en
Feedback
پەرتوکـــم 📚

پەرتوکـــم 📚

Open in Telegram

Show more
The country is not specifiedEducation48 673
3 103
Subscribers
No data24 hours
-147 days
-4630 days
Posts Archive
٤- ئەو تەربیەت دان و فێرکردنی ڕۆتینانە دەبێ بە بناغەیەک بۆ داهاتوی ئەو مناڵە، هەتا هەتایە بۆ خۆی و مناڵەکانیش ئەو خوو و ڕۆتینانە فێر دەبن، چەندین کەسمان هەیە بە مناڵی فێری ڕۆتین و خووی باش نەکراوین بە گەورەیش ناتوانین بە ئاسانی فێری بین.. ــــــــــ #پەرتوکم

گرنگە.. مناڵەکان لە تەمەنێکی کەمەوە تەربیەتی ڕۆتینی باش بکرێن، جا بە هەر جۆرێک بێت کێشە نیە، ئەوەی لە ڤیدیۆیەکەیە بە شێوەی ئەوڕوپی و مۆدێرنە، بەڵام خۆ دەکرێ ئێمەش مناڵەکانمان بە شێوەیەکی باش تەربیەت بدەین کە مرۆڤێکی باش و سەرکەوتووی لێ دەربچیت.. ١- ببینە مناڵەکان چەند بە جوانی هەڵدەستن و جێگاکانیان دەق دەکەن و ڕێک دەخەن، یەکتر بانگ دەکەن و خۆیان ئامادە دەکەن بۆ نانی بەیانی، دواتر چەند بە جوانی نانەکە دەخۆن قاپەکان دەشۆن و ماڵەکە پاک ڕادەگرن.. ٢- بینیتان مناڵێک مۆبایل و ئایپاد و شتی تر بەکار بێنێت؟ بینیتان سەیری یوتوب و تیکتۆک بکەن؟ ئاخۆ چۆن مناڵەکانیان پەروەردە دەکەن کە بێ سەیرکردنی شاشە بژین؟ ٣- ڕۆڵی دایک لە ماڵدا زۆر زەق بەدیار دەکەوێت، دایک دەبێت هێمن و لەسەر خۆ بێت، لەڕوی دەروونیەوە ئاگاداری دەرونی خۆی و مناڵەکانی بێت، کە توڕە بونێک یان ڕەتکردنەوەیەک هەبوو دەبێ بە لەسەرخۆییەوە مامەڵە بکات..

• با من پێتان بڵێم، هیچ شتێک وەک قورئان ئاسان نیە بۆ لەبەر کردن! چەند ئایەتێک دووبارە و دووبارە ڕۆژانە گوێ بیستی بە، ئەوە باسی خوێندنەوەی ناکەین، ئیتر بزانە چەند بە ئاسانی ئەتوانی لەگەڵی بڵێیتەوە و لەبەری بکەیت! تەنانەت سوڕەتی البقرة کە درێژترین سوڕەتە ئەتوانی بە ماوەیەکی کەم بە جوانی لەگەڵی بڵێتەوە و لەبەری بکەیت، جیا لەوەش کە ماڵەکەت دەپارێزیت ، بەرەکەتی تێدەکات، ئارامیش دەبەخشێت!.. ـــــــــ #پەرتوکم

شەوانی زستان درێژن هەوڵبدە پڕی بکەیتەوە بە شتی بەسود و بیرۆکەی باش بۆ ماڵەوە و خۆت و دەوروبەرت، با جێپەنجەت لە هەموو کوچەو لایەکی ماڵەوە دیار بێت، حەوشەو هەدیقە، ژێر قادرمەو کۆڕنەکانی ماڵەوە، هەر لەخۆتەوە هەست بە خۆشی ئەکەیت کە شتێکی جیاوازت کردووە😍.. ــــــــــ #پەرتوکم

کچەکانتان خۆش بوێت ئەوان نیعمەتی خالقن،ئەوان بەرەو بەھەشتان ئەبەن، ئازاریان مەدەن،بە بوونیان دڵگران مەبن، ئەوان پڕن لە میھرەبانی و جوانی و ناسکی.. ــــــــــ #پەرتوکم

ئیشێکی ئاسان و جوان، سەرکەوتووانە! هەر وەک لە ڤیدیۆکانی پێشتر باسی ئەو کارە سەربەخۆیەمان کرد، کە ئیشێکی باش و خۆشە، لە هەمان کاتیشا بیرۆکەیەکی نوێیە.. بەڵام ئەگەر هەر ئەیکەیت، با کوالێتی شتەکان بەرز بێت، چونکە ئەم وێنانە دەبن بە دیکۆرێکی جوان.. بۆیە لە ئێستاوە بیری لێ بکەوە و پلانێکی بۆ دابنێ.. ـــــــــــ #پەرتوکم

لەوانەیە ئەو کارەی ئەو دەیکات جیاواز بێت، وە بەختیشی لەگەڵ بێت، بەڵام نەوەستاوە لە هەوڵدان، زیاتر لە ١٠ ساڵە لەم کارەی بەردەوامە تا گەیشتووە بەم ئاستە، گرنگترین شت ئەوەیە خاوەن بڕیار و متمانەی خۆیەتی، خێزانەکەشی لەگەڵی هاوکارن، بۆیەش بەم جۆرە سەرکەوتووە.. ــــــــــ #پەرتوکم

پەروەردەی کچەکەت کوڕەکەت لە دەست خۆتایە چۆن بێت، لە مناڵیەوە فێری بکە دار بچێنێ و گوڵی خۆش بوێت، گەورەش بێت ناتوانێت ئازاری گوڵێک بکات نەک خەڵکی... ــــــــــ #پەرتوکم

لە ساتە ناخۆشەکان ھیوابڕ مەبە،تەنیا سەبر بگرە خودا لەگەڵ سەبرگرانە.. ـــــــــــ #پەرتوکم

داپیرەم هەموو جار لە کەلاوەیەک قورئانی دەخوێند و منیش سەیرم دەکرد پشیلەیەکی تێکەل بە ڕەنگی سوور و سپی لە قاپە ماستەکەی پێشی دەخوارد و گوێی لە قورئان خوێندنەکەی داپیرەم دەگرت، جارێک لێیم پرسی داپیرە!! چی شتێک ئاوا جوانی کردووی سەرەڕای خراپی باری ژیانت؟ وتی: کوڕم قەناعەت شەرتە قەناعەت ـــــــــــ #پەرتوکم

• لاتان سەیر نەبێت لە وڵاتان مەگەر ڕێژەیەکی کەمی، ئەگینا نەوە و مناڵەکان ئاگاداری ژیانی خێزانەکانیان نابن، بڕواتان هەبێ بە جۆرێک هەیە بە ساڵ نازانن دایک و باوکیان لە ژیاندا ماون یان نا، بێ بەشن لەو باوەشە میهرەبانەی وێڵ کراوە بەهۆی ستایلی ژیانیان، فە ببینن جیاوازیەکە چۆنە، لێرە بە تایبەت داپیرە و باپیرە ئەکەین بە تاجی سەرمان، چونکە ئەمان سەرمەشقی ژیانن.. ــــــــــــ #پەرتوکم

ئەوەی ڕۆی تەواو تا هەتایە لەبیری کە، مەهێڵە بێتاقەتی بۆ جارێک درێژە بکێشێ،کەمێ دڵخۆشبە کەمێ پێبکەنە.. ــــــــــ #پەرتوکم

مانگی چواردەمان دەرکەوت! چ کاتێکی تایبەت و چێژبەخشە، چاوەڕێی سەروەری مرۆڤایەتی بکەیت! ١٤٦٦ ساڵ بەر لە ئێستا سەروەرمان کۆچی کرد بۆ مەدینە، زێدی خۆی بەجێ هێشت، نیشتیمانی خۆی بەجێ هێشت لەپێناو اسلام.. ــــــــــــ #پەرتوکم

• خۆشترین و ناخۆشترین شتی ژیان ئەوەیە کە هەموو شتێک کە دەیکەیت بە شێوەیەکی دیکە دێتەوە رێگەت. کاتێک دڵی دایکت دەشکێنیت، کاتێک متمانەی هاوڕێکەت دەدۆڕێنیت ،کاتێک ئەزیزێکت بێ هیوا دەکەیت، ئەو کاتەی رۆحێک ئازار دەدەیت . خۆشیەکەی ئەوەیە بەهەمان شێوە هەموو باشیەکانی ژیانیشت دێتەوە ڕێگەت ئەوە دادپەروەری ئاسمانە هەرگیز لەیادی نەکەیت... ـــــــــ #پەرتوکم