Noor . نور
Open in Telegram
1 042
Subscribers
No data24 hours
-17 days
-830 days
Posts Archive
1 042
أنباء سيئة. بسبب مزاعم التلاعب بعدد المشاهدات، فُرضت قيود على القناة، وحذرت إدارة تيليجرام من احتمال حذفها. تم اتخاذ قرار إعادة إنشاء القناة، ولتجنب تكرار الأخطاء، سيتم إصدار روابط الدعوة الآن عبر البوت؛ لن يتم تحديث القناة القديمة بعد الآن. نعتذر عن الإزعاج.
1 042
سەروەرمان ﷺ هەرگیز ڕەخنەی لە خواردن نەگرتووە!ئەبو هوڕەیڕە خوا لێی رازی بێت دەڵێ: پێغەمبەرى خوا ﷺ هەرگیز ڕەخنە و گلەیی نەگرتووە لە (شێوەو جۆری) خواردن، ئەگەر ئارەزووی كردبا دەیخوارد، ئەگەر ئارەزووی نەكردبا (نەیدەخوارد) وازی لێ دەهێنا. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضىَ اللهُ عَنْهُ قَالَ : مَا عَابَ النَّبِيُّ ﷺ طَعَامًا قَطُّ إِنِ اشْتَهَاهُ أَكَلَهُ وَإِنْ كَرِهَةُ تَرَكَهُ. | صحيح البخاري 3563 | #گەوهەری_بوخاری #noor.نور
1 042
هەندێک لە هۆكارەكانی نەخۆش كەوتنی دڵدڵ توشی نەخۆشی و ڕەش بوون و ڕەق بوون دەبێت بە هۆى یەکێک لەم هۆکارانە ، بۆیە دەبێت تۆی موسڵمان زۆر ئاگاداریان بیت و خۆت بەدوور بگریت لێیان تا نەبێتە هۆکارى دڵ ڕەقبونت و پاشان هیچ ئامۆژگاری و نەسیحەتێک کارت تێ نەکات و دڵەکەت ببێتە دڵێکی مردوو. یەکەم : زۆر قسە كردن : یەكێك لەو تاوانانە كەوا زۆربەى هەرە زۆرى خەڵك بە گشتی تێیدایە لەم سەردەمەدا و نەخۆشیەكی ژەهراویە بۆ دڵ و تێكى ئەدات و دڵ ڕەق ئەكات بریتی یە لە زۆری قسە كردن بە تایبەتی قسەیەك كە دونیایی بێت، یان قسەیەك كەوا تاوان و مەعصیەت و سەرپێچی خوای گەورەی تیادا بێت ئەو قسەیە ئەبێتە هۆی ئەوەی كەوا دڵ ڕەش بكات. دووەم : نەزەر کردن و تەماشاکردنى ئافرەتان : نەخۆشیەكی تر لە نەخۆشیە ژەهراویەكان و كوشندەكان كە دڵ ئەمرێنێت و دڵ ڕەق ئەكات بریتی یە لە نەزەر كردن و تێڕوانینی حەرام كە زۆر كەس هەیە چۆن زمانیان بەرداوەتەوە بەئارەزووی خۆیان قسە ئەكەن هەیشە چاوی بەڕەڵا كردووە بە ئارەزووی خۆی تەماشای حەرام ئەكات کە ئەمەش دەبێتە هۆى دڵ ڕەشبوونى و کەمە کەمە بەتەواوی دڵى ڕەش دەبێت. سێیەم : باوەش كردن بە دونیادا : نەخۆشیەكی تر لە نەخۆشیەكانی دڵ بریتی یە لە باوەش كردن بە دونیادا، بەشێوازێك مرۆڤ باوەش بكات بە دونیادا كە ببێتە هۆی ئەوەی كەوا قیامەتی لەبیر بباتەوە یاخود ببێتە هۆی ئەوەی کە کەمتەرخەم بێت بۆ عیبادەت و تاعەتی خوای گەورەی. چوارەم : زۆر پێكەنین : نەخۆشیەكی تر كەوا دڵ ئەمرێنێت و ڕەش ئەكات بریتی یە لە زۆر پێكەنین (دەم بە خەندە بە و ڕوو خۆش بە) بەڵام با هەمیشە حاڵت وانەبێت کە بەردەوام پێبکەنیت بە بەقاقاو بەدەنگی بەرز لەبەر ئەوەی ئەو زۆر پێكەنین و قاقایە دڵ ئەمرێنێت وەكو پێغەمبەری خوا ﷺ ئەفەرمووێت: ئاگادارتان ئەكەمەوە كەوا زۆر پێنەكەنن لەبەر ئەوەی زۆر پێكەنین ئەبێتە هۆی ئەوەی دڵ ئەمرێنێت و ئەو دڵە ئەمرێت، وە هەروەها ڕووناكی ناوچەوانیش ناهێڵێت ئەوەی كەوا زۆر پێ ئەكەنێت دڵی ئەمرێت . #noor.نور
1 042
ئەبو دەرداء(دانای ئەم ئوممەتە) کێیە؟ئەبو دەرداء عویمری کوڕی زیدی کوڕی قیسی ئینصاری خەزرەجیە، دانای ئوممەت و گەورە قورئان خوێنەکانی دیمەشقە.... سعیدی کوڕی عبدالعزیز دەڵێت :ئەبوو دەرداء لە ڕۆژی بەدردا بووە بە مسوڵمان بوو، پاشان لە جەنگی ئوحود بەشداری کرد لە (انس) ەوە پێغەمبەری خوا وەفاتی کرد، جگە لە چوار کەس نەبێت کەسی تر قورئانی کۆنەکردەوە، ئەوانیش (ئەبو دەرداء و معاذ و زەیدی کوڕی ثابت و ئەبوو زەید) بوون. ئەبو دەرداء پێش هاتنی ئیسلام بازرگان بووە. لە ساڵی (٣٢)دا لەسەر زەوی دیمەشق کۆچی دوایی کردووە. #ناسینی_هاوەڵان #noor.نور
1 042
لە نیشانەکانی کۆتایی هاتنی دونیائەنەسی كوڕی مالیك خوا لێی رازی بێت دەڵێ: پێغەمبەرى خوا ﷺفەرموویەتى: بێگومان لە نیشانەکانی کۆتایی هاتنی دونیایە: کە زانست هەڵدەگەرێتەوە، نەفامی جێگیر دەبێ، مەی (شەرابی زۆر) دەخورێتەوە زینا و داوێنپیسی بڵاودەبێتەوە. عَنْ أَنَسٍ ، قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : " إِنَّ مِنْ أَشْرَاطِ السَّاعَةِ أَنْ يُرْفَعَ الْعِلْمُ، وَيَثْبُتَ الْجَهْلُ، وَيُشْرَبَ الْخَمْرُ، وَيَظْهَرَ الزِّنَى ". | صحيح البخاري 80 | #گەوهەری_بوخاری #noor.نور
1 042
ئەبو ذەری غەفاریجندب ی کوڕی جنادە ی غەفاریەیە، پێی وتراوە (بریری کوڕی جنادە). ابو ذەر دەیفەرموو من چوار یەکی ئیسلام بووم، پێش من تەنها پێغەمبەری خوا (صَلَّىٰ اللّٰهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) و ئەبوبەکر و بلال مسوڵمان بوو بوون. ئەبوو ذەر دوای ئەوەی چوە مەککە تاکوو ئیسلام بناسێت لەدەمی (صَلَّىٰ اللّٰهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) مسوڵمان بوو وە گەرایەوە وڵاتی خۆی لەوێ مایەوە تا دوای شەڕی بەدر و ئوحود و خەندەق پاشان هات بۆ مەدینە. لە مانگی (ذی الحجة) ی ساڵی ٣٢ ی کۆچی وەفاتی کردووە. #ناسینی_هاوەڵان #noor.نور
1 042
کەڵەشاخ
پێناسەى ، حوکمى ، فەزڵی ، سودەکانى
پێناسەى
کەڵەشاخ بریتی یە لە دەرهێنانی خوێن لە لاشە بەئامێرێکی گونجاو و تایبەت .
حوکمەکەی
کەڵەشاخ سوننەت نی یە ، بەڵکو چارەسەرێکە و هەرکاتێ مرۆڤ پێویستی پێی بوو ئەنجامی دەدات ، خۆ ئەگەر پێویستی پێی نەبوو ئەوا نایکات ، و نەزانراوە لەسوننەتدا هاتبێت پێغەمبەر ﷺ کەڵەشاخى کردبێت لەکاتێکدا کەپێویستی پێ نەبووبێت ،بەڵام هیچ ڕێگریەک نی یە لەوەی بوترێت سوننەتە بۆ کەسێک کەنەخۆش بێت و پێویستی پێی بێت ، چونکە پێغەمبەر ﷺ هانی داوین بۆی ، و هەواڵی پێداوین شیفای تێدایە .
فەزڵی کەڵەشاخ
پێغەمبەرى خوا ﷺ فەرموویەتی : " الشِّفَاءُ فِي ثَلاثَةٍ شَرْبَةِ عَسَلٍ وَشَرْطَةِ مِحْجَمٍ وَكَيَّةِ نَارٍ وَأَنْهَى أُمَّتِي عَنِ الْكَيِّ . "
واتە : شیفا لەسێ شت دایە :
خواردنهوهی ههنگوین، کهڵهشاخ گرتن، داخ کردن، بهڵام من ئومهتم قهدهغه دهکهم لهداخ کردن .
لە فەرمودەیەکی تردا دەفەرموێ : باشترین شت کەوەک چارەسەر بەکاری بێنن کەڵەشاخە ویەکێکە لەباشترین چارەسەرەکان .
سوودەکانی کەڵەشاخ
1. باشە بۆ نەخۆشیەکانی سوڕی خوێن .
2. چارە سەری زەختی خوێن دەکات ، وهەروەها چارەسەری ئیلتهابی عەزەڵاتی دڵیش دەکات .
3. سوود بەخشە بۆ نەخۆشی سنگ .
4. چارەسەرە بۆ سەر و چاو ئێشە .
5. باشە بۆ ئازارەکانی مل وسگ ، و ئازاری ڕوماتیزم .
6. چارەسەرە بۆ هەندێ لەنەخۆشیەکانی دڵ و جومگەکان .
وە لەلایەکی ترەوە کەڵەشاخ تایبەتمەندیەکی هەیە و لەچەند حاڵەتێکدا سوودی هەیە وئازار کەم دەکاتەوە بەبێ ئەوەی زیانی هەبێت.
چەند تێبینیەک :
دروست نیە پیاو کەڵەشاخ بۆ ئافرەت بکات چونکە الحمد لله ئێستا لە زۆربەش شارەکاندا ئافرەتانى شارەزا هەن کە کەڵەشاخ بۆ ئافرەتان دەکەن.
ب. ئەو کەسەى کە کەڵەشاخ بۆ خەڵکی دەکات دروستە پارەى لەسەر وەربگرێت .
ج. باشتر وایە بۆ ڕۆژوەوان كەڵەشاخ نەكات ، چونکە ڕاجیاوازی زانایان لەسەر ئەو بابەتە زۆر توندە لەسەر ئەوەى کە ئایا ڕۆژوەکەى دەشکێ یان نا.
د. باشتر وایە کەڵەشاخ لە ڕۆژانی (17) و (19) و (21) ى مانگی عەرەبی بکرێت.
#noor.نور
1 042
بەڵا و ناڕەحەتیەکان ئەبنە کەفارەتی تاوانەکانت
پێغەمبەرمان ﷺ فەرموویەتی:
هەر شتێک تووشی مرۆڤی موسڵمان ببێ، ماندووبوون بێت یان نەخۆشی، یان نەخۆشی دەروونی، یان خەم و خەفەت یان ئێش و ئازار، تەنانەت ئەگەر دڕکێک بچێت بە شوێنێکیدا، ئەبێتە کەفارەت و لە تاوانەکانی ئەشواتەوە.
عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الْخُدْرِيِّ ، وَعَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ ، عَنِ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ : " مَا يُصِيبُ الْمُسْلِمَ مِنْ نَصَبٍ وَلَا وَصَبٍ، وَلَا هَمٍّ وَلَا حُزْنٍ، وَلَا أَذًى وَلَا غَمٍّ، حَتَّى الشَّوْكَةِ يُشَاكُهَا إِلَّا كَفَّرَ اللَّهُ بِهَا مِنْ خَطَايَاهُ ".
|صحيح البخاري 5642|
#گەوهەری_بوخاری
#noor.نور
1 042
كوفر و جۆرهكانىكوفر پێچهوانهى ئیمانه و دوو جۆره: جۆرى یهكهم: كوفرى ههرهگهوره كه خاوهنهكهى له ئیسلام دهردهكات و ئهویش پێنج بهشه: 1- كوفرى نهفامى و بهدرۆخستنهوه (كفر الجهل والتكذيب) 2- كوفرى خۆبهگهورهزانین لهگهڵ بهڕاستخستنهوهدا (كفر الإباء والاستكبار مع التصديق): وهكو كوفرى ئیبلیس. 3- كوفرى گومان و دوودڵى (كفر الشك) . 4- كوفری پشت تێكردن (كفر الاعراض) . 5- كوفرى دووڕویی (كفر النفاق) . جۆرى دووهم: كوفرى بـچـووكه بەڵام خاوهنهكهى له بازنهى ئیسلام ناباته دهرهوه، بهڵام شایستهى ههڕهشهى ئاگرن ئەویش ئهوهیه كه خواى گهوره و پێغهمبهرهكهى ووشهى كوفریان بۆى داناوه بهڵام بنهڕهتى ئیمان نهفی ناكات، وهكو فهرموودهى: " سباب المسلم فسوق و قتاله كفر" متفق عليه. واته: جوێن دان به موسڵمان فاسقێتیه و شهڕكردن لهگهڵیدا كوفره. ئهم ووشهیه وهكو خۆى دههێڵرێتهوه بهڵام كوفرێكه كه له خوار كوفرى گهورهوهیه، ههروهكو تهواوى گوناه و سهرپێچیهكانى تر . #noor.نور
1 042
#هەوڵەکانی تیرۆرکردنی پێغەمبەر ﷺ
13- جولەکەکانی خەیبەر هەوڵیاندەدا پێغەمبەر ﷺ ژەهرخوارد بکەن و بیکوژن:
ئەبوهورەیرە ڕەزای خوای لێبێت دەگێڕێتەوە: ئەوکاتەی خەیبەر فەتح کرا، خەڵکەکەی گۆشتی مەرێکیان بۆ پێغەمبەر ﷺ هێنا کە ژەهراوی کرابوو، بۆیە پێغەمبەر ﷺ فەرمووی: هەموو جولەکەکانی ئێرەم بۆ کۆبکەنەوە، هەموویان لەلای کۆبوونەوە، پێغەمبەر ﷺ فەرمووی: ئەگەر پرسیارتان لێ بکەم لەبارەی شتێک بەڕاستی وەڵامم دەدەنەوە؟ وتیان: بەڵێ، ئەی ابا القاسم، فەرمووی: باوکتان کێیە؟ وتیان: باوکمان فلانە، پێغەمبەر ﷺ فەرمووی: درۆ دەکەن بەڵکو فلان باوکتانە، وتیان: تۆ ڕاستت کرد و پێکات، پێغەمبەر ﷺ فەرمووی: ئەگەر پرسیارتان لێ بکەم لەبارەی شتێک بەڕاستی وەڵامم دەدەنەوە؟ وتیان: بەڵێ، ئەی ابا القاسم، ئەگەر درۆت لەگەڵ بکەین دەزانی درۆمان کردووە، وەک چۆن زانیت لەبارەی باوکمان درۆمان کرد، پێغەمبەر ﷺ لێی پرسین کێ ئەهلی دۆزەخە؟ وتیان: ئێمە بۆ ماوەیەکی کەم تێیدا دەمێنینەوە پاشان ئێوە شوێنمان دەگرنەوە، پێغەمبەر ﷺ پێی وتن: بەڵکو ئێوە تێیدا دەمێننەوە، ئێمەش هەرگیز شوێنی ئێوە ناگرینەوە، ئینجا پێی وتن: ئەگەر پرسیارتان لێ بکەم لەبارەی شتێک بەڕاستی وەڵامم دەدەنەوە؟ وتیان: بەڵێ، فەرمووی: ئایا ژەهرتان لەم خواردنە کردووە؟ وتیان: بەڵێ، فەرمووی چی وای لێکردن کە وابکەن؟ وتیان: پێمان وابوو ئەگەر درۆزنبی ڕزگارمان دەبێ لەدەستت، ئەگەر پێغەمبەریشبی ئەوا هیچ زیانێکت پێ ناگەیەنێت.
#هەوڵەکانی_تیرۆرکردنی_پێغەمبەرﷺ
ئامادەکردنی ئارام ئەرسەلان

حەمزەی کوڕی عبدالمطلب (شێری خودا) وە شێری پێغەمبەرەکەی-صلى اللە علیە وسلم-حمزەی کوڕی عبدالمطلب کوڕی هاشمی کوڕی عبدمنافە،مامی پێغەمبەری خوایە -صلى اللە علیە وسلم- هەروەها برای شیریەتی. لەساڵی شەشەمی پێغەمبەرایەتیدا مسوڵمان بووە. یەکەمین لیوایەک پێغەمبەری خوا -صلى اللە علیە وسلم- پێکەوەی نا کاتێ هاتە مەدینە، بۆ حەمزە بوو. لە عمیری کوڕی اسحاقەوە دەفەرموێت : حمزەی کوڕی عبدالمطلب لە ڕۆژی ئوحود بە دوو شمشێر شەڕی دەکرد و دەیفەرموو: من شێری خودا و شێری پێغەمبەرەکەییم -صلى اللە علیە وسلم- ، هەر لە جەنگی ئوحوددا ئیمام حمزه لەلایەن کۆیلەیەک بەناوی (وحشی)شەهید دەکرێت ، کە لە بەرامبەر بەڵێنی ئازاد بوونی لە کۆیلایەتی ئەم کارەی کردو وە دواتر (وحشی) مسوڵمان دەبێت. #ناسینی_هاوەڵان #noor.نور
1 042
بەناوی خودای میهرەبانترین، میهرەبانترین
{بەڕاستی ئەوانەی وتوویانە (پەروەردگارمان خوایە) و دواتر لەسەر ڕێڕەوێکی ڕاست ماونەتەوە - هیچ ترسێک لەبارەیانەوە نابێت، نە خەمبار دەبن.} - سورەتی الأحقاف، ئایەتی ١٣
بەیاننامەی سکرتاریەتی گشتیی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی سەبارەت بە سەپاندنی ئاگربەست بەسەر دوژمنی زایۆنی و لایەنگرانی تیرۆریستی.
ئەی گەلی شەرەفمەند و خۆڕاگری ئێران،
دوابەدوای دەستدرێژیی زایۆنیستیەکان، ڕۆڵە ئازاکانتان و ڕۆحە ئازاکانتان لە هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بە جێبەجێکردنی فەرمانەکانی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی و فەرماندەی هێزە چەکدارەکان، پشت بەستن بە خودا و دانانی نموونە لە لێدانی دوژمن لە لوتکەی خراپەکارییەکەیدا، دواجار بە ئامانجگرتنی بنکەی ئەلودەیدی ئەمریکی وەڵامی دەستدرێژیی ئەمریکایان دایەوە لە قەتەر و ناوچە داگیرکراوەکانی دیکە بە هێرشی مووشەکی.
وریایی و خۆڕاگری و یەکگرتوویی بێهاوتای ئێوە ستراتیجی سەرەکی بۆ تێکشکاندنی دوژمن و ڕەخساندنی دەرفەتی سەقامگیری هەمیشەیی بۆ ئیسلام و موجاهیدینی خۆڕاگر کە دەیان ساڵە شەڕی داهێنەرانە و دڵسۆزانەیان بەبێ پچڕان ئەنجامداوە. لە ماوەی ١٢ ڕۆژی ڕابردوودا، لە ئەنجامی خوێنی موجاهیدییەکان و کۆڵنەدانێکی بێوچانیان، هەموو دەستدرێژییەک بە کات و ڕێژەی خۆی وەڵام دراوەتەوە.
1 042
🚨 ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، لە بەیاننامەیەکدا دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست:
هێزە چەکدارەکانی ئێران لە بەرزترین ئاستی ئامادەباشیدا ماونەتەوە و پەنجەکانیان لەسەر تریگەرە، ئامادەن وەڵامێکی یەکلاکەرەوە و ڕێگری لە هەر چالاکیەکی دوژمنکارانەی دوژمن پێشکەش بکەن.
1 042
ئەم قسانەی عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران بەتەواوی ئاماژەن بۆ ویستی ئاگربەست ، وە هەر ئەوەش لە سوودی هەردوولادایە لە ئێستادا .
زۆر نزیکە ئاگربەست ئەگەر ئیسڕائیل هێرشی دیکە دەستپێنەکا .
ئەمریکا و ئێران بە یاریەکی منداڵانە ئەم بە چۆڵکردنی فۆردۆ و ئەویش بە چۆڵکردنی عودەیدە لە قەتەڕ خۆیان لە جەنگێکی گەورە لاداوە تا ئێستا !
بەکورتی ئەنجامدانی ئاگربەست لەسەر بێدەنگی یاخود چالاکی نوێی ئیسڕائیل وەستاوە .