9 991
Subscribers
-824 hours
-327 days
-12130 days
Posts Archive
9 991
- يرجى الانتظـار . . .
- جـارِ دعـوة مساعـد بوت ميوزك تشغيل اغاني إلى المجموعـة...
27 Nov, 13:46
9 991
«چی لە قەرەباڵغی دەورووبەرم بکەم،کاتێک ناخم لە تەنهایدا ون بووە!؟»🖤🙂↔️
#MEWA
10 Nov, 17:15
9 991
درۆ
بەڵـێ درۆ تـوانای ئـەوەی هـەیـە بـەرزت
کاتـەوە بەرزتریـش بەلام قـەد توانای ئەوەی
نیـە رەگـت بـۆ دروسـت بکات واتا هـەرچـەن
بەرزت کاتەوە خراپ تـر ئەتکـێشـێ بـەزەویا .
25 Oct, 15:35
27 Oct, ~06:46
9 991
«ئـەخـر چۆن دەبێ دڵ رێگایەک هەڵبژێرێت،مێشک هەموو جارێک هەوڵێ وێرانکردنی دەدات..!؟»🖤🥀
#MEWA
24 Oct, 22:11
9 991
تازە من ئەو ناناسم❤️🩹!!
ئەمڕۆ لەکاتی ڕازاندنەوەم بۆ پیاوێکی تر کە ئەو نیە
جلی بووکێنیم کە بۆ ئەو نیە
ئەو کەسەی دەبێتە هاوڕێگای ژیانم ئەو نیە
دەستی ئەو کەسەی دەیگرم دەستی ئەو نیە
لەمڕۆوە تۆ ناناسم ئەزیزم کە تۆ نەبووی
ئێستاش با هەر تۆ نەبیت،،،
بـاوانـ⌛️ـم
23 Oct, 08:28
9 991
لە پڕێکدا، ڕێگاکانمان لە یەکتر جیابوونەوە، وەک دوو گەڵای پاییز کە با لێکیان بکات؛ تۆ ڕۆیشتیت بەرەو برووسکەی بێدەنگی، منیش مامەوە لەسەر قەراغی یادەوەرییەک، کە هەموو ساتێکی بۆنی تۆی لێدێت...
#بـاوانـ⌛️ـم
22 Oct, 08:19
9 991
دڵم پڕە لە قسەیەکی نەوتراو، لە خەمێک کە ماوەیەکە لە ناخمدا کۆبووەتەوە. مێشکم ماندووە، دڵم بێهێزە، و هەست دەکەم هیچ شتێک ناتوانێت ئەو ڕووناکییە بگەڕێنێتەوە کە لەناوم ون بووە.
هەندێک ڕۆژ وا هەست دەکەم ژیان لە توانام زیاترە؛ هەموو شتێک قورسە، تەنانەت ئەو شتانەی پێشتر دڵخۆش دەکردنیشم ئیتر هیچ هەستێکم پێ نادات.
خەمەکانم وا دەکەن هەموو دەرگاکان داخراو ببینم، وەک ئەوەی هیچ ڕێگایەکی دەرچوون نەماوە. ماندووم لەوەی هەموو ڕۆژێک لەگەڵ مێشکێکی پڕ لە بیرکردنەوە و دڵێکی پڕ لە ئازار بژیم.
هەندێک جار تەنها دەمەوێت هەموو ئەم دەنگە ناوخۆییە بێدەنگ ببێت؛ ئەو خەمەی هەموو شەوێک لەگەڵم دەخەوێت و هەموو بەیانییەک پێش من هەڵدەستێت.نە خۆشحاڵی ماوە، نە وزەیەک بۆ دەستپێکردنەوە. تەنها من ماوم و دڵێکی ماندوو کە زۆر شتی بە بێدەنگی هەڵگرتووە. بەڵام ڕەنگە ئەوەی ئێستا پێم وایە کۆتایی ڕێگایە، تەنها قۆناغێکی زۆر تاریک بێت… قۆناغێک کە هێشتا کۆتایی هاتوو نییە🩶.
19 Oct, 06:53
9 991
بیرمە کە یەکەمجار قسەم لەگەڵ کردی
هیچ تامەزرۆییەکم بۆت نەبوو
وەک چۆن کەسێک لەسەر جادە
پرسیاری ناونیشانێکم لێ دەکات
بەو شێوەیە بووی ..
وەلێ دوای ماوەیەک ئەوەی چاوەڕێی نەبووم بوو !
وەک چۆن لە کۆتا ساتەکانی ژیاندا هەناسە ئەدەیت و
تامەرزۆی تۆزێک ژیان کردنیت
ئاوا تامەزرۆی ژیان کردن بووم لەگەڵت ..
بەو شێوەیە ئەمویست لەگەڵت بم تا کۆتایی ژیانم
لەپڕ وەک کەش و هەوای بەهار لەگەڵم گۆڕای !!
بووی بە ڕۆژێکی سارد کە
تا کۆتایی ئەو ساردیە لە دڵم ئەمێنێتەوە :)
#بـاوانـ⏳ـم
17 Oct, 15:57
9 991
ڕۆژێک دێت، تۆش منت دەوێت؛ وەک ئەوەی ئێستا دڵم بۆت لێ دەدات، بەڵام نایدەرکێنم… وەک ئەوەی بیرت دەکەم، بەڵام قسەت لەگەڵ ناکەم… وەک ئەوەی هۆگرتم، بەڵام هەستم بۆت دەشارمەوە،
بەڵام ئەو ڕۆژە زۆر درەنگە..
ئەو ڕۆژە من دڵم ماندوو بووە لە چاوەڕوانی، هەستم وەک بەفر سارد بووە و دڵم وەک بەرد ڕەق بووە ئەو کاتە تێدەگەیت کە غرور، شاردنەوەی هەست و ئەو خۆشەویستییەی لە دڵدا دەیشاریتەوە، چەند دەتوانن مرۆڤ لەناو خۆیدا بشکێنن،،
ئەو کاتە دەزانیت چەند سەختە کە کەسێکت بە بێدەنگی خۆش بوێیت، بە بێدەنگی چاوەڕێی بکەیت و بە بێدەنگی ئازار بچێژیت،
بەڵام هەندێک هەست کاتێک دەردەکەون کە چیتر شوێنیان لە دڵدا نەماوە، و هەندێک کەس کاتێک بەهای تۆ دەزانن کە تۆ فێری بێبوونیان بوویت،،
ئەو ڕۆژە تێدەگەیت کە من چەند خۆشم دەویستی… بەڵام ئەو ڕۆژە، من فێر بوومە کە بەبێ تۆ بژیم،،!🥀🔗
16 Oct, 22:00
