en
Feedback
پەرتوکـــم 📚

پەرتوکـــم 📚

Open in Telegram

Show more
The country is not specifiedEducation48 673
3 103
Subscribers
No data24 hours
-147 days
-4630 days
Posts Archive
هەر وەک چۆنی تیشکی خۆر خۆی دەخزێنێتە ژوورەکەت ڕێگە بدە ڕووناکی خۆی بخزێنێتە دڵت، پێویست ناکات تاریکی بۆ ماوەیەکی زۆر بەردەوام بێت، ناکرێ شوێنە جوانەکان بۆ هەمیشە تاریک بن، پەنجەرەیەک بۆ ڕووناکی لەسەر دڵت بکەرەوە خۆڵی لێ بتەکێنە و شپرزی و شێواویەکەی ڕێک بخەرەوە ئەو شتانەی لێ دەربکە کە پێوسیتت نین تێیدا تەنیا پارێزگاری لەو شتانە بکە کە خۆشت دەوێن و ئارامیت پێ دەبەخشن.. ———— #پەرتوکم

ئاگاداری ئەو کەسە بە کە زۆر جار لێت ئەبورێت..! چون ئەو کەسانە کە گەیشتنە خاڵی کۆتایی بێ دەنگ دەبن لە هەموو شتێک .. هەموو شتێک؟ بەڵێ هەموو شتێک، چونکە وەک شاخێکی سپی لێ دێت کە بەفر دایپۆشیوە هەستەکانی سارد و بینینەکانی پەردەیەکی سپی لە بەرامبەر ئەو هەستانەی هەیبوو بەرامبەر هەڵوێستەکان، ئیدی دەگاتە کۆتایی و سارد دەبێتەوە و ئەو گەرمیەی جارانی نامێنێ، ئەو کاتەش بە ئاراستەیەکی راستی ژیان دەڕوات.. ــــــــــ #پەرتوکم

• بۆ منێک کە ئارەزوم لە ئازاردانی کەس نییە، منێک کە دەمەقاڵێ و وشەی زبر و وەڵامدانەوەت بە خراپە خۆم دەشکێنێت بەر لە تۆ ،ھەرگیز چاوەڕێ مەکە وەک خۆت مامەڵەت لەگەڵ بکەم. من ڕاھاتوم ھەرشتێکم بەدڵ نەبێت و ئازارم بدات بە بێدەنگی لێی دوردەکەومەوە، دەریدەکەم لە ژیانم ژیان زەبری زۆرمان تێدەگرێت من لانی کەم دەمەوێت ئاسودە و بێ کینە بم لەگەڵ ئەو کەسانەی کە لە بازنەی ژیانمدان بەجۆرێکی تر دەمەوێت پێت بڵێم: ئارەزو دەکەم ئینسان نەبێت بەھۆی ئازاری ئینسانێکی تر، بەڵکو پێکەوە ڕوبەڕوی ئازارەکان ببینەوە.. ــــــــــ #پەرتوکم

ڕاهاتووین، گلەیی لەو کەسانە بکەین کە بە جێمان ئەهێڵن، بەڵام زۆرجار خۆمان هۆکاری سەرەکی ئەو جێ هێشتنەین، گرنگی پێدان و خۆش ویستنی زیاد لە پێویستی مرۆڤەکان ئەگۆڕێت و غرور ئەبن وا ئەزانن بە ڕۆیشتنیان ئەرووخێین، بەڵام ڕۆیشتنی هەنێك لە مرۆڤەکان زیاتر بەهێزمان ئەکەن.. ———— #پەرتوکم

مانگێک بە لەناو هەزاران ئەستێرەدا گوڵێکی تایبەت بە لەناو دەیان باخدا کەسێکی ڕۆشنبیر بە لەناو هەزاران خەڵکدا سادە بە لەناو هەزاران خەڵکی ئاڵۆزدا تاک بە لەنێوان هەمووان.. ــــــــــ #پەرتوکم

هەرگیز بڕیاری خێراو پێشوەختە لەسەر هیچ کەسێک مەدەن، چونکە دەکەونە هەڵەوە ، بریاری خێراو پێش وەختە بواری گەڕانەوەی بۆ نیە مەگەر بە خەجاڵەتییەکی زۆر نەبێت ، ئەوەی دەیزانین هەموو شت نیە ، هەستەکانمان ، زانیارییەکانمان ، هۆشیارییەکانمان ، پسپۆریی و شارەزاییەکانمان مانای ئەوە نییە، بەهەڵەماندا نابات، گەورەترین هەڵەیەک کە مرۆڤ تێیدەکەوێت خێرا کاردانەوەمانە لەسەر ئەوانی تر.. ———— #پەرتوکم

لێرە ھێشتا مرۆڤانێکی باش ھەیە کەسانێک ھەن کە لە بونیەتەوە باشی لەگەڵیان ھاتۆتە بوون کەسانێک ھەن لە خراپترین بارودۆخ و لە خراپترین شوێنەکان، لەنێو خراپترین کەسەکان ھێشتا خۆیان لەدەست نادەن و ئەتوانیت پشتیان پێ ببەستیت♥️ ــــــــــــ #پەرتوکم

photo content
+4

• سوپاسگوزاربە لەوەی هەتە، زێدەڕۆیی بەرەکەت ناهێڵێ، ناسوپاسگوزاری لەسەر ئەم هەموو پاداشتانەی خودا پێتی ئەدات ملیۆنان کەس هەیە نیەتی، سەیرکە سەڕەیان گرتووە بۆچی؟ بۆ نەعل، هەڵبەز و دابەز ئەکەن لە خۆشیان، شایەنی ئەوەیە بیری لێ بکەینەوە کە ئێمە، چەندێک بار و گوزەرانمان باشترە لە ئەوان.. ــــــــــ #پەرتوکم

+7

• هێزی گەورەترین پەرتوک لە مێژوی مرۆڤایەتی، سەیرکەن چۆن باوەش بە قورئانەکەدا ئەکات هەر چەندە موسوڵمانیش نیە! لەوانەیە شتانێکی زۆریش بکات کە هاوتا بێت لەگەڵ فەرمانەکانی خودا لە قورئان، لێ ئێمەی موسوڵمان لە زۆر ماڵدا تەنها لەو کاتەدا دەستمان بەر قورئان ئەکەوێ کە پاکی ئەکەینەوە لە تۆز، لەکتێکدا ئەبوو ڕێنونی ژیانمان بێت.. ــــــــــــ #پەرتوکم

ئێمە شتێکمان ویست و خودایش شتێکی تری ویست، سوپاس بۆ خودا لەسەر ئەو خێرەی ئێـمە نایزانین.. ـــــــــ #پەرتوکم
ئێمە شتێکمان ویست و خودایش شتێکی تری ویست، سوپاس بۆ خودا لەسەر ئەو خێرەی ئێـمە نایزانین.. ـــــــــ #پەرتوکم

گرنگ نیە پیاوی یان ژن، پێویستە ڕێژەیەک سەوزایی لە ماڵەکەت هەبێت.. هەم هەوا و ئۆکسجینێکی پاک دەستەبەر ئەکات، هەمیش لە ڕوی دەرونیەوە دڵخۆشت ئەکات.. گرنگیدان و ئاو پرژێنکردنی ڕۆژانەیان بەدوورت ئەکات لە خەم و خەفەت.. ــــــــــ #پەرتوکم

ھەرشتێک لە ژیاندا رووبدات ھەرچەندە جاڕسکەر و بێزار کەریش بێت مەچۆرە نێو قۆزاغەی بێ ئومێدیەوە تەنانەت ئەگەر ھەموو دەرگاکانیش داخران خوا دەرگایەکی نوێت بۆ دەکاتەوە کە بۆ تۆ گونجاو بێت سۆفی تەنیا لەبەر ئەوە سوپاسی خوا ناکات کە پێی بەخشیووە بەڵکو لەسەر ئەوەش سوپاسی خوا دەکات کە پێی نەبەخشیوە یان لێی سەندۆتەوە..! ———— لە پەرتوکی 'سەمای ڕۆح' #پەرتوکم

ژن، ئەو مەخلوقەیە کە پێش ڕۆحی پارەو مەڕوماڵات دەداتە پێش خۆی و هەرکات بتەوێ هەڕاجی دەکات بۆ یەک هەناسەت ، ئەوەی ژنێکی عاشقی نەدیبێ دەسەڵاتی خوای گەورەشی نەبینیوە ،'تۆمان بۆ بمێنێ' لەم قسەیە گەورەترم نەبیستووە لە ژنێک ، 'بۆمان بمێنی بۆم بمێنی'، لەهەنگوینی بەردێکی ناو شاخێک ئەسڵتر، ناخی ژنێکی عاشقە.. ــــــــــ #پەرتوکم