، خودی ئەم دوو وشەیە ئەگەر ئیسپاتی مانا بکەین!، بڵێن ماناکەی مەعلومە یان حەقیقەتی ماناکەیەتی جی دەگەیەنێت!؟ بێ گومان ئەوە دەگەیێنێت کە ئەو پێناسەی لەناو قاموسەکان بۆ خودی وشەکە کراوە بە هەمان ئەو پێناسەیە!.
بۆ نمونە ید یانی شتێک پەلو پۆی هەبێت یان جەندین مانای تر!، یان خودی وشەکی کەلامیش هەڵگری مانایەکە بۆ نمونە پێکهاتووە کە سەوت یان حەرف! ئیتر هەر مانایەکی تر!.. ئەوەی گرینگە ئەوەیە بزانرێت کاتێک ئەڵیت ئیسپاتی مانا دەکەم، خودی ئیسپاتەکەت ئەو مانایە هەڵدەگرێت! دواتریش لازمی ماناکە یان بەبێ ئەوەی بتەوێ یان نا خودی ئەو مانایە بۆ جسمە یان شیاو نیە بۆ زاتی خوا! جونکە ئێمەی مرۆڤ کردومانە!.
جا بۆیە ئێمە وەک ئەهلی سوننە ئەڵین ئیسپاتی هیچ مانایەک ناکەین و نەفی هەموو مانایەک دەکەین کە ئیمەی مرۆڤ کردومانە!، دەیگەرێنینەوە بۆ زاتی خوای گەورە کە تەنها ئەو مانای ئەو وشانە دەزانێت!. ئایە چ کێشەیەک هەیە لەوەدا ؟! بێگومان نەخێر تەنانەت لۆژیکیش هیچ کێشەیەکی نیە!.. من وشەیەک دەدەمە پاڵ زاتی خوا بەبێ مانا و ئەڵێم ماناکەی تەنها خۆی ئەزانیت و من شیاوی ئەوە نیم ماناکەی بزانم! هیچ کێشەیەک هەیە؟! بێ گومان نەخێر!... تەنانەت لازمی قەولەکی من هیچ موشکیلەیەک دروست ناکات و بەڵکو عەقیدەیەک دروست دەکات کە هەرگیز خوا ناجێتە مێشکیەوە یان گومانی بۆ دروست بێت!.
شتێکی روونە و راکردن لێرەدا بوونی نیە!، هەر کەسێک ئیسپاتی مانا بکات بەوەی کە ئێمەی مرۆڤ کردومانە بۆ وشەکە! لازمی قەولەکەی گومرایە و تەجسیمە!، ئەگەریش هەر مانایەک بهێنیمەوە و بڵی ئەوە نیە! کەواتە ئەویش ماناکەی نازانێت وەک من!، یان ئەگەر ماناش ئیسپات بکات دەبێت پێم بڵیت ماناکەی چیە؟! نەک بە وشەی مەعلومە یان حەقیقەت خۆی دەرباز بکات!. ئەگەر خاوەن قەولی ئیسپاتی مانا پێ بزانیت یان نا لازمەکەی گومرایە و باطل ە!....
#عەقیدە #ئەهلی_سوننە
تیلیگرام: https://t.me/Turase
10 May 2023, 05:56
