سۆزی بەسۆز
Open in Telegram
332
Subscribers
No data24 hours
-17 days
-430 days
Posts Archive
332
لێم گەڕێ با دەربڕم سۆزی دەروون
لێم گەڕێ با هەڵوەرێنم ئەشکی ڕوون
شەو دەکێشم شەونخوونی و بێخەوی
ڕۆژ دەچێژم دەرد و داخی بێئەوی
ْ#مامۆستا_هێمن_موکریانی
شێعرە پڕدەردەکەی
#هێمنی_جوانم❤️🕊🤍
بە دەنگە سیحراوییەکەی
#مامۆستا_حەسەن_دەرزی
🫶@Sozibasoz🫶
332
چەپگەڕی گەردوون گەڕان کوشتمی
نەزانپەرستی بۆ نان کوشتمی
هەر چەوسانەوەی بێ حەسانەوە
ئەی مردن لەکوێی؟ ژیان کوشتمی...
✍ : ْ#مامۆستا_هەژار
🎙 : ْ#مامۆستا_حەسەن_دەرزی
🫶@Sozibasoz🫶
332
332
🎼 فڕێم مەدە
فڕێم مەدە،
من یاری تۆم!
لە ناخۆشی و دەردەکان، من چاری تۆم.
فڕێم مەدە، من چاوی تۆم!
لە وەرزە سەختەکانت، من بەهاری تۆم.
بەو شەوانەی بۆت دەگریام لەلات بام: ئەستێرەمی؛
منیش چلچراغی تۆم.
لەو شەوانەی بۆم دەگریای
لەلام بای؛ قوربانی دڵ،
قوربانی گوڵ؛ باڵات بام!
گەر بزر بووی
بۆت دەبمە ڕێ
گەر ئاوت ویست
بۆت دەبمە زێ
بێتاقەت بی
بۆت دەبمە ژێ
بۆت دەبمە کێ
تۆ بتەوێ
بەس بتەوێ
بەس بتەوێ
تەنیا تکام؛
فڕێم مەدە، فڕێم مەدە!
فڕیم مەدە، من یاری تۆم
بۆ نەخۆشی و دەردەکانت،
من چاری تۆم.
ئایا بێمروەتم؟ بێمننەتم؟ وەفام نییە؟
کەم لەگەڵتم؟ جەفام هەیە؟ سەفام نییە؟
بیرت بێتەوە بگەڕێوە
من هێلانە و هەمدیار و هەمهەواری تۆم!
بیرت چۆوە ئێوارانێ
وەکوو سێبەر
شوێنم دەکەوتی؟
بیرت بێتەوە ئەو جێگایەی
تەنیا لەوێ دەستم دەکەوتی
فڕێم مەدە
ڕۆژێک دادێ
وەک لەناو زبڵ بەدوای پاکەتی دەرمانێک فڕێت دابێ،
دێی دەگەڕێی
بەدوای مندا
منێک کە دەردەداری تۆم!
ْ#مامۆستا_فەرهاد_پیرباڵ
🫶@Sozibasoz🫶
332
🎼 پەپوولەی باڵهەڵوەریو
پەپوولەی باڵهەڵوەریو
بە تیشکی گڕ داڕزیو
بە ڕۆژ لەم گوڵ بۆ ئەو گوڵ
لەم چڵەوە بۆ ئەو چڵ
ئەفڕی و ئەنیشیتەوە
بۆنی خۆش ئەچنیتەوە
خۆزگە ئەمزانی تۆ بۆ
وا خۆت ئەکەی ڕەنجەڕۆ
هەر تاریکیت لێ دەر کەوت
چاوت بە شوعلە و گڕ کەوت
باڵت هەڵئەپڕووزێنی
جەرگت هەڵئەقرچێنی
ئەی باڵداری ڕەنگاوڕەنگ
دەم پڕهاواری بێدەنگ
خۆزگە ئەمزانی تۆ بۆ
وا خۆت ئەکەی ڕەنجەڕۆ
شەبەق هەتا بەیانی
لە گوێی جۆگە و سەرکانیی
ئەگەڕێی تا ئەتوانی
ماندوویەتی نازانی
باڵداری جوان و ڕەنگین
ئێسکسووک و باڵنەخشین
خۆزگە ئەمزانی تۆ بۆ
وا خۆت ئەکەی ڕەنجەڕۆ
کام جێگا خۆش و بەرزە
کام لەب ناسکە سەوزە
لە دوورەوە بۆی ئەفڕی
جێگای خۆتی لێ ئەگری
پەپوولەی ناسک و نازدار
عاشقی دڵبریندار
خۆزگە ئەمزانی تۆ بۆ
وا خۆت ئەکەی ڕەنجەڕۆ
✍ : ْ#شێخ_نووری_شێخ_ساڵح
🎙 : ْ#مامۆستا_ناسر_ڕەزازی
🫶@Sozibasoz🫶
