کتێبخانەی یاسایی📔
Open in Telegram
تاکە کەناڵی کتێب و ڕاپۆرت و سیمیناری یاسایی هاوڕێیان ئێمە زۆر ماندوو ئەبین بەم گروپەوە ئێوەش لەلایەن خۆتانەوە بڵاوی بکەنەوە بۆئەوەی هەمووان سوودمەند ببن و ماندووبوونی ئێمەش بەزایەنەڕوات @ktebyasa ئەدمین /پارێزەر خەندە فاروق صابر
Show more4 664
Subscribers
No data24 hours
+57 days
+2930 days
Posts Archive
4 664
ئەو تاوانانەی کەفالەت نایانگرێتەوە کامانەن؟
١-ماددەی (٤)یاسای بەرەنگاربونەوەی تیرۆر
٢-ماددەی (٤٠٦)کوشتنی بە ئەنقەست
٣-ماددەی (٣٠٧)بەرتیل
٤-مادەکانی(٣٩٣،٣٩٦،٣٩٧)تاوانی ئابڕوبەرانە
٥-مادەکانی(٤٢١،٤٢٣)فڕاندن
٦-مادەکانی (١٩٤-١٩٧-١٥٦-٢٢٦)ئەو تاوانانەی پەیوەندی بە ئاسایشی ناوخۆو دەرەوەی وڵات ھەیە
٧-مادەکانی (٤٤٠-٤٤٣)بڕگەی(١-٢-٣)ماددەی ٤٤٠بڕگەی (١١)دزینی ماڵی دەوڵەت
٨-یاسای بەرەنگاربونەوەی بە قاچاخ بردنی نەوت وپێکھاتەکانی ژمارە(٤١)کە تێیدا قەدەغەیە تۆمەتبار ئازاد بکرێت لەقۆناغی لێکۆڵینەوە بە بارمتە..
بەڵام دادوەر لە دەسەڵاتیدا ھەیە ئەو تۆمەتبارەیبە یەکێ لەو مادانە راگیراوە بریار بدات بە ئازاد کردنی بە کەفالەت تا ڕۆژی دادگای.
ئەدمین / شوان
4 664
هاوڕێیان سوپاس کە چەنالەکامن شەیر دەکەن.. دڵنیا بن شتی زۆر باشمان بۆ داناون .. بۆیە ئەم چەناڵە گەورە بکەن.. ماویەکی تر بەشی پرسیار و وەڵام زیاد دەکەین و زۆر شت دەکەین بۆ سودی ئێوەی ئازیز .. هیوادارم بەردەوام لەگەل هاوڕێکانتان شەیری بکەن.. لە گروپەکانی خۆتاندا..🌹🌹🌹
4 664
یەکێک لەوبابەتە گرنگانەی کە زۆر پێویستە تۆی پارێزەر بیزانیت یان تۆی خوێندکار لە مەجلیسێکدا دادەنیشی ئەم بابەتەیە کە خەڵک بەردەوام دەپرسێت..
◾️ئەو داوایانەی كە پیاو دژی هاوسەرەكەی ئەتوانێ تۆماری بکات:
١- دەعواى مطاوعة (داوای گوێڕایەڵی)
٢-دەعوای تفریق(داوای جیابوونەوە )
٣- دەعواى نشوز(داوای لاســــاری)
٤- دەعواى مشاهده(داوای بینینی منداڵ)
٥- دەعواى اثبات نسب(داوای سەلماندنی ڕەچەڵەک)
٦- دەعواى تصديق طلاق خارجي(داوای پەسەندکردنی تەڵاقی دەرەکی)
٧- دەعواى تصديق زواج خارجي(داوای پەسەندکردنی زەواجی دەرەکــــی)
٨- دەعواى اسقاط حضانه(داوای لێسەندنەوەی دایەنی)
هەوڵدەدەین هەر( ٨) بابەتەکە کورتەیەکی لەسەر دابەزێنین
تکایە ئەم چەناڵە بۆ هەموومانە
هەوڵبدەن زۆرترین کەس بیبینێت
ئەدمین / شوان
4 664
ئەو هەنگاوانە چین بەرامبەر قەرزار دەگیرێتەبەر ئەگەر قەرزەکەی نەدایەوە؟
بەپێی بارودۆخی قەرزار دەتوانرێ داوای قەرزەکە بکرێتەوە و ئەو خاڵانەی خوارەوەش هەریەکەو لە کات و بارودۆخی خۆی دەتوانی داوای بکەی واتە مەرج نیە خاوەن قەرز هەموو ئەو مافانەی هەبێ کە نوسیومە لە خوارەوە
1️⃣ دەست بەسەرداگرتنی موڵکی یان ئۆتۆمبێلی ئەگەر زیاد لە پێویستی خۆی هەبوو
2️⃣ داوای گرتنی بکەی ئەگەر پابەند نەبوو
3️⃣ ئەگەرفەرمانبەر بوو لە مووچەکەی مانگانە یەک لەسەر پێنجی دەگێڕدرێتەوە
4️⃣ دەتوانی داوای بڕە پارەیەکی مانگانە بکەی بە پێی ڕێکەوتنی نێوان قەرزار و خاوەن قەرز
5️⃣ دەتوانی داوای قەدەغەی چونەدەرەوە لە وڵاتی لێبکەی (منع السفر)
6️⃣ ئەگەر سیمکارتەکەی گران بەها بوو دەتوانی حجزی بخەیە سەر و تەنانەت داوای فرۆشتنیشی بکەی
7️⃣ ئەگەر کۆمپیانیای هەبێ دەتوانێ داوای ڕاگرتنی کارەکانی کۆمپانیاش بکەی
ئەمانە و چەندین هەنگاوی تر دەتوانرێ لە ڕێگەی جێبەجێ کاری دادی کاری لەسەر بکرێ و ئەو هەنگاوانە دەبێ لە ئاست بڕی قەرزەکە بێ واتە کە داوای دەست بەسەرکردنی ئۆتۆمبیل دەکەی دەبێ قەرزەکە کەمتر نەبێ لەنرخی ئۆتۆمبێلەکە . وە ئەگەر قەرزەکە بە کۆمپیالەش بێ باشترە و مافت زیاتر پارێزراوە بە تایبەت ئەگەر لە کۆمپیالەکە موڵك یا ن ئۆتۆمبیل ئاماژەی پێ کرابێ.
منقول
هاوڕێیان تکایە ئەم چەنالە لەگەڵ هاوڕێکانتاندا شەیربکەن…
4 664
لەدەعوای مدنی دا بە جلساتەکان دەوترێ جلساتی مرافعە
١٧-انتداب کردنی محامی
*دەعوای جزائی ...دەکرێ محامی انتداب بکرێ لە لایەن محکمەوە یان بکریتە وەکیل بە پیی وکالەت
*دەعوای مدنی ... انتدابی محامی تیادا نیە و تەنها دەتوانرێ محامی بکریتە وەکیل بە پێی وکالەت
١٨- ئامادەبوونی محامی ...
*دەعوای جزائی ... ئامادە بوونی محامی بۆ بەرگریکردن لە متهم وجوبیە
*دەعوای مدنی ... ئامادەبوونی محامی جوازیە بۆ هەردوو لایەنەکە واتە دەتوانن محامی نەگرن و خۆیان داوای حقەکەیان بکەن
١٩- کەشف ...
*لە دەعوای جزائی ... دا ئەنجامدانی کشفی محلی حادث و چونە شوینی ڕوداوەکە بە خوڕاییە لەلایەن محکمەوە
*لە دەعوای مدنی ....دا محکمە بڕیاردەدات بە برێك پارە ( اجر ) لەبەرابەر ئەو کەشفەی کە پێی هەلدەستن.
وەرگیراو
4 664
هه موو پارێزهرێک و كهسی یاسایی دهبیت ئهمه بزانن
جیاوازی نێوان دەعوای جزائی و دەعوای مدنی لە قانونی عێراقی دا
تــــــاگی هاوڕێکانت بکە
۱ـ پێناسە ...
*دەعوای جزائی ... بریتیە لە داواکردنی گرتنەبەری اجرائاتی جزائی لەبەرامبەر ئەنجامدەری تاوان بۆ ئەوەی محاکمە بکرێ و عقوبە بدرێ
*دەعوای مدنی.... کەسێك لەبەردەم قضادا داوای حقی خۆی دەکات لە کەسێکی تر
.
۲ـ تحریك دەعوا ...
*دەعوای جزائی ....جوڵاندنی دەعوا بە شکات (شکوی) دەبێ بە شەفەی یان نوسراو
*دەعوای مدنی ....دەعوا بەرز ناکرێتەوە الا لەڕێگەی عریضەیەکی نوسراوەوە نەبێ کە ئەویش بریتیە لە ( عریضەی دعوی )
٣- پێشکەش کردنی دەعوا ...
*دەعوای جزائی .... پێشکەش دەکرێ بە قاضی تحقیق یان محقق یان هەر لێپرسراوێك لە مەرکەزی شرطە یان هەر ئەندامێکی ضبطی قضائی یان بە هەوالدان دەبێ بۆ ادعای عام
*دەعوای مدنی.... تەنها پێشکەشی قاضی ئەکرێ
٤-ئەو کەسەی بۆی هەیە دەعوا بجوڵێنی ...
*دەعوای جزائی ... هەرکەسێك بزانێ تاوانێ ڕویداوە دەتوانێ هەواڵ بدات و دەعوای جزائی لەسەر بجوڵێنێ
*دەعوای مدنی ... هیچ کەسێك بۆی نیە مباشرەی دەعوای مدنی بکات الا خاوەن حقەکە نەبئ
٥- وقف و تعطیل و تنازول لە دەعوادا ...
*دەعوای جزائی .... ناکرێ دەعوای جزائی بوەستێنرێ یان لەکاربخرێ یان تنازولی لێ بکرێ یان تنازول لەو حوکمە بکرێ کە تیای دەرچوە یان جێ بەجێ کردنی ئەو حوکمە بوەستێنرێ الا لەو حاڵەتانەدا نەبێ کە قانون باسی کردوە.
*دەعوای مدنی .... دەکری عریصەی دەعوای مدنی ابطال بکریتەوە یان تنازولی لی بکرێ یان دادبینی رابوەەستێنرێ یان ببچڕێنرێ ( انقطاع بکرێ ) .
٦- مبدئی تقادم ...
*دەعوای جزائی ... ئەو دەعوا جزائیانەی حقی عامیان تیانیە مبدئی تقادم حوکمی ئەکات کە بریتیە لە ( تێپەربوونی ماوەیەك کە ئەگەر ئەو ماوەیە ڕۆشت ئەوا گوێ لەو دەعوایە ناگیرێ کە لەسەر بەرز دەکرێتەوە
وەك ئەو جرائمانەی لە مادە ( ٣ ) اصولی محاکماتدا باسکراون
*دەعوای مدنی .... مبدئی تقادم حوکمی دەکات
٧-محکمەی خاوەن اختصاص بە دعوی
*دەعوای جزائی .... دەعوا بەرزناکرێتەوە الا لەبەردەم محاکمی جزائیدا نەبێ .
*دەعوای مدنی .... ئەکرێ دەعوا لەبەردەم محاکمی مدنیدا بەرزبکریتەوە وە ئەکرێ لەبەردەم محاکمی جزائیشدا بەرز بکرێتەوە ئەگەر تابعی دەعوای جزائی بوو .
٨- حقی عام و خاص لە دەعواد
*دەعوای جزائی ... هەم حقی عامی تیایە هەم حقی خاص کە حقی عام بەرژەوەندی گشتیە و حقی خاص داواکردنی تعویضە
*دەعوای مدنی ....حقی عامی تایدا نیە کە تەنها حقی خاصە و داواکردنی تعویصة
٩- حوکم و قراری دەرچوو لە دەعوادا ...
*دەعوای جزائی ... ئەو حوکمەی دەردەچێ لە نتیجەی دەعوای جزائی ئەگەر کاتی بەسەردا تێپەڕی پێی دەوترێ حوکمەکە دەرەجەی بتاتی وەرگرتوە
*دەعوای مدنی ...ئەو قرارەی دەردەچێ لە نتیجەی دەعوای مدنی ئەگەر کاتی بەسەردا تێپەڕی پێی دەوترێ قرارەکە دەرەجەی قطعی وەرگرتوە
١٠- نتیجەی دەعوا ...
*دەعوای جزائی ...نتیجەی دەعوای جزائی دەرچوونی حوکمە
*دەعوای مدنی ....نتیجەی دەعوای مدنی دەرچوونی قرارە
١١- لایەنی دەعوا ....
*دەعوای جزائی ...لایەنەکان شکاتکار و تؤمەتبارە (مشتکی و متهم )
*دەعوای مدنی ....لایەنەکان داواکار و داوالەسەرکراوە ( مدعی و مدعی علیە )
١٢- اعتراف و اقرار لە دەعوادا
*دەعوای جزائی ... ئەگەر متهم دانی نا بە کردنی تاوانەکەیدا ئەوا ناودەبرێ بە اعتراف
*دەعوای مدنی .... ئەگەر مدعی علیە دانی نا بەحقی مدعی دا ئەوا ناودەبری بە اقرار
١٣- بوونی چەند متهم و مدعی علیەك و اعتراف و اقرار لەسەر ئەوانی تر ...
*دەعوای جزائی ... ئەگەر چەند( متهم )ێك هەبوون ئەوا اعترافی یەکیان دژی ئەوانی تر وەردەگیرێ و قسەکانی دەنوسرێتەوە بە صیفەی شاهید .
*دەعوای مدنی .... ئەگەر چەند (مدعی علیە )یەك هەبوو یەکیان اقراری کرد ئەوا ئەو اقرارە حجەی قاطعی هەیەو کورت دەکریتەوە تەنها لەسەر خۆی ( مقر ) ، وە جێ بە جێ نابێ لەسەر (مدعی علیە )یەکانی تر
١٤-گوێگرتن لە غەیری خصمەکان
*دەعوای جزائی ....گوێگرتن لە قسەی کەسی غەیر لە دەعوای جزائی دا ناودەبرێ بە شهادە و بەکەسەکە دەوترێ شاهید
*دەعوای مدنی .... لە دەعوای مدنی دا ناودەبرێ بە بەڵگەی کەسی ( بینة شخصیة )
١٥ – قانونی واجب تطبیق لە دەعوادا
*دەعوای جزائی .... ئەو قانونەی کە جێ بە جێ دەکرێ بریتیە لە قانونی عقوبات و قانونی اصول محاکمات جزائی و قانونە خاصەکانی تر ( وەك قانونی چەك و خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی و توندوتیژی خێزانی ....)
*دەعوای مدنی .... ئەو قانونەی کە پێویستە جێ بە جێ بکرێ بریتیە لە قانونی مدنی و قانونی مرافعات و قانونی اثپات و قانونە خاصەکانت تر ( وەك قانونی استملاک و تسجیلی عقاری ......)
١٦-جلساتی محاکمە لە دەعواد
*دەعوای جزائی ...لەدەعوای جزائی دا بە جلساتەکان دەوترێ جلساتی محاکمە
*دەعوای مدنی .....
