1 336
Subscribers
No data24 hours
-77 days
-1830 days
Posts Archive
1 336
ئەمڕۆ هەینیە هەوڵبدە صڵاوات زۆر بنێریت بۆ پێغەمبەری ئازیزمان ﷺ
اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ
1 336
+4
ڕێزدار سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بڕوانامە پێشکەش بە دەرچووانی زانکۆی ئەمەریکی - کوردستان لە دھۆک کرد
1 336
بۆ سەرکردایەتی و ئەندامانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان؛
سڵاو و ڕێز،
پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەڕێزتان و ئەندامان و لایەنگرانتان دەکەم.
یەکێتی خاوەن مێژوویەکی دیار و بەرچاوە و لە زۆر قۆناغی جیاوازی مێژووی گەلەکەماندا، ڕوڵی دیار و کاریگەری هەبووە.
لەم رۆژەدا یادی دامەزرێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، خوالێخۆشبوو بەڕێز مام جەلال دەکەینەوە و هیوادارم لە تێکوشان و خەبات لە پێناو بەدیهێنانی مافە ڕەواکان و پاراستنی دەستکەوتەکانی گەلەکەمان و هەروەها لە پشتیوانیکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام بن و هەر سەرکەوتوو بن.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
1 336
بە گوژمەی ٣ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دینارحکومەتی هەرێمی کوردستان کارەبای نیشتمانی بە ٢٤ گوندی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان دەگەیەنێت
1 336
بهپێی زانیارییهكان، ههفتهیهك پێش ئێستا، پیاوێك بهناوی ئهحمهد قادر، كه خهڵكی گوندی خاروكی سهر به ناحیهی دارهتووی له سنووری قهزای بهدرهڕهش بهمهبهستی ڕاوكردنی ماسی ڕووی كردبووه سهر ڕووباری زێی گهوره و پاشان دیار نهما.
ئهوهش زاندرا كه دوای دیار نهمانی ئهمڕۆ شهممه، توانرا تهرمی ئهو پیاوه بهخنكاوی له نزیك پردی كهڵهك دۆزرایهوه له ڕووباری زێی گهوره.
1 336
دەقی پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی.
بەڕێز/ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بەڕێزان لە مەکتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی باڵای سیاسیی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بە بۆنەی(٤٩)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پیرۆزباییەکی گەرم لە ئێوەی بەڕێز و کادیر و ئەندام و لایەنگرانی حزبە تێکۆشەرەکەتان دەکەین و، ھیوای بەردەوامی و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.
لەو دەرفەتەدا جارێکی دیکە جەخت دەکەینەوە سەر ھەماھەنگی و تەبایی و ھاوخەباتیمان شانبەشانی سەرجەم ھێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشە و پرسە ھەنووکەییە چارەنووسسازەکان و، پاراستنی دەسکەوتەکانی گەلەکەمان و داکۆکیکردن لە قەوارەی ھەرێمی کوردستان و بەھێزکردنی دامەزراوەکانی.
جارێکی دیکە پیرۆزباییتان لێدەکەین و ھەر سەرکەوتووبن.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
١ی حوزەیرانی ٢٠٢٤
1 336
سێیەمین لیستی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ئاڕاستەی بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) کرا
ڕۆژی پێنجشەمە ٣٠ ی ئایاری ٢٠٢٤، لەچوارچێوەی پرۆسەی بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە ڕێگای پرۆژەی هەژماری من، و بە پشتبەستن بە ڕێکەوتنی نێوان وەزارەتی دارایی و ئابووری لەگەڵ بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) بۆ ناردنی زانیاری فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ سێهەمین هەفتە لەسەریەک، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەڵسا بە ناردنی زانیاریی (٢٥٥٧ ) فەرمانبەری سەرجەم وەزارەتەکانی هەرێمی کوردستان.
لەچوارچێوەی ڕێکەوتنی نێوان وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان و بانکی عێراقی بۆ بازرگانی ( TBI ) هەیە وەزارەتمان بەردەوام دەبێت لە ئامادەکردنی لیست و زانیاریی مووچەخۆران، کە ئەم بانکە لەنێوان حەوت بانکەکانی ناو پرۆژەی هەژماری من هەڵدەبژێرن، بەپێی ئەو پرۆسەیەی کە بانکی ناوەندیی عێراق پەسەندی کردووە و هەفتانە لیستی نوێ بۆ بانکەکە ئامادە دەکات.
لەماوەی سێ هەفتەی ڕابردودا وەزارەتی دارایی و ئابوری داتاو زانیاری بە سێ لیست بۆ بانکی عێراقی بۆ بازرگانی ( TBI ) ناردووە، لیستی یەکەم ( ٣٦٨ ) فەرمانبەرو لیستی دووەم (٤٥٣ ) فەرمانبەرو لیستی سێیەم ( ٢٥٥٧ ) فەرمانبەر بوون، تا ئێستا کۆی گشتی داتاو زانیاری ( ٣٣٧٨ ) فەرمانبەری حکومەتی هەرێمی کوردستان نێردراوە بۆ بانکی عێراقی بۆ بازرگانی ( TBI ). وەک وەزارەتی دارایی و ئابوری چاوەڕوانین بانکی عێراقی بۆ بازرگانی ( TBI ) بە زووترین کات دەست بە کردنەوەی هەژماری بانکی بۆ فەرمانبەرانی خوازیار بکات و قۆناغ بەقۆناغ کارتی بانکی بۆ فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بگەڕێنێتەوە.
وەزارەتی دارایی و ئابووری
حکومەتی هەرێمی کوردستان. ٢٠٢٤/٥/٣١
1 336
بەپەلە.. ئاگر لە گۆڕستانێكی هەولێر كەوتەوە
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر رایدەگەیەنێت، كەمێك پێش ئێستا ئاگر لەناو گۆڕستانی گردە ڕەشە كەوتەوە و تائێستا هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە نەزاندراوە .
1 336
* ئومێدم هەیە هەواڵی خۆش بە هاووڵاتییان بگات.
* کۆبوونەوەکان باش و ئومێدبەخش بوون.
* لەگەڵ هەموو ئەو بەرپرسانەی دانیشتین، پشتیوانیی خۆیان بۆمان دەربڕیوە.
* هەفتەی داهاتوو پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت لە نێوان هەردوو لادا تاووتوێ دەکرێت.
* هەر پابەندییەک لەسەر ئێمە بووە جێبەجێمان کردووە، ئەوەی ماوە بەرپرسیارەتیی عێراقە بۆ جێبەجێکردنی پابەندییەکان.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
بەغدا، ٣٠ ی ئایاری ٢٠٢٤
